- Последний пост
- 14 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 28
- Всего постов
- 29
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Новости и СМИ (по похожим)
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 442
- 1/48двое суток
- 506
- 1/72трое суток
- 546
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
🔴د. جەمال کۆچەر: ئەگەر هەموو پەرلەمانتارانی عێراقیش ئیمزا بکەن، من ئیمزا لەسەر زیادکردنی بەشە نەوت ناکەم. ستاندەر 🔶د. جەمال کۆچەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق: "من چوار پرسیارم ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار کرد و وەڵامیان نەبوو!" 🔹یەکەم؛ ئەگەر وەزیری نەوت دەڵێت ٥٠ هەزار بەرمیل بەسە، ئەی بۆچی ئێوە داوای زیاتر دەکەن؟ 🔹دووەم؛ بۆچی لە عێراق بەنزین بە ٤٥٠ دینارە، بەڵام لە هەرێم بە هەمان تێچوو بە ٧٥٠ دینار دەفرۆشرێت؟ 🔹سێیەم؛ ئەگەر بەشە بەنزینەکە زیادیش بێت، ئایا ئێوە بە نرخی ٤٥٠ دینار دەیدەنە هاووڵاتییان یان هەر بە ٧٥٠ دینار دەیفرۆشن؟ 🔹چوارەم؛ کێ تێچووەکەی دەدات؟ حکومەتی عێراق یان ئێوە؟ ئەگەر عێراق دەیدات، ئەی بۆچی ئێوە بە گران دەیفرۆشن؟ 🔶 "نە عەقڵ، نە ویژدان و نە بەرژەوەندیی خەڵک ئەم هاوکێشە سەقەتە قبووڵ ناکات. من واژووم نەکرد بۆ ئەوەی نەبمە بەشێک لە غەدرکردن لە خەڵک. ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن، با بۆ یەک هەفتە بەنزین بە ٤٥٠ دینار بدرێتە خەڵک بۆ ئەوەی دەربکەوێت کێ ڕاست دەکات، بەم شێوەیە ئەگەر هەموو پەرلەمانتارانی عێراقیش واژوو بکەن، من واژوو ناکەم."
🔴میدیای تورکیا: تورکیا ناوی سیپان حەمۆ سەرکردەی هەسەدە و یاریدەدەری وەزیری بەرگری سوریا لە لیستی داواکراوانی دەرهێنا
🔴پارێزگاری کەرکوک دان بە هەڕێمی کوردستان نانێت و بە باکوری عێراق ناوی دەهنێت 🔶دەشڵێت بوونی سوپای تورکیا لەخاکی عێراق تەنها بۆ شەڕی پەککە نیە بۆ پاراستنی پێکهاتەی تورکمانە چونکە بونی سەربازیمان لاوازە، بە ڕوونی سیاسەتی تورکیا لە کەرکوک جێبەجێ دەکات و پێشێلکاری دەستوری عێراق دەکات.
پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران لەبەردەم سێ سیناریۆدا؛ تیمی ستاندەر زانیارییە شاراوەکان و تەڵەیەکی حکومەتی هەرێم ئاشکرادەکات دوای بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوە، د. ڕەعد ڕەفعە، سەرۆکی تیمی ستاندەر کە خاوەنی کەیسی "تەوتین"ە لە دادگای فیدراڵی، ڕایدەگەیەنێت ئەم نوسراوە دەرەنجامی ڕاستەوخۆی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵییە کەلەسەر داوای ئێمە بۆ گێرانەوەی مافی مووچەخۆرانی هەرێم دەرچوو، کە بەڕوونی لە بڕگەیەک باسی هاوتاکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەگەڵ هاتاکانیان لە عێراق دەکات، بەڵام حکومەتی هەرێم بەم نوسراوە دەیەوێت "تۆپەکە باوێتە گۆڕەپانی بەغدا". تیمی ستاندەر ئاماژە بەوە دەکات کە هەرێم داوای جیاوازی مووچەی ١٠ ساڵی ڕابردوو لە بەغدا دەکات، لەکاتێکدا خودی حکومەتی هەرێم پلە بەرزکردنەوەکەی بە بڕیار ڕاگرتبوو نەک بەغدا، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ خۆدزینەوە لە بەرپرسیاریەتی ئەم چەند ساڵە. لەرێگەی ئەو لینکەوە بینەری تەواوی راپۆرتەکە بە: https://youtu.be/Qf4SMaeeBO0?si=79wx3UiL-P3_so75
⛔هەواڵێکی خۆش بۆ خانەنشینان: بڕیاری پلەبەرزکردنەوە ئەگەر جێبەجێبکرێت، جگە لە فەرمانبەران خانەنشینانیش دەگرێتەوە، مافەکانیان بۆ دەگێڕدرێتەوە، تا مووچەکانیان زیاد بکرێت. 💢بۆ خانەنشینێکی بنێرە 🔴ماکوان جەمیل، بەڕێوەبەری گشتیی بودجە لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان: 🔸ئەم بڕیاری پلەبەرزکردنەوەیە ئەگەر جێبەجێ بکرێت، خانەنشینانیش دەگرێتەوە. بەو واتایەی، ئەو فەرمانبەرەی پێش ئەوەی خانەنشین بێت چەند پلەیەکی شایستەی خۆی وەرنەگرتبێت، لەکاتی جێبەجێکردنی بڕیارەکەدا و لە کاتی خانەنشینبوونیشیدا بە شێوەیەکی یاسایی سوودمەند دەبێت لەو پلەبەرزکردنەوانە و لەسەر مووچەی خانەنشینییەکەی بۆی هەژمار دەکرێت.
هۆشیار زێباری: ئێستا لە بارەگای سەرۆک بارزانیش ئاڵای عێراق هەڵدەکرێت
🔸واشنتۆن کشانەوەی هێزەکانی لەهەرێمی کوردستان خێراتر دەکات
"تاکو ئێستا لە هەولێر میوانداری سەرۆک کۆمار نەکراوە" 🔴هۆشیار زێباری: بەڕێز قەیس خەزعەلی ـ مان بۆ هەولێر داوەتکردووە ؛ چاوەڕێی هاتنی و ماڵ ماڵی خۆیەتی
🔴بەپەلە ئەمریکا زنجیرە سزایەک دژی ئێران ڕادەگەیەنێت دەڵێت لە مێژوو هاوشێوەی نەبوە و وڵاتەکە لە پەلوپۆ دەخەین 🔻سکۆت بیسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە ئاشکرایکرد: "چاوەڕوانی ڕاگەیەندراوی نوێ بن لە هەفتەی داهاتوودا، ڕێکارێکی وا دەگرینە بەر کە لە مێژووی گۆشەگیرکردنی ئابووریی هیچ وڵاتێکدا وێنەی نەبووە. وتیشی توندکردنی گۆشەگیریی ئابووری و سەپاندنی ئابڵۆقەی دەریایی لەسەر کەشتیوانیی ئێران زیاتر دەکەین، کە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ سەرچاوە سەرەکییەکانی داهاتی دەسەڵاتدارانی تاران دەکاتە ئامانج. ناوبراو وردەکاری ئاشکرا نەکرد ڕێکارە نوێیەکان کام کەرت و لایەن دەگرنەوە.
مەڵبەندی هەولێری حزبی شیوعی: 🔻دوای هۆشدارییەکەی لایەنە چەپەکانی کوردستان، حکومەت نزخی بەنزینی کردە ۷٥۰ دینار
🔴بناس دۆسکی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق: 🔸مۆدێلی فرۆشتنی نەوتی کوردستان سەرکەوتووترە لە عێراق
🔴پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران لەبەردەم سێ سیناریۆدا؛ تیمی ستاندەر زانیارییە شاراوەکان و تەڵەیەکی حکومەتی هەرێم ئاشکرادەکات #ستاندەرڕاپۆرت https://www.facebook.com/share/v/1J5gujiGmz/?mibextid=wwXIfr
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи