- Последний пост
- 3 авг.
- Последнее чтение
- 14 авг.
- Постов за неделю
- 0
- Всего постов
- 20
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 282
- 1/48двое суток
- 323
- 1/72трое суток
- 348
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
چۆن بتوانین واز لە خوویەک بهێنین🚨 https://app.notion.com/p/3b0df882dbe98017bc2ecab5c905b1c8?source=copy_link
без подписи
هەندێکجار بیردەکەمەوە کە زۆر بە بەختین کە لە سەردەمێکدا هاتووینەتە ژیانەوە کە دەتوانین هەر بەو مۆبایلەی دەستمان هەر بابەتێک کە بمانەوێ فێرببین و ببین بە شارەزا لێی ئەگەر بمانەوێت، بۆم ڕوون بووەوە کە هەموو بابەتێک دوو لایەنی هەیە باش و خراپ، ئاو دەتوانێ بتژیەنێت و دەتوانێ بتخنکێنێ، ئاگر دەتوانێ بتسووتێنێت و دەتوانێ گەرمت بکاتەوە، لەم سەردەمەش ئەو مۆبایلەی دەستت دەتوانێت زیرەکت بکات و دەتوانێ بێ سەرنج و بێ هۆشت بکات، تەنها لەسەر خۆتە چۆن بەکاری دەهێنی.
یەکێک لە باشترین وانەکان کە فێربووبێتم کەهیوادارم تۆش سوودی لێوەربگری ئەوەیە کە هیچ مرۆڤێك بە گەورەی خۆت مەزانە، لەوانەیە کەسێک هەبێت بیروبۆچوونەکانیت بە دڵبێت و گوێی بۆ بگریت و سەرسامی بیت و سوودی لێ وەربگریت، کە زۆر ئاساییە ئەم شتە و ڕێزی بگرە و سووپاسی بکە، بەڵام هەرگیز هەرگیز مەیکە بە گەورەی خۆت،چونکە لەگەڵ هەر قسەیەک یاخوود هەر بیروبۆچوونێک کە دژی بیروبۆچوونی تۆ بێت کەسەکەت بە تەواوی لەبەر چاو دەکەوێت، کە دڵنیام ئەم لایەنەت زۆر تێبینی کردووە لە کەسەکاندا یان زۆر کەسێک گەورە دەکەن یان بە هەر بیروبۆچوونێک کە لەگەل ئەوان نەگونجێت کەسەکە بەتەواوی دەگۆڕدرێ لەبەر چاویان و بچووکی دەکەنەوە، بۆ ئەوەی ئەمە ڕوونەدات لایەنە باشەکان لە هەر مرۆڤێک وەرگرە و سووپاسیان بکە و ئەو لایەنانەی کە لەگەڵ بیرت ناگونجێ لایان ببە.
ئێمەی مرۆڤ زیاتر مەیلمان بەرەو لایانەی نەرێنی دەڕوات، بۆ نموونە هەموو ڕۆژەکە ستایش بکرێیت بەڵام کەسێک ڕەخنەت لێبگرێت ڕەخنەکەت بیردەمێنت، بەڵام بۆ؟ ئەم لایەنە لە ناومان خەزن بووە لە کۆنەوە بۆ ئەوەی لایەنە نەرێنیەکان بناسینەوە و خۆمان لێیان بەدووربگرین و زەرەرمان بەرنەکەوێت و لەناونەچین، بەڵام کێشەکە ئەوەیە ئەم لایەنە کاریگەری ماوەتەوە بەسەرمانەوە و بێتاقەتمان دەکات زۆرجار. کەسە زیرەک و داناکان توانیویانە ئەم لایەنەچارەسەر بکەن، لەبەر ئەوەی زانیویانە ئەگەر شتێکت بەسەر بێت تازە ڕۆیشتووە ناگەڕێتەوە، یان ئەگەر لە داهاتوو بێت هەرگیز هەر ڕوونادات، بۆیە یان دەبێت بە پەند بۆت و سوودی لێ وەردەگری یان بێتاقەتت دەکات و هەست بە ناخۆشی دەکەیت، بۆ ئەوەی ببێت بە پەند کە خەیاڵێکی نەرێنی هاتە مێشکت سەیری بکە بەڵام هەست بە ناخۆشی مەکە،کاتێک کە تەنها خەیاڵەکە سەیر دەکەی وەکو ڤیدیۆیەک، بە بێ هەست، کاریگەری وردە وردە نامێنێت بەسەرتەوە و تەنها دەبێت بە پەندێك،بەڵام ئەگەر هەستی لەگەڵ بێت ئەوا بە بەردەوام هەست بە ناخۆشی دەکەیت و دەکەویتە بازنەیەکەوە.
بەیانیت باش، زۆر هەڵە تێگەیشتبوین،تەمەن پێوەری زیرەکی و دانایی نیە، ئەو ڕستەیە بکەرە ناو مێشکتەوە ئەمڕۆ و سوودی لێ ببینە بۆ داهاتوو، کە کەسێک گەورەتر بوو لە تۆ شەرت نیە بەگوێی بکەیت و ئەو ڕاست بێت، بە گوێی ئەو کەسە بکە کە شارەزایی لەو بابەتە هەیە کە تۆ دەتەوێت ئەگەر لە تۆ گەورەتر بێت یان بچووکتر.
هەینیت پیرۆز، لەوانەیە لە شوێنێک بیت لە ژیان کە زۆر بە دڵی خۆت نەبێت بەڵام دڵنیا بە لە هیچ شوێنێک نابیت بەبێ هۆ، لەوانەیە ئێستا نەزانیت بۆ یاخود بێتاقەت بیت بەڵام دیزاینی ژیان بەو شێوەیەیە وامان لێدەکات بچینە شوێنێک بۆ ئەوەی یان ئامادەمان بکات بابەتێک فێربین یان بەسەر خاڵێکی لاوازماندا سەربکەوین، تۆ لە شوێنێکی هەڵە نیت بەڵکو لەشوێنێکی پێویستە لێی بیت، کە ئەمەش بە زووترین کات تێپەڕ دەبێت.
بەیانیت باش، سووپاسی خوای گەورە بکە بۆ ئەم ڕۆژە نوێیە، یەکێک لە گەورەترین پرسیارەکانت لەوانەیە ئەوە بێت کە ئامانجێکی دیاریکراوم نیە، ئەگەر نازانی ئامانجت چیە، لایەنی جۆراوجۆر تاقی بکەرەوە تەنانەت دەتوانی لە خۆتەوە دەستپێبکەی، لایەنە لاوازەکانت بەهێز بکە، هەتاکو بەرە بەرە ئامانجە ڕاستیەکەت بۆ دەردەکەوێت.
کاتێک کە سەیری چیرۆکی جۆنی کیم دەکەین، ئەو کەسەی کە توانی ببێت بە سەرباز لە هێزی تایبەتی ئەمریکا، کەشتیوان لە ناسا، هەروەها توانی ببێت بە پزیشک و تەواوی بکات لە زانکۆی هارڤەرد ٢ لایەنمان بۆ ڕووندەبێتەوە ١- سەرکەوتن دەکرێ ڕووبدات لە هەر بوارێکی ژیاندا بێت ئەگەر مەبەستت بێت و خۆت بۆی هیلاک بکەیت ١٠٠/١٠٠ ٢- بەڵام ئەگەر شتێکی وا ڕوویدا کە لایەنەکە نەبوو و لە ژێر کۆنتڕۆڵی تۆدا نەما، دەتوانی خۆت لە دەیان لایەنی تردا بدۆزیتەوە و سەرکەوتوو بیت
دڵنیام بەردەوام تووشی ئەم لایەنە دەبین، کە کارێکمان لەسەرە بیکەین و زۆر گرنگە بەڵام شتێک هەیە کە ڕێگریمان لێدەکات کە دەستبکەین بە بابەتەکە، تەنانەت کاتێک کە دەستپێدەکەین دەبینین بەو شێوەیە نەبوو و بەڵکو بگرە ئاسانیش بوو، بەڵام بۆ ئەم شتە ڕوودەدات و چۆن بتوانین چارەسەری بکەین؟ لەم ڤیدیۆیەی ئینستاگرام باسی دەکەم 👇🏼 https://www.instagram.com/reel/DZIIJNmI3DQ/?igsh=MWp1dWllcmZqeHRxYw==
بەیانیت باش، نیوەی یەکەمی ساڵ بۆ خۆ ئامادە کردن بوو ، نیوەکەی تریشی بۆ کار کردنە لەسەری، ٦ مانگ کاتێکی زۆر باشە بۆ ئەوەی لە بابەتێکدا بە تەواوی خۆت درووست بکەیت و پێشبکەوی، ئەم ڕستەیە بە خۆت بڵێرەوە ئەمڕۆ “ ئەمڕۆ ڕۆژێکی نوێیە بۆ دەستپێکێکی نوێ” هەموومان لە ناو هەمان یاریداین با یاریەکە بە جوانی بکەین💯
کۆمەڵگا هەرگیز بە هیچ ڕازی نیە، هەرچیەک بکەی، بۆیە ئەگەر بابەتێکت حەز لێیە و دەتەوێ بیکەیت ئەگەر بابەتێکی هەڵە نیە و خراپەی کەسی تێدا نیە، بیکە، مەهێڵە کەسەکانی چواردەورت ئەو ئاگرەی ناخت بکوژێننەوە.
بەیانیت باش، فەیلەسوفی بەناوباگ خۆسێ ئۆرتێگا دەڵێت کەسانی ئاسایی دنیا بە گشتی بە جدی وەردەگرن، لەپاڵ ئەوەدا کەسە سەرکەوتووەکان دنیا بە ئاسانی وەردەگرن و ئامانجەکانیان بە جدی، چاڵێنجی ئەمڕۆ با ئەوە بێت کە تەنها ئەمڕۆ بیر لە داهاتوو نەکەیتەوە بە نەرێنی و ژیان بە ئاسانی وەربگریت و هەست بکەیت هەموو شتەکان هی تۆیە و پارێزراو و دڵخۆشیت🌹
وەڵامی پێشکەوتنت ڕووبەڕووبوونەوەی خاڵە لاوازەکانتە، ئەو لایەنانەی لێی دەترسی و پاساو بۆ خۆت دەهێنیتەوە بۆیە نەیانکەی، تاکە ڕێگای گەیشتن بەو شتانەی دەتەوێ کات نیە بەڵکو زاڵبوونە بەسەر ئەو ترسانە، چەند زووتر ڕووبەڕوویان ببیتەوە ئەوەندە زووتر دەگەیت پێیان.
بەیانیت باش، بەیانیەکەت بەم ڕستانە دەستپێبکە ١- “ من لە توانامدایە بە ئاسانی و بە هەوڵێکی کەم چارەسەری ئەو بابەتانە بکەم کە دێنە ژیانمەوە” ٢- “ من شایستەی دڵخۆشی و سەرکەوتنم “ ٣- “ کێشەکان زۆر بچووکترن لە توانای من بۆ چارەسەرکردنیان “ ٤- “دڵخۆشی دەمدۆزێتەوە لە هەموو ئەو ڕێگایانەی ئاگادارم و ئاگادار نیم لێیان”
مێشکم خەریکبوو دەتەقی دەمویست هەموو لایەنێک بە مێشکم چارەسەر بکەم، ئەگەر لایەنێک نەمتوانیبایە چارەسەری بکەم بە لۆجیک بێ هیوا دەبووم،دەبوایە هەموو شتێک واقعی بێت و ڕێگاکە ببینم، زۆرم هەوڵدا بەڵام زۆر ماندووی کردم، هەتاکو ڕۆژێکیان ئەم پەندە کەوتە بەر چاوم “ وا بیهێنەرە بەرچاوت لەبەردەم دارستانێکی چڕ و پڕدای و لەودیوەوە ئەو شتەی لێیە کە دەتەوێت، بەڵام دەیان ڕێگاش هەیە بۆیە بە دارستانەکەدا بڕۆی کە نازانی کام ڕێگایە دەتگەیەنێتە ئەودیوەوە، بینینی تۆ دیاریکراوە و کەمە و ماندووت دەکات و لەوانەیە دەیان سەرئێشەت بۆ درووست بکات، بەڵام کاتێک دەیدەیتە دەست خوای گەورە لەسەرەوە هەموو ڕێگاکان دەبینێ و بە باشترین ڕێگات بۆ هەڵدەبژێرێت بۆ ئەوەی بگەیت بە لایەنکە، تەنها ئەگەر بیدەیتە دەست ئەو”
بەیانیت باش، بەیانیەکەت بەم ڕستانە دەستپێبکە “ من ئێستا لەو شوێنەم کە پێویستە لێی بم، هەموو ئەو هەنگاوانای دەیدەم پێویستن بۆ ئەوەی بگەم بەو بابەتەی دەمەوێت، یەقینم هەیە خوای گەورە ئەوەی خێرە دەیهێنێتە ڕێگام، دڵخۆشی و ئارامی لە هەموو لایەکەوە دێتە ناو ژیانم.
ئەگەر تۆ باوەڕت وایە یان کەسەکانی چواردەورت پێت دەڵێن ئەگەر لە تەمەنێک سەرکەوتوو نەبووی تەواو سەرکەوتوو نابیت و دەرفەتت نەماوە، ئەم لیستەی پێ پیشان بدە ١- جەی کەی ڕۆڵینگ لە تەمەنی ٣١ ساڵی سەرکەوتوو بوو و ناسرا دوای جەنگێکی زۆر کە دەیان جار ڕەتکرایەوە کتێبەکەی بۆ چاپ بکەن ٢- جێف بێزۆس دامەزرێنەری ئەمازۆن لە تەمەنی ٣٠ ساڵی لە گەراجەکەی ئەمەزۆنی دامەزراند ٣- هێنری فۆرد دامەزرێنەری فۆرد لە تەمەنی ٤٠ ساڵی فۆرد مۆتۆڕی دامەزراد ٤- ڕەی کرۆک لە تەمەنی ٥٢ ساڵی زنجیرەیەک خواردنگەیەنی بچووکی کڕیەوە لە خێزانی ماک دۆناڵدس کە کردی بە گەورەترین دامەزراوەی خواردنی خێرا ٥- کۆلۆنێل هارلاند لە تەمەنی ٦٢ ساڵی توانی کەی ئێف سی دابمەزرێنێت
بەیانیت باش، ٤ لایەنی زۆر گرنگ کە وا دەکات ڕۆژەکەت بە هێزەوە دەستپێبکەیت ١- نیەت دانێ بۆ ڕۆژەکەت کە خۆش بێت ٢-سووپاسگوزار بە بۆ ئەو شتانەی لە ژیانتدایە ٣- خەیاڵ بکەرەوە بەو ژیانەی کە دەتەوێت نەک بەو ژیانەی ناتەوێت و هەستی پێبکە کە بچووکترین شتی ٤- پلانی ڕۆژەکەت دانێ بۆ ئەوەی مێشکت هیلاک نەبێت بە بیرکردنەوە لەوەی بزانێ چی بکات
٥ لایەن کە واتلێدەکات بتوانی بەردەوام بی کاتێک هەست دەکەیت سارد بوویتەتەوە ١- ئەوەی لەژێر کۆنتڕۆڵی تۆیەکۆنتڕۆڵی بکە بەڵام ئەنجامەکەی چۆنە و کەیە ئەوەیان لەژێر کۆنتڕۆڵی تۆ نیە و بیدەرە دەست خوای گەورە ٢- شەرت نیە هەموو کاتێک و هەموو ڕۆژێك بە هەمان ئەندازە بتوانی هەوڵ بدەی ٣- ئەو خووانەی خراپن و کار دەکەنە سەر ژیانت هەوڵبدەچاکیان بکە بەڵام هەجارەو یەکێکیان نەک هەمووی بەیەکەوە ٤- خەیاڵی نەرێنی وەکو ووزەیە کاتێک کە دێتە ناو مێشکت، ئەگەر بتەوێ کاریگەری نەمێنێت هەوڵمەدە لایببەیت چوونکە خۆی هەر لادەچێ تەنها هەستی لێبکەرەوە و هەست بە هیچ مەکە و تەنها تەماشای بکە ئەو کاتە تۆ کۆنتڕۆڵی دەکەیت و ئەو کاریگەری نامێنێت