ھیچستان
Статистикаئێرە زبڵدانی مێشکی منە، ھەرچی بەکەڵکم نەیەت و پێمخۆشبێ، فڕێیدەدەمە ئێرەوە. @naridarbandi
- Последний пост
- 10 авг.
- Последнее чтение
- 14 авг.
- Постов за неделю
- 1
- Всего постов
- 20
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Криптовалюты (по похожим)
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 222
- 1/48двое суток
- 254
- 1/72трое суток
- 274
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
ماوەیەکە، هەر فیلم دەبینم و هەر فیلم دەبینم. کە لە ماڵەوەم، درەنگانی شەە فیلم دەبینم. کە لە کافێم، بەدەم ئیشەوە فیلم دەبینم. ڕۆژانە ٣-٤ فیلم دەبینم.یانی جۆرێکم لێهاتووە، لە دەرەوەش هەرچیەک دەبینم، وادەزانم دیمەنی فیلمێکە. هەرکەس دەبینم، دەیشوبهێنم بە کارەکتەرێک. یانی بەجۆرێک لە جۆرەکان ئەم ماوریە لەنێوان واقع و خەیاڵدا گیرم کردووە. فاک.
https://www.instagram.com/reel/DbtnUfDu_Bp/?igsh=dnkxNWNjbWp4aTRl
без подписи
سەردەمانێکیش کەسێکی پڕ ئومێد و ئینێرجی و سەرکەوتووبووین. بەھاوکاری حوکمەتی ھەرێمی کوردستان گۆڕاین بۆ کەسێکی نائومێد و لاواز و شکستخواردوو. ...
دەڵێن زیۆس، خودای خوداکانی یۆنان، باوکی خۆی، کرۆنۆسی لە ھەزارتوێیەکدا زیندانی کرد تا نەتوانێت ھەڵبێت. بەڵام دواتر کرۆنۆس ڕێگەیەکی دۆزییەوە و ھەڵھات و کوژراش. زیۆس بڕیاریدا گۆڕانکاری لەو زیندانەدا بکات، بڕیاریدا بەجۆرێک ئەو ھەزارتوێیە دروست بکاتەوە ھیچکەس نەتوانێت تێیدا ھەڵبێت. زیندانەکەی دروستکرد، ھەزارتوێکەی دروستکرد، بەجۆرێک کە لەدوای باوکی خۆی، ھیچکەسی دیکە نەیتوانی لێی ھەڵبێت. زیۆس بەمە دڵخۆشبوو و لەسەر دەرگای ھەزارتوێکە بە خەتێکی گەورە نوسی: کوردستان. ئەم زیندانە بەجۆرێکە، ئەگەر زیندانیەکیش بتوانێت ھەڵبێت، سودی نیە. چونکە ڕۆحی لەنێو زیندانەکەدا کوژراوە. ...
کوڕەکەم، من بیرم لێکردەوە کۆچ کردنیش سودی نیە. تۆ نیوەی ڕۆحت لەم وڵاتەدا کوژراوە. بە کۆچ کردن باش نابێت. دەبێت ھاوڵاتی ئەوێ بیت تا بزانیت ژیان چیە. دەبێت نەزانیت ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست چیە. دەبێت نەزانیت لە سەر ئەم ھەسارەیە جێگەیەک ھەیە بەناوی کوردستان و عێراقەوە. ...
ڕاستیەکە ئەوەیە کوردستان لە ھەرێمێکەوە گۆڕاوە بۆ یەک زێرابی گەورە. ئەمە پەیوەندی بە باشور و باکور و ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوەوە نیە، یەک پارچە کوردستان، گۆڕاوە بۆ زێرابێکی گەورە. ئەوانەیشی کە پێیان وایە ناوچەکەیان، گەڕەکەکەیان، شارەکەیان، خۆشە، یا گێلن، یا بەم زێرابە ڕاھاتوون. ...
لە کوردستان لەبەرژەوەندی مرۆڤە کە بیر نەکاتەوە. کوێرانە و بێ بیرکردنەوە بژی. ئێستا بچۆ ژورەکەت، تەنھا پێنج خولەک بیر لە ئایندەت بکەرەوە، بە ئەندازەی ٢٤ کاتژمێر خەمۆکی و نیگەرانی ڕووت تێدەکەن کە دەبینیت کۆتاییەکەی؛ بنبەستە. ناڕوونە. تەمومژە. ھیچ دیار نیە. یانی ئەم وڵاتە بەجۆرێکە، پێنج خولەک بیرکردنەوە لە ئایندە، یەکسانە بە ٢٤ کاتژمێر نیگەرانی و خەمۆکی. ...
جیلی ئێستە، باجی گەمژەیی جیلی پێش خۆی دەدات. جیلی پێشوتر باجی گەمژەیی پێش خۆی دەدات. جیلی داهاتوو باجی گەمژەیی ئەم جیلە دەدات. واتە تەنها شتێک کە لەم وڵاتە بەبێ کەموکورتی و ڕەهایی، نەوە بە نەوە بگوازرێتەوە؛ گەمژەییە.
без подписи
https://youtu.be/GZdObKmfvdw?si=q_XChErC-EXpyrHy
https://youtu.be/GZdObKmfvdw?si=q_XChErC-EXpyrHy
без подписи
گوتم:«ئێمە هەمیشە خۆشبەختین.» وە گێل بووم کە نەمکێشا بە تەختەکەیا. لەو ئەپارتمانە، تەماشای هەرلایەکت بکردایە، تەختە بوو بۆ پیاکێشان!. پاریس، ئاهەنگی بێکۆتا - ئێرنست ھێمینگوەی
بیرمە، ٢٠٠٥ لە یەکێک لە کەناڵە ناوخۆییەکان، یاریی کۆتایی مۆندیالی لاوان پەخش دەکرا. ئەرجەنتین و نێجیریا. هەڵبەتە من لە ٢٠٠٢ەوە، هاندەری ئەرجەنتین بووم. لەو یاریی لاوانەدا، یاریزانێکی لاو، دوو گۆڵی تۆمارکرد و ئەرجەنتین نازناوەکەی بردەوە. ئەو یاریزانە لاوە، لیۆ میسی بوو. لەو ساتەوە تا ئەمڕۆ، من هاندەری بووم. هیچ یارییەکی گرنگیم لەدەستنەچووە. گرنگ نەبوو کاتەکەی کەیە، ٤ بەیانیی ٦ی ئێوارە یا هەرکەی، مادام میسی یاری هەیە؛ منیش کاتم هەیە و دەیبینم. بەهۆی لیۆوە زۆرکات دڵخۆشبووم. زۆر چێژم بینی. هەندێککاتیش ناڕەحەت بووم و دڵتەنگیش. ئەو ساتانەی گۆڵی دەکرد و دەستی بۆ ئاسمان بەرز دەکردەوە، قاقام لێدەدا و ئەوکاتانەی بە نائومێدی یاریگای بەجێدەهێشت، چەند چرچێکی زیاتر ئەکەوتە نێوچاوم. من لەگەڵ میسیدا گەورە بووم. ئێستا کە لەم قۆناغەدا دۆڕاوە، ئەوەی ئازاری من دەدا دۆڕانەکە نیە، ئەو حەقیقەتەیە کە دەزانم ئیتر کاتی ماڵئاواییە.وە من پێشتر بەئێوەم وتبوو چەند ڕقم لە ماڵئاواییە؛ جا ئیتر چ یاریزانێکی دڵخوازبێت، یاخود خۆشەویستێک.!
وەک خوی ھەمیشەیی، بە پەرداخە چاییەکەی دەستێوە ڕۆشتە کەنار پەنجەرەکە و تەماشای ئاوابوونی ڕۆژی دەکرد. لەناکاو ئەو دێڕەی ساموێل بکتی کەوتەوە یاد کە بەو دواییانە خوێندبویەوە:« ھاوارە نەکراوەکان، ھێواش ھێواش دەبن بە چرچولۆچی سەر ڕوخسار!» و ... [سەر لە پەنجەرەکەوە دەباتە دەرەوە و ھاوار دەکات] ....
فیلمی The Odyssey نۆلان، ئەگەر دەرفەتتان هەبوو، بڕۆن لە سینەما بیبینن. ئەگەر سینەما نەبوو، لە تیڤی سەیری بکەن، تیڤی نەبوو، بە مۆبایل. مۆبایل نەبوو… چاوت دەرەهات لە یەکێکی قەرزکە بۆ ٣ کاتژمێر، چوزانم… بیبینە و ئەهـ
ئەمشەو فەڕەنسا دەرکرا، سبەیش ئەرجەنتین بیباتەوە، دوو سبەیش بلیتم بڕیووە سەیری فیلمە نوێکەی نۆلان بکەم. بەهـ بەهـ. من بەم هەموو دڵخۆشیە ڕانەهاتووم. دیارە هەڵەیەک هەیە.
خودا چین ئەم هەموو دێوە، لەدەوری ئەم پەری شێوە؟ - مەحوی
ئەم تراکە، لە زۆر دۆخی سەخت و دژواردا، بەڵکی من هاتووە. زۆرجار کە لە لێواری پەرتگا بووم و ویستومە خۆم هەڵبدەم، ئەم میوزیکە گەڕاندومیەتیەوە. بۆ ئازیزێکم نارد، بەکەڵکی نەهات… ئێستا دەیدەم بە ئێوە ڕەنگە ڕۆژێک، لە جێگەیەکدا بەکەڵکی ئێوە بێت… یا نەیەت. چوزانم… بەڵام بۆ ئێوە… Take it easy Slow down It’ll be alright…