tgindex
🌹قنــاة داعية مسلـمة🌹

🌹قنــاة داعية مسلـمة🌹

Статистика

🌹گەر خاوەنی ڕەفتاری جوان نەبیت ، ئەوە عیلمەکەت لە دەرگای ماڵەکەت تێناپەڕێت!!!

Последний пост
13 авг.
Последнее чтение
14 авг.
Постов за неделю
4
Всего постов
59
Тип
открытый
Язык
ku
В каталоге с
13 авг.
Подписчики
777
−1 за 2 дн.
Сутки
0
0,00%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
150
40 постов
Вовлечённость
19,3%
к подписчикам
Постов в день
0,6
всего 59
Упоминаний
1
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
51
1/48двое суток
58
1/72трое суток
63

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • 13 авг.4173из ba8y_firdaws

    منداڵەکە، سەعات ۷ لە خەو هەستا، دایکیی خەبەر کردەوە، بەڵام دایکی هەڵنەسا. کەمێک گریا و وتی: "دایکە، برسیمە." دایکی هاوارێکی بەسەریدا کرد و وتی: "ئێستا و نان ؟؟!! بڕۆ بخەوە." منداڵەکەش، لە هاوارەکەی دایکی ترسا و ڕای کرد. تەلەفزیۆنەکەی داگیرساند... تۆزێک دانیشت... بەڵام برسێتی زۆری پێ هێنا، ڕۆشتە مەتبەخەکەیان شتێک بخوا. سەلاجەکەی کردەوە و ویستی شتێک داگرێت بیخوات، بەڵام، بەباشی دەستی پێی نەگەیشت و هەندێک خواردن بەدەستیەوە هاتن و هەمووی ڕژا. دایکی، لە دەنگی کەوتن و ڕژانی خواردنەکان لە خەو هەستا و بەپەلە هات بۆ لای منداڵەکە. قەمیسی منداڵەکەی ڕاکێشا و هەندێکی لێ دا و بەهاوارە وتی: "بۆ قسەت نەکرد بڵێی برسیمە تا تۆزێک دەردت بۆ ئامادە بکەم؟؟" منداڵەکە دیسان بەترسەوە ڕای کرد.نە هیچی خوارد، نەهیچی وت. *** کاتژمێر ۱۲ ی نیوەڕۆ دایکەکە خواردنی ئامادە کرد، منداڵەکەش لەتاو برسێتی، بەپەلە نانی دەخوار، جلوبەرگەکەی پیس کرد. دایکی بینی، دیسان بەهاوارەوە وتی: "تۆ هەر گێلیت و نازانیت نان بخۆیت. سەیری کوڕەکەی خاڵۆت بکە چەن پاک و خاوێنە و لە تۆش عاقڵترە." چاوەکانی منداڵەکە، پڕ بوون لە فرمێسک، نانەکەی تەواو نەکرد و ڕۆشتە ژوورێک، بەگریانەوە دانیشت. *** کاتژمێر ۳ ی دوانیوەڕۆ باوکی لە کار هاتەوە. منداڵەکە، زۆر دڵخۆش بوو. بەڕووخۆشییەوە ڕای کرد بۆ لای باوکی، باسی منداڵی دراوسێکەیان و ئەو فیلمکارتۆنەی کە لە تەلەفزیۆن بینیویەتی، باسی بکات، باوکی لەسەر پشت ڕاکشا و منداڵەکەش وتی: "باوکە! باوکە! بۆچی وەڵامم نادەیتەوە؟؟ باوکی، بەهێواشی پاڵی پێوە نا و منداڵەۆەی دروو خستەوە و خۆی خەوت. کاتژمێر ٥ ی ئێوارە هاوڕێکانی دایکی هاتن بۆ ماڵیان. کاتێک منداڵەکە ویستی بچێتە ژووری میوان، دایکی باڵی ڕاکێشا و وتی: "نەچیتە لایان. بڕۆ سەیری تەلەفزیۆن بکە، یان بڕۆ لای هاوڕێکانت." *** کاتژمێر ٨ ی شەو منداڵەکە بە جلی پیسەوە و بەگریانەوە هاتەوە ماڵەوە. دایکی بینیی، هاواری کردەوە بەسەریدا و وتی: "ئەی بەخێر نەیەیتەوە هەی گەمژەی پیس و پۆخڵ. ئەمە چییە جلەکانت؟" ویستی شکاتی ئەحمەد ی دراوسێیان بکات و بڵێ قسەشی پێ وتووم، بەڵام دایکی لێی دا، پێش ئەوەی قسەکانی بکات. دوای میوانەکان، هەموویان کۆ بوونەوە و ویستی لای باوکی باسی منداڵی دراوسێکەیان بکات کە لێی داوە، بەڵام باوکی وتی: " بە خوا من هیلاکم و تاقەتی شکاتی تۆم نییە. وازم لێ بێنە." *** کاتژمێر ۱۰ ی شەو بەدیار یارییەکانییەوە خەوی لێ کەوت. دایکی هات ماچبارانی کرد و هەڵی گرت بۆ ناو جێگەی خەوەکەی و وتی: "خۆشمدەوێی، جوانترین منداڵی جیهان." *** پرسیارە گرنگەکە ئەمەیە ئایا ئەمە پەروەردەکردنە؟؟ تا کەی ئەم هەڵانە دووبارە بکرێنەوە؟ تا کەی منداڵەکانمان بەم ئیهمالییەی ئێمەوە، گەورە بن؟ ئەی سوودی ئەو لێکۆڵینەوە و پەروەردەکاران و ڕاوێژکاران چیین؟؟ وەرگیراوە. منداڵەکانمان ئەمانەتن پێویستە بەجوانترین شێواز پارێزگاری لەو ئەمانەتە بکەین.

  • اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ

  • #وتەی_زانایان قال ابن القيم رحمه الله : ‏" من أساء إليك ثم جاء ليعتذر فإن التواضع يوجب عليك قبول معذرته وتكِلّ سريرتهُ إلى الله تعالى." هەرکەسێك خراپەی بەرامبەر کردی پاشان دوای ئەوە هات داوای لێبوردنی کرد سادەیی ئەوەیە داوای لێبوردنەکەی قبوڵبکەیت و ئەوەی کردوویەتی بیدەیتە دەستی خوای گەورە پەروەردگار . 📚 ‏تهذيب المدارج ٢/٦٨٧ ••----------------------------•• #قناة_داعية_مسلمة 🌷

  • بۆ چی هەریەك لەدوو ئافرەت لەگەڵ هەمان پیاودا یەکێکیان سەرکەوتووە ئەوی تر سەرنەکەوتووە؟ لەبەرئەوەی زۆربەی جار جیاوازییەکە لەپیاوەکەدا دەرناکەوێت، بەڵکو لەشێوازی تێگەیشتن و مامەڵەو هەڵسوکەوت و بەڕیوبردنی پەیوەندیەکەدا دەردەکەوێت. ئافرەتی هاوسەردار بەم ڕێگایە سەرکەوتوو دەبێت لەپەیوەندییەکەیدا: لەتەبیعەت و داواکانی پیاوەکەی تێدەگات. کاتی گونجاو هەڵدەبژێرێت بۆ قسەکردن . پارێزگاری لە ڕێز دەکات لەکاتی شەڕو ناکۆکی ( بۆیە لەکاتی شەڕدا ئاشتیت لەبیربێت ) چارەسەری کێشەکە دەکات و لەسەر هەمان ڕێچکە ناڕوات . 🍃🍃🍃🍃 ئەو ئافرەتەی سەرکەوتوونابێت لە پەیوەندی هاوسەرگیریدا: تاک لایەنە بیر لە هەموو شتێک دەکاتەوە . شەڕ هەڵەگێرسێنێت لەکاتی توڕەیی . بەردەوام گلەیی دەکات و خۆی دەسەپێنێت. هەمان هەڵە دووبارە دەکاتەوە بەبێ ئەوەی بەخۆیدا بچێتەوە یان بگۆڕێت. سەرکەوتن لەژیانی ژن و مێردایەتی بەبەخت نییە بەڵکو پێویستی بە هۆشیاری و جوانی مامەڵەو هەڵسوکەوتە و حەزو خواستی هەردوو هاوسەرە لەبنیاتنانی پەیوەندییەکی جێگیرو دامەزراو . 🌷 #قناة_داعية_مسلمة 🌷✍

  • لەسوودو بەرهەمەکانی سەڵاوات وتنەوە لەسەر پێغەمبەر (️ﷺ): "هۆکارێکە بۆئەوەی خودای گەورە لەنێوان خەڵکی ئاسمانەکان و زەوی ستایشی خۆی ببەخشێتە ئەو کەسەی کە سەڵاوات دەڵێتەوە، چونکە ئەو کەسەی سەڵاوات دەڵێت داوای ستایش و ڕێزگرتن و بەرزکردنەوەی پێغەمبەرەکەی دەکات لەخودای گەورە، و پاداشتی هه‌ر كردارێک له‌جۆری خۆیەتی، بۆیە ئەو کەسەی سەڵاوات دەڵێتەوە شتێکی لەو جۆرە بەدەستدەهێنێتەوە." {إبن القیم، جلاء الأفهام (٥٢٤)} ‌‏ .• °``°•.¸.•°``°•. (      םבםב     )          •.    .ﷺ.   ¸.•       ؍•.♡.•؍   ✿ آلَلََّـﮬـُمًَّ صّـَلَِِّ وٌَسَِلَِّـمًْ وٌَبًَآرِڪْْ ؏َـلََۍ سَِيَِّدٍِنَِـآ مًُحًَمًـَّدٍ وٌَعٌَلَۍ آلَِهِّ وٌَصَّحًْبًِهِّ وٌَسَِلَِّمًْ تٌَسِْلَِيَمًَآً ڪَْثًِيَرَآً ✿‏ ‏🫀🌱

  • #دەمارگیری هەرکەسێك دەمارگیری بکات بۆ شێخ و مامۆستاکەی یان هەرکەسێك، وە لەئەویش کەس بەڕەواتر نەزانێت باجەکەی دەدات ئەمڕۆ بێت یان سبەی ببیستەو بڕوانە بەئارامیەوە بەچاوی دڵ و سەر کە هەرکەسێک ئەوە جێبەجێ نەکات کە قورئان و سوننەت جێگیری کردووە، وە میانڕەو نەبێت ئای کە چی لێ بێ سەردێت، وای بۆی وای بۆی چی لەدەست دەدات ئەگەر تەوبە نەکات و پەشیمان نەبێتەوە. ✍ #قناة_داعية_مسلمة 🌷

  • #توحید قالَ الإِمامُ النَّوَوِيُّ -رَحِمَهُ اللهُ-: «لا يُخَلَّدُ فِي النَّارِ أَحَدٌ مَاتَ عَلَى التَّوْحِيدِ، وَلَوْ عَمِلَ مِنَ المَعَاصِي مَا عَمِلَ». هیچ کەسێك بۆ هەمیشەیی لە ئاگری دۆزەخ نامێنێتەوە ئەگەر لەسەر تەوحید مردبێت، ئەگەر چی هەرچی تاوانێک بێت کردبێتی . • شَرْحُ صَحِيحِ مُسْلِمٍ (١٧٦/١). #قناة_داعية_مسلمة 🌷🍃

  • без подписи

  • ‌ إِنَّ ‌اللَّهَ ‌وَمَلَائِكَتَهُ ‌يُصلُّونَ ‌عَلَى ‌النَّبِيِّ ‌يَا‌ أَيُّهَا ‌الَّذينَ ‌آمَنُوا ‌صَلُّوا ‌عَلَيْهِ ‌وَسَلِّمُوا ‌تسلِيماً‌

  • без подписи

  • без подписи

  • 4 авг.180103

    #پەنابەخوا بلغني أن في جهنّم وادياً -تستعيذ منه جهنّم- كل يوم أربعمائة مرة مخافة أن يُرسل عليها فيأكلها، أُعِدَّ ذلك الوادي [ للمُرائين من القُرَّاء ] ! پێم گەیشتووە دۆڵێك هەیە لە دۆزەخ،  هەموو  ڕۆژێک چوارسەد جار   ـ دۆزەخ پەنا بەخوا دەگرێت لێی ـ لەترسی ئەوەی بانگبکرێت و بیخوات، ئەم دۆڵەش بۆ ئەوکەسانە دانراوە کە بۆ ڕیایی وڕوپامایی قورئان دەخوێننەوە ! 📚-الزهد لأحمد بن حنبل- رحمه الله ـ ••----------------------------••

  • без подписи

  • 3 авг.164123

    ئـــەگەر نەتوانی چاکە بە چاکە وەڵام بدەیتەوە هیچ نەبێ ئینکـاری چاکەی چاکەکار مەکە ... ✍داعیە مسلمە

  • без подписи

  • #تا_لە_دونیای قالَ الإِمامُ البَرْبَهارِيُّ -رَحِمَهُ اللهُ-: «عَلَيْكَ بِالآثارِ، وَأَهْلِ الآثارِ، وَإِيَّاهُمْ فَاسْأَلْ، وَمَعَهُمْ فَاجْلِسْ، وَمِنْهُمْ فَاقْتَبِسْ». پەیوەستبە بە شوێنکەوتنی سوننەت و ئەهلی سوننە، وە هەرلەوان بپرسە و لەگەڵ ‌ئەوان دانیشە و لەوان شت بەدەستبخە . • شَرْحُ السُّنَّةِ (ص١٠٥). #قناة_داعية_مسلمة ✍

  • هەندێک جار چاو دادەخەم تەنها بو ئەوەی بەخەیاڵیش بێت دەنگەکەت ببیستمەوه ....براکەم😭

  • #فەرموودە پێغەمبەری خودا ﷺ فەرموویەتی: تەرازوو " پێوان " بەدەستی خوای گەورەیە، کەسانێك بەرزدەکاتەوەو و کەسانێکیش دادەگرێت . 📚[ صحیح الجامع ( ٦۷۳۷)] #قناة_داعية_مسلمة 🌷

  • без подписи

  • خوشکی ئازیزم: مێردەکەت لە دەرەوەی ماڵ تووشی زۆر پەستان دەبێت؛ لە کار، بەرپرسیارێتی، پابەندبوون، و هەڵوێست کە وزەی دەبڕن، بۆیە مەهێڵە ماڵیش ببێتە پەستانێکی تری لەسەر.