tgindex
فۆبیا - Phobia

فۆبیا - Phobia

Статистика

بەپوچی ئەنوسم ' گەر گەشبینی لێم دوور کەوە

Последний пост
15 июл. 2025 г.
Последнее чтение
14 авг.
Постов за неделю
0
Всего постов
20
Тип
открытый
Язык
ku
В каталоге с
14 авг.
Подписчики
871
мало замеров
Замеров пока мало
Сутки
0
0,00%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
2 524
20 постов
Вовлечённость
289,8%
к подписчикам
Постов в день
0,0
всего 20
Упоминаний
0
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
1/48двое суток
1/72трое суток

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • کاتێک دڵت داڕووخاوە بیری ئەوە بکەرەوە کە یوسفی پێغەمبەر (علیە السلام) چەند ساڵ لە زیندانەوەبوون لە کۆتایدا بووە پاشا، ئەیوبی پێغەمبەر (علیە السلام) دوای نەخۆشی و هەژاری، خوا هەموو شتێکی پێدایەوە، تۆش دەتوانیت! صەبر بگرە، هێز لە خۆتدا پەیدابکە، و بزانە کە دوای هەر تاریکییەک ڕووناکی دێت، وە لە بیری مەکە کە خودا پەیمانی پێداویت بەوەی دەفەرموێت "وَاللَّهُ مَعَ الصَّابِرِينَ"(خوا لەگەڵ صەبرگراندایە) لە یادی ئەوانەی کە تێکۆشانیان کردووە و دەیکەن، لە یادی ئەوانەی کە بە صەبرەوە گەیشتوونەتە ئامانجەکانیان. منیش هەنگاوم نایە دواوە و سوژدەیەکم برد بە رب العالمين و داوای لێخۆشبوون و هیدایەیم لێکرد -کۆژین خالید

  • #ئایا_بمێنمەوە_یاخود_بڕۆم ڕۆژێک ویستم خۆم بکو*ژم بۆیە بڕیارم دا لەسەر چیایەکی بەرز خۆم بخەمە خوارەوە بڕیارەکەم دا و چومە سەر چیایەکی بەرز و بەرەو ڕووی جیهانێکی چۆڵ لەگەڵ خۆمدا دەمگوت (کە ژیان چیتر مانای نییە، تاریکی هەموو شتێکی داپۆشیوە و هیچ ڕووناکییەک نابینم. ) کاتێک کە قاچی چەپم کردە بۆشایی و ژێر پێم ڕووی لە زەوی، لەو کاتەدا بوو کە مێشکم بە ئاگا هاتەوە و یەکەم شت بیرم کەوەتە ئەوەبوو خودا دەفەرموێت: كُتِبَ عَلَيۡكُمُ ٱلۡقِتَالُ وَهُوَ كُرۡهٞ لَّكُمۡۖ وَعَسَىٰٓ أَن تَكۡرَهُواْ شَيۡـٔٗا وَهُوَ خَيۡرٞ لَّكُمۡۖ وَعَسَىٰٓ أَن تُحِبُّواْ شَيۡـٔٗا وَهُوَ شَرّٞ لَّكُمۡۚ وَٱللَّهُ يَعۡلَمُ وَأَنتُمۡ لَا تَعۡلَمُونَ (جە*نگ لەسەرتان بڕیار دراوه کەشتێکی گرانه لاتان (ئیماندار به جەسته لای گرانه بەڵام ڕۆحی پێی ئاسوودەیه بۆ بەرگری له ئیسلام و لابردنی کۆسپەکان) بەڵام لەوانەیه شتێکتان لا ناخۆش بێت کەچی خێر لەوەدا بێت، هەروەها لەوانەیه شتێکتان پێ خۆش بێت کەچی شەڕ لەوەدا بێت، بێگومان هەر خوا خۆی دەزانێت (خێر له چیدایە)، ئێوه نایزانن.) بەڵام لەم ساتەدا ئەم ئایەتە بۆ؟ خۆ من لە جە*نگدا نیم ئێستا بەڵکو لە کۆتایەکاندام بۆچی بیرم لەوە کردەوە؟ مێشکم ڕاستەوخۆ پێی سەبر تەنها چاوەڕوانی نییە، بەڵکو جۆرێک لە جیهاد و جە*نگێکی گەورەیە لەگەڵ نەفس و دونیا، لەو ساتەدا تەواو وەستام و هەنگاوێک هاتمە دواوە، دواتر مێشکم حەدیسێکی پێغەمبەری خودای پشان دام کە فەرمووی : "أفضل الإيمان الصبر والسماحة" ( باشترین ئیمان سەبر و لێبوردەییە) ئێ تۆ خاوەنی سەبری؟ بەمێشکم گوت ئەگەر خاوەنی سەبر بم چیم داوە لەم بەرزاییە؟ مێشکم ڕاستەوخۆ ئیمامی غەزالی پشان دام کە فەرمووی (دنیا وەک خاکێکی کشتوکاڵی وایە و بەری تێدا دەچێنی بۆ ئەوەی لە ئاخرەتدا بەربوومەکەی بخۆی) ئایا تۆ ئەو کارەت کردووە؟ ئیمامی غەزالی دەفەرموێت: "الصبر عند الصدمة الأولى" (سەبر لە یەکەم لێدانەکەیە). کاتێک مرۆڤ بەرەوڕووی تاقیکردنەوە دەبێتەوە، دەرفەتێکە بۆ پاککردنەوەی گیان و نزیکبوونەوە لە خوای گەورە. مێشکم گوتی ئەمجارە بیر لەو وتەی ئیبن قەیمی جەوزی کەرەوە کە دەڵێت: "فی القلب شعث لا یلمه إلا الإقبال على الله" (لە دڵدا پەرتەوازەیی هەیە کە تەنها ڕووکردنە خودا چارەسەری دەکات) کاتێک تاریکی دەورمان دەگرێت، ئەوە نیشانەیەکی ئەوەیە کە پێویستمان بە گەڕانەوە بۆ سەرچاوەی ڕووناکی هەیە. لە یەکەم تەماشادا کە پێ دەچێت خۆکو*شتن حەڵێک بێت، بەڵام لە ڕاستیدا درۆیەکی گەورەیە، زۆریش گەورە!مێشکم هێشتا شتەکانم بیر دەخاتەوە ئەم جارە ئایەتێکی خودای جیهانیانم بیر دەخاتەوە کە دەفەرموێت: "وَلَا تَقْتُلُوا أَنفُسَكُمْ ۚ إِنَّ اللَّهَ كَانَ بِكُمْ رَحِيمًا" (خۆتان مەکوژن و (یەکتر بەناحەق مەکوژن، کاتێک بێزاریی و بێتاقەتی ڕووتان تێدەکات یان تووشی زیانێک دەبن)، بەڕاستی خوا میهرەبانه پێتان) ئێستا کەواتە بۆم ڕوون بۆتەوە خۆکوشتن بەدەر لەوەی کە حەرامە، هەروەها وەڵامی هیچ کێشەیەک نییە. بە پێچەوانەوە، کۆتایی هێنان بەخۆم دەرفەتەکانی گۆڕان و بەرەوپێشچوون لەناودەبات، هەموو ئازارێک کاتی هەیە، هەموو سەختیـــیەک کۆتایی هەیە. مێشکم دووبارە قسە دەکات و دەڵێت : کاتێک دڵت داڕووخاوە، بە خوای بسپێرە، چونکە دەفەرموێت: "وَمَن يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَل لَّهُ مَخْرَجًا" (جا ئەوەی له خوا بترسێت و پارێزکار بێت، ئەوه خوا دەرووی لێ دەکاتەوە) دووبارە مێشکم پێی وتم : هەموو شتێک بەسەردا تێدەپەڕێت. ئەی بنی ادم تۆ بۆ هەتاهەتایی نامێنیتەوە لەم جیهانەدا. بەڵام کردەوەکانت، سەبر و پەیادکردنی هێزت بۆ ئایندە دەمێنێتەوە. بۆیە سەبرت هەبێت و لە نێو هەموو سەختیـــیەک نیعمەتی شاراوە هەیە، سەیری دەوروبەری خۆت بکە: هەناسە، چاو، پێ، دەست، خانەوادە، هاوڕێیان... هەموو ئەمانە دیاریی خوای گەورە نین بۆتۆ؟ ئێستا بە مێشکم گوت : من نا ئارامم کەواتە چی شتێک ئارامم دەکاتەوە؟ مێشکم پێی گوتم : ئەی بیرت چۆتەوە کە خودای گەورە دەفەرموێت : وَنُنَزِّلُ مِنَ ٱلۡقُرۡءَانِ مَا هُوَ شِفَآءٞ وَرَحۡمَةٞ لِّلۡمُؤۡمِنِينَ وَلَا يَزِيدُ ٱلظَّٰلِمِينَ إِلَّا خَسَارٗا (ئێمه له قورئان ئایەت و سوورەتانێك دادەبەزێنین، که ببێته هۆی شیفاو چارەسەر بۆ نەخۆشیه دەروونی و جەستەییەکان هەروەها ڕەحمەت و میهرەبانیش، بۆ ئیمانداران، بۆ ستەمکارو خوانەناسانیش تەنها زیادکردنی زەرەرو زیان نەبێت هیچی تر نی یە، هیچ بەهرەو سوودێکی لێ نابەن.) بۆیە ئامۆژگاری کۆتاییت دەکەم، بزانە کە هەموو تاقیکردنەوەیەک حیکمەتێکی هەیە. خوای گەورە دەفەرموێت: "وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ" (مژدە بدەن بە سەبرگران بدەن).

  • без подписи

  • ئەم وێنەیە؛ کە یەکەم وێنەی ژیانمە خۆم گرتبێتم، دەرگەی حەوشەی ماڵە کۆنەکەمانە، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی دوو هەزار. ئەوکات تەمەنم چواردە ساڵ بوو، دوو ساڵ لەو کچە دراوسێیەمان بچووکتر بووم، کە حەزمان لێک بوو. کە شووی کرد لە هەمان ساڵ، زۆر خەمم خوارد، دڵتەنگییەکمم به نووسینی چەند دێڕێک لەسەر تەکەی پاکەتێک کەمتر کردەوە. هەردووکیم ماون ئێستا، کامێرا و نووسراوەکەش. ئێستا نە دەرگاکە ماوە نە ماڵەکە، بە هۆی قەرزی زۆرەوە باوکم بە ناچاری فرۆشتی. لەوانەیە دە جاری تریش فرۆشتبێتی، بەڵام بەهۆی پاڕانەوەی خوشکەکانم، گریانی دایکم، ئولفەتی من بە گەڕەکەکە و تکا و ڕجای دراوسێکان پەشیمان دەبووەوە. لەم خانووە لەدایک بووم، هەراش و گەورە بووم. ئێمە زۆر زوو گەورە بووین، گەورەبوونمان بە ویستی خۆمان نەبوو. زەحمەتی ژیان و کەسابەت و گرانیی و شەڕەکانی براکوژی گەورەیان کردین... فۆتۆگرافیی بۆ من جگە لە هونەر، شەڕ بوو! شەڕ لەگەڵ ئەوانەی کە هەمیشە قسەکانیان دەهاتنەوە سەر ئەوەی کە تەیراوە خۆی چییە، تا بزانێ هونەر و هونەرمەند چییە. تا ئێستا زۆرم وێنە گرتوون، ڕاگرتنی چرکەساتی زۆر، چیرۆک و ڕووداوی زۆر. وێنەی زۆر کەسایەتیشم گرتووە، بە بەشێکی زۆری وێنەکان شانازی دەکەم، بەڵام بۆ بەشەکەی تر، شانازی زیاتر. چونکە باش دەزانم ئەوانەی وێنەم نەگرتوون، بۆ نەمگرتوون! ئەوانەی وێنەیان دەگیرێن، هەمیشە دەترسن. ترس لەوەی ئاخۆ دەبێ چۆن دەرچن لە وێنەکە! بەڕۆژ ئاکرەیی دەڵێ "مرۆڤ کاتێک وێنەی دەگیرێت، ڕووت دەبێتەوە!" ئەو کچەی کە شووی کرد و هەواڵی نازانم، هەمیشە داوای ئەوەی هەبوو وێنەیەکی بگرم. وێنەکە باگراوندێکی سادەی هەبێ، کراسێکی سپی و تەنوورەیەکی ڕەشی پۆشیبێت. یانیش تەنوورەیەکی سپی و کراسێکی ڕەش، نارنجێکیش لەنێو دەستەکانیدا هەبێت. ئەو وێنەیەی قەت نەگیرا، نەمگرت. جارێک دەمگوت پاتری مردووە، جارێک دەمگوت فیلمی لەسەر نییە، هەر جارە و بیانووێک، هەمووشیان درۆ بوون. ئاخر نەمدەزانی چۆن و لەکوێدا ئەم وێنەی بگرم. ئێستا ئەگەر لێم بپرسی حەز دەکەی وێنەی کێ بگریت، بێ دوودڵی دەڵێم ئەو کچە. ئەو کچەی کە چەند دەکەم ناوەیەکەیم بیر نایەتەوە. چی لەوە ناخۆشتر هەیە کە ناوێکت نەیەتەوە یاد؟ کەسێکم وێنە گرتووە لە چایخانەیەکەوە دەڕوانێتە نازانم چ شێتک. پیاڵەی چایەکەی بۆ دەمی بردووە و پێ دەچێ فڕێکی بچووکی لێ دابێت. وێنەکە هێندە ڕوونە کەس نازانێ لەمدیو جامی پەنجەرەکەوە گیراوە. حەز دەکەم ئێستا هەبێت و وێنەیەکی ئاوای بگرم، کە کووپێک چای لە دەست بێت و ڕووی لە شوێنێکی نادیار و دڵ و مێشکی لای من! - Omer karim

  • без подписи

  • دوعای خێرمان بۆ بکەن ، رەنگە قسەی ناخی یەکێکتان لەلای خوا گیرابێت ، هاورێیەکمان پێویستی بە دوعای خێرە تەندروستی باش نیە ، الحمدلله على كل حال

  • جەوەکەی خۆشە

  • ڕۆژێک لە ڕۆژان گەر کەسێک باسی بەدبەختی و چارەڕەشی خۆی کرد ، من بکەن بە نموونە بۆی .

  • без подписи

  • ئێستەش ئەتوانم بنووسم و ناخت ئاگر بدەم ، ئێستەش ئەتوانم وەک و جاران لەبری هەمووتان بنووسم ، بەڵام هەر ئەوکاتەی بەوە گەیشتم کە نووسین و دەردەدڵ و درکاندنی شتەکان تەنها خەمەگەلێکی زیاتر بۆ خۆم و ئێوە ئەهێنن بڕیارمدا کەم بنووسم ، ئێستا لە قۆناغێکی ژیانمدام تەنها ئەمەوێ بینەر بم ، تەنها ئەمەوێ بێدەنگ بم ، ئەتوانم زۆر شت بکەم ‘ ئەتوانم هێمنیتان لێ تێک بدەم ، ئەتوانم لەبری هەمووتان باسی خۆتان بکەم ، زۆر شت ئەتوانم بکەم بەڵام بڕیاری بێدەنگیم داوە ، هیوادارم ئەم قۆناغەی ژیانم ناچارم نەکاتەوە وەک و پێشوو لە دێڕێکدا بتانکووژم ، یاخود لە پارچە نوسینێکدا ژیانی تۆ کۆ بکەمەوە و تۆش بڵیی ( ئەمە ئەڵیی بۆ من نوسراوە و باسی من ئەکات ) دەمێکە ئومید ئەبەخشمەوە بە ئومێدی ئەوەی ژیان جوانتر بێت ، بەڵام هەر دێت و دێت ژیان زیاتر دەمگوشێت و بێ ئومێدم ئەکات ، لەغەوغای ژیان بەتاڵم بە ئەشقی خوداوە سەرقاڵم ، خودا مەهێڵە بگەڕێمەوە دۆخێک دەست بکەمەوە بە نووسین و بێ ئومێدی ، ئومێدم پێتە بێ هیوام ناکەیت ، نزا ئەکەم سەلامەت و ساغ و تەندروست باش بن هەموو لایەکتان ، ئەوەی لێرەیە گەر من نەبێت نیوەی من یان زیاتر تەنگ و چەڵەمەی بینیووە ، ئومێدم باشی هەمووتانە ، پێبکەنن ، بگەڕێن گەشت بکەن ، ژیانتان جوان بکەن ، ڕۆژەکان دەڕۆن ، مەهێڵن زەردەخەنە لەسەر لێوەکانتان بتۆرێن ، دروود بۆ هاوڕیکانم چەند ساڵە لەم چەناڵە بێزارکەرەی مندا بەرگەی پرتە و بۆڵەی منیان گردووە ، خۆشمەوێن .

  • ساڵێک دەڕوات و ساڵێک دێت ، هەموو شتێک لە تۆدا خراپتر دەبێت ئەی نیشتیمان ..

  • بێ جورئەت بۆ نەتبینی لەبەر تۆ من چۆن جەنگابووم

  • شەوێک پێم وت «ئەگۆڕێیت و ئەڕۆیت» ئینکاری ئەکرد -

  • چیرۆکی ئەم وێنەیە... ئەم وێنەیەم لە ڕۆژی مەولوودی ساڵی ٢٠١٧ گرتووە. ئەم منداڵە بۆیاخچییە، بێدەنگ دانیشتبوو و دەیڕوانییە جووڵە و پێڵاوەکانی خەڵکەکە. چاوەڕێی ئەوە بوو کەسێک قاچی بخاتە سەر سەندووقە تەختەکەی بەردەمی. کەس نەبوو. هیچ پێڵاوێکیش نەبوو. پێ نەدەچوو هیچ پارەی پێ بێت نیوەڕۆ شتێک بخوا. وا دەردەکەوت. تا نیوەڕۆ لەوێ بووم، ئەوەی کە دەبەخشرا، چکلێت و شەربەت بوون. ئەوانەی نەدەخوارد. پێ دەچوو برسییەتییەکەی لەوانە زیاتر بووبێت. پیاوێکی کەتە و خڕەی قژپڕ، لە سەیارەیەک بە چەندین عەلاگەوە دابەزی. ئەوانەی لێی نزیک بوون، سەرە و دانەیەکی پێیان دا. ئەو منداڵەش لێی نزیک بووە و دانەیەکی لێ وەرگرت. هەڵیپچڕی و دەستی بە خواردنی دوو شیش کەبابەکە کرد. کە تەواو بوو، دارێکی لەگیرفانی دەرهێنا و ددانەکانی پاک کردنەوە. من نانم نەخواردبوو، بەڵام بە دیتنی ئەو تێر بووم. ئاگاتان لەوانەی سەر زەوی بێ ، ئەوەی لە ئاسمانە ئاگای لێتانە . - Omer Karim

  • وەسیەتی کچێکی مناڵ پێش شەهید بوونی. سڵاو من ناوم هایا و ئێستا وەسیەتنامەکەم دەنووسم 1- پارەکەم: 45 دینار بۆ دایکم، 5 بۆ زینە، 5 بۆ هاشم، 5 بۆ داپیرەم، 5 بۆ پۆرە هیبە و 5 بۆ پورە مەریەم، 5 بۆ مامە عەبدۆ و پورە سارا. 2- یاری و هەموو شتەکانم: بۆ هاورێکانم، زینە، ڕیمە، منە و ئەمەل. 3- جلەکانم: بۆ کچەکانی مامم و ئەگەر شتێک مایەوە ئەوە بە خەلکی تر ببەخشن. 4- پێڵاوەکانم: ببەخشین بە هەژاران و لێقەوماوان، بێگومان دوای شۆردنییان.

  • گابریل گارسیا مارکز، دەیگێڕێتەوە، لە گوندێک پیاوێک لە خۆڕا لە بەردەم دو منداڵ و ژنێک گوتی، "ھەستدەکەم شتێک دەقەومێ"، لەوکاتە ژنەکە رۆشتە قەسابخانە بەو نیەتەی یەک کیلۆ گۆشت بکڕێ، بەڵام بە قەسابەکەی گوت دو کیلۆ گۆشتم دەوێ، چونکە دەڵێن "شتێک دەقەومێ". دواتر کەسێک ھات قەسابەکە پێیگوت دەڵێن، شتێک دەقەومێ، کابرا سێ کیلۆ گۆشتی کڕی، تا وای لێھات خەڵک گشتی دەستیان کرد بە گۆشت و، ئازوقە کڕین و ھەمویان کۆبونەوە و دەیانگوت، شتێک دەقەومێ. وای لێھات چۆلەکە بھاتبا سەردارێک دەیانگوت، ئەمە سەعاتی قەومانە نزیکەو ھەرگیز چۆلەکە لەم کاتە بەم شێوەیە نەھاتوە مەگەر ھەواڵی قەومانەکە نەبێ، کاتێ کۆببونەوە لە دەوری یەکتر، لە دوای نیوەڕۆ کە وەرزی ھاوین بو گەرما بوو، دەیانگوت ھەرگیز گەرمای وا نەبوە لەم گوندە، ئیتر بەبێ ئەوەی ھیچ بقەومێ، خەڵک ئەم گوندەیان چۆڵ کرد و خۆیان روداوەکەیان قەوماند.

  • “ لەگەڵ بڵاو بونەوەی ناشرینیدا ئەدەب بووە بە شتێکی گاڵتەئامێز “

  • گەشتی هەسارەی مەریخ. کات : ٣:٢٨ خولەک بە کاتی زەوی ، شوێن : هەسارەی مەریخ بەروار : ١٨/٤/٣٧٨٥ی زاینی بە ڕۆژ ژمێری زەوی نزیکی ١١ کاتژمێرە ئێمەی گەلی کورد و هەرێمی کوردستان وەک و هەموو گەلانی دونیا زەویمان بە جێهێشتوە ، بە ١٢ هەزار کەشتی ئاسمانی کە هەر کەشتیەک ٥٠ هەزار مرۆڤ دەگرێت ، گواستراینەوە لە زەویەوە بۆ هەسارەی مەریخ ، بۆ ئەوەی ئاشنای ژیان کردن بین لەوێ ، هەر لەگەڵ دابەزین لە وێستگەی بۆشای ئاسمان بە سێ زمان ، ئینگلیزی و عەرەبی و فەڕەنسی نوسرابوو بەخێر بێن بۆ هەسارە تازەکەمان ، بە کوردی قسەمان کرد و هیچ کەس تێنەگەشت لێمان و پێمان وترا بە عەرەبی قسەبکەن ئێوە هاوڵاتی عێڕاقین ، دوای ئەوەی لە وێستگەکە کاروبارمان تەواو کرد و گوازراینەوە بۆ ماڵە تازەکانمان ، هەر کە چوینە ماڵە تازەکانمانەوە ، کاک ئەحمەدی دراوسێمان کردی بە دەنگە دەنگ و وتی من دوو خێزانم هەیە و نابێت یەک ماڵم پێبدرێت ، ئەبێت دوو یەکەی نیشتەجێ بونم پێبدرێت ، کاک عوسمانیش دەیوت خانوەکەی من دوو قات و ژێرزەمینیشی هەبووە ڕازی نیم بەم خانووە ، کاک جەمالیش ئەیوت من لەسەر زەوی خانوەکەم ڕوو لە خۆر بوە ئەمەی ئێستا پشتی لێیەتی من بەمە ڕازی نیم ،سەرۆکەکانیشمان بەدوای شوێنێک ئەگەڕان بیکەن بە ( دێگەڵە ) نە سەوز قبوڵی بوو لە شوێنێک بژیەت زەردی تێدابێت ، نە زەردیش قبوڵی بوو لە شوێنێک بژیەت سەوزی تێدابێت ، هەر زوو کوردێکی باکور داوای ئەوەی ئەکرد ببرێتە ئەو شوێنەی میلەتی تورکی تێدایە ، لە کوردێکی ڕۆژهەڵاتیشم بیست ئەیوت بمبەنەوە لای ئاغاکانم ، دوای ٤ کاتژمێر بەرەیەک دەستی گرت بەسەر وێستگەی کارەبای ناوچەکە ، فەرمانگەی ئاویش دەستی بەسەردا گیرا ، لە فەرمانگەکاندا وەرگرتنی کارمەند بوو بە واستە کردن دامەزراندن کرا بە خزمایەتی هەموو خزمەت گوزاریەکان باجی خرایە سەر و قۆڕخ کرا بۆ بنەماڵەی جیا جیا ، خەڵەکەکەش لە جیاتی ئەوەی بێلایەنی خۆیان بسەلمێنن و یەک بگرن و هاواربکەن بڵێن ئەوە مافی گشتیە و ئەبێت بە خۆڕای بێت و لە خزمەتی ئێمەیا بێت ، پۆل پۆل هەر خێزانە و لایەنێ بەرەیەکی ئەگرد و چاویان لەوانی تر سور ئەکردەوە ، لەسەر شوێنی مزگەوت بوو بە شەڕ ، کۆمەڵێک ئەیانوت ئەیکەین بە کڵێسا ، کۆمەڵێکی تر ئەیانوت ئەیکەین بە حوسەینیە ، جادەکان بە ناوی سەرکردەکانی زەویەوە ناونران ، جادەی شێخ فڵان ، ناوچەی فڵان بەگی کوڕی فڵان ، جوت سایدی شیخ فڵانی کوڕی فڵان ، هەر زوو لایەنێک پەیمان نامەی لەگەڵ وڵاتێکی تردا بەست ، ڕازی بوو بەوەی هەموو داهاتی خەڵکەکەی بۆ ئەو وڵاتە بێت تەنها ئەو وڵاتە پارێزگاری لەم بەرەیە بکات و لەکاتی شەڕدا هانای بۆ بەرێت ، لایەنەکەی تریش لەگەڵ وڵاتێکی تردا پەیمان نامەی بەست و ئەویش بە هەمان شێوە داهاتی وڵاتەکەی ڕادەست کرد ، هیچ کەسێک نەبوو هەوڵی ئەوەبدات دەنگمان یەک بخات و بمانکات بەیەک ، هەمووان لەهەوڵی ئەوەدا بوون بیسەلمێنن لە براکەی بە هێزترە ، بێکاری ڕوی لێکردین ، نەهامەتی ، بایکۆت ، موچەی بڕدراوە ، سامانی میلەت قۆڕخکرا ، وردە وردە لە ناوچەکەی خۆمانەوە گەنجەکانمان بە قاچاخ دەڕۆشتنە ئەو ناوچانەی هی نەتەوەی تر بوون ، ئیتر بۆم دەرکەوت تاکە کێشەی ئەم خەڵکە خۆیەتی ، هیچکەسێکمان ئەوی ترمان قبوڵ نیە ، هەر یەکێکمان سیخوڕین بەسەر ئەوی ترمانەوە ، ئێمە نەک هەرێمێک بەڵکووو ئۆقیانووسێک بەشمان ناکات و هیچکات لە ئاغایەتی و دەرەبەگایەتی ناکەوین ، هیچ کەسێک هەوڵنادات بیرۆکەی خۆی بگۆڕێت ، هەمووان لە هەوڵی ئەوەداین بیرۆکەی بەرامبەرمان بگۆڕین گەر ئەم هەسارەیەش جێ بهێڵین ، هەرگیز کەسمان ئاسوودە نابین ، ناتوانین پێکەوە خۆشبەخت بژین ، هەر یەکێکمان خۆی لە ئەوەی تر پێباشترە ئێمەی گەلی کورد ، هەڵگری پاسپۆرتی عێڕاقین ، کە لە ڕیزبەندی پاسپۆرتەکانی جیهاندا لە سێیەم خراپترین پاسپۆرتەکانی جیهانە ، ئەو فلیپینەی تۆ بە تەنزەوە باسی دەکەیت ، ئەو پاکستان و هندەی تۆ پێیان ڕادەبوێری ، ئەو مالیزیا و عەرەبەی تۆ گاڵتەیان پێدەکەی ، ١٠٠ هێندەی تۆ لە وڵاتەکاندا ڕێزی لێدەگیرێت و خاوەنی قورسای و سەنگی خۆیەتی ، دەی لە کۆتایدا ، کەس نەڵێ کورد مردووە هههه. Emad Tariq -

  • گەر مرۆڤ یەکەمین خۆشەویستی خۆی دۆڕاند، ئیدی تا مردن بونەوەرێکی دۆڕاوە. ...

  • پرسیارت لێ کردم ئاخۆ مانای چیە ئەگەر شێت بیت ؟ " شێتی بریتییە لەوەی نەتوانیت بیرۆکەکانی خۆت بگەیەنیت وەک ئەوە وایە لە وڵاتێکی غەریبە بیت دەتوانی گشت ئەو شتانە ببینی کە ڕوودەدەن لە چواردەورەت و لێیان تێبگەی ، بەڵام بێ توانایت لەوەی ڕونیبکەیتەوە لەوەی چیت پێویستە بیزانیت یاخود یارمەتی بدرێیت ، چونکە تۆ لەو زمانە تێناگەی کە لەو وڵاتە قسەی پێ دەکەن . «ئێمە هەموومان هەستمان بەوە کردوە » «ئێمە هەموومان بە هەر رێگەیەک بێت شێتین » لە کتێبی: ڤیرۆنیکا بڕیار دەدات بمرێت. Art work by - Unknown