tgindex
Ébduĺĺa peşêw

Ébduĺĺa peşêw

Статистика

✌️کوردی بخوێنینەوە... ✌️کوردی بنووسین.. ✌️تاکوو کوردانە بیر کەینەوە.. بۆ پێوەندی و ناردنی بابەت:👇 @tapuynusrawe_bot 💢کاناڵەکانی دیکەی لێژنەی تاپوی نووسراوە👇👇 @tapuynusrawe @sherko_bekas @f_z_kurd @English_for_kurdistan 🍃🌺

Последний пост
5 июн.
Последнее чтение
15 авг.
Постов за неделю
0
Всего постов
20
Тип
открытый
Язык
ku
Категория
Языки
В каталоге с
14 авг.
Подписчики
2 965
+1 за 4 дн.
Сутки
0
0,00%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
2 028
20 постов
Вовлечённость
68,4%
к подписчикам
Постов в день
0,0
всего 20
Упоминаний
3
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
1/48двое суток
1/72трое суток

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • دەفتەری سوور کاتێ بیر لە بێنازیی کوردستان و لانەوازیی گەلەکەی دەکەمەوە، وەختێ گوێم لە سەگوەڕی داگیرکەران دەبێ، کاتێ لانەی هەزارانساڵەی خۆم دەبینم چۆن لە هەموو لایەکەوە بە ئاگر و ئاسن و ئەنفالی گیان و جەستە دەیئەنجنن چاوپۆشی لەوە دەکەم، کە ڕۆژێک لە ڕۆژان گەلی…

  • دەفتەری سوور کاتێ بیر لە بێنازیی کوردستان و لانەوازیی گەلەکەی دەکەمەوە، وەختێ گوێم لە سەگوەڕی داگیرکەران دەبێ، کاتێ لانەی هەزارانساڵەی خۆم دەبینم چۆن لە هەموو لایەکەوە بە ئاگر و ئاسن و ئەنفالی گیان و جەستە دەیئەنجنن چاوپۆشی لەوە دەکەم، کە ڕۆژێک لە ڕۆژان گەلی خۆم بێکەس هاتبێتە بەر چاو و هەستم بە کەشێکی نەفەسبڕ کردبێ و پەنام بردبێتە بەر "دەفتەری سوور". پێش بڵاوکردنەوەی ئەم هۆنراوەیە لە دڵەڕاوکێدا بووم، لە خۆمم دەپرسی: تۆ بڵێی زێدەڕۆییم نەکردبێ؟ تۆ بڵێی دنیا ئاوا بەقوڕ گیرابێ، پەنا بۆ دەفتەری سوور ببەم، تا وەک گیانلەبەرێکی دەگمەن لە قڕبوون بمپارێزێ؟ ئەدی مافی مرۆڤ؟ ئەدی مافی چارەنووس؟ ئەدی کوان دراوسێ هاوڕیشە و هاودینەکانم؟ ئەدی خۆم؟ بەڵێ، لە هەمووی تاڵتر و بەسۆتر ئەدی خۆم؟ *** من نەهامەتییەکان دەبینم، پێم وایە بە دروستیش مێژوو دەخوێنمەوە و دەزانم بە ساڵێک و دە ساڵ ئەم قۆناخە نەگریسەی مێژوو ئەسکوردی ناشکێ و بەسەر ناچێ. دەزانم، بەپێی قانوونی تەزبێح و دیوەخان، نەتەوە ستەمدیتە جوامێرەکەم، تا عەیامێکی دووری دیکە، سەرکردە بە "وەلی ئەمر" و "براگەورە" دەزانێ، ئەگەر تا بینەقاقاش نوقمی زەلکاوی خیانەت بێ، ئەگەر دەیان ساڵیش براکوژی و خاکفرۆشیی کردبێ، ئەگەر هەزارجاریش داگیرکەری هێنابێتە سەر گەل و نیشتمانەکەی... دەزانم، ساڵانێکی دوورودرێژی دیکەش کۆڵیتێک لە دێگەڵەی نێوان کۆیە و هەولێر دەبێتە سنووری دوو بەرەبابی مەلعوون، عەیامێکی دوورودرێژی دی وێنەی سەرکردە بەدڕەوشتە خۆخۆرەکان لەباتی ئاڵا و نەخشەی نیشتمان بەرز دەکرێنەوە. ئەمانە هەمووی دەزانم، بەڵام، هێندەی سەرەدەرزییەک گومان لە دواڕۆژی گەشی گەلی کوردستان ناکەم. ناکرێ گەلێک، پێش عەرەباندن و تورکاندن و فارساندن، خاوەنی سەرەکیی میسۆپۆتامیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووبێ، یەکێک بێ لە چل گەورەترین گەلانی جیهان، بەناوی تیرۆریزم و جوداخوازییەوە ڕیشەبڕ بکرێ، بەناوی برایەتییەوە بتوێنرێتەوە، بە بالۆرەی یەکێتیی خاکی چەند زۆڵەوڵاتێکەوە لە سەربەخۆیی و یەکێتیی خاکی خۆی بێبەش بکرێ و تەنانەت زمانەکەشی، کە لە دەوڵەمەندی وجوانیدا پەرجۆی کردگارە، قەدەغە بکرێ. "دەفتەری سوور " نیشانەی نائومێدی نییە، بەڵکو ئاوێنەیەکی باڵانمایە بۆ بینینی بارۆمەتری دووڕوویی دنیای دەرەوە و زنجیرەخیانەتی دەیانساڵەی پارتخێڵ و بەرەبابە کوردکوژەکان. ده‌فته‌ری سوور* وڵاتانی تێری جیهان ده‌فته‌رێكی سووریان هه‌یه‌، بۆ ئه‌و مه‌ل و گیاندارانه‌ی كه‌ كوشتنیان قه‌ده‌غه‌یه‌. تكا ده‌كه‌م له‌ یونێسكۆ، له‌ ده‌فته‌ره‌ سووره‌كه‌یدا ناوی منیش تۆمار بكا، له‌ ڕاوكه‌ر و بازرگانان كه‌وڵ و پێستم ڕزگار بكا. ئه‌من چبكه‌م! نه‌ خزۆكم، خشپه‌یه‌ك هات بۆ زه‌ندۆڵێك تێته‌قێنم، وه‌ك با ته‌ی كه‌م خه‌ره‌ند و هه‌ڵدێر و ته‌لان، نه‌ ده‌عباشم، به‌ كه‌ڵبه‌ بێچووم هه‌ڵگرم، كونه‌شاخێك بكه‌م به‌ لان! ئه‌من چبكه‌م! نه‌ باڵنده‌م، عه‌رد ده‌رم كا، ده‌رگه‌ی ئاسمان ڤه‌كه‌م به‌ باڵ، نه‌ ماسیشم، گه‌رداو هه‌ڵكا، ناخی ده‌ریا په‌نام بدا و په‌ی پێم نه‌با چاوی خه‌یاڵ... من هه‌م و نیم دووپێیه‌كم، كه‌چی ئه‌وا زه‌رده‌واڵه‌ی دووپێ ده‌مخۆن، تێم ئاڵاون له‌ ڕاست و چه‌پ، له‌ خوار و ژوور. سه‌رتاپام هه‌مووی برینه‌، په‌نام بده‌، ده‌خیلت بم، ده‌فته‌ری سوور! 2/6/1980 – ع.پەشێو- مۆسكۆ ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ * یونێسکۆ: ڕێکخراوێکی سەر بە یووئێنە بۆ بواری فەرهەنگ و پەروەردە و کەلەپوور، هەروەها، پاراستنی ئەو دەستکەوتە کەڤنارانەی لە ئەستۆ گرتووە، کە دەشێ لەناو بچن، لێ بیر لەو گەلانە ناکاتەوە، کە ئەو کەلەپوورەیان ئافراندووە و دەشێ قڕ بکرێن. * ڤەکەم: بکەمەوە، واز بکەم، بخەمە سەر پشت. * زەندۆڵ: زەندۆر، ڕەهۆڵ، قەڵشی قووڵ و گەورەی زەوی، بەڵام لە خەرەند گچکەتر. * خەرەند: خەندەک، دەرەز و قەڵشی گەورە و قووڵی زەوی "خەرەندی ڕواندز". * تەی کەم:: بگەڕێم، ئەمسەر و ئەوسەر بکەم. * پەی پێم نەبا: نەمدۆزیتەوە، جێم پێ نەزانێ، شوێنپێم هەڵنەگرێ. @Abdulla_Pashew

  • Ébduĺĺa peşêw pinned «وەڵامی چەند پرسیارێک لەسەر شەڕی ئێران و دەرفەتێک بۆ کورد: نەک هەر لە ئێران، بەڵکو لە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مەسەلەی کورد و نیشتمانەکەی زۆر ئاڵۆزە. لە لایەک کوردیش، تەبای هەموو گەلانی ئێران، وەک چۆن بەشدارە لە بنیاتنانی شارستانیی کۆن و تازە، هەرواش بەشدارە…»

  • Ébduĺĺa peşêw pinned «وەڵامی چەند پرسیارێک لەسەر شەڕی ئێران و دەرفەتێک بۆ کورد: نەک هەر لە ئێران، بەڵکو لە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مەسەلەی کورد و نیشتمانەکەی زۆر ئاڵۆزە. لە لایەک کوردیش، تەبای هەموو گەلانی ئێران، وەک چۆن بەشدارە لە بنیاتنانی شارستانیی کۆن و تازە، هەرواش بەشدارە…»

  • 9 мая1 23011

    دەربارەی بەهێزبوونی ناسیۆنالیزمی کوردی دوای ڕووداوەکانی ڕۆژاوای کوردستان: پێم وا نییە، ناسیۆنالیزمی کوردی هێشتا خۆی گرتبێ. کوردبوون هەستێکی بەهێزە، بەڵام جارێ دەڵەمەیە و نەخراوەتە ناو چوارچێوەی ستراتیژ و کارنامەیەکی ڕوون. ئەوەی هەیە کاردانەوەی شاڵاوی دڕندانەی عەرەباندن و تورکاندن و فارساندنی بەزۆری نەتەوە سەردەستەکانە. هەڵبەتە، کە دەڵێم ناسیۆنالیزم دەبێ ئەوە لەبەرچاو بگرین، کە ناسیۆنالیزمی کوردی ناسیۆنالیزمێکی شەرمنانەیە. ئەوپەڕەکەی نیشتمانپەروەرییە، "پاتریۆتیزم"ە. یانی ناسیۆنالیزمی کوردی لووتبەرز نییە، نایەوێ هیچ زمانێک قەدەغە بکا، هیچ خاکێک داگیر بکا، کورد خۆی لە هیچ گەلێکی دی بە گەورەتر نازانێ. ئەمە زێتر لە پاتریۆتیزم دەچێ تا ناسیۆنالیزم. ناوەرۆکی پاتریۆتیزمی کوردی پاراستنی تایبەتمەندییەکانی زمان و نەریت و باوەڕ و کەسایەتیی هەزارانساڵەی خەڵکی شاخەکانی زاگرۆس و تورووس و دەشت و دۆڵەکانیەتی. داب و نەریتی گەلی کوردستان، مێژووی هەزارانساڵەی شارستانیی، هێسکوپرووسکی نیاندرتاڵی ئەشکەوتەکانی، فەرهەنگی ڕەنگاوڕەنگ و ژینگەی سازگار و زمانی هەرە دەوڵەمەندی ئەو گەلە دێرینە چەند موڵکی کوردن، هێندەش موڵکی هەموو مرۆڤایەتین. كوردستان لانەی یەکەمی شارستانییە. مرۆڤ ناتوانێ لە چۆنیەتیی گەشەکردنی مرۆڤایەتی بگات، ئەگەر ئاگاداری مێژووی کوردستان و هەناوی خاک و زمان و فەرهەنگەکەی نەبێ. ناسیۆنالیزمی کوردی، یا نیشتمانپەروەریی کوردان، لەمێژە لای ڕۆشنبیران گەشەی کردووە، بەڵام نەیتوانیوە خۆی بە ڕێکخستن بکا و بە شێوەیەکی سیستماتیکی پەرە بستێنێ و جێی ئەو حیزبانە بگرێتەوە کە فۆرمێکی تازەی هۆزن. خەسڵەتی زۆربەی سەرکردەکانی کورد کۆنەپارێزانە و شەرمنانەیە. سەرۆکی حیزبەکان زۆربەیان لە "برا گەورە" ی دیوەخان دەچن، سەربەخۆیی و ئازادی بە مەحاڵ دەزانن، لە دانوستاندا قەت قەڵەم و کاغەز بەکار ناهێنن، زۆربەی ڕێکەوتنەکانیان زارەکین. خۆشباوەڕ و دڵسافن، بە دابی دیوەخانی سەدەکانی ناوەڕاست هەڵسوکەوت دەکەن. لە سەروبەندی جەنگی دووەمی جیهانی، لە کاتی دامەزراندنی کۆماری کوردستاندا لە مەهاباد، حیزبێک دروست بوو بەناوی (ژێکاف) واتا (ژیانەوەی کوردستان) لەسەر بنەمای سەربەخۆییی کوردستان دامەزرا. ئەمە یەکەم ڕێکخراوی سەربەخۆییخوازی کوردستانی بوو. زۆری نەبرد، لەژێر کاریگەریی ئەزموونی وڵاتی شوورەوی و "برایەتیی گەلان" و ئیدیۆلۆژیای ستالینیزم ئۆتۆنۆمی بوو بە ئامانجی سەرەکیی هەموو بزاڤەکانی گەلی کوردستان و ئیتر کورد ئەرکی بە دێمۆکراسیکردنی تورکیا و ئێران و عیراق و سووریای خستە سەر شانی خۆی. لە وڵاتێکی کشتوکاڵیی پریمیتیڤی بێ کارگە و کارخانە سەرخستنی دکتاتۆریای پرۆلیتاریا بوو بە کاری لەپێشینەی گەلێک کە تەنانەت زمانیشی قەدەغە بوو. لە ساڵی ١٩٥٩ دا، لە شاری سلێمانی کۆمەڵێک ڕووناکبیر ڕێکخراوێکیان بە ناوی (کاژیک ) دامەزراند، بەڵام حیزبە عیراقی و کوردییەکان ئەو دەستەبژێرە ڕووناکبیرەیان بە پانئێرانیست و کوردکوژە و نۆکەری ئیمپریالیزم دانا و ئیتر پرزەیان بڕین! ئێستاش، لەدوای دەیان ماڵوێرانی و نسکۆ، پاش کوژرانی سەدان هەزار کوردی بێگوناه و خاپوورکردنی هەزاران گوندی کوردستان لە پێناو ئۆتۆنۆمی، لێرە و لەوێ باسی بیری سەربەخۆییخوازی دەکرێ و لام وایە ئەو بیرە دواڕۆژی هەیە و ئەنجام دەپێکێ. سەربەخۆییی کوردستان زۆر ئاسانترە لە بەدێمۆکراسیکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستێک کە هیچ نیشانەیەکی وای تێدا نییە دەسبەرداری سەدەکانی ناوەڕاست بێ. دێمۆکراسی و سیستەمی فیدراڵی دوو دیوی یەک دراون. دێموکراسیش پرۆسەیەکی درێژخایەنی پڕ هەوراز و نشێوە و تا لە ناوچەکە بەدی دێ ڕەنگە دەیان یا سەدان ساڵی بوێ، تا ئەوساش پێستی کورد دەگاتە دەباغخانە و توانەوەی لە مسۆگەر مسۆگەرتر دەبێ! كورد، بۆ ئەوەی خۆی بپارێزێ و نەتوێتەوە، دەبێ وڵاتی خۆی ڕزگار بکا. نابێ چیتر کورد سەربەخۆیی خۆی بە بەدێمۆکراسیکردنی وڵاتانی داگیرکەر ببەستێتەوە. 🆔 @abdulla_pashew

  • لەبارەی ڕۆلی شیعر و هونەر و فەرهەنگەوە: هونەر بەگشتی و موزیک و شیعر بەتایبەتی ڕۆلێکی گاریگەریان بینیوە لە پێشخستنی بیری سەربەخۆییخوازی و بڵاوکردنەوەی هەستی هاودەردی و هاوچارەنووسی لەنێوان کوردانی کوردستان و جیهاندا. پێشکەوتنی بێسنووری ماسمێدیا و شۆڕشی تەکنەلۆژیای زانیاری، "کوردستانێکی ئەلێکترۆنیی یەکگرتوو"ی بۆ کورد لە سەرانسەری جیهاندا چێ کردووە. لە ڕووی ڕۆحییەوە کورد و کورد بە یەکەوە دەبەستێتەوە و سنوورە دەستکردەکانی ڕێکەوتنامەی سایکس- پیکۆ دەبەزێنن. دەبێت دان بەوەدا بنێین کە "دەوڵەتی دیجیتاڵی"ی کوردی بێ بوونی بناغەیەکی کولتووریی قووڵ نەیدەتوانی سەرهەڵبدات. تەماشاکەن؛ شاعیری سەدەی شازدەم، مەلای جەزیری، خۆی بە چرای کوردستان دادەنی و لە دڵی گەورەی پڕ نووری خۆیدا جيی کڵێسە و مزگەوت و کەنیشتە و "لالش"ی ئێزدییەکان دەکاتەوە. بە یەک چاو تەماشای هەموو کوردستان دەکا. شاعیری گەورەی کورد ئەحمەدی خانی لە سەدەی حەڤدەمدا، دوای بینینی ئەنجامە کارەساتبارەکانی جەنگی چاڵدیرانی نێوان هەردوو ئیمپراتۆریای عوسمانی و سەفەوی لە ١٥١٤ دا، بەچاوی تیژی شاعیرانە و عارفانەی خۆی هەستی بە کارەساتی یەکەم دابەشکردنی کوردستان کرد. ئەو هەستە کوردستانییە لە بەرهەمەکانیدا ڕەنگی داوەتەوە. خانی لە دیباچەی "مەم و زین" ە نەمرەکەیدا داوای یەکێتی کورد دەکا، پەلاماری ناتەبایی و خۆخۆریی هۆزەکیی کوردان دەدا، هەمان ئەو خۆخۆرییە هۆزەکییەی پارت-خێڵەکانی ئەمڕۆ درێژەی پێ دەدەن. گۆرانییەکانی ئایشەشان و حەسەن زیرەک بێ پەساپۆرت سنوورەکانیان دەبڕی، شیعری کوردی بێ ڤیزە و ئۆکێی پاسەوانانی سنوور ئەمدەست و ئەودەستی دەکرد. شیعر و موزیک دەمێکە بوونەتە پێشەنگ و چەند قۆناخێک حیزب و ڕێکخراوە کوردییە خێڵەکییەکانیان بەجێ هێشتووە. زۆربەی حیزبە عاجباتییەکانی کوردستان تا ئێستا لەنێوان دوو بەرداشی ئیدیۆلۆژیی ماڵوێرانکەردا دەخولێنەوە: ئیسلامی سیاسیی توندڕۆ و بیری چەپی دەروێشانەی هۆشبەند و سڕکەر. ئەم دوو ئیدیۆلۆژیا بێ ڕیشە و بنەمایانە، کە لەبەر دوورییان لە ڕیالیتێ "واقیع" ناتوانن وەڵامی پرسیارەکانی سەردەم بدەنەوە. هەردوو لایان برایەتیی بێمەرجیان دەوێ، باوڕیان بە هیچ تایبەتمەندییەکی نەتەوایەتی نییە. خۆیان لە وەڵامدانەوەی پرسیارە دژوارەکان دەدزنەوە. چۆن باسی برایەتی دەکرێ لە وڵاتێکدا کە زمانت، جەژنی نەتەوەییت، جلوبەرگت، گۆرانی و فۆلکلۆرت قەدەخە بێ، ناوی وڵاتەکەت بڤڤە بێ؟ چۆن لە ناوچەیەکدا، کە سیخناخە بە بیری بابسالاری و فیۆدالی- شوانکارەیی، زات دەکەی، بە تەمای هەڵتۆقینی قارچکی دێمۆکراسی، چارەنووسی خاک و خەڵکت بە دراوسێیانی "برا گەورە" بسپێریت؟ چما ناکرێ لە ماڵی خۆت سەربەخۆ بیت و براش بیت؟! 🆔 @abdulla_pashew

  • دەربارەی پەیمانبەستنی پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ڕادەی ئامادەییان: نازانم پارتییە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تا چ ڕادەیەک خۆیان بۆ ئەو پێشهاتانەی بەڕێوەن ئامادە کردووە. دەبوایە زۆر پێش ئەم شەڕە پەیمان ببەستن و کارنامە و ستراتیژێکی ڕوون دابنێن، بەڵام…

  • دەربارەی پەیمانبەستنی پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ڕادەی ئامادەییان: نازانم پارتییە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تا چ ڕادەیەک خۆیان بۆ ئەو پێشهاتانەی بەڕێوەن ئامادە کردووە. دەبوایە زۆر پێش ئەم شەڕە پەیمان ببەستن و کارنامە و ستراتیژێکی ڕوون دابنێن، بەڵام وەک دەڵێن: " کارێک درەنگ بکەی باشترە لەوەی هەر نەیکەی". گەلی کوردستان بەگشتی چەند ئەزموونێکی زۆر تاڵی هەیە لەگەڵ ئەمەریکا. بەڵێ، ئەمەریکا و ڕۆژاوا دەبێ بەرژەوەندیی گەلانی خۆیان بخەنە سەرووی هەموو شتێکەوە، بەڵام لە سیاسەتیشا دەبێ تۆزقاڵێک، تنۆکێک ڕەوشت هەبێ. هێندە لەمێژ نییە ئەمەریکا لەپڕ ڕۆژاوای کوردستانی بەتەنیا لە مەیدان ڕووبەڕووی هەمان ئەو داعشانە جێهێشت، کە ئێستا لە دیمەشق دەوڵەت بەڕێوە دەبەن. کچ و کوڕانی کورد شانبەشانی هاوپەیمانانی ڕۆژاوا، بەوپەڕی دڵسۆزییەوە جەنگان و پتر لە ١١٠٠٠ لاوی کورد گیانی خۆیان بەخت کرد، کەچی لەپڕ پشتیان تێکرا! 🆔 @abdulla_pashew

  • وەڵامی چەند پرسیارێک لەسەر شەڕی ئێران و دەرفەتێک بۆ کورد: نەک هەر لە ئێران، بەڵکو لە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مەسەلەی کورد و نیشتمانەکەی زۆر ئاڵۆزە. لە لایەک کوردیش، تەبای هەموو گەلانی ئێران، وەک چۆن بەشدارە لە بنیاتنانی شارستانیی کۆن و تازە، هەرواش بەشدارە لە چنینەوەی بەری ژەهراویی ئەو هەموو نەهامەتییانەی بەسەر ئێراندا هاتوون و دێن، بەتایبەتی دوای جێگیربوونی حوکمی دەیانساڵەی ناسەردەمییانەی ئاخوند و ئایەتوڵڵاکان. نەبوونی ئازادیی ڕادەربڕین، پێشێلکردنی مافی ژنان، دانانی بەربەست لەبەردەم چاڵاکییە هونەرییەکانی وەک موزیک و شانۆ و سینەما، تەنگەبەرکردنی ئازادییە کەسەکییەکانی وەک ستایڵی جلوبەرگ، سەپاندنی یەک زمان و یەک دین و یەک مەزەب بەسەر هەموواندا، هەژاری و بێکاری لە ئەنجامی تەرخانکردنی بەشی زۆری داهاتەکانی وڵات بۆ گرووپە توندڕۆیەکان، دروستکردن و پەرەپێدان و کڕینی چەک و تفاقی کۆکوژ، مێگەلاندنی کۆمەڵگە و کۆنترۆڵکردنی بە ترساندن و خوڵقاندنی دوژمنی هەمەجۆری وەهمیی وەک ئیسرائیل و ئەمەریکا بێ ڕەچاوکردنی تەرازووی هێز، کە ئەنجامەکەی گەمارۆی توندی دەیان ساڵە و کاولکردنی سەرانسەری وڵاتی لێ کەوتەوە. ئەمانەی باس کران نەهامەتین بۆ هەموو گەلانی ئێران، بەڵام بۆ گەلی کورد زۆرداری و ستەمی ئەو ڕژێمە هەندێک تایبەتمەندیی تێدایە: مانەوەی کورد لە چوارچێوەی دەوڵەتیکی لە شێوەی ئێرانی ئێستادا مەسەلەی مان و نەمانە. دەستبەسەرداگرتنی سەرلەبەری شارستانیی ئێران وەک موڵکی فارس و بێبەشکردنی کورد و گەلانی دی لەو سەروەرییە بەتاڵانبردنی گەورەترین سەرمایەی گیانییە. بێگومان لەو بەسەهووبردن و خاپاندنەی دنیا دامودەسگە زانستی و ئەکادێمییەکانی ئەوروپاش گوناهیان کەم نییە. فارساندنی مێژووی ئێران تاوانێکی گەورەیە بەرامبەر هەموو گەلانی نافارس. پشتگوێخستنی زمان و ئەدەبییاتی کوردی و شاردنەوەی مێژووی ڕاستەقینەی شارستانیی ناوچەکە پەیتاپەیتا گەلی کورد بەرەو توانەوە دەبا. زۆرینەی کورد لە جوگرافیای ئێراندا سوننی مەزەبن، ناتوانن هیچ پلە و پایەیەکی گرنگ لە بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا وەربگرن. کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە فەرمی دان بە زمانی کوردیدا نانێ، منداڵی کورد بێبەشە لە خوێندن بە زمانی دایک، لە شوێنە ئیدارییەکاندا تەنانەت قسەکردنیش بە کوردی قەدەغەیە، دامەزراندنی حیزب و ڕێکخراو ڕێی پێ نادرێ، نەک هەر هێندە، بەڵکو دەستی تیرۆری دەوڵەت لە هەندەرانیش دەگاتە سەرکردەکانی کورد. شەهیدکردنی دکتۆر قاسملوو و شەرەفکەندی لە ڤیەننا و بەرلین باشترین نموونەی تیرۆری دەوڵەتە. من، بەش بە حاڵی خۆم، باوەڕم بە ئۆتۆنۆمییەک نییە، لە ئەنجامی شەڕدا وەدەست بێ. ئەگەر قەدەری کورد هەر شەڕ بێ، دەبێ شەڕەکە بۆ سەربەخۆیی بێ. ئۆتۆنۆمی بۆ وڵاتێک دەست دەدا، کە تێیدا دابونەریتی دێمۆکراسی ڕێیەکی دووری بڕیبێ، بەشێنەیی گەشەی کردبێ، دەبێ فەرهەنگی یەکترپەژراندن گەیشتبێتە پلەیەکی باڵا، وەک لە هەندێک وڵاتی ئەوروپاییی وەک سوێسرا و فینلەندا و بەلجیکا و شانشینی بەریتانیا دەبیندرێ. ئێران، بەم شێوەیەی ئێستای، چیتر ناتوانێ بمێنێتەوە، یان دەبێ پارچەپارچە بێ، یا دەبێ ببێتە سوێسرایەکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. 🆔 @abdulla_pashew

  • 1 мая1 0108

    "ئاشتی" خوا دەزانێ باڵای تفەنگم خۆش ناوێ! بەڵام، ئاخ! کۆترەکەی ئاشتی کڕە وەکوو شێرەبەفرینەی بەیانی، لەسەر لوولەی تۆپی ماتی وەستا ڕەجەب* دەنووکی خۆی خستۆتە ژێر باڵەکانی وەک بیستوومە، ئەو کۆترە مانگرتووە، لە ئاسمانی وڵاتێکی بێئاڵادا، بە شریخەی تفەنگ نەبێ، قەت لە شەقەی باڵی نادا! ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ * وەستا ڕەجەب: چەکسازێکی بەهرەداری کورد بوو، گەلێک تۆپی بۆ شۆڕشی پاشای گەورەی ڕواندزی دروست کرد، تا ئێستاش هەندێکیان هەر ماون. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🗓(۱۹۷۳/۵/۲۳ - کوردستان) 📚 #دوانزه_وانە_بۆ_مناڵان_و_چەند_شیعرێکی_قەدەغە #عەبدوڵڵا_پەشێو 🆔 @abdulla_pashew

  • دوای چەندین ساڵ عەبدوڵڵا پەشێو شیعرە بەنێوبانگەکەی (سەربازی ون) دەخوێنێتەوە. @Abdulla_Pashew

  • без подписи

  • без подписи

  • رۆژی 21-8-2025 لە ڕێوڕەسمێکدا لە شاری هێلسینکیی پایتەختی ‎فینلاند کتێبێکی شیعریی عەبدوڵڵا پەشێو بڵاوکرایەوە کە بریتییە لە ژمارەیەک لە هۆنراوەکانی کە وەرگێڕداونەتە سەر زمانی فینلاندی. ‎لە ڕێوڕەسمەدا کە لە کاتژمێر 06:00ـی ئێوارەی پێنجشەممە بەڕێوەچوو، ژمارەیەک لە نووسەر و شاعیرانی فینلاندی و ئەورووپایی هۆنراوەیان خوێندەوە، دواتر عەبدوڵڵا پەشێو بە هۆنراوەی (سەربازی ون ) بەشداری لە بڵاوکردنەوەی مەراسیمی کتێبەکەیدا کرد. هۆنراوەکانی پەشێو لەلایەن (مینا تۆرپا) لە کوردییەوە وەرگێڕدراون بۆ زمانی فینلاندی. ئەم پەرتووکەی شاعیری نێوداری کورد عەبدوڵڵا پەشێو لەلایەن وەشانخانەی فینلاندی AS Pakett, Tallinna Kustantaja: Palladium Kirjat بڵاوکراوەتەوە.

  • 20 мар. 2025 г.4 1309из tapuynusrawe

    ✅ @tapuynusrawe 🔶🔶🔸🔸🔶🔶 🔥ڕەفیقان، ڕۆژی کوردانە، بەهارە، جەژنی نەورۆزە بە دڵ لێتان دەکەم لەم ڕۆژەدا، من جەژنە پیرۆزە🔥 م: #هێمن ــــــــــــــــــــــ هاوڕێیانی خۆشەویست نەورۆز و نوێ بوونەوەی ساڵی کوردی، لە ئێوە و بنەماڵەی بەڕێزتان پیرۆز بێت. هیوادارین ئەمساڵ، ساڵی بەدیهاتنی ئاواتەکانی ئێوە و بنەواڵە و گەلی کورد بە گشتی بێت، #نەورۆز بیانوویەک بۆ نوێ بوونەوە و گۆڕان لە هەموو بەشەکانی تایبەت بە #خۆمان و #کۆمەڵگامان بە گشتییە، هیوادارین بە #وزەیەکی_بەرز و #ئامانجێکی ڕوونەوە، #هەنگاوەکانمان پتەوتر بەرەو ژیانێکی #تاک و #کۆمەڵایەتی باشتر هەڵبگرین و لە گەڵ کەڵکی زیاتر بۆ #خۆمان، بێ کەڵک بۆ #نەتەوە و کۆمەڵگاکەشمان #نەبین. بە ئاواتی سەرکەوتنی هەرچی زیاتر لە پلەکانی ژیان و ڕۆحێکی بەرز بۆ گەیشتن بە ئاواتەکانتان... ڕۆژ و ڕۆژگار و ژیانتان پڕ لە نوێ بوونەوە، جوانی، ئەوین، شادی و بزە لەسەر لێوەکانتان بێ کۆتایی بێت. 🌺🍃 ✅ @tapuynusrawe 🔶🔶🔸🔸🔶🔶

  • 🔹🔶🔹🔶🔹🔶 🆔 @abdulla_pashew [۷٤] ــــــــــــــــــــــــــــــ "گیرفان" تا هەنووکە وام دەزانی گیرفانی خۆم دەپارێزم: زوو زوو پینەم لێیان دەدا و قەت نەمدەهێشت کونیان تیا بێ، بێهوودە بوو شەبەقی گیرفانی عومرم، نەک سات و ڕۆژ ، تا ساڵیشی تیا گیر نابێ! ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🗓(۲۹/٦/۲۰۰۱_هێلسنکی ) 📚 #دیوانی_بەرەو_زەردەپەڕ #عەبدوڵڵا_پەشێو 🆔 @abdulla_pashew 🔹🔶🔹🔶🔹🔶

  • 🔹🔶🔹🔶🔹🔶 🆔 @abdulla_pashew [۷۳] ــــــــــــــــــــــــــــــ "پرچ" جاروبار...پرچت بە تاوێک باران بە ڕەشەبایێ، وا تێک دەچڕژێ، وا ئاڵۆز دەبێ، دەڵێم: تا ماوە... ئیتر دانایێ... کەچی ئێواران، کە هەر من و تۆین بە چاولێکنانێ هەڵدەڕژێ و دادێ، دیسان، وەک جاران، دابین دەبێت و لەبەری دەست و هەناسەم ڕادێ، زریان بۆ زریان، تۆفان بۆ تۆفان بەجێدەهێڵێ و هەتا بەیانی نوقمی شەپۆلی بەرامەی مۆرد و کنێرم دەکا دانی پیا دەنێم: هەرچی دەیزانم لە فەلسەفەی ژین، ئەو فێرم دەکا! ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 📚 فەرهەنگۆک 🔸بەرامە: بۆن و هاڵاوێکی خۆشە کە لە شتێکەوە بێ 🔸مۆرد: مۆرتک، مورتک، درەختێکە گەڵایەکی بۆن خۆشی هەیە 🔸کنێر: گیایەکی گوڵداری  جوانە، داری مەڵحەم ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🗓(٥/٦/۲۰۰۱_هێلسنکی ) 📚 #دیوانی_بەرەو_زەردەپەڕ #عەبدوڵڵا_پەشێو 🆔 @abdulla_pashew 🔹🔶🔹🔶🔹🔶

  • 🔹🔶🔹🔶🔹🔶 🆔 @abdulla_pashew [۷۲] ــــــــــــــــــــــــــــــ "نامۆیی" لە سەردەمێکدا کە گمەی خەم و باڵەفڕکەی گیان، ڕووبەری تاسە و قووڵایی گریان له بانقەکاندا نمرەیان هەیە و لە کۆندۆمێکدا جێ دەکرێنەوە؛ لە سەردەمێکدا کە گوارە و ئەڵقه بە ناوکی ڕووت و گوڵبەدەمەوە دەبریسکێنەوە؛ له سەردەمێکدا کە ڕازەکانی مووبەمووی بەدەن ئاشکراترن لە قوونەجۆڵەی باڕۆکەیێکی ئاوەڕووتکراو من چۆن دەربارەی عیشقی خۆم بدوێم ، کە ڕەوەکترە لە سوێسکەی شاخان، بەخشندەترە لە تیشکی هەتاو! ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 📚 فەرهەنگۆک: 🔸گمە: ناڵەی کۆتر 🔸سوێسکە: مەلێکە وەک کەو، بەڵام ئەم بچووکترە و گۆشتی خۆشترە. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🗓(۲۰۰۱/۳/۲٥-هێلسنکی ) 📚 #دیوانی_بەرەو_زەردەپەڕ #عەبدوڵڵا_پەشێو 🆔 @abdulla_pashew 🔹🔶🔹🔶🔹🔶

  • [۷۱] "ئەلها" لەو شەوەوە سەرینێک سەراپای نوقم کردم لە گێژاوی شەوبۆدا وەکوو چرکەژمێرێک، بیرم هەروا خول دەخوا بە دەوری بەژنی تۆدا! 📚 #دیوانی_بەرەو_زەردەپەڕ #عەبدوڵڵا_پەشێو 🆔 @abdulla_pashew 🔶🔹

  • 🔹🔶🔹🔶🔹🔶 🆔 @abdulla_pashew [۷۰] ــــــــــــــــــــــ "لەبەر پەنجەرە" چ ئەستێرەبەندانێکە! مانگ پڕ بە سی، وا ساماڵی شین هەڵدەمژێ... وەرە دەستم لە ئەستۆ کە و هەست ڕاگرە بزانە چۆن بێدەنگی زمانی دەپژێ! *** وەرە دەستم لە ئەستۆ کە و بۆ ساتێکیش جێم مەهێڵە ئەستێرەیەک لە من دیارە، ڕووتوقووتە و هەڵدەلەرزێ زۆر ساوایە و دەشنێتەوە چەند دەترسم پێڕەوکە بێ، نووچێک بدا و بەربێتەوە! ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 📚 فەرهەنگۆک 🔸ئەستێرەبەندان: تەنرانی ئاسمان بە ئەستێران، ئەستێرەڕێژبوونی ئاسمان 🔸نووچدان: ڕەتبردن، ساتمەکردن، هەڵەنگووتن ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🗓(۲۰۰۰/۱۲/۹ - هێلسنکی) 📚 #دیوانی_بەرەو_زەردەپەڕ #عەبدوڵڵا_پەشێو 🆔 @abdulla_pashew 🔹🔶🔹🔶🔹🔶