xebar 24
Статистика- Последний пост
- 13 нояб.
- Последнее чтение
- 14 авг.
- Постов за неделю
- 0
- Всего постов
- 22
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Новости и СМИ (по похожим)
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- —
- 1/48двое суток
- —
- 1/72трое суток
- —
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
بەڤیدیۆ: یەکەم پەیامی د.رەعد رەفعە، سەرۆکی ئەنجومەنی پشتیوانی تەوتین لەدوای هەڵبژاردن ⬇️
⛔د.رەعد ڕەفعە، سەرۆکی ئەنجومەنی پشتیوانی تەوتین لە هەولێر: هیوادارم لەو کاتژمێرانەی ماوە، خەڵکی ناڕازی بە گڕوتینەوە دەنگ بۆ تەوتین بدەن، دەسەڵات بە درۆ بخەنەوە کە دەڵێن خەڵک هەژماری منی دەوێ
د.رەعد رەفعە، دەنگیداو رایگەیاند: ئەمرۆ رۆژی راپرسی تەوتینە، بەشداری دەنگدان بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانتان و تەوتینکردنی مووچە
لایەنگرانی تەوتین سندوقەکانی دەنگدانیان پر لە دەنگی لیستی ٢٤٧ کرد
د.رەعد ڕەفعە، سەرۆکی ئەنجومەنی پشتیوانی تەوتین لە هەولێر لەگەڵ خێزانەکەی دەنگیدا و ڕایگەیاند لە پێناو چارەسەرکردنی ۱۱ ساڵەی کێشەی موچە و جێبەجێکردنی تەوتین، پێویستیمان بە نوێنەرایەتیەکی بەهێز لە پەرلەمانی عێراق هەیە، خەڵکی هەولێر ئەو دەرفەتە بقۆزنەوە وپیشتوانی ئیادەی تەوتین بکەن
⛔د.ره‌عد ره‌فعه, سه‌رۆكی لیستی ۲٤۷ی ته‌وتین: 🔹به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ی له‌به‌رده‌ستمانه له هه‌موو وێستگه‌كانی سنوری هه‌ولێر له‌ده‌نگدانی تایبه‌ت ده‌نگمان به‌ده‌ست هێناوه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌ی دڵخۆشكه‌ره بۆ ده‌نگدانی گشتی. 🔹به‌شێوه‌ی سیسته‌ماتیك ده‌زگا میدیاییه‌كان باسی ده‌نگه‌كانی ئێمه ناكه‌ن و ته‌نها چاویان له‌سه‌ر ده‌نگی حیزبه‌كانه، ئه‌مه‌ش بە مەبەست بێ یان بێ مەبەست خزمەتی دەسەڵاتە. 🔹کە تەواوی ئامارەکانمان بەدەست گەیشت بە دڵنیایی خۆمان بڵاویان دەکەینەوە. 🔹فۆكه‌سی ئێمه له‌سه‌ر ده‌نگدانی گشتیه، چونكه وه‌ك ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌ژێر كۆنترۆڵی ده‌سه‌ڵات نیه، دڵنیایین له‌وێ ده‌نگی ده‌سه‌ڵات كه‌م، هی ئێمه و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات زۆر زیاتر ده‌بێت.
مژده‌یه‌كی گه‌وره بۆ مووچه‌خۆران وكاسبكار وخانه‌نشینانی هه‌رێم... سه‌ره‌ڕای شاردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی راسته‌قینه‌ی هه‌ڵبژاردنی ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌لایه‌ن میدیاكانی ده‌سه‌ڵات، لیستی 247 ته‌وتینی د.رعد رفعه توانیه‌تی ده‌نگێكی زۆر به‌ده‌ستبێنێت له‌پارێزگای هه‌ولێر كه‌تا ئێستا گه‌یشتۆته 346 ده‌نگ وئه‌مه‌ش زیاتره له ده‌نگی زۆر لیستی حزبی تر. چاوه‌ڕێ ده‌كرێ دوای ته‌واوبونی ژماردنی ده‌نگی ته‌واوی وێسته‌گه‌كانی هه‌ولێر، ئه‌و ده‌نگانه به‌ره‌و هه‌ڵكشان بچێت. هه‌ولێر تایم په‌یوه‌ندی كرد به‌سه‌رۆكی تیمی چاودێرانی لیستی 247 وپێی راگه‌یاندین: ده‌سه‌ڵات هه‌ر له‌سه‌رتاوه ده‌ترسا له‌پڕۆژه‌و وبه‌رنامه‌كانی لیسته‌كه‌مان له‌سه‌روی هه‌موویانه‌وه ته‌وتینكردنی مووچه وهاوتاكردنی مووچه به‌عێڕاق ویه‌كسانكردنی نرخی نه‌وت وبه‌نزین به‌عێڕاق؛ هه‌ر بۆیه به‌شاردنه‌وه‌ی ده‌نگه راسته‌قینه‌كانمان ده‌یانه‌وێ له‌ئاستی سه‌ركه‌وتنی لیسته‌كه‌مان كه‌م بكرێته‌وه.
د. رعد رەفعە لە بەرنامەی گفتوگۆی سەخت: دەستبەرداری تەوتین نابین و بەردەوام دەبین. لایەن هەیە لە ڕێوە چوار کاندید و دوو پەرلەمانتاریان کڕدران.
без подписи
ئەنجومەنی پشتیوانی تەوتین: هەوڵێک بۆ گۆڕینی نوێنەرایەتی کردنی خەڵک بەرهەم محەمەد ئەبراهام لینکۆڵن، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا کە بە سیمبۆلی دیموکراسی، دادپەروەری و مافی مرۆڤ دادەنرێت دەڵێت؛ “دیموکراسی راستەقینە بە مانای ئەوەیە کە خەڵک نوێنەرانی خۆیان هەڵبژێرن، نەک ئەوەی نوێنەران خەڵکی خۆیان دروست بکەن.” لە تەواوی هەڵبژاردنەکانی رابردوودا، ئەو لایەنانەی بەشداری هەڵبژاردنیان دەکرد لە هەرێمی کوردستان، حزبی سیاسی بوون و خاوەنی ئەجێندا و بەرژەوەندی حزبی بوون. بەڵام ئەمڕۆ شتێکی جیاواز ڕوودەدات. لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پرۆژەیەکی تازە و جیاوازتر دەبینین: ئەنجومەنی پشتیوانی تەوتین لە پارێزگای هەولێر بە دروستکردنی لیستی تەوتین و بەشداریکردن لە هەڵبژاردن، هەنگاوێکی بێ وێنە دەنێت. بەشداریکردنی ئەنجومەنی پشتیوانی تەوتین لە هەڵبژاردنی ئەمجارە لەسەر بنەمای نوێنەرایەتیکردنێکی راستەقینەی مامۆستا و فەرمانبەر و کاسب‌کار و هێزە ئەمنیەکانە. ئەم پرۆژەیە بە بەرنامەیەکی نوێ کار دەکات بۆ باشترکردنی بارودۆخی گوزەران، نەهێشتنی باج و ڕووسومات، و چارەسەرکردنی کێشەی مووچەکان لە ڕێگەی جێبەجێکردنی بڕیاری تەوتینکردنی مووچەکان لە پەرلەمانی داهاتووی عێراق. ئەنجومەنی پشتیوانی تەوتین بە لیستێکی تاکەکەسی کە د. ڕەعد ڕەفعە سەرۆکایەتی دەکات، بەشداری لە هەڵبژاردن دەکات. لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا، پێشوازییەکی گەرم و بێ‌وێنەمان لەلایەن مووچەخۆران و کاسب‌کارانی پارێزگای هەولێر بینی، چونکە ئەم پرۆژەیە راستەوخۆ هەڵقوڵاوی ژیانی ڕۆژانەی خەڵکی هەرێمی کوردستانە. لەم هەڵبژاردنەدا، مووچەخۆران و خەڵکی پارێزگای هەولێر دەرفەتێکی مێژووییان لەبەردەستدایە بۆ پشتیوانیکردنی ئەم جۆرە پرۆژەیە. ئەمە فورسەتە بۆ دروستکردنی گۆڕانکارییەکی گەورە لە جۆری نوێنەرایەتی حزبی تەقلیدی، وەکو ئەو مۆدێڵەی لە زۆرێک لە وڵاتانی رۆژئاوا کە سەرکەوتوو بووە. ئێستا کاتی ئەوەیە خەڵک خۆیان بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانیان، نوێنەری راستەقینەی خۆیان بنێرن بۆ پەرلەمانی عێراق، و لە داهاتوویشدا بۆ پەرلەمانی کوردستان.
شه‌ش راستی كه پێویسته له‌باره‌ی لیستی ۲٤۷ی ته‌وتین به سه‌رۆكایه‌تی د.ره‌عد ره‌فعه بیزانیت یه‌كه‌م: لیسته‌كه پرۆژه‌ی تاكه كه‌سێك و كاندیدێك نیه، به‌ڵكو لیسته‌كه هی ئه‌نجومه‌نی پشتیوانی ته‌وتینه، كه ماوه‌ی ۲ ساڵه دامه‌زراوه، چه‌ندین كه‌سایه‌تی دیار و كاریگه‌ری ئاستی هه‌ولێر و كوردستانی تێدایه. ئه‌و ئه‌نجومه‌نه سكاڵای ته‌وتین كردنی مووچه‌ی له دادگای فیدراڵی برده‌وه و ئێستاش له‌رێی لیستی ۲٤۷ به سه‌رۆكایه‌تی د.ره‌عد ره‌فعه، ده‌یه‌وێت بچێته په‌رله‌مانی عێراق، كۆتا قۆناغی بڕیاری ته‌وتین جێبه‌جێبكات. دووه‌م: ئه‌و تیمه كاتێك سكاڵایان له دادگای فیدراڵی تۆماركرد، خه‌ڵكێك ئه‌وكاتیش ده‌یانگۆت ئێوه حیزب نین، هیچتان پێناكرێت بۆیه نه‌یكه‌ن باشه، به‌ڵام سكاڵاكه كرا و بردیانه‌وه‌ش، بۆیه بونی حیزب مه‌رج نیه بۆ كاری گه‌وره، به‌ده‌یان حیزب هه‌یه بێ پرۆژه‌ن و هیچ كاریگه‌ریان نیه. سێیه‌م: لیسته‌كه خاوه‌نی پرۆژه‌یه‌كی ٦٥ لاپه‌ڕه‌ییه، كه له‌لایه‌ن پسپۆران و شاره‌زایان و ته‌نانه‌ت مامۆستایانی ئایینیش ئاماده كراوه، له‌چه‌ندین به‌ش و سێكته‌ر پێكهاتووه، جگه له خسته‌ڕووی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی مووچه، چاره‌سه‌ری كێشه‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه و دامه‌زراندن، لابردنی ئه‌و باج و رسوماته زۆره‌ی له‌كوردستان سه‌پێنراوه، كه له‌عێراق نیه، هه‌رزانكردنی نه‌وت و به‌نزین و سوته‌مه‌نی، هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ هه‌ژاران و كه‌مئه‌ندامان، سولفه‌ی خانوبه‌ره و هاوكاری دیكه. چواره‌م: یه‌كه‌م پرۆژه‌یه له هه‌ولێر بناغه‌كه‌ی دانراوه، ئه‌وانه‌شی سه‌ركردایه‌تی ده‌كه‌ن ئایینپەروەرن و هه‌ر له هه‌ولێرن و هێزێكی خۆماڵی هه‌ولێره، ئەوانەی سەرکردایەتی دەکەن چەندین ساڵە بەڕووی دەسەڵات ئازایانە وەستاون و سازشیان نەکردووە. پێنجه‌م: به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێ له لیسته‌كانی دیكه، ئه‌وانه‌ی سه‌ركردایه‌تی لیستی ۲٤۷ ده‌كه‌ن، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی ده‌سه‌ڵات بۆ سزادانیان، به‌ڵام كڕین و فرۆشتنیان له‌سه‌ر نیه، له به‌غداش به پرۆژه‌وه كارده‌كه‌ن، مه‌ترسی ئه‌وه‌یان له‌سه‌ر نیه، بچنه‌وه پاڵ ده‌سه‌ڵات و خۆیان بفرۆشن. شه‌شه‌م: پرۆژه‌ی لیستی ۲٤۷ بۆ ئه‌وه‌یه به‌ره‌یه‌كی گه‌وره و كاریگه‌ر له به‌غدا له هێزه ناڕازیه‌كان له په‌رله‌مانی عێراق دروستبكات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ونه‌ی له ۲۰۱٨ ه‌وه بۆ دروستكردنی به‌ره‌ی ناڕازی هەوڵی بۆ دەدرێت بیهێنێته دی.
دواین پەیامی سەرۆکی لیستێک لەهەولێر بزانە چی ووت ؟
رۆڵی ئه‌مریكا له‌پێكهێنانی حكومه‌تی ئاینده‌ی عێڕاق راپۆرت: به‌پێی راپۆرتێكی (Political news) ی ئه‌مریكی، دوای لاواوزبونی به‌ره‌ی (مقاومه)ی ئێرانی له‌ووڵاته‌كانی سوریا ولوبنان، ئه‌مریكا ئێستا پلانێكی نوێی دارشتوه بۆ لاوازكردنی باڵی سه‌ربازی ئێرانی له‌عێڕاق له‌رێگای پێكهێنانی حكومه‌تێكی نزیك له‌واشنتن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، ئه‌مریكا له‌رێگای مـارك ساڤايای نێرده‌ی تایبه‌تی ترامپ له‌عێڕاق، له‌ئێستاوه ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ دانانی سه‌رۆك وه‌زیرانێكی نزیك له‌ئه‌مریكا. كاندیدی به‌هێزی ئه‌مریكیه‌كانیش بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێڕاق هه‌ر یه‌ك له محمد شیاع سودانی به‌پله‌ی یه‌كه‌م ومحمد تۆفیق عه‌لاوی به‌پله‌ی دووه‌مه. هه‌ر له‌راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، ئه‌مریكا نیگه‌رانه له‌كێشه هه‌ڵپسێراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر وبه‌غدا به‌تایبه‌ت دۆسیه‌كانی دارایی و نه‌وت. بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی مووچه وبودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ساڤایا ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ دانانی وه‌زیرێكی دارایی له‌حكومه‌تی نوێی عێڕاقی كه‌له‌ئه‌مریكا نزیك بێت ودیدگایه‌كی رونیان هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه داراییه‌كانی نێوان هه‌ولێر وبه‌غدا به‌جۆرێك كێشه‌كان سفر بكاته‌وه. كاندیدی به‌هێزی ئه‌مریكیه‌كانیش بۆ پۆستی وه‌زیری دارایی داهاتووی عێڕاق هه‌ر یه‌ك له فازڵ نه‌بی (سه‌ربه پارتی دیموكراتی كوردستان) به‌پله‌ی یه‌كه‌م و رعد رفعه محمد (سه‌ربه‌خۆ) به‌پله‌ی دووه‌مه. هه‌ر له‌راپۆرته‌كه‌ی (Political news) هاتووه: ئه‌مریكا پێیوایه حكومه‌تی هه‌رێم به‌تایبه‌ت (پارتی دیموكراتی كوردستان) به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌ركرده‌ی مێژوویی مسعود بارزانی له‌ژێر فشاری توركیا، به‌نیازه جارێكی تر كێشه بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم له‌رێگای كۆمپانیای سۆمۆ دروست بكات. به‌ڵام ئیداره‌ی ترامپ له‌رێگای ساڤایا به‌سه‌رۆكی هه‌رێم (نێچیرڤان بارزانی) راگه‌یاندوه كه پاشگه‌زبونه‌وه له رێكه‌وتنه‌كانی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت له‌رێگای كۆمپانیای سۆمۆ هێلی سووره وئه‌مریكا رێگا نادات جارێكی تر هێلی ووزه‌ی ئه‌وروپا بكه‌وێته ژێر مه‌ترسی. له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه، ئه‌مریكا گرێنتی ده‌رچواندنی یاسایه‌كی هاوسه‌نگی نه‌وت وغازی به‌كورده‌كان داوه له‌م خووله‌ی په‌رله‌مانه‌دا.
زەنگی مەترسیەکی گەورە لێیدا
без подписи
без подписи
без подписи
ئیراده‌ی گه‌نجێكی مسوڵمان چۆن شكستی به لۆبیه‌كی 40 ملیۆن دۆلاری تره‌مپ هێنا. گۆڕانكاری له كوردستانیش ده‌توانێ خوێنی نوێ كوردی بباته په‌رله‌مانی عێراق؟ #ستاندەرڕاپۆرت
без подписи
مەسرور بارزانی: من خاوەنـــی کۆمپـــانیــا نیم