tgindex
7Roj media ‌‌‌- میدیای ۷ ڕۆژ

7Roj media ‌‌‌- میدیای ۷ ڕۆژ

Статистика

چاوتان لەسەر ئێمە بێت .. هەمیشە پڕ زانیاری بن

Последний пост
15 авг.
Последнее чтение
15 авг.
Постов за неделю
129
Всего постов
1 498
Тип
открытый
Язык
ku
Категория
Новости и СМИ (по похожим)
В каталоге с
14 авг.
Подписчики
8 160
−24 за 4 дн.
Сутки
−13
−0,16%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
345
40 постов
Вовлечённость
4,2%
к подписчикам
Постов в день
18,4
всего 1 498
Упоминаний
0
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
223
1/48двое суток
255
1/72трое суток
275

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • 🔴 بەپەلە.. بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.7 باکووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتی ئیندۆنیزیای هەژاند ♦️ مەترسی تسونامی هەیە و کەناراوەکانی گرتووەتەوە #7ROJ

  • 🔴 بەپەلە.. ئێران لەبارەی داگیرکردنی گەرووی هورمز وەڵامی ترەمپ دەداتەوە ٧ڕۆژ ♦️♦️ عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران: 🔹 پەیام لەگەڵ نێوەندگیرەکاندا ئاڵوگۆڕ دەکەین، بەڵام ئەمە بە مانای دەستپێکردنەوەی وتووێژەکان نییە 🔸 ترەمپ ناتوانێت بە وتاری هەڵبژاردن کۆنتڕۆڵی گەرووی هورمز بکات. #7ROJ

  • 🔴 بەپەلە.. رۆژی پێنج شەممە عەلی زەیدی سەردانی سعودیە دەکات ٧ڕۆژ 🔹 دوای چەند جار دواخستنی سەردانەکەی و بۆردوومانی حەشدی شەعبی لەلایەن ئەمریکا و سعودیەوە و ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بڕیارە رۆژی پێنج شەممەی ئەم هەفتەیە عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی سعودیە بکات. #7ROJ

  • 🔴 بەپەلە.. دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا: ٧ڕۆژ 🔹 بەم نزیکانە گەرووی هورمز وەک خاکی سەر بە ئەمریکا دەناسێنم. 🔸 گەمارۆی دەریایی بەردەوامە و هیچ کەشتییەک تێناپەڕێت مەگەر ئێمە ڕێگەی پێ بدەین 🔹 گەمارۆی دەریایی دژ بە ئێران بریتییە لە دیوارێکی پۆڵاین 🔸ئەگەر ئێران هێرشمان بکاتە سەر، بە هێزێکی ١٠٠ هێندە گەورەتر وەڵام دەدەینەوە. 🔹ناتوانین ڕێگە بدەین ئێران بەردەوام بێت لەسەر ڕێڕەوەکەی، چونکە ئەگەر بە فڕۆکەی بۆمبهاوێژی B-2 لێمان نەدابایەن، ئێستا دەبووە خاوەنی چەکی ئەتۆمی. 🔸 بە سەرکردەکانی ئیدارەکەمم ڕاگەیاند کە دەبێت گەشتێکی کورت بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەین بۆ ڕێگریکردن لە کارەساتێکی ئەگەری #7ROJ

  • 🔴 بەپەلە.. دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا: 🔸 لە ڕووی ئابوورییەوە زۆر بە بەهێزی و توندی لە ئێران دەدەم. #7ROJ

  • 🔴 هه‌فته‌ی داهاتوو خوێندنه‌وه‌ بۆ یاسای قه‌رزكردن دەکرێت رێككه‌وتن كراوه‌ بودجه‌ به‌خێرایی تێپه‌ڕێنرێت ٧ڕۆژ ♦️♦️ئیخلاس دلێمی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق: 🔹لیژنه‌ی دارایی له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆلای سه‌رۆك وه‌زیران رێككه‌وتنی له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك كرد، له‌وانه‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر ناردنی بودجه‌ی 2027 بۆ په‌رله‌مان. 🔸لیژنه‌ی دارایی ده‌ركردنی یاسای (به‌خشین و قه‌رزكردن)ی له‌ئه‌ستۆگرتووه‌و، له‌گه‌ڵ حكومه‌ت رێككه‌وتن كراوه‌ له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی، هه‌فته‌ی داهاتوو خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ ده‌كرێت. 🔹وەزارەتی دارایی ستراتژیی بودجەی ساڵی 2027ی داڕشتووەو لیژنەی دارایی و چەند وەزارەتێک و نوێنەری هەرێمی کوردستان بەشدارییان تێدا كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وانه‌ی لیژنه‌ی دارایی بكرێت. 🔸رێککەوتن لەنێوان سەرۆک وەزیران و لیژنەی دارایی هەیە بۆ ئەوەی بودجە بەخێرایی لە پەرلەمان تێپەڕێنرێت، به‌له‌به‌رچاوگرتنی پێویستی وڵات و له‌پێناو سه‌قامگیریی دارایی. 🔹 بۆ ئه‌وه‌ی بودجه‌كه‌ نرخی ئاڵوگۆڕی دراو و نرخی به‌رمیلی نه‌وت و میكانیزمه‌كانی هه‌نارده‌كردن و چۆنیه‌تی كاركردن دیاری بكات. 🔸 به‌پێی یاسای ئیداره‌ی دارایی ده‌بێت بودجه‌ له‌ 10 بۆ 15ی ئه‌م مانگه‌دا بگاته‌ په‌رله‌مان، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ساڵی داهاتوو په‌سه‌ند بكرێت. 🔹هیوادارین قه‌یرانی (ته‌رفیع و عه‌لاوه‌) له‌ بودجه‌كه‌دا چاره‌سه‌ر بكرێت. #7ROJ

  • 🔴 لە سبەینێوە لە 10 بەنزینخانەی سلێمانی بەنزینی 750 دیناری دابەش دەكرێت.. ♦️ئەحمەد عەباس زانیاری نوێتان بۆ باس دەکات.. #7ROJ

  • 🔴 ناوی ئەو دە بەنزینخانەیەی سبەینێ بەنزینی ٧٥٠ دیناری لێدابەشدەکرێت #7ROJ

  • 🔴 حکومەت بە ئاراستەی لابردنی سفرەکانی سەر دینار هەنگاو دەنێت ٧ڕۆژ ♦️♦️جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق: 🔸لە کۆبوونەوەی پێشووی لیژنەی داراییدا لەگەڵ سەرۆکوەزیران و پارێزگاری بانکی ناوەندی، باسی چاپکردنی دراوی جۆری 100 هەزار دیناری نەکراوە 🔹عەلی زەیدی سەرۆکوەزیران لە کۆبوونەوەکەدا داوای کردووە لیژنەی دارایی هاوکاری بن لە تێپەڕاندنی یاسای لابردنی سفرەکانی سەر دینار. 🔸باوەڕ ناکەم ئاڕاستەیەکی حکومی هەبێت تا دراوی دیکەی تازە چاپ کرێت و دوای ماوەیەکیش سفرەکانی سەر دینار لاببرێن، چونکە سەرۆکوەزیران داوای لابردنی سفرەکانی کردووە نەک چاپکردنی دراوی تازە". 🔹هەرچەندە چاپکردنی دراوی نوێ یانیش لابردنی سفرەکان وەک پێشنیاز و دەرچەیەک بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانی ئێستای دارایی عێراق هەن و لەسەر مێزی بانکی ناوەندین، بەڵام تائێستا بڕیار لەسەر یەکێکیان نەدراوە. #7ROJ

  • 🔴 بەخێر بێن بۆ ئوتێلی پشیلەکان.. 🔸 سەردانی ئوتێلی پێنج ئەستێرەی پشیلەکانتان کردووە؟ 🔹 پشیلەکان لە کاتی گەشتی خاوەنەکانیاندا لە کوێ دەمێننەوە؟ 🔸 لە ناو ئوتێلی پشیلەکاندا چی دەگوزەرێت؟ ♦️ شکار هەورامی کارمەند لە ئوتێلی پشیلەکان وەڵامی ٧ڕۆژ دەداتەوە.. #7ROJ

  • 14 авг.1 32646

    🔴 بەپەلە.. بڕیاری نوێی عەلی زەیدی بۆ دەروازە سنوورییەکانی عێراق ٧ڕۆژ ♦️♦️ عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق: 🔸ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە دەروازە سنوورییەکاندا دەبێتە لەپێشینەی هەرە سەرەکیی کارەکان. 🔹 قۆناغی داهاتوو ڕێکاری بێپێشینە و بڕیاری توند بەو ئاڕاستەیە دەدەین. #7ROJ

  • 🔴 نرخی دۆلار بەرانبەر دینار گۆڕانکاری بەسەرداهات ٧ڕۆژ 🔴 نرخی دراوەکان لە گرووپەکانی هەرێمی كوردستان بەم شێوەیە مامەڵەی پێوەدەكرێت:   🔹 100 دۆلار بەرامبەر بە 153 هەزارو 100 دینارە   🔸 100 یۆرۆ بەرامبەر بە 179 هەزار دینارە   🔹 100 پاوەن بەرامبەر بە 205 هەزار و 500 دینارە   🔸 100 دۆلار بەرامبەر بە چوار هەزار و 626 لیرەی توركییە   🔹 100 دۆلار بەرامبەر 16 ملیۆن و 750 هەزار تمەنی ئێرانییە #7ROJ

  • 🔴 عێراق لەبارەی هێرشەکەی سەر هەولێر روونکردنەوە دەدات ٧ڕۆژ ♦️ سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق: 🔸 هیچ ئاماژەیەک نییە هێرشە درۆنییەکەی  هەولێر لە ناو خاکی عێراق کرابێت 🔹 هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەردەوامە. 🔸 ئەوە لە کاتێکدایە، دژە تیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 14ی ئابی 2026، لە کاتژمێرەکانی 02:17 تا 02:25، هێزەکانی هاوپەیمانان سێ درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە ئاسمانی هەولێر تێکشکاند و خستە خوارەوە. 🔹 خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتەوە. #7ROJ

  • 🔴 كەشتی فرۆكەهەڵگری "جۆرج واشنتن" بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەیە ٧ڕۆژ ♦️ كەشتی فرۆكەهەڵگری "جۆرج واشنتن" بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەیە بۆ جێگرتنەوەی فرۆكەهەڵگری "ئەبراهام لینکۆڵن"، کە ماوەی 260 ڕۆژە لەناو دەریادایە، 🔹 ئەوە لە کاتێکدایە،دەنگۆی تێکچونی باری دەرونی و ماندوێتیی زۆری سەربازەکانی سەر كەشتیەكە بڵاوبوەوە. #7ROJ

  • 🔴 لە بومەلەرزەکەی چەمچەماڵ ژنێک برینداربو 10 کەسی دیکەش توشی شۆک بون ٧ڕۆژ ♦️ کۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژانەوەی چەمچەماڵ: 🔹 کاتژمێر 01:27ی بەرەبەیان زەمینلەرەیەک بە گوڕی 3.6 پلە ناوچەکەمان هەژاند. 🔸 سەنتەری زەمینلەرەکە لە قوڵایی 11 کیلۆمەتر و لە دووری 3 کیلۆمەتری شارەکە بووە. 🔹 خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تەنها زیانی کەمی مادی تۆمار کراوە. 🔸 بەهۆی تەقەکردنی هەندێک هاوڵاتی بۆ ئاگادارکردنەوەی خەڵک، ژنێکی تەمەن 61 ساڵ بریندار بوو. 🔹 بریندارەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی کرا و بارودۆخی تەندروستی جێگیرە. 🔸 10 هاوڵاتی بەهۆی شۆکی دەروونی سەردانی نەخۆشخانەی چەمچەماڵیان کرد و گەڕانەوە ماڵەوە. 🔹 داواکارین لە دانیشتووان پابەندی ڕێنماییەکانی بەرگری شارستانی بن و بە هیچ جۆرێک تەقە نەکەن. 🔸 ئەمە کارەساتێکی سروشتییە و هیچ هێزێک ناتوانێت ڕێگری لێ بکات. 🔹 سەرجەم دامودەزگا حکومییەکان لە ئامادەباشیدا بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتییان بەردەوامن. #7ROJ

  • 🔴 رووباری راینە لە رۆژئاوای ئەڵمانیا، بەهۆی گەرماوە ئاستی ئاوەکەی دابەزیوە و کێشەی بۆ کەشتییە بازرگانییەکان دروستکردووە؛ وێنەکان: AFP #7ROJ

  • 14 авг.1 07634

    🔴 "هەناردەی رۆژانەی نەوتی عێراق گەیشتووەتە دوو ملیۆن بەرمیل" ٧ڕۆژ ♦️ وەزارەتی نەوتی عێراق: 🔹 چوار کەشتی نەوتی خاوی عێراق هەناردە دەکەن و لە مانگی ئاب هەناردەی رۆژانەی نەوت گەیشتووەتە دوو ملیۆن بەرمیل. 🔸 هاوپەیمانییەتییەک لە نێوان کۆمپانیای "شیڤرۆن"ی ئەمریکی و کۆمپانیای "یو سی سی"ی قەتەری هێڵێکی بۆڕیی نەوت لە بەسڕەوە بۆ فیشخابوور جێبەجێ دەکەین، هاوکات هێڵێکی دیکەش لە حەدیثەوە بۆ بانیاس دەڕوات. #7ROJ

  • 🔴 بریکاری وەزارەتی کارەبای عێراق دەستگیرکرا ٧ڕۆژ 🔹 هێزێکی دەستەی دەستپاکیی عێراق بریکاری وەزارەتی کارەبای دەستگیرکرد. 🔸 خالید غەزای عەتیە، بریکاری وەزارەتی کارەبای عێراق بۆ کاروباری گواستنەوە و دابەشکردن لەلایەن هێزێکی دەستەی دەستپاکییەوە دەستگیرکرا #7ROJ

  • 🔴 بەپەلە..بریکاری وەزارەتی کارەبای عێراق دەستگیرکرا ٧ڕۆژ 🔹 هێزێکی دەستەی دەستپاکیی عێراق بریکاری وەزارەتی کارەبای دەستگیرکرد. 🔸 خالید غەزای عەتیە، بریکاری وەزارەتی کارەبای عێراق بۆ کاروباری گواستنەوە و دابەشکردن لەلایەن هێزێکی دەستەی دەستپاکییەوە دەستگیرکرا #7ROJ

  • 🔴 کشانەوەی ئەمریکا مەترسی بۆ سەر هەرێمی کوردستان چی دەبێت؟ 🔹   کشانەوەی ئەمریکا چ کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆ لەسەر پڕۆسەی ڕێکخستنەوە هێزەکانی پێشمەرگە دەبێت؟ 🔸 دوای کشانەوەی ئەمریکا مەترسی سەرهەڵدانەوەی داعش یا تێكچوونی دۆخەکە ناکرێت؟ ♦️ جەبار یاوەر ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە وەڵامی ٧ڕۆژ دەداتەوە.. ♦️♦️ لەم لینکەوە ڤیدیۆکە ببینە 👇 https://www.facebook.com/share/v/192FbPUaZf/ #7ROJ