دەنگی زانکۆ
Статистикаهەمیشە پێشەنگین لەهەواڵەکان و لە خزمەتی قوتابیانین @kamaranbalaki @Farhang_Fakhr
- Последний пост
- 12 авг.
- Последнее чтение
- 14 авг.
- Постов за неделю
- 1
- Всего постов
- 22
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 1 889
- 1/48двое суток
- 2 164
- 1/72трое суток
- 2 334
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
پیرۆز بێت
без подписи
без подписи
без подписи
بیری ئەم دیمەنانە ناکەن
جەماحەتێک دەڕۆنە ئوردن ٥ کوڕو ١ کچە چوارشەمەی بەڕێ دەکەون پاسەپۆرت vip بە دو سێ سەحاتی تەواو دەبی ڤیسەکەش زۆر هەرزانە ئەوان لۆن لێدەدەن لە ئوردن دەخینی مەسرەف هەموی لەسەرەوانە ڕۆژانە پارەت دەدەنێ بەس یەک کورسی مایە لۆ یەک کچ ئەوجە پێویستمان بە کچیە کێدەیەوێ بابێت بەس لەو بەشانە بیت (هەندەسە مەدەنی ، ئایتی ،میدیا ، موحاسەبە)
без подписи
سۆران میوانداری گەورەترین پاڵەوانیەتی شەترەنج دەکات لە ۱٦ی ئاب یادی لەدایکبوونی سەرۆک بارزانی بۆ ئەو کەسانەی ئارەزوومەندن پەیوەندی بەم ژمارەی خوارەوە بکەن. +9647507074070
5 ی 9 یەکەم ڕۆژی دەستپێکدنەوەی ساڵی نوێی خوێندنە لە زانکۆی سۆران. سەرچاوە: عادل زانکۆ ڵاین
هات .... دەست پێکردنەوەی دەوام
📢 ئاگادارییەک لە ناوچەی زانکۆ و پەیمانگاکانی لقی سۆرانی یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان ناوچەی زانکۆ و پەیمانگاکانی سەر بە لقی سۆرانی یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان، بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆلێژی تەکنیکی سۆران هەڵدەستێت بە کردنەوەی: ✨«خولی کۆمپیوتەر» ✨ خولەکە لەلایەن مامۆستایان هەر یەکە لە -(م.حمرین سیامند)دەرچووی بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری - (م.کامەران شاکر)دەرچووی بەشی کۆمپیوتەر بەڕێوەدەچێت و لە کۆتای خولەکە لە مەڕاسیمێکی شایستە بڕوانامە دەبەخشرێت بە سەرجەم قوتابیان. خولەکە ئەم بابەتانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت: 🔹ئاشنابوون بە بەشەکانی کۆمپیوتەر و سیستەمی ویندۆز (Windows) 🔹کارکردن لەسەر بەرنامەکانی ئۆفیس (Word, Excel, PowerPoint 🔹ئامادەکردنی ڕاپۆرت و سمینار و فۆرم و خشتەی زانیاری وCV 🔹دروستکردنی فۆرمی ئەلیکترۆنی (Google Forms) بۆ کۆکردنەوەی زانیاری و ڕاپرسی. 🔹ناسینی ئامرازە دیجیتاڵییەکانی وەک Canva بۆ دیزاینی سادە زانیارییەکانی خولەکە: 🗓دەستپێکی خول بەرواری:(١/٨ بۆ ماوای سێ هەفتە ، هەفتەی ٢ ڕۆژ) ⏰کاتژمێر (9ی بەیانی تاکو کاتژمێر ١٢:٣٠ نیواڕۆ ) بە ٢ گرووپ 🏛️شوێن: کۆلێژی تەکنیکی سۆران(تاقیگەی 5 کۆمپیوتەر) 🔴خولەکە بە خۆڕاییە ئەو قوتابیانەی کە خۆیان تۆمار کردبوو لوە فۆڕمەکە جۆینی ئەم چەناڵە بکەن https://t.me/+AGskAtiUgMliYTMy
ئەمڕۆ سێشەممە 28ـی تەمموزی 2026، (هەندرێن ڕەمەزان عەبدوڵڵا) قوتابی بەشی پەرستاری ( سیستەمی دیبلۆم بەکالۆریۆس) و دەرچووی بەشی پەرستاری (دیبلۆم) ئەمڕۆ بە کارەساتێکی دڵتەزێن کۆچی دوایی کرد بەناوی ڕاگرایەتی و سەرۆکایەتی بەشی پەرستاری پرسە و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی کەسوکار و بنەماڵەکەیان دەکەین...
ئاگادارییەک بۆ بەشداربووانی خولی «کارسازی» سڵاو و ڕێز هەڤاڵان، وەک ئاگادارن، بەیانی دووشەممە (٢٧/٧/٢٠٢٦) کاتژمێر ١٠:٠٠ی سەرلەبەیانی، خولی «کارسازی» لە کۆلێژی تەکنیکی سۆران دەست پێدەکات. خولی ئەمجارە بە مەراسیمێکی شایستە و بە ئامادەبوونی بەڕێزان : کاک نەزیر شەهاب – بەرپرسی لقی سۆرانی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان د. سیروان – ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران ستافی ناوچەی زانکۆ و پەیمانگاکان داوا لە هەموو بەشداربووانی خۆشەویست دەکەین، بۆ ڕێکخستنی کارەکان و پێشوازی، کاتژمێر ٩:٣٠ی سەرلەبەیانی لە کۆلێژی تەکنیکی سۆران ئامادە ببن. بە هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک!
📢 ئاگادارییەک لە ناوچەی زانکۆ و پەیمانگاکانی لقی سۆرانی یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان ناوچەی زانکۆ و پەیمانگاکانی سەر بە لقی سۆرانی یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان، بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆلێژی تەکنیکی سۆران هەڵدەستێت بە کردنەوەی: ✨ «خولی کارسازی» ✨ خولەکە لەلایەن مامۆستای بەتوانا (م. زرار محسن) بەڕێوەدەچێت و لە کۆتای خولەکە سوپاس و پێزانین دەبەخشرێت بە سەرجەم قوتابیان. خولەکە ئەم بابەتانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت: 🔹 دید و تێڕوانینی جیاواز (فێربوونی شێوازی بیرکردنەوەی جیاواز (Thinking Outside the Box) بۆ بینینی دەرفەتە شاراوەکان لە بازاڕدا و گۆڕینی ئاڵۆزییەکان بۆ بیرۆکەی نوێ.) 🔹 تەکنیکەکانی نوێکاری (ناسینەوە و بەکارهێنانی ئامراز و ڕێگە هاوچەرخەکان بۆ گەشەپێدانی بیرۆکەکان، جیاوازبوون لە ڕکابەرەکان و پێشکەشکردنی بەرهەم یان خزمەتگوزاریی نوێ.) 🔹 داڕشتنی بزنس پلان (Business Plan) (هەنگاوەکانی نەخشەڕێژکردن و داڕشتنی پلانێکی کرداری بۆ پڕۆژە، لە دیاریکردنی ئامانج و بازاڕی ئامانجدارەوە تا دەگاتە بەڕێوەبردنی دارایی و سەرکەوتنی پڕۆژەکە.) 📅 زانیارییەکانی خولەکە: بەروار: ۲۷ و ۲۸ی ئەم مانگە (بۆ ماوەی دوو ڕۆژ) شوێن: کۆلێژی تەکنیکی سۆران(هۆڵی کارگێری کار) ژمارەی بەشداربووان: تەنها ٥۰ قوتابی (پەلە بکە لە تۆمارکردن، ژمارەی بەژداربوان سنوردارە) خولەکە خۆراییە بۆ بەژداری کردنتان ئەم فۆرمەی خوارەوە پر بکەنەوە https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSeUV9h3AEjBeFz-Z-HpxxSXMJ5SkI6X74qAp-NawwiEtO1oBg/viewform?usp=header
без подписи
ڕاگەیاندنی خولی ڕۆشنبیری تەندروستی لقی سۆرانی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی دەوڵەت، خولێکی تایبەت بە ناونیشانی: «ڕۆشنبیری تەندروستی؛ نەخۆشییە دەرونی و جەستەییەکانی هەرزەکاران و فریاگوزاری سەرەتایی»بۆ قوتابیان و لاوانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕادەگەیەنێت. خولەکە لەلایەن کۆمەڵێک دکتۆری شارەزا و لێهاتوو بەڕێوەدەبرێت و ئامانجی بەرزکردنەوەی هۆشیاری تەندروستی و فێربوونی بنەما سەرەتاییەکانی فریاگوزارییە. ناوەرۆکی خول: * فریاگوزاری سەرەتایی (First Aid) * هێنانەوەی دڵ (CPR) * چارەسەری خنکان (Choking) * یارمەتی سەرەتایی بۆ مارپێوەدان * مامەڵەکردن لەگەڵ شکان و برین * ناساندنی نەخۆشییە دەرونی و جەستەییەکانی هەرزەکاران * ڕێگری و هۆشیاری سەبارەت بە نەخۆشییە گوازراوەکان * بنەماکانی خۆراکزانی و خۆراکی تەندروست ⏳ ماوەی خول: یەک مانگ 📅 کاتی بەڕێوەچوون: هەفتەی دوو ڕۆژ بۆ بەژداربوون، دەتوانن لە ڕێگەی ئەم فۆڕمەوە خۆتان تۆمار بکەن. https://forms.gle/svBNXjUcVWGghaobA تێبینی: ژمارەی بەژداربووان سنووردارە و تەنها یەکەم ٥٠ کەسی سەرەتا کە خۆیان تۆمار دەکەن، وەردەگیرێن.
پادشای تۆپی پێ بەهۆی تۆوە تۆپی پێمان خۆشویست، سوپاس بۆ هەموو شتێک، تۆ هەر بە گەورەیی دەمێنیتەوە تا ئەبەد.
بۆ ئەم نازناوە دڵتەنگ نین بۆ کۆتای تۆپی پێ دڵتەنگین💔🥺
без подписи
پاشا