tgindex
Şêrko_bêkes

Şêrko_bêkes

Статистика

ئینستاگرامی کەناڵی "شێرکۆ بێکەس": instagram.com/_u/Sherko_bekas ‎✌️کوردی بخوێنینەوە... ‎✌️کوردی بنووسین.. ‎✌️تاکوو کوردانە بیر کەینەوە.. ‎بۆ پێوەندی :👇 @tapuynusrawe_bot 👇👇 @tapuynusrawe @abdulla_pashew @f_z_kurd @English_for_kurdistan 🍃🌺

Последний пост
4 авг.
Последнее чтение
15 авг.
Постов за неделю
0
Всего постов
22
Тип
открытый
Язык
ku
Категория
Языки
В каталоге с
14 авг.
Подписчики
7 432
+5 за 4 дн.
Сутки
0
0,00%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
6 624
22 постов
Вовлечённость
89,1%
к подписчикам
Постов в день
0,0
всего 22
Упоминаний
3
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
1 095
1/48двое суток
1 254
1/72трое суток
1 353

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • 4 авг.9783617

    ‍ کورتەیەک لە ژیاننامەی شاعیری نەتەوەیی: #شێرکۆ_بێکەس 🎀 @Sherko_bekas شێرکۆ بێکەس، کوڕی‌ شاعیری‌ ناوداری‌ کورد فایەق بێکەس‌ و لە ٢ی ئایاری ساڵی ١٩٤٠ لە شاری‌ سلێمانی لەدایکبووە‌ و ٤ی ئابی ٢٠١٣ لە ستۆکھۆڵمی پایتەخی سوید بەھۆی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد. لە ١٩٨٦ وڵاتی عێراقی بە جێھێشت. لە ساڵەکانی ١٩٨٧-١٩٩٢ لە و سوید ژیاوە و پاشان گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان. شێرکۆ بێکەس بە یەکێ‌ لە شاعیرە نوێخوازەکانی‌ ھاوچەرخی‌ کورد دادەنرێت و خاوەنی‌ چەندین نامیلکە‌ و دیوانی‌ شیعرییە و زۆرێک لە شیعرەکانی بۆ چەندین زمانی زیندووی جیھانی وەرگێڕدراون‌. ساڵی ١٩٨٧ لە‌ سوێد “خە‌ڵاتی تۆخۆڵسکی” وە‌ردە‌گرێت. خە‌ڵاتە‌کە‌ی لە‌ لایە‌ن سە‌رۆک وە‌زیرانی ئە‌و دە‌می سوێد ئیگڤار کالرسۆنە‌وە‌ پێشکە‌ش دە‌کرێت وە لەساڵی ١٩٩٢ دەبێتە وەزیری ڕۆشەنبیری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەمەش لەیەکەم کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بوو، لە ساڵی ١٩٩٨ بە یارمەتی کۆمەڵێ کەس و ھاوڕێکانی “دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم”ی دامەزراند. لە ساڵی ٢٠٠٩ تەواوی بەرھەمەکانی لە ھەشت ھەزار پەڕە لە چاپ دا. 🌹 ژیان 🎀 @Sherko_bekas شێرکۆ بێکەس ڕۆژی ٢ی مەیی ساڵی ١٩٤٠ لە گەڕەکی گۆییژەی شاری سلێمانی لەدایکبوو. شێرکۆ یەکەمین شعری خۆی لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا بڵاو کردەوە. ساڵی ١٩٦٨ یەکەمین پەرتووکی شعری خۆی بە ناوی “تریفەی ھەڵبەست” لە بەغدا لە چاپ دا. لە ساڵی ١٩٧٠ لەگەڵ کۆمەڵێک لە شاعرانی بەناوبانگی ئەو سەردەمە بانگەوازێکیان بۆ گۆڕانکاری لە شعری کوردی و بە تایبەت چوون بە لای شعری نوێی کوردییەوە بڵاو کردەوە. شێرکۆ بێکەس ساڵی ١٩٨٨ لە وڵاتی سوید خەڵاتی “تۆخۆڵسکی” پێ بەخشرا و شعرەکانی بە زۆر زمانی دنیا وەرگێڕا. لە ساڵی ١٩٩٨ەوە ھەتا کۆتایی ژیان، ئەندامی ئەنتەلۆجیای خوێندنی پۆلەکانی ئامریکا و کانادا بوو. لە ھەمان ساڵدا بە یارمەتی کۆمەڵێ کەس و ھاوڕێ “دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم”ی دامەزراند. 🎀 @Sherko_bekas لە ساڵی ٢٠٠١ ناوەندی‌ چاپ و راگەیاندنی‌ “خاک” خەڵاتی‌ پیرەمێردی‌ شاعری‌ بە شێرکۆ بەخشی. لە ساڵی ٢٠٠٩دا تەواوی بەرھەمەکانی لە ھەشت ھەزار پەڕەدا لە چاۆ دا. شێعر شێرکۆ بێکەەس یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی سەردەمی شعری نوێی کوردی و ھونەری کوردی بە زمانی شعری نوێ ناساند. شعری شێرکۆ زۆرجار باسی لە نیشتمانپەروەری و خۆشەویستی ئاو و خاک کردووە. نموونە ھەڵبەستێک لە شێرکۆ بێکەس: لە‌ کاتێکدا کە‌ منداڵ بووم دە‌ستی چە‌پم حە‌زی ئە‌کرد وە‌ک دە‌ستی منداڵی پۆشتە‌ی دراوسێمان، سە‌عاتێکی تیابێ ئە‌ویش. وڕکم ئە‌گرت، دایکم ناچار گازی ئە‌گرت لە‌ مە‌چە‌کم بە‌ جێگە‌ی دان سە‌عاتێکی بۆ ئە‌کردم ئای.. کە‌ دڵخۆشی ئە‌کردم…! لە‌ کاتێکدا کە‌ منداڵ بووم واتە‌ی کامە‌رانیی لای من لە‌وە‌دا بوو: لە‌ حە‌ماما بە‌سە‌ر پە‌شتە‌ماڵی جاما فوو بە‌ کە‌فی سابووناکە‌م گڵۆپێکی سە‌وزو سووری لێ دروست کە‌م! لە‌ کاتێکدا کە‌ منداڵ بووم لە‌ زستانا، لە‌بە‌ر تینی ئاگردانا دائە‌نیشتم سە‌رنجم ئە‌دا لە‌ پشکۆی، گە‌شاوە ‌و ئاڵ وام حە‌ز ئە‌کرد، منی منداڵ بچمە‌ ناو پشکۆکانە‌وە‌.. دابنیشم.. بیکە‌م بە‌ ماڵ!. کە‌ منداڵ بووم.. زۆر ئێوارە‌ ئە‌یان ناردم. لە‌ ماڵی پوورە‌ "مە‌نیجە‌" ترشیات بکڕم کام تام لە‌و تامە‌ خۆشتر بوو لە‌ دوای ئاوڕ، لە‌ پێچی تە‌نگی کۆڵانا کاتێ یە‌ک دوو قوومی خێرام ئە‌دا لە‌ ترشیاتی ناو جام! لە‌ کاتێکدا کە‌ منداڵ بووم خۆشە‌ویستی لام ئە‌وە‌ بوو: شە‌وی جە‌ژن، تا بە‌یانیی.. چاو ھە‌ڵدێنم لە‌گە‌ڵ خۆما..دە‌س لە‌ملان پێڵاوی تازە‌ بنوێنم! کە‌ گە‌ورە‌ بووم دە‌ستی چە‌پم زۆر سە‌عاتی ڕاستە‌قینە‌ی جوانی… بینی بە‌ڵام ‌ھیچیان وە‌ک سە‌عاتی جێگە‌دانی دایکم… لە‌سە‌ر قۆڵ ‌و دە‌ستم وە‌ھا دڵخۆشیان نە‌کردم. کە‌ گە‌ورە‌ بووم ھیچ چل‌چراو گڵۆپێکی ژوورە‌کانم وە‌ک گڵۆپی کە‌فی سابوون پێکە‌نینیان… پێ نە‌گرتم. کە‌ گە‌ورە‌ بووم ھیچ گڕێکی زۆپای ئێستا نە‌کردە‌ ماڵ ‌و تیا بژیم. کە‌ گە‌ورە‌ بووم ھیچ خواردنێ تامی ئە‌و قومە‌ ترشیاتە‌ی پێ نە‌بە‌خشیم. کە‌ گە‌ورە‌ بووم ھیچ کراس و بۆینباخ ‌و قاتێکێ نوێم نە‌ھێنایە‌وە‌ ژێر جێگە‌وە‌ وە‌کوو پێڵاوە‌کە‌ی جە‌ژن تا بە‌یانیی چاو ھە‌ڵدێنم، لە‌گە‌ڵ خۆما بیان نوێنم ھیچیان.. ھیچیان! #وەسیەت_نامە من نامەوێت لە ھیچ کام لە گرد و گردۆڵەکەکاندا بنێژرێم کە دیارن و ناویان ئەبرێ، یەکەم لەبەر ئەوەی پڕ بوونەتەوە و دوەم لەبەر ئەوەی من حەز بە قەرەباڵغی زۆر ناکەم، من ئەمەوێ ئەگەر سەرۆکی شارەوانی و ئەنجومەنی شارەوانی شارەکەم رێگەم پێبدا و ئەوەم پێ رەوا ببینن کە لە پارکی ئازادیدا و بە تەنیشت مۆنۆمێنتەکەی شەھیدانی (١٩٦٣)ی سلێمانیەوە بمنێژن، ئەوێ خۆشترە و تەنگەنەفەس نابم، من حەز ئەکەم بە مردوویش نزیکی ئەو خەڵکە‌و ژن ‌و پیاو‌ی شارەکەم‌ و دەنگی مۆسیقا ‌و گۆر بم. 🎀 @Sherko_bekas

  • 4 авг.1 493166

    ‍ ◼️◼️◼️◼️ ئەمڕۆ ۴ی ئاگۆستی ٢٠٢٦ی زایینی بەرانبەرە لەگەڵ ۱۳ی گەلاوێژی ٢٧٢٦ی کوردی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئیمپراتۆری شیعری جیهان و شاعیری ئازادی خواز مامۆستا #شێرکۆ_بێکەس،(۲۰۱۳ـ۱۹۴۰ز) یادیان بۆ هەتاهەتایە لە بیر و هەستماندا بەرز و زیندوو ڕادەگرین، ڕێگایان پڕ ڕێبوار. 🎀 @Sherko_bekas ◼️◼️◼️◼️

  • 9 февр.3 9003237

    #شەقام 🎀 @Sherko_bekas بیــــــرم ناچێ ئەو شەقامەی ئێوارەیەک بانگی کـــــــــردین داوای پیــــاسەی چەند سەعاتێکی لێ کــــردین بیــــــــرم ناچێ. لەو سەرەوە کە تەنیـــــــــا خۆم گەڕامەوە سەرنجم دا: شەقام بوو بوو بە بەهەردووکمان. لە شـــــوێن چــــــرپەت چــــــرۆ ســـەری دەرئەهێنـــــا. لە شـــــــوێن تاسەم شەوقی گڵۆپ ڕێـــــــژنەی قــــــژی بارانێکی زۆر لە سەر خــــۆ دائەهێنـــــــا. *** لەوجێ یەدا کە پێکەنیت زنەی ئـــــــاوازێکی ڕووناک هەڵ ئەقــــــوڵا! لەو جێ یەشدا دەســــــتم گــــــرتی بینیم لاولاوێ بە باڵای فـــوارەیەکدا هەڵ ئەزنــــــــــا *** لەو جێ یەشدا لەو جێ یەشدا مـــــاچم کـــــــردی بینیم هەرچی دەم و لێوی دڵــــدارانە بوونەتە هەنگ بۆ مـــــژینی ئەو "شانە"یەی کەمـــــاچەکەی مــــن و تــــــۆی کرد بە هەنگوینی ئەم جیهــــــانە! بیــــــرم ناچێ ئەو شەقـــــامەی ئێــــوارەیەک بانگی کـــــردین داوای پیــــاسەی چەند سەعاتێکی لێ کــــــردین بیـــــرم ناچێ چـــــۆن بیـــــــرم چێ؟؟؟ بەغدا/۱۹۷۵ 🎀 @Sherko_bekas #شێرکۆ_بێکەس

  • 5 февр.5 6002824

    ئێوارەی غەمگین @sherko_beaks خۆرنشینی ئاسۆی بەهار لەخوێناویی ئاوابوونا وردە وردە ئەچێتە خوار کڵپەی دوایی لەدەروونا ئەسوتێنێ بۆ شەوی تار. ئەڵی: بوونی ئەم دنیایە وەکوو تیشکم ئەتوێتەوە کام شەوقی جوانی رووی دنیایە وەک هەناسەم ئەبڕێتەوە. کام بەهار زۆر شۆخ و شەنگ کام ئاواتی دڵ قەشەنگە کام دنیا پڕ لەخۆشییە دوور لەڕەنگی ڕەش پۆشییە ئەبڕێتەوە، ئاوا ئەبێ رۆژی لەناو شەوا ئەبێ *** ئێوارەیە دنیای جوانیی وەکوو ساوایەکی دڵ پاک بزەی مژدەی سەر لێوانی ئارامە بۆ گیانی رووناک. منیش تەنیام لە قەدپاڵێ سەرنجم ونی ئاسۆیە دڵی پڕم... وەک مناڵێ خەیاڵی وا لەشوێن تۆیە. دەروون بەئاخی ناکامیی پەستە وەک سەیوانی ماتەم سروشت باوەشی ئارامی گرتۆتەوە بۆ ئەم کاتەم. ئەرخەوانی گیانی پەستم دڵنیایی دڵم بیرو هەستم هۆنراوە بۆ تۆ رێک ئەخا. هەزاران یادی رابردوو لەناو بیرما یەن‌و ئەچن وەک ئەستێرەی رێی ون کردوو لەهەوری خەمما ون ئەبن. دە ئەی ئێوارەی خۆرنشین! مەڵبەندی تاسەی تەنیایی ئەی جێ‌نزرکەی ماتەمین @sherko_bekas سلێمانی/1962

  • 22 июн. 2024 г.11,9 тыс3545

    #گۆڕستانی_چراکان ــــــــــــــــــــــــــــــ بەشی "۱" 🎀 @Sherko_bekas بە بەرگی تازەی شیعرەوە بەرگێ... لە وردە پوولەکەی ئەسرین با بریسکەی بێ مەراق و بدرەوشێنەوە ئاخ و داخ! بەرگێ... لە شەماڵی وەنەوەشەیی شەفاف لەمدیوەوە با هەناوی کزەکانی هەموو دیاربێ. بەرگێ... لە پەلکە گیای غەمگین وەختێ کە فەسڵی دابڕان بە ئەسپایی ئەیکاتە بەر ئێوارانی عاشقان و باڵای سەفەری غەریبان! بە جلی تازەی شیعرەوە ئەو جلانەی کە خەیاتە باریکەلەکەی خەیاڵی خۆم لە ژوورە نسرمەکانی تەنیایی و تەریکیدا هێور هێور لە بەر فانۆزێکی هیلاک بۆی بڕیم و بە تەقەڵی وردە هەنیسکی شەوانە بۆیشی درووم! هەر بە کاڵا و هەر بە پێتاوی شیعرەوە بەو کڵاوەوە کە پەپووسلێمانکەیەکی عاشق بە دەم خوێندنی سورەتی ئەوینەوە لە سەری کردم و بەو بۆینباخەوە کە دار هەنارێکی بێوەژن بە دوو دەستی لەرزۆکەوە بۆی بەستم و هەر بەو کڵاشە دۆمیانەیشەوە کە دار بەڕوویەکی هەورامان دوای خوێندنەوەی پێدەشتێکی پەخشانم لە بەر دەمی هۆرەیەکی کاکۆڵ درێژ و "کنالەیلێکی" چاوڕەشدا لە شارەزوور پێشکەشی کردم! هەر بە کراسی شیعرەوە وەک پۆشاکی چیای تەم لە دامێندا گرمۆڵە بوو وەک بەرگی گڕەژۆی دارستانێکی کۆست کەوتوو هەر بە جل و بەرگی شیعرەوە.. ئەڕۆم بێ مۆڵەت وەرگرتن... لە یەکەم ڕەشنووسی تووڕەم. بێ مۆڵەت وەرگرتن... لە ڕەشەبا چەنەبازەکەی ڕەخنەگر بێ مۆڵەت وەرگرتن... لە بازگەی هیچ ڕۆژنامە و گۆڤارێ لە هیچ کەوشەنێ و لە هیچ پیرەرێ و لە هیچ داوێکی سەرەڕێ. ئەڕۆم. هەر بە کاڵای مۆسیقا و چریکەوە ئەڕۆم واتە بەو جریوە و جووکە و نەغمانەوە بەو گڕاگڕ و گژەگژەی ژانانەوە ئەڕۆم کە لە بێشەی لەشمەوە دێنە دەرێ بە چکچکەی ئەو دڵۆپە زیوینانەوە ئەو دڵۆپی حەسرەتانەوە ئەڕۆم کە لە نامۆییم ئەتکێنەوە و ئەچۆڕێنەوە و ئەبریسکێنەوە... 🎀 @Sherko_bekas شێرکۆ بێکەس

  • 14 июн. 2024 г.10,2 тыс3352

    🔸🔸🔸🔸🔸🔸 🎀 @Sherko_bekas چنارێک ئەیپرسی و گوڵەکان پەنجەیان هەڵئەبڕی ٭هۆی چییە ئەم گۆمەی تەنیشتمان هەمیشە وا ماتە؟! -گوڵ هەنار وەڵامی داویەوە: هۆیەکەی ئەوەیە زۆر بیری سەرچاوەی دایکی خۆی ئەکات و نایشتوانێ وەرگەڕێ بۆ دواوە ٭نەتزانی! -هێرۆیەک: پێئەچێ ڕاوچییەکان بۆ ماسی بێزاریان کردبێ ٭نەتزانی! گوڵ لیمۆ: پێئەچێ و وادیارە ڕەشەبا نەهێڵێ شەو بنوێ ٭نەتزانی! -ئەی چییە خۆت بیڵێ؟ ٭گوێ بگرن،شەوێکیان ،من بینیم کە مانگ نووست،سەری خۆی داپۆشی خێڵی خۆێن هاتنو کچێکی عاشقیان تیا خنکان! 🎀 @Sherko_bekas شێرکۆ بێکەس ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ درخت چناری سوال می پرسید و گل ها دست هایشان را بە نشانەی جواب بالا می بردند، -چرا این مرداب کنارەمان همیشە غمگین است؟ گل انار جواب داد: دلیلش این است که خیلی دلش برای سرچشمەی مادریش تنگ شده و راه بازگشت هم ندارد! -نه گل ختمی گفت: احتمالا ماهیگیرها برای صید ماهی او را آزرده خاطر کرده باشند! -نە گول لیمو: اینطور کە معلوم است احتمالا باد خواب را از چشمهایش ربوده است! -نە پس دلیلش چیست؟ خودت بگو -گوش کنید شبی من دیدم، آن هنگام کە ماه خوابید و صورتش را پوشاند، -قوم خون آمدن و دختر عاشقی را در آن خفە کردند! #شیرکو_بیکەس ترجمه: #چۆمان

  • ‌🎀 @Sherko_bekas گڤە، گڤە "با" پێدەشتت ئەخوێنێتەوە و نەفەس نەفەس هەناسەیشم، باڵاکەی تۆ چ گەردەلوولێکی سەوزە و چ ئەسپێکی ئەفسانەیی باڵدارە وا لەم کۆتایی دنیایەوە بە پرتاو دێ و هەڵم ئەگرێ و ئەمفڕێنێ و دوور دوور ئەمبا بەرەو هۆبەی ئارانی تۆ. کلوو، کلوو بەفر گوێ بۆ چیا ڕائەدێرێ و وشە وشەیش هۆنراوەی من بۆ سۆزی تۆ چ بەفرانبارێکی زەردە و چ کڕێوەی حیکایەتێ بەم ناوەختە و لە ئاویلکەی ئەم ڕۆژەدا وەک عەشقەکەی "برایمۆک" پێدەشت پێدەشت و کۆ بە کۆ بە ڕێگەی مەرگی سپیدا ئەمخاتە ڕێ بەرەو لای تۆ... 🎀 @Sherko_bekas شێرکۆ بێکەس ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ لە کتێبی "دەربەندی پەپوولە"

  • ‍ 🎀 @Sherko_bekas #قوربانی سێڵاوێ هات تا گەیشتە پۆپە دارێ بە پۆپەوە هێلانەیەک بەجێ مابوو دووسێ زەڕنەقووتەی تیا بوو درەخت بە سنگ شەڕی لەگەڵ ئاودا ئەکرد هەرخۆی ڕاگرت هەتا ئێوارە داهات و دایکی بێچوەکان هاتەوە وەختێ خنکا ئەو دوا بێچوی ئەگواستەوە! 🎀 @Sherko_bekas شێرکۆ بێکەس ــــــــــــــــــــــــــــ لە کتێبی #ئاوێنە_بچکۆلەکان .

  • #بیرۆکە ✅✅👉👉 @sherko_bekas ئەو ڕۆژە بەردێکم هەڵکەند کرمێکی سپیی بچکۆلەی لەژێردا بوو کرم وتی: من ئەژیم و ... هێزی بەردیش هەر هەتا شوێنێ بڕ ئەکا ! ئەو شەوە دارێکم هەڵکەند هەزار ڕەگی لەبندا بوو ڕەگیش وتی: ئاو لە کوێ بێ ژیان بەرەو ئەوێ ئەڕوا ! بە زامێکدا چوومە خوارێ ئێگجار قووڵ بوو. کەجی لە بنی بنەوە هەتاوێکی باریکم دی بانگـم ئەکا! شەوێکم هەڵکەند، شیعرێکی لە ژێردا بوو سەری شیعرم هەڵدایەوە تەماشام کرد هەزار بیرۆکەی ئەستێرەی بچووک... بـچووک... لەناویا بوو... (سلێمانی، ۲۸/ ۱۲/ ۲۰۱۲) #شێرکۆ_بێکەس #خێراکە_مردن_خەریکە_بگات ✅✅👉👉 @sherko_bekas

  • #باوەش ئەو باخچەیه هەموو ڕەنگێکیان بۆ هێنا هەموو بۆنێکیان بۆ هێنا هەموو تیشکێکیان بۆ هێنا و هەر دڵتەنگ بوو! کەناریی و بولبولیان دایە و کەروێشک و مامزیان دایە و خۆرەتاویان لەبەر کرد و مانگەشەویان پێشکەش کرد و هەر دڵتەنگ بوو! ئەو باخچەیە وەختێ دڵی کرایەوە و تەنها ئەو کاتە پێکەنی بەیانییەک دوو منداڵی کوڕ و کچی ئێسکسووکی لە باوەشی خۆیدا بینی! #شێرکۆ_بێکەس #خۆم_ئەو_وەختەی_باڵندەم 📚 🎀@sherko_bekas

  • ئەی پەری خان باران نەنووست و نەنووستم ... بەڵام چبکەم پێت نەگەیشتم؟! هەموو شەوێ کە فورات دێتە دیدەنیم؛ حیکایەتی ماسیی چاوی بە زۆر لە ئاو دەرهێنراوی تۆی بۆ ئەکەم... گوێم بۆ ئەگرێ... کە من ئەگریم؛ ئەویش ئەگری ئەگری و ئەگری و ... هەتا وەنەوز لە شەپۆلی چاوەکانیا ئەیباتەوە، هەتا لەناو گیانما ئەنوێ ... ئەی پەری خان وا فورات نووست وا باران نووست تەنانەت وا ژوورەکەم نووست پێخەفم نووست بەڵام پەری ئەی ''پەری خان''ی وڵاتی خۆڵەمێش و گوڵەباخم من نەنووستم من نەنووستم من نەنووستم ... 🎀 @Sherko_bekas شێرکۆ بێکەس

  • #ئاو ئەی هاژەهاژی ڕووناکی!. ئەی نووری ئاو!. بە ڕێ و بانی عەشقا وەرە و ڕوو بکەرە ئەم دەڤەرە و لە مسەرەوە و لەو سەرەوە سەرتاپامان بدەرە بە شەپۆلانت و هەڵمانکێشە لە بێگەردیی بەفراوانت و چون گژوگیا و بەردی کەنار جۆگەکانت جەستە و ڕۆحی ڕق گرتوومان پاکژ... پاکژ بە یەکەوە بشۆرەوە!. ئاوی هەتاو ئەی تیشکی تەڕی چاوی خوا! هەر لە بەردەم نیگاتەوە بماندەرە دەست ساڵاوی تەماشات و دەست خۆشەویستیی ڕەهات و بە لێزمە و ڕێژنەوە داکە بەسەر هەمووماندا و وەک زناری بەر تاڤگەت ئەم نەخشەیە لەو هەموو ژەنگی تۆڵەیە و لەو هەموو چڵکی گوناهە پاک کەرەوە! ئاو.. ئاو.. ئاو.. ئاو!. 🎀 @Sherko_bekas شێرکۆ بێکەس #هەست_و_نەست .

  • #سیحر ھاتە ژوورێ، لە پڕێکدا گەمیەی چاوی ھەر ھەموومان کەوتە ناو سیحری چاویەوە و تیا نوقوم بووین. - شیعری جوانیش سیحری قەڵەم وەکوو ئا ئەو شۆخە وایە!. ئەو وەختەی دێت ھەر کوت و پڕ: ئەتکا بە ماسیی گۆمی خۆی، ئەتکا بە ئەڵقەی پەنجەی خۆی ئەتکا بە باڵندەی بەژنی. ئەتکا بە سێبەری وشەی ئەتکا بە ژێی گۆرانیەکەی ڕەنگە گۆمەکەیش لە (چین) بێ ڕەنگە پەنجەکەیش لە (ئۆسلۆ) و بەژنیش لە دوورگەی «کریت» و وشەیش خەڵکی ئەفریقا و گۆرانییەکەیش باڵندەی باخی «لاتین» بێ!. 1992/08/09 🎀 @Sherko_bekas http://instagram.com/_u/Sherko_bekas #شێرکۆ_بێکەس #زنەی_شیعر

  • هەندێ لەو شیعرە ورد و بچووکانەی کە لە شەوانی پاسەوانیدا لە عەمباری کتێبەکاندا و لەو دە شەوەدا نووسیمن! 🎀 @Sherko_bekas instagram.com/_u/Sherko_bekas #شێرکۆ_بێکەس #ئێستا_کچێک_نیشتمانمە "بەشی۳۸"

  • ‍ #دەربەندی_پەپوولە ــــــــــــــــــــــــــــــــــ بەشی "۲۲" 🎀 @Sherko_bekas ڕشتەیەک پەند و بەردنووس و قسەی نەستەقی ئەمڕۆ کە سەرچاوەیان لە شاخ و خوێن و دووکەڵ و ھەرەسەوە ھەڵقوڵیوە: یەکەم: کە ڕەشەبا ڕێی پێ گرتی ببە بە شاخ. کە شەماڵ ھات بە پیرتەوە ببە بە باخ! «ئەم قسەیەم لەڕۆژنامەی دار بەڕوویەکدا خوێندەوە» دووەم: لە ئەشکەوتدا بەیانییەک کزەبایەکیان زنجیر کرد بۆ ئێوارە لە دەربەندا کزە با بووبوو بە زریان! «ئەم قسەیە لە تەوێڵی کێوێکی ڕەش ھەڵکەنرابوو» سێیەم: ئەوە.. پەڕەسێلکەیە وا ئەفڕێ؟ یاخود قیژەی، ڕەش و سپیی دایکم؟! «ئەمەیش قسەی منداڵێکی ھەڵەبجەیە بە نیو دەقیقە پێش ئەوەی کەڕ و کوێر بێ» چوارەم: ئاخ خوایە ئاخ! کەی سەرێکیش لە کوردستان ئەدەی؟ «ئەمەیش قسەی ھەموو ڕۆژێکی دایکمە» پێنجەم: کە عاشق شێت ئەبێ بە شیعرەوە ئەیگرێ. کە شیعریش شێت ئەبێ بە خواوە ئەیگرێ، من عاشقم و من شیعریشم! «ئەمە قسەی ڕووبارێکی سەر ھەڵگرتووی ھەندەران بوو» شەشەم: - چۆن ئەنوێ و ئەو ھەموو خەونانەی کوشتووە؟! - ئەو ئەنوێ و قەت خەون نابێنی! «ئەمەیش گفتوگۆی نەھێنیی نێوان دوو مەلی شارێکی کوردستان بوو» حەوتەم: کورد و خوا لێک ئەچن ھەردووکیان، بێ‌شەریک، بێکەسن! «ئەمەیش قسەی ھەڵکۆڵراوی سەر دیواری مزگەوتێ بوو» ھەشتەم: کە میوانداریی بەفرت کرد مەھێڵە گەرمای بێ نەبادا ماڵەکەت ئاو بیبا! «ئەم قسەیەم لە ئاگرێکی پیرەمێرد بیست» نۆیەم: ⅓ی ڕووبەری ھۆنراوەکانم لە دارستانی سێدارە و پەت پێکهاتوون. «ئەمەیش قسەی شاعیرێ بوو زۆر کەم ژیا» دەیەم: من بۆ خۆم پاچێکم دا لە شاخ تووڕە بوو، زریکەی گەیشتە عەرشی خوا کەچی «ئەو» بۆ «سەنگەر» بە بەرزیی باڵای چەک ھەڵیکەند گەش بۆوە و پێکەنین لە گیانیا ھەڵقوڵا. «ئەمەیش قسەی شایەتێکی ڕاستگۆی وەختی شەڕی نێوان مەزدەکان و ئەھریمەن بوو» یانزەھەم: ئەوەرێم یان ئەڕوێم؟ لە نێوان وەرین و ڕواندا وەرزێکی دیکەی نوێم. نە ھەتاو نە سێبەر ھیچیان نیم خاکێکم تا ئیستە بۆ شێوە و ڕەنگ و ڕووم ئەگەڕێم! «ئەم قسەیە لەسەر دیواری ئەشکەوتی جاسەنە بوو ھەڵکەنرابوو» دوانزەھەم: من ھەرگیز ناھێڵم «قەناعەت» سەر بکا بە ھەوری شیعرمدا بۆ ئەوەی گەر ھەزار کەڕەتیش ببارێم وا بزانم جارێکە باریوم! «ئەم پەندە، قەڵەمێ پێی وتم تا مردن بارانی خەیاڵی لێ نەبڕا» سیانزەھەم: نەیاران! نازانن من گۆمم؟ نازانن ھەر بەردێ تێم ئەگرن ئەوانیش لە بنما ئەبنەوە بە ژووری پڕ گەرا بۆ شیعرم؟! «ئەم قسەیەش تەنها وەرامێکە کە من بیدەمەوە و پێشکەشی ئەو بەردانەی کەم» چواردەھەم: ئەی نامۆکان! ئێمە لە تەختەی سەر ئاوی ئاموون ئەچین نوقم نابین و نایشخنکێین! بەڵام مشاری شەپۆل و ئەم بڕبەندی کەنارانە ھێدی.. ھێدی وردمان ئەکەن ئەماندەنە دەس تاریکیی «ئۆقیانووس» و تیا ون ئەبین. «ئەم قسانەش لەسەر کێلی گۆڕغەریبێ ھەڵکەندرابوون». 1991/01 ستۆکهۆڵم 🎀 @Sherko_bekas شێرکۆ بێکەس بە دەنگی پڕ سۆزی ئیمپراتۆری شیعری جیهان "شێرکۆ بێکەس" .

  • #کۆچ ـــــــــــــــــ بەشی "۲۳" 🎀 @Sherko_bekas نیسان هات و گوڵی چاوی گوندەکان و شارەکانی دا لە یەخەی مێژووی زەمین. لە کۆتایی ڕۆژەکانی نیساندا بوو چووم بە پیری ئەو جۆگەیەوە. لە لێڵی دەم و چاویا... ئەم سوێسکە کوژراوانەی بەرەو کەناری ڕائەدا کە گۆڕیچەی یادگاری گریانم بوون. بەیانییەک... لە کۆتایی ڕۆژەکانی نیساندا بوو شەوەزەنگێ لە ناو دەمی ئەژدیهاوە کەوتە خوارێ. بەیانی بوو...خۆر ئاوا بوو هات... هات... هات بوومەلەرزە، قیژە، ئاگر ، دوکەڵ و خوێن، نیاز ، خۆلەمێش. ئەی نیسانی گوڵی ڕەش پۆش چیت لێکردم! سەرت بەخشی بە ڕەشە باو چوویتە ناو چاوی مەرگەوە، چرای گریانت داگیرسان. چرای گریان ڕەنگی شەوقی لە مانگی کوژراو وەرئەگرێ. تۆ لە بەریا ... دابنیشە و "لۆرکا" بێنە تەنیشتەوە و ئەوسا وەک، دوو جووتە سەروو هەڵچن... هەڵچن... هەڵچن... بڕۆن هەتا کوو مانگ لە باوەشی شیعر ئەگرن! باران نەنووست و نەنووستم ئەم زریانە لە "گلگامش"ی کاروانیا قاڕەی تۆفان ناونووس ئەکات. دەرگای داستان و ئەفسانە... لەسەر "ئەنکیدۆ"ی هاوڕێی ئەکاتەوە. تۆش "پیرەکەو زەریا" کە...بە! پەڕینەوە... لەم تۆفانە پردێکی چەخماخەی ئەوێ! تۆش "بوراق" بە! بووم بە بوراقی پەیامی سووتاوەکان، بووم بە پیرە و بە زەریاکەی، ناو ڕۆمانی کۆچی ئەمجارەی پەری خان، کێوەکانم لەناو ورەی خۆمدا مت کرد. کێوەکانم، بەسەر وشەمدا هەڵگەڕان. لە نێرینەی ترسا ژیام. من زمانی خەنجەرێ بووم خوێنی کێلانەکەی خۆمم ئەلستەوە و هەموو ڕۆژێ چاوەڕوانی، هاتنی کفنی خۆم ئەکرد، هەموو شەوێ چاوەڕوانی تەورداسی بڕینەوەی خۆمم ئەکرد 🎀 @Sherko_bekas ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ #کوچ ـــــــــــــــــ قسمت "۲۳" فروردین فرا رسید و بنفشە چشم روستاها و شهرها را بر سینە تاریخ زمین زد و فروردین هنوز بە پایان نرسیده بود کە من به پیشواز جویباری رفتم جویباری کە با چهرەای کدر نعش تیهوهای کُشتە شدە را "کە مدفن خاطرەها و گریەهایم بودند" بە کنار می‌افکند. در سپیدە دم یکی از روزهای پایان فروردین شبی تیره و تاریک از گلوی اژدها فرو رفتم. در سپیده دم آفتاب غروب کرد. آمد... آمد... آمد... زلزلە... فریاد... آتش... دود... خون... خاکستر! آە ! ای فروردینِ گُلهایِ سیاهپوش با من چە کردی؟ سرت را بە گرباد سپردی در دیدە مرگ فرو رفتی و چراغ گریە بر افروختی. چراغ گریە از ماه کُشتە شدە رنگ می‌گیرد د ر روشنایی این چراغ بنشین و "لورکا" را در کنارت بنشان و آنگاە هم چون دو سرو قد بکشید چندانکە ماە را در آغوش شعر بگیرید این گردباد در "گلگمش" کاروان خود قارە طوفان را نامنویسی می‌کند و دروازەهای افسانە و حماسە را بر "انکیدو" می‌گشاید. تو هم "پیرمرد و دریا" باش! گذر از این طوفان را پلی از آذرخش باید. تو هم "بوراق" باش! من بوراقی شدم برای رساندن پیام سوختگان و در داستان بلند کوچ پری، پیرمرد و دریا شدم. کوهها را، در پایداری خویش خیرە کردم. کوهها بر واژەهایم قامت برافراشتند. در چنبرۀ ترس زیستم... من زبان دشنەای بودم کە خون غلاف‌ام را می‌لیسیدم و روزها را انتظار رسیدن کفنم سپری می‌کردم شبهایم را در انتظار رسیدن تبر می‌گذشت کە بر قامتم فرود آید.. شعر: #شێرکۆ_بێکەس ترجمە: #ناصر_حسامی ادامە دارد... 👇👇 🎀 @Sherko_bekas

  • ‍ #سۆما لە کۆشکێکدا چەپکه گوڵێ بە گوڵدانە زێڕینەکەی خۆی، ئەمەی وت: تا دوێنێ بوو هەتا لەو دەشت و دەرە بووم تا گەدا بۆنی ئەکردم گەڵایش چەتری سەوزی دەستی بەر باران و هەتاوم بوو. لە باڵندە و درەختەوە تا با و بەفر ئاشنا وو ڕۆشنا و هاوڕێم بوون. تاقانەی خۆشەویستی بووم ماچم گوڵاوی ناودەمی ژیانم بوو. لە دوێنێوە کە هاتوومە نوو باوەشی کۆشکی تۆوە لووتی پاشا بۆنی عومرم هەڵئەمژێ خۆم ئەبینم وا ئێستاکە من بوومەتە چوکڵی چقڵێ کە سۆمای چاوی بەهاری خۆی ئەکوژێ! (1988) 🎀 @Sherko_bekas http://instagram.com/_u/Sherko_bekas شێرکۆ بێکەس #ئاوێنە_بچکۆلەکان

  • #دوور_و_نزیک هەر ئێستە لێرەوە بەرەو ژوور باڵ ئەگرم ئەو هەورە ڕیش لۆکە، ماندووە، ڕائەگرم پی ئەڵێم: ببوورە چاوەکەم! تۆ نامەی بارانێ یان بەفرێ یان بۆنی ئێوارانی غەمناکی شارەکەی "بێکەس"ت پێ نییە؟. بمدەیتێ و لەباتی ئەو ئەرکەیش سەد ماچی پەڕ و باڵ سووتاوی غەریبی، وەرگری! هەر ئێستە لێرەوە، من ئەبمە، باپووسکە و ئەگەمە ئەو مانگی سەرکەلە و پێی ئەڵێم: ببوورە گیانەکەم! تۆ شیعری چاو ڕەش و خەرمانەی تەنیاییی کچێکت پێنیە؟ ڕاسپێر، لەگەڵ خۆت بۆ منت هێنابێ و لەباتی مژدانەیش سەد گوڵی کوژراوی دووچاوم وەرگری! هەر ئێستە خۆم ئەکەم، بە ماسی باڵدار و ئەو ئاسکی شەپۆلەی پێشەوە ڕائەگرم پێی ئەڵێم: گیانەکەم ببوورە!... تۆ لەگەڵ هەناسەی پڕژەتا تۆ لەگەڵ زایەڵە و گریانی هاژەتا لە چۆمی چریکەی "دیلان" و ڕووباری شیوەنی دایکانی شارەکەم دوا ناڵە و کڕووزەی بەهاری خوێناویی ئەم کوردەت پێ نییە بمدەیتێ و لەبری ئەو ئەرکەیش هەر ئێستە: هەزار ئاخ هەزار ئۆف هەزار داخ لە ڕۆحی بێزاری، شاعیرێ وەرگری! 🎀 @Sherko_bekas شێرکۆ بێکەس #زنەی_شیعر .

  • تەوقەیەک و ئیتر ڕۆشتی چەند ڕۆژێکە وا هەست دەکەم هەر پێنج دەستی ڕاستم لە مەچەکم جوێ بوونەوەو بوونە بە پێنج مەلی پرسیارو پێنج ڕێیانی ناو شاردا بۆ هێلانەی لەپی دەستی تۆ ئەگەڕێن. @Sherko_bekas🎀 #شێرکۆ_بێکەس

  • #ئاو ئەی هاژەهاژی ڕووناکی!. ئەی نووری ئاو!. بە ڕێ و بانی عەشقا وەرە و ڕوو بکەرە ئەم دەڤەرە و لە مسەرەوە و لەو سەرەوە سەرتاپامان بدەرە بە شەپۆلانت و هەڵمانکێشە لە بێگەردیی بەفراوانت و چون گژوگیا و بەردی کەنار جۆگەکانت جەستە و ڕۆحی ڕق گرتوومان پاکژ... پاکژ بە یەکەوە بشۆرەوە!. ئاوی هەتاو ئەی تیشکی تەڕی چاوی خوا! هەر لە بەردەم نیگاتەوە بماندەرە دەست ساڵاوی تەماشات و دەست خۆشەویستیی ڕەهات و بە لێزمە و ڕێژنەوە داکە بەسەر هەمووماندا و وەک زناری بەر تاڤگەت ئەم نەخشەیە لەو هەموو ژەنگی تۆڵەیە و لەو هەموو چڵکی گوناهە پاک کەرەوە! ئاو.. ئاو.. ئاو.. ئاو!. 🎀 @Sherko_bekas شێرکۆ بێکەس #هەست_و_نەست .