tgindex
Последний пост
9 июн.
Последнее чтение
13 авг.
Постов за неделю
0
Всего постов
20
Тип
открытый
Язык
ku
В каталоге с
13 авг.
Подписчики
1 249
0 за 2 дн.
Сутки
0
0,00%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
709
20 постов
Вовлечённость
56,8%
к подписчикам
Постов в день
0,0
всего 20
Упоминаний
1
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
1/48двое суток
1/72трое суток

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • без подписи

  • без подписи

  • بووین بە دەرمان بۆ کەسانێک کە خۆیان ئارەزوویان لە نەخۆشییەکە بوو.

  • ئەتوانم لە تۆ دوور بکەومەوە و ماڵاواییت لێ بکەم، بەڵام نازانم چۆن لە دەست ئەو 'خۆم'ە ڕزگارم بێت کە لای تۆ جێم هێشتووە

  • مەبە بە سێبەر بۆ ماندووی کەسانی تر

  • مرۆڤ سەیرە..دڵی دەزانێت کە جێهێڵدراوە، بەڵام چاوەکانی هێشتا لەناو قەرەباڵغیدا بەدوای هەمان ڕوخساردا ئەگەڕێن. کاتێکی زۆری دەوێت تا چاوەکان دەستبەرداری ئەو ئومێدە بن کە دڵ زۆر لە مێژە لەدەستی داوە. “فەرامۆشکردن لە دڵەوە دەستپێدەکات، بەڵام لە چاودا کۆتایی دێت."

  • بە بێدەنگیەکی زەلیلەوە سەیری ئەستێرە بەشبووەکانی ئاسمانی شەوە نەبراوەکانم ئەکەم. بیر لەوە دەکەمەوە کە دەڵێن ناتوانی باسی شەوە کۆتانەهاتووەکانت بکەی بۆ کەسێک کە لێت تێنەگات.. بەڵام من بە بێدەنگیەکەم دەتوانم باسی هەزاران چرکەی بێ هیوایمت بۆ بکەم. دەڵێن ڕەشبینیت بە دەوروبەرتدا بڵاو مەکەرەوە..مەگەر من لەوە زیاتر دەتوانم بانگەشەی چی بکەم؟ چۆن ڕێگە بەخۆت دەدەیت وا بە کەسێک بڵێیت کە ملیۆنان چرکەی لە شەوە بێ هیواکانیا بەسەربردووە؟ چۆن دەتوانی سەیری ناوچاوی بکەیت و بڵێی گەشبین بە لە کاتێکدا توانای ئەوەی نییە گەشیبینی خۆیشی بۆت ساختە بکات؟بۆچی هێندە ئاسانە لە گەشبینی کەسێک تێبگەن لە کاتێکدا لەبەردەم ڕەشبینی کەسێکدا دەبن بە بانگەوازخوازی گەشبینی؟ هەرگیز بیرت لەوە کردوەتەوە کە لە ڕەشبینیەکەی تێبگەیت و بڕیاری لەسەرنەدەیت؟پێم وانیە هەموو کەسێک پێویستی بەوە بێت کێشەکانی بۆ چارەسەربکەیت.تەنها هەوڵبدە خۆتی تێوە نەگلێنیت.ڕسواییە کاتێ وا خۆت نیشان بدەیت لە ڕەشبینیەکەی تێبگەیت کاتێک نازانی هەستی خنکان لە شەوێکی ساردی بێ هیوا چۆنە.

  • ئەتەوێت شیعرت بۆ بنوسم و تۆش جێم بهێڵیت؟ئەتەوێت شیعرت بۆ بنوسم و تۆش لەبیرم بکەیت؟ ئەتەوێت شیعرت بۆ بنوسم و تۆش بێباکانە بە لاچاوێکی نزمەوە و بێ دەربەستانە بڵێی ئاوێتەی وشە بەتاڵەکان بووە؟ نا..لێ ناگەڕێم شیعرەکانم ڕێگەی باڵندە باڵگرتووەکان بگرێ.

  • без подписи

  • ڕۆژێک وشە ڕاستەکان دەدۆزمەوە،وە بەڵێن دەدەم سادە بن.

  • زۆربەی ئەو کەسانەی بێدەنگن تێگەشتنی تێڕوانینی چاو’یان زۆر بەهێزە و بەدەنگەدەنگە بۆیان، قسەکردن کە لە دەمەوەبێ ساتێکەو دەنگەکە نامێنێ بەڵام قسەکردن بەچاو ڕاستەوخۆ لە مێشکەوە هەڵدەسەنگێت و بەردەوام لێ دەدرێتەوە لە بیرتدا.بۆیە بێدەنگی تەنها لە دەمەوە نییە پێویستە فێربن چۆن چاوتان بێدەنگ بکەن.

  • ژیان هەموو کات دەربارەی ئەوە نییە کەسانێک ڕازی بکەیت لەخۆت یان دڵخۆشکردنیان بەئەرکی سەرەکی خۆت بزانیت.تۆش مرۆڤیت پێویستت بەوەیە هەستت پێ بکرێت. دوور بکەوەرە بۆ ساتێک بزانە ئەوان هەمان شت بۆتۆ ئەکەن ئەگەر وانەبوو بەبێدەنگی وازیان لێ بهێنەو نزیک مەبەرەوە، بەپێی پێویستت کاتت لێیان بەفیڕۆ داوە لەوە زیاتر بەفیڕۆی مەدە لە زانینی ئەوەی بۆچی بەهەمان شێوەنین بۆ تۆ. لەوانەیە گۆڕانی هەموو ژیانی تۆ تەنها یەک هەنگاوبێت بۆ دوواوە و سەیر بکەیت کە چیت بۆخۆت نەکردووە.

  • без подписи

  • هاوڕێی ئازیز بمبورە کە لەم ماوەیەدا نەمتوانیوە وەڵامی ئەو نامانە بدەمەوە کە بۆ من نوسیون.دەزانم کە چەندێک منت بۆ گرنگە.لەڕاستیدا ئاگام لە هەموو ئەوکاتانەبوو کە پۆستە چیەکە نامەکانی دەهێنا بەڵام هیچ کات بوێری ئەوەم نەبوە بیان کەمەوە. بمبوورە بۆ ترسنۆکیەکەم. بەڵام پێویستە ئەوە بزانیت کە حاڵی من ئەم ماوەیە زۆر شپرزەو بێ سەروبەرە..هەرکاتێک کە بمەوێت کۆی بکەمەوە شتێک وەک هێزی کێشکردن بەخۆیەوە دەمنوسێنێت،لەوانەیە ئەمەوە بەلای تۆوە وەک بیانوو دیاربێت..کێ ئەزانێ لەوانەیە ئەوە خۆم بم کە بمەوێت خۆم بە شتێکەوە بگرم.. بەڵام پێم بڵێ ئایا لەو هەستە تێ دەگەیت کە لە هەموو شوێنێک بگونجێیت بەڵام سەر بە هیچ شوێنێک نەبیت؟ئەمە ڕێک حاڵی ئێستای منە. هیچ کاتێک وەک ئێستا بێ ئومێدنەبووم..هیچ کاتێک وەک ئێستا پێویستم بە کەسێک نەبووە کە لە تەنیشتمەوەبێت،ئەزانم لەوانەیە داواکەم زۆر بێ ئەدەبانە دیاربێت بەڵام لە ئێستادا زۆر پێویستم بەتۆیە.ئەگەر نەشتوانی هیچت پێ بکرێت تکایە تەنها لە تەنیشتمەوە بمێنەرەوە و لەگەڵمدا لەخەو هەڵبستە.بیرۆکەی ئەوەی هەموو ئەو رۆژانە هەڵدەستمەوە دەوروبەرم وەک ماڵێکی کۆنی جێهێلدراو وایە..هەستەکەم کە ڕۆحێکی نەفرەت لێکراوم و سزاکەم بەرگەگرتنی تەنهای ئەم شوێنەمە.دووبارە بمبوورە هیوادارم دڵە میهرەبانەکەت هیچ شتێکی هەڵەی لەخۆ نەگرتبێ دەزانم رۆشنای تۆ بۆ ئەم شوێنەی من زیادەڕەویە، زۆر قسەم هەڵگرتوە دەربارەی تەنهایم بۆتی باس بکەم..تکایە سەردانم بکە.

  • پێویستە تا چ ڕادەیەک کەسێکت خۆشبوێت تا بتوانیت پێی بڵێیت کە باش نیت؟

  • ئەزانم شتێک گۆراوە، دەربارەی ئەوەم پێ مەڵێ. پێمبڵی دەربارەی پەیمانەکان..هەمووی گاڵتەیەک بوو؟ -“چی گرنگیەکی هەیە زانینی؟” ..”گرنگە لە تێڕوانینم سەبارەت بەخۆم.. ئەوەی کە لەخەو دەرچوویەک نەبوومو بەقسەی خەڵەفاوێک باڵی خۆشەویستیم فێری فرین نەکرد. ئەوەی کە هەموو شتێ سپییەکی بێ گەردبوون. ئەوەی کە شتێک ڕوویدا و ئاراستەی تۆی لەمن پێچەوانە کردەوە.. بۆیە ئیدی لۆمەی خۆم ناکەم، لۆمەی تۆش ناکەم. لەوانەیە جار جار لۆمەی وێنەدانەوەی ئاوێنەکەم بکەم، لە هەموو کۆتایی ئێوارانی مانگی پوشپەڕ.”

  • ئەوکاتەی تێگەشتم کە تەنهابوون تەنیا بیرۆکەیەکە زۆر سەرسام بووم.چۆن دەکرێت بیرۆکەیەک هێندە قورسبێت قبوڵکردنی؟بۆچی هەموو ئەو ساتانە پێیان دەوتم تەنهایت کاتێک کەسێک تۆ قبوڵ ناکات؟کاتێک لە شوێنێکدا گوێ لە دەنگت ناگیرێت..؟چەمکی تەنهابوون لای من زۆر بچووک کرابوویەوە بە ڕادەیەکە بەرەو بیرۆکەی جیاوازببوونی بۆ دروست کردبووم.بەڵام جیاواز بوون هێندە سادە نییە…هەنێ جار لە شوێنێکدا.. لە خاڵێکدا تۆ کێشەکەیت.تۆ هەڵەکەیت، هەڵەیت کاتێک لە شوێنێکدا هی نابیستەکانە دەنگت دەردەبڕیت. هەڵەیت کاتێک لە سەردەمێکدا هی ئاڵوگۆرە خێرا تەقلیدەکانە چاوەڕێی قبوڵ کردنیت. تەنها نیت بەڵکوو ناتوانیت خۆت بگونجێنیت.ئەگەر دەڵێیت خۆگونجاندنم ئەبێت لەگەڵ گونجانی ئەواندابێت ئەوا پێم وایە لە سەردەمێکی هەڵەدا چاوەڕێی شتی زۆر لە بەرامبەرەکەت ئەکەیت. تەنهابوونت لە ئەستۆی خۆتدایە.ئەتوانیت بارودۆخەکان بەقاڵبی خۆت بدووریت.کەواتە تەنهابوون تەنیا بیرۆکەیەکە.

  • без подписи

  • без подписи