فێرگەی زانست
Статистика« فێرگەیەك تایبەت بە بڵاوکردنەوەی زانستە شەرعییەکان » بۆ هەر پرسیار و پێشنیازێک پەیوەندی بکەن بەم بۆتەی خوارەوە:: https://t.me/Fergay_Zanst_Bot
- Последний пост
- 14 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 2
- Всего постов
- 22
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 1 651
- 1/48двое суток
- 1 892
- 1/72трое суток
- 2 040
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
без подписи
بسم الله الرحمن الرحيم ڕۆژی هەینی بەرواری 7-8-2026 بەڕێز دکتۆر سۆران محمد احمد (پسپۆڕی پزیشکی منداڵان) و کەسایەتی دیاری گەرمیان، سەردانیان کردین و سوپاس و پێزانینیان پێشکەش کردین، بەڕێزیان ئاشنای پرۆژە بانگەوازی و زانستیەکان بوون و لەیەکێک لە خولەکانیشدا بەشداریان کردووە. لێرەوە ئێمەش زۆر سوپاسی بەڕێزیان دەکەین کە ئێمەیان لەبیربووە و بەسەریان کردووینەتەوە. خوای گەورە جەزای خێریان بداتەوە و لە هەموو کاروبارێکی ژیانیاندا سەرکەوتوویان بکات. خوای گەورە بەردەوامی بە ئێمە و سەرجەم مامۆستایانی تر بدات کە لە خزمەتی زانستە شەرعییەکاندا بین. اللهم آمین. سردار جبار محي الدین بەڕێوەبەری فێرگەی زانست. https://t.me/Fergay_Zanst
ئەمڕۆ شەممە خولەکە دەستیپێکردووە و لەبەر بەرژەوەندی فێرخوازان نـــاوتۆمـــارکردن تـــاوەکـو بــــــەرواری 14/8/2026 درێژکـــرایـــەوە (دەکاتە ڕۆژی هەینی) و ئەتوانن بەشداریبکەن. تێبینی: هەر فێرخوازێک تازە داخڵبێت، پێویستە گوێ لەو وانانە بگرێت کە دانراوە. لینکی ناوتۆمارکردن: https://forms.gle/VgtKJfgtKxS3dEMY9 هەر پرسیار و ڕوونکردنەوەیەکتان پێویستبوو سەبارەت بە وانەكانی کتێبەکە و ئەحکامەکانی تەجوید، دەتوانن لە ڕێگەی بۆتی تایبەت بە فێرگەوە ئاراستەی ئێمەی بكەن و وەڵام وەربگرنەوە، لە ڕێگەی ئەم لینكەی خوارەوە *بەڵام تكایە: ا- پەلەمەكەن لە وەڵامدانەوە. ب-سڵاوكردن و پرسیار و پێشنیارەكەتان هەمووی بە یەك نامە بنێرن و مەیكەن بە چەند نامەیەك: بۆتی فێرگە لە تێلیگرام: https://t.me/Fe_Nurhen_bot فێرگەی نوورهێن
كەمتر لە 24 كاتژمێر ماوە بۆ دەستپێکردنی خولەکە خێرابکە و ناوی خۆت تۆمار بکە. ڕۆژی شەممە (٨-٨-٢٠٢٦) دەستپێدەکات بۆ بەشداریکردن، تکایە ئەم فۆرمەی خوارەوە بە وردی پڕ بکەرەوە و لە ناو فۆرمەکەدا لینکى ئاستى یەکەم یان دووەم هەڵبژێرە و جۆین بە: https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLScb2XLyZJ9M_hSxHhfQlJu7YDh2YFAKCf8tT-0egZUh4ORaOw/viewform فێرگەی نوورهێن
📢 ئاگادارییەک لە فێرگەی نوورهێنەوە 📖 بۆ فێرخوازانی زانستی شەرعی، مژدەی دەستپێکردنی خولی هەشتەمی زانستی تەجوید ڕادەگەیەنین کە بە شێوەی ئۆنلاین دەبێت. هیوادارین پێکەوە زۆرترین سوود ببینین. 🗓 خشتە و کاتی وانەکان: ڕۆژانی وانە: تەنها (شەممە) و (یەکشەممە). 📝 مەرج و ڕێنماییەکان: - ئامادەبوون (غیابات): هەموو یەکشەممەیەک فۆرمی ئامادەبوون دادەنرێت. - هەر وانەیەک (١) نمرەی لەسەرە. دەرچوون: هەر فێرخوازێک (٣ وانە) گوێ نەگرێت، بە کەوتوو هەژمار دەکرێت و بڕوانامە وەرناگرێت. ئامانجی ئێمە فێربوونە، نەک تەنها بەدەستهێنانی بڕوانامە. 📚 ئاستەکانی خوێندن: 1️⃣ ئاستی یەکەم: شەرحی کتێبی ((مختصر من کتاب المذکرة فی التجوید)). تاقیکردنەوە: تەنها یەک تاقیکردنەوەی (١٠٠ نمرەیی). بڕوانامە: نمرەی (٨٠ - ٨٩): بڕوانامەی بەشداریکردن. نمرەی (٩٠ - ١٠٠): بڕوانامە + سەنەدی تایبەتی کتێبەکە بە واژۆی م. دارا جەبار. 2️⃣ ئاستی دووەم: شەرحی کتێبی ((المذکرة فی التجوید)). تاقیکردنەوە: دوو تاقیکردنەوە (هەر یەکەیان ٥٠ نمرە). بڕوانامە: هەر فێرخوازێک نمرەی (٨٠ - ١٠٠) بهێنێت، بڕوانامەی بەشداریکردن بە واژۆی م. دارا وەردەگرێت. 🔗 بۆ بەشداریکردن، تکایە ئەم فۆرمەی خوارەوە بە وردی پڕ بکەرەوە و لە ناو فۆرمەکەدا لینکى ئاستى یەکەم یان دووەم هەڵبژێرە و جۆین بە: https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLScb2XLyZJ9M_hSxHhfQlJu7YDh2YFAKCf8tT-0egZUh4ORaOw/viewform?usp=header ⏳ ناونووسین: لە ئێستاوە تاکو کاتی دەستپێکردنی خولەکە بەردەوامە. ئیدارەی فێرگەی نوورهێن 🌸
без подписи
بسم الله الرحمن الرحیم مژدەیەک لە (فێرگەی نوورهێن)هوه بۆ فێرخوازانی قورئانی پیرۆز (فێرگەی نوورهێن) بە شێوەی ئۆنلاین (لەڕێگەی كهناڵی تێلیگرام)ـەوە بۆ جاری چوارەم خولی (لهبهركردنی قورئانی پیرۆز) دهكاتهوه. ئەم فێرگەیە ناوەندێکی ئەلیكترۆنی بێلایەن و بێبەرامبەر و قازانجنەویستە، مەبەست لێی خزمەتكردنە بە قورئاندۆستان. کاتی خوێندن: - خشتهی لەبەرکردن به جۆرێك ڕێكخراوه، كه فێرخواز "بەپێی بەرنامەیەکى تۆکمە و ئەزموونکراو" ڕۆژانە بڕێکی دیاریکراو قورئان لەبەردەکات و هەفتانە بۆ مامۆستاکەی دەخوێنێتەوە (واتە هەفتەی تەنها یەک وانە دەخوێنێت). - فێرخوازان لە هەر دوو ڕەگەزی نێر و مێ دەتوانن بەشداربن و مامۆستای شارهزا بۆ ههردوو ڕهگهز دابینكراوه. - سهرجهم مامۆستایان شارهزای زانستی تهجوید و ڕێگاكانی لهبهركردنی قورئانی پیرۆزن. مەرجەکانی وەرگرتنی فێرخواز: - تەمەنی لە (١٥) ساڵ کەمتر نەبێت. - خۆتەرخانکردن بۆ خولهكه، لەگەڵ پابەندبوونی تهواو بە ڕێنماییەکانی فێرگە و شێواز و بەرنامەی لەبەركردنمان، ئەمەش لەڕێگەی چەند ڤیدیۆیەكی فێركارییەوە، كە لە فۆرمی ناوتۆماركردندا دانراوە. - تەنها ئەو فێرخوازانە وەردەگیرێن، كە ئاستی خوێندنەوە و تەجویدیان زۆرباشە، چونكە مەرجە فێرخواز پێش لەبەركردن، فێری زانستی تەجوید ببێت. - ناوتۆمارکردن سنووردارە، تكایە ئاگاداربن. بۆ ناوتۆمارکردن تکایە ئەم فۆرمەی خوارەوە بە وردی پڕبکەنەوە: https://forms.gle/sWmKfKP2yVW1s49C6 بۆ زیاتر ئاگاداربوون لە کار و چالاکیەکانی فێرگەی نوورهێن، دەتوانن لە کەناڵی فەرمی تێلیگرام و پەڕەی فەرمی فەیسبووک سەردانمان بکەن: کەناڵى فەرمی لە تلیگرام: https://t.me/noorhen2024 پەڕەى فەرمیمان لە فەیسبووک: https://www.facebook.com/FergayNoorhen فێرگەی نوورهێن
без подписи
وێنە: شێوازی خوێندنی یەكێك لە فێرخوازە بەڕێزەكانی فێرگەی زانست، لە وانەی (التفسیر)ی ئاستی سێیەم، كە لەلایەن بەڕێز مامۆستا (دارا جبار)ەوە شیكردنەوەی بۆ دەكرێت.
فێرگەی زانست https://t.me/Fergay_Zanst
без подписи
без подписи
زنجیرە پەرتووکی (بنەما پەروەردەییەکان بۆ نەوەی موسوڵمان) ١- لەلایەن لیژنەیەکی پسپۆرەوە ئامادەکراوە. ٢- ئاستەکان بەپێی تەمەن و تێگەشتینی فێرخوازان جیاکراوەتەوە. چەندین تایبەتمەندی تر … تێبینی// بەڕێزان ئەمە خول نیە، بەڵکو بریتییە لە زنجیرە کتێبێک کە دەفرۆشرێت، تکایە ئاگاداربن. بۆ پرسیارکردن و داواکردنی تکایە نامە بنێرن بۆ ئەم لینکە: https://t.me/prozhayferga یان پەیوەندی بم ژمارەیەوە بکەن: 07725280569
پرۆگرامی پەروەردە و فێرکردن بۆ نەوەی موسوڵمان. ئەو پرۆگرامەی کە پێویستە هەموو مزگەوت و ناوەندێک کە خولی بەردەوام و هاوینە دەکاتەوە ئاشنای بێت و لێی سوودمەند بێت. پرۆگرامی (بنەما پەروەردەییەکان بۆ نەوەی مسوڵمان) کە لەلایەن دەستەیەکی پسپۆڕ لە فێرگەی زانست نوسراوە. ئەم پرگرامە بەسەر (پێنج) ئاستدا دابەشكراوە: •ئاستی باخچە: تەمەنی 4 – 5 ساڵ •ئاستی یەكەم: تەمەنی: 6 – 7 ساڵ (پۆلی 1 و 2 ـی بنەڕەتی) •ئاستی دووەم: تەمەنی 8 – 9 ساڵ (پۆلی 3 و 4 ــی بنەڕەتی) •ئاستی سێیەم: تەمەنی 10 – 11 ساڵ (پۆلی 5 و 6 ــی بنەڕەتی) •ئاستی چوارەم: تەمەنی 12 – 13 – 14 ساڵ (پۆلەكانی 7 و 8 و 9 ـی ناوەندی). لە گرنگترین تایبەتمەندییەکانى ئەم پرۆگرامە: 1.ئاستەکان بەپێی تەمەن و تێگەشتنی فێرخوازان جیاکراوەتەوە. 2.لە لایەن لیژنەیەکى پسپۆرەوە نووسراوە، واتە کارى تاکەکەسی نییە، ڕەنگە ئەمە دیارترین تایبەتمەندی بێت، کە لە کتێب و مەنهەجەکانى تر جیایبکاتەوە. 3.هەر ئاستێكى کتێبەکان لەم بەشانە پێکدێت: بیروباوەڕ – فیقھ – ژیاننامەى پەیامبەر (صلى الله علیه وسلم) – ئادابەكان – فەرموودە 4.چەندین چالاکى و ڕاهێنانى بەسوودی تری تێدایە، کە تێگەیشتن و وەرگرتنى بابەتەکان ئاسانتر دەکات. 5.دیزاینێکى سەردەمیانەى بۆکراوە. ئەگەر دەتەوێت فێرخوازەکانت، یان جگەرگۆشەكەت لەسەر ڕەوشت و ئادابێكی ڕاستی موسوڵمانانە پەروەردە بکەیت، ئەوا بێ دوودڵی ئەم بەرهەمەیان بۆ دەستبخە. تێبینی // بەڕێزان ئەمە خول نییە، بەڵکو كتێبە و دەفرۆشرێت، تکایە ئاگاداربن. بۆ پرسیارکردن دەربارەی وردەکاری پرۆگرامی: (بنەما پەروەردەییەکان بۆ نەوەی موسوڵمان) نامە بنێرن بۆ تێلیگرامی: https://t.me/prozhayferga بۆ داواكردنی ئەو بەرهەمە نامە بنێرن بۆ ئەم تێلیگرامە: https://t.me/prozhayferga
без подписи
تقبل الله منا ومنكم صالح الأعمال بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە... ئیدارە و ستافی فێرگەی زانست پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز دەکەن، لە خوا داواکارین حەجی ماڵەکەی بە نسیبی هەموومان بکات... خوا ژین و دینتان پڕ خێر و خۆشی بکات و ئەم فێرگەیەش بکات بە هەوێنی بەدیهاتنی ئاواتەکانتان و قورئانی پیرۆز لە دڵ و دەروون و وتە و کردەوەماندا بچەسپێنێت... ... اللهم آمین ئیدارەی فێرگەی زانست
خولێکی بێبەرامبەر خۆت فێری زانستە شەرعییەکان بکە لە شوێنی خۆتەوە. لینکی ناوتۆمارکردن بۆ خولی دووساڵەی زانستە شەرعییەكان لە فێرگەی زانست، تكایە ئەو فۆرمە پڕبكەنەوە: https://forms.gle/JsWeZjEEc78ZcnNe8 بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر نامە بنێرن بۆ ئەم لینکە: https://t.me/Fezanist_tomar_Bot فێرگەی زانست https://t.me/Fergay_Zanst
ناساندنی فێرگەی زانست و خولی دوو ساڵەی زانستە شەرعییەکان لەلایەن بەڕێز مامۆستا سەردار جبار محي الدين لینکی ناوتۆمارکردن بۆ خولی دووساڵەی زانستە شەرعییەكان لە فێرگەی زانست، تكایە ئەو فۆرمە پڕبكەنەوە: https://forms.gle/JsWeZjEEc78ZcnNe8 بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر نامە بنێرن بۆ ئەم لینکە: https://t.me/Fezanist_tomar_Bot
کورتەی وانەکان لە خولی دووساڵەی زانستە شەرعییەکان (بۆچی پێش لێپرسینەوە، دۆزەخ پیشانی موسڵمان و کافرانیش دەدرێت؟) مامۆستا دارا جبار لینکی ناوتۆمارکردن بۆ خولی دووساڵەی زانستە شەرعییەكان لە فێرگەی زانست، تكایە ئەو فۆرمە پڕبكەنەوە: https://forms.gle/JsWeZjEEc78ZcnNe8 بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر نامە بنێرن بۆ ئەم لینکە: https://t.me/Fezanist_tomar_Bot
سوپاسنامەیەک لە دوو قوتابیەوە پێشکەش بە فێرگەی زانست و دەروازەی مەعریفە، بۆ ستافی کارگێڕی و مامۆستایانی دڵسۆزی فێرگەی زانست. سڵاوی خوای گەورەتان لێبێت... لە دڵەوە، بە چەپکە گوڵی ڕێز و ئەمەکدارییەوە، باڵاترین وشەکانی سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز دەکەین. ئێوە وەک مۆمێکی تەمەنسوتێن، ڕێگای تاریکی ئێمەتان ڕووناک کردەوە و دەروازەی زانستێکی ڕەسەن و بەسوودتان بە ڕووماندا واڵا کرد. لە ماوەی خوێندنماندا لەم فێرگە پیرۆزە، نەک تەنها دەرسەکانمان گوێگرتووە، بەڵکو گیانی زانستخوازی و ڕەوشتبەرزییتان لە ناخی فێرخوازاندا چاند. ئێمە بە شانازییەوە: * لە سێبەری وانەکانی **تەفسیر و ئادابدا، فێری تێگەیشتنی قووڵی پەیامی خودا و شیرینی تێگەیشتن لەتێکست و دەقە ئاسمانیەکان بووین * بەهۆی وانەکانی فیقە و عەقیدەوە، بنەماکانی باوەڕی ڕاستەقینە و چۆنیەتی پەرستشەکانمان بە دروستی ناسی. * لە ڕێگەی زانستی نەحوەوە، زمانمان پاراوبو و فێری ڕێزمان و ڕەوانبێژیی بووین. * لە باسی سیرەی پاکی پێغەمبەریشدا (صلی الله علیه وسلم)، ژیاننامەی پێشەوامان کردە چرای تەمەنمان. * لە ڕێگەی وانەکانی حەدیسی پێغەمبەرەوە (صلی الله علیه وسلم)، ئاشنای فەرموودە و ڕێنماییە زێڕینەکانی رسول اللە بووین و فێربووین چۆن سوننەتەکانی لە ژیانی ڕۆژانەماندا جێبەجێ بکەین. ئێمە وەک دوو قوتابی، شاهیدی ئەو ماندووبوونە گەورەیەتانین؛ بە دڵ و بە گیان گوێمان لە تەواوی دەرسەکان گرت و بە فەزڵی خوای گەورە سوودێکی بێپایانمان لێ بینی. ئەو زانستەی پێتان بەخشین، تەنها بۆ سەر تێپەڕاندنی تاقیکردنەوە نەبوو، بەڵکو زانیارییەک بوو بۆ ڕووناککردنەوەی ژیان و دواڕۆژمان. لە کۆتاییدا، چاوتان ماچ دەکەین و لە خوای گەورە داواکارین تەمەنتان درێژ و لێهاتووییتان بەردەوام بکات. پاداشتی ئەم هەموو چاکەیەتان تەنها لای پەروەردگارە. هەمیشە لە دڵماندا بە زیندوویی دەمێننەوە... ئێمەش وەکو ستافی فێرگەی زانست داواکارین لە خودای گەورە پاداشتی بەخێری ئەو دوو بەڕێزە بداتەوە و زیاتر شارەزایان بکات لە دینەکەی خۆی.