منداڵ و نەوجەوانانی حیکمە/کچان
Статистикаتایبەت بە سەرپەرشتیاری قوتابیانی حیکمە/کچان
- Последний пост
- 14 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 3
- Всего постов
- 20
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Криптовалюты (по похожим)
- В каталоге с
- 15 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 225
- 1/48двое суток
- 257
- 1/72трое суток
- 278
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
بسم الله الرحمن الرحيم الحمد لله، والصلاة والسلام على رسول الله، وعلى آله وصحبه ومن والاه. : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ: «إِنَّمَا بُعِثْتُ لِأُتَمِّمَ صَالِحَ الْأَخْلَاقِ» (رواە أحمد). واتە: «من تەنها بۆ ئەوە ڕەوانە کراوم تاوەکو ڕەوشتە بەرز و چاکەکان تەواو بکەم» شەممە 2 ی ربیع الاول (3)ی 1448 کۆچی سەرپەرشتیارانی بەڕێز ئەم هەفتەیە هەفتەی (38)ـەمی ساڵی خوێندنی 2025 - 2026 ـە. 🔵 لەم هەفتەیەوە تاقیکردنەوەکان دەسپێدەکەن. 🔵 هەر قوتابیەک غیاب بێت بەکەوتوو هەژمار دەکرێت.
سلام علیکم ورحمة الله وبركاته سەرپەرشتیارانی بەڕێز هەفتەی ڕابردوو ئەو قوتابیانەی تا ئێستا پارەی بەشداری ساڵانەیان نەداوە یاخود یەک قستیان داوە ئاگادارکرانەوە کەوا بەرەو کۆتایی ساڵ دەڕۆین و پێویست دەکات بۆ ئەم هەفتەیە پارەی بەشداری ساڵانە بهێنن. بۆ ئەم مەبەستە داواتان لێ دەکەین کە بڕی پارەی داواکراو بە قوتابیان بنێرن. سوپاسی هاوکاری و کار ئاسانیتان دەکەین. کارگێڕی بەشی منداڵ و نەوجەوانان/کچان.
السلام علیکم ورحمة الله وبركاته ئاگاداری سەرپەرشتیار و قوتابییە بەڕێزەکان دەکەینەوە کە پێشانگای کاری دەستی بۆ قوتابیانی هەموو دەوامەکانی منداڵ و نەوجەوانان و خونچەکان و بەهرەداران/کچان لە ڕۆژی چوارشەم بەرواری ١٩-٨-٢٠٢٦ لە دەزگا بەڕێوەدەچێت بە پێی ئەم خشتەی خوارەوە: - قوتابیانی ڕۆژی یەکشەم بەیانیان و سێشەم بەیانیان و خولی هاوینە لە ڕۆژی چوارشەم بەرواری ١٩-٨-٢٠٢٦ کاتژمێر ٩:٠٠ تا ١٢:٠٠. - قوتابیانی ڕۆژی یەکشەم ئێواران و چوارشەم ئێواران و شەممە لە ڕۆژی چوارشەم بەرواری ١٩-٨-٢٠٢٦ کاتژمێر ١:٣٠ تا ٥:٣٠. تێبینی: ١. پێویستە ئەو قوتابیانەی سەردانی پێشانگا دەکەن لەو کاتانە بێت کە بۆی دیاریکراوە بە پێی دەوامەکانیان. ٢. ئەو قوتابیانەی بە کاری دەستی بەشداریان کردووە لە گەر دەوامێک بێت پێویستە لە کاتژمێر ٨:٠٠ ی بەیانی ئامادەبن بۆ ڕێکخستنی کارەکانیان. ٣. مۆبایل ڕێگەپێدراوە بە بەکارهێنانی سنووردار ( تەنها بۆ وێنەگرتن لە پێشانگا و بە ڕەچاوکردنی سنووری کەسی مامۆستا و قوتابیان). ٤. مێوان و کەسوکاری قوتابیان ڕێگەپێدراوە (تەنها ئافرەت). ٥. قوتابیان بە دڵی خۆیان جل دەپۆشن بە مەرجێک شەرعی بێت. ٦. ئەو قوتابیانەی کاری دەستیان هەیە لە ڕێگەی نامەی تێلیگرامەوە خۆیان ناونووس دەکەن و لە هەمان کات ناوی سیانی و کارەکانیان و نرخەکانیان بۆ ئەم ژمارەیە دەنێرن: .07517664532 تکایە ناونووسین تەنها لە ڕێگەی نامەوە دەبێت و لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە نابێت. ٧. خواردن و شیرینی لە ڕێڕەوەی هاتنە ژوورەوەی دەزگا دەبێت و کارەدەستیەکانیتر لە هۆڵی دەزگا. ٨. لەو ڕۆژەدا هیچ وانەیەک ناخوێندرێت بۆیە قوتابییان بە هیچ هۆکارێک ناچنە پۆلەکانی سەرەوە. سوپاسی هاوکاریتان دەکەین.
سلام علیکم ورحمة الله وبركاته بابەت ئاگاداری…. ئاگاداری سەرپەرشتیار و قوتابییە بەڕێزەکان دەکەینەوە کە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ لە ناوەڕاستی مانگی هەشت دەستپێدەکات و بۆ ئەم ساڵ زۆرینەی تاقیکردنەوەکانی هەموو دەوامەکانی بەیانیان و ئێواران لە یەک ڕۆژ بەڕێوەدەچێت بە پێی ئەم خشتەی خوارەوە: - یەکشەم ١٦-٨-٢٠٢٦ تاقیکردنەوەی پەروەردەی نەوجەوانانی هەموو دەوامەکان (هەر چوار ئاست) -٢٢ تا ٢٦ی-٨-٢٠٢٦ تاقیکردنەوەی (قیراءة) ی منداڵان هەر یەکەو لە ڕۆژی خۆی. - یەکشەم ٢٣-٨-٢٠٢٦ تاقیکردنەوەی (تجوید)ی نەوجەوانانی هەموو دەوامەکان (هەر سێ ئاست) - یەکشەم ٣٠-٨-٢٠٢٦ تاقیکردنەوەی حفظ منداڵ و نەوجەوانانی هەموو دەوامەکان - چوارشەم ٢-٩-٢٠٢٦ تاقیکردنەوەی (تفسیر)ی نەوجەوانان و منداڵانی هەموو دەوامەکان. - تاقیکردنەوەی کانیاوی قۆناغی یەکی منداڵان هەر یەکەو لە ڕۆژی خۆی دەبێت بە پێی ئەوەی لە سجلەکان دیاریکراوە. تێبینی: ٢. پێویستە قوتابی هەموو دەوامەکان لەو ڕۆژانەدا ئامادەبن کە بۆیان دیاریکراوە. ٣. لە ئەگەری نەهاتن و مۆڵەت هیچ تاقیکردنەوەیەک دووبارە ناکرێتەوە بەهەر هۆکارێک بێت و قوتابی ڕاستەوخۆ دەچێتە خولی دووەم. ٣.لە پاڵ هەبوونی تاقیکردنەوەکان قوتابیان لە ڕۆژەکانی خۆیان دەوامی ئاسایی دەکەن و وانەکان دەخوێنن جگەلە قوتابیانی نەوجەوانانی ڕۆژی یەکشەم بەیانیان. ان شاءاللە دواتر لە کات و هەبوونی هەر ڕێکارێکیتر ئاگاداردەکرێنەوە. کارگێڕی منداڵ و نەوجەوانان/کچان
بسم الله الرحمن الرحيم الحمد لله، والصلاة والسلام على رسول الله، وعلى آله وصحبه ومن والاه. عَنْ عُمَرَ بْنِ الخَطَّابِ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ: «لَوْ أَنَّكُمْ كُنْتُمْ تَوَكَّلُونَ عَلَى اللَّهِ حَقَّ تَوَكُّلِهِ لَرُزِقْتُمْ كَمَا يُرْزَقُ الطَّيْرُ تَغْدُو خِمَاصًا وَتَرُوحُ بِطَانًا». عومەرى کوڕی خەتتاب خوا لێی ڕازی بێت دەڵێت: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: «ئەگەر بێتو وەکوو پێویست و شاییستە پشتتان بە خوا بەستبایە، ئەوە بە جۆرێک ڕزق و ڕۆزى دەدان، هەر وەکوو ئەو باڵندەیەى کەوا بەیانییان بەسکى خاڵی و برسی دەردەچێت و دواتر بەسکى پڕ و تێرەوە دەگەڕێتەوە». شەممە 25 ی صفر (2)ی 1448 کۆچی. سەرپەرشتیارانی بەڕێز ئەم هەفتەیە هەفتەی (37)ـەمی ساڵی خوێندنی 2025 - 2026 ـە. ⭕️ بەرەو کۆتایی ساڵ و تاقیکردنەوەکانی کۆتایی دەڕۆین، زۆر گرنگە فێرخوازان مۆڵەت وەرنەگرن و ئەو وانانەی لەپاشن هیممەتی بۆبکەن تا بگەنەوە بە خشتەکە، چونکە لە تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ بەپێی خشتەکە هەمووی داخڵە.
بسم الله الرحمن الرحيم الحمد لله، والصلاة والسلام على رسول الله، وعلى آله وصحبه ومن والاه. «لَا تَسُبُّوا أَصْحَابِي، فَلَوْ أَنَّ أَحَدَكُمْ أَنْفَقَ مِثْلَ أُحُدٍ ذَهَبًا مَا بَلَغَ مُدَّ أَحَدِهِمْ وَلَا نَصِيفَهُ» (رواہ البخاري ومسلم) جوێن مەدەن بە هاوەڵانم، چونکە ئەگەر یەکێک لە ئێوە بەقەد کێوی ئوحود زێڕ ببەخشێت (لە پێناوی خودا)، ناگاتە بڕی مشتێک لە بەخشینی ئەوان و نە نیوەشیا.» شەممە 3 ی صفر (2)ی 1448 کۆچی. سەرپەرشتیارانی بەڕێز ئەم هەفتەیە هەفتەی (34)ـەمی ساڵی خوێندنی 2025 - 2026 ـە.
سلام علیکم ورحمة الله وبركاته ئاگاداری قوتابی و سەرپەرشتیارە بەڕێزەکان دەکەینەوە کەوا کارگێڕی منداڵ و نەوجەوانان/کچان هەڵدەستێت بە کردنەوەی پێشانگای کاری دەستی بۆ قوتابیان لە کاتی گونجاو و بە ڕێکاری تایبەت کە ان شاءاللە دواتر لێی ئاگادار دەکرێنەوە. بۆ ئەم مەبەستە قوتابیان لە ئێستاوە دەتوانن کارە دەستییەکانیان ئامادەبکەن و پاشان کە ئاگادارکرانەوە لە ڕۆژ و کات و ڕێکارەکانی پێشانگاکە ئەو کات ئەو قوتابیانەی بەشداردەبن خۆیان ناونووس دەکەن و کارەدەستییەکانیان نیشان دەدەن. تێبینی: ١. لە ئێستادا ناو نووسین کراوە نیە تا ئەو کاتەی کارگێڕی دیاریدەکات. ٢. قوتابیان زووتر ئاگادارکرانەوە بە مەبەستی ئامادەکردنی کارەکانیان تا کاتی ناونووسین. ٣. کارەدەستییەکان لەم بابەتانە دەبێت: ئێکسسوار، تابلۆی شیاو، کاری ڕەیزن و مۆم، چنین، خواردن و شیرینی. ٤. هەر قوتابییەک کارێکی دەستی هەیە لە دەرەوەی ئەو بابەتانەی ئاماژەی پێدراوە پێویستە لە ڕۆژی دەوامی خۆی سەردانی کارگێڕی بەش بکات و کارەکەی ئاماژەپێبدا بۆ ئەوەی دڵنیا بێتەوە ڕێگەپێدراو دەبێت یاخود نا. چاوەڕوانی بینینی جوانترین و شیاوترین کارەکانتان دەکەین کە بە دەستە ڕەنگینەکانتان نەخشاندووتانە🌸🌸🌸 کارگێڕی منداڵ و نەوجەوانان/ کچان.
بسم الله الرحمن الرحيم الحمد لله، والصلاة والسلام على رسول الله، وعلى آله وصحبه ومن والاه. عن أبي أمامة الباهلي رضي الله عنه أن النبي ﷺ قال: «لَتُنْقَضَنَّ عُرَى الإسلامِ عُرْوَةً عُرْوَةً، فكلما انتقضت عروةٌ تشبث الناسُ بالتي تليها، فأولُهُنَّ نقضًا الحكمُ، وآخرُهُنَّ الصلاةُ.» وقد رواه مسند أحمد وغيره، وصححه عدد من أهل العلم. شەممە ۱۹ ی محرم (۱)ی ١٤٤٨ کۆچی. سەرپەرشتیارانی بەڕێز ئەم هەفتەیە هەفتەی (۳۲)ـەمی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥ - ٢٠٢٦ ـە.
ئاهەنگەکەی هەینی، تکایە لایک و کۆمنتان بیرنەچێت⬇️ https://www.facebook.com/share/p/1JzvmvJLTj/?mibextid=wwXIfr
لە ئاهەنگە ناوازەکەمان دیاری تایبەت ئامادەکراوە بۆ بەشداربووان https://www.facebook.com/share/r/1BmBeT4EKz/?mibextid=wwXIfr
без подписи
بانگهێشتنامە نوسینگەی دەزگای نوری حیکمە لە شاری هەولێر هەڵدەستێت بە سازدانی یەکەمین ئاهەنگی خولی دەرچووانی (ئەکادیمیای نوری حیکمە بۆ پێگەیاندنی ئەندام و مامۆستایان). بۆ ڕێزلێنان و بەخشینی بڕوانامە بە پۆلێک لە دەرچوانی ئەم خولە، لە برایان و خوشکان کە ژمارەیان (74) بەشداربووە و بۆ ماوەی (3) ساڵ لە وەرگرتن و فێربوونی زانستە شەرعیەکان و و ڕاهێنانی بڕگە و بابەتەکانی تری ئەکادیمیاکە بوون، لە ئاهەنگەکەدا کۆمەڵێک بڕگە و بابەتی جیاواز و ناوازە دەبینن. ئامادەبوونتان گرینگی دانی زیاترە بە زانستی شەرعی و هەڵگرانی و مایەی خۆشحاڵی ئێمەشە. بەروار:26/6/2026 ڕۆژ: هەینی کات: 5:00 دوای عەسر ناوونیشان: هەولێر، هۆڵی قوتابخانەی نێودەوڵەتیی (مەعاریف)، شەقامی (١٢٠)م، تەنیشت زانکۆی (لوبنانی فەڕەنسی). لۆکەیشنی هۆڵەکە: https://maps.app.goo.gl/AQvB4wHuJwj8GGiZ6?g_st=atm تێبینی: هاتن بۆ هەمووانە
без подписи
بسم الله الرحمن الرحيم الحمد لله، والصلاة والسلام على رسول الله، وعلى آله وصحبه ومن والاه. عَنْ أَبِي قَتَادَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ: أَنَّ النَّبِيَّ ﷺ قَالَ: «صِيَامُ يَوْمِ عَاشُورَاءَ، إِنِّي أَحْتَسِبُ عَلَى اللَّهِ أَنْ يُكَفِّرَ السَّنَةَ الَّتِي قَبْلَهُ». ئەبو قەتادە خوا لێی ڕازی بێت دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتى: «بەڕۆژووبوونى ڕۆژی عاشوڕاء، من واى دادەنێم ببێتە کەفاڕەتى ساڵی ڕابردوو لەلای خوا». شەممە ٥ ی محرم (۱)ی ١٤٤٨ کۆچی ڕۆژی چوارشەممە و پێنجشەممە ۹ و ۱۰/محرم/١٤٤٨ کۆچییە و سوننەتە تێیاندا بەڕۆژوو بین. سەرپەرشتیارانی بەڕێز ئەم هەفتەیە هەفتەی (۳۰)ـەمی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥ - ٢٠٢٦ ـە.
https://www.facebook.com/share/1EZQW93oYj/
سلام علیکم ورحمە اللە وبرکاتە وەک بەبیرهێنانەوە بۆ سەرپەرشتیارە بەڕێزەکان بەیانی سێشەممە بەرواری ١٦-٦-٢٠٢٦ منداڵانی ڕۆژی یەکشەم ئێواران و چوارشەم ئێواران گەشتی شاری یاریان هەیە. تێبینی: ١. گەشتەکە تەنها بۆ قوتابیانی ڕۆژی یەکشەم ئێواران و چوارشەم ئێوارانە. ٢. مۆبایل و مێوان بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە. ٣. پێویستە قوتابی خۆی ناونووس کردبێت لە ڕێگەی تەلەفونەوە بە پێچەوانەوە قوتابی ناتوانێت بەشداربێت. ٤. هەر قوتابییەک بڕی ٧ هەزار لەگەڵ خۆی بهێنێت بۆ چوونە ژوورەوە. ٥. کاتی بەڕێکەوتن کاتژمێر: ١٠:٠٠ کاتی گەڕانەوە بۆ بەردەم دەزگا : ١٢:٤٥ بۆ ١:٠٠.
سلام علیکم ورحمە اللە وبرکاتە وەک بەبیرهێنانەوە بۆ سەرپەرشتیارە بەڕێزەکان بەیانی یەکشەممە بەرواری ١٤-٦-٢٠٢٦ منداڵانی ڕۆژی یەکشەم بەیانیان و سێشەم بەیانیان گەشتی شاری یاریان هەیە. تێبینی: ١. گەشتەکە تەنها بۆ قوتابیانی ڕۆژی یەکشەم بەیانیان و سێشەم بەیانیانە. ٢. قوتابیانی ڕۆژی یەکشەم بەیانیان وانەکانیان لە کاتی خۆی دەخوێنن پاشان دەڕۆن. ٣. پێویستە قوتابی خۆی ناونووس کردبێت لە ڕێگەی تەلەفونەوە بە پێچەوانەوە قوتابی ناتوانێت بەشداربێت. ٤. هەر قوتابییەک بڕی ٧ هەزار لەگەڵ خۆی بهێنێت بۆ چوونە ژوورەوە. ٥. کاتی بەڕێکەوتن کاتژمێر: ١١:٠٠ کاتی گەڕانەوە بۆ بەردەم دەزگا : ١:٤٥ بۆ ٢:٠٠.
سلام علیکم ورحمە اللە وبرکاتە وەک بەبیرهێنانەوە بۆ سەرپەرشتیارە بەڕێزەکان بەیانی بەرواری ١٣-٦-٢٠٢٦ منداڵانی ڕۆژی شەممە دوای تەواو بوونی وانەکانیان گەشتی شاری یاریان هەیە. تێبینی: ١. گەشتەکە تەنها بۆ قوتابیانی ڕۆژی شەممەیە. ٢. پێویستە قوتابی خۆی ناونووس کردبێت لە ڕێگەی تەلەفونەوە بە پێچەوانەوە قوتابی ناتوانێت بەشداربێت. ٣. هەر قوتابییەک بڕی ٧ هەزار لەگەڵ خۆی بهێنێت بۆ چوونە ژوورەوە. ٤. کاتی بەڕێکەوتن کاتژمێر: ١١:٠٠ کاتی گەڕانەوە بۆ بەردەم دەزگا : ٢:٠٠ بۆ ٢:١٥.
ئاگاداری سەرپەرشتیارە بەڕێزەکان دەکەینەوە کەوا بەشی منداڵ و نەوجەوانانی کچان هەڵدەستێ بە ئەنجامدانی گەشتێکی خۆشی شاری یاری بۆ شاری یاری پیکابۆ بۆ قوتابیانی منداڵان. کاتەکانی گەشتەکە بە پێی دەوامی قوتابیان: ١. قوتابیانی ڕۆژی شەممە هەر لە ڕۆژی خۆیان دوای تەواو بوونی وانەکانیان لە بەرواری ١٣-٦-٢٠٢٦ کاتی بەڕێکەوتن کاتژمێر ١١:٠٠ و کاتی گەڕانەوە ٢:٠٠ ٢. قوتابیانی ڕۆژی یەکشەم بەیانیان هەر لە ڕۆژی خۆیان بەرواری ١٤-٦-٢٠٢٦ دوای خوێندنی وانەکانیان. کاتی بەڕێکەوتن کاتژمێر ١١:٠٠ و کاتی گەڕانەوە ٢:٠٠ ٣. قوتابیانی ڕۆژی سێشەم بەیانیان لە ڕۆژی یەکشەم بەرواری ١٤-٦-٢٠٢٦ . کاتی بەڕێکەوتن کاتژمێر ١١:٠٠ و کاتی گەڕانەوە ٢:٠٠ ٤. قوتابیانی ڕۆژی یەکشەم ئێواران و چوارشەم ئێواران لە ڕۆژی سێشەم بەرواری ١٦-٦-٢٠٢٦. کاتی بەڕێکەوتن کاتژمێر ١٠:٠٠ و کاتی گەڕانەوە ١:٣٠. تێبینی: ١. پێویستە قوتابیان جلێکی شیاو بە شاری یاری و شیاو بە قوتابی قورئان لەبەر بکەن. ٢. مۆبایل و مێوان بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە. ٣. ئەو قوتابیانەی بەشداردەبن پێویستە ناویان بنووسن لە ڕێگەی پەیوەندیکردن بەم ژمارەیەوە و بە پێچەوانەوە ناتوانن بەشداربن بەیانیان: 07517664532 ئێواران: 07507328060 ٤. هەر قوتابیەک بڕی 7,000 لەگەڵ خۆی بهێنێت بۆ چوونە ژوورەوە.
ئاگاداری قوتابی و سەرپەرشتیارە بەڕێزەکان دەکەینەوە کە قوتابیانی دەوامی ئێواران هەر لە کاتی خۆی دێن و کاتژمێر ٦:٣٠ تەواو دەبن.