QANDIL PRESS|قەندیلپرێس
описание
کەناڵی هه واڵ - شرۆڤەی قەندیل پرێس رووداوەکانی کوردستان و ناوچەکە وەک خۆی بۆ ئێوە دەگوازێتەوە ڕاستگۆیی لەگەڵ خەڵک بژاردەی یەکەمی قەندیل پرێس دەبێت ارتباط با ادمین : @qandilpress
3 779
подписчиков
Охват к подписчикам
5,0%
ERR
Реакции к просмотрам
0,00%
0 на 34 постов
Пересылки к просмотрам
0,34%
25
Постов в день
4,7
всего 35
Где отзываются чаще
доля реакций к просмотрам- 14 авг.🔻 حووسییەکان هێرشیان کردە سەر کێڵگەی نەوتی ئارامکۆی سعوودی 🔹 گرووپی حووسییەکان لە یەمەن ڕایانگەیاند، لە ڕێگەی درۆنێکی خۆکوژەوە هێرشیان کردووەتە سەر دامەزراوەیەکی کۆمپانیای نەوتی ئارامکۆ لە شاری نەجران، کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژئاوای سعوودیە. 🔹 ئەمڕۆ هەینی ئاژانسی "سەبا"ی سەر بە حووسییەکان، لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازییەوە بڵاویکردەوە، هێرشەکە لە ڕێگەی درۆنەوە ئەنجامدراوە و ئۆپەراسیۆنەکە ئامانجەکەی بە وردی و سەرکەوتوویی پێکاوە، بەڵام ئاماژەی بە زەرەر و زیانی ماددی و گیانی نەکردووە. 🔹 لە بەرامبەردا، تا ئێستا لایەنی سعوودی هیچ ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی دەربارەی قەبارەی زیانەکان یان ڕەتکردنەوەی هەواڵەکە بڵاونەکردووەتەوە.0,00%
- 14 авг.بێگومان ئەم دیدگا بەرتەسکەی دەوڵەتیش زۆر بە توندی بەستراوەتەوە بەو گۆڕانکارییە خێرا و بارودۆخە ناسەقامگیرەی کە لە ناوچەکە و جیهاندا ڕووبەڕووی بوونەتەوە و پێشتر کەمێک باسی مەوداکانم کرد. لە بەرانبەردا، ئامانجی ستراتیژیی لایەنی کوردی ئەوە بوو کە پرسی چەک و توندوتیژی لە گۆڕەپانی خەبات و لە ڕۆژەڤدا نەمێنێت، بەڵام لە هەمان کاتدا و وەک هاوسەنگییەکی فکری، پرسی مافە ڕەوا و دیموکراتیکەکانی کورد هاوشانی بێتە ناوەندەوە. هەر بۆیە لە تەواوی دیدارەکاندا هەمیشە مافەکان خاڵی سەرەکیی داواکارییەکانی ئەوان بوون. پاش ئەنجامدانی گفتوگۆ و دانوستانە دوورودرێژ و ماندووکەرەکانی نێوان لایەنەکان، لە کۆتاییدا دەرئەنجامێکی لەو شێوەیە هاتە کایەوە کە وەک نەخشەڕێگە قەبووڵ بکرێت: واتە با لە قۆناغی یەکەمدا چەک لە ڕۆژەڤ دەربچێت، و پاشان لە ڕێگەی زەمینەسازی بۆ خەباتی سیاسی و دیموکراتیکەوە، پرسی مافە دەستوری و نەتەوەییەکانی کورد بهێنرێتە گۆڕێ، و تەڤگەری کوردیش هەوڵ بدات بە ڕێگەی مەدەنی دۆزەکەی بباتە پێشەوە. ئێستا ئەم پرسیارە گرنگە هاتووەتە ئارا کە چەکدانان لە پەرلەمانی تورکیا بووە بە ڕۆژەڤێکی فەرمی و بە دەنگێکی زۆر بەرزیش پەسەند کراوە؛ کاتێکیش کە سەرۆککۆمار ئیمزای لەسەر بکات و لە ڕۆژنامەی فەرمیدا بڵاو بێتەوە، بە تەواوی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوەوە. پاش ئەو هەنگاوە، چاوەڕوانییەکان بەو ئاراستەیەن کە دەرگا بەڕووی گەڕانەوەی ئەو کەسانەدا بکرێتەوە کە ساڵانێک لە دەرەوەی وڵات لە دۆخێکی سەختی سەرگەردان و دوورخراوەیدا بوون، یان ئەوانەی چوونەتە ناو ڕیزەکانی گە,ریلاوە، و لە هەمان کاتدا زیندانییە سیاسییەکانیش بێنە دەرەوە. بەڵام وەک چۆن خۆت لە ناوەڕۆکی پرسیارەکەتدا ئاماژەت پێ کرد، چۆن دەکرێت مرۆڤ دڵنیا بێت یان متمانەی سەددرەدی بەوە هەبێت کە ئەم ڕێڕەوە بە ئاراستەیەکی ئەرێنی و سەرکەوتوودا دەڕوات و کۆتاییەکەی خێر دەبێت؟ لە ڕاستیدا دوو فاکتەری سەرەکی هەن کە دەبێت لەم پرسەدا لەبەرچاو بگیرێن: یەکەم، ئێستا دەرفەتێکی زێڕین و مێژوویی لەبەردەم دەوڵەت و سەرکردایەتیی سیاسیی تورکیادایە کە ئەم کێشە قورسە بەبێ ڕژانی دڵۆپەیەک خوێن، بە شێوازێکی ئاشتییانە بۆ هەمیشە یەکلا بکاتەوە؛ ئەگەر ئەوان ئەم دەرفەتە دەگمەنە بقۆزنەوە، بێگومان دەتوانن پرسی کوردی بۆ هەمیشە بێ چەک و بێ شەڕ لە مێژووی سیاسەتی خۆیاندا بسڕنەوە. دووەم، بەهۆی گۆڕانکارییە جیۆپۆلیتیکییە نوێکانەوە لە ئاستی ناوچەکە و جیهاندا، هەموو هاوسەنگییەکان تێکەڵ بوون و ئەمەش دەکرێت کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر چۆنیەتیی پەیوەندییەکانی کورد لەگەڵ زلهێزە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان هەبێت. کەواتە سەرەڕای بونی هەموو ئەو نیگەرانی و ترسانەی لە مێشکدا هەن، بە باوەڕی من ڕەنگە لەم قۆناغەدا قەیران یان تەقینەوەیەکی مەزن و وێرانکەر دروست نەبێت. 🔹 قەندیل پرێس: روانگە و هەڵوێستی شەقامی کوردی لە باکووری کوردستان: شەقامی کوردی لە تورکیا و باکووری کوردستان لە ئێستادا چۆن لە هەنگاوەکان و گفتوگۆکانی پرۆسەی ئاشتی دەڕوانێت؟ ئایا لەنێو کۆمەڵگەدا متمانەیەکی پێویست بەم پڕۆژانە هەیە، یان نیگەرانی و گومان لەسەر جدییەتی هەنگاوەکانی حکومەت دەسووڕێتەوە؟ 🔻 فەرید دەمیرال: ئەوەی مایەی سەرنجە ئەوەیە که تەنها کۆمەڵگە و شەقامی کوردی نییە کە بە گومانەوە سەیری ئەم دۆخە دەکات، بەڵکو تەنانەت کۆمەڵگە و شەقامی تورکیش لە سەرەتای دەستپێکردنی ئەم پرۆسەیەوە هەتا ئەمڕۆش بە شیک، دوودڵی و گومانی گەورەوە لێی ڕوانیوە. ئەگەر سەیری ئەنجامی ڕاپرسییە فەرمی و مەیدانییەکان بکەین، دەبینین ڕێژەیەکی بەرز لە خەڵک - چ کورد و چ تورک - لە بنەڕەتدا دەیانەوێت ئەم پرۆسەیە سەرکەوتوو بێت و پێش بکەوێت؛ بەڵام هاوکات لەگەڵ ئەمەشدا، ڕێژەیەکی بەرچاو و کەمی خەڵکیش هەن که بەهۆی نەبوونی متمانە بە دەسەڵاتی سیاسیی تورکیا، نیگەرانییەکی قوڵیان هەیە. رای گشتیی کوردی، بەهۆی تاڵی و گرانیی ئەو ئەزموونە مێژووییە سەختانەی کە لە ڕابردوودا لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا هەبوویانە، زۆر دخواژکار و حەزکەرن، بەڵام بە هیچ شێوەیەک خاوەن متمانەیەکی تۆکمە نین. ئەمەش بۆیە وایە کە لە سەدەی ڕابردوو و لەم سەرەتایەی سەدەی نوێشدا، چەندین جار گەلی کورد ڕووبەڕووی پیلانگێڕی، فێڵ و تێکشکاندنی شۆڕشەکانی بووەتەوە بە ڕێگەی جۆراوجۆر. لە زهنیەتی زۆرینەی خەڵکدا ئەم بڕوایە قووڵە هەیە کە هەر کاتێک دەسەڵاتداریی تورکیا هەست بەوە بکات ئەم پرۆسەیە لە بەرژەوەندیی تەسک و حزبیی ئەودا نەماوە، دەستبەجێ مێزەکە تێکدەدات و کۆتایی پێ بهێنێت. سەبارەت بەوەی بۆچی خەڵک سەرەڕای ئەم گومانانە هێشتا بەشداری دەکەن، دەبێت بگوترێت کە کۆمەڵگەی کورد دەیەوێت دوا دەرفەت بداتە ئەم پڕۆژەیە، چونکە زیاتر لە سەدەیەکە لە کوردستاندا تەنها ئاگر، شەڕ، پێکدادان و وێرانی بوونی هەبووە و خەڵک ماندوو بوون؛ ئیتر بە هەموو شێوەیەک دەیانەوێت بۆ جارێکیش بێت ئارامی باڵ بەسەر ژیانیان لە باکووری کوردستاندا بکێشێت. لە لایەکی تریشەوە، بەشێک لە کۆمەڵگە و رای گشتیی تورکیش بە نیگەرانییەوە سەیری ئەم دۆخە دەکەن و پێیان وایە کە ڕەنگە هۆکاری جووڵەی ئەردۆگان بۆ نزیکبوونەوە لە کورد، تەنها بۆ ئەوە بێت کە دەنگ و پشتیوانییان بەدەست بهێنێت بۆ ئەوەی دیسانەوە پۆستی سەرۆککۆمار مسۆگەر بکاتەوە. بەهۆی ئەم شیکارییە سیاسییانەوەیە کە متمانەی تەواو بە پرۆسەکە بوونی نییە. 🔹 قەندیل پرێس: ئاسۆ و داهاتووی پرۆسەکە لە قۆناغی پاش پەسندکردنی یاساکەدا: دوای ئەوەی یاساکە لە لیژنەی دادی پەرلەمان تێپەڕی و بەرەو یەکلاکردنەوە دەچێت، قۆناغی داهاتووی خەباتی دیموکراتیک چۆن دەبینن؟ ئایا ئەم یاسایە وەک دەستپێکێکی ئەرێنی سەیر دەکرێت، یان مەترسیی ئەوە هەیە ببێتە بەربەستێکی یاسایی لەبەردەم گۆڕەپانی سیاسیی ئازاددا؟ 🔻 فەرید دەمیرال: وەک لە سەرەوەش بە فراوانی باسم لێوە کرد، هەتا ئەم ساتەش ئێمە دوچاری دەیان کۆسپ و بەربەستی گەورە بووینەتەوە و پرۆسەکە پڕ بووە لە سەختی؛ بەڵام ئەمە بە هیچ شێوەیەک بە مانای ئەوە نایێت که تەنها بە پەسەندکردنی ئەم یاسایە هەموو کێشە مێژووییەکان و گرێ کوێرەکان لەناکاو چارەسەر دەبن. ئەوەی وەک ڕاستییەکی حاشاھەڵنەگر لەبەردەم هەموو تەڤگەر و هێزە کوردییەکاندا دەبینرێت، ئەوەیە که قۆناغێکی تەواو نوێ دەست پێ دەکات کە وەک چۆن هەڵگری دەرفەتی گەورەیە، لە هەمان کاتدا پڕە لە مەترسی و زەحمەتیی قورسی مێژوویی. بارێکی زۆر گران و گەورە هەمیشە لەسەر شانی تەڤگەر و گەلی کورد بووە، و باوەڕ بکەن کە لەمەودواش کارەکە زۆر ئاسانتر نابێت، بەڵکو فۆرمی خەبات پێویستی بە هوشیاریی زیاتر دەبێت.0,00%
- 14 авг.🔻 فەرید دەمیرال: پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بەستراوەتەوە بە گۆڕانکارییە جیهانییەکانەوە و ترس و هیوا تێکەڵ بووە قەندیل پرێس- وتووێژ گۆڕانکارییە خێراکان و وەرچەرخانە قووڵەکانی سیستەمی نێودەوڵەتی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دیمەنی سیاسیی ناوچەکەیان خستووەتە قۆناغێکی نائاساییەوە؛ قۆناغێک کە تێیدا هاوکێشە دیرۆکییەکان لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی مێژووییدان. لەم چوارچێوەیەدا، پرسە هەستیارەکانی پەیوەست بە داهاتووی چارەسەری سیاسی و دیموکراتیک لە تورکیا و باکووری کوردستان، بوونەتە تەوەرەی سەرەکیی گوتاری گشتی و ناوەندەکانی بڕیار. بۆ تێگەیشتنی قووڵتر لەم ژینگەیە پڕ لە هەڵبەزونەبەزە، قەندیل پرێس وتووێژێکی تێر و تەسەلی لەگەڵ فەرید دەمیرال، ڕۆژنامەنووس و بەرپرسی گشتیی ئاژانسی نها پڵاس لە ئەستەنبوڵ، ئەنجام داوە. لەم گفتوگۆیەدا، سەرنجی ورد خراوەتەسەر ئەو ستراتیژ، بەربەست، فەزا یاسایی و دەرئەنجامە چاوەڕوانکراوانەی کە ڕەهەندەکانی ئەم پرۆسە هەستیارە پێک دەهێنن. 🔹 قەندیل پرێس: دەربارەی هەڵوێستی تەڤگەر و هاوسەنگیی سیاسی: تەڤگەر سەرەڕای ڕەخنەگرتن لە کەموکوڕییەکانی ناو پڕۆژەیاسای چوارچێوە و ئاماژەنەکردن بە مافە بنەڕەتییەکان، جەخت لەوە دەکاتەوە کە پڕۆسەکە تێکنەدرێت. بە ڕای ئێوە وەک ڕۆژنامەنووسێک، ئەم هەڵوێستە نەرمە تا چەند دەتوانێت کاریگەری لەسەر هاوکێشە سیاسییەکانی پەرلەمانی تورکیا هەبێت؟ 🔻 فەرید دەمیرال: بۆ ئەوەی بتوانین تێگەیشتنێکی قووڵتر و فراوانتر بۆ ئەم دۆخە هەستیارە هەبێت، سەرەتا دەبێت ئەوە لە یاد نەکەین کە پرۆسەی نوێی چارەسەری و ئاشتی لە تورکیا، بە هیچ شێوەیەک تەنها لە چوارچێوەی بەرتەسکی بارودۆخ و هاوکێشە ناوخۆییەکانی ئەم وڵاتە یان تەنها لە ڕوانگەی کۆمەڵگە و بزووتنەوەی کوردییەوە هەڵسەنگاندنی بۆ ناكرێت. بە پێچەوانەوە، ئەم هەنگاوە نوێیە ڕەنگدانەوەیەکەی ڕاستەوخۆ و قووڵە بەسەر گۆڕانکارییە مێژوویی و تێکتۆنیکییەکانی سیستەمی نوێی جیهانی و نەخشەی نوێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە. لەبەر ئەوەی ئێمە باسی بابەتێکی زۆر بەرفراوان، فرەڕەهەند و ئاڵۆز دەکەین، بێگومان لەم دەرفەتەدا ڕەنگ نەبێت بتوانین بە هەموو وردەکارییەکان و هۆکارە شاراوەکانی پشت ئەم گۆڕانکارییە جیهانییانەدا بچینە خوارەوە؛ بەڵام بێگومان کاریگەرییە گەورەکانی وەک جەنگی وێرانکەری غەززە و تەواوی لێکەوتە سیاسی و ئەمنییەکانی دوای ئەو قۆناغە، زەمینەسازییان بۆ گۆڕانکارییە بنەڕەتییەکان کرد و وڵاتانی ناوچەکەی ناچار کرد پێداچوونەوەی جیدی بە سیاسەتەکانیاندا بکەن. تورکیاش وەک یەکێک لەو دەوڵەتە کاریگەر و سەرەکییانەی کە هەمیشە هەوڵی داوە لە ڕووداوە هەرێمییەکاندا خاوەن پێگە و گوتارێکی بەهێز بێت، ناچار بووە هەڵوێست، سیاسەت و هەموو ستراتیژە ئەمنی و سیاسییەکانی خۆی جارێکی تر لەبەرچاو بگرێتەوە و ڕەشنووسی مامەڵەکردنی لەگەڵ دۆسییە هەستیارەکاندا بگۆڕێت. لە لایەکی ترەوە، تەڤگەری کوردی باکوور کە ساڵانێکی درێژە ناوەندی خەبات و بەرخۆدان بووە، بۆ ئەم قۆناغە لە بەدوای دۆزینەوەی دەرچە و ڕێگەی نوێدا بووە بۆ ئەوەی بتوانێت پرسی ڕەوای کورد لە تورکیا لە ڕێگەی ئاشتییانە، دیالۆگی کراوە و پرۆسەیەکی دانوستانی جددییەوە بەرەو چارەسەر ببات. تێکەڵبوونی تەواوی ئەم هۆکارە ناوخۆیی و دەرەکییانە بەیەکەوە، بووە هۆی ئەوەی کە زەمینەی دەستپێکردنەوەی پرۆسەیەکی نوێ لە تورکیا بڕەخسێت. لە ڕاستیدا، ئەو شێوازەی کە ئەم قۆناغەی پێ دەست پێ کرد، تێکەڵەیەک بوو لە ناچارییە سیاسییەکان و لە هەمان کاتدا هەوڵدانێکی پراگماتیکی بۆ قۆستنەوەی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان. بەڵام ئەوەی لێرەدا زۆر گرنگە بوترێت ئەوەیە کە تەڤگەری کورد سەرەڕای بینینی هەموو ئەو مەترسی و هەڕەشە ڕژدانەی کە لە ئارادان، هاوکات فەرزەند و دەرفەتە مێژووییەکانی ناو ئەم پرۆسەیەش دەبینێت و بە شێوازێکی زۆر بنیادنەر، نەرم و پراگماتیک مامەڵەی لەگەڵدا دەکات. وەک چۆن چەقۆی تیژ لە کاتی پێویستدا دەتوانێت گۆڕانکاری دروست بکات، تەڤگەری کوردیش لە پێناو سەرخستنی ئامانجە ستراتیژییەکانی، لە گۆڕینی پارادایم، پۆلیتیکا، ئایدۆلۆژیا و سەرجەم ڕێباز و مێتۆدەکانی کاری سیاسیی خۆیدا، زۆر سوور، بڕیارلەسەر و جددی هەنگاو هەڵدەگرێت. لوتکەی ئەم جددییەتە بێوێنەیەش لەو پەیامە مێژووییەدا دەرکەوت کە لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥دا لەلایەن عەبدوڵلا ئۆ,جەلانەوە بڵاو کرایەوە؛ لەوێدا بەبێ ئەوەی مەرجێکی توند یان داوایەکی تایبەت و پێشوەختە بکات، ڕایگەیاند کە ئەوان بە ئارەزوومەندانە بەشداریی ئەم پرۆسەیە دەکەن. ئەم هەڵوێستە نەرم و شۆڕشگێڕییە، توانی تا ڕادەیەکی زۆر بەرگری و ئاستەنگە دەروونییەکانی بەردەم لایەنی بەرانبەر بشكێنێت و هێسانکارییەکی گەورە لە پرۆسەکەدا دروست بکات، بە جۆرێک کە سەرەڕای بونی جۆرەها بەربەستی قورس، هەنگاوی پراکتیکی و جددی بۆ هەڵگیرا. 🔹 قەندیل پرێس: بچووککردنەوەی ڕۆڵی سەرکردایەتی سیاسی لە دەقی یاساکەدا: سەرەڕای بەڵێنە سەرەتاییەکانی بەرپرسانی باڵای تورکیا سەبارەت بە ڕۆڵی سەرکردایەتیی بزوتنەوەی کوردی لە بەڕێوەبردن و ئاراستەکردنی پرۆسەکەدا، بەڵام لە دەقی یاسای چوارچێوەدا ئەم ڕۆڵە بە شێوازێکی ناڕوون و لە ڕێگەی دەستەیەکی حکومییەوە جێگیر کراوە. بە بڕوای ئێوە، ئەم جۆرە داڕشتنە یاساییە تا چەند دەبێتە ڕێگر لە بەردەم جێبەجێکردنی کردەیی پرۆسەکەدا؟ 🔻 فەرید دەمیرال: بۆ ئەوەی ڕەهەندەکانی ئەم پرسە بە باشترین شێوە تێبگەین، با هەموومان بگەڕێینەوە دواوە و ئەم دۆخە لە بیر خۆماندا زیندوو بکەینەوە: کاتێک دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی مەهەپە - کە هەمیشە وەک ڕەمزی ڕەگەزپەرستی و توندڕەویی نەتەوەیی لە تورکیا ناسراوە - لەناو هۆڵی پەرلەمانی تورکیا هەستا و بە پێی خۆی چوو دەستی پەرلەمانتارانی دەم پارتی گرت، و پاشان لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی حیزبەکەی خۆیدا بە ئاشکرا ڕایگەیاند کە دەبێت عەبدوڵلا ئۆ,جەلان بێتە ناو کۆبوونەوەی دەم پارتیدا و لەوێوە بڕیاری مێژوویی چەکدانان ڕابگەیەنێت، و لە بەرانبەریشدا مەرجی سەلماندن و جێبەجێکردنی «مافی هیوا» بۆ ناوبراو دابین بکرێت؛ بێگومان ئەمە بە هیچ شێوەیەک هەنگاوێکی ئاسایی، سووک یان چاوەڕوانکراو نەبوو. هۆکاری ئەمەش ئەوەیە کە باخچەلی و ئەو بەرەیەی سیاسی کە ئەو لە تورکیا نوێنەرایەتیی دەکات، نەک هەر لە مێژوودا خاوەن پێگەیەکی زۆر ڕەق و نەگۆڕ بوون لە دژی مافە سەرەتاییەکانی کورد، بەڵکو تا ئەو ڕۆژەش لەسەر هێڵی نکۆڵیکردن و ڕەتکردنەوەی بنەڕەتیی هەرچەشنە بوون و دۆزێکی سیاسی بۆ کورد مایەوە. کەچی لەو ڕۆژە مێژووییەدا، ناوبراو قسە و ڕستەی نەریتشکێن و تەواو پێچەوانەی ڕەوتی مێژوویی خۆیان گوت. لەو کاتەدا، تەواوی ڕووداوەکان بۆ ئێمەی چاودێر و شرۆڤەکار زۆر سەرسووڕهێنەر، شۆکهێنەر و لە هەمان کاتدا مایەی سەرسوڕمان بوون. بەڵام کاتێک ئەمڕۆ ئێمە بە دیدێکی ڕەخنەگرانە و فراوانتر سەیری ئەو گوتار و هەنگاوانە دەکەین، بۆمان دەردەکەوێت کە ئەو لێدوانە توندڕەوانە یان ئەو قسە نامۆیانە، لە ڕاستیدا تەنها بۆ ئەوە بوون کە زەمینەسازی و ئاسانکارییەکی پێویست بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەکە بکەن و بەربەستە دەروونییەکانی شەقامی تورک بشکێنن. لەو دیدار و هاتوچۆ و هەڤدیتنانەی کە شاندی ئیمراڵی لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆ,جەلان ئەنجامی دان، زۆر بە روونی دەرکەوت کە دیدگای سەرکردایەتیی ئۆ,جەلان لەسەر بنەمایەکی جیاواز بنیات دەنرێت؛ ئەو پێی وایە کێشە و بابەتی سەرەکی تەنها لەسەر وردەکاریی کاتی نین، بەڵکو پرسی سەرەکی و بنەڕەتی، گەیشتنە بە چارەسەرییەکی هەمیشەیی و بنچینەیی بۆ کۆتاییهێنان بەم کێشە مێژووییە. هەر بۆیە، هەرچەندە بێگومان تەڤگەری کورد پرسی ئازادکردنی بەڕێز ئۆ,جەلان وەک خاڵێکی ستراتیژی و سەرەکی لە هەموو قۆناغەکاندا دەخاتە رووەوە، بەڵام کاتێک سەیری مەرج و داواکارییەکانی ڕاستەقینەی ئۆ,جەلان دەکەین، دەبینین کە ئەم بابەتە لە پێشینەی لست و داواکارییە خێراکانیدا نییە. ئەوەی ئەو جەختی لەسەر دەکاتەوە و بە دواوەیە، ئەوەیە که ئەم کێشە نەتەوەییە ئیتر لە فۆرمی چەک، توندوتیژی و شەڕی خوێناوییەوە بگوازرێتەوە بۆ فۆرمی دیالۆگ، گفتوگۆی ئاشتییانە، ڕێگەی دانوستان و خەباتی مەدەنی، و بەم شێوەیەش دۆسییەکە بە شێوازێکی هەمیشەیی بچێتە ناو ڕۆژەڤی ڕاستەقینەی تورکیا و سەرجەم توخمەکانی کۆمەڵگەی کوردییەوە. 🔹 قەندیل پرێس: مەرجەکانی ئازادی و گەڕانەوە بۆ سیاسەتی دیموکراتیک: لایەنە سیاسییەکان و تەڤگەر مەرجی سەرەکیی سەرکەوتنی پرۆسەکە بە ئازادکردنی سەرجەم گرتووانی سیاسی و مسۆگەرکردنی ژینگەیەکی ئازاد بۆ کاری سیاسی دەبەستنەوە. ئەگەر یاسای چوارچێوە بەبێ دابینکردنی ئەم زەمینەیە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئایا گە,ریلا و لایەنە دیموکراتیکەکان دەتوانن لەژێر ئەم چوارچێوەیەدا بگەڕێنەوە و دەست بە خەباتی سیاسی بکەن؟ 🔻 فەرید دەمیرال: لەو ساتەوەختەی کە ئەم پرۆسە نوێیانە لە ناوچەکەدا سەریان هەڵدا، دوای تێپەڕبوونی تەنها کاتێکی کەم، بۆ ئێمە وەک کەسانی شارەزا زۆر بە ڕوونی دەردەکەوت کە پرۆسەکە بۆ هەر یەک لەم دوو لایەنەی سەر مێزەکە، مانایەکی جیاواز، ئامانجی جیاواز و تێگەیشتنی جیاوازی هەیە. بۆ نموونە، ئەگەر سەیری دەوڵەت و دەسەڵاتی سیاسیی تورکیا بکەین، دەبینین کە ئەوان تەنها و تەنها لە پێناوی مسۆگەرکردنی ئارامی و ئەمنیەتی خۆیاندا مامەڵە دەکەن، و لای ئەوان پرسی «چەکدانان» هەمیشە لە لووتکە و لە سەرەکیترین خاڵی لیستەکەیاندا جێگیر کراوە. بە هیچ شێوەیەک ئامانجی یەکەمی دەسەڵاتی تورکیا دیموکراسییەتێکی ڕاستەقینە، دابینکردنی ئاشتییەکی دادپەروەرانە یان پێدانی مافە سەرەتاییەکان نەبووە.0,00%
- 14 авг.без подписи0,00%
- 14 авг.🔻 تورکیا سیپان حەمۆی لە لیستی "تیرۆر" دەرهێنا قەندیل پرێس 🔹 لە پێشهاتێکی سیاسی و ئەمنیی نوێدا، میدیاکانی تورکیا و سەرچاوە فەرمییەکان بڵاویان کردەوە کە حکومەتی تورکیا ناوی "سیپان حەمۆ"، یاریدەدەری وەزیری بەرگریی حکومەتی کاتی سووریا و فەرماندەی پێشووی باڵای هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، لە لیستی داواکراوانی تیرۆر دەرهێناوە. ئەم پەرەسەندنە لە دوای گۆڕانکارییە خێراکانی دۆخی سووریا دێت. 🔹 سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەشی میدیای هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ «قەندیل پرێس»، هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند: «دوای زنجیرەیەک گۆڕانکاری و ڕێککەوتنی سیاسی، لایەنی تورکی لە ڕێگەی کەناڵە فەرمی و ناڕاستەخۆکانەوە پێیان ڕاگەیاندووین کە ناوی سیپان حەمۆ بە تەواوی لە لیستی داواکراوانی ولاتەکەیان لادراوە». 🔹 هەروەها، سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی بەرگریی سووریا لە لێدوانێکدا، زانیارییەکانی پەیوەست بەم بابەتەی پشتڕاستکردەوە و جەختی لەسەر گۆڕانی پێگەی فەرمیی ناوبراو کردەوە. 🔹 سیپان حەمۆ، کە ناوی ڕاستەقینەی (سەمیر ئۆسۆ/ئاسۆ)یە، پێشتر بەو ناوازە لە "لیستی سوور"ی داواکراوانی تیرۆر لە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا تۆمار کرابوو. حکومەتی تورکیا سیستمی لیستی داواکراوانی بەپێی ئاستی مەترسی بە ڕەنگەکانی (سوور، پرتەقاڵی، زەرد و خۆڵەمێشی) پۆلێن کردووە، و ناوبراو وەک فەرماندەیەکی هەسەدە لە سەروەترین ئاستی لیستەکەدا واتە لیستی سووردا جێگیر کرابوو. هاوکات، ئەنقەرە بڕی 20 ملیۆن لیرەی تورکی (کە دەکاتە نزیکەی 417 هەزار دۆلار) وەک پاداشت بۆ هەر کەسێک دیاری کردبوو کە زانیاری لەسەر شوێنەکەی بدات یان لە دەستگیرکردنیدا هاوکار بێت. 🔹 ئەم گۆڕانکارییە یاساییە لەلایەن ئەنقەرەوە، لە ئەنجامی ئەو گۆڕانکارییە قووڵانەیە کە لە ناوخۆی سووریا ڕووی داوە. لە 29ی کانوونی دووەمی 2026، حکومەتی دیمەشق و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) گەیشتنە رێککەوتنێک بۆ ئاگربەست و تێکەڵکردنی قۆناخ بە قۆناخی هێزەکان لە ناو پێکهاتەی سوپای سووریادا. 🔹 لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ئەم ڕێککەوتنەدا، لە 10ی ئاداری 2026، سیپان حەمۆ بە فەرمی وەک یاریدەدەری وەزیری بەرگریی سووریا دەستنیشانکرا و دەستبەکاربوو. وەرگرتنی ئەم پۆستە باڵایە سەربازی و حکومییە، دۆسیە یاسایی و ئەمنییەکەی ناوبراوی لە ئاستی فەرمیدا گۆڕی، و بووە هۆی ئەوەی دەسەڵاتدارانی ئەنقەرە ناچار بن لە ڕووی کارگێڕییەوە پێداچوونەوە بە ناوەکەیاندا بکەن بەپێی نەریتە دیپلۆماسی و حکومییەکان.0,00%
- 14 авг.🔻 وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: ئێران لهڕوی ئابورییهوه وهها گۆشهگیر دهكهین كه پێشتر وێنهی نهبوبێت 🔹 سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا هەڕەشەی ئەوە دهكات کە ئێران لهڕوی ئابورییه وهها گۆشهگیر دهكهن كه له جیهاندا ههرگیز گۆشهگیریی لهو جۆره وێنهی نهبوبێت. 🔹 سكۆت بێسێنت، وهزیری گهنجینهی ئهمریكا رایگهیاند، ههفتهی داهاتو رێكاره نوێیهكان لهدژی ئێران دهخرێنه بواری جێبهجێكردن. 🔹 وهزیری گهنجینهی ئهمریكا به ئاماژهدان بهوهی كه ئهمریكا له ئۆپهراسیۆنی سهربازییهوه لهدژی ئێران پهڕیوهتهوه بۆ گوشاری ئابوریی له دژی ئهو وڵاتهو وتی "لەسەر فەرمانی سەرۆک، ئێمە ئاستەکهمان دیسانەوە بەرزکردوەتەوە، چاوەڕوانی راگەیاندنی زیاتر بن لە هەفتەی داهاتودا، چونکە رێکارێک دەگرینەبەر کە وێنەی نەبوە لە مێژوی گۆشەگیرکردنی ئابوری وڵاتێکدا." 🔹 ئهو به كهناڵی نیوزماكسی وتوه، "گهمارۆ بهردهوامهكه له گهروی هورمز دهبێته مایهی ئهوهی كه ئێران نهتوانێت هیچ شتێك لهڕێگهی بهندهرهكانی خۆیهوه، هاورده یان ههنارده بكات. 🔹 سکۆت بێسێنت وتیشی، ئەمریکا هەفتەی داهاتو ڕێکاری دیکەش لەم روهوه ڕادەگەیەنێت. 🔹 بێسێنت ئهوهی به رێبازێكی دولایهنه ناوبرد كه پێکهاتوە لە گوشاری ئابوری و گەمارۆدانی بەندەرەکانی ئێران.0,00%
- 14 авг.🔻 بەپەلە/ ڕاگەیاندنی فەرمی ئێران: ئەمڕۆ درۆنێکی ئەمریکا لە جۆری MQ۹ لە لایەن بەرگریی ئاسمانی ئێرانەوە لە پارێزگای هورمزگان خراوەتە خوارەوە.0,00%
- 14 авг.🔻 Mezlûm Ebdî: Em bi şandeya hikûmeta Sûriyeyê re li ser çend mijarên girîng gihîştin peymanê 🔹 Mezlûm Ebdî ragihand ku wî şandeyeke hikûmeta Sûriyeyê pêşwazî kiriye û ew li ser çend mijarên girîng gihîştine peymanekê. 🔹 Fermandarê Giştî yê Hêzên Sûriyeya Demokratîk (HSD) Mezlûm Ebdî li ser hesabê xwe yê Xê daxuyaniyek belav kir. 🔹 Mezlûm Ebdî di daxuyaniya xwe de nivîsî: 🔹 "Ez bi pêşwazîkirina Nûnerê Serokatiyê Birêz Ziyad Ayiş û Fermandarê Feyleqa Duyem Birêz Ewad Casim serbilind bûm." 🔹 Ebdî diyar kir ku wan di hevdîtinê de li ser çend dosye û pirsgirêkên girîng ên girêdayî ewlehî û aramiya parêzgeha Hisîçayê gotûbêj kiriye. 🔹 Fermandarê Giştî yê HSDyê amaje bi wê yekê jî kir ku wan di civînê de qala "çareserkirina destdirêjiyên li ser saziyên dewletê, dosyeya koçberan û her wiha lezkirin û temamkirina pêvajoyên entegrasyonê" kiriye. 🔹 Mezlûm Ebdî di parvekirina xwe de destnîşan kir ku ew gihîştine çend çareseriyan û pê de çû: 🔹 "Me hest bi atmosfereke erênî û gavên cidî yên ji bo çareserkirina van dosyeyan kir ku bi awayekî xizmeta ewlehî û aramiya parêzgehê bike."0,00%
- 14 авг.без подписи0,00%
- 14 авг.🔻 هێرش كرایه سهر دو كهشتی ئیماراتی له گهروی هورمز 🔹 كۆمپانیای پترۆڵی نیشتمانی ئهبوزهبی-ئهدنوك رایگهیاند، هێرش كراوهته سهر دو كهشتی كۆمپانیاكهیان له گهروی هورمز. هاوكات وهزارهتی دهرهوهی ئیمارات بهتوندی ئیدانهی ئهو هێرشهی ئێران دهكات. 🔹 كۆمپانیای پترۆڵی نیشتمانی ئهبوزهبی-ئهدنوك، له راگهیهندراوێكدا وتی، شهوی رابردو هێرش كراوهتهوه سهر دو كهشتی كۆمپانیاكهیان له گهروی هورمز، بهڵام هێرشهكه زیانی گیانی بهدواوه نهبوهو دۆخهكه كۆنترۆڵكراوه. 🔹 لای خۆیشییهوه وهزارهتی دهرهوهی ئیمارات، رایگهیاند، زۆر بهتوندی ئیدانهی ئهو دهستدرێژییهی ئێران دهكهن بۆ سهر دو كهشتییهكهی كۆمپانیای ئهدنوك. 🔹 وهزارهتی دهرهوهی ئیمارات وتوشیهتی، كردنه ئامانجی بازرگانی دهریایی و بهكارهێنانی گهروی هورمز وهكو ئامڕازێكی گوشارو ههڕهشهیهكی ئابوریی، "كردهوهی چهتهكانی دهریان كه لهلایهن سوپای پاسدارانی ئێرانهوه ئهنجام دهدرێت" و بۆته مایهی ههڕهشهی راستهوخۆ لهسهر سهقامگیریی ناوچهكه و ئاسایشی وزهی جیهان. 🔹 جهختیشی كردۆتهوه كه پێویسته ئێران ئهم جۆره دهستدرێژییانه رابگرێت و گهروی هورمز بهبێ مهرج بهتهواوهتی بكاتهوه.0,00%
- 14 авг.без подписи0,00%
- 14 авг.🔻 ھێرشی درۆنی بۆ سەر ھەولێر 🔹 دژەتیرۆری کوردستان لەبارەی هێرشەکانی بەرەبەیانیی ئەمڕۆی سەر هەولێر ڕاگەیاند، کاتژمێر ٢:١٧ خولەکی بەرەبەیان بە سێ درۆن هێرشکراوەتە سەر هەولێر و سەرجەمیان لەلایەن هاوپەیمانانەوە تێکشکێندراون. 🔹 لە ڕاگەیەندراوەکەی دژە تیرۆری کوردستاندا باس لەوە کراوە، تێکشکاندنی درۆنەکان هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.0,00%