- Последний пост
- 13 авг.
- Последнее чтение
- 14 авг.
- Постов за неделю
- 1
- Всего постов
- 20
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 131
- 1/48двое суток
- 150
- 1/72трое суток
- 161
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
حسێن عارف لە بیرناکرێ زووم.. دەقی پەیامەکەی لاهور شێخ جەنگی بۆ کۆچی دوایی نووسەر و چیرۆکنووسی دیاری کوردستان، مامۆستا حسێن عارف پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆم ئاڕاستەی بنەماڵە و سەرجەم هاوڕێیانی دەکەم. مامۆستا حسێن عارف خزمەتێکی گەورە و مێژوویی بە ئەدەبیاتی کوردی کردووە، بەرهەمە بەپێزەکانی هەمیشە وەکو شاکار لە کتێبخانەی کوردیدا دەمێننەوە. لە خوای گەورە داواکارم سەبوری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت و جێگەی کۆچکردوو بەهەشتی بەرین بێت. لاهور شێخ جەنگی
Channel name was changed to «Shex Lahur Talabany»
Channel photo updated
без подписи
سیناریۆی دووەم سزادانی دەستگیرکراوانە و نەگەڕانەوەیە بۆ دادگای تەمیزی کوردستان، ئەمە نەک زۆر قورسە و خراپ لەسەر رۆڵی دادگا دەکەوێت، بەڵکو بڕیارەکە دەچێتە دەرەوەی دادگا و وەکو سزادراو ناناسرێن بەڵکو هیچ زیندانییەکی چاکسازی ناتوانێ وەریان بگرێ، چونکە دادگای تەمیز دەتوانێ بە نووسراوی فەرمی دامەزاوەکانی حکومەت ئاگاداربکاتەوە کە ئەوانە سزادراونین و پێشلکاری زەقی یاسا بەرامبەریان کراوە، ئەمە جگە لەوەی لە رووی ناوخۆ و نێودەوڵەتییەوە قبوڵ ناکرێ، بەڵکو کۆتایی بە رۆڵی دادگا دەهێنێ.
"ئێستا قوفڵ بووە، بەڵام وانامێنێ" زووم.. نزیکەی ساڵێکە لە زیندانە لاهور شێخ جەنگی لەگەڵ زیاتر لە 200 پێشمەرگەی سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم و پاسەوان، لە بەرەبەیانی 22ی ئابی 2025وە دوای نزیکەی چوار کاتژمێر رووبەڕووبوونەوە دەستگیرکران. لە 11 مانگی رابردوودا زۆرینەیان ئازادکراون، تەنها 29 کەس لە زیندانی دەزگای ئاسایش ماون. دادگای تەمیزی کوردستان 12 جار داوای لە دادگاکانی سلێمانی کردووە دۆسییەکە بۆ دادگای تەمیز بنێرێ، بەڵام نەیانناردووە. دۆسییەکە سێ دادگای بینیووە دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایش، دادگای تاوانەکانی دوو، دادگای تاوانەکای سێ. لەسەرەتایی هێرشەکەی لالەزارەوە واتە هەمان رۆژ لێکۆڵینەوەی ئاسایش دەستیپێکردووە یەکەم کەس ووتە لە لاهور شێخ جەنگی وەرگیرا، دواتر پرۆسەکە بەردەوام بوو. دۆسییەکە دوو ماددەی یاسایی بۆ کراوەتەوە 56و ماددەی 406 سەرەتایی ساڵی تازە دۆسییەکە رەوانی دادگای تاوانەکانی سێ لە دادگای سلێمانی کرا. لەیەکەم دانیشتنی دادگا کە 09/01/2026 بوو دادوەر جەبار لەسەر داوای تیمی پارێزەران بڕیاریدا دۆسییەکە رەوانەی دادگای تەمیزی هەرێم بکرێ لە هەولێر، بەڵام دوای گلدانەوەیەکی زۆر دواجار بەناچاری دادگای سلێمانی دۆسییەکەی بۆ هەولێر نارد، دادگای تەمیز دۆسییەکەی رەتکردەوە، چونکە کۆپی کراوبوون و پەڕاوە ئەسڵییەکە نەنێردرابوو، بۆیە دادگای تەمیز جارێکی دیکە داوای کردووە. دادگای سلێمانی دۆسییەکەیان بۆ دادگای لێکۆڵینەوەی دەزگای ئاسایش گەڕاندەوە، دوای مانەوەی نزیکەی سێ مانگ ئاسایش دۆسییەکانی بۆ دادگای سلێمانی ناردەوە، دادگای سلێمانی بە بڕیارێک دۆسیەکەی لەو دادوەرە وەرگرتەوە و رەوانەی دادگای تاوانی دووی کرد کە دادوەر سەردار سەرۆکایەتی دۆسیەکە و دانیشتنەکانی دادگای دەکرد. دوای دوو دانیشتنی دادگا لە مانگی پێنج، دادوەر دۆسییەکەی رەوانەی دادگای تەمیز نەکرد، پرۆسەکە وەکو ئەوەبوو لە دادگای تاوانەکانی دوو دادگای بکرێن، لاهور شێخ جەنگی خۆی دژی ئەوەبوو داوای لە دادوەرکان کرد دۆسیەکە رەوانەی دادگای تەمیز بکەن، تیمی پارێزەرانی دۆسییەکەش بەهەمان شێوە داوایان کرد، بەڵام دادوەر دەیگووت دەبێت هەردوو دۆسییەکە پێکەوە تەواو بکەین پاشان بڕیاری لێبدەن بینێرن یاخود نا. تیمی پارێزەران لە دوو شوێن سکاڵایان لەسەر ئەو سێ دادوەرە تۆمارکرد کە سەرپەرشتی دۆسییەکەیان دەکرد، سکاڵای یەکەم لە دادگای سلێمانی و سکاڵای دووەم لە دادگای تەمیزی کوردسان، لە هەردوو سکاڵاکەدا جەخت لەوە دەکەنەوە دادوەرەکان دۆسییەکە بۆ دادگای تەمیز بنێرن، بەڵام نەیان ناردووە، تیمی پارێزەران داوایان لە دادگا تەمیز کردووە ئیجرائات بکات هەوڵەکانی بۆئەوەبێت دۆسییەکە بە رێکایی یاسایی خۆی بڕوات. لێرەدا دۆسییەکە وەستاوە و هیچ وادەیەک نە بۆ دادگایکردن و نە بۆ ناردنی دۆسییەکان بۆ دادگای تەمیز دیاری نەکراوە. سلێمانی حوکمیان دەدات؟ دادگاکانی سلێمانی تیاماون، رێگری سیاسی هەیەو ناتوانن دۆسییەکە بۆ دادگای تەمیزی کوردساتن بنێرن"تیمی پارێزەران وادەڵێت"، دادگای سلێمانی خۆیشی ناتوانێ بەگوێرەی یاسا دادگاییان بکەن. بەکورتی رێگری یاسایی هەیە و هیچ دادگایەکی کوردستان لە زاخۆوە تاوەکو گەرمیان بەبێ گەڕانەوە بۆ دادگای تەمیزی کوردستان بڕیارەکانیان باتڵ دەبێت" ئەمە لەکاتێکدا ئەگەر پارێزەران سکاڵایان لەسەر بڕیاری دادگا هەبێت" تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی لە سەرەتاوە سکڵایان تۆمارکردووە، هەرچەندە بەگوێرەی یاسا دادگای سلێمانی ناتوانێ هیچ بڕیارێکی دادگایکردن لەبارەی دۆسیەکەی لاهور شێخ جەنگییەوە بدات، بەڵام لە هەر حاڵەتێکدا ئەگەر بڕیارێکی لەوجۆرە بدات باتڵە و نابێتە بڕیاری دادگا و سزاکەی نەک جێبەجێ ناکرێ، بەڵکو دادوەرانی دۆسیەکەش وەکو سەرپێچی کار لەیاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، چونکە سەرپێچی بڕیاری دادگا و ئەنجومەنی دادوەرییان کردووە. هەرێمی کوردستان وەکو یەکێک لە دەسەڵاتەکانی لەپاڵ دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن، دەسەڵاتی دادوەری هەیە، سەرجەم دادگاکان سەر بەم دەسەڵاتەن و هیچ یاسایەک رێگە نادات دادگای سلێمانی لەبری ناردنی دۆسییەکان بۆ دادگای تەمیزی کوردستان دۆسییەکانی بۆ دادگاکانی عێراق بنێرێ. دادگای تەمیزی کوردستان بەسەرجەم دادگاکانییەوە 15 ئەندامی هەیە کە نۆکەسیان لە پشکی پارتی و شەش کەسی دیکەیان لە پشکی یەکێتین بژاردە یاساییەکانی بەردەم دادگای سلێمانی: یەکەم/ ناردنی دۆسییەکەیە بۆ دادگای تەمیزی کوردستان، دادگای تەمیز چارەنووسی دۆسییەکە دیاری دەکات بژاردەی دووەم/ ئازادکردنی سەرجەم دەستگیرکراوانی دۆسییەکەیە. لەدەرەوەی یاسا دوو سیناریۆی دیکە هەیە کە قورس و مەحاڵن، بەردەوامیدان بە راگرتنی دۆسییەکە بۆ ماوەیەکی زیاتر، بەڵام کات لە بەرژەوەندی ئەم بژاردەیەدا نییە، چونکە نزیکەی ساڵێکە راگیراون، یاسا لەوە زیاتر رێگە نادات بمێننەوە.
هەموو شتێک لە بارەیەوە باس دەکەین.
بۆمان دەرکەوت کە برا و هاوڕێ و دۆستەکانمان تەنها لەو کاتەیە لەگەڵمان بوون ئەوان پێویستان بە تۆ بوو کاک لاهور لە زیندانە، بەڵام وەفاداری لە دەرەوە تاقی دەکرێتەوە؛ هەر برا و هاوڕێیەک کە لەم ڕۆژانەدا پشتی تێکرد، نیشانی دا کە نزیک بوو بە جەستە، نەک بە دڵ لە دوای 22 ئاب سوپاسی کات دەکەین بە پێ کات ڕوی ڕاستەقینەی زۆر کەسمان بۆ دەرکەوت
تۆری كۆمەڵایەتیی فەیسبووك لەكار كەوت
ئەو بەیج لایک بکەن
https://www.facebook.com/share/p/18PgqSNLMh/
без подписи
"هەموان بۆ سڵاوە گەرمەکەی هەستان" زووم.. دەقی نووسینەکەی رەحمان غەریب رێکخەری سەرنتەری میترۆ كەیسی ژمارە 534 كاتێ تەماشای ئەو وێنانەی دەكرد كە دادوەر لەگەڵیدا رونكردنەوەی دەدا، پێڵووی چاوەكانی لە یەكتر نزیكدەكردەوە، بەورردی تەماشای وێنە و ڤیدیۆكانی دەكرد، بە ئاماژە بێ ئاگابوونی خۆی لەو دیمەنانە دەردەبڕی، چەند جارێكیش تەماشای رێبواری هاورێ دەكرد، هەردووكیان زەدەخەنەیان دەگۆڕییەوە. ئەمڕۆ 7ی ئایار 2026، بە رووخسارێكی گەشەوە خۆی كرد بە هۆڵی تاوانەكانی دادگای سلێمانی، دەستی راستی سڵاوی بۆ ئامادەبووان بەرز كردەوە، هەستی بەشێك لە ئامادەبووان تێكەڵەیەك بوو لە دڵخۆشی و نائومێدی. هەمووان بە پێوە وەستان بۆ پێشوازی لە گەرمەكەی لاهوری شێخ جەنگی. رێبواری لەلای دەستی راستی، پۆڵاد لە پشتییەوە، 10 تۆمەتباری تریش لەگەڵی وەستابوون، كە بچوكتریانیان لەدایكبووی ساڵی 2000 بوو، ئەو گەنجە لەوە نەدەچوو تەندروستی چاوەكانی باش بن، زۆری دەتوركاند. لەگەڵ ( عزیز رەئوف، هێمن مەحمود) چوینە هۆڵەكە، دەتوانین بڵێین دانیشتنی ئەمڕۆی دادگا تەنها خوێندنەوەی وتەی هەردوو سكاڵاكار، بەڕێزان( بافل تاڵەبانی، قوباد تاڵەبانی)بوو، دژ بە لاهوری شێخ جەنگی و هاورێكانی، كە تۆمەتەكان هەوڵی كوشتنیان بووە ، بە قەناس و خستنە خوارەوەی هەلیكۆپتەر. ڤیدیۆ و فۆتەكان بە داتاشۆ بە دیواری لای چەپی هۆڵەكە پیشانی ئامادەبوان درا، رەنگە شتێكی نوێی تێدا نەبێ، دیمەنی ئەو زەلامەیشی تێدابوو كە بە دوو كوباری قەد كراوە خۆی دەكات بە مەسعدی باڵەخانەیەكی نیشتجێبوون، دەوترێت بەشێكی هەوڵی كۆدەتاكەیە. دادوەر لەگەڵ ئەوەی لائیحەی تۆمەتەكانی پێشكەش دەكرد، مامەڵەیەكی ئاسایی لەگەڵ تۆمەتباران، پارێزەران، ئامادەبووانی ناوهۆڵەكەدا كرد، هەرچەندە رێوشوێنی ئەمنی زیادەڕۆیی پێوە دیاربوو، بەڵام مامەڵەی ئەو هێزانە، هەروەك پۆلیس و فەرمابەرانی ناو دادگا شارستانی بوون هیچ رواڵەتێكی توندوتیژی پێوە دیار نەبوو. هۆڵەكە تا دەهات گەرم دەبوو، ئاوات خانی خوشكی، لاپەڕە سپییەكەی دەستی بۆ نارد، رووخساری پێ باوەشین كرد، بەڵام ئەو دەكوڵا و خۆی بۆ نەگیرا، رووی كرد دادوەر : جەنابی دادوەر پێش ئەم رووداوانە من كێشەم لەگەڵ سكاڵاكاران هەبووە، پێنج كەسی نزیكم كوژراون، شكات كراوە، بەڵام دۆسییەكانیان نەچوونەتە پێشەوە، داوادەكەم دۆسییەكەم بنێرنە دادگای تەمییز، لاهوری شێخ جەنگی وای ووت. لە وڵاتێكدا كە هەمووان لەبەردەم یاسا و دادوەری، وەك یەك نەبووین، كە پێشینە هەبوو بۆ بەكارهێنانی یاسا لە كڕین و فڕۆشی سیاسی، هیوا هەڵچنین بە گواستنەوەی كەیسەكەی لاهوری شێخ جەنگی بۆ دادگای ناوچەیەكی تر، هیچ لەو ڕاستییە ناگۆڕێ، كە ئێمە لەبەردەم كەسێكی سیاسیداین و سبەینێ حزب بەهەموو قورساییەكی لەژێر سێبەری دادگادا، كار لەسەر دەرئەنجامەكانی دەكات. ئیتر وایە، كاتێك كەیسێك قاچێكی لەناو چلپاوی سیاسەتدا بێت و ئەویتریشی لەناو دەقی یاسایی لاستیك ئاسادا، لەم جۆرە كەیسانەدا گواستنەوەی دۆسییەكەی ناكاتە چاوەڕوانی موعجیزە، یان گۆڕانی دونیا، سادەتر: لەم كەیسانەدا ئەوە سیاسەتە بڕیار دادەڕێژی، نەك دادوەری، ئەوە بەرهەمی سیاسەتە كە یاسا دەكاتە موعجیزەو لە شەو ڕۆژیكا تۆمەتبار دەكاتە شەریك و هاوپەیمانی سیاسی. ئەو سیاسەتە ناڵێم كە عیلمە، هونەرە، بۆ چاكەی گشتییە و بنچینەیەكی ئەخلاقی هەس، ئەوەیان دەڵێم كە ئەخلاقی لە سیاسەت جیاكردەوە و لە كۆتایشدا سیاسی تاجر، سیاسی و دز، سیاسی و ساختەچیت لەیەكتر بۆ جیانەكرێتەوە.
без подписи
نوێترین وێنەی سەرۆک لاهور شێخ جەنگی لە زیندانەوە وێنەکە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا دایناوە
هەواڵی کۆچی دوای سیاسەتمەداری رۆژئاوای کوردستان برا و هاوڕێی خۆشەویستم ساڵح موسلیم، لە دڵەوە نیگەرانی کردم. ساڵانی رابردوو بە تایبەت لە شەڕی دژی داعش پێکەوەکارمان کردووە، هەمیشە هەڵوێستی شۆڕشگێرانەی هەبووە، کوڕەکەشی لەو پێناوەدا شەهیدبوو، ئەمە جگە لەوەی رۆڵی دیاری هەبووە لە پەیوەندییە دبلۆماسییەکانی رۆژئاوای کوردستان. لە کۆتاییدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری ساڵح موسلیم و ئەندام و بەرپرسانی پەیەدە و رۆژئاوا دەکەم. إنا لله وإنا إليه راجعون لاهور شێخ جەنگی
без подписи
без подписи
بەهۆکاری پەڕاوی لاهور شێخ جەنگی و هاوەڵەکانی لە دادگای تەمیزی هەولێرە ڕۆژی دادگای کرایە ٩/٣/٢٠٢٦
بەرامبەر داخستن و" تاڵانکردنی" ئامێرەکانی کەناڵی زووم بێدەنگ بووی حەق نییە ئێستا ماف بە خۆت بدەیت بەرامبەر بەداخستنی نوسینگەی NRT لە هەولێر دەنگت دلێر بێت! ئە ی بوچی رۆژنامەنوس کانی سلێمانی بێده نگ بوو ؟