Sarwar Technology📱🖥
Статистикаپەیجێکی تایبەت بە فێرکاری و زانیاری تەکنەلۆجیا و ئیدیت و ناساندنی بەرنامەکان و خەتی فری و خۆپاراستن لە هاک. ڕۆژانە فێرکاری و زانیاری گرینگ و بەرنامەی باش و هەواڵە گرنگەکانی تایبەت بە سۆشیال میدیا پۆست دەکات و بەخۆڕایی کێشەکانتان بۆ چارەسەر دەکات 📱✅
- Последний пост
- 13 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 3
- Всего постов
- 20
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Криптовалюты (по похожим)
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 87
- 1/48двое суток
- 99
- 1/72трое суток
- 107
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
پۆلی 12 ئاگادارى سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانى پۆلی ۱۲ى ئامادەیی دەکەینەوە، ڕۆژانە ،لە رێگەى ئەو لینکەی خوارەوە پرسیارو وەڵامى تاقیکردنەوە وزاری ساڵى خوێندنى (2025-2026) خولی دووەم بڵاو دەکرێتەوە. https://tinyurl.com/Pol12-X2-2026 تێبینى:- ڕۆژانەى تاقیکردنەوەکان پرسیار و وەڵامى تاقیکردنەوەکان نوێدەکرێتەوە ، تاقیکردنەوەی ئەمرۆی بابەتی (زمان و ئەدەبى کوردى) دانراوە وەزارەتى پەروەردە_ لێژنەى باڵاى تاقیکردنەوە گشتییەکان
هاککردنی کۆمپانیای کی کارد نابێت بە ئاسانی تێپەڕێت. نزیکەی ٩٧٠ هەزار تۆمار دزراوە و کارەساتەکە ئەوەیە کە "بەخۆڕاییە". ئەمەش دەقی هەواڵەکەیە: 🚨 – هاککردنی داتای کڕیارانی کۆمپانیای QI Mobile – ٩٧٠,٩٤٩ تۆماری ناوازە 😳🚨 هەککەر: GoreTurbine بەروار: (بەرواری هەککردن: ١ی ئابی ٢٠٢٦) هاککەرەکە بنکەداتای کڕیارانی کۆمپانیای QI Mobileی بۆ داگرتن پێشکەش کرد. وردەکارییەکان: "QI Mobile ISC کۆمپانیایەکی عێراقییە بۆ پەیوەندییەکان و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان، کە پۆرتاڵێکی وێب و ئەپڵیکەیشنێکی مۆبایل بۆ کڕیاران بەڕێوەدەبات، و بەڕێوەبردنی هەژمارەکان، بارگاوی کردن، پسوڵەکان، و پارەدانەکان لە ئەستۆ دەگرێت." کۆمپانیای QI Mobile کۆمپانیایەکی عێراقییە بۆ پەیوەندییە گەڕۆکەکان و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان، خزمەتگوزارییەکانی مۆبایل و ئینتەرنێت پێشکەش بە کڕیاران لە عێراق دەکات. قەبارەی داتای دزراو: ٩٧٠,٩٤٩ پڕۆفایلی ناوازەی کڕیاران ٩٧٠,٩٤٩ ژمارە تەلەفۆنی ناوازە ١١,١٦٨ ژمارە هەژماری ناوازە ٣٥٧,٥٠٤ ناونیشانی IPی ناوازە پەستێنراو: ١٥٤.٢ مێگابایت نەپەستێنراو: ٢.٠٣ گێگابایت داتای ئاشکراکراو بۆ هەر پڕۆفایلێک: ژمارەی تەلەفۆن ناونیشانەکانی IP ژمارەکانی هەژمار دوایین JWT (کۆدی پشتڕاستکردنەوە) فایلەکانی کوکیی دانیشتن (Session Cookies) دوایین JSESSIONID دوایین JWT کە بینراوە دوایین JSESSIONID کە بینراوە JWTـە ناوازەکان JSESSIONIDـە ناوازەکان ژمارەی جارەکانی پشتڕاستکردنەوەی ناسنامە (KYC) ژمارەی جارەکانی پارەدان ژمارەی جارەکانی پرسیارکردن لە باڵانس ژمارەی جارەکانی کۆدی CSRF دوایین داواکاری ڕووداوەکانی دانیشتن ڕێڕەوەکانی REST خاڵەکانی کۆتایی API کردارەکان ئامێرەکان دەرچوونەکان کۆدەکانی باری HTTP یەکەم دانیشتن دوایین دانیشتن یەکەم دەرکەوتن دوایین دەرکەوتن ئەپڵیکەیشنەکان زمانەکان نیشانەی داواکاریی تاقیکردنەوە تۆمارەکان تێبینیی هاککەرەکە: "من بە پارە یان هەڕەشە هان نادرێم. ئەمە تەنها بۆ خۆشی دەکەم و بۆ ئەوەی بیسەلمێنم کە هاککردنی ئەم سیستەمانە چەندە ئاسانە." -------------------- هەواڵەکەم لە Mohamed Alroubay لە ئینکید ئین وەرگرتوە و وەرگێراوە
کی کارد ها،ک کرا !
سناپ چات یاساکانی نوێ کردۆتەوە ئەم نوسینە دێتە سەر شاشە agree and continue داگرن واتە ڕازیم بە مەرجەکان بەردەوام دەبم ✅ لینکی پۆستەکە لە تیک تۆک 👇🏻 https://vt.tiktok.com/ZS47Qkaw2/ ❤️
ئاگادارییەک بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی هێڵی کۆڕەک تیلیکۆم (Korek Telecom) لەبەر ڕۆشنایی بڕیارە نوێیەکان و ئەگەری ڕاگرتنی خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم، تکایە ڕەچاوی ئەم خاڵە گرنگانە بپۆشن بۆ پاراستنی ئەکاونت و مافەکانتان: 1. گۆڕینی ژمارەی ئەکاونتەکان: سەرجەم ئەو ئەکاونت و هەژمارانەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانت (سناپچات، ئنستاگرام، تیک تۆک، تێلیگرام، ڤایبەر، واتساپ، فەیسبووک، گۆگڵ و هتد...) کە بە ژمارەی کۆڕەک ئەکتیڤت کردوون، دەستبەجێ بیگۆرە بۆ ژمارەیەکی تر (وەک زین یان ئاسیاسێل) کە ئەویش هی خۆت بێت تاوەکو تووشی لەدەستدانی ئەکاونتەکانت نەبیتەوە. 2. دوورکەوتنەوە لە کارت داخل کردن و ئۆفەری ئینتەرنێتی درێژخایەن: هەتا چارەنووسی کۆمپانیاکە ڕوون و ئاشکرا نەبێتەوە کارت داخل مەکەن، تەنیا لە حاڵەتی ناچاری کارت داخڵ بکە بەلام بەشداری لە ئۆفەری ئینتەرنێتی درێژخایەن و مانگانە مەکە بۆ ئەوەی دووچاری زیانی مادی نەبیتەوە. 3. پاراستن و هەڵگرتنی سیمکارتەکە: ئەگەر خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیاکە بەتەواوی ڕاگیرا، سیمکارتەکەت بە هیچ شێوەیەک فڕێ مەدە و بیپارێزە؛ چونکە لە کاتی دووبارە کارکردنەوەی کۆمپانیاکە یان دووبارە هاتنە ناوەوەی کۆمپانیای کۆڕەک بە ناوێکی نوێ، هەبوونی سیمکارتەک پرۆسەی قەرەبووکردنەوە و گەڕاندنەوەی مافەکانت ئاسانتر دەکات. تێبینی: کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم ڕایگەیاند هێلەکەیان لە کوردستان ئیش دەکات واتە پێویست ناکات ژمارە موبایل بگۆڕن، وە ئەگەر بە تەواویش دابخرێت پێش ئەوە ئاگادارتان دەکەنەوە چونکە پرۆسەکە هەنگاو بە هەنگاو جێبەجێ دەکرێت. لینکی پۆستەکە لە تیک تۆک 👇🏻 https://vt.tiktok.com/ZS4793dBe/ بەهیوای سود ❤️
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
ئاگاداری بۆ بەکارهێنەرانی کۆڕەک تیلیکۆم
بۆ یەکەمجار لە نوێترین ئەپدەیت سناپ چات لیستی هاوڕێی زیاد کرد هاوشێوەی ئنستاگرام دەتوانی لیستی هاورێکانت و ئەو کەسانەی فۆلۆت کردون وە ئەو کەسانەی فۆلۆیان کردویت بیانبینیت، سەبر سەبر بۆ هەموو ئەوانە بەردەست دەبێت کە سناپیان پەبلیکە. لینکی پۆستەکە لە تیک تۆک 👇🏻 https://vt.tiktok.com/ZS4aNxrdy/ ئەگەر حەزتان لە زانیاری زیاترە ئەکتیڤی بن هەتا زۆرترین کەس سودی لێ ببینێت 👥
ئێستا دەتوانن فۆڕمی حاجیان بە شێوەی ئەلیکترۆنی پڕبکەنەوە بۆ حەج 🕋 وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، هاوڵاتیان ساڵانە دەتوانن لە رێگای ئەم وێبسایتەوە ناوی خۆیان تۆمار بکەن بەمەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج، وە ئاگاداری ئەنجامی تیروپشکەکان بن. لینکەکە: https://hajj.digital.gov.krd پێداویستیەکان بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم: پاسەپۆرت، کارتی نیشتمانی، کارتی زانیاری، کۆدی بایۆمەتری UPN، وێنەیەکی معامەلات پشتی سپی بێت. فێرکاری پرکردنەوەی 👇🏻 https://vt.tiktok.com/ZSSGSaX4m/ https://www.facebook.com/share/v/1GtVfDidhi/?mibextid=jmPrMh&startTimeMs=228253 هەندێک زانیاری تر دەربارەی ژمارەی ناسنامەی دیجیتاڵی UPN لە 13 ژمارە پێکدێت کە بۆ پرکردنەوەی فۆڕمی حاجیان پێویستت پێی دەبێت👇🏻 https://vt.tiktok.com/ZSSGSyJvn/ هەروەها بەشێکی موچەخۆران دەتوانن لە ڕێگەی بەرنامەی KRDPASS ژمارەی UPN ی خۆیان بزانن واتە ژمارەی ناسنامەی دیجیتاڵی کە لە 13 ژمارە پێکدێت. یانیش دەتوانن سەردانی ئەو بانکانە بکەن بۆ وەرگرتنەوەی ژمارەی ناسنامەی دیجیتاڵی UPN👇🏻 https://www.facebook.com/share/p/1B3rGQpYaw/?mibextid=oFDkn بەهیوای سود ❤️
ئاگاداری قوتابیانی بەشداربووی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی ۱۲ی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانیەوە بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٥-٢٠٢٦) دەکەینەوە ، لە رێگەى ئەم لینکەى خوارەوە دەتوانن ئەنجامى تاقیکردنەوەکانتان وەربگرنەوە. https://www.azmwnakan.com 🔴 وە ئاگادارتان دەکەین، کە دوای یەک کاتژمێر لە ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان دەتوانن پەڕەی وەڵام ( سۆما )کانتان ببینن لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە. https://soma.azmwnakan.com بە هیواى سەرکەوتن . وەزارەتی پەروەردە/لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان ٩ی ٧ی ٢٠٢٦ Telegram: sarwar_mustafa1
لە نوێترین ئەپدەیتی وەتس ئاپ دەتوانن یوزەرنەیم Username@ بۆ ئەکاونتەکەت دابنێیت وە ڕەقەمەکەت بشاریتەوە. پەلە بکەن لە دانانی یوزەرنەیم بۆ ئەکاونتەکەت چونکە لەوانەیە ئەو یوزەرنەیمەی تۆ دەتەوێت دایبنێیت بۆ ئەکاونتەکەت لەوانەیە کەسێکی تر لەپێش تۆ هەمان یوزەرنەیم بەکاریبهێنێت و تۆش بە ناچاری یوزەرنەیمێکی تر بۆ خۆت دابنێیت. لینکی پۆستەکە لە تیک تۆک 👇🏻 https://vt.tiktok.com/ZSCHRP9XB/
ئاگادارى سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانى پۆلی 9ى بنەڕەتى دەکەینەوە، دەتوانن لە رێگەى ئەو لینکەی خوارەوە پرسیار و وەڵامى تاقیکردنەوەی نیشتیمانى ساڵى خوێندنى (2025-2026) خولی دووەم ببینن https://tinyurl.com/Prsyar92026x2 وەزارەتى پەروەردە_ لیژنەى باڵاى تاقیکردنەوە گشتییەکان
ئنستاگرام و فەیسبوک سێرڤەریان تێک چوە، لە ئنستاگرام پۆست پیشان نادات و فەیسبوکیش خاو بۆتەوە چاوەرێ بکەن تا خۆی چاک دەبێت دەستکاری مەکەن
без подписи
ئاگاداریەک لەبەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێرەوە بۆ ئەو هاووڵاتیانەی مامەڵەی هاوسەرگیریان کردووە لەئێستادا دەتوانن ببنە خاوەن پسوولەی خۆیان لەڕێگای سیستەمی ئەلیکتڕۆنی پسوولەی خۆراک. دوای ئەوەی وەزارەتی بازرگانی عیراق مامەڵەی دروستکردنی پسولەی خۆراکی کاراکرد لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، لەئێستا هاووڵاتیان دەتوانن لەڕێگای ئەپڵیکەیشنی پسوولەی خۆراکی ئەلیکتڕۆنیەوە مامەڵەکانیان پێشکەش بکەن و ببنە خاوەن پسولەی خۆیان. پێداویستیەکانی مامەڵەی زەواج بۆ سیستەمی ئەلیکتڕۆنی. 1- کارتی نیشتمانی پیاوەکەو خێزانەکەی 2- عقد زەواج ، پێویستە گرێبەستی هاوسەرگیریەکەیان نوێبێت واتە 2026 بێت، ئەگەر لەساڵێک زیاتر بوو ئەبێت سەردانی دادگای هەولێر بکات و تەصديق بكرێ. 3- پسوولەی خۆراکی ماڵی باوکیان هەردووکیان لەکاتی وێنەگرتن لەلایان بێت. 4-یەکێک لەم ڤیزە کارتی ئەلیکترۆنیانەیان لەلابێت. -کی کارد Q CARD. -بانکی جنویی ئیسلامی . بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر 22/6/2026
پۆلی ١٢ ئاگادارى سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانى پۆلی ۱۲ى ئامادەیی دەکەینەوە، ڕۆژانە کاتژمێر12نیوەرۆ لە رێگەى ئەو لینکەی خوارەوە پرسیارو وەڵامى تاقیکردنەوە وزاری ساڵى خوێندنى (2025-2026) خولی یەکەم بڵاو دەکرێتەوە. https://tinyurl.com/Prsyar2026X1 تێبینى:- ڕۆژانەى تاقیکردنەوەکان پرسیار و وەڵامى تاقیکردنەوەکان نوێدەکرێتەوە ، تاقیکردنەوەی ئەمرۆی بابەتی (زیندەزانى و مێژوو) دانراوە وەزارەتى پەروەردە_ لێژنەى باڵاى تاقیکردنەوە گشتییەکان تێلیگرام: @sarwar_mustafa1