Kurdînûs
Статистика◾پێگەی هونەری و زمانپارێزیی کوردینووس کوردینووس لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا: https://campsite.bio/kurdinus
- Последний пост
- 14 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 5
- Всего постов
- 24
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 772
- 1/48двое суток
- 884
- 1/72трое суток
- 954
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
видео или голосовое, без подписи
видео или голосовое, без подписи
видео или голосовое, без подписи
📚 کتێبی نوێ بەرەو مێزۆپۆتامیا و کوردستان یادداشتەکان و گێڕانەوەی سەفەری «ئێڵی بەنستێر سۆون»ی بەریتانیاییه که ساڵی 1909ی زایینی لە ئەستەمبوڵەوە، لە جلوبەرگی ناوچەکەدا و به ناوی ساختەی «میرزا غوڵامحوسێن شیرازی» ڕێ دەکەوێ و بەرەو بەیرووت و حەڵەب و پاشان به باکوور و باشووری کوردستاندا شار به شار منبج، حەسکێف، ئورفە، ئامەد، هەولێر، پردێ، کەرکووک و سلێمانی تێدەپەڕێنی و دەچێتە هەڵەبجە و لە ماڵی عادیلە خانم و عوسمان پاشای جاف دەمێنێتەوە و لەگەڵ تاهیربەگ ئاشنا دەبێ و کۆمەڵێک ڕووداو لەو ماوەیەدا ڕوو دەدەن. کتێبەکە کۆمەڵێک زانیاری سەبارەت به کۆمەڵگەی ئەوکاتی شارە کوردستانییەکان، دابونەریت، جلوبەرگ، مەسیحییەکانی کوردستان و هەروەها شێوەی دەسەڵاتداریی عوسمانی لە خۆ دەگرێ. سۆون هەمان کەسە که نزیک دە ساڵ دواتر لە سەردەمی شۆڕشی شێخ مەحمووددا دەبێتە کارگێڕ و حاکمی سیاسیی بەریتانیا لە سلێمانی و لای کورد به «مێجەر سۆون» ناسراوە. ئەم کتێبە لە ئینگلیزییەوە وەرگێڕدراوە و دەکرێ بۆ کتێبخانەی کوردی وەک سەرچاوە و بەڵگەیەکی مێژوویی کەڵکی هەبێ. @Kurdinus
بەهەشت و دۆزەخ بۆ من تازە نین هاوکات و هاوجێ ئەویشم دیوە، ئەمیشم دیوە نیشتمانی من لەوەتی هەیە بەهەشتە و دۆزەخ دەوری تەنیوە ➿ @Kurdinus «پەشێو»
مەگری بۆ خەساری بێگەڕانەوە @Kurdinus
ناسرەون هەست و خەیاڵ، ئەی خۆزگە من دێوانە بام خۆزگە دەست و پێم لە نێو زنجیری بایە و وا نەبام @Kurdinus «هێدی»
پێی دەڵێی «بۆ بە تەختەکلیلی کوردی نانووسی؟»، دەڵێ «وەڵڵا زەحمەتە بۆم، زیاتر کات دەگرێ تایپکردن بە کوردی». کەسێک نەیناسێ و نەزانێ، دەڵێ لەوانەیە ئەمە لە ئیستەنفۆرد پرۆفیسۆر بێ، یا زانای پیتاندنی ئورانیۆم بێ، یا یەکی وەک ئیلان ماسک بێ چەند کۆمپانیا و شوێنە بە ملەوەیە. پشتت بشکێ، چەندین و چەند کاتژمێر کات لە ساڵۆنی ئارایشگا و نینۆک و کافە و قاوەخانە و سەیرکردنی ئیکسپلۆری ئینستاگرام و لاسلێدان لەگەڵ ئەم و ئەو و بڵاوکردنەوەی قۆڕیات لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و شتی لەم جۆرە تێ دەپەڕێنی (کە کێشەش نییە، ژینی خۆتە) بەڵام چون کوردی تایپکردن چەند چرکە کاتی زیاتر دەگرێ، دەکەوییەوە بیر کات؟ خۆ تۆی نەگبەت لە کۆچەر بیرکار گرینگتر نیی کە گەورەترین خەڵاتی بیرکاریی (ڕیازی) جیهانی بردووەتەوە و هێشتاش بە زمانی دایک دەنووسێ! بێگومان لەویش سەرقاڵتر نیی و کاتیشت لە کاتی ئەو بەنرختر نییە. ئیدی ئەم بیانوو بێتامانە چین؟! @Kurdinus
عادەتی ئەم چەرخە وایە، ئەهلی دڵ غەمگین ئەکا @Kurdinus «ئەحمەد موختار جاف»
سێزدەی گەلاوێژ هاوکاتە لەگەڵ ساڵوەگەڕی کۆچیدوایی شاعیری بەرزی کورد، شێرکۆ بێکەس. یاد و ناوی هەرمان @Kurdinus
لە ئامێزی من بترازێی، لە هەرکوێ بی پەناهەندەی... @Kurdinus
وەفاتی کرد وەفا، بۆیە حەیا تەرکی حەیاتی کرد @Kurdinus
هەر چاوەڕوانم کە وتت دێم و، نەهاتی... ➿ @Kurdinus «وەفایی»
هەرکەسێ کەسە، حەرفێکی بەسە @Kurdinus
سێ شتن که منداڵ دەکرێ فێری گەورەکانی بکا: کە بەبێ هۆکار دڵشاد بێ؛ کە بەردەوام بە شتێکەوە سەرقاڵ بێ و کە چۆن بە هەموو توانایەوە داوای ئەو شتە بکا کە دەیەوێ. @Kurdinus «پائۆلۆ کوئیڵۆ»
دە لەڕێتەوە بەندی دڵم ژێ بە ژێ بە ڕیتمی گەرووت @Kurdinus «فەرەیدوون ئەرشەدی»
من دەمەوێ تۆ نەمر بیت من دەمەوێ ئێوارەیەک لەگەڵ هەورا بباریت و تەواو نەبیت من دەمەوێ سپێدەیەک لەگەڵ ڕۆژا بۆم هەڵێیت و ئاوا نەبیت ➿ @Kurdinus «پەشێو»
🎼 #شەوموزیک (ژماره 754) بە دەنگی حەسەن هەیاس. ➿ @Kurdinus
مەرد ئەگەر کاری بە نامەردانە دەردی سەرباری هەموو دەردانە @Kurdinus
دەزانم لە هەر مرۆڤێکدا بەشە تەنیاییەک هەیە کە کەس دەستی پێی ڕاناگا. ئەمە ئەو بەشەیە کە زیاتر لە هەر شتێک ڕێزی لێ دەگرم و سەبارەت بە تۆش هەرگیز نەمویستووە پێی بگەم یا دەستی بە سەردا بگرم. بەڵام بۆ هەرچییەکی لە دەرەوەی ئەو بەشەیە، دەزانم هیچ ئازار یا شادییەک نییە نەتوانم لەگەڵتدا هاوبەش بم. @Kurdinus لە نامەکانی ئاڵبێر کامو بۆ ماریا کاسارێس - ١٤ی دێسەمبری ١٩٤٩