وتە ناوازەکانی زانایان
Статистикаئەم کەناڵە تایبەتە بە وتەی زانایانی ئوممەت کەنالەکانی ترمان: [ @alraqaiq ][ @wtawofatwa2019 ] [ @learnqurankarim1] بۆ ئالوگوری کەناڵ:👇 @JihadMzuri
- Последний пост
- 14 авг.
- Последнее чтение
- 13 авг.
- Постов за неделю
- 4
- Всего постов
- 21
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 57
- 1/48двое суток
- 65
- 1/72трое суток
- 70
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
без подписи
без подписи
﴿وَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ﴾ 🌸 خولی "چۆنیەتی نوێژی پێغەمبەر ﷺ" 🌸 بە دەرفەتی بزانە! فێری شێوازی دروستی نوێژکردن بەپێی سوننەتی پێغەمبەری خۆشەویستمان ﷺ ببە، بە شێوەیەکی پراکتیکی و زۆر ئاسان. سەرچاوەکەمان کتێبی "صفة صلاة النبي"یە. 📋 دەربارەی خولەکە: 💰 بە تەواوی بەخۆڕاییە. 🗓️ماوەی خۆلەکە : ٢٠ ڕۆژ ١-٩ تا ٢٠-٩ ⏱️ ماوەی وانەکان: کورت (٥-١٠ خولەک). 📚 بابەت: فێربوونی وردی دەستنوێژ، ئەرکان، سوننەتەکان و دوورکەوتنەوە لە هەڵە باوەکان. 🎁 خەڵات و هاندان: ٣ سەفەری عومرە بۆ دەرچووانی ١٠٠٪. بڕوانامەی ئەلەکترۆنی چەندین دیاریی تری بەنرخ 👥 کێ دەتوانێت بەشدار بێت؟ هەموو موسڵمانێک (کوڕ و کچ) لە هەموو تەمەنێک. ⏰ خشتەی کاتی: 📥 ناونووسین: ١٥ / ٨ تاوەکو ١ / ٩ 🚀 دەستپێکی وانەکان: ١ / ٩ 🔗 ئێستا ناوت تۆمار بکە: 👇 فۆرمی ناونووسین: ناو تۆمارکردن - Www.sunaist.org/sunaapp/pryerregistration.html 📢 کەناڵی تێلیگرام بۆ بینینی وانەکان: 👉 https://t.me/zanstashareyakan 📖 لینکی کتابەکە: 👉 https://t.me/zanstashareyakan/1175 🌿 بەشدار بە لە بڵاوکردنەوەی خێردا! 🌿
без подписи
ئامۆژگاری ئەی خوشکی بەڕێز: بە نهێنی لەگەڵ هیچ کوڕێکدا قسە مەکە. سەیری باوکت بکە، تێڕامێنە لە سپیبوونی قژی و ماندووبوونی لەپێناوتدا، ئایا کەسێکی وەکو ئەو شایەنی ئەوەیە فێڵی لێبکرێت یان خیانەتی لێبکرێت؟"
ئاگاداربە تاوان لەزەت و تام چێژی عیبادەت ناهێلێت: زانای گەورەو مامۆستای ئیمامی شافعی سفیانی الثوری دەفەرمووێت: بەهۆی یەک تاوانەوە، پێنج مانگ نەمتوانی شەونوێژ بکەم! وتیان: ئەو تاوانە چیبوو؟ وتی: پیاوێکم بینی دەگریا وتم ئەمە بۆیە دەگری تا پێی بڵێن پیاوێکی چاکە..! سُفْيَان الثَّوْري رحمه الله
ئامۆژگاری ئەی خوشکی بەڕێز: بە نهێنی لەگەڵ هیچ کوڕێکدا قسە مەکە. سەیری باوکت بکە، تێڕامێنە لە سپیبوونی قژی و ماندووبوونی لەپێناوتدا، ئایا کەسێکی وەکو ئەو شایەنی ئەوەیە فێڵی لێبکرێت یان خیانەتی لێبکرێت؟"
ئاگاداربە مرۆڤ لەسەر دینی برادەرەکەیتی بۆیە بزانە کێ دەکەیتە دۆست و هاوڕێی خۆت.
تەوبەکردن ئەم دەرگایەیە کەهەموو مردووەیەکی تاوانبار ئاواتی بۆ دەخوازێت، بۆیە پەلەی لێبکە لە ئێستاوە پێش ئەوەی ببێتە ئاواتی تۆش ناو قەبر.
سەرەتایی تاوان و خیانەت شیرینە بەڵام تاڵیەک و ئازارێکی زۆری بەدواوەیە بۆیە ئاگاداربە
ئەو کەسەی پشت لە زکری خودا دەکات، شەیتان ئاڵودەی خۆی دەکات
🌙 گەورەترین ١٠ ڕۆژی ساڵ هاتن! خۆتت بۆ ئامادە کردووە؟ 🤔 ١٠ ڕۆژی ذوالحجە دەرفەتێکی زێڕینە بۆ کۆکردنەوەی چاکە. 🕋 بەم وێب ئەپە تایبەتە، عیبادەتەکانی تەواوی ڕۆژت بە ئاسانی ڕێکبخە: 📱 وێب ئەپی: ڕێبەری ڕۆژانەی ذوالحجە 🔗 https://sunaist.org/quiz/Zilhija.html ### 🔥 چی تێدایە؟ * ⏰ کات-بە-کات: دابەشکردنی عیبادەتەکان بەسەر ٦ بەشدا، لە نوێژی بەیانی تا شەونوێژ. * 📿 ژمێرەری ئەزکار: زیکرەکان بە عەرەبی و کوردی + ژمێرەری زیرەک لەسەر شاشە. * 📖 خەتمی قورئان: لە هەر بەشێکدا ٤ لاپەڕە بۆ ئەوەی بە ئاسانی خەتمەکەت بکەیت. * 🕌 تەواوی سوننەتەکان: تەکبیراتی مطلق، سوننەتی ڕەواتب، و دوعای نێوان بانگ و قامەت. ### ⭐ تایبەتمەندییە بەهێزەکان: * 🌐 بێ ئینتەرنێت کاردەکات (PWA): تەنها داگیری بکە سەر شاشەی موبایلەکەت، ئیتر بێ ئینتەرنێت کاردەکات بۆ ئەوەی سەرنجت تێکنەچێت. * 📈 پاشەکەوتکردنی پێشکەوتن: کارەکانت کات بە کات خەزن دەبن بۆ ئەوەی بزانیت چەندت جێبەجێ کردووە. 🎁 ببە بە هاوبەشی پاداشت! ئەم پۆستە بۆ دۆست و هاوڕێکانت بنێرە، با ئەوانیش عیبادەتەکانیان ڕێکبخەن و تۆش ببیتە شەریکی خێرەکەیان. 👥 🤲 اللَّهُ أَكْبَرُ، اللَّهُ أَكْبَرُ، لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، اللَّهُ أَكْبَرُ، اللَّهُ أَكْبَرُ، وَلِلهِ الْحَمْدُ 👇👇👇👇👇
دۆڕاو ئەو کەسەیە کە مەجلیسەکانی بەناردنی چاکەکانی بۆ خەڵک گەرم دەکات: ئیبن مفلح -ڕەحمەتی خوای لێبێت- دەفەرمووێت: «با قسەی خەڵک دەربارەی تۆ غەمبارت نەکات؛ چونکە ئەگەر قسەکەیان درۆ بێت، ئەوا دەبێتە چاکەیەک کە تۆ ئەنجامت نەداوە (خەڵاتێکی بێ ماندووبوونە بۆت)، وە ئەگەر قسەکەیان ڕاست بێت، ئەوا دەبێتە سزایەک کە پێشخراوە بۆ گوناهەکەت (کەفارەتی تاوانەکەتە لە دنیادا). بۆیە بزانە ئەوەی باست دەکات خەزێنەیەکە بۆت بۆ قیامەت ئەگەر بوختانت پێ بکەن: ئەو کەسەی قسەت پێ دەڵێت، لە ڕاستیدا چاکەکانی خۆی دەدات بە تۆ یان گوناهەکانی تۆ هەڵدەگرێت، بێ ئەوەی تۆ هیچی بۆ بکەیت. ئەگەر ڕەخنەیەکی ڕاست بێت: ئەوا وەکو ئاگادارکردنەوەیەکە بۆ ئەوەی خۆت چاک بکەیت و ئەو ناخۆشییەی بەهۆی قسەکەوە دێتە سەر دڵت، دەبێتە هۆی سڕینەوەی گوناهەکانت لای خودا. (الآداب الشرعية) لشێخ صالح الفوزان
پارێزگاری لێبکە... یەکێک لە هۆکارەکانی بینینی خودای پەروەردگار لەڕۆژی دوایدا پارێزگاری کردنە لە نوێژی بەیانی و عەسر کەبەڵگەی لەسەر هاتوە ... بەداخەوە زۆرێک لەوەیە نوێژی بەیانی نەکردبێت یان دوای خۆر هەڵاتن کردویەتی لەولاش دەڵێت خودا بەڕەحمە..
ابن القیم دەفەرموێت: ئەگەر ئیماندار هێندەی هەنەسەكانی سەڵاوات بدات لەسەر پێغەمبەری خوا هێشتا هەقی خۆی پێ نەداوە” « اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، فِي الْعَالَمِينَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ».
لە وتە ناوازەکانی زانایان: شێخی ئیسلام ئیبن تەیمیە -ڕەحمەتی خوای لێبێت- دەفەرمووێت: «کۆتایی و بەرزترین پلەی ستایشکردن، وتنی (لا إله إلا الله)یە وە بەرزترین و کاریگەرترین پلەی پاڕانەوە (دوعا)، وتنی (أستغفر الله)یە.» > کەواتە نەکەی واز لەم زکرە گەورەیە بهێنی لا إله إلا الله: بەرزترین شێوازی سوپاسگوزاری و دانپێدانانە بە تاکی و تەنهایی خودا، کە بنچینەی ئیمانە. أستغفر الله: داوای لێخۆشبوونە؛ چونکە مرۆڤ هەمیشە پێویستی بە بەخشندەیی خودا هەیە بۆ سڕینەوەی گوناهەکانی و کردنەوەی دەرگای ڕەحمەت. الفتاوى: ١١ / ٦٩٧
🌟 مژدە بۆ خوازیارانی زانستی شەرعی 🌟 *ڕاگەیاندنی ناونووسین بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦ – ٢٠٢٧* *لە پەیمانگای سوننە بۆ زانستە شەرعییەکان - هەولێر* پەیمانگای سوننە دەرگای ناونووسین بۆ ساڵی نوێی خوێندن واڵا دەکات. *تایبەتە بە پیاوان* و بە پەیڕەوێکی زانستی وانەکان دەوترێنەوە. 📚 ئەو وانانەی دەخوێندرێن: 📖 تەفسیری قورئانی پیرۆز ⚖️ فیقهی ئیسلامی 💎 عەقیدە و بیروباوەڕ 📜 فەرموودەناسی (حەدیس) 🕌 سیرەی پێغەمبەر (ﷺ) 🗣️ زمانی عەرەبی ⚖️ ئوسوڵی فیقهـ 🤲🏻 ئاداب و پەروەردەی ئیسلامی 🔖بڕوانامەی بەشداری دەبەخشرێت بە قوتابیان 📅 کاتەکانی ناونووسین: دەستپێکی تۆمارکردن: ٢٠٢٦/٥/١ کۆتایی تۆمارکردن:٢٠٢٦/٦ 📝 ناونووسین: تۆمارکردن تەنها بە یەک خولەک دەبێت: 🔗 https://surveyheart.com/form/69b034b82ac0ef04c52443d8 🏫 زانیارییەکانی خوێندن: 📍شێوازی وانەکان: ئامادەبوونه (*خوێندن ئۆنلاین نییە و پێویستە قوتابی ئامادە بێت*). ⏳ *ماوەی خوێندن:* ٢ ساڵ (٤ کۆرس). 🗓️ *ڕۆژانی وانە:* سێشەممە و چوارشەممە. ⏰ *کاتژمێر:* ٥:٠٠ی ئێوارە بۆ ٨:٠٠ی شەو. 📞 بۆ پەیوەندی و زانیاری زیاتر: 📞: 07504717166 🤖 *بۆتی تێلیگرام:* https://t.me/Sunaorgbot *ئیمەیڵ:* sunnaorg1@gmail.co
بزانە بۆچی دروستکراویت: ابن باز (ڕەحمەتی خوای لێبێت) دەفەرموێت: «تۆ بۆ ئەوە دروست نەکراویت تەنها بخۆیت و بخۆیتەوە، دروست نەکراویت بۆ بونیادنانی کۆشک و تەلار، یان چاندنی دار و درەخت، یان هەڵکەندنی ڕووبار، یان هاوسەرگیری و هاوشێوەی ئەوانە، نەخێر.. بەڵکو تۆ دروستکراویت بۆ ئەوەی پەرستشی پەروەردگارت بکەیت، تۆ دروستکراویت بۆ ئەوەی لەسەر فەرمانبەرداری ئەو دامەزراو بیت و شوێنکەوتووی پێغەمبەرەکەی بیت ﷺ، تۆ بۆ ئەمە دروستکراویت. هەرچی لەسەر زەویدایە بۆ تۆ دروستکراوە تاوەکو هاوکاریت بکەن لەسەر گوڕایەڵی خودا و وازهێنان لە گوناهەکانی، نەک بۆ ئەوە دروستکرابن کە بەکاریان بهێنیت بۆ شوێنکەوتنی ئارەزووەکانت.» مجموع الفتاوى ج٧ ص٩٨
ترسی جنۆکە لە شوێنکەوتووانی سوننەت ئەعمەش رحمە الله دەڵێت: «پیاوێک بۆی گێڕاینەوە کە قسەی لەگەڵ جنۆکەدا دەکرد، جنۆکەکان گوتبوویان: هیچ کەسێک لەسەرمان قورستر نییە لەوانەی کە شوێنی سوننەت دەکەون، بەڵام ئەوانەی شوێنی ئارەزووەکانیان دەکەون (ئەهلی بیدعە)، ئەوا ئێمە کایەیان پێ دەکەین و یارییان پێ دەکەین.» تلبیس ٳبلیس لاپەڕە 41
لە وتە ناوازەکانی زانایان: بەم زکرە شەیتان زەلیل بکە: قال سفيان الثوري رحمه الله: «ليس شيء أقطع لظهر إبليس من قول: لا إله إلا الله» سير أعلام النبلاء (٢٦٠/٧) سوفیانی ثەوری ڕەحمەتی خوای لێبێت دەفەرموێت: «هیچ شتێک نییە پشتشکێنتر بێت بۆ ئیبلیس، لە گوتنی: (لا إله إلا الله) ( کەواتە هیچ شتێک وەک گوتنی "تەوحید" پشتی شەیتان ناشکێنێت و بێهێزی ناکات. بۆیە زۆر ئەم زکرە دووبارە بکەوە)