وتەی جوان🖤
Статистикаمیھرەبان بوون دلێکـــی گەورەی دەوێت بەڵام تێگەیشتـــن لە میھـــرەبانی شــــعـوری دەوێت…
- Последний пост
- 14 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 12
- Всего постов
- 20
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Криптовалюты (по похожим)
- В каталоге с
- 15 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 14
- 1/48двое суток
- 16
- 1/72трое суток
- 17
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
دڵیک کردارەکان وێرانی بکات، هەرگیز قسە چاکی ناکاتەوە…
کاتێک کەسێک نەبوونی درێژە بخایەنێت ، تەنانەت ئەگەر عاشقی بیت و تەواوی ئەو ماوەیە لەپێناویدا مابییتەوە ، بێت و تۆی بوێت تۆ ئیتر ناتەوێت ، چونکە لەگەڵ نەبوونیدا راهاتوومیت ، چونکە بەشوێنێک گەیشتوویت کە ئیتر ئەوت ناوێت ، خەمی نەبوونی ئەوت خۆشدەوێت... هەندێک لەمرۆڤەکان دێن و شوێنەواریان بەجێ دەمێنێت ، ئەمانە هەتا هەتایە ناڕۆن ، لەوانەیە بەجەستە بڕۆن ، لەوانەیە لەژیانت بڕۆنە دەرەوە بەڵام وەک ئەو شیعرەی لێدێت کە دەڵێت : سەيری دەریا دەکەم و ڕووی تۆ دەبینم... ئیتر سەيری هه رلایەک دەکەیت یادگارییەک ، نیشانەیەک یان شتێکی ئەو کەسە دێتەوە بەرچاوت.. لەکووتاییدا دەڵێم : هێندە لەگەڵ مرۆڤەکان یادگاری درووست مەکەن کە ئەگەر ڕۆژێک بەیەکەوە نەمان ، نە شەقامێک بمێنێتەوە بۆ ڕۆیشتن ، نە بۆنێک بمێنێتەوە بۆ بۆن کردن ، نە کۆڵانێکیش بمێنێتەوە بۆ پیاسەکردن...
قوباد….🌚
ئیتر هەموو شتێک لە مندا گۆڕاوە ئیتر ئەو هاوڕێیانەی کە ڕۆژانێک ئارەزووم بوو قسەیان لەگەڵ بکەم بەلامەوە گرینگ نین لام گرینگ نیە کە چی ئەکەن و چی ئەڵێن دەربارەی من ئیتر خەریکم لەگەڵ سروشتە تەنهایەکەی خۆمدا ئەژیم بەڵام هەندێک جار پڕ بە دڵ بێزار ئەبم لە خودی خۆم و ئەمەوێت خۆم لە ژیانم بڕۆمە دەرەوە بەڵام لە هەمووی سەختر ئەوەیە کە ڕقم لە خۆم و دڵە باشەکەم ئەبێتەوە بە جۆرێکیش گۆڕاو و سەر لێشێواوم خۆشم هەتا خۆم ناناسم و تێناگەم لە خۆم❤️🩹🌚
ئەگەر پياو ئاشقى روحى ئافرەتێك بوو هەموو شتيكى خۆى پێ ئەبه خشئ، رێز ، متمانه ، گرنگى پێدان ، ميهرەبانى ، خەمخۆرى وئاگا لێبوون ، تەنانەت تووڕەبوونه كانيشى له بەرژەوەندى ئەوه، هەموو شتێکى ئەو پياوه موڵكى مه عشووقى ئەبێت ، هەزار دەرفەتىپئ ئه بەخشى وهەزار جارى تريش ئەيبه خشىئ ورێگا نادات ببێته هى كەسێكى بێگانه، بۆ ئەو گرنگ نييه خۆی توشى چی دەبێت گرنگ ئەوەیە مه عشووقى باش و پارێزراو بێت ، ئەگەر پياو ئاشقى ئافرەتێك بوو پيى دەڵئ وابكه و وامەكه ئەوە هەڵەیه وئەوه راسته ولەهەمان كاتيشدا هەڵەکاانى راست ئەکاتەوه ، بۆ هەموو كارێك پشتگيرى ئەكات و لەپشت سەرکەوتنەكانى ئه بێت وبه دڵخوشييەكانى دلخوشه ،ئەگەر پیاوێك ئاشقت بوو هەولى به دەست هێنانى ، بير لەوه بكەوه چەند بەبەختى كاتێك پياوێك ئاشقته
هەندێک جار، گەورەترین سەرکەوتن لە عەشقدا ئەوە نییە کە کەسەکەت بۆ خۆت کەرەنتینە بکەیت، بەڵکو ئەوەیە بزانیت چۆن لە دوورەوە حورمەت لە زەردەخەنەکانی بگریت. سەیرکردنی پێكەنینی تۆ لەگەڵ دونیای دەوروبەرتدا، غەمێکی شیرین دەخاتە دڵمەوە؛ غەمێک کە تێیدا فێری بێدەنگی دەبم، فێری ئەوە دەبم کە عەشق پێش ئەوەی خاوەندارێتی بێت، ئاواتەخوازی و دڵسۆزییە. تۆ لە ناو ڕووناکی و قەرهەباڵغی دڵخۆشییەکانتدا ڕێگای خۆت دۆزیوەتەوە، منیش لەم گۆشە بێدەنگەوە، لە ناو قووڵایی خەیاڵی تۆدا گەمارۆ دراوم. گرنگ نییە چەندە دوورین یان چەندە لەم دیمەنەدا بێبەشم، گرنگ ئەوەیە هێشتا لێدانی دڵی من بەستراوەتەوە بەو کاتانەی کە تۆ تێیدا دڵخۆشی. عەشقی ڕاستەقینە ڕێک لێرەوە دەست پێدەکات: کاتێک من غەمەکانم فەرامۆش دەکەم، تەنها بۆ ئەوەی تێر ببم لە بینینی گەشانەوەی تۆ🖤 #balen♥️
گفتوگۆکانم لەگەڵت لەسەر ئەوەی من زیاتر خۆشمەوێی، تاکە مناقەشە بوو بە ئاوات بوم بیدۆڕێنم تاکە پێشبڕکێ بوو کە ئیتر لە بردنەوە بێزار ببوم، دڵم دەمرد بۆ ئەوەی بیدۆڕێنم و تۆ سەربکەویت، وەکو دۆڕاوێکی بەختەوەر بەرامبەرت دانیشم؛ تۆ نازانیت بردنەوە لەو جەنگەدا چەندە ئازاربەخش بوو ئارەزووم دەکرد تۆ قسەیەک بڵێیت یان کارێک بکەیت کە منی پێ بێدەنگ بکەیت. بردنەوەی من نیشانەی هێزم نەبوو، نیشانەی ئەوە بوو کە دەستەکانی تۆ بەتاڵ بوون مرۆڤ کاتێک دەدۆڕێت دەگریت، بەڵام من بۆ هەر جارێک کە لەگەڵ تۆدا دەمبردەوە، لە ناخەوە دەگریام هیچ دۆڕانێک بەقەد ئەم بردنەوەیەی من بەئازار نەبوو من ئەو جەنگەم بردەوە، بەڵام لەگەڵ بردنەوەکەیدا... تۆم بە یەکجاری دۆڕاند
کاتێ هەستەکانی منت بۆ دەرکەوت دەستت کرد بە گۆڕان کاری بۆ نمونە ئەتزانی حەزم لە نامەی دورو درێژی ڕەنگاو ڕەنگە بۆت نە ئەناردم ئەتزانی چاوەکانتم خۆشئەوێ سەیرت ناکردم ئەتزانی نەبوونت ڕۆحم ئەسوتێنێت، کەچی ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر لێم دوورئەکەوتیتەوە. ئەتزانی کە بێدەنگیت چەندە ئازارم دەدات، کەچی بێدەنگیت دەکردە وەڵام بۆ تەواوی پرسیارەکانم. ئەتزانی چەندە گرنگی بە وردەکارییەکانی ژیانت دەدەم، کەچی ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر منیت لە خۆت و دنیات بێئاگا دەکرد تۆ گۆڕایت چونکە تێگەیشتبوویت چەندە ئاشقتم و دڵنیا بوویت لەوەی چی بکەیت هەر خۆشمئەوێیت تۆ درکت بەوە کرد کە خۆشویستنی من مەرجی نییە بۆیە بێمنەت بووی لە ڕاگرتنی دڵم دڵنیا بویت جێگەت لە دڵم جێگیرە متمانەت بە وەفاداریی من هەبوو، زانیت جێت ناھێڵم! بەڵام مانەوە لە شوێنێکدا کە بە ئەنقەست پشتگوێ دەخرێیت، خۆشەویستی نییە... خۆکوژییە #balen💚🌚
هیچ کام لە ئازارەکان تێنەپەڕیون تەنها لەگەڵیان ڕاهاتووم'
لە خنکان ڕزگاری بوو , بەڵام دەریاکە هەمیشە لە چاویدا مایەوە ،…..
خوای گەورە ئەوەنەت پێ ئەبەخشێ تا ڕازیت ئەکا….
ئەوەنە درەنگ حاڵی ئەبن ،ئیتر حاڵی بێ و حاڵی نەبێ وەک یەکە …..
لە جێگـای مـانگ تۆ لە تاریکی شەوەکانمدا هەڵدێیت'🌑♥️،
تۆ کاتێک چاو و گوێت دەپارێزیت ، دڵت دەپارێزیت
بێزارم لە هەر شتێک کە چارەسەرەکەی تێپەربوونی کاتە….
مەیبیستە کاتێ بە ئارەزووەکانت ئەلێن مەحاڵ…
حەزکردن شتێکەو بەدیهێنانی شتێکی تر …
بیری دەنگێک ئەکەم ، زۆر بە ئارامی دەمخاتە گریان ….
دەزانیت؟ کاتێک مرۆڤ کەسێکی زۆر خۆشەویستی لەدەست دەدات، ئیتر ژیانی دەبێتە دوو بەشەوە: ژیانی پێش ئەو، و تەنهایی دوای ئەو. تەنانەت ئەگەر ساڵانیش تێپەڕن و ڕۆژگار ڕەنگی خۆی بگۆڕێت، هێشتا هەر ڕووداوێکی بچووک، سێبەرێک لەسەر دیوارەکە، یاخود بارانێکی کتوپڕ، دەتوانێت هەموو شتێک بگەڕێنێتەوە بۆ خاڵی سەرەتا. ئێستا کاتێک سەیری ئاوێنە دەکەم، لەبری ڕووخساری خۆم، ماندوێتی و غەمگینیی چاوەکانی تۆ دەبینم؛ ئەو چاوانەی کە بڕیار بوو ببنە نیشتمانی من، کەچی ئێستا بوونەتە غەریبییەک کە هیچ ناونیشانێکی نییە. چەندە بێبەزەیی و نامیهرەبان بوویت کاتێک منت سپارد بە دەست قەدەرێکی بێدەنگ و تاریکەوە. من لەم ژیانەدا چیم لە تۆ دەویست؟ نە کۆشکم دەویست و نە پاڵپشتییەکی گەورە، من تەنها ویستم لە نێوان شێواوی و قەرەباڵغیی ئەم دنیایەدا، دڵێک هەبێت پێم بڵێت 'من لەگەڵتم'. تەنها عەشقێکی سادەم دەویست بۆ ئەوەی پێی بژیم. ئێستا لێرەم، لە پشت پەنجەرەی تەنهاییەوە سەیری ئەو دنیایە دەکەم کە تۆی لێ نیت، بەڵام هێشتا بەو یادگارییە بچووکانەوە دەژیم کە جێتهێشتوون... چونکە تەنها ئەوانن کە وەک مەرهەمێک، ئازارەکانم کەمێک سووک دەکەنەوە."
چاوی چاوەروانی لە چاوەروانیا نەهێڵیتەوە یارەب….