رێگای زانکۆ
Статистикаتایبەت بە هەواڵەکانی قوتابیان لە زانکۆ و پەیمانگاکان وە ئێمە وەک پەیجی رێگای زانکۆ ئامەدەین بۆ گۆرینەوەی رێکلامی بازرگانی هەر کەسێک و لایەنێک خوازیارە با نامە بنێرێت . 07503627253
- Последний пост
- 14 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 6
- Всего постов
- 23
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 1 305
- 1/48двое суток
- 1 495
- 1/72трое суток
- 1 612
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
ئەوایلی پەیمانگا پزیشکیەکان بۆ کام قسم بەرز دەکرێنەوە یەکەم و دووەم و سێیەمی بەشی سڕکردن لە پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی بەرز دەکرێنەوە بۆ کۆلێجی بێهۆشکاری یەکەمی بەشی سڕکردن لە پەیمانگای تەکنیکی هەولێر بەرز دەکرێتەوە بۆ بەشی زانستی کیمیا ، دووەم و سێیەمیش بۆ بەشی چارەسەری سرووشتی بەرز دەکرێنەوە یەکەمی بەشی دەرمانسازی بەرز دەکرێتەوە بۆ کۆلێژی دەرمانسازی ، دووەم و سێیەم بەرز دەکرێنەوە بۆ شیکاری نەخۆشیەکان یەکەمی بەشی پەرستاری ددان بەرز دەکرێتەوە بۆ بەشی پزیشکی ددان ،دووەم و سێیەم بەرز دەکرێنەوە بۆ زانست بایۆلۆجی یەکەم و دووەم و سێیەمی بەشی پەرستاری، پەرستاری منداڵان ، پەرستاری ژنان و منداڵبوون لە سەرجەم سنوورەکانی پارێزگای سلێمانی بەرز دەکرێنەوە بۆ کۆلێژی پەرستاری یەکەم و دووەم و سێیەمی بەشی پەرستاری و پەرستاری ئافرەتان و لەدایکبوون و تیشک و تەندرووستی کۆمەڵ و چاو سەرجەم سنوورەکانی پارێزگای هەولێر بەرز دەکرێنەوە بۆ کۆلێژی چارەسەری سرووشتی یان تەندرووستی گشتی یەکەم و دووەم و سێیەمی شیکاری نەخۆشیەکان بەرز دەکرێنەوە بۆ کۆلێژی تاقیگەی پزیشکی یان شیکاری یەکەمی پەیمانگای تەکنیکی کۆیە لە بەشی شیکاری نەخۆشیەکان بەرز دەکرێتەوە بۆ مایکڕۆبایۆلۆجی پزیشکی دووەم و سێیەمیش بەرز دەکرێنەوە بۆ کۆلێژی شیکاری یەکەم و دووەم و سێیەمی پەیمانگای ڤێتەنەری بەرز دەکرێنەوە بۆ پزیشکی ڤێتەنەری https://t.me/regaizanko
داواکاری پێشکەشکردن بۆپرۆسەی گواستنەوە و بەش گۆڕین سبەینێ کۆتای دێت ، ئەوانەی داواکارییان پێشکەش کردووە دەدرێنەوە، زانکۆ و پەیمانگاکان هەتا 1ی9 وەڵام سەرجەم داواکاری گواستنەوە و بەش گۆڕین دەدەنەوە واتە تۆ لەسبەینێوە ناتوانی داواکاری پێشکەش بکەی بۆ گواستنەوە یان بەش گۆڕین تەنها وەڵامی داواکارییەکان دەدرێتەوە. https://t.me/regaizanko
без подписи
لەوانەیە ئەو وتەیەی بەدوایدا دەگەڕێیت، لێرە چاوەڕێت بکات… 🖤 تەنها یەک کلیک… لەوانەیە چەنالێک بدۆزیتەوە کە هەموو ڕۆژێک قسەی دڵت دەکات🖤 👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻 https://t.me/wtay_nax
کارەباییات و پەردەی زێبرای ئازادی، هەموو جۆرە پەردە و پێداویستییەکانی کارەبایی بە کوالێتی بەرز و نرخێکی گونجاو پێشکەش دەکات. بۆ جوانکردن و ڕازاندنەوەی ماڵ و شوێنی کارەکەت. ٠٧٥٠٣٣٦٠٠٦٢
ئاگادارى سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانى پۆلی ۱۲ى ئامادەیی دەکەینەوە، ڕۆژانە ،لە رێگەى ئەو لینکەی خوارەوە پرسیارو وەڵامى تاقیکردنەوە وزاری ساڵى خوێندنى (2025-2026) خولی دووەم بڵاو دەکرێتەوە. https://bit.ly/4xwnTSP تێبینى:- ڕۆژانەى تاقیکردنەوەکان پرسیار و وەڵامى تاقیکردنەوەکان نوێدەکرێتەوە ، تاقیکردنەوەی ئەمرۆی بابەتی (زیندەزانى و مێژوو) دانراوە وەزارەتى پەروەردە_ لێژنەى باڵاى تاقیکردنەوە گشتییەکان
بۆ ئەوانەی خوازریان لە بەشی وەرزش بخوێنن لە زانکۆی سۆران ئەتوانن ئێستا فۆڕم پێشکەش بکەن بۆ ئەوانەی خولی دووەمیشیان هەیە. https://t.me/regaizanko
نوسینگەی ئەندازیاری پایار https://www.facebook.com/share/p/1JZuwuFr8b/?mibextid=wwXIfr
یەکەم تاقیکردنەوەی وزاری خولی دووەمی پۆلی12ـی ئامادەیی تـەنـهـا 4 ڕۆژ مــاوە بەهیوای نمرەی بەرز و سەرکەوتن ان شاءاللە . . . 🤲 https://t.me/regaizanko
«بەبێ هیچ بڕە پارەیەک پشتگیری بە دەرچوان دەدرێت» لە چوارچێوەی پرۆسەی دامەزراندن بە گرێبەست بە لەجێ دانان لەسەر میلاکی وەزارەتمان و ئەو ڕێکارانەی بۆ کێبڕکێی هەڵبژاردنی پێشکەشکارانی شایستە بە سیستمێکی دادپەروەرانە پەیڕەو دەکرێن؛ بە بەڕێزتان ڕادەگەیەنین کەوا هەر دەرچوویەکی زانکۆ کە داوای پشتگیری دەکات بۆ مەبەستی سەرەوە لە بەرامبەر پێدانی نوسراوی پشتگیری هیچ بڕە پارەیەکیان لێ وەرنەگیرێت، چونکە پشتگیرییەکە تەنها بۆ مەبەستی پێشکەشکردنە. پشتگیری دەرچوون یەکێک لەو دیکۆمێنتانەی داواکاراوە پێوستە ساڵی دەرچون و ریزبەندی دەرچون و کۆی گشتی نمرە لەناو پشتگیری دەرچون بنوسرێت.
🔴 لەچوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆکی زانکۆی گەرمیان بۆ بوژاندنەوە و گەشەی زانستیی زانکۆ، توانرا ڕەزامەندی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ کردنەوەی بەشی (Biomedical science) لە کۆلێجی زانست بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧) وەربگیرێت. بەوبۆنەیەوە، (پرۆفیسۆر د.ئاراس فەریق زەینەڵ) سەرۆکی زانکۆ، سوپاس و پێزانین ئاراستەی هەریەکە لە (د.ئارام محەمەد قادر) وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و (د.محەمەد حسێن) بەڕێوەبەری گشتی دەزگای دڵنیایی جۆری وەزارەت دەکات، کە هاوکار و پاڵپشتبوون لە کردنەوەی بەشەکەدا. https://t.me/regaizanko
🔴بەشی تەکنەلۆژیای فێرکردن: لە کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور کرایەوە📝 https://t.me/regaizanko
بەشی “کاری کۆمەڵایەتی” لە زانکۆی راپەڕین کرایەوە لە چوارچێوەی پلانی ستراتیژیی گەشەپێدان و فراوانکردنی زانکۆدا، زانکۆی راپەڕین کردنەوەی بەشی زانستی کاری کۆمەڵایەتی لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان بۆ ساڵی خوێندنی 2026-2027 رادەگەیەنێت. https://t.me/regaizanko
بەشی“تەکنۆلۆژیای پەروەردەیی” لە زانکۆی راپەڕین-کەمپەسی قەڵادزێ کرایەوە لە چوارچێوەی پلانی ستراتیژیی گەشەپێدان و فراوانکردنی زانکۆدا، زانکۆی راپەرین کردنەوەی بەشی زانستی تەکنۆلۆژیای پەروەردەیی لە کۆلێژی پەروەردە لە کەمپەسی قەڵادزێ بۆ ساڵی خوێندنی 2026-2027 رادەگەیەنێت. https://t.me/regaizanko
د. سەیوان عەلی، بریکاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "دواخستنی تاقیکردنەوەکان زۆر قورسە، نزیکەی 40 رۆژیش وەکو کاتی پێویست بە قوتابییان دراوە بۆ ئەوەی پێداچوونەوە بە وانەکاندا بکەن". بریکاری وەزارەتی پەروەردە دەڵێت، ئەوان ناتوانن تاقیکردنەوەکان دوابخەن، چونکە دواخستنی تاقیکردنەوەکان کێشە بۆ تەواوی رێڕەوی دەرچووانی 12ـی ئامادەیی و دەستپێکردنی زانکۆلاین و وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان دەستپێدەکات. د. سەیوان عەلی گوتی: "بابەتەکە زنجیرەییە و بەشێکیشی پەیوەندی بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییەوە هەیە، ئەوانیش دەیانەوێت تاوەکو مانگی 9 ناو و زانیاری هەموو دەرچووانی پۆلی 12یان لەبەردەست بێت". https://t.me/regaizanko
🔴بریکاری وەزارەتی پەروەردە ✅ناتوانین تاقیکردنەوەکان دوابخەین ، چونکە دواخستنی تاقیکردنەوەکان کێشە بۆ تەواوی ڕێڕەوی دەرچووانی 𝟏𝟐ـی ئامادەیی و دەستپێکردنی زانکۆلاین و وەرگرتنیان لە زانکۆکان دەستپێ ئەکات. https://t.me/regaizanko
🔴د.ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە ڕایگەیاند، بە دواخستنی دوو سێ ڕۆژی تاقیکردنەوەکان هیچ شتێک ناگۆڕێت، بۆیە ڕۆژی سێشەممە 11-08-2026 تاقیکردنەوەکان دەستپێدەکەن و ڕۆژێک نا ڕۆژێک بەڕێوەدەچێت. https://t.me/regaizanko
لەجوگرافیا : عێراق لەهاوینان ئاو و هەوایەکی مام ناوەند و نیمچەفێنکی هەیە ☀🤔
بەپێی سەرچاوەکان بەرواری 27 / 9 / 2026 ڕۆژی یەکشەممە یەکەم ڕۆژی دەوامی قوتابخانەکان دەبێت و دەرگای قوتابخانەکان دەکرێتەوە و دەوام دەست پێ ئەکاتەوە. https://t.me/regaizanko
زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، پڕۆسەی پێشکەشکردن بۆ خوێندن لە کۆلێژی هونەرە جوانەکان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧) ڕادەگەیەنێت و داوا لە خوازیاران دەکات لە کاتێکی دیاریکراودا سەردانی کۆلێژ بکەن. سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ڕایگەیاند: سەرجەم قوتابییان، هونەرمەندان و ئارەزوومەندانی خوێندنی ئەکادیمی ئاگادار دەکەینەوە کە دەرگای پێشکەشکردن بۆ ساڵی خوێندنی نوێ لە کۆلێژی هونەرە جوانەکان واڵا کراوە. پڕۆسەی وەرگرتنی فۆرم لە ڕێکەوتی ٣ / ٨ / ٢٠٢٦ دەست پێ دەکات و تاوەکو ٢٠ / ٨ / ٢٠٢٦ بەردەوام دەبێت. خوازیاران دەتوانن ڕۆژانە لە کاتژمێر (٩:٠٠ی بەیانی تاوەکو ١:٠٠ی دوانیوەڕۆ) سەردانی کۆلێژ بکەن. خوێندن لەم کۆلێژە چوار ساڵە و دەرچوو بڕوانامەی بەکالۆریۆس بەدەستدەهێنێت لەم بەشانەدا: ١. بەشی شێوەکاری: (وێنەکێشان، دیزاین، سیرامیک، پەیکەرسازی). ٢. بەشی موزیک: (ئێتنۆموزیکۆلۆجی، ژەنین، موزیکدانان). ٣. بەشی سینەما و شانۆ: (لقی سینەما، لقی شانۆ). مەرجە سەرەکییەکانی وەرگرتن: * دەرچووانی پۆلی ١٢: دەبێت دەرچووی ساڵانی (٢٠٢٤-٢٠٢٥) یان (٢٠٢٥-٢٠٢٦) بن،�تەمەنیان لە ٣٠ ساڵ زیاتر نەبێت و کۆنمرەیان لە ٥٥٪ کەمتر نەبێت. * دەرچووانی پەیمانگەی هونەرە جوانەکان: دەبێت تەمەنیان لە ٣٠ ساڵ زیاتر نەبێت،�پێنج ساڵ کەمتر بەسەر دەرچوونیاندا تێپەڕیبێت و کۆنمرەیان لە ٦٠٪ کەمتر نەبێت. * سیستەمی پاڕاڵێڵ: ئەو دەرچووانەی نمرەیان کەمترە (تا ٥٥٪ بۆ پەیمانگەکان) و�تەمەنیان لە ٤٠ ساڵ تێپەڕی نەکردووە، دەتوانن بە شێوازی پاڕاڵێڵ پێشکەش بکەن. * بەهرەمەندان: ئەو هونەرمەندانەی ئەندامی سەندیکان، بەپێی مەرج و ڕێنماییە�تایبەتەکان و بەبێ ڕەچاوکردنی تەمەن (بۆ هەندێک حاڵەت)، مافی پێشکەشکردنیان�هەیە. ڕێکاری پێشکەشکردن: قوتابییان پێویستە بەڵگەنامەکانیان لە ناو فایلی تایبەتدا�پێشکەش بکەن کە ڕەنگەکانیان بەپێی بەشەکان دیاریکراوە: * فایلی سپی: بۆ بەشی شێوەکاری. * فایلی شین: بۆ بەشی موزیک. * فایلی زەرد: بۆ بەشی سینەما و شانۆ. دوای وەرگرتنی فۆرمەکە، تەنها یەک هەفتە دەرفەت لەبەردەم قوتابیدا دەبێت بۆ�پڕکردنەوە و گەڕاندنەوەی بۆ کۆلێژ. https://t.me/regaizanko