ساڤیا🌸
Статистикаمیهرەبانی وەڵامی هەر میهرەبانیە بۆ هەر پرسیارێك یان پێشنیارێك لێرەوە بفەرموون @Savya12_bot
- Последний пост
- 11 авг.
- Последнее чтение
- 14 авг.
- Постов за неделю
- 1
- Всего постов
- 21
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 120
- 1/48двое суток
- 137
- 1/72трое суток
- 148
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
"لە عاقڵێتی ئینسان بەرامبەر بە نەفسی و قیامەتی خۆی ئەوەیە لە کوێ هەڵەی کرد هەر لەوێدا چاکی بکاتەوە، تێپەڕینی هەڵە بەسەری و بە ئاسانی سەیرکردنی ڕێگەی هەڵەی ترت بۆ خۆش دەکات، لەهەرکوێ تاوانت کرد لەو شوێنەدا بیکە چاکە، لەهەرشوێنێك درۆت کرد لە شوێنەدا ڕاستی بڵێ، ئەگەر مرۆڤ هێشتی خراپەکاری بەسەری تێپەڕێت ئاسان دەبێت بۆ جارەکانی تری، ڕەنگە دانپێدانان قورس بێت، بەڵام کۆکردنەوەی خراپە بۆ قیامەت باجەکەی قورسترە، لە دونیا پێش قیامەت ڕاستی بکەرەوە"
"ئەزیزم بزانە بنەمای هەر ئافرەتێك بیەوێت ڕێزی مێردی بەدەست بهێنێ بێ هیچ شتێك ئەوەیە کەوا ڕێز لە کەس وکاری بگرێت ئەمە وات بۆ دەکات کەوا تۆ ببینێ بەو جۆرە لەخەمی کەس و کاری ئەوان و خۆشی و لەکاتی ناخۆشی لەگەڵیان و لەهەردۆخێك پێویست بەتۆ بکات تۆ بەناوی هیچ پاساوێك خۆت دوور ناخەیتەوە و هەر خۆت دەبەیتە پێشەوە هاوکاریانی، بزانە کەوا تۆ بەم تیرە گەورەترین خۆشەویستی و ڕازی بوونی مێردەکەت بەدەست دەهێنێ و لەولاشەوە دەبیتە باشترین بوکی ناو عائیلە چونکە هەمیشە ماڵی خەسوو خەزووە ئەو بوکەیان زیاتر خۆش دەوێت کە بەدەمیانەوەیەو هاوکاریانە، بەمەش چاك بوونی زیاتری هاوسەرەکەی خۆت بۆ خۆت بەدەست دەهێنی و گوێڕایەڵت دەبێت کاتێك ئەم سیفەتە جوانەت تێدا دەبینێ "
ئەم دوو ڕۆژە بەتەواووی لەسەر ئەم بابەتە قسەدەکەین هەرچی خاڵێك هەست بکەم بزانم دەنوسین جا ئەگەر تۆش شتێکت هەبێ بۆم بنێرە با زیادی بکەین. جا ئیتر ئەگەر پۆستەکانیش زۆربوو بمانبوورن🙂
من ئەمەوێت تۆ بگەی بەقەناعەتێك بەیانی چوویتە ماڵێك یان ئێستا لەماڵێکی خاوەن دوو کەسی ئاوایی دەبێت هەندێك بزانی تائەم حاڵەتانە بڕێك کەم بێتەوە خەریکە دەبێتە دیاردەیەکی خراپ ناو کۆمەڵگە کە لەمێژە بوویشە
من هەموو جار ئەم قسەم وتووە ئەبێت ئافرەت سەیر بکات چەند شتێك هەن لەناو کۆمەڵگە بووە عەیبە بۆ پیاوەکەی دەبێت قوربانی بۆ بدات بۆ عەیبدار نەبوونی ، یانی بوکێك خەسووی نەگرێتە خۆی لەدەرەوە تا قسەیەك بەژنەکە بکرێت چوار قسە بە پیاوەکەی دەکەن و خەڵکی غیرەتی پیاوەکەیان بۆ دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە و قسەی لەسەردەکەن، ئافرەتیش ئەگەر ڕێزی پیاوی بوێت نابێت شتێك بکات قسە لەسەر شتێك بکەن کە عەیبە بێت بۆ پیاوەکەی.
نازانم ئێوە چۆن سەیری بابەتەکە دەکەن ئایا ڕوانگەی ئێوە بۆ ئەم بابەتە چیە؟؟ زۆر بۆم گرنگە بزانم ئافرەت بۆچی ئاوا بیردەکاتەوە.
باشە ئافرەت ئەگەر پیاوەکەی خۆی خۆش ویست و ئەوی بوێت ئەبێت عائیلەکەی ئەویش بەتایبەت دایك و باوکی وەکو دایك و باوکی خۆی تەماشابکات، گریمان خەسووی بۆشی خراپ بوو بەڵام تەمەنی پیری تەمەنی بەزەیی پێدا هاتنەوەیە نەك تۆڵە سەندنەوە
باشە هۆکار چیە ئافرەت نایەوێت بچوکترین ئازار بەر دەستی دایکی خۆی بکەوێت و ئەگەر بکەوێتە جێگەش پێی بکرێت هەر خۆی بەخێوی دەکات، بەڵام لەبەرامبەردا بۆ خەسووی خۆی وانیە؟؟
من لە زۆر شت بیردەکەمەوە و ناگەمە ئەنجام!!
فاطمەی بەغدادی ڕەحمەتی خوای لێ بێت. خانمێکی فەقیهـ و ئامۆژگاریکار و قوتابی شێخ الإسلاَم ابن تیمییە بوو، وە شێخ الإسلاَم مەدحی زانست و ژیری و خێرایی تێگەیشتنی دەکرد. بەفاطمەی بەغدادی ناسرابوو ئافرەتێکی زانای ئامۆژگاریکار و خوداپەرست بوو، یەکێك بوو لە زانا بەڕێزەکان فەرمانی بە چاکە و نەهی لە خراپە دەکرد و دژی ئەهلی بیدعەکان دەوەستاوە. یەکێک بوو لە قوتابییەکانی شێخ الإسلاَم ابن تیمییە چونکە ئامادەی دانیشتنەکانی دەبوو و سوودی لە زانستی دەبینی و شێخ زۆرجار وەسفی فەزڵ و زانستی ئەم ئافرەتەی دەکرد و خۆی بۆ پرسیارەکانی ئامادە دەکرد لەبەر زۆری پرسیارەکانی و خێرایی تێگەیشتنی. زاناکان وەسفیان کردووە بە گەورەی ئافرەتانی سەردەمی خۆی لەبەر عیلم و زانستەکەی. چەندین ئافرەت لەسەر دەستی ئەو تەوبەیان کرد و خەتمی قورئانیان لەلادا کرد و گەڕانەوە و زۆرجاریش ئەگریان بەهۆی ووتارەکانیەوە. ئەم ئافرەتە لەخواترس و زانایە لە شەوی عەرەفەی ساڵی (٧١٤ی هیجری) کۆچی دوایی کرد، و خەڵکێکی زۆر ئامادەی جەنازەکەی بوون.
"قورستیرین شت ئەوەیە کە خۆت وا دەرخەی کە خۆشحاڵی"
"ئەم ڕاستیە تاڵە قبوڵ بکە ئەگەر گرنگ بیت بۆ ئەوانی تر هەر کاتیان بۆت دەبێت هەر لێت دەپرسن بەڵام گرنگ نیت بۆیە"
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: بۆ هەموو گەل و ئوممەتێك فیتنە و تاقیکردنەوەیەك هەیە، وە فیتنە و تاقیکردنەوەی گەل و ئوممەتی من بریتییە لە ماڵ و سامان. صحيح الجامع ( ٢١٤٨ )
"بینینی ڕووی تۆ بۆ یەکجار ئاواتی منە"
без подписи
ئەوەی زانست بڵاو دەکاتەوە، لەگەڵ زانایاندا کەلێنێك پڕ دەکاتەوە. شێخ عەلی بن زەید (خوای گەورە بیپارێزێت) ماشاء الله
"ئـەگەر کەسێك لەبەرخودا ئـیشێکی کرد بۆ کەسێك با گوێ بەوە نادات چی دەڵێن چاوەڕێی ئـەجربکەن لە خودا ئـێوە ئـیشی موعاز دەکەن ڕەزاو ڕەحمەتی خوای لێ بێت کە چوو پەیامی پێغەمبەری خودای صلی الله علیە وسلم بڵاوکردەوە لەشارێکی تردا بانگەوازی بۆ خەڵك دەکرد بۆ دینی خودا، بەڵام الله لە ئـەدەب و ڕێزی پێغەمبەری خودا صلی الله علیە وسلم دەربارەی ئـەو صحابانە مامەڵەی جوانی بۆیان"
"ئـەم قسەشم هیوادارم بگاتە دەستی هەر مامۆستایەك کە کەسانێك لەبەرخودا دەعوەیان بۆ دەکەن، ئـەگەر قەدری ئـەو زێڕە نەگرن خودا خستویەتیە بەردەستان کەواتە ئـێوە شایستەی ئـەوەنین کە خزمەت بە دەعوەکەتان بکرێت، ئـەگەر ئـاواشبن بەرامبەر کەسێك دەعوەتان بۆ بکات لێی بێ باك و بێ منەتبن بەڕاستی حەیف و خەجاڵەتبن ببورن ئـەمەش دەڵێم"
"مامۆستای واش هەبێت خوا هیدایەتیان بدات من مودەیەك هەندێك ئـیشم بۆ مامۆستایەكی ڕێزدار کرد ڕۆژێك پەیوەندی پێوەکردم وتی چی جۆرێك کۆمپیوتەرت دەوێت بۆت بکڕین وتم بۆچیمە وتی بۆ کارەکەت سەوای کۆمپیوتەرێکمان کردووە 20 وەرەقەیە ئـایا کارەکەت پێویستی بەوەیە وتم نا من بە مۆبایلەکەی خۆم ئـەو ئـیشە دەکەم و سوپاستان دەکەم دوای فەترەیەك پێیان وتم ئـەی مۆبایلەکەت چی مۆبایلێکە و پێت وایە چی جۆرە مۆبایلێك لە ئێستا بۆ ئـیشی ئـەم شتانە گونجاوە و ئیشەکەتی لەسەربکەی ئـێمە باشترین مۆبایلت بۆ دەکڕین وتم سوپاس خۆم باشترین مۆبایلم لەبەردەستە دواتر وتیان خەتی مانگانەت ئـێمە پڕی دەکەینەوە وتم سوپاس من لەهەرکاتێك پێویستم بەشتێك لەمانە بێت خۆم بە ئـێوە دەڵێم، خۆمن پێویستم بە هیچ شتێك لەوانە نەبووە بەڵام وتنی ئـەم قسانە وای لێکردم تا مردن من خۆشەویستیەکی تەواووم هەبێت بۆیان لەکاتێك کە ئـێستا وەکو چوار ساڵ پێش ئـێستاش نیم بۆیان، دەبێت مامۆستایان ئـاوا حورمەتی ئـەم کەسانە بگرن دەبێت ئـاوا لەخزمەتیاندابن"
"وەشتێك بزانن لەم ڕۆژە کەسێك لەبەرخودا دەعوەبکات زۆر گەورەیە بڕوابکەن بەشی زۆری خەڵکی پۆستێکیش بکات بە پارە دەیکات بۆ مامۆستاکان و لەبەرامبەردا بڕێك پارە وەردەگرن، جا تۆ کەسێك بێت بەخۆڕا خزمەتت بکات ئـەبێت هەر 10 جار مەمنونی بیت و خۆت بەقەرزارباری بزانی"