وتەی ناوداران
Статистикаوەرگێڕانی کوردی وتەی گەورەپیاوانی جیهان و کۆمەڵە نووسراوەکانی: #هاوار
- Последний пост
- 26 февр.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 0
- Всего постов
- 31
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Криптовалюты (по похожим)
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- —
- 1/48двое суток
- —
- 1/72трое суток
- —
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
مرۆڤەکان زوو دەگۆردرێن هیچکەس ئەم کەسەی کاتژمێرێک بەر لە ئێستا نییە، چ بگات بە ساڵێک لەمەو پێش... نووسین: هاوار کاناڵی وەرگێڕانی وتەی ناوداران بە کوردی ✅ @vargeranikurdi
کاتێک شەو دادێت، خەمەکانم دووبارە دەبنەوە ئاواتە وەدینەهاتوەکانم ئەخەوێنم حەسڕەتەکانی ژیانم ئەژمێرم ئەمجارە، نەبوونی تۆ لای خۆم هەست پێدەکەم... نووسین: هاوار کاناڵی وەرگێڕانی وتەی ناوداران بە کوردی ✅ @vargeranikurdi
تاڵیەکانی ڕۆژگار لەم کاتەوە دەست پێدەکات کە بەحەسڕەتی زۆرێک لە خواستەکانی ژیانت خەو بتباتەوە و بۆ بەیانی، هیچ کام لە ئاواتەکانت نەهاتبێتە دی... نووسین: هاوار کاناڵی وەرگێڕانی وتەی ناوداران بە کوردی ✅ @vargeranikurdi
تاڵترین دەرد ئەمەیە کە بە زەردەخەنەوە پێش لە گریان و فرمێسکەکانت بگریت... نووسین: هاوار کاناڵی وەرگێڕانی وتەی ناوداران بە کوردی ✅ @vargeranikurdi
هیچکەس نازانێت، لەژیانی هەر مرۆڤێک تەنیا کەسێک بوونی هەیە کە ئەم کەسە تاکە خۆشەویستی نهێنی شاراوەی دونیایە... نووسین: هاوار کاناڵی وەرگێڕانی وتەی ناوداران بە کوردی ✅ @vargeranikurdi
ڕاستە کە ئەم جۆرە مناڵانە جەستەیان لە نێو ناچێت بەڵام ئەوان خۆیان نینە و بەهۆی بارودۆخێکی نەخوازراوەوە هاتوونەتە نێو ڕەگەز و زمان و داب و نەریتی خەڵکانیتر کە بە زمان و کەلتورێکیتر دەژین و ڕەسەنایەتی ئەوان ئێستا لە نێو چووە. زمانی زگماکی دەبێت زمانێک بێت کە هەموو پەڕتووکەکان، قوتابخانەکان، زانکۆکان و هەموو پێشینە و ڕۆژنامە و مۆسیقا و فیلمەکان و هەزاران شتیتر بەم زمانە بنووسرێتەوە تا مناڵ لە سەرەتای فامکردنی لە هەموو وشەکان و تەنانەت کەلتووری تایبەت بە زمانی خۆی تێبگات. دووربوونەوە لە فێربوون و پەروەردە بە زمانی دایکی سەرەتا دەبێتە هۆی ئەوە کە هەزاران مناڵ کە زمانی دایکی ئەوان جیاوازە لە زمانی فەرمی ئەم وڵاتەی کە تێیدا دەژین، بگرە لە فێربوون و پەروەردە بە زمانی دایک بێبەش بن، ئەم هۆکارە دەبێتە هۆی ئەوە کە ئەم مناڵانە لەسەر ڕەسەنایەتی خۆیان بێزانست بن و بەپێی پێویست کارامە نەبن و نەتوانن خۆیان لەگەڵ جیهانی سەردەمدا ڕێک بخەن و تەنانەت ئەم جۆرە پێکهاتە مڕۆڤانە هەمیشە لە هەژاری کەلتووری و ناڕێکی کۆمەڵایەتیدا گیرۆدە دەبن. زۆرێک لە زمانە زگماکێکان لە جیهان مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە و بۆ پارێزگاری و پەرەپێدانی زمانی دایکی دەبێ چ بکەین؟لێرەدا هومێد هەیە و ئەگەریش هەیە کە لە داهاتوویەکی نزیک، تێبکۆشرێ تاکو ئەو زمانانەی کە کەم ناسراون و لە نێو کۆمەڵگادا کەمتر قسەیان پێدەکرێ، بناسرێن و پارێزگاریان لێبکرێت. ئێمە دەبێ قسەی بێژەر و توێژێنەری ئەو زمانانە تۆمار بکەین و پێش ئەوەی کە بێژەرەکان لەناو بچن، ئەو وتانە وەک میراتێکی گرینگی کۆمەڵگای کوردی هەڵبگرین و بەرچاویان بگرین، چون زمانی دایکی بەشێکی تایبەتە لە مێژووی مرۆڤ کە تەنیا کەمپەینەکانی پەرەپێدانی زمان و پسپۆڕەکانی بواری زمان دەتوانن یارمەتی بە پەرەپێدان و بایەخی زانستی فرەزمانی بدەن و جێگە و پێگەی ئەو کەسانەی کە بە زۆریەک لە زمانەکان قسە دەکەن، بدەن، بۆ وێنە دەبێ لە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی و ڕاگەیاندنە گشتییەکان زیاتر گرینگی پێبدرێت و هەروەها دەبێت لە ژیانی ڕۆژانەی هاووڵاتیان بایەخی پێبدرێت و دووپاتە بکرێتەوە کە قسەکردن بە زمانی جۆراوجۆر کاریگەری زۆر جوان و باشی لە بواری زمانی زگماکی دەبێت و بگرە دەتوانرێت زیاتر پەرەی پێبدرێت. منداڵان و دایک و باوکان و هاووڵاتیان و ڕۆشنبیران و چالاکوانان و بیرۆمەندان و لە هەموان گرینگتر بەرپرسانی بواری زمانناسی دەبێ یەکگرتوو بن و دەست بدەنە دەستی یەکتر و وێڕای فرەزمانی پەرە بە زمانی دایکی بدرێت چوونکە فرەزمانی پاشکەوتێکە بۆ دواڕۆژ نەوەک قەرزوقۆڵ، فرەزمانی تەوەرێکە کە هەموومان دەبێ دانی پێ دابنێین بەشێکی تەواو سرووشتی لە ژیانی مرۆڤە و ئامانج و تێکۆشانی ئێمە دەبێ ئەوە بێت کە لە تەواوی تاقمە قەومی نەتەوەکانی کە لە یەک وڵات دەژین، بتوانن بە زمانی دایکی خۆیان قسە بکەن و بە زمانی خۆیان فێر ببن کە بنووسن و بخوێننەوە. نووسین: محەممەد یوسفی (هاوار) کاناڵی وەرگێڕانی وتەی ناوداران بە کوردی ✅ @vargeranikurdi
کاریگەریی زمانی زگماکی لەسەر کۆمەڵگا/ لە بنەڕەتدا ڕاستی فرەزمانی چییە؟ فرەزمانی لە ژیانی مرۆڤدا هۆکارێکی سرووشتی و ئاسایییە، بەڵام سەرەکیترینیان، بەیاسا ناسین و تێگەیشتن و هەروەها دابونەریت و شێوەی هەڵسووکەوتی تاک لە کۆمەڵگای ئەمڕۆیییە، کەواتە دەبێت وەکوو نیزامێکی سرووشتی ڕێز لە فرەزمانی و یاسا و ڕێساکانی فرەزمانی بگیرێت. لێرەدا زیاتر پێداگری لەسەر زمانی زگماکی دەکەین، چونکە زمانی زگماکی ئەو زمانەیە کە دایکێک لەکاتی دووگیانیدا، کۆرپەکەی نێو زگی بەو زمانە دەدوێنێ و قسەی لەگەڵ دەکات و لە کاتی لەدایکبوونی مناڵەکە، لەگەڵی لە دایک دەبێت و خووی پێدەگرێت، بەو هۆیەوەیە لە هەموو وڵاتانی سەردەمی ئێستا و تەنانەت سەردەمی ڕابردووش بەم زمانە دەکوترێت زمانی دایکی، چونکە زمانی دایکی زمانێکە کە ئێمە بۆ یەکەم جار لە ژیانمان دەیبیسین و هەستی پێدەکەین و فێری دەبین. زمانی دایکی، پێگە و پێناسەی ئێمە لەنێو کۆمەڵگادا پتەوتر دەکات و بە ئاستێکی زۆر بەرچاو دەتوانرێت بکوترێت هەڵگری کەلتووری ئێمەیە لەنێو گەلانی دراوسێ و تەنانەت هاووڵاتیانمان، هەم لە ئێستا و هەم لە داهاتوودا. ئێمە بەهۆی زمانی دایکی دەتوانین لە هەموو بابەتەکان بدوێین و زۆر بەڕوونی مەبەستەکانمان لەنێو کۆمەڵگا و تەنانەت تاکی کۆمەڵگاش بگەیێنین چون لە ڕاستیدا زمانی زگماکی و بەتایبەت زمانی کوردی زمانێکی ئێجگار دەوڵەمەندە لە بواری وشە و واتا و خاوەن کەلتوورێکی زۆر کۆن و دەوڵەمەندە، زۆر جار هەبووە کە لە دونیای پێشکەوتوو و مودێڕن ڕووداوێک ڕوویداوە، کە زمان پێشکەوتنێکی زۆر بەرچاوی بۆ گەلان و وڵاتان مسۆگەر کردووە. مرۆڤ بە پاڵپشتی زمان توانیویەتی هەنگاوێکی گەورە بۆ پێشکەوتن هەڵگرێ و لە تەواوی گیان لەبەران جیا بێتەوە و ناوی ئەشڕەف و سەرۆکی بوونەوەرانی لەسەر دابنرێت. سەدان سال پێش فیلسوفێکی گەورە بە ناوی “دێکارت” لەسەر مڕۆڤ دواوە و کوتوویەتی:(من بیر دەکەمەوە، بۆیە هەم)، ئەمڕۆ لە سەدەی بیست و یەکەم تازە تێگەیشتووینە کە زمان دانەری مرۆڤایەتییە و تەنانەت هەر بەم هۆیەوە ئێمە گۆڕانکاریمان بەسەر دادێت و جیاواز دەبین، ئەگەر وایە من دەبێ ئەم وتەی دێکارت بگۆڕم و بڵێم : (من زمانم هەیە، بۆیە هەم). لە جیهانی سەردەمدا خەڵکانێکی زۆر لە خوێندن بە زمانی دایکی بێبەشن و لێی دوور کەتوونەتەوە، ئەم خەڵکە لەگەڵ چ گرفتێک لە ژیانی ڕۆژانەی خۆیاندا بەتایبەت لە گۆرەپانی سۆز و هەروەها گرفتی کەلتووری و ئەدەبی ڕووبەروون؟. زمانی زگماکی، یەکەمین و سەرەکیترین وشەیە بۆ فێربوون کە مناڵ گوێی لێدەبێت و هەستی پێدەکات، زۆرێک لە زمانناسان و تەنانەت دەروونناسەکانیش لەسەر ئەو باوەڕەن کە ئەم دەنگە نامۆیانەی کە مناڵێک لە خۆیەوە دەری دەکا بەشێکن لە زمانی زگماکی، لەسەر ئەم باوەڕەوە مناڵ ئەم وشانەی لە سەرەتای لەدایکبوونی فێری دەبێ و دەیانڵێت دەبێت بە زمانی زگماکی و هەروەها پێناسەی ئەم ماڵە بێت کە ئەو لەنێو کۆمەڵگادا پێی دەناسرێت. لە پرۆسەی فێربوونی زمان چ بابەتگەلێک زۆر گرینگ و بەرچاون؟ ئەگەر، مناڵێکی تازە لەدایکبووی بە ڕەگەز ئەفریقی، لە داوێنی دایکی جیا بکرێتەوە و لە باوەشی دایکێکی ئەمریکاییدا گەورە بێت و هەروەها داب و نەریت و فەرهەنگ و تەنانەت زمانی ئامریکایێەکی سپی پێست فێر بێت، زمانی ئەم مناڵە ئامریکاییە و لەسەر داب و نەریتی ئەوان دەبێت و تەنانەت زمانیشی لەسەر شێوازی ئەو گەلە دەبێت. بەڵام لە ڕاستیدا و لە ڕوانگەیەکی دیکەدا ڕەنگی پێست و موو و تەواوی ڕواڵەت و دیمەنی ئەو منداڵە دەرخەری ئەوەیە کە ئەوە مناڵێکی ئامریکایی سپی پێست نییە، بەڵکو مناڵێکی ڕەش پێستە، بەڵام کاتێک کە قسان دەکات و هەڵسووکەوتەکانی ئەو نیشان دەدات کە خوو و ڕەوشت و تەنانەت هەموو کردەوەکانی یەک ئامریکایی سپی پێستە. ئەم ڕواڵەتە دەتوانێ بە شێوەیەکی زۆر بەرچاو نەخۆشی دەروونی لێ پەیدا بێت و کێشەی لە هەڵسووکەوت و مامەڵەکردن لەگەڵ هاوڕێکانی دروست بکات، تەنانەت کاریگەری لەسەر سۆز و خۆشەویستی ئەم مناڵە دابنێت. هەروەها ئەگەر بەپێچەوانەی ئەم بابەتەی کە باسمان لێکرد ئەو گرفتە بۆ مناڵێکی سپی پێست کە لەو پرۆسەیەدا زمانی دایکی ئەو سپی بووە بێتە پێش، ئەو جیاواز بوونە لە سەرەتادا دەبێتە هۆی درووستبوونی ناڕەحەتی و زەختێکی زۆر بۆ ئەم مناڵە و هەروەها دەتوانێت ئەم هۆکارە ببێتە هۆی گاڵتەجاڕی مناڵ لەنێو مناڵە هاوتەمەنەکانی و تەنانەت لەنێو تاقمە کۆمەڵایەتییەکانیشەوە. ئەم چەشنە هۆکارانە زۆر جار و بەشێوەیەکی بەرچاو بوونەتە هۆی ئەوە کە ئەم جۆرە مناڵانە لە نێو کۆمەڵگای مەدەنی هەست بە کەمی خۆیان بکەن و خۆیان لە خەڵک و کۆمەڵگا دوور بخەنەوە کە ئەمەش خۆی جێگای باسێکی زۆرە و ئەو جیاوازبوونە بۆخۆی هەڵگری پێکهاتنی کارەساتە. درێژەی هەیە... کاناڵی وەرگێڕانی وتەی ناوداران بە کوردی ✅ @vargeranikurdi
ئەم کەسەی کە خەوتووە، تا کاتێک تیشکی خۆر دەرنەکەوێت هیچ ئازارێکی پێ ناگات... نووسین: هاوار کاناڵی وەرگێڕانی وتەی ناوداران بە کوردی ✅ @vargeranikurdi
هەموو کات لانی حەق بگرە. گرینگ نییە کێ پێیخۆشە یاخود پێیناخۆشە، گرینگ ئەمەیە کە هەموو کات ویژدانت ئاسوودە بێت و شەرمەزاری چەرخی ڕۆژگار نەبیت... نووسین: هاوار کاناڵی وەرگێڕانی وتەی ناوداران بە کوردی ✅ @vargeranikurdi
گەورە بوونی مرۆڤەکان، زۆر جار بەهۆی تێڕوانینی هەڵەی خۆمانە! هێندێک جار بەهەڵە زۆرێک لە کەسانی دەورووبەرمان گەوره دەکەین... نووسین: هاوار کاناڵی وەرگێڕانی وتەی ناوداران بە کوردی ✅ @vargeranikurdi
خۆزگە وەک دەورانی مناڵیم هیچم نەدەزانی و شەوانە هێور هێور خەوم لێدەکەوت. خەوێکی ئارام و دوور لە نیگەرانی ژیانی ئەم دەورانە... نووسین: هاوار کاناڵی وەرگێڕانی وتەی ناوداران بە کوردی ✅ @vargeranikurdi
تۆ ئەم کەسەی کە تەواوی شەوگاری ژیانم لەگەڵ خەیاڵاتی بوونی تۆ خەو بردوومیەتەوە و بە حەسڕەتی دیتنی چاوەکانتەوە ڕۆژم کردۆتەوە... نووسین: هاوار کاناڵی وەرگێڕانی وتەی ناوداران بە کوردی ✅ @vargeranikurdi
زۆر دەمێکە چاوەڕوانی ڕووداوێکم کە وا هەست بکەم ئێستاش ژیان بەردەوامە و بایەخی هەیە... نووسین: هاوار کاناڵی وەرگێڕانی وتەی ناوداران بە کوردی ✅ @vargeranikurdi
یەکێک لە بوایرانەترین بڕیارەکانی ئینسان، ئیهمال کردنی ئەم شتانەیە کە مەترسی دەخاتە ناو ژیانی ئاسایی مرۆڤ... نووسین: هاوار کاناڵی وەرگێڕانی وتەی ناوداران بە کوردی ✅ @vargeranikurdi
یەکێک لە گەورەترین نەگبەتیەکانی دونیا ئەمەیە کە مرۆڤی گەمژە وا هەست بکات کە کەسایەتیەکی زۆر گەورە و بەهێزی هەیە... نووسین: هاوار کاناڵی وەرگێڕانی وتەی ناوداران بە کوردی ✅ @vargeranikurdi
مرۆڤی ماستاوچی ڕووگەی دیاریکراوی نییە، هەر جێگایێک قازانجی باشتری دەست کەوێت ڕوو لەم شوێنە دەکات... نووسین: هاوار کاناڵی وەرگێڕانی وتەی ناوداران بە کوردی ✅ @vargeranikurdi
ناخهەژێنترین دیاردە لە ژیانی مرۆڤ ئەمەیە کە ئینسانەکان حەقی خۆیان بە ئاوات بخوازن... نووسین: هاوار کاناڵی وەرگێڕانی وتەی ناوداران بە کوردی ✅ @vargeranikurdi
کاتێک ناخی ڕاستەقینەی مرۆڤەکانت بۆ دەردەکەوێت، ئەمجار دەزانی کە ڕوخساریان پێچەوانەی ناخی حەقیقی ئەوانە... نووسین: هاوار کاناڵی وەرگێڕانی وتەی ناوداران بە کوردی ✅ @vargeranikurdi
دونیا پڕە لەکەسانێک کە ڕەنگە زۆر عاشقانە لەگەڵت بدوێن و بە ئەوینەوە لێت بڕوانن. بەڵام دوای چەند ساتێک، بۆ کەسێکیتر بمرن. نووسین: هاوار کاناڵی وەرگێڕانی وتەی ناوداران بە کوردی ✅ @vargeranikurdi
هۆکاری بێ بڕوا بوونم بە مرۆڤەکان ئەمەیە کە وتەکانیان زۆر جوان و شیرینن، بەڵام کڕدەوەکانیان پێچەوانەی قسەکانیانە... نووسین: هاوار کاناڵی وەرگێڕانی وتەی ناوداران بە کوردی ✅ @vargeranikurdi