- Последний пост
- 21 авг. 2024 г.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 0
- Всего постов
- 20
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Криптовалюты (по похожим)
- В каталоге с
- 15 авг.
- 1/24сутки в ленте
- —
- 1/48двое суток
- —
- 1/72трое суток
- —
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
без подписи
دەرسی ئەمڕۆ : ئەگەر عەیبێکت لە مندا بینی، وەرە بە خۆم بڵێ منم کە دەتوانم چاکی بکەم، منم کە دەتوانم ڕاستی بکەمەوە.. جاڕ دەدەی هەموو عالەم بزانن کە چی ؟ کە بیسەلمێنی تۆ لە من باشتری؟ تۆ هەڵە ناکەی ؟ دەیکەی، باوەڕم پێبکە چون ئینسانی… چیمان دەوت ؟ ئەوەی کە بە کوژاندنەوەی چرای دراوسێکەت نووری ماڵی تۆ، زیاتر نابێت بەخوا نابێت. #دیدنوس
چون خواگیانێک ھەیە کە فەرموویەتی: تەنھا بۆ من ...
لە ڕۆژگارێکدا خەریکین دەژین کە زۆر شت ئاسایی نیشان دەدرێن! بەڵام خۆشبەختانە من لە خێزانێکدا گەورە بووم، کە کارێک کە ئاسایی نەبێت، ئاسایی نییە لام. سەد ساڵیش کە تێپەڕێت سەد شاریش ئەگەر بگۆڕم شتێک کە ئاسایی نەبێت کارێک کە ئەنجامدانی ئاسایی نەبێت ئاسایی نییە و نابێت! وە ئەگەر ئەمە ناوی دواکەوتووییە بەڵێ، من دواکەوتووم . :) #دیدنوس
مانگت بینیوە چۆن دڵبەری ئەکا ؟! 🫠
ئێمە لە دڵی تاریکیدا باوەڕمان بە نوور کرد… 🌱
دەیوت کە ئەگەر ئەو مرۆڤە ئێستا کەسێکە بۆخۆی لەبەر ئەوەیە کە لەو بارودۆخەی کە ئەوانی تر پاشەکشەیان کرد، تەسلیم بوون یان وازیان هێنا.. ئەم بەردەوام بوو . #دیدنوس
تۆ ئەزیزی خودای …! :) قەدری خۆت بزانە 🤍
ئەو قسانە کۆئەکەیتەوە لە دڵتدا کە چی ؟ تا کەی؟ ئەگەر مردین چی! چۆن لەگەڵ حەسرەتەکەی بەردەوام دەبی لە ژیان؟ حەیف نییە ؟ :) #دیدنوس
وەک گەڵایەکم لە ڕەشەبادا… :)
مەهێڵە یەک خەم هەزار نیعمەتت لەبیربباتەوە … 🤍
ببینە ئەو کاتەی کە تۆ چاوەڕێی دەکەیت، نایەت. لەوە زیاتر خۆت لە چاوەڕوانیدا مەهێڵەرەوە، کات خەریکە تێدەپەڕێت ها ژیان چاوەڕێی تۆ ناکات. مەهێڵە لەمە درەنگتر بێت هەر ئێستا ئەرێ، هەر ئێستا دوگمەی دەستپێکردن داگرە و دەستبکە بەو کار/کارانەی تا ئێستا دواتخستوون . ماوەیەکی تر بۆ ئەم دەستپێکردنەت ئافەرین دەڵێیت بە خۆت و شانازی بە خۆتەوە دەکەیت، باوەڕم پێبکە. ئیلاهی بە ئومێدی تۆ 🤍🌱 #دیدنوس
نوسیبووی: تۆ شایستەی کەسێکی لەمن باشتری بەڵام من بەرگە ناگرم تۆ لەگەڵ کەسێکی تر ببینم بۆیە تەواوی هەوڵی خۆم دەدەم تا باشتر بم و شایستەی تۆ . :)
دەزانی ؟ جێت زۆر خاڵی بوو .. دڵم دەیەویست لێرە بویتایە ڕوو بەڕووی من پرسیارت کردبایە کە چ خەبەر ؟ بموتبایە سەلامەتی پێکەنیبایت بەو مانایەی کە ئەمە وەڵامی من نیە ، بۆم باس بکە بزانم ... منیش دەستم پێکردبایە بە تەواوی ئەو قسانەی ناتوانم لەگەڵ کەس بیانکەم ،…
دەزانی ؟ جێت زۆر خاڵی بوو .. دڵم دەیەویست لێرە بویتایە ڕوو بەڕووی من پرسیارت کردبایە کە چ خەبەر ؟ بموتبایە سەلامەتی پێکەنیبایت بەو مانایەی کە ئەمە وەڵامی من نیە ، بۆم باس بکە بزانم ... منیش دەستم پێکردبایە بە تەواوی ئەو قسانەی ناتوانم لەگەڵ کەس بیانکەم ، چون تۆ تەنها کەسێک بووی کە لێم تێدەگەشتی ، خێرا دادوەریت نەدەکردم ، سەرزەنشتت نەدەکردم .. چەند خۆم بووم لای تۆ هەمیشە ...
چون یەکسەر لەسەر وێنەکە نوسیم هەر ئاوا بە ڕەسم لامە ئەم نوسینە
شتێک بپرسم ؟ چۆن چۆنیە لە دەرەوە ڕووتان زۆر خۆشە ڕەفتار و گوفتارتان نمونەییە ڕێزگرتنتان ئەوپەڕیەتی ئەوکات کە دێنە ماڵەوە، لە ناو خێزانەکانتان لەگەڵ نزیکترینەکانتان دایک، باوک، هاوسەر، خوشک، برا…. وانین ! بۆچی خەبەرێک لەو گفتە شیرینە نییە لە ماڵەوە ! حەقیان نییە یانی ؟! دەردی بێگانەیەک کە دەوا دەکەین، منەتێک نییە، ئەرکی سەرشانە ئەوکات هەر لە ماڵی خۆتدا یەکێک بەو دەردەوە دەناڵێنێ و تۆ هەر خەبەرت لێی نییە! دروستە ئاخر؟ #دیدنوس
خوایە گیان ئێمە کە لە تۆ زیاتر کەسمان نییە ! ئێمە کە لە کاتی تەنگانەدا، لە سەختترین بارودۆخەکانماندا، لە مەترسیدارترین ساتەکانماندا هاوار بۆ تۆ دەکەین تۆیەک کە تەنها فریادڕەسمانی تەنها ڕزگارکەرمانی تەنها پارێزگاریکەرمانی ئێستاش هەموومان بەیەکەوە هاوار بۆ تۆ دەکەین يا الله فریامان کەوە، ڕزگارمان کە بمانپارێزە کە بێ تۆ هیچین… #دیدنوس
یەکێکیش نییە بڵێ ئاخر بەندەی خودا بۆچی حەتمەن دەبێ لەدەستی بدەی تا بزانی چیت لەدەست داوە! لەدەستت کە دا، ماتەم چ سوود ؟! #دیدنوس
تا سایەی دایک و باوکت لەسەر سەرتە دەزانی بێ منەتی یانی چی ئەگەرنا ئەوان ئەگەر نەبن، خەبەرێک لە میهری بێ منەت نییە … :) #دیدنوس