DRUST دروست میدیا
Статистика- Последний пост
- 14 авг.
- Последнее чтение
- 14 авг.
- Постов за неделю
- 30
- Всего постов
- 30
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Новости и СМИ (по похожим)
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 118
- 1/48двое суток
- 135
- 1/72трое суток
- 145
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
без подписи
🔺پارەی موچە ئامادەبوو و دەنێردرێت 🔹سەرچاوەیەکی تایبەت لەعێراق ئاشکرایکرد، زیاتر لە 700 ملیار بۆ پارەی موچەی ھەرێم کۆکراوەتەوەو بریارە تا دوو شەممە کۆی پارەی موچە ئامادەبکرێت و رەوانەی ھەرێم بکرێت.
🔺هۆشیار زێباری - ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی: “قـ،ەیس خـ،ەزعەلیمان بانگهێشتی كوردستان كردووە” 🔹وتیشی، هەر کاتێک هات ماڵ و وڵاتی خۆیەتی.
🔺هێزێکی دەستەی دەستپاکی، خالد غەزای عەتیە، وەکیل وەزیری وەزارەتی کارەبا بۆ کاروباری گواستنەوە و دابەشکردنیان بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکرد.
🔺ماڵپەڕی شەفافیەت: "داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە" 🔹داهاتی نانەوتی پارێزگاكانی سلێمانی، هەڵەبجە، هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و گەرمیان ڕایگەیاند، داهاتی ئەم هەفتەیە، بڕی حەوت ملیار و 959 ملیۆن و 342 هەزار ، 534 دینار بووە 🔹داهاتی ئەم هەفتەیە بەراورد بە هەفتەی رابردوو بە سێ ملیار دینار كەمیكردووە، لەكاتێكدا هەفتەی رابردوو بڕی داهات زیاتر لە 11 ملیار دینار بووە.
🔺دڵشاد میرانی - نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی: “گۆڕانکاری ناوچەکە هێندە خێران ئەم حکومەتە فریای خۆچاککردنیش ناکەوێ”
🔺حەمەد ناجی - بەرپرسی مەکتەبی سیاسی رێکخراوی بـ،هدر: “چەکـ،داماڵینی گرووپەکان شـ،ەڕی ناوخۆیی لێدەکەوێتەوە” 🔹پەنابردن بۆ هێز دژی گرووپە چەکـ،دارەکان دهبێته هۆی شـ،هڕی ناوخۆیی و تەنیا لە بەرژەوەندیی ئەمریکا و ئیسـ،رائیلدایە 🔹عەلی زەیدی لەژێر فشاری واشنتن پەلەی کردووە و دەیەوێت لە بەرامبەر کشانەوەی هێزە بیانییەکان چـ،ەکی بـ،هرهی مقـ،اوهمه کۆنترۆڵ بکات.
🔺جوانڕۆ محەمەد - پەرلەمانتاری گۆڕان لەکوردستان: "لەژێر فشارەکانماندا ناچارکران نرخی بەنزین دابەزێنن بەڵام ئەو نرخەش قبوڵکراو نییە"
🔺غالب محەمەد - ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران: “750 دینارەکەش بۆ نرخی بەنزین گرانە” 🔹750 دینارەکەش بۆ نرخی بەنزین گرانە و هەوڵی کەمکردنەوەی دەدەین.
🔺محەممەد مخبەر - ڕاوێژکاری سیاسیی ڕابەری ئێران: “جێبەجێنەبوونی مەرجەکانی ئێران هاوسەنگی هێزە جیهاندا دەگۆڕێت” 🔹ستراتیژیی یەکلاکەرەوەی ڕابەری شۆڕش لەسەر بنەمای گۆڕینی ئاراستەی جـ،ەنگ بۆ ڕێچکەیەکی هێرشبەرانەتر لە ئەگەری جێبەجێنەبوونی مەرجەکانی ئێران بێگومان دەبێتە هۆی دروستبوونی وەرچەرخان لە هاوسەنگیی هێز لە جیهاندا.
🔺کەش و هەوای هەرێم: “سبەی شەپۆلێکی سووکی تۆز و خۆڵ هەرێم دەگرێتەوە” 🔹وتیشی، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سووک، کە بەهۆیەوە مەودای بینین بۆ 6 بۆ 8 کیلۆمەتر کەمدەبێتەوە 🔹راشیگەیاند، پلەکانی گەرما بەگشتی هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبێت، بەڵام لە سلێمانی پلەیەک بەرزدەبێتەوە و دەگاتە 40 پلەی سیلیزی، هەروەها لە حاجی ئۆمەرانیش دەگاتە 33 پلەی سیلیزی.
🔺دیلان غەفوور - پەرلەمانتاری یەکێتی لە عێراق: "بە ئەگەری زۆرەوە هەفتەی داهاتوو مووچە دەنێردرێت"
🔺سەردار سەنایی ڕاد - یاریدەری خامنەیی: “لە شـ،ەڕی داهاتوودا هێرشبەرانە دەجوڵێینەوە” 🔹لە شـ،ەڕی ڕابردوودا خۆڕاگر بووین و لە هەر شـ،ەڕێکی داهاتووشدا زۆر بەهێزتر و هێرشبەرانەتر لە ڕابردوو مامەڵە دەکەین 🔹گەرووی هورمز بەتەواوی لەژێر کۆنتڕۆڵ و دەسەڵاتی ئێمەدایە.
🔺کۆمپانیای فاینەڵ چێک: "عەلی حەمە ساڵح لەسەر قسەکانت بەرانبەرمان دەتدەینە دادگا" 🔹خۆمان ناخەینە ئاستی عەلی حەمەساڵح قسەکانی لە پشتی مۆبایلەوە تۆمەتن و سکاڵای لەسەر تۆمار دەکەین 🔹عەلی حەمەساڵح لەخۆیەوە قسە دەپەڕێنێ و بەدواداچوون بۆ هیچ شتێک ناکات 🔹پێم عەیبە ئەو وشەیە دووبارە کەمەوە بەڵام ناچارم، عەلی حەمەساڵح شەهادەی کارمەندەکانمان ببینێ سەری دەسوڕێ.
🔺د.موسەننا ئەمین - پەرلەمانتار لە عێراق: “لە پشت قەیرانی بەنزینەوە مـ،افیایەک هەیە لە حکومەت گەورەترە” 🔹دیارە د.موسەننا مەبەستی سەرۆکی ئەو حکومەتەیە کە پڕ پڕە لە قەیران بۆ میللەتی کورد.
🔺ئەمیر عەلیڕەزا شێخ: “کۆشکی سپیمان ناچارکردوە بڕیارەکانی بگۆڕێت” وتى, شـ،ەڕی نێوان ئێـ،ران و ئەمهریکا زۆرێک لە هاوکێشە سەربازییە کلاسیکیەکانی جیهانی پەکخستووە تیـ،ۆریسـ،ته گەورەکانی بواری بەرگریی که تیۆرییەکانیان بنەمای سیاسەتی وڵاتانه ئەمڕۆ لەگەڵ دیمەنی شەڕی کۆماری ئیسلامیی ئێران حیساباتی خۆیان گۆڕیوه وتیشى, شـ،ەڕی ئەمڕۆ چیتر تەنیا رووبەڕووبوونەوەی دوو هێزی چـ،ەکدار بە کەرەستەی سەربازییەوە نییە بەڵکو شـ،ەڕی ئەمڕۆ لە هەموو پێکهاتەکانی دەسەڵاتدا شێوەی خۆی دەگرێت.
🔺عەباس عێراقچی - وەزیری دەرەوەی ئێران: “ڕووخانی ئەمریکا بە دەستی ترەمپ خۆی دەبێت” 🔹کە دۆناڵد ترەمپ خۆی ئەمریکا دەڕووخێنێت و هیچ پێویست ناکات وڵاتەکەیان هەوڵی لەناوبردنی بدات.
🔺قەیرانی بەنزینی هەرێم دەگەیەندرێتە بەردەم عەلی زەیدی 🔹ئەمڕۆ نوسراوێک بە واژۆی 169 پەرلەمانتار دەگەیەندرێتە سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە مەبەستی زیادکردنی پشکی سووتەمەنی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین.
🔺زیرەک کەمال - نوسەر و چاودێری سیاسی: "بارودۆخی هەرێم زۆر خراپە و گریانی دەوێت" 🔹ئەمریکیەکان نیگەران و زویرن لەبەرپرسانی دەسەڵاتی هەرێم 🔹گرژییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی زیانی بە هەرێمی کوردستان و هاوڵاتیان گەیاندووە 🔹مەترسی گەورە لەسەر هەرێم هەیە پێویستە پارتی و یەکێتی هەست بە بەرپرسیارێتی بکەن.
🔺مەزهەر محەمەد ساڵح - راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق: “سەرەڕای ئەو قەیرانە داراییەی بەهۆی راوەستانی هەناردەی نەوتەوە دروستبووە” 🔹حکومەت کاردەکات بۆ ئەوەى بەهەر نرخێک بێت مانگانە مووچەی مووچەخۆران و خانەنشینان دابین بکات.