نوستالۆژیا ♡
Статистикаنوستالۆژیا ئینکارییە، ئینکاری کردن لەبەردەستەیەکی ئازاربەخش! ــ تێبینییەکی بچووک؛ ئەو نوسینانەی ئێرە تایبەتن، ئەگەر بردت ناوی چەناڵەکەشم بنووسە. 🌻
- Последний пост
- 11 авг.
- Последнее чтение
- 14 авг.
- Постов за неделю
- 1
- Всего постов
- 20
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 321
- 1/48двое суток
- 367
- 1/72трое суток
- 396
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
بینینی کەسێک لە خەونتدا بە بەردەوامی ڕاستگۆترین خۆشەویستیە ... 🌻
ڕۆیشتم بەو رێگایەیا کە دەمزانی کۆتاییەکەی تەنیاییە ، تەنها بۆ ئەوەی ڕۆژێک دڵم لۆمەم نەکات و نەڵێ نەتوێرا بجەنگیت … 🌻
هەموو ترسی من ئەوەیە شـەوێک بخوازیت بێیتە خەونم ، من لە حەسـرەتی تـۆدا .. هێشتا بێـدار بم … 🌻
من هەمووتانم خۆشدەوێت جگە لە (تێدی) چیرۆکی مامۆستا تۆمسۆن و تیدی .. ڕۆژێکیان مامۆستایەکی پۆلی پێنج لەبەردەم قوتابییەکانی وەستا و پێی وتن: "هەمووتانم خۆشدەوێت"، بەڵام لە ناخی خۆیدا قوتابییەکی جیا کردبووەوە کە ناوی 'تیدی' بوو و بەڕاستی خۆشی نەدەویست! تیدی هەمیشە جلەکانی زۆر پیس بوون، ئاستی خوێندنیشی سفر بوو، هەر بە تەنیا بوو و تێکەڵی کەس نەدەبوو. مامۆستاکە لەخۆیەوە حوکمی بەسەردا دابوو، چونکە بە درێژایی ساڵەکە دەیبینی کە یاری لەگەڵ منداڵەکان ناکات، جلەکانی پیسن و هەمیشە پێویستی بە حەمامکردن هەیە. کوڕەکە ئەوەندە خەمۆک و بێتاقەت بوو، مامۆستاکە لەباتی یارمەتی بدات، چێژی لەوە دەبینی کە بە قەڵەمێکی سووری ئەستوور وەرەقەکانی بۆ ڕاست بکاتەوە و بە گەورەیی بنووسێت "دەرنەچووە" و نمرەی سفری پێبدات! ڕۆژێکیان ئیدارە داوای لە مامۆستاکە کرد کە پێداچوونەوە بە مەلەفی ساڵانی پێشووی هەموو قوتابییەکاندا بکات. کاتێک سەیری مەلەفەکەی تیدی کرد، تووشی شۆک بوو! مامۆستای پۆلی یەکەم لەسەری نووسیبوو: "تیدی منداڵێکی زۆر زیرەک و بەهرەمەندە. ئەرکەکانی زۆر بە جوانی و ڕێکوپێکی دەکات." مامۆستای پۆلی دووەم نووسیبووی: "تیدی قوتابییەکی زۆر باشە و هاوڕێکانیشی خۆشیان دەوێت، بەڵام باری دەروونی تێکچووە چونکە دایکی تووشی شێرپەنجە بووە." بەڵام مامۆستای پۆلی سێیەم نووسیبووی: "مردنی دایکی زۆر کاری تێکردووە. هەموو هەوڵی خۆی دەدات بخوێنێت، بەڵام باوکی هیچ گرنگی پێ نادات. ئەگەر کەسێک فریای نەکەوێت، زۆر زوو کێشەکانی ماڵەوە کاریگەری خراپ دەکەنە سەری." مامۆستای پۆلی چوارەمیش نووسیبووی:"تیدی تەواو گۆشەگیر بووە و هیچ حەزی بە خوێندن نەماوە. هیچ هاوڕێیەکی نییە و زۆرجار لەناو پۆلدا دەخەوێت." لێرەدا مامۆستا تۆمسۆن تازە تێگەیشت کێشەکە چییە و زۆر شەرمی لە خۆی کردەوە! وەزعەکە بۆ مامۆستاکە ناخۆشتر بوو کاتێک بۆ جەژنی سەری ساڵ، قوتابییەکان دیارییان بۆ هێنا. هەموو دیارییەکان بە کاغەزی جوان پێچرابوونەوە، تەنها دیارییەکەی تیدی نەبێت کە خستبوویە ناو عەلاگەیەکی کۆنی سەوزەفرۆشەوە. مامۆستاکە دڵی پڕ بوو کاتێک دیارییەکەی تیدی کردەوە، منداڵەکانیش دەستیان کرد بە پێکەنین، چونکە دیارییەکە ملوانکەیەک بوو کە چەند مروارییەکی لێ ببووەوە، لەگەڵ شوشەیەک بۆن کە تەنها چارەکێکی تێدا مابوو. بەڵام کاتێک مامۆستاکە یەکسەر وتی کە ملوانکەکە و بۆنەکە زۆر جوانن و بە گەرمی سوپاسی کرد، منداڵەکان بێدەنگ بوون. مامۆستاکە هەمان کات ملوانکەکەی کردە ملی و کەمێک لە بۆنەکەشی لە خۆی دا. ئەو ڕۆژە دوای دەوام، تیدی یەکسەر نەڕۆیشتەوە ماڵەوە، بەڵکو چاوەڕێی کرد تا مامۆستاکەی بینی و پێی وت: "مامۆستا... ئەمڕۆ بۆنت ڕێک وەک بۆنی دایکم وایە!" لێرەدا مامۆستاکە زۆر کاریگەر بوو دستی کرد بە گریان، چونکە زانی تیدی ئەو بۆنەی بۆ هێناوە کە دایکی بەکاری دەهێنا، و تیدی هەستی بە بۆنی دایکە مردووەکەی کردبوو لە مامۆستاکەیدا!! لەو ڕۆژەوە، مامۆستاکە زۆر گرنگی بە تیدی دەدا و یارمەتی دەدا. تیدی مێشکی کرایەوە و دەستی کردەوە بە سەعی کردن. لە کۆتایی ساڵدا بوو بە یەکێک لە زیرەکترین قوتابییەکانی پۆلەکە. دواتر مامۆستاکە نامەیەکی لەبەر قاپییەکە دۆزیەوە کە تیدی بۆی نووسیبوو: "تۆ باشترین مامۆستای کە لە ژیانمدا بینیبێتم." مامۆستاکەش وەڵامی دایەوە: "نەخێر تیدی... تۆ فێرت کردم چۆن بم بە مامۆستایەکی باش." دوای چەندین ساڵ، مامۆستاکە نامەیەکی بۆ هات کە دەعوەتنامەی کۆلێژی پزیشکی بوو بۆ ئاهەنگی دەرچوون، لە خوارەوەی نووسرابوو: "کوڕەکەت، تیدی." مامۆستاکەش چوو بۆ ئاهەنگەکە، وە هەمان ملوانکەی لەمل کردبوو و هەمان بۆنیشی لەخۆی دابوو... ئایا دەزانیت ئەو منداڵە (تیدی) ئێستا کێیە؟ ئەو کوڕە ناوی (تیدی ستۆدارد)ە، ئێستا بەناوبانگترین دکتۆری جیهانە و خاوەنی گەورەترین سەنتەرە بۆ چارەسەری شێرپەنجە کە بە ناوی خۆیەتی (سەنتەری ستۆدارد) 🌻
без подписи
کات ڕۆیشت و هیچ شتێکیش باش نەبوو … 🌻
جیهان پڕە لە گوڵی هاوشێوە ، پڕە لە دەموچاوی هاوشێوە ، بەڵام پەیوەستبوون بەرپرسیارێتی دروست دەکات ، کاتێک فێری " ماڵیکردن " دەبیت ، ئیتر هیچ شتێک ئاسایی نامێنێتەوە ، تۆ بەرپرسیاری لەو گوڵەی کە ئاوت داوە … 🌻
باوڕت هەبێت کە تۆم لەدەستدا لە دڵمەوە تا ئەژنۆم ئەشکا … 🌻
بمبەنەوە بەردەم دەرگای مناڵیم و جێم بهێڵن ... 🌻
چاوەکانی تێبڕیم و بەدەم پێکەنینەوە پێی گۆتم ، تۆ مرۆڤێکی سەیریت من درێژەم دایە : نەمدەویست لەگەڵتا ئاشنابم ، چوونکە بە دەوری تۆدا خەڵکی زۆرن هەن ، ترسام لە ناویاندا ون بم … 🌻
بەڵام مرۆڤ کاتێک دەشکێت ، مەحاڵە بگەرێتەوە بۆ ئەوەی پێشتر چۆن بووە ، بەڵای گەورەش ئەوەیە مرۆڤ بەرامبەر زەبرە دەروونیانەی ناوەوە هیچی پێ ناکرێت … 🌻
دەمزانی رۆژێک دادێ دەگۆڕێم ، بەڵام نەمزانی دڵم تا ئەوڕادەیە ئازاری پێدەگات … 🌻
بەشێک لە من بۆ هەمیشە مرد … 🌻
لە چاوەکانت کوردستانم بەدی کرد ، ئاخر چاوەکانت هێندە جوانن … 🌻
تۆم لە ناو دێڕی دوعایەکدا جێهێشت کە خودا لێی قبووڵ نەکردم … 🌻
لە فیلمی " The Fault In Our Stars " هایزل بۆئۆگەستس ئەنوسێ : سەربەرزیە بۆمن لەلایەن تۆوە دڵم بشكێندرێ ... 🌻
ڕاستی منیش دوای تۆ خۆم بە تەنیا جێهێشت … 🌻
لەو کاتەوەی خاوەنی چاوەکانی تۆ نیم ، لە خەمدا دەژیم … 🌻
ئەو کەسەی لە هەمووانت خۆشتر دەوێت ، فێرت دەکات جارێکی دیکە هیچ کەسێکت بەهەمان شێوە خۆشنەوێی … 🌻
پەنا دەگرم بەخودا ، لەوەی بێ ئومێد بووبم ، بەڵام وەڵاهی ڕۆژەکان سەختن … 🌻