- Последний пост
- 8 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 0
- Всего постов
- 24
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 215
- 1/48двое суток
- 246
- 1/72трое суток
- 265
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
"نکۆڵی" #نکۆڵی نکووڵی، نکوولی، نکوولیکردن، نکووڵیکردن، حاشاکردن، حاشا لێکردن، حاشاکردن لە شتێک، پەژیوانبوونەوە لە بەڵێنێک، پەشیمانی و حاشاکردن لە بەڵێن، چاونووقاندن لەئاست ڕاستییەکان، داننەنان بە ڕاستییەکاندا، حاشاکرن لە کارێک یان ڕووداوێک یان تاوان و کارەساتێک، بە درۆ لەقەڵەمدانی شتێک یان کردارێک یان قسەیەک، حاشاکردن لە وتەیەک یان بەڵێنێک..... بۆ نموونە: "دەوڵەتی داگیرکەری عێراق نکۆڵی لە جینۆساید و ئەنفال و کیمیابارانی کورد دەکات" #کەناڵی_وشەی_ڕەسەن #نکۆڵی ***تێبینی: کۆپی کردن تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە. https://t.me/wisheyresen
"گەلاوێژ" #گەلاوێژ پێنجەمین مانگی ساڵ، پێنجەمین مانگ لە ڕۆژژمێری کوردیدا، دووهەم مانگی وەرزی هاوین کە 31 ڕۆژە و لە 22 یان 23ی مانگی تەمووز(ژوولای)وە دەست پێ دەکات و لە 21 یان 22ی مانگی ئاب(ئاگۆست)دا کۆتایی دێت. لە ڕۆژژمێری کوردیدا دووهەمین مانگی وەرزی هاوینە و لە نیوەی دووهەمی مانگەکەدا ئەستێرەی گەلاوێژ دەردەکەوێت و هەوا وردە وردە فێنک دەکا و میوە و بێستان و بەروبوومی کشتوکاڵی لەم مانگەدا بەتەواوی پێ دەگەن. ئەستێرەی گەلاوێژ، ئەستێرەیەکی گەش و پرشنگدار و درەوشاوەیە لە ناوەڕاستی وەرزی ھاویندا دەردەکەوێت و لە کوردەواریدا، ئەڵێن گەلاوێژ کەوتووە یان گەلاوێژ ئەنگوتووە کە بە گەلاوێژ کەوتن یا گەلاوێژ ئەنگووتن بەناوبانگە! هەروەها **"گەلاوێژ" ناوێکی کوردیی ئافرەتانە. بە باوەڕی من هۆکاری ناودێر کردنی مانگی گەلاوێژ بەم شێوەیە: 1_ گەلاوێژ وشەیەکی لێکدراوە کە لە دوو بەشی "گەل+ هاوێژ" پێک هاتووە و دواتر وشەکە بووەتە "گەلاوێژ". هۆکاری ناونانی ڕەنگه بەهۆی پرشنگداریی و درەوشاوەیی ئەستێرەی گەلاوێژەوە بووبێت. گەل واتە: کۆ، زۆر... یانێ وریشە و گرشەی ئەستێرەکە زۆرە و لە ئەستێرەکانی تر شەوقدارترە هەر بۆیە ناویان ناوە گەلاوێژ= (پرشنگی زۆر دەهاوێژێ).ئەستێرەی گەلاوێژ لە 15ی ئەم مانگەدا دەردەکەوێ، بەبۆنەی دەرکەوتنی ئەستێرەکەوە ئەم ناوەیان لێ ناوە. 2_ لەم مانگەدا، گەنم و جۆ و مەرەزەی درواوە لەسەر زەوی دادەنێن بە دوو ڕیز بە شێوازێک کە گوڵەکانیان ڕووی لە یەک بێت کە پێیان وتووە گوڵاوێژ دواتر ناوەکە سواوە و بووەتە "گەلاوێژ"... شایانی ئاماژه پێکردنە، گەلاوێژ وەکوو مانگە کوردییەکانی تر ناوەکەی لە سروشتەوە وەرگیراوە و پەیوەستە بە گۆڕانی وەرز و گۆڕانکاریی کەشوهەوا و پلەی گەرماوە و هەروەها دەگەڕێتەوە بۆ ژیانی وەرزێریی باب و باپیرانی کورد. ناوی ئەم مانگە لە زار و شێوەزارەکانی زمانی کوردیدا وەهایە: هەورامی: گەلاوێژ کورمانجی:تەباخ کەلهوڕی:واهێڵان، گەلاوێژ کردکی(کرمانجکی):تەباخە، ئامنانو پەیێن، ئاگوستە لەکی: مردار لوڕی: مەگەرمە سۆرانی: گەلاوێژ لە ڕۆژژمێری گەرمێنی سوڵتانیدا دەستپێکی مانگی گەلاوێژ 28ی پووشپەڕە و لە 26ی گەلاوێژدا دوایی دێت. گەلاوێژ وەکوو مانگەکانی تر بووەتە هەوێنی شیعر و هۆنراوەی شاعێرانی کورد و دەتوانم بڵێم یەکێک لەو مانگانەیە کە زۆرترین شیعری بۆ نووسراوە. هۆنەری بەناوودەنگی کورد هەژار موکریانی بەم شێوەیە شیعراندوویەتی: گەلاوێژەکەی بەختت لە ئاسۆ دەرکەوت، چا بوو تۆ نەبووی ڕەنجەڕۆ نرخی ئەم مانگە پارەی گیانە جێژنی سەرساڵی کۆمەڵی ژیانە. ✍✍: "ج.م.هەڵبەست" #جەمال_مەریوانی_هەڵبەست #کەناڵی_وشەے_ڕەسەن #گەلاوێژ لینکی کەناڵ: @wisheyresen
وشەی ڕەسەن. pinned a photo
"نەورۆ" #نەورۆ: نەورۆی پشیلە، کات و حاڵەتی نزیکی و جووتبوونی پشیلە، تاف و سەردەمی جووتبوونی پشیلەی نێر و مێ، "نەورۆ" بریتییە لە کاتی جووتبوونی کتکی نێر و مێ، ئەو حاڵەت و کاتەی پشیلەی مێ ئارەزووی جووتبوونی لەگەڵ پشیلەی نێردا هەیە پێی دەوترێت: "نەورۆ" کە تێیدا پشیلەکان دەمیاوێنن و جووڵە و هەڵسوکەوتی جیاواز لە کاتی ئاسایییان هەیه و پشیلەی نێر و مێ پێکەوە جووت دەبن و نزیکیی دەکەن، کە لە کوردەواریدا پێی دەڵێن نەورۆ، بۆ نموونە دەڵێن: پشیلەکان نەورۆیانە. #ج_م_هەڵبەست #کەناڵی_وشەی_ڕەسەن #نەورۆ ***تێبینی: کۆپی کردن تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە. https://t.me/wisheyresen
وشەی ڕەسەن. pinned Deleted message
"بەفاڵ" #بەفاڵ: وەفاڵ، بەتەڵەب، بەتەڵەو، وەتەڵەو، بە چارەوایەک دەوترێت کە کاتی جووتبوونی هاتبێت و ئارەزووی نێرەکەی بکات، ماکەر و ماین و ماچەیەک کە ئارەزووی نێرەکەر و ئەسپ بکەن، چارەوێیەک کە کاتی جووتبوونی هاتبێت، حاڵەتێک کە چارەوای مێ حەز بە جووتبوون لەتەک چارەوای نێردا دەکات و لەتەکیا جووت دەبێت. بە حاڵەتێک دەوترێت کە ماکەر حەز به جووتبوون لەگەل نێرەکەردا دەکات و لەگەلیا جووت دەبێت. #کەناڵی_وشەی_ڕەسەن #بەفاڵ ***تێبینی: کۆپی کردن تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە. https://t.me/wisheyresen
"بەکەڵ" #بەکەڵ بە مانگایەک دەوترێت کە کاتی جووتبوونی هاتبێت، مانگایەک کە ئارەزووی کەڵەگای هەبێت. بە چێل(مانگا) یا گامێشکێک دەوترێت کە کاتی جووتبوونی هاتبێت. وشەی بەکەڵ بۆ مانگا(چێل) یا گامێشێک بەکار دەبرێت کە ئارەزووی نێرەی(کەڵەگا) خۆیان بکەن و لەگەڵیا جووت ببن. #کەناڵی_وشەی_ڕەسەن #بەکەڵ ***تێبینی: کۆپی کردن تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە. https://t.me/wisheyresen
وشەی (کەڕ) لە زمانی کوردیدا و لە چەند واتای جیاوازدا: کەڕ: مرۆڤ، گیاندار یان هەر زیندەوەرێ گوێی گران بێت، نابیست، گوێگران. کەڕان: چەکوشی گەورە. کەڕیلە یان کەڕوول: ئاژەڵی گوێکورت. کەڕەپوو: بەفرێکە بەهۆی باران یان گەرماوە ئاوی لێ هەڵنیشتبێ و کونکون بووبێ. کەڕەسیسە: بەفرێکی کلوو گەورەی شێوە شێلمییە وەک لۆکە. کەڕەک: جۆرە فەرەنجییەکی ئاودامانی بێقۆڵ و بێکونە لە کاتی باران و سەرمادا شوان سوودی لێ دەبینێ. گەڕەگۆشە: گوڵی ژاژ( قامیش) لە کاری قوڕکاریدا لەگەڵ قوڕ دەشێلدرێ تاکو قوڕکارییەکە و سواخی دیوارەکان نەقڵشێ و درز نەبا. کەڕەمار: جۆرێ ماری خۆڵەمێشی ژەهراوییە. کەڕەنا: زووڕنا، لوولەی دوکەڵکێشی سەماوەری پشکۆ. هەروەها وشەی کەڕ لە ڕووەکناسیدا وەک سیفەتی زڕ یان داری بێبەر بەکار دێ، بۆ نموونە کەڕە هەنجیر جۆرێ هەنجیری خۆڕسکی کێویی بێبەرە، کەڕە گۆزروان جۆرێ گۆزڕوانی کوڵکنی دڕکاوییە. وێنەکە داری کەڕە هەنجیرە [زڕە هەنجیری کێوی ] ℬ.𝒜 2026 بەکر ئەحمەدی ✏️✏️✏️✏️✏️✏️✏️ @farhangijin فەرهەنگی ژین، وشەدانی کوردی
"پووشپەڕ" #پووشپەڕ یەکەمین مانگی وەرزی هاوین، دەستپێیکی وەرزی هاوین، چوارەمین مانگی ساڵ لە ڕۆژژمێری کوردیدا. ئەم مانگە لە 21 یان 22ی حوزەیران( ژوەن )وە دەست پێ دەکات و لە 21 یان 22ی تەمووز(ژولای)دا کۆتایی دێت. یەکەم ڕۆژی ئەم مانگە واتە 1ی پووشپەڕ درێژترین ڕۆژی ساڵە و یەکەم شەویشی بەپێچەوانەی شەوی چلە(یەڵدا)وە، کورتترین شەوی ساڵە. دوای ئەوە، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ، ماوەی ڕۆژ کورتتر دەبێتەوە و شەوەکان درێژتر دەبنەوە. هۆکاری ناونانی ئەم مانگە دەگەڕێتەوە بۆ زەردبوون و پەڕینی ڕەنگی گژوگیا لە سەوزەوە بۆ زەرد کە لەم مانگەدا ڕەنگی گژوگیا تەواو زەرد دەبێت. "پووشپەڕ" وشەیەکی لێکدراوە و لە دوو بەشی "پووش + پەڕ" پێک هاتووە. پووش واتە: گژووگیای وشکبوو، گژوگیای زەردبوو، پووش و پەڵاش. "پەڕ" لە "پەڕیو"ەوە هاتووە واتە: ڕەنگپەڕیو، زەردبوو،.....) لەم مانگەدا گژوگیا ڕەنگیان دەپەڕێ و ڕەنگی زەرد باڵ بەسەر کەژ و کێو و هەرد و دەشت و دەردا دەکێشێت. هەروەها لەم مانگەدا میوە و بەروبوومی دار و درەخت پێ دەگات بۆیە بە شێوەزاری لوڕی، بەم مانگە دەبێژن: "مێڤەڕەس". لە مانگی پووشپەڕدا هەوا گەرم دەبێت و لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستاندا پلەی گەرما دەگاتە سەرووی 40 پلەی سیلیسی. ناوی ئەم مانگە لە شێوەزارەکانی زمانی کوردیدا بریتییە له : کرمانجی: تیرمەھ هەورامی: کۆپڕ کەلهوڕی: شەرتشوان کوردکی: مەنگا پالی، تەمووزە، تیرمەنگ لەکی: ئاگرانی لوڕی: مێڤەڕەس سۆرانی: پووشپەڕ مامۆستای پایەبەرز و شاعێری مەزنی کوردستان، مام هەژار بەم شێوەیە پووشەپەڕی هۆنیوەتەوە: یا خوا هەرکەسێ کوردی خۆش نەوێ وەک پووشی پووشپەڕ بە ڕوودا کەوێ بە داسی مەردی پاڵەی کوردستان بیدەن لە تایە بۆ ساردی زستان ✍✍: "ج.م.هەڵبەست" #جەمال_مەریوانی_هەڵبەست 1ی پووشپەڕ _ 2725ی کوردی #وشەے_ڕەسەن #پووشپەڕ لینکی کەناڵ: @wisheyresen
"لامێژ" #لامێژ لامژ، بە بەرخ و کارژەلەیەک دەوترێت کە لە گوانی دایکیان شیر نەمژن و شیری مەڕ یا بزنێکێ تر جگە لە دایکیان بخۆن، بێچووی ئاژەڵ کە شیری ئاژەڵێکی تر جگە لە دایکی خۆی دەمژێت. بەرخ و کارژەلە کە بە شیری دایکیان تێر نەبن و شیری ئاژەڵێکی تر جگە لە دایکیان بخۆن، تێبەردانی بێچووی ئاژەڵێک کە دایکی نەمابێ یا دایکی مەیلی پێ نەدات یان بێ شیر بێت لە ئاژەڵێکی تر. #کەناڵی_وشەی_ڕەسەن #لامێژ ***تێبینی: کۆپی کردن تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە. https://t.me/wisheyresen
وشەی ڕەسەن. pinned a photo
"دەڵەبەبا" #دەڵەبەبا دێڵەبەبا، دەڵەوەبا، دەڵەوەوا، دێڵی نێرخواز، دەڵێک کە بەبا هاتبێت، دەڵ یا دێڵەسەگ (سەگی مێ) کە بەبا هاتبێت، کاتێک دێڵ یا دەڵ( مێینەی سەگ) هەوەسی جووتبوونی لەگەڵ گۆڵ یا گەماڵ (نێرینەی سەگ)دا، تێدا پەیدا دەبێت. دەڵی سەگ و گیاندارانی تر کە بەبا بن. دێڵی گیاندارانی وەکوو سەگ و گورگ، چەقەڵ، .... کە کاتی جووتبوونیان بێت. #بەبا = دۆخ و حاڵەتی "بەبا"بوون، دۆخی "وەبا"بوون، دۆخ و حاڵەتی نێرخوازبوون، ئەو حاڵەتەی کە دێڵی سەگ و گیاندارانی تر تێیاندا پەیدا دەبێ و هەوەسی جووتبوون لەگەڵ نێرینەدا دەکەن. #بەبا=شوێنی باگر، جێگا و کات و ڕۆژ و ساڵێ کە بای زۆر بێت. بۆ نموونە دەبێژن: شوێنێکی بەبایە، ساڵێکی بەبایە، ڕۆژێکی بەبایە. #بەبادان= بەبادانی شتێک، خەساردانی شتێک، لەدەستدانی شتێک بە دەستی خۆت، بۆ نموونە دەڵێن : سامانەکەی خۆی بە با دا. #ڕەنج_بەبا = ڕەنج بەخەسار، ڕەنجەڕۆ، کەسێ کە ڕەنجی بە خەسار چووبێت، کەسێ کە بەهرەی لە ئەرک و ڕەنج و ماندووبوونی خۆی نەبینیبێت. #کەناڵی_وشەی_ڕەسەن #دەڵەبەبا #بەبا #ڕەنجبەبا ***تێبینی: کۆپی کردن تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە. https://t.me/wisheyresen
ئەلفوبێی کۆنی زمانی کوردی ئەم ئەلفوبێیە، ئێزدییەکانی شەنگاڵ و کورمانجەکان بۆ نووسینی دەقە کۆن و ئایینیەکانی زمانی کوردی بەکاریان هێناوە! @kurdnett
"جۆزەردان" #جۆزەردان سێیەمین مانگی ساڵ، سێیەمین و دوایین مانگی وەرزی بەهار، مانگی سێیەم لە ساڵپێوی کوردیدا. مانگی جۆدرەو.. ئەم مانگە وەکوو دوو مانگەکەی تری وەرزی بەهار 31 ڕۆژە و لە 21 یا 22ی مانگی ئایار(مەی)وە دەست پێ دەکات و لە 20 یا 21ی مانگی حوزەیران(ژەون)دا کۆتایی دێت. وەک لە ناوەکەیڕا دیارە، لەم مانگەدا "جۆ" زەرد دەبێت و ورده ورده پێ دەگات و دروێنە دەکرێت، هەر بۆیە ناو نراوە جۆزەردان. لە شێوەزارەکانی زمانی کوردیدا ناوی ئەم مانگە بەم شێوەیە: هەورامی: چێڵکڕ لەکی: گاکووڕ کەلهوڕی: زەردان کورمانجی: حەزیران. حوزەیران کوردکی: حەزیرانە، ڤارتڤارە، ئامنانو ڤەرێن، ئامنانیا ڤەرێنە سۆرانی: جۆزەردان لوڕی: جۆڕەس ڕۆژژمێری گەرمێنیی سوڵتانی: گەرماخێز شاعێری بەناوبانگی کورد مامۆستا هەژار ئاوەها جۆزەردانی شیعراندووە: ڕەنجبەر با بەس بێ سەیری گوێسوانان لە دەستی تۆیە چاوی ئەعیانان وا جۆزەردانە و کۆچی بەهارە سەرەتای ڕەنجی مامی جووتیارە ✍✍: "ج.م.هەڵبەست" #جەمال_مەریوانی_هەڵبەست 1ی جۆزەردان_ 2725ی کوردی #وشەے_ڕەسەن #جۆزەردان لینکی کەناڵ: @wisheyresen
"ڕەشەمە" ڕەشەمە، ڕەشەمێ، ڕەمشان، سیاوکام، مانگ لیە، ئادار... مانگی 12 لە ڕۆژژمێری کوردیدا واتە دوایین مانگی ساڵە، سێیەمین و دوایین مانگی وەرزی زستانە. مانگی ڕەشەمە 29 ڕۆژە. بەڵام هەر چوار ساڵ جارێک واتە لە ساڵی کەبیسەدا دەبێتە 30 ڕۆژ. ئەم مانگە لە 19 یا 20ی مانگی شوبات(فێڤرییە)وە دەست پێ دەکات و لە 19یا 20ی مانگی ئازار(مارس)دا دوایی دێت. بۆچوونێک هەیە کە دەڵێ ناوی ڕەشەمە لە "ڕەشەمێ"وە (ڕەش+ە+مێ)هاتووە واتە ڕەشبوونی مێیەکان کە پێم وایە بۆچوونێکی هەڵەیە. بە باوەڕی من "ڕەشەمە" لە دوو وشەی ڕەش+مەھ پێک هاتووە کە بە ناوبەندی "ە" پێکەوە نووساون. ڕەش واتە ڕەنگی ڕەش کە بریتییە لە ڕەشبوونەوی هەرد بەهۆی توانەوە و چوونەوەی بەفرەوە. لە ڕابڕوودا قسەیەکی باو لەنێو خەڵکی کوردا هەبوو دەیانوت ڕەشکەن(ڕەشکەنەک)داکەوتووە یان دەرکەوتووە واتە ناوە ناوە بەفر تواوەتەوە و ڕەشایی سەر عەرزەکە دەرکەوتووە. "مەھ" واتە مانگ.( "مەھ" لە کرمانجیدا بە واتای "مانگ"ە و ئێستەش وشەکە هەر ماوە). دواتر وشەی ڕەشەمەھ سواوە و بووە بە "ڕەشەمە" یان "ڕەشەمێ". ناوی ئەم مانگە لە شێوەزارەکانی زمانی کوردیدا ئەمانەی خوارەوەن: هەورامی: سیاوکام کورمانجی: ئادار، ڕەشەمە کوردکی(زازاکی):ئادار، مارتە کەلهوڕی: ڕەمشان لەکی: مانگ لیە لوڕی: ئێنەزەنۆن سۆرانی: ڕەشەمە، ڕەشەمێ مامۆستای نەمر، هەژار موکریانی لە هۆنەیەکدا ئاوا باسی ڕەشەمە دەکات: "ڕەشەمە نامەی بەهاری هێنا! کۆچی بە خێڵی سەرمایە لێنا! ڕنووی ڕووخاندن تۆپخانەی شەماڵ! کوردە دڵخۆش بە نەما ژینی تاڵ!" ✍️✍️"ج.م.هەڵبەست" #جەمال_مەریوانی_هەڵبەست #وشەے_ڕەسەن #ڕەشەمە لینکی کەناڵ: @wisheyresen
بازەڵە #بازەڵە بەڵەک، دووڕەنگ، بازگ، شتێک کە تۆزێک بەڵەک بێت، منداڵێک کە کزر و گەورە بووبێت، شەرمشکاو، کەسێک کە شەرمی شکابێت، بەچکەی هەراش و خرکەڵە، بە منداڵێک ئەوترێت کە وەکوو بازێکی بچکۆلەی لێ هاتووە و دەشێ یاری و گەمەی لەگەلدا بکەیت. بازەڵێن، قەمچان: جۆرە یارییەکی کوردەوارییە کە بە بەردی ورد ئەکرێت. #کەناڵی_وشەی_ڕەسەن #بازەڵە ***تێبینی: کۆپی کردن تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە. https://t.me/wisheyresen
"قوڕەما" #قوڕەما مایەپووچ ، مایەپووت، لەدەستدان، لەدەست کەوتن، لێکەوتن، لێکەفتن، مالکەتن، نابووت بوون، موفلیس بوون، مایەبۆش، نابوو، داشوشتن، مافنگی،.... لەدەستدانی هەموو شتێک، لەدەستدانی دەوڵەت و ماڵ و مڵک، لەدەستدانی پووڵ و دراو.... #کەناڵی_وشەی_ڕەسەن #قوڕەما ***تێبینی: کۆپی کردن تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە. https://t.me/wisheyresen
"ڕێبەندان" #ڕێبەندان: مانگی دووەمی وەرزی زستان، مانگی یازدەی ڕۆژژمێری کوردی و هەتاوییە و بە سەخڵەتترین مانگی ساڵ ناسراوە. ڕێبەندان لە 20 یان 21ی کانوونی دووەم(ژانیڤێری)ەوە دەست پێ دەکات و لە 18 یان 19ی شوبات(فێڤرییە)دا کۆتایی دێت. ڕێبەندان، وشەیەکی لێکدراوە (ڕێ+بەند+ان): واتە لەم مانگەدا بەهۆی بەفر و سەرماوسۆڵە و شەختە و بەستەڵەکەوە ڕێگەوبانەکان دەگیرێن و هاتوچووی خەڵک ئاستەنگدار دەبێت. وەکوو دەزانین لە ڕابردوودا، لەچاو ئێستە بەفری زۆرتر باریوە و بەهۆی نەبوونی تەکنۆلۆژیا و کەرەستەی پێویستەوە، پاککردنەوەی ڕێگەکان و ڕاماڵینی بەفر ئەستەم بووە و تەنانەت هاتنی هەرەس و ڕنووی بەفر هۆکارێکی تری گیرانی ڕێگەکان بووە. ڕێبەندان، مانگی سڕ و سەقەم، سەرماوسۆڵە، کڕێوە، تۆف، بۆران، بادەوە(=بایەوە)، سەهۆڵبەندان، ڕچە و ڕچان و شەختە بووە و چلوورەکان بە زناری شاخەکان و گوێسوانەی ماڵەکاندا شۆڕ دەبوونەوە و شاخ و هەرد و شیو و دۆڵ و بەندەن و کوێستان و لاپاڵ و یاڵ و گرد و شان و ملە و نشێو.... بە بەفر لووس دەبوون و بەرزایی و سەر کەل و یاڵ و ملەکان.... بە کڵێڵە دەڕازانەوە و ڕێی ڕێبواریان دەبڕی.... ناوی ئەم مانگە لە شێوەزارەکانی زمانی کوردیدا بە شێوەی خوارەوەیە: هەورامی: ڕابڕان زازاکی: سباتە، گوژگە، چلەیو پەیێن کرمانجی: سبات، شوبات، ڕێبەندان لەکی: خاکەلیە کەلهوڕی: بەنان، ڕێبەنان سۆرانی: ڕێبەندان مامۆستا "هەژار" ئاوەها ڕێبەندانی شیعراندووە: " ڕێبەندان گەرچی ڕێگەبەندانی! "گلێنەی چاوی گەلی کوردانی! "لەنێو مانگاندا جوان و ڕووسووری! "لە تۆدا کرا جەژنی جەمهووری!" ✍✍: "ج.م.هەڵبەست" #جەمال_مەریوانی_هەڵبەست 1ی ڕێبەندان 2724 #وشەے_ڕەسەن #ڕێبەندان لینکی کەناڵ: @wisheyresen
وشەی ڕەسەن. pinned a photo
"کەزی" #کەزی زوڵف، پرچ، بسک، پۆر، پەلکە، پەلک، قژ، گیس، گیز، گێسوو،... بە قژ و پرچی ژنان و کچان دەوترێت کە هۆنرابێتەوە، ئەو قژەی کە پەلکەی دەکەن و بەسەر شان و ملدا شۆر دەبێتەوە، کە ئەم شێوە هۆنینەوەی پرچە، لەنێو ئافرەتانی کورددا لە دێرزەمانەوە باوە. "کەزی" بووەتە هێمای بەرخۆدان و قارەمانیەتیی "کچە شەڕڤانەکانی" کورد و لە گشت جیهاندا دەنگی داوەتەوە و هەروەها دەیان منداڵی تازەبووی کورد ناوی "کەزی"یان لێ نراوە.... وشەی "کەزی" وشەیەکی ڕەسەنی کوردییە کە لە فۆلکلۆر و گۆرانی و ئەدەبیات و شیعری کوردیشدا ڕەنگی داوەتەوە. بۆ نموونە مامۆستا "هێمن"، هۆنەری بەناوودەنگی کورد ئاوەها "کەزی"ی هۆنیوەتەوە: بەژنەکەت سێدارەیە، کەزیەت تەنافە زوو بە دەی! بیخە ئەستۆی من کە کوردم، کورد بەشی خنکاندنە!... #کەناڵی_وشەی_ڕەسەن #کەزی ***تێبینی: کۆپی کردن تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە. https://t.me/wisheyresen