ئەزموونی فێرخوازان
Статистикаکەناڵێکی تایبەت بە بڵاوکردنەوەی ئەزموونی بەشداربووانی خولی دوو ساڵەی زانستە شەرعییەکان لە فێرگەی زانست
- Последний пост
- 20 мая
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 0
- Всего постов
- 20
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- —
- 1/48двое суток
- —
- 1/72трое суток
- —
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
وتەی بەشداربوویەكی بەرێز لە خولی دووساڵەی زانستە شەرعییەكان:: بسم الله والصلاة والسلام علی رسول لله، من وەك بەشداربوویەكی خولی دووساڵەی زانستە شەرعییەكان لە فێرگەی زانست لە ناحیەی زەڕایەنەوە بەشداربووم، پیشەم فەرمانبەرە، زۆر پێزانینم بۆ مامۆستا و ستافی فێرگەی زانست هەیە، خوای گەورە جەزای خێریان بداتەوە، بە شێوەیەك كار ئاسانییان كردووە ئێمەی فێرخواز بە ئاسانی تێــــی دەگەین هیوادارم هەموو تاكێكی كورد بەشداربێت، هەروەها بەشداریت لەم خولەدا كارئاسانیت زیاتر بۆ دەكات لە ژیانی ڕۆژانەتدا، شارەزا بوونمان لەم بوارانە ئەركی سەرشانی هەموومانە خوای گەورە جەزای خێرتان بداتەوە و هیوادارم بەردەوام بن و خوای گەورە بیخاتە بەر جەزای قیامەتتان. بۆ ناوتۆمارکردن تکایە ئەم فۆرمەی خوارەوە پڕ بکەرەوە: https://forms.gle/JsWeZjEEc78ZcnNe8 فێرگەی زانست https://t.me/Fergay_Zanst
без подписи
وتەی بەشداربوویەكی بەرێز لە خولی دووساڵەی زانستە شەرعییەكان:: السلام عليكم ورحمة الله وبرکاته من دانیشتووی ڕەواندزم و دەرچووی بەشی دەرمانسازیم، هەر لە سەرەتای پێگەیشتنم فێربوونی زانستی شەرعیم لا خۆشەویست بووە، بەڵام تاوەکو تەواوکردنی خوێندنەکەم نەمتوانیوە پێیبگەم، جا بە هۆی کەمتەرخەمی خۆمەوە بووبێ یاخوود بارودۆخ، بەڵام دوای بەدەستهێنانی بڕوانامەی پزیشکی سەفەرم کرد بۆ سلێمانی تاوەکو لەوێ بە خزمەت مامۆستایانی شارەزا فێری زانستی شەرعی بم..، کەچی لەوێش بەهۆی بارودۆخێکەوە نەمتوانی بەردەوام بم، ئیتر هەستم بەبێ هیواییەکی زۆر کرد، هەرچەند ئەمویست لە کەناڵی یوتیوب چەند دەرسێك دەستنیشان بکەم وەکو مەنهەج لەسەری بڕۆم، بەڵام دیسان تۆزێك بۆم زەحمەت بوو، بەڵام الحمدللە دوای ناسینی فێرگەکەتان و بەشداری کردن لێی هەست بە ئارامی دەروون ئەکەن، بە جۆرێك ئەو سوودەی لە فێرگەکەتان ئەبینم وای لێکردم ئەگەر بە پارچەیەك نووسینیش بێ سوپاستان بکەم و هیوای بەردەوامیتان بۆ بخوازم، جزاکم اللە خیرا. بۆ ناوتۆمارکردن تکایە ئەم فۆرمەی خوارەوە پڕ بکەرەوە: https://forms.gle/JsWeZjEEc78ZcnNe8 فێرگەی زانست https://t.me/Fergay_Zanst
без подписи
زنجیرە ئەزموونی فێرخوازانمان به ناوی خوای گەورەی میهرەبان فێرخوازێکی تەمەن 47 ساڵ له شاری بانەی روژهەڵاتی کوردستان له وڵاتی ئێران بەشداری خولی دووساڵەی زانسته شەرعیەکانم کردووه. زۆر سوپاسی خوای گەوره و سەرجەم ماموستایانی بەرێز و خۆشەویستی فێرگەی زانست دەکەم، کە هەل و دەرفەتی شارەزابوون له زانستی شەرعییان بۆ دابینکردووین. خوشکان و برایانی خوشەویست له زەمەن و سەردەمێکی شڵەژاودا دەژین، گومان و ناکۆکی و بیدعه و داهێنان له بیروباوڕ و بۆچوونی هەموو تاکێکی موسڵمان سەری هەڵداوه، هەر بۆیه فێربوون و گرنگیدان به زانستی شەرعی وەکو قەڵغانێک وایه له بەرامبەر ئەم بارودۆخه ترسناکه. کات و تەمەن هەر وەک دیاریەکی زێڕین وایە، که خوای گەوره پێیداوین و دەبێت به جوانترین شێواز مامەڵەی لەگەڵدا بکەین، من وەکو برای بچوکتان له ماوەی 35 ساڵدا هەموو قۆناغەکانی خوێندن له قوتابخانه تاوەکو سەرووترین پلەکانی زانکۆم تێپەڕکردوه و بروانامەی دکتۆرام به دەستهێناوه، هەر چەند هەموو جۆرەکانی زانسته سروشتیەکان، ئەندازیاری، پزیشکی، مێژوویی و کۆموڵناسی و جگه لەوانیش بۆ ژیانی دنیا زۆر بەسووده، بەڵام ناتوانیت بۆشاییەکانی بیروباوڕی ڕاست و دروست پربکاتەوه. هەر بۆیه زانین و شارەزابوونی مرۆڤی موسڵمان لە زانسته شەرعیەکان زۆر پێویسته و بەختەوەری دونیا و قیامەتی بۆ دەستەبەر دەکات،کورته و پوختەی ئەو بابەتەی پێشکەشکرا لەم دەسته واژه دایه: له خویندن و فێربوونی زانسته شەرعیەکان هەست به تام و چێژێکی زۆر خۆش و شیرین دەکەیت که له زانستەکانی تر دا نیه. بۆ ناوتۆمارکردن تکایە ئەم فۆرمەی خوارەوە پڕ بکەرەوە: https://forms.gle/JsWeZjEEc78ZcnNe8 فێرگەی زانست https://t.me/Fergay_Zanst
без подписи
وتەی بەشداربوویەكی بەرێز لە خولی دووساڵەی زانستە شەرعییەكان:: بسم الله الرحمن الرحیم من یەكێكم لە بەشداربووانی خولی دووساڵەی زانستە شەرعییەكان لە فێرگەی زانست، زۆر سوپاس و ستایشی خوای گەورە ئەكەم، کە ئەم خولەی پێ ناساندم. ئەم زانستە وەكو گەنجینەیەك ئەبینم دڵ و دەروونم ئارام ئەكاتەوە، دەست خۆشی لە مامۆستا بەڕێزەكانم و بەڕێوەبەرانی فێرگە دەكەم. داواكارم لە خودای گەورە موفەقتان بكات و سەربەرزی دنیا و قیامەتتان بكات. بەڕاستی مامۆستاكانم زۆر بە جوانی دەرسەكانم بۆ ڕوون ئەكەنەوە زۆر بە چێژەوە گوێ لە وانەكان دەگرم، هەروەها هاندەرێكی باشن بۆ ئەوەی بەردەوام بم لەم فێرگەیە، دەست خۆشی لێ ئەكەم كە بەردەوام ئامۆژگاری ئەكرد، من پێش ئەوەی لەم خولە بەشداری بكەم زۆر بێ بەرنامە بووم بەڵام لەم خولە فێری بەرنامەش بووم، كاتەكانم رێك خستووە زۆر دڵم خۆشە كە سەرقاڵی زانستی شەرعیم. داواتان لێ ئەكەم ئەم هەلە لە دەست نەدەن ناوتان تۆمار بكەن ئێمەی مرۆڤ ئەگەر بیركرنەوەكانمان بۆ چاكە سەرف نەكەین ئەوا بۆ لای شتی خراپ دەڕوا، تاقیبكەنەوە و واز بێنن لە تۆڕەكۆمەڵاتییەكان، بزانن چەندە مێشكتان ئارام و ئاسوودە دەبێت، تا بەشداری لەم خولە نەکەیت نازانین چەندە بە سوودە. داواكارم لە خودای گەورە هەركەسێك ئەركی ئەم فێرگەی لە سەر شانە پاداشتی بداتەوە. بۆ بینینی ئەزموونی فێرخوازانمان تکایە سەردانی ئەم لینکە بکەن: https://t.me/ferkhwazan #زنجیرەی_ئەزموونی_فێرخوازان
без подписи
وتەی بەشداربوویەكی خولی دوو ساڵەی زانستە شەرعیەكان: السلام عليكم ورحمة الله وبركاته سەرەتا زۆر سوپاس بۆ خودای گەورە پاشان بۆ فێرگەی زانست کە ئەو دەرفەتەیان ڕەخساند، كە بەشداری بکەم لە خولی دووساڵە زانستە شەرعییەکان. من خەریجی بەشی زمانم و خاوەن ماڵ و منداڵم، وەکو ئافرەتێک و دایکێک بەشداریم کردووە، چەند سالێک حەزم لە خوێندنی زانستە شەرعییەکان بوو بەڵام ئەو هەلەم بۆ نەڕەخساوە، كە بخوێنم، بۆیە زۆر سوپاسی فێرگەی زانست دەكەم كە ئەو هەلەیان بۆ ڕەخساند م ئێستا لە ماڵی خۆمەوە فێری زانستە شەرعییەكان دەبم، ئەمرۆ الحمدللە چوومە ئاستێکیتر. لە خودای گەورە داوکارم ستافی فێرگەی زانست سەرفرازی دونیاو قیامەت بكات و خودای گەورە پاداشتتان بداتەوە بەباشترین پاداشت. #زنجیرەی_ئەزموونی_فێرخوازان
وتەی بەشداربوویەكی بەرێز لە خولی دووساڵەی زانستە شەرعییەكان. بۆ بینینی ئەزموونی فێرخوازانمان تکایە سەردانی ئەم لینکە بکەن: https://t.me/ferkhwazan #زنجیرەی_ئەزموونی_فێرخوازان
وتەی بەشداربوویەكی بەرێز لە خولی دووساڵەی زانستە شەرعییەكان. بۆ بینینی ئەزموونی فێرخوازانمان تکایە سەردانی ئەم لینکە بکەن: https://t.me/ferkhwazan #زنجیرەی_ئەزموونی_فێرخوازان
وتەی بەشداربوویەكی بەرێز لە خولی دووساڵەی زانستە شەرعییەكان. #زنجیرەی_ئەزموونی_فێرخوازان
وتەی برایەکی بەڕێز کە بەشدارە لە خولی دووساڵەی زانستە شەرعییەکان. بۆ بینینی ئەزموونی فێرخوازانمان تکایە سەردانی ئەم لینکە بکەن: https://t.me/ferkhwazan هەر ئێستا بەشداری بکە لە خولی دووساڵەی زانستە شەرعییەکان، هەموو زانیارییەکان لەم لینکەوە ببینە: 👇👇👇👇 https://t.me/Fergay_Zanst/771
بۆ بینینی ئەزموونی فێرخوازانمان تکایە سەردانی ئەم لینکە بکەن: https://t.me/ferkhwazan هەر ئێستا بەشداری بکە لە خولی دووساڵەی زانستە شەرعییەکان، هەموو زانیارییەکان لەم لینکەوە ببینە: 👇👇👇👇 https://t.me/Fergay_Zanst/771
سەرەتا بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان من وەکو قوتابییەکی بەشداربووی خولی دووساڵەی زانستە شەرعییەكان لە فێرگەی زانست کە دانیشتووی شارۆچکەی هەریرم، دەرچووی پەیمانگای تەکنیکم، بەخۆشحاڵییەوە بەشداریم لەو خولەدا کردووە، دەستخۆشی لە یەک بەیەکی مامۆستا بەڕێزەکان دەکەم بەڕاستی ماندووبوونێکی زۆریان پێوە دیارە، إن شاء اللە توێشوویەکە بۆ قیامەتیان، بەڕاستی من سوودێکی ئێجگار زۆرم لەو فێرگەیە بینیوە، تا ئێستا زۆر شت هەبوو نەمدەزانی، چونکە ئێمەی مرۆڤ هەر بەدوای دونیا ڕا دەکەین، تۆزیک خەم بۆقیامەتمان ناخۆین، هەر بەنەزانی لە شتەکان تێدەگەین، بابەرزترین شەهادەمان هەبێ سوودی چییە ئەگەر کەمێکیش لەدین شارەزانەبین، ڕێگای قیامەت بۆخۆمان ڕووناک نەکەینەوە، بۆیە داواکارم هەموو کەسێک کەمێک لەکاتی خۆی بگرێ چیتر کاتی خۆتان بەفیڕۆ نەدەن، زۆر زۆر سوپاسی مامۆستا ماندوونەناسەکان دەکەم کە زۆر پابەندن بە کاتەوە، زۆر باش تێمان دەگەیەنن لەوانەکان، خوای گەورە هەموویان بپارێزێت و تەمەندرێژیان بکات، هەردەم لەخۆشیدابن هەم لەدونیا هەم لەقیامەت.
بە ناوی خودای گەورە ڕێز و سڵاوم بۆ سەرجەم مامۆستایانی زۆر بەڕێز و بە ئەزموون و دڵسۆز، من دانیشتووی شارۆچکەی پێنجوێنم، پیشەم پارێزەرە، الحمدللە کە خوای گەورە دەرفەتی پێدام و لە فێرگەی زانست بەشداری بكەم، و پشتیوان بەخودا بەردەوام دەبم، زۆر جێی دەستخۆشی و شانازییە لەگەڵ ئێوە ڕۆژانە گوێمان لە وانەکانی شەریعەت دەبێت و لەگەڵی دەژین، بەڕاستی سوودم لێبینیوە و مایەی بەرزبوونەوەی ئیمان و پێگەیشتوویی و بەهای بەرز و ئەخلاقی جوان بووە بۆمان، هەمیشە دوای هەر وانەیەک دوعای خێرم بۆ کردوون و پاداشتی کاری بەرز و بە بەهای ئێوە لای خوای گەورەیە. بۆ بینینی ئەزموونی فێرخوازانمان تکایە سەردانی ئەم لینکە بکەن: https://t.me/ferkhwazan هەر ئێستا بەشداری بکە لە خولی دووساڵەی زانستە شەرعییەکان، هەموو زانیارییەکان لەم لینکەوە ببینە: 👇👇👇👇 https://t.me/Fergay_Zanst/771
السلام و علیکم ورحمة الله وبرکاته من بەشداربوویەکی خولی دووساڵەی زانستە شەرعیەکانم، هەر لە منداڵیەوە ئاشنای قورئانی پیرۆز بووم، پرسیاری زۆرم بۆ دروست دەبوو، هەرکاتێک لە دەوروبەرم دەپرسی وەڵامیان دەدامەوە، بەڵام هەر نەدەگەیشتمە وەڵامی دروست. زۆر بە دوای خولێکی ئاوا دەگەڕام وەکو (مزگەوتەکان یان سەنتەرەکان)، بەراستی کاتێک گوێ بیستی خولێکی ئاوا بووم بێ دوودڵی بڕیارم دا بەشداربم. الحمداللە زۆر دڵخۆشم، خودای گەورە و میهرەبان پاداشتی یەکە بە یەکەی مامۆستا دڵسۆزەکان و ئەو ستافە ماندوونەناسە بداتەوە، بەڕاستی جێگای دەستخۆشین، سوپاس بۆ خودا ئەو پرسیارانەی کە بۆم دروست دەبن، وەڵامەکانم دەست دەکەوێ لە مامۆستا بەرێزەکان، خودای گەورە سەربەرز و سەرفرازتان بکات لە دونیا و قیامەت. بۆ بینینی ئەزموونی فێرخوازانمان تکایە سەردانی ئەم لینکە بکەن: https://t.me/ferkhwazan هەر ئێستا بەشداری بکە لە خولی دووساڵەی زانستە شەرعییەکان، هەموو زانیارییەکان لەم لینکەوە ببینە: 👇👇👇👇 https://t.me/Fergay_Zanst/771
#وتەی_بەشداربووانی_خولی_دوو_ساڵەی_زانستە_شەرعییەكان من لە سلێمانییهوە بەشدارم لەگەڵتان، كارمەندی تەندروستیم و كۆلێجی تەحلیلاتم تەواوكردووە، ئەتوانم بڵێم ئەم خولە دیارییەك بوو بۆ من لەلایەن خوای گەورەوە، چونكە ویستم ماستەر بخوێنم، بەڵام نەمتوانی تووشی ناڕەحەتییەكی زۆر هاتم، بەڵام زۆری پێنەچوو لەم خولە ئاگاداركرامەوە دواتر پێمخۆشبوو كە نەچوومە ماستەرەكەمەوە، چونكە سەرەتا سوپاس وستایش بۆ خوای گەورە کە بەشداریمكرد لەم خولە، پاشان سوپاس بۆ مامۆستایانی بەڕێز بۆ ئەوانەی بیرۆكەی ئەم فێرگەیەیان داڕشت و سوپاسی ستافەكە بەگشتی دەکەم.
#وتەی_بەشداربووانی_خولی_دوو_ساڵەی_زانستە_شەرعییەكان من وەکو بەشداربوویەکی خولی دوو ساڵەی فێرگەی زانست لە شاری ئاکرێ، دەمەوێ پەیامی خۆم بگەیەنم بەسەرجەم ئەو کەسانەی کە بەشدارن، و بۆ ئەو کەسانەی کە بەشدارنین بۆ ئەوەی لە خولی داهاتوو بێ دوو دڵی بەشداری بکەن، من خوێندنی قوتابخانەم تا پۆلی 9 خوێندووە و تەواوم نەکرد، بەڵام الحمدللە بەشداری خولی دوو ساڵەم کرد، بەڕاستی کاتێک وانەکانم دەخوێند هەستێکی زۆر زۆر خۆشم بۆ دروست ئەبوو، ئەو سوود و عیلمەی کە لەم وەرزە وەرمگرت و کارم پێی کرد لە بۆم هەزار شەهادەی زانکۆ دێنێت ، داواکارم لەوانەی کە بەشدارییان کردووە کۆڵ مەدەن و بەردەوام بن لە خوێندنی ئەم زانستە پیرۆزە، بۆ ئەوانەشی کە بەشدارییان نەکردووە هەریەکێ لەئێوە هاوڕێ و کەسە نزیکەکانتان ئاگادار بکەنەوە بۆ خولی داهاتوو بەشداری بکەن، دەمەوی وەسف و سوودی ئەم زانستە بکەم لەم چەند دێڕەیا هەرچەندە لە توانامدا نییه وەسفی تەواوی بکەم، بەڵام ویستم ئەو گۆڕانکاریانەی لە خۆم دەبینم بڵێم.
#وتەی_بەشداربووانی_خولی_دوو_ساڵەی_زانستە_شەرعییەكان من لە شاری سلێمانییهوە بەشداربووم لە قۆناغی یەکی زانستە شەرعیەکانی فێرگەی زانست، بەڕاستی ئەمساڵەم نەمزانی چۆن تێپەڕی، هەفتانە تامەزرۆی وانەکان بووم، چونکە هەموو وانەیەک پڕ زانیاری زۆر پێویست بوو بۆ هەموو تاکێکی موسڵمان، مامۆستاکان زۆر بە جوانی و پوختی وانەکانیان شی ئەکردەوە، بەڕاستی لە نیوەی وانەکان بووم کە چواردەوری خۆم هانداوە بۆ بەشدار بوون، خوای گەورە بیکاتە توێشووی قیامەتتان و بە باشترین پاداشت خەڵات بکرێن.