زمانی عەرەبی فێربە (جیاوازی وشەکان )
Статистика- Последний пост
- 15 мар.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 0
- Всего постов
- 20
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- —
- 1/48двое суток
- —
- 1/72трое суток
- —
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
47ـ جیاوازی نێوان أَخَذَ – أَمْسَكَ – تَنَاوَلَ لە عەرەبی: 1️⃣ أَخَذَ واتا: وەرگرت / گرت / بردی بەکاردێت کاتێک شتێک لە کەسێک یان لە شوێنێک وەردەگریت. نموونە: أَخَذْتُ الكِتابَ واتا: کتێبەکەم وەرگرت. --- 2️⃣ أَمْسَكَ واتا: گرتن و بە دەستەوە ڕاگرتن کاتێک شتێک دەگریت و بە دەستت ڕایدەگریت. نموونە: أَمْسَكْتُ القَلَمَ واتا: قەلەمەکەم بە دەستم گرت. --- 3️⃣ تَنَاوَلَ واتا: دەست گەیشتن بۆ شتێک و هەڵگرتنی زۆرجار کاتێک بەکاردێت کە شتێک لەسەر مێز یان نزیکە و دەستت درێژ دەکەیت بۆی. نموونە: تَنَاوَلْتُ السِّكِّينَ واتا: چاقوەکەم هەڵگرت. --- ✅ کورتەی جیاوازی: أَخَذَ → وەرگرتن أَمْسَكَ → بە دەستەوە گرتن تَنَاوَلَ → دەست درێژکردن و هەڵگرتن
46ـ جياوازی نێوان ❪رحمن❫ و ❪رحیم❫ (رحمن رحیم) دوو سیفەتن ، هەردووکیان لە (رحمە) وەرگیران ، بەڵام سیفەتی (رحمن) لەسەر وەزنی (فعلان)ە و ، زیاتر فراوان و گشتگیره ، بۆیە هەندێ وتویانە : (رحیم) تایبەتە بەو ڕەحمەتەی خوا دەیڕێژێت بەسەر موسڵماناندا لە بەهەشتدا ، بەڵام کافران لێی بێبەشن ، بەڵام (رحمن) ڕەحمی خوایە لە دنیا کە هەموو بونەوەر دەگرێتەوە. بەیزاوی دەفەرموێت : وەرگیراوە لە هەندێ لە پێشینان : کە وشەی (رحمن) واتا : زۆری و فراوانی ڕەحمەت ، بەڵام (رحیم) واتا : گەیاندنی خێری زۆر و ، لابردنی شەڕ لەسەر دروستکراوەکانی خوا . هەرچۆن بێت (رحمن) لە (رحیم) فراوانترە ، بۆیە دروست نییە هیچ کەس ناو بنرێت بەو ناوە پیرۆزە ، هەرکەسیش ناوی (رحمن)ە واجیە ئێمە پێی بڵێین(عبدالرحمن). بەڵام (رحیم) بۆ بەشەریش دەگونجێت ، بۆیە خوای گەورە لە وەسفی پێغەمبەرکەیدا فەرموویەتی :(( لَقَدۡ جَآءَكُمۡ رَسُولٞ مِّنۡ أَنفُسِكُمۡ عَزِيزٌ عَلَيۡهِ مَا عَنِتُّمۡ حَرِيصٌ عَلَيۡكُم بِٱلۡمُؤۡمِنِينَ رَءُوفُ رَّحِيمُ. التوبة - اية 128 سوێند بهخوا بهڕاستی بۆتان هاتووه پێغهمبهرێك له خۆتان قورس و گرانه بهلایهوه ناڕهحهتی و ناخۆشی ئێوه زۆر سووره لهسهر (باوهڕ هێنان) تان بۆ بڕواداران دڵسۆز و میهرهبانه.)) ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ وەرگیراوە : لە کتێبی لەسایەی ناوە جوانەکانی خوادا. نوسینی :د.عمر أحمد نظامي
45ـ #جیاوازی_نێوان(#العمی)و (#العمه)' ?┈••✦●●﷽●●✦••┈ 🔲◈--العَمـَی : بـۆکەسێکە کە نابینا بێت ، خـوای پەروەردگـار فـەرمـوویەتی : { لَيْسَ عَلَى الْأَعْمَى حَرَجٌ ...} [ النور: ٦۱ ] . واتە : هیچ تاوانێک لەسەر (نابینا) نییە لەواز هێنانیان لەجیهاد کردن. 🔲◈-- العَـمـَه : بـۆ کەسێک بەکار دێت چاوی هەیە بەڵام حـەقـی پێ نابینێ و سەر لێشێواو سەر گەردانیدایە ؛ بـۆیە بەبـێ چاو ئەژمـار دەکرێت ، خـوای پەروەردگـار فـەرمـوویەتی : {اللَّهُ يَسْتَهْزِئُ بِهِمْ وَيَمُدُّهُمْ فِي طُغْيَانِهِمْ يَعْمَهُونَ} [البقرة : ۱٥]. واتە : خـودا گاڵتە بەبـێ باوەڕان دەکات لەبەرانبەر گاڵتە کردنیان بەباوەڕداراندا ، وڕێگەیان دەدات وجڵەویان بـۆ شل دەکات بـۆ ئەوەی لەسەر کێشی وسەر گەردانی خۆیاندا بخولنەوە . #تێبینی : هەندێ جار (العمی) بۆ کەسانێکیش بەکار دێت کە چاویان هەیه بەڵام (دڵیان کوێر) بووە لەئاست حەقدا ، هەر وەک خوای پەروەردگار فەرموویەتی : {أَفَلَمْ يَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَتَكُونَ لَهُمْ قُلُوبٌ يَعْقِلُونَ بِهَا أَوْ آَذَانٌ يَسْمَعُونَ بِهَا فَإِنَّهَا لَا تَعْمَى الْأَبْصَارُ وَلَكِنْ تَعْمَى الْقُلُوبُ الَّتِي فِي الصُّدُورِ } [الحج : ٤٦]. واتە : ئەوە بـۆ بێباوەڕان ناگەڕێن بەسەر زەویدا و تەماشای گەەلانی پێش خۆیان ناکەن ،کەلەنێومان بردوون ؛ بۆئەوەی دڵێکیان هەبێت پێی تێ بفکرن ، وگوێیان هەبێت پێی حەق ببیستن ، بەڕاستی ئەوانە نابینای چاو نین بەڵکو دڵیان کوێرە کە لەسنگیاندایە . ┉┅━❀💚❀━┅┉ " طيب الله أوقاتكم " ▇ ▆ ▄ ▃ ▂ ▁ ▁ ▂ ▃ ▄ ▅ ▆ ▇ ▓▓▓▓▓▓▓▓▓▓▓▓▓▓▓▓ ██▓▒░✏.باوکی سناء✍ ░▒▓██ 2019/1/7 • •┈┈🔹✿💜✿🔹┈┈• •
جیاوازی نێوان ❪التالِد❫ و ❪طارف❫ التالِد: ماڵێکە بە میراتی دەستت کەوتبێت... طارف: ماڵێکە بە ئیش دەستت خستبێت.... ... #Mstar Mubin
43ـ 🍀 جیاوازی چیە لە نێوان ((جاء وأتی)) هەردووکیان بەمانای هاتن دێن بەڵام فەرقێکی بچووک هەیە ئەویش ئەوەیە زیاتر ((جاء)) بۆ کارێکی گەورە و قوڕس بەکاردێت بەڵام ((أتی)) بۆکارێکی ئاسان و بچووک بەکاردێت . نموونە :: 1- خودای گەورە لەبارەی ئازادکردن و فەتحی مەککە ئەفەرمووێت .... 👈 إذا جاء نصر الله والفتح واتە لەوکاتەی سەرکەوتن و فەتحی مەککە هات دواتر تەفسیرەکەی تر ماناکەی بەوەوە پەیوەستە .... بەڵام مەبەستمان ئەوەیە باسی فەتحی مەککە ئەکات کە ئەم فەتحەش کارێکی ئاسان و بچووک نەبووە بەڵکو زەحمەتی و کاتی ویستووە و کارێکی گرنگ و گەورەش بووە بۆیە (جاء)) بەکارهاتووە. 2- ♦أتى أمر الله فلا تستعجلوه♦ ئەم ئایەتە لەبارەی کافرەکانەوەیە کە گاڵتەیان بە سزای خودا و ڕۆژی دووایی ئەکرد خوداش لەم بارەیەوە ئاوای فەرموو واتە .. نزیکە عقوبەی خوا بۆ کافران بێت و وە پاداشت بۆ موسڵمان بۆیە عەجەلە مەکەن شتێکی ئاسانە ئالێرەدا ((أتی)) بەکارهاتووە بەو مانایەیی کەوا کارەکە زۆر ئاسانە بەنیسبەت خواوە بۆیە کافرەکان گاڵتە بە ئایەتەکانی خوا مەکەن ئەمەش جیاوازی هەردوو ووشەکە لەدووعای خێر بێبەشەمان مەکەن😊❤ M_E
42ـ الفرق بین (الإسراف- التبذیر) جیاوازی نێوان (الإسراف- التبذیر) 🌻الإِسْراف: بەکارهینانی سەروەت و سامان زیاد لە پێویست. 🌻وەیان الإسراف: سنور بەزاندنە لە بەکارهینانی سەروەت و سامان یان گۆترایە: إسراف: تایبەت نیە بەسامان بەڵکوو لە هەمووشتێکدا بوونی هەیە ۞.... وَكُلُواْ وَٱشۡرَبُواْ وَلَا تُسۡرِفُوٓاْۚ إِنَّهُۥ لَا يُحِبُّ ٱلۡمُسۡرِفِينَ .سورة الأعراف - اية 31 وه بخۆن و بخۆنهوه(لهوهی که حهڵاڵه بۆتان) و زیاده ڕهوی مهکهن بێگومان خوا زیاده ڕهوانی خۆش ناوێ. 🌻 التبذیر: بەکارهینانی سەروەت و سامان لەوەی کە پێویست نیە. 🌻وە یان التبذیر: بەهەدەردانی سامانە لەغەیری شوێنی خۆی. (ئەوەیان گەورەترە لەئیسراف) قال تعالی: إِنَّ ٱلۡمُبَذِّرِينَ كَانُوٓاْ إِخۡوَٰنَ ٱلشَّيَٰطِينِۖ وَكَانَ ٱلشَّيۡطَٰنُ لِرَبِّهِۦ كَفُورٗا بهڕاستی زیاده ڕهوان دۆست و برای شهیتانهکانن، شهیتانیش بهرانبهر (نازو نیعمهتهکانی) پهروهردگاری ههمیشه سپڵهیه. سورة الإسراء - اية 27
41ـ 🌻ما الفرق بين العباد والعبيد؟🤔 جیاوازی چییە لە نێوان (العباد) و (والعبيد) 🌻 العباد: بـۆ مسوڵمان و کافر بەکاردێ، وە بـۆ دنیا بەکاردێ و خاوەنەکەی توانای هەیە بەوەی کامە لای هەڵدەبژێری.❤ هەروەکو خوای گەورە دەفەرمووێ : (واللە بصير بالعباد) واتە:خوا بینایه به بهندهکان. 🌻 العبید: بـۆ قیامەت بەکاردێ و خاوەنەکەی توانای هیچی نیە و بێ هەڵبژاردەیە.❤ (ما يبدل القول لدي وما انا بظلام للعبيد)واتە:بهڵێنی من قهت گۆڕانی بهسهردا نایهت وه من هیچ جۆره ستهمێك له بهندهکانم ناکهم
40ـ جیاوازی نێوان هەردوو وشەی ۱. الـــرُّؤْيَــا ۲. الــرُّؤيــَة #یەکەم وشەیان بەواتای: ما يُرَى في النَّوم دێــت. واتە: ئەوەی لە خەوندا دەبـیـنـرێــت. (قَالَ يَا بُنَيَّ لَا تَقْصُصْ #رُؤْيَـــاكَ عَلَىٰ إِخْوَتِكَ) وتى: کوڕە بچکۆلەکەم #خەوەکەت بۆ براکانت مەگێڕەوە. #دووهەم وشەیان بەواتای: الإِبصَار دێــت. واتە: بـینـیـن. #رُؤيَةُ هِلالِ رمضانَ تُوجِبُ الصِّيَامَ. #بیـنــیـنــی مانگی ڕەمەزان ڕۆژو واجب دەکات.
(14) قەناتی تیلیگرام بۆ فێربوونی زمانی عەرەبی ڕەوان بۆ فێربوونی ڕێزمانی زمانی عەرەبی (فصحی) لە تیلیگرام جۆینی ئەم قەناتانە بکەن .☟☟☟ 1ـ فێربوونی زمانی عەرەبی بە ❪کتێبی PDF❫ https://t.me/pdfxd 2ـ فێربوونی زمانی عەرەبی ❪قەواعیدی❫ https://t.me/Arrnb 3ـ فێربوونی زمانی عەرەبی بە ❪چیرۆک❫ https://t.me/araygi 4ـ فێربوونی زمانی عەرەبی بە ❪وشە و ڕستە❫ https://t.me/ARABY44 5ـ فێربوونی زمانی عەرەبی بە ❪گفتو گۆ❫ https://t.me/gftwgo1 6ـ فێربوونی زمانی عەرەبی بە ❪وێنە❫ https://t.me/wena7 7ـ فێربوونی زمانی عەرەبی بە ❪ڤیدۆ❫ https://t.me/faild5 8ـ فێربوونی زمانی عەرەبی بە ❪جیاوازی وشەکان❫ https://t.me/wsha8 9ـ فەرهەنگی قوتابی ( وشەی هاوواتا و پێچەوانە ) https://t.me/qamws9 10ـ فێربونی زمانی عەرەبی بە (وتەکانی مامۆستا دڵشاد صباح) https://t.me/wtakan3 11ـ فێربونی زمانی عەرەبی بە پرسیار و وەڵام https://t.me/prsyar11 12ـ(کۆرسی فێربونی زمانی عەرەبی) 👇 https://t.me/korsy12 13ـ عـــەرەبـی ـ کـــوردی .. 👇 https://t.me/AAAKKK99oo 14ـ وتـــەی عــــەرەبــی ـ ڪـوردی https://t.me/arabic9887 ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ #دنیا_و_دواڕۆژ
без подписи
39ـ جیاوازی نێوان وشەی (الحِمل) و (الحَمل) ∆الحِمل : بەدانانی کەسرە لەژێر پیتی (حاء ) ئەوەیە کەلەسەر پشت هەڵدەگیرێت . ∇الحَمل : بەدانانی فەتحە لەسەر پیتی (حاء) ئەوەیە کە بەسک هەڵدەگیرێت ( دووگیانیە ). 📖 | 🫧 الحِمل:«بكسر الحاء،هو ما حُمِلَ على الظَهر». الحَمل:«بفتح الحاء،هو ما حُمِل في البَطن». 📜 ~🥀
38ـ جیاوازی نێوان حەرفی (سین ) وە سـَـوف) چی یە؟ هەردووکیان دەچـــنە سەر كــــرداری داهـاتــوو( فـعــل مـُـضــَـارع) کە كــاتــــی ڕودانی فـعــلەکـەت بـــــــــــۆ دیاری دەکـــــــەن: ( ســــ ) بــۆ داهـــاتــــویـــــەکـــــــی نـــــــزیـــــکـــــــە. ( ســَــوف َ ) بــۆ داهــــاتــــویــەکــــــــی دورە ۰ 🤛ســـــَــــأفــــــــعــــــــل ُ كـذا. بەم زووانە ئەو ئـــیــشـــە ئـــەکەم. 🤜ســـــَـــوف َ أفــــــــعــــــــل ُ كـذا. ماوایەکی تــــر ئەو ئـــیــشـــە ئـــەکــەم. #ڕێـزمانی_عـەرەبی
Channel photo removed
37ـ جیاوازی نێوان ❪السَّـــبـُــــــع❫ و ❪السَّـــبـْــــــع❫ 📬 السَّـــبـُــــــع : دڕنــــــــــدە 📮السَّـــبـْــــــع : ژمارە حەوت (لەگەڵ نـاوی مؤنثدا بەکاردێت) [وَمَا أَكَلَ السَّبُعُ] و هەرچى دڕندە پەلامارى دابێــتو مردارەوە بووبێــت، [ إِلَّا مَا ذَكَّيْتُمْ ] مەگەر پێش لە گیان دەرچوونــى، فریاى چەقۆ کەوتبێ و سەرتان بڕیبێت ئەوکات دروستە بیخۆن. 📮السَّـــبـْــــــع : ژمارە حەوت (قُلْ مَن رَّبُّ السَّمَاوَاتِ #السَّبْعِ وَرَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ) پێیان بڵێ: كێ پهروهردگاری ههر حهوت ئاسمانهكانەو پهروهردگاری عهرشی گهورهیه؟
36ـ جیاوازی نێوان ❪القَصَص❫ و ❪القِصَصْ❫ هناك لەوێ یان هەیە فرق جیاوازی شاسع فرەوان بين لەنێوان القَصَص چیرۆک (قەسەس) والقِصَصْ. وە رۆمان (قیسەس ) القََصَص: چیرۆک(قەسەس) بالفتح هو كلام الله، هو القَصَصَ الحق وصدق . مثال القَصَصَ القرأن بە فەتحە ئەوە قسەی خوایە ئەوە چیرۆکی هەق و ڕاستە .نمونەی چیرۆکی لە قورئانە أما القِصَص: بەڵام ڕۆمان (قیسەس) فهي من نسج خيال والأدباء، التي يختلط فيها الحق بالباطل . جا ئەوە لە هۆنینەوەی ئەندێشە و نوسەرانە کە تێکەڵ دەبی تێیدا ڕاستی و ناڕاستی.
35ـ جیاوازی نێوان وشەی(المتوفي) و(المتوفی) 🔶(المتوفي) مەبەست پێی خودا (اللە) یە(جل جلالە) واتە ئەو کەسەی دەمرێنێ . (إسم الفاعل)ە 🔷(المتوفی) ئەو کەسەی دەمـرێت (مـرۆڤ) (إسم المفعول)ە ـــــــــــــــــــــــــــ م. عماد ئەحمەد
34ـ جیاوازی نێوان (الـتَـضـاد) و (الـتَـنـاقـص) هەردووکیان بەواتـای (دژ) یــان (پێچەوانە) دێن 🌴الـتَـضـاد/ بۆ هەڵسوکەوت یان ڕەفتار بەکار دێت. واتە ئەگەر دوو وتە پێچەوانە بێت پێی دەڵێن (التضاد) 🌲الـتَـنـاقـص / بـۆ وتەو قسـە بەکـار دێت . ئەگەر دوو کردەوە پێچەوانە بێت پێی دەڵێن (التناقص) ـــــــــــــــــــــــــ م . عماد ئەحمەد
без подписи
33ـ جیاوازی نێوان (نَـعَـم) و (بَـلَـی) سەرەتا هەردووکیان بۆ جواب داناوە بەکاردێن ئەوجا فەرقیان چییە؟ 1 _ (بلی) بەکاردێ لەدوای (نفی) کردنی شتێک کە بەکارهێنرا ئەو نفیە دەکاتە (إثبات) وەکو: (زعم الذين كفروا أن لن يبعثوا قل بلى وربي لتبعثن) لێرە کافرەکان دەیان وت زیندوو ناکرێنەوە ئەوە نفیە کە (بلی)كارهێنرا ئەو نفیەی کردە إثبات واتە بێگومان زیندوو دەکرێنەوە 2 _ (نعم) دێتن لە دوای جوملەی(نفی) و جوملەی(إثبات) بەڵام (بلی) تەنها لە دوای نفی دێت. وە(نعم) بە ڕاست دانەری پێشە خۆیتی ئەجا پێشە خۆی (إثبات) بیتن یاخود (نفی) بیتن بۆ نموونە:(ما نجح زيد) واتە زەید ناجح نەبوو بەڕاست دانەری ئەو ڕستەیە بە (نعم) جواب دەدرێتەوە واتە:بەلێ ناجح نەبوو بەڵام ئەگەر بمانەوێ بڵێین نەخێر زەید ناجح بوو ئەوا (بلی) بەکاردەهێنین. خوای گەورە دەفەرموێ ([فَهَلْ وَجَدْتُمْ مَا وَعَدَ رَبُّكُمْ حَقًّا قَالُوا نَعَمْ] واتە:(ئایا ئێوهش ئهوهی که پهروهردگارتان بهڵێنی پێدان ڕاست بوو پێی گهیشتن ؟ دهڵێن بهڵێ پێی گەیشتین) ـــــــــــــــــــــــــــــــــ وەرگیراوە
32ـ جیاوازیی نێوان ( رٶیة و نظر و بصر چییە ؟ ) بە گشتی هەرسێکیان بە مانا و واتای (بینین) دێت . 👁کاتێك دەڵێن ( رای یان رٶیة ) واتا بینینی ئاسای وە بە مانای خەون دێت یان زۆر جار شتێك دەبینیت و وا دەزانیت جارێکی تر ئەمەت بینیوە . ئەمانە پێی دەڵێن ( رٶیة ) 👁بەڵام ( النظر ) بینینی مرۆڤە و هەڵسەنگاندنێتی بۆ ئەو شتانەی دەیبینێت باش و خراپ جوان و ناشرین زۆر و کەم و ... هتد 👁 (بصر ) بە کوردی واتا هزر و تێگەیشتن و بینینی هەمو شتێك بە چاوی عقل و لێکدانەوە و ڕاستی و بە دواداچوندا . بۆ زانیاری زیاتر لەسەر جیاوازی مانای ئەم سێ وشەیە سەردانی ئەم دوو لینکە بکە👇 https://m.facebook.com/story.php?story_fbid=709706982536779&id=100004924502287 https://m.facebook.com/story.php?story_fbid=791700677670742&id=100004924502287