zoomnews
Статистикаزووم، دامەزراوەیەکی میدیاییە، کۆمپانیای (المعادل الذهبي) خاوەندارێتی دەکات. لە بەغداد و سلێمانی ئۆفیسی هەیە. نۆبەرەی کارەکانی دامەزراندنی وێبسایتێکی هەواڵییە، سەرباری بەکارهێنانی پلاتفۆرمە جیاوازەکانی سۆشیالمیدیا. zoom@zoomnews.info www.zoomnews.info
- Последний пост
- 1 мар.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 0
- Всего постов
- 21
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Новости и СМИ (по похожим)
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- —
- 1/48двое суток
- —
- 1/72трое суток
- —
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
ئێران کوژرانى ئەم چوار سەرکردەى بە فەرمى راگەیاند
شەڕى ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل بە کوێ دەگات؟
ترەمپ هێشتا هەڕەشە لە ئێران دەکات: • ئێران تازە رایگەیاند، ئەمڕۆ زۆر بە توندی گورز دەوەشێنن، توندتر لەو گورزانەی پێشتر بەر خۆیان کەوتووە، بەڵام باشترە وا نەکەن • ئەگەر بیکەن، ئەوا ئێمە بە هێزێک لێیان دەدەینەوە، هەرگیز پێشتر نەبینراوە
سوپای پاسدارانی ئێران هەڕەشە دەکات و دەڵێت، کەمێکى دیکە دەست بە ئۆپەراسیۆنێکى گەورە بۆ سەر ئیسرائیل و بنکە ئەمریکییەکان دەکەین
میدیای فەڕمی ئێران کوژرانی عەلی شەمخانی راوێژکاری باڵای خامەنەیی راگەیاند
ئێران کوژرانی عەلی خامنەیی راگەیاند.. لە کوێ کوژراوە؟ زووم.. تەلەفزیۆنی ئێران، بەرەبەیانی زووی رۆژی یەکشەممە، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکادا، هەواڵی کوژرانی عەلی خامنەیی رێبەری پشتڕاستکردەوە. میدیا فەرمییەکانی ئێران ڕایانگەیاند: "ڕێبەری باڵا خامنەیی کوژرا"، ئاژانسی "تەسنیم" بڵاویکردەوە: "خامنەیی رێبەر لە شوێنی مانەوەی خۆی کوژراوە، لە کاتی (کوژرانیدا) لە نووسینگەکەی خەریکی ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی بووە و ئەم هێرشە ترسنۆکانەیە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ئەنجامدراوە". هەروەها "تەسنیم" ئاشکرایکرد، دەسەڵاتدارانی ئێران دوای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵی کوژرانی خامنەیی، 40 رۆژ ماتەمینی گشتی و 7 رۆژ پشووی فەرمییان راگەیاندووە. پێشتریش، ئاژانسی "فارس"ـی ئێرانی رایگەیاندبوو: "هەواڵی کوژرانی کچەکەی رێبەر و زاوا و نەوەکەی لەو هێرشەدا، کە بەیانیی شەممە روویدا، پشتڕاست کراوەتەوە". دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئێوارەی شەممە بە فەرمی کوژرانی عەلی خامنەیی رێبەری ئێرانی راگەیاند. ناوبراو لە پۆستێکدا لەسەر هەژماری خۆی لە پلاتفۆرمی "تروس سۆشیاڵ" گوتی: "خامنەیی، کە یەکێکە لە خراپەکارترین کەسایەتییەکانی مێژوو، مرد". هەروەها گوتی: "ئەمە نەک تەنها دادپەروەرییە بۆ گەلی ئێران، بەڵکو بۆ هەموو ئەمریکییە مەزنەکان و سەرجەم قوربانیانی دەستی خامنەیی و باندە تاوانبار و خوێنڕێژەکەی لە سەرانسەری جیهاندا". رۆژی شەممە، ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئێران، کە بە موشەک وەڵامی ئیسرائیل و بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەداتەوە. ترەمپ بەیانییەکەی رایگەیاندبوو، هێرشێکی گەورە بۆ سەر ئێران دەستیپێکردووە بە ئامانجی لەناوبردنی تواناکانی سوپای ئێران و روخاندنی دەسەڵات. خامنەیی (86 ساڵ) ماوەی سێ دەیە و نیوە حوکمی ئێران دەکات، دوای ئەوەی لە ساڵی 1989 وەک رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی دەستنیشانکرا.
без подписи
ئێران یەکەم هەڵوێستى لەسەر هێرشەکانى ئەمڕۆ راگەیاند و بەرپرسێکى ئەو وڵاتە بۆ ئاژانسى رۆیتەرز رایگەیاندووە، وەڵامێکى توندیان بۆ هێرشەکان دەبێت
سەرچاوەیەک بۆ سی ئێن ئێن ئاشکرایکرد، هێرشەکەی ئیسرائیل بە هەماهەنگییە لەگەڵ ئەمریکادا
رۆیتەرز لە سەرچاوەیەکی ئێرانییەوە بڵاویکردەوە، خامنەیی گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی پارێزراو لە دەرەوەی تاران
میدیاکانی ئێرانیش بڵاویان کردەوە، دەنگی 4 تەقینەوە لە ناوەڕاستی تاران بیستراوە
بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، ئیسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند؛ ئیسرائیل "هێرشێکی پێشوەختە"ـی کردووەتە سەر ئێران میدیاکانی ئێرانیش بڵاویان کردەوە، دەنگی 4 تەقینەوە لە ناوەڕاستی تاران بیستراوە هێرشەکەش هاوکاتە لەگەڵ بەڕێوەچوونی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا: • تاران ئامادە نییە ئەوەمان پێ بدات کە پێویستە دەستمان بکەوێت • ئێمە بە تەواوی لەو شێوازە ڕازی نین، کە ئێران دانوستانیان پێ کرد • ئەوان ناتوانن خاوەنی چەکی ئەتۆمی بن، بەڵام بۆ ئەنجامدانى هێرش هێشتا بڕیاری کۆتاییمان نەداوە • نامانەوێت ئێران هیچ پیتاندنێکی یۆرانیۆم ئەنجام بدات، تەنانەت بۆ مەبەستی مەدەنیش
حەنان فەتلاوى پەرلەمانتارى عێراق داواى "حکومى ژنان" دەکات و دەڵێت، "ئێوە واز بهێنن با ژن حوکمی عێراق بکات ئینجا دەبینین کێ سەرکەوتوو دەبێت ژن یان پیاو"
ئەنجومەنی وەزیرانى هەرێمى کوردستان کۆدەبێتەوە بۆ: "بارودۆخی دارایی هەرێمى کوردستان و خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆران و بەدواداچوونی دەرئەنجامی کۆبوونەوەی تیمی هاوبەشی هەردوو چاودێریی دارایی عێراق و هەرێمى کوردستان لەبارەی پابەندیی دارایی هەردوو حکومەت لە بەرامبەر یەکتر"
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
دیمەنێک چاو تێر نابێت لە جوانییەکەى ئەمە تاڤگەی بێنی بێستان لە نزیک سۆران.. ببینە چەند جوانە