تاڤگەی ئەوین.
Статистикаکەناڵێک پڕ لە وتە و بابەتی بەنرخ. 📝 شێعر 📚کتێب 🎼گۆرانی 🌄وێنە وتەی بەنرخ و پەندی پێشینیان.... دەسپێکی کەناڵ:1/4/1399 @KUrd_a9
- Последний пост
- 15 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 13
- Всего постов
- 103
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 173
- 1/48двое суток
- 198
- 1/72трое суток
- 213
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
ئاسمانێکم بێ ئەستێرە دەریایەکم بەبێ شەپۆل وەک پەیکەری بێ ناونیشان لە وێرانەی شارێکی چۆڵ #ئەحمەد_محەمەد @tavgaeawin 🍁🌹🌸🌻
#نەجمە_غوڵامی بەهار و کوردەواری خەمڕەوێنە کەژ و لاپاڵ و نواڵەی دڵڕفێنە بە سروە گوڵ هەموو خەمڵیوە ئەمڕۆ بەهاری من ئەتۆی چاوان هەڵێنە بەهاری ئێمە دێ و خونچە دەخەمڵێ بەرەو دەشت و چیا گشتی دەڕەنگێ لەگەڵ یاری بە تاسەی دوورە زێدم دەچینە سەیری نواڵە و مێرگ و پژوێ ئەوە نەورۆزە خەملیوە کەژ و کۆ ئەتۆ پێت وایە من چۆنم بەبێ تۆ خەمینم لێو بەبارم دڵ شکاوم لە ناخی جەرگ و دڵ هەڵدەستێ بۆسۆم وەکوو کوێستانی تەم گرتووی وڵاتم بە شەوگاری خەمان داماو و ماتم بەڵام نووری هومێدم هەر لە دڵدا هەتا هەم چاوەڕوانی ڕۆژهەڵاتم #چاوەڕوان تاڤگەی ئەوین. @tavgaeawin 🍁🌹🌸🌻
ویستم بە دڵۆپی باران دوێنێ شێعرێک بنووسم بۆت بەڵام ئەویش دەرنەکەوت هەر وەکوو خۆت ئیتر دواتر بە فرمێسک نووسیمەوە تۆ نەهاتی و بە بێدەنگی سڕیمەوە.. #ڕەنج_سەنگاوی @tavgaeawin 🍁🌹🌸🌻
لاوی کورد ئێستە زۆر زانان فریو ناخۆن بۆ بێگانان زێڕ و زیو کاریان تێناکەن لە کوردان نەبێ تێناگەن مردن بۆ ئازادی ژینە کوردایەتی ڕووگە و دینە #هەژار @tavgaeawin 🍁🌹🌸🌻
هرگز تحصیلات را با هوش یکی ندانید، یک انسان می تواند مدرک دکترا داشتە باشد و همچنان بی شعور و احمق باشد #ریچارد_فاینمن @tavgaeawin 🍁🌹🌸🌻
ئاواتم بۆ جوانی ژیان لە ناخما پەروەردە بووە هەموو ژینم بەو ئاواتە هەر بە تەنیا بەسەر چووە کوورەی ئاگرە دەروونم چاوانم پڕن لە گریان هەر لە منداڵی تا ئێستا خەیاڵێک بوو بۆ من ژیان. #زیلان @tavgaeawin 🍁🌹🌸🌻
#حەمە_جەزا چاوەڕێی شنەی شەماڵی لای تۆم. @tavgaeawin 🍁🌹🌸🌻
без подписи
#کانی دڵێک ئێژێ بڕۆم. دڵێ ئێژێ بڕۆم بڕۆم دڵەی دی ئێژێ نەڕۆم نەڕۆم لەم دوودڵییەدا هاوار خوایە کوانێ ڕێگایە دڵێ ئێژێ ئەی دێوانە چۆن دەڵێی ناچمە ئەو جێژوانە دڵەی دی ئێژێ ئەم دڵبەردە بۆ تۆ هەر دەردە دەستەوئەژنۆ وا دۆش داماوم لەنێوان دوو بەرداشا ماوم سیس و زەرد وەک گەڵای بێ ئاوم سەرلێشێواوم چەند جار سەرت بە شانمەوە ناوە پەیمانی دڵداریت پێم داوە یاری من بی تا دنیا ماوە بۆچی بات داوە @tavgaeawin 🍁🌹🌸🌻
#هومەر_دزەیی دڵێ ئێژێ بڕۆم بڕۆم دڵەی دی ئێژێ نەڕۆم نەڕۆم لەم دوودڵییەدا هاوار خوایە کوانێ ڕێگایە دڵێ ئێژێ ئەی دێوانە چۆن دەڵێی ناچمە ئەو جێژوانە دڵەی دی ئێژێ ئەم دڵبەردە بۆ تۆ هەر دەردە دەستەوئەژنۆ وا دۆش داماوم لەنێوان دوو بەرداشا ماوم سیس و زەرد وەک گەڵای بێ ئاوم سەرلێشێواوم چەند جار سەرت بە شانمەوە ناوە پەیمانی دڵداریت پێم داوە یاری من بی تا دنیا ماوە بۆچی بات داوە @tavgaeawin 🍁🌹🌸🌻
بۆ ئاڵوگۆرکردنی کاناڵەکان پەیام بنێرن بۆ ئەم ئایدییە.👈 @ZoransZ
ڤیدیۆیەک کە درگای ڕوناکیە بۆ ڕۆحت. @tavgaeawin 🍁🌹🌸🌻
#ئیرج_ڕەحمانپوور لەکی دەسەکەم بێگر بنارم سەختە سەرە بنار هماری تەختە شۆعلە مۆنگ دیمە وە سەر کڵاوان لەیل وە دڵگیری مەچوو وە باوان دەسەکەم بێگر بنارم دیرە سەر ئا بنارە خوەشە ئەنگیرە دڵ ها وە تەمای دڵارامەوە گاگا مەمرم گاهی مامەوە دەسەکەم بێگر یێ دەس دەنگ نێرێ تاقەت و تۆنای ڕووژێ تەنگ نێری هەر وەخت باڵاکەت موینم ژە دوور غەم و پەژارە کۆل مەچوو ژە ویر @tavgaeawin 🍁🌹🌸🌻
من کە بێدەنگم ئەوێستا چاوەنۆری هەل دەکەم هەل کە بۆم هەڵکەوت ئەنجا باسکمی لێ هەڵدەکەم زۆر بە ئوممێدی خودا لەو خاکە پاکەی دەردەکەم دوژمنە بێگانە ئاخر چۆن دەگەڵ وی هەڵدەکەم نایەڵەم تاریکی چیدیکە وڵاتم داگرێ خوا مەدەدکار بێ چرای زانستی تێدا هەڵدەکەم. #هێمن @tavgaeawin 🍁🌹🌸🌻
#حەسەن_دەزی ئەی ڕۆحی شیرینم وەرە. شەو تا بەیانی هاودەمم ئەسرین و ئاھ و ماتەمم هاوڕێی شەوانەی سەد غەمم ئەی ڕۆحی شیرینم وەرە هاوڕێی شەوانەی سەد غەمم ئەی ڕۆحی شیرینم وەرە تا کەی غەمی دڵ کۆبەکۆ ڕۆژ دەردی تۆ ، شەو دەردی تۆ ڕۆژ کەم بە شەو ، شەو کەم بە ڕۆ ئەی ڕۆحی شیرینم وەرە من بێکەسێکم کەس ئەتۆی من دیل و فریادڕەس ئەتۆی چاومەست ئەتۆی ، چاوباز ئەتۆی ئەی ڕۆحی شیرینم وەرە من گێژی سێحری خەندەتم ئاسۆی غەمی سەدهێندەتم شەرمەندەتم ، شەرمەندەتم ئەی ڕۆحی شیرینم وەرە شەرمەندەتم ، شەرمەندەتم ئەی ڕۆحی شیرینم وەرە @tavgaeawin 🍁🌹🌸🌻
ئەگەر ڕۆژێک ویستان دەربارەی من قسە بکەن چیرۆکەکە لە سەرەتاوە بگێڕنەوە، نەک لەو شوێنەوەی کە سەبرم تەواو بوو و وەک خۆتانم لێهات. @tavgaeawin 🍁🌹🌸🌻
یکی از دردناکترین تجربه های هر آدمی، خاموش شدن یك ذوق عمیقه! چیزی رو از دست ندادی، اما دیگه برای هیچی نمیتونی مشتاق باشی. انگار چراغی درونت خاموش شده و برای مدتی همه چیز تاریکه. #یاسمن_صدق_زاده روانشناس @tavgaeawin 🍁🌹🌸🌻
من دەمەوێ تۆ نەمر بی من دەمەوێ ئێوارەیەک لەگەڵ هەورا بباریت و تەواو نەبیت. #پەشێو @tavgaeawin 🍁🌹🌸🌻
عیلمی دنیات پێ بێت، پەروەردە و ئەخلاقی لەگەڵا نەبێت، کارەساتە. @tavgaeawin 🍁🌹🌸🌻
دهترسم له خامهی شاعیری بێدهنگ دهترسم له ناوخۆدا، له کێشه و جهنگ دهترسم نییه باکم له مهکر و فێڵی دوژمن له دۆستانی گهلێ دووڕهنگ دهترسم دڵم خۆشه له کۆڕی خۆشهویستان له یاری دڵڕهقی دڵسهنگ دهترسم به هیوام ئهم وڵاته سهربهخۆ بێ له زێدی دیلی زۆر دڵتهنگ دهترسم دڵم خۆشه به لاوانی وڵاتم له لاوی گێژی گهرد و بهنگ دهترسم ئهسیری چاوهکانی دولبهرێکم له چاوی پیس و پڕ نیرهنگ دهترسم نهترساوم له دهریای پڕ له گێژاو له زهلکاو و له گۆمی مهنگ دهترسم به مهستی گهستنی ئهو لێوه ئاڵه خهیاڵیش بێ،له ناو و نهنگ دهترسم گهمارۆی دوژمنانه شێعری ئازاد له دۆستانی کپ و بێدهنگ دهترسم که ئامانجم بهرهو ئازادی گهل بێ له سستی پێش قهتاری لهنگ دهترسم #ک_د_ئازاد @tavgaeawin 🍁🌹🌸🌻