- Последний пост
- 15 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 8
- Всего постов
- 23
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Криптовалюты (по похожим)
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 56
- 1/48двое суток
- 64
- 1/72трое суток
- 69
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
تۆ کە لەگەڵ من نیـازی یارمەتیت نییە ئیتر بۆچی هەموو نیوە شەوێک دێیتە خەوم؟!
ڕەنگى خەم داویەتی لە شیعرە شادەکانم..
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ
پەیوەندی نێوان نەفعی و نالی بەپێی شیعرەکە وا دەرکەوتووە نالی لە ئیستەنبووڵ بووە و نەفعی لە شام بووە دێڕێک لە شیعرەکەی نەفعی بۆ نالی : مەنعە لێی هەڵناکەوێ تەبعێکی وەک نالی! هەر دیارێک «بەکرەجۆ» یا «سەرچنار»ێکی لێ نەبێ! نەفعی پێی وایە کە هەر شوێنێک بەکرەجۆ یا سەرچناری نەبێ ئەگەر ئەستەنبووڵیش بێت هەرگیز نموونەیەکی وەک نالی مەزن نەرم و لەتیفی هەڵناکەوێ. دواتر نەفعی بەمە قەناعەت ناهێنێ هەڵدەستێ شعرێکی تر بە زمانی فارسی بۆ نالی دەنووسێ و بە «با»ـی سەبا بۆی دەنێرێ. ای صبا از نفعی زار و زبون پیک شو رو نز حضر ذو فنون آستان شامخش تفهیم کن عرض اخلاص مرا تقدیم کن واتا : ئەی بادی سەبا لە نەفعی داماوە و پەرێشانەوە ببە بە قاسد و بڕۆ بۆلای حەزرەتی زانا و لێهاتوو ڕوو بکەرە بەردەرگە بەرز و شکۆدارەکەی دڵسۆزیی من دەربڕە و پێشکەشی بکە واتا : ئەی بادی سەبا ببە بە نامەبەر و وەک نوێنەر لەلایەن منەوە کە لاواز و پەرێشانم بڕۆ بۆ خزمەت حەزرەتی ذو فنون واتا زانا و لێهاتوو کاتێک گەشتیتە بەردەم مەقامە بەرزەکەی حاڵی من باس بکە و وەفا و سۆزی منی پێشکەش بکە. وەڵامی نالی : موعەتتەر بوو بە بۆیی ئاشنایی قووەتی شامە چ تالیع بوو کە هەڵبوو ئەم نەسیمی سوبحه لەم شامە؟ عەزیزا خاسەتەن من لاییق و شایستەیی لوتفم؟ وە یاخود حوسن و خولقی شامیلی ئیعنامی تۆ عامە؟ وشک بوبوو دەماغی زەوقم ئێستاکە تەوفی کە عەینێکی سەفایە، زەمزەمێکی لەززەت و تامە بە تیبی خولقی تۆ یەکسەر کەشف بوو کوریەتی غوربەت حەریفا با ووجودى تۆ هەموو ناکامێکی کامە دەمیكە هەم زوبانێکم نییە غەیری قەڵەم، هەر ئەو دەروونی پر لە ناڵە و پوخته خەڵکی پێی دەڵێن خامه نیشانەی پوختەگی بێدەنگییە (نالی)! ئەگەر پوختەی بە حوججەت تەعی بکه نامه، بە حیددەت پەى بکه خامه تەفسیر و مانای شیعرەکەی نالی من خۆم کردوومە و لە کۆمێنت دایدەنێم هیوادارم بەپێی پێویست مانام پێ بەخشیبێ.
جان سەختە! یا لە دەعوەیی عیشقا درۆزنە ئەو زیندە ماوە تا لە سەفەر یاری دێتەوە جانانە ڕۆی و جان و دڵم هەر دوو دووبەدوویی یا ڕەببی چی بکەم! بە نیساری کە بێتەوە؟ | مەحوی
لە کۆڕی عیشق بازانا نەماوە قەدری ڕۆح و سەر وەکوو پەروانە بۆ ڕووی ئەو بە ڕۆح سەودا نەکەم چ بکەم؟ | سەید کامیل ئیمامی
تۆم لە نیگاکانتەوە ناسی چیرۆکم لە ئیشقی تۆوە نووسی ئای تۆ کە بەهانەیت بۆ مانەوە..
سەرئەنجام دڵ و گیانت کرد بە ماڵی خۆت سەرئەنجام هەردووکت کرد بە دێوانەی خۆت هاتی تا ئاگر لەم جیهانە بەردەیت تا نەتکرد، دەستت هەڵنەگرت!
без подписи
زستانی ژیانە وا قەلی مەرگە قڕی پیری مڵەیەک بوو ڕەگی لاویمی بڕی باڵداری جوانیم لە لکی ئاواتم هاوارە لە من! چ زووبەزوو نیشت و فڕی..
وەکو چۆن سەرباز کە لە خانەوادەکەی دوور دەکەوێتەوە و ئەچێت بۆ جەنگ، چاوەکانی منیش هەمان شێوە لە خۆشەویستەکەیان دوورن، بەڵام دیارە زۆر خۆ پەرست و سەختن کە وا بتوانن هێندە دووربن لە خۆشەویستەکەیان..
بێ تۆ سەرەتای بێدەنگیم بێ تۆ کۆتاییی گۆرانیم پێکەنینەکانم بێ هۆکارە و گریانەکانم بێ بەهانەیە.. #New🎧🤍
مرۆڤ کە دەمرێ، گەورەتر دەبێ، لەوەی کە زیندووە، بەبەڵگەی ئەوەی کاتێک زیندوویت، جێت نابێتەوە لە زۆر شوێن و جێگا کاتێک دەمریت، دەڵێن: جێگات پڕ نابێتەوە!
زۆر ئوومێدم بەوە نییە کە دووبارە لە لێدانی دڵم گوڵێک سەرلەنوێ بڕوێت..
دوو ڕۆژە دەگریم و تەنانەت ساتێکیش تێناپەڕێت.. 0:50🎧
تکایە بە جومگەی یەکەمی پەنجەی ئاماژەکردنت بڵێ : کەمێک هێمنی و تاقەتی خۆی زیاد بکات چون لە بەغیلیدا زەنگی خانووەکەم جەڵدە لێی ئەدا ئەگەر دەستت کەمێک ئارەزوو بە دەرگاکە بکات! جومگەی یەکەمی پەنجەی ئاماژەکردن: ئاماژەیە بۆ سەرپەنجەی خۆشەویستەکە کە بۆ زەنگلێدان و پەنجەننان بە دەرگادا بەکاردێت، داوای لەسەرخۆیی و هێمنی لێدەکات و جەڵدەلێدانی زەنگی خانووەکە لە بەغیلیدا، زەنگی دەرگاکە وەکو کەسایەتییەکی ئیرەییپێبەر و بەغیل وێنەکراوە، زەنگەکە ئەوەندە بەغیلی بە دەستی تۆ دێنێت، کە ئەگەر تەنها دەستت ئارەزووی نزیكبوونەوە لە دەرگاکەش بکات (پێش ئەوەی بە تەواویش لێی بدات)، زەنگەکە لە داخی حەسادەتدا جەڵدە لێی دەدات، ئەوپەڕی تامەزرۆیی و حەسرەتی دیدارە بە موبالەغەیەکی شاعیرانە هۆگریی خاوەنی دەقەکە بۆ خۆشەویستەکەی لە سەرووی سنوورەوەیە، بە جۆرێک کە پێی وایە تەنانەت کەلوپەلی بێگیانی ماڵەکەی (زەنگی دەرگا) ئیرەیی بە دەستلێدان و ئامادەبوونی ئەو دەبەن!
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ
زولفی سەر شانت عەزیزم کاتێ هاتی شانە کەی من گوتم سەد خۆزگە دەنکی شانە بام و شا نەبام!
بەناز نازت دەکێشن ئاشقان دەشڵێن گرانجانه! بە ڕۆح نازت دەکێشم من لەلام زۆر سووکه تا مردن..
جەوەکەی ئەوەنە گەرمە دوو پلەی تر بەرز ببێتەوە خورما ئەگرم..