فێربوونی زمانی عەرەبی بە چیرۆک
Статистика- Последний пост
- 13 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 5
- Всего постов
- 20
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Криптовалюты (по похожим)
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 141
- 1/48двое суток
- 161
- 1/72трое суток
- 174
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
لیستی قەناتەکان .بۆ فێربونی زمانی عەرەبی☟☟☟ 1ـفێربونی زمانی عەرەبی بە ❪کتێبی PDF❫ https://t.me/pdfxd 2ـفێربوونی زمانی عەرەبی ❪فصحی❫ https://t.me/Arrnb 3ـفێربوی زمانی عەرەبی بە❪چیرۆک❫ https://t.me/araygi 4ـفێربونی زمانی عەرەبی بە ❪وشە و ڕستە❫ https://t.me/ARABY44 5ـفێربونی زمانی عەرەبی بە❪گفتو گۆ❫ https://t.me/gftwgo1 6ـفێربونی زمانی عەرەبی بە❪وێنە❫ https://t.me/wena7 7ـفێربونی زمانی عەرەبی بە ❪ڤیدۆ❫ https://t.me/faild5 8ـفێربونی زمانی عەرەبی بە❪جیاوازی نێوان وشەکان❫ https://t.me/wsha8 9ـفەرهەنگی قوتابی بۆ فێربونی زمانی عەرەبی( وشەی هاوواتا و پێچەوانە ) https://t.me/qamws9 10ـفێری زمانی عەرەبی ببە لەڕێگەی (وتەکانی مامۆستا دڵشاد صباح) https://t.me/wtakan3 11ـفێربونی زمانی عەرەبی بە ❪پرسیار و وەڵام❫ https://t.me/prsyar11 12ـ(کۆرسی فێربونی زمانی عەرەبی) 👇 https://t.me/korsy12 13ـعـــەرەبـی ـ کـــوردی .. 👇 https://t.me/AAAKKK99oo 14ـوتـــەی عــــەرەبــی ـ ڪـوردی https://t.me/arabic9887 15ـ فێربونی زمانی 🇹🇯کوردی 🇮🇶عەرەبی 🇱🇷ئینگلیزی https://t.me/xwrafa1
без подписи
106ـ مِزَاحُ الْأَبْنَاءِ: گاڵتەی منداڵەکان اشْتَرَى رَجُلٌ سَمَكًا مِنَ السُّوقِ پیاوێک لە بازار ماسییەکی کڕی. وَعِنْدَمَا رَجَعَ إِلَى الْبَيْتِ قَالَ لِزَوْجَتِهِ: اطْبُخِي هَذَا السَّمَكَ کاتێک گەڕایەوە ماڵەوە، بە هاوسەرەکەی گوت: ئەم ماسییە لێبنێ. ثُمَّ ذَهَبَ الزَّوْجُ لِيَنَامَ؛ لِأَنَّهُ كَانَ مُتْعَبًا مِنَ الْعَمَلِ پاشان مێردەکە ڕۆشت بۆ ئەوەی بنوێت؛ چونکە لە کارکردن ماندوو بوو. فَجَهَّزَتِ الزَّوْجَةُ السَّمَكَ وَأَكَلَهُ الْأَوْلَادُ كُلَّهُ هاوسەرەکە ماسییەکەی ئامادەکرد و منداڵەکان هەموویان خواردیان. ثُمَّ وَضَعُوا زَيْتَ السَّمَكِ عَلَى يَدِ الْأَبِ وَهُوَ نَائِمٌ پاشان ڕۆنی ماسییەکەیان کردە سەر دەستی باوکیان لەکاتێکدا ئەو خەوتبوو. وَعِنْدَمَا اسْتَيْقَظَ مِنَ النَّوْمِ قَالَ لِزَوْجَتِهِ وَأَوْلَادِهِ: أَحْضِرُوا الطَّعَامَ کاتێک لە خەو هۆشیار بووەوە، بە هاوسەرەکەی و منداڵەکانی گوت: خواردنەکە بهێنن. فَقَالَ الْأَوْلَادُ لَهُ: لَقَدْ أَكَلْتَ قَبْلَ أَنْ تَنَامَ منداڵەکان پێیان گوت: تۆ پێش ئەوەی بنویت خواردت! فَقَالَ الْأَبُ: لَا، لَمْ آكُلْ باوکەکە گوتی: نەخێر، نەمخواردووە. فَقَالُوا لَهُ: شُمَّ يَدَكَ پێیان گوت: بۆنی دەستت بکە. فَقَالَ: نَعَمْ، وَلَكِنِّي لَمْ أَشْبَعْ! گوتی: بەڵێ، بەڵام تێر نەبووم! فَقَالَتِ الْأُمُّ: أَوُلَادُكَ هُمُ الَّذِينَ أَكَلُوهُ وَيَمْزَحُونَ مَعَكَ. دایکەکە گوتی: منداڵەکانت بوون کە خواردیان و گاڵتەت لەگەڵ دەکەن. ــــــــــــــــــــــــــ #دواڕۆژ
без подписи
105ـ الطِّفْلُ وَالأَمِيرُ: منداڵ و میر كَانَ هُنَاكَ طِفْلٌ صَغِيرٌ يَلْعَبُ فِي الطَّرِيقِ مَعَ أَصْدِقَائِهِ. منداڵێکی بچووک هەبوو لە ڕێگادا لەگەڵ هاوڕێکانی یاری دەکرد. فَمَرَّ بِهِ الأَمِيرُ، فَسَأَلَهُ: میرەکە بە لایدا تێپەڕی، پاشان لێی پرسی: هَلْ تَعْرِفُ الْقِرَاءَةَ؟ ئایا خوێندنەوە دەزانیت؟ قَالَ: نَعَمْ. گوتی: بەڵێ. فَقَالَ لَهُ: اقْرَأْ شَيْئًا. پێی گوت: شتێک بخوێنەوە. فَقَرَأَ: ئەویش خوێندییەوە: ﴿إِنَّا فَتَحْنَا لَكَ فَتْحًا مُبِينًا﴾ ﴿بەڕاستی ئێمە بۆ تۆ سەرکەوتنێکی ئاشکرا کردەوە﴾. فَفَرِحَ الأَمِيرُ بِالْجَوَابِ، وَأَعْطَاهُ دِينَارًا. میرەکە بە وەڵامەکە دڵخۆش بوو و دینارێکی پێدا. فَرَفَضَ الطِّفْلُ أَنْ يَأْخُذَ الدِّينَارَ. بەڵام منداڵەکە ڕازی نەبوو دینارەکە وەربگرێت. فَسَأَلَهُ الأَمِيرُ عَنْ ذَلِكَ. میرەکە هۆی ئەوەی لێ پرسی. قَالَ الطِّفْلُ الصَّغِيرُ: منداڵە بچووکەکە گوتی: أَخَافُ أَنْ يَضْرِبَنِي أَبِي. لە باوکم دەترسم لێم بدات. فَقَالَ الأَمِيرُ: إِنَّ الأَمِيرَ أَعْطَانِي الدِّينَارَ. میرەکە گوتی: بڵێ میرەکە دینارەکەی پێدام. فَقَالَ: إِنَّهُ لَنْ يُصَدِّقَنِي. منداڵەکە گوتی: ئەو باوەڕم پێ ناکات. فَقَالَ الأَمِيرُ: لِمَاذَا؟ میرەکە گوتی: بۆچی؟ فَسَكَتَ لَحْظَةً، ثُمَّ قَالَ: کەمێک بێدەنگ بوو، پاشان گوتی: سَيَقُولُ: هَذِهِ لَيْسَتْ هَدِيَّةَ الأُمَرَاءِ. دەڵێت: ئەمە دیاریی میرەکان نییە. فَأَعْطَاهُ الأَمِيرُ مِائَةَ دِينَارٍ. ئیتر میرەکە سەد دیناری پێدا. ــــــــــــــــــــــــــــ #دواڕۆژ
без подписи
104ـ تَفْسِيرُ الحُلْمِ: لێکدانەوەی خەون رَأَى أَحَدُ الْمُلُوكِ حُلْمًا وَفِيهِ (أَنَّ كُلَّ أَسْنَانِهِ تَكَسَّرَتْ). پاشایەک خەونێکی بینی کە تێیدا (هەموو ددانەکانی شکان). فَجَاءَ بِمُفَسِّرٍ لِلْأَحْلَامِ وَقَالَ لَهُ الحُلْمَ. ئینجا لێکدەرەوەیەکی خەونی بانگ کرد و خەونەکەی بۆ گێڕایەوە. فَقَالَ الْمُفَسِّرُ: لێکدەرەوەکە گوتی: أَمُتَأَكِّدٌ أَنَّكَ رَأَيْتَ هَذَا الحُلْمَ أَيُّهَا الْمَلِكُ؟ ئایا دڵنیایت، ئەی پاشا، ئەم خەونەت بینیوە؟ فَقَالَ الْمَلِكُ: نَعَمْ. پاشاکە گوتی: بەڵێ. فَقَالَ لَهُ: ئینجا پێی گوت: لَا حَوْلَ وَلَا قُوَّةَ إِلَّا بِاللَّهِ، هَذَا مَعْنَاهُ أَنَّ كُلَّ عَائِلَتِكَ سَتَمُوتُ أَمَامَكَ!! لا حَوْلَ وَلَا قُوَّةَ إِلَّا بِاللَّهِ، واتاکەی ئەوەیە هەموو خێزانەکەت لە پێشت تۆدا دەمرن!! فَغَضِبَ الْمَلِكُ وَأَمَرَ بِسَجْنِ الرَّجُلِ. پاشاکە تووڕە بوو و فەرمانی دا پیاوەکە بخەنە زیندان. ثُمَّ جَاءَ بِمُفَسِّرٍ آخَرَ، فَقَالَ لَهُ الْكَلَامَ نَفْسَهُ، وَأَيْضًا سَجَنَهُ! دوای ئەوە لێکدەرەوەیەکی دیکەی هێنا، هەمان قسەی پێ گوت و ئەویشی خستە زیندان! فَجَاءَ بِمُفَسِّرٍ ثَالِثٍ، وَقَالَ لَهُ الحُلْمَ. پاشان لێکدەرەوەی سێیەمی هێنا و خەونەکەی بۆ گێڕایەوە. فَقَالَ الْمُفَسِّرُ سَعِيدًا: لێکدەرەوەکە بە دڵخۆشی گوتی: تَفْسِيرُ الحُلْمِ أَنَّكَ سَتَكُونُ أَطْوَلَ عَائِلَتِكَ عُمْرًا. لێکدانەوەی خەونەکە ئەوەیە کە تۆ لە هەموو خێزانەکەت تەمەنت درێژتر دەبێت. فَقَالَ الْمَلِكُ مُتَعَجِّبًا: أَمُتَأَكِّدٌ؟ پاشاکە بە سەرسوڕمانەوە گوتی: دڵنیایت؟ فَقَالَ: نَعَمْ. گوتی: بەڵێ. فَفَرِحَ الْمَلِكُ وَأَعْطَاهُ هَدِيَّةً! جا پاشاکە زۆر دڵخۆش بوو و دیارییەکی پێ بەخشی. ــــــــــــــــــــــــــــــــ #دواڕۆژ
без подписи
103ـ حِيلَةُ الأُمِّ: فێڵی دایک كَانَتِ الأُمُّ لَدَيْهَا ابْنٌ كَسْلَانٌ لَا يُرَتِّبُ غُرْفَتَهُ أَبَدًا وَلَا يُنَظِّفُهَا. دایکێک کوڕێکی تەمبەڵی هەبوو، هەرگیز ژوورەکەی ڕێک نەدەخست و پاکی نەدەکردەوە. وَفِي أَحَدِ الأَيَّامِ تَأَخَّرَتِ الأُمُّ فِي العَمَلِ، فَاتَّصَلَتْ بِابْنِهَا وَقَالَتْ لَهُ: ڕۆژێک لە ڕۆژان، دایکەکە لە کارەکەی دوا کەوت، جا پەیوەندی بە کوڕەکەی کرد و پێی گوت: مَرْحَبًا يَا بُنَيَّ، سَأَتَأَخَّرُ هَذَا الْمَسَاءَ، تَرَكْتُ لَكَ 30 دُولَارًا لِكَيْ تَشْتَرِيَ طَعَامَكَ وَتُشَاهِدَ الْبَرْنَامَجَ الَّذِي تُحِبُّهُ. سڵاو کوڕەکەم، ئەم ئێوارەیە دوادەکەوم. ٣٠ دۆلارم بۆ بەجێهێشتوویت تا خواردن بکڕیت و ئەو بەرنامەیە ببینیت کە حەزت لێیە. الاِبْنُ: وَأَيْنَ وَضَعْتِ النُّقُودَ؟ کوڕەکە: پارەکانت لە کوێ داناوە؟ الأُمُّ: ابْحَثْ عَنِ النُّقُودِ فِي غُرْفَتِكَ، يَجِبْ أَنْ تُرَتِّبَ الْغُرْفَةَ حَتَّى تَجِدَ النُّقُودَ. دایک: لە ژوورەکەتدا بەدوای پارەکاندا بگەڕێ، دەبێت ژوورەکە ڕێک بخەیت تا پارەکان بدۆزیتەوە. مَعَ السَّلَامَةِ الآنَ، لَدَيَّ مَشْغُولِيَّةٌ وَلَدَيَّ عَمَلٌ كَثِيرٌ. خوا لەگەڵت، ئێستا سەرقاڵم و کاری زۆرم هەیە. وَبَعْدَ قَلِيلٍ! اتَّصَلَ الاِبْنُ بِأُمِّهِ وَقَالَ لَهَا: دوای کەمێک، کوڕەکە تەلەفۆنی بۆ دایکەکەی کرد و پێی گوت: لَقَدْ رَتَّبْتُ غُرْفَتِي كُلَّهَا وَبَحَثْتُ عَنِ النُّقُودِ لَكِنْ مَا وَجَدْتُهَا! تەواوی ژوورەکەم ڕێک خست و بەدوای پارەکاندا گەڕام، بەڵام نەمدۆزییەوە! فَقَالَتِ الأُمُّ: دایکەکە گوتی: النُّقُودُ تَحْتَ السَّرِيرِ، مَسَاءٌ سَعِيدٌ يَا بُنَيَّ. پارەکان لە ژێر جێگەکەدان. ئێوارەت باش، کوڕەکەم. ـــــــــــــــــــــــــــ #دواڕۆژ
без подписи
102ـ حُلْمُ جُحَا: خەونی جوحا فِي يَوْمٍ مِنَ الْأَيَّامِ رَجَعَ جُحَا مِنْ عَمَلِهِ وَكَانَ يَشْعُرُ بِالتَّعَبِ ڕۆژێک لە ڕۆژان جوحا لە سەر کارەکەی گەڕایەوە و هەستی بە ماندوێتی دەکرد. فَنَامَ فِي سَرِيرِهِ قَبْلَ أَنْ يَتَنَاوَلَ الطَّعَامَ بۆیە لە سەر جێگاکەی خەوت پێش ئەوەی خواردن بخوات. وَبَعْدَ قَلِيلٍ اسْتَيْقَظَ مِنْ نَوْمِهِ، وَقَالَ لِزَوْجَتِهِ: مِنْ فَضْلِكِ أُرِيدُ نَظَّارَتِي بِسُرْعَةٍ. دوای کەمێک لە خەو هەستا و بە هاوسەرەکەی گوت: بەیارمەتیت، بە خێرایی چاویلکەکەم دەوێت. فَقَالَتِ الزَّوْجَةُ: وَلِمَاذَا يَا جُحَا؟ هاوسەرەکەشی گوت: بۆچی ئەی جوحا؟ فَقَالَ: لِأَنِّي رَأَيْتُ حُلْمًا، لَكِنَّ هُنَاكَ بَعْضَ الْأَشْيَاءِ لَمْ أَرَهَا جَيِّدًا، فَأُرِيدُ أَنْ أَرَاهَا قَبْلَ أَنْ يَذْهَبَ الْحُلْمُ. جوحا گوتی: چونکە خەونێکم بینی، بەڵام هەندێک شتم بە باشی نەبینی، دەمەوێت پێش ئەوەی خەونەکە بەسەر بچێت بیانبینم. فَقَالَتِ الزَّوْجَةُ: أَنْتَ جَائِعٌ يَا زَوْجِي وَتَحْلُمُ بِالطَّعَامِ! هاوسەرەکەی گوتی: تۆ برسیتە ئەی هاوسەرم بۆیە خەون بە خواردنەوە دەبینیت! ــــــــــــــــــــــــــــ #دواڕۆژ
без подписи
101ـ الحِمَارُ الذَّكِيُّ: کەرە زیرەکەکە رَأَى الذِّئْبُ حِمَارًا يَأْكُلُ فِي الغَابَةِ. گورگەکە کەرێکی دی کە لە دارستانەکەدا شتی دەخوارد. فَاقْتَرَبَ مِنْهُ يُرِيدُ أَنْ يَأْكُلَهُ. نێزیک بووەوە لێی و ویستی بیخوات. وَعِنْدَمَا رَآهُ الحِمَارُ. کاتێک کەرەکە گورگەکەی دی. أَمْسَكَ بِرِجْلِهِ وَهُوَ يَتَأَلَّمُ وَلَا يَسْتَطِيعُ أَنْ يَمْشِيَ. دەستی بە قاچییەوە گرت و ئازاری هەبوو و نەیدەتوانی بڕوات. فَسَأَلَهُ الذِّئْبُ قَائِلًا: مَاذَا بِكَ؟ گورگەکە لێی پرسی و گوتی: چیتە؟ فَقَالَ الحِمَارُ: لَقَدْ دَخَلَتْ فِي رِجْلِي شَوْكَةٌ؛ لِذَلِكَ أَشْعُرُ بِالْأَلَمِ. کەرەکەش گوتی: دڕکێک چۆتە قاچمەوە بۆیە هەست بە ئازار دەکەم. فَإِذَا كُنْتَ تُرِيدُ أَنْ تَأْكُلَنِي، يَجِبُ أَنْ تُخْرِجَ الشَّوْكَةَ أَوَّلًا؛ حَتَّى لَا تَشْعُرَ بِهَا فِي بَطْنِكَ. ئەگەر دەتوێت بمخۆیت دەبێت یەکەمجار دڕکەکە دەربێنیت؛ تا لە سکتدا هەستی پێ نەکەیت. فَأَمْسَكَ الذِّئْبُ بِرِجْلِ الحِمَارِ وَأَخَذَ يَبْحَثُ عَنِ الشَّوْكَةِ. گورگەکە دەستی بە قاچی کەرەکەوە گرت و دەستی کرد بە گەڕان بەدوای دڕکەکەدا. فَضَرَبَهُ الحِمَارُ بِرِجْلِهِ. کەرەکە شەقێکی توندی لە گورگەکە دا. فَكَسَّرَ أَسْنَانَهُ وَجَرَى سَرِيعًا. ددانەکانی شکاند و بە خێرایی ڕایکرد. أَخَذَ الذِّئْبُ يَتَأَلَّمُ وَيَقُولُ لِنَفْسِهِ: أَنَا لَسْتُ طَبِيبًا. گورگەکە دەستی کرد بە ئازارچەشتن و بە خۆی دەگوت: من پزیشک نیم. ـــــــــــــــــــــــــــــ #دواڕۆژ
100ـ قَارُورَةُ المَاءِ: شوشەی ئاوەکە كَانَ هُنَاكَ رَجُلٌ يَصْرُخُ فِي زَوْجَتِهِ دَائِمًا عِنْدَمَا يَرْجِعُ مِنَ العَمَلِ فِي المَسَاءِ، وَكَانَتِ الزَّوْجَةُ تَتَحَدَّثُ كَثِيرًا. پیاوێک هەبوو هەمیشە کاتێک ئێواران لە کار دەگەڕایەوە هاواری بەسەر هاوسەرەکەیدا دەکرد، ژنەکەش زۆر قسەی دەکرد. فَتَكَلَّمَتِ الزَّوْجَةُ مَعَ أَخِيهَا، ژنەکە قسەی لەگەڵ برایەکەی کرد، فَقَالَ لَهَا: هَاتِي قَارُورَةَ مَاءٍ. برایەکەی پێی وت: شووشەیەکی ئاوم بۆ بێنە. أَمْسَكَ الأَخُ القَارُورَةَ وَبَقِيَ يَنْظُرُ فِي المَاءِ بَعْضَ الوَقْتِ، براکە شووشەکەی گرت و بۆ ماوەیەک سەیری ئاوەکەی کرد، ثُمَّ قَالَ لَهَا: عِنْدَمَا يَدْخُلُ زَوْجُكِ ضَعِي شَرْبَةَ مَاءٍ فِي فَمِكِ. پاشان پێی وت: کاتێک هاوسەرەکەت هاتە ژوورەوە، کەمێک ئاو بکەرە دەمتەوە. وَلَكِنْ لَا تَشْرَبِيهَا بَلِ اتْرُكِيهَا فِي فَمِكِ حَتَّى يُبَدِّلَ مَلَابِسَهُ وَيَتَنَاوَلَ الطَّعَامَ وَيَشْرَبَ القَهْوَةَ، بەڵام مەیخۆرەوە، بەڵکو لە دەمتدا بیهێڵەوە تاوەکو جلەکانی دەگۆڕێت و نان دەخوات و قاوە دەخواتەوە، وَيَسْتَلْقِيَ عَلَى فِرَاشِهِ لِيَسْتَرِيحَ قَلِيلًا، وَكَرِّرِي هَذَا الأَمْرَ دَائِمًا. وە لەسەر جێگەکەی پاڵدەکەوێت بۆ ئەوەی کەمێک پشوو بدات، و هەمیشە ئەم کارە دووبارە بکەرەوە. فَعَلَتِ الزَّوْجَةُ ذَلِكَ وَتَعَجَّبَتْ مِنْ زَوْجِهَا فَقَدْ أَصْبَحَ هَادِئًا، ژنەکە ئەوەی کرد و سەری لە هاوسەرەکەی سوڕما چونکە بووبووە کەسێکی هێمن، لَكِنَّ قَارُورَةَ المَاءِ اقْتَرَبَتْ أَنْ تَنْتَهِيَ. بەڵام شوشەی ئاوەکە لە تەواوبوون نزیک دەبۆوە. فَرَجَعَتْ إِلَى أَخِيهَا وَقَالَتْ لَهُ: أَحْتَاجُ إِلَى قَارُورَةٍ أُخْرَى، گەڕایەوە بۆ لای برایەکەی و پێی وت: پێویستم بە شوشەیەکی ترە، وَقُلْ لِي مَاذَا وَضَعْتَ فِي المَاءِ؟! وە پێم بڵێ چیت کردووەتە ناو ئاوەکەوە؟! فَقَالَ الأَخُ: لَمْ أَضَعْ شَيْئًا، عَلَيْكِ فَقَطْ إِغْلَاقُ فَمِكِ عِنْدَمَا يَعُودُ زَوْجُكِ مُتْعَبًا مِنَ العَمَلِ. براکەش وتی: هیچم تێنەکردووە، تەنها پێویستە دەمت دابخەیت (قسە نەکەیت) کاتێک هاوسەرەکەت بە ماندویەتی لە کار دەگەڕێتەوە. ــــــــــــــــــــــــــــ #دواڕۆژ
без подписи
99ـ مَلِكُ الصِّينِ: پاشای چین قَالَ أَحَدُ الْوُزَرَاءِ لأَمِيرِ الْمُؤْمِنِينَ: یەکێک لە وەزیرەکان بە ئەمیری بڕوادارانی گوت: سَافَرْتُ إِلَى الصِّينِ كَثِيرًا وَفِي إِحْدَى المَرَّاتِ زۆر گەشتم کردووە بۆ چین، لە جارێکیاندا سَافَرْتُ وَقَدْ أُصِيبَ مَلِكُهُمْ فِي سَمْعِهِ فَأَصْبَحَ لا يَسْمَعُ گەشتم کرد لە کاتێکدا پاشاکەیان گوێی تووشی نەخۆشی بووبوو و ئیتر نەی دەبیست. فَبَكَى بُكَاءً شَدِيدًا. بە دژواری گریا. فَدَعَاهُ الْوُزَرَاءُ إِلَى الصَّبْرِ. وەزیرەکان داوایان لێکرد دان بە خۆیدا بگرێت. فَقَالَ: أَنَا لا أَبْكِي لأَنَّنِي لا أَسْمَعُ، گوتی: من ناگریم لەبەر ئەوەی نابیستم، وَلَكِنْ أَبْكِي لأَنَّ المَظْلُومَ يَصْرُخُ بِالبَابِ وَيَطْلُبُ المُسَاعَدَةَ وَلا أَسْمَعُ صَوْتَهُ فَلا أَسْتَطِيعُ أَنْ أَنْصُرَهُ بەڵام دەگریم لەبەر ئەوەی ستەملێکراو لە بەردەم دەرگادا هاوار دەکات و داوای یارمەتی دەکات و من گوێم لە دەنگی نییە تا بتوانم یارمەتی بدەم. ثُمَّ قَالَ: لَكِنْ إِنْ ذَهَبَ سَمْعِي فَإِنَّ بَصَرِي لَمْ يَذْهَبْ پاشان گوتی: بەڵام ئەگەر گوێم ڕووبەڕووی لەدەستدان بووەتەوە، ئەوا بڕست و بیناییم لەدەست نەچووە، فَأَمَرَ أَنْ يَلْبَسَ المَظْلُومُ ثَوْبًا أَحْمَرَ وَيَخْرُجَ إِلَى الشَّارِعِ. بۆیە فەرمانی کرد کە ستەملێکراو جلی سور بپۆشێت و بچێتە سەر شەقام. وَكَانَ المَلِكُ يَرْكَبُ الفِيلَ أَوَّلَ النَّهَارِ وَآخِرَهُ پاشاکە لە سەرەتای ڕۆژ و کۆتایی ڕۆژدا سواری فیلەکەی دەبوو، لِيَرَى وَيَنْظُرَ هَلْ يَجِدُ مَظْلُومًا فِي الشَّارِعِ فَيَنْصُرُهُ وَيُعْطِيَهُ حَقَّهُ. بۆ ئەوەی ببینێت و سەیر بکات ئایا ستەملێکراوێک لە شەقامدا دەدۆزێتەوە تا یارمەتی بدات و مافەکەی پێ ببەخشێتەوە. ــــــــــــــــــــــــــ #دواڕۆژ
без подписи
98ـ الحِمَارُ وَالْقُبَّعَةُ: کەرەکە و کڵاوەکە ذَهَبَ الحِمَارُ غَاضِبًا إِلَى الأَسَدِ وَسَأَلَهُ: کەرەکە بە توڕەییەوە چووە لای شێرەکە و لێی پرسی: أَلَسْتَ أَنْتَ كَبِيرَ الغَابَةِ؟ ئایا تۆ گەورەی دارستانەکە نیت؟ فَأَجَابَ الأَسَدُ: بَلَى، مَاذَا حَدَثَ؟ شێرەکە لە وەڵامدا وتی: بەڵێ، چی ڕوویداوە؟ فَقَالَ الحِمَارُ: النَّمِرُ يَضْرِبُنِي عَلَى رَأْسِي كُلَّمَا رَآنِي وَيَسْأَلُنِي: کەرەکە وتی: پڵنگەکە هەر کاتێک من ببینێ لە سەرم دەداو لێم دەپرسێ : لِمَاذَا لاَ تَرْتَدِي القُبَّعَةَ؟ بۆچی کڵاوت لەسەر نییە؟ وَأَنَا لاَ أَعْرِفُ مَاذَا يُرِيدُ؟ منیش نازانم ئەو چی دەوێت؟ فَأَجَابَ الأَسَدُ: اتْرُكْ لِي هَذَا الأَمْرَ. شێرەکە وەڵامی دایەوە: ئەوە بە من بسپێرە. وَعِنْدَمَا قَابَلَ الأَسَدُ النَّمِرَ سَأَلَهُ الأَسَدُ: مَا قِصَّةُ القُبَّعَةِ؟ کاتێک شێرەکە چاوی بە پڵنگەکە کەوت، لێی پرسی: چیرۆکی کڵاوەکە چییە؟ فَأَجَابَ النَّمِرُ: هِيَ سَبَبٌ حَتَّى أَضْرِبَهُ! پڵنگەکە وەڵامی دایەوە: ئەوە هۆکارێکە بۆ لێدانی! فَقَالَ الأَسَدُ: ابْحَثْ عَنْ سَبَبٍ جَيِّدٍ شێرەکە وتی: بەدوای هۆکارێکی باش بگەڕێ، مَثَلاً: اطْلُبْ مِنْهُ أَنْ يُحْضِرَ تُفَّاحَةً بۆ نمونە: داوای لێبکە سێوێکت بۆ بهێنێت، فَإِذَا أَحْضَرَهَا صَفْرَاءَ اضْرِبْهُ، ئەگەر سێوی زەردی هێنا لێی بدە و وَقُلْ لَهُ: لِمَاذَا لَمْ تُحْضِرْهَا حَمْرَاءَ؟ پێی بڵێ: بۆچی سێوی سورت نەهێنا؟ وَإِذَا أَحْضَرَهَا حَمْرَاءَ اضْرِبْهُ، ئەگەر سێوی سووری هێنا، لێی بدە وَقُلْ لَهُ: لِمَاذَا لَمْ تُحْضِرْهَا صَفْرَاءَ؟ پێی بڵێ: بۆچی سێوی زەردت نەهێنا؟ فَأَجَابَ النَّمِرُ: فِكْرَةٌ جَيِّدَةٌ. پڵنگەکە وتی: بیرۆکەیەکی باشە. وَفِي اليَوْمِ التَّالِي طَلَبَ النَّمِرُ مِنَ الحِمَارِ تُفَّاحَةً. لە ڕۆژی دواییدا، پڵنگەکە داوای سێوی لە کەرەکە کرد. فَنَظَرَ لَهُ الحِمَارُ وَسَأَلَهُ: أَتُرِيدُهَا حَمْرَاءَ أَمْ صَفْرَاءَ؟ کەرەکە سەیری کرد و لێی پرسی: سێوی سورت دەوێت یان زەرد؟ فَكَّرَ النَّمِرُ قَلِيلاً، ثُمَّ ضَرَبَ الحِمَارَ وَقَالَ لَهُ: لِمَاذَا لاَ تَرْتَدِي القُبَّعَةَ؟! پڵنگەکە کەمێک بیری کردەوە، پاشان لە کەرەکەی دا و پێی وت: بۆچی کڵاوت لەسەر نییە؟! ــــــــــــــــــــــ #دواڕۆژ
без подписи
97ـ الخادِمُ وَاللَّحْمُ: خزمەتکار و گۆشت اِشْتَرَى رَجُلٌ نِصْفَ كِيلُو لَحْمٍ مِنَ السُّوقِ. پیاوێک نیو کیلۆ گۆشتی لە بازاڕ کڕی. ثُمَّ أَعْطَى اللَّحْمَ لِخَادِمِهِ؛ لِيَطْبُخَهُ. پاشان گۆشتەکەی دایە خزمەتکارەکەی، تاکو لێی بنێت. وَذَهَبَ إِلَى النَّوْمِ. چوو بۆ خەوتن. وَبَعْدَ سَاعَةٍ اسْتَيْقَظَ. دوای یەک کاتژمێر بەئاگا هاتەوە. وَسَأَلَ الْخَادِمَ: هَلْ أَصْبَحَ الطَّعَامُ جَاهِزًا؟ لە خزمەتکارەکەی پرسی: ئایا خواردنەکە ئامادە بووە؟ فَذَهَبَ الْخَادِمُ إِلَى الْفُرْنِ وَأَخَذَ قِطْعَةَ لَحْمٍ وَأَكَلَهَا خزمەتکارەکە چوو بۆ تەنوورەکە، پارچەیەک گۆشتی هەڵگرت و خواردی. ثُمَّ قَالَ: يَحْتَاجُ الطَّعَامُ إِلَى عَشْرِ دَقَائِقَ أُخْرَى. پاشان وتی: خواردنەکە پێویستی بە دە خولەکی تر هەیە. وَبَعْدَ عَشْرِ دَقَائِقَ، أَخَذَ قِطْعَةَ لَحْمٍ. دوای دە خولەک، پارچەیەکی تری گۆشتی هەڵگرت. وَقَالَ: يَحْتَاجُ الطَّعَامُ إِلَى مِلْحٍ. وتی: خواردنەکە پێویستی بە خوێ هەیە. وَبَعْدَ أَنْ وَضَعَ الْمِلْحَ أَخَذَ قِطْعَةَ لَحْمٍ أُخْرَى. دوای ئەوەی خوێی تێکرد، پارچەیەکی تری گۆشتی هەڵگرت. وَقَالَ: يَحْتَاجُ الطَّعَامُ إِلَى بَهَارَاتٍ. وتی: خواردنەکە پێویستی بە بەهارات هەیە. وَبَعْدَ أَنْ وَضَعَ الْبَهَارَاتِ أَخَذَ قِطْعَةَ لَحْمٍ وَأَكَلَهَا. دوای ئەوەی بەهاراتەکەی تێکرد، پارچەیەکی گۆشتی هەڵگرت و خواردی. ثُمَّ قَالَ: يَحْتَاجُ الطَّعَامُ إِلَى لَحْمٍ! پاشان وتی: خواردنەکە پێویستی بە گۆشت هەیە! ـــــــــــــــــــــــــ #دواڕۆژ