هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin
Статистикаناسینی پێغەمبەر ﷺ و ، یارانی رضي الله عنهم بە پوختی و سەحیحی
- Последний пост
- 13 авг.
- Последнее чтение
- 14 авг.
- Постов за неделю
- 3
- Всего постов
- 20
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 83
- 1/48двое суток
- 95
- 1/72трое суток
- 102
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
١٠- ئەبولقاسم، عەبدولکەریمی کوڕی هەوازنی قوشەیریی نەیساپوری (وەفات: ٤٦٥ ک) : ئەویش وەك زانایانی دیکەی ئەشاعیرە زۆربەی سیفاتەکانی خودا تەئویل دەکات . ڕۆڵی قوشەیری لە پشتیوانیکردن و گەشەپێدانی مەزهەبی ئەشعەریی: قوشەیری ناوبانگی لە تەسەوفدا زیاتر بوو وەک لە…
دونیای مۆدێرنە و سیستەمی سەرمایەداری ئەیانەوێ لەبچوکترین شتدا لایەنی ئاژەڵی مرۆڤ بوروژێنن و جوان و گەورەی بکەنەوە و، لایەنە ڕۆحێکەی فەرامۆش بکەن ! بۆیە عاقڵ ئەوکەسەیە بۆتێرکردنی لایەنە ئاژەڵییەکەی ، لایەنە ڕۆحێکەی لەبیرنەکات !
سوفیانی ثەوری رحمە الله كە ساڵی ١٦١ ی كۆچی ووەفاتی كردوە ، ئەفەرموێ: ئێستا زەمەنی بێدەنگی و، پەیوەستبونە بەماڵەوە و، ڕازی بوونە بەو خواردنەی كەبەردەستە تا مردن ... لا حول ولا قوة إلا بالله ئێستا لەماڵەوەش مۆبایل ناهێڵێ لە دونیا دابڕێین 😢 تەنانەت بتەوێ بچیتە گوندە دوورە دەستەكانیش هەر كارەبا و خەتی ئەنتەرنێت و جارجارەش بەناو بەرنامەوە دێنە گیانت😢 یا الله پەنات پێ دەگرین
سەبارەت بە پەروەردەکردنی منداڵ ئەم ڕێکارانە بگرە بەر: ١- سەرەتا دایکێکی چاك هەڵبژێرە بۆ منداڵەکانت : " فَاظْفَرْ بِذَاتِ الدِّينِ تَرِبَتْ يَدَاكَ " . الشيخان ٢- ناوێکی جوان و ماناداری لێبنێ . ٣- عەقیقەی بۆ بکە ( حەوتم ) . ٤- خۆت و دایکی ببن بەسەرمەشق بۆیان . ٥- دوعای خێر بکە صاڵح بن . ٦- خۆت لەگەڵ دایك و باوکتا باش و گوێڕایەڵبە . ٧- نانی حەڵاڵیان بۆ پەیابکە . ٨- تەمبێکردن و دووبارەکردنەوەی " مُرُوا صِبْيَانَكُمْ بِالصَّلَاةِ إِذَا بَلَغُوا سَبْعًا، وَاضْرِبُوهُمْ عَلَيْهَا إِذَا بَلَغُوا عَشْرًا، وَفَرِّقُوا بَيْنَهُمْ فِي الْمَضَاجِعِ ". أحمد وأبي داود ٩- لێدانی تەمبێکردن نەك هەڵڕشتنی ڕق و هەوای زك خاڵیکردنەوە: «أنَّ النَّبيَّ صلَّى اللهُ عليْهِ وسلَّمَ أمَر بتعليقِ السَّوْطِ في البيتِ» البخاري في الأدب ١٠- خستنە بەر خوێندنی شەرعی لە خولەکانی هاوینە لە مزگەوت و ڕێکخراوەکان - بەس وریابە هی مەدخەلییەکان نەبێ - . ١١- دەستنیشانکردنی هاوڕێی باش بۆی . ١٢- پێکەوە کتێبخوێندنەوە و دانیشتنی هەفتانە و گفتوگۆ . ١٣- پاش هەموو ئەمانە تەوەکول کردنە سەر خودا لە صاڵحبونیان ، ئەگینا کوڕەکەی نوح و ژنەکەی لوط علیهما السلام کافربون و ، ژنەکەی فیرعەون باوەڕدار . ئەگەر وانەکەی ئەوا بەرپرسیاری :{ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا قُوا أَنْفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَارًا وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ عَلَيْهَا مَلَائِكَةٌ غِلَاظٌ شِدَادٌ لَا يَعْصُونَ اللَّهَ مَا أَمَرَهُمْ وَيَفْعَلُونَ مَا يُؤْمَرُونَ } . التحريم: ٦
دوێکە جومعە ٢٤/ ٢/ ١٤٤٨ بەئامادەبوونی من و هەزاران نوێژخوێنی تر لە وڵاتە جیاجیاکانی دونیاوە ، لەگەڵ هەریەکە لە سەرکردەکانی تورکیا و سعودیە و پاکستان لە مزگەوتی حەڕام ڕێککەوتننامەی سێ قۆڵی مەککە بۆ ئاسایش مۆرکرا ، هاوکات ئیمامی حەڕەم چارەکێ وتارەکەی دواکەوت و ، باسی برایەتیشی کرد .. داواکارین لە الله ئەم ڕێککەوتنە ببێتە مایەی سود بۆ موسڵمانانی ناوچەکە .
٩- ئەحمەدی کوڕی حوسەینی بەیهەقی (وەفات: ٤٥٨ ک): بەیهەقی لە زۆرێک لە بابەتەکانی عەقیدە هاوڕابوو لەگەڵ مەزهەبی ئەشعەرییەکاندا؛ چونکە ڕای هەبوو لەسەر تەئویلکردنی هەندێک لە سیفاتەکان و تەفویزکردنی (بەجێهێشتن و سپاردنی مانای) هەندێکی تریان، هەروەها پێی وابوو…
без подписи
ئاوەدانترین ڕێگای مزگەوت لە نوێژی بەیانی دا
٧- ئەبو ئیسحاقی ئەسفەرایینی: ئیبراهیمی کوڕی محەممەد، (کۆچی دوایی: ٤١٨ کۆچی). ٨- ئەبو مەنصوری بەغدادی: عەبدولقاهیری کوڕی تاهیری کوڕی محەممەدی تەمیمی، (کۆچی دوایی: ٤٢٩ کۆچی): ئەبو مەنصوری بەغدادی مەزهەبی ئەشعەریی گەشە پێدا (گۆڕانکاری تێدا کرد) لە ڕێگەی: أ…
کورتە باسێك سەبارەت بە مینبەرەکەی پێغەمبەرگیان ﷺ ..
٦- محەممەدی کوڕی حەسەنی کوڕی فورەکی ئەسفەهانی (وەفات: ٤٠٦ ک): ئیبن فورەک لە هاوچەرخەکانی باقلانی بوو، هەردووکیان قوتابی ئەبو حەسەنی باهیلی بوون (کە هاوەڵی ئەبو حەسەنی ئەشعەریی بوو)، هەردووکیان کاریگەرییەکی گەورەیان هەبوو لە گەشەپێدانی مەزهەبی ئەشعەریدا. ئیبن…
دیارترین ناودارانی ئەشعەرییەکان: ١- ئەبو حەسەنی باهیلی بەسری (لە نێوان ساڵی ٣٦١ بۆ ٣٧٠ی کۆچی کۆچی دوایی کردووە). ٢- موحەمەدی کوڕی ئەحمەدی کوڕی موحەمەدی کوڕی یەعقوبی کوڕی موجاهیدی طائی (دەوروبەری ساڵی ٣٧٠ی کۆچی کۆچی دوایی کردووە). ٣- ئەبو سەهل، موحەمەدی کوڕی…
باسی درووشمەکانی پێغەمبەر ﷺ لە جەنگەکاندا ١٧٣- سەلەمەی كوڕی ئەکوەع رضي الله عنه دەڵێ: لەسەردەمی پێغەمبەردا ﷺ لەگەڵ ئەبو بەکردا غەزایەکمان کرد ، درووشمەکەمان: ( أَمِت أَمِت ) بوو . ١ ١٧٤- لە غەزای خەندەق پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: « ئەگەر ئەمشەو دوژمن هێرشی بۆ هێنان ، ئەوا درووشمتان (حم ) لايُنصَرون » . ٢ ـــــــــــــــــــ ١- أخلاق النبي ﷺ: ٤٦٧ ، وأحمد: ١٦٤٩٨ ، وأبوداود: ٢٥٩٦ ، وصححه شعيب الأرناؤوط . ٢- أخلاق النبي ﷺ: ٤٧٢ ، وأحمد: ١٦٦١٥ ، وأبوداود: ٢٥٩٧ ، والترمذي: ١٦٨٢ ، وصححه شعيب الأرناؤوط.
یەكێ لە تایبەتمەندییەكانی پێغەمبەر ﷺ ئەوەیە: خودا ﷻ هەرگیز بەناوی خۆیەوە بانگی نەكردوە ، بەڵكو بە ( يٰأيِّها النَّبيّ ) و ( يٰأَيِّها الرَّسول ) و ( يٰأيِّها المُدَّثِّر ) و( يٰأيِّها المُزَّمِّل ) بانگی كردوە بە پێچەوانەی پێغەمبەرانەوە ( علیهم السلام ) ،وەك: - ( يَا آدَمُ اسْكُنْ …). - ( يا نوح اهبط …). - ( يا إبراهيم أعرض …). - (يا عيسى ابن مريم …). - ( يا موسى إني اصطفيتك …). - ( يا داوُود إنا جعلناك …). - ( يا زكريّا إنا نبشرك …). - ( يا يحيى خذ الكتاب …). تۆ چەند گەورەی خۆشەویستمان ﷺ
سەبارەت بە زەواجی مسیار ... نیكاحی شەرعی ئەوەیە كە ئەم مەرجانەی تێدابێ: ١- دیاربونی هەردوو هاوسەرەكە . ٢- ڕەزامەندبونی هەردوو هاوسەرەكە . ٣- وەلی ژنەكە یا كچەكە . ٤- ئامادەبونی دوو شاهێد لەسەر پرۆسەی هاوسەرگیرییەكە . ٥- نەبونی ڕێگرییەكانی هاوسەرگیری وەك مەحرەمبون بەهۆی نەسەب یا شیرەوە ، یان جیاوازی دین . جا هەر نیكاحێ ئەم مەرجانەی تێدابێ ئەوە نیكاحێكی درووستە و هیچی تێدانیە ، ئەوەی ئەمڕۆ پێی دەوترێ زەواجی مسیار ئەگەر ئەم مەرجانەی تێدابێ ئەوا درووستە ، دەمێنێتەوە سەر مافەكانی ژنەكە لەسەر پیاوەكە لە خەرجی و دابینكردنی شوێن و دادگەری لەشەو مانەوە لەگەڵ خێزانەكانی تری ئەگەر هەیبوو ، ئەگەر ژنەكە بەڕەزای خۆی دەستی هەڵگرت لەهەر مافێكی درووستە و واجب نیە لەسەر پیاوەكە بۆی دابین بكات ، بەڵام ئەگەر منداڵیان بوو ئەوا خەرجی منداڵەكان لەئەستۆی پیاوەكەیە و ژنەكە واجب نیە لەسەری خەرجییان بۆ دابین بكات . ١ تێبینی: ١- نابێ ئەم زەواجە كاتی بێ وەك زەواجی موتعە . ٢- چەند هۆكارێك هەیە بۆتەهۆی بڵاوبونەوەی ئەم جۆرە زەواجە لەوانە: - ڕازینەبونی ژنی یەكەم یان منداڵەكان بەوەی ژنی دووەم بهێنرێ . - كەمدەستی پیاوەكە لەوەی نەتوانێ ئەركی دوو خێزان لە ئەستۆ بگرێ بە دابینكردنی شوێن وخەرجییەوە . - بڵاوبونەوەی بەدڕەوشتی . - لەهەمووی گرنگتر قەدەغەكردنی حاكمییەتی شەرعی خودا عزوجل . ______ ١- بڕوانە پێگەی ئیسلام ویب ژمارەی فەتوا : ٢٧٥٤٥ ، هەروەها ژمارە : ٣٣٢٩
تۆ لەسەر ڕاستەڕێگاكە بەردەوامبەو چاوت تەنیا لە ڕەزامەندی خودا بێ ، با نەشگەی بە ئامانجەكەت گرنگ ئارامگرتنە لەسەر ڕێگاكە و لاڕێ نەبوونە ... { فَاصْبِرْ إِنَّ وَعْدَ اللَّهِ حَقٌّ ۚ فَإِمَّا نُرِيَنَّكَ بَعْضَ الَّذِي نَعِدُهُمْ أَوْ نَتَوَفَّيَنَّكَ فَإِلَيْنَا يُرْجَعُونَ } . غافر: ٧٧
بیربكەرەوە ... كاتێ ناڕەحەتییەكت توشەبێ ، پێغەمبەر ﷺ زۆر ناڕەحەتكراوە . كاتێ ئازیزێكت دەمرێ ، پێغەمبەر ﷺ چەندین ئازیزی پێشخۆی ڕۆشتون . كاتێ ئازارت هەیە ، پێغەمبەر ﷺ زۆر ئازار دراوە . كاتێ نەبوی ، پێغەمبەر ﷺ قەرزاربوە و برسیبوە تا ئاستی ئەوەی بەردی لەسەر سكی بەستوە . كاتێ تانەت لێدەدرێ و درۆت بۆ هەڵدەبەسترێ ، پێغەمبەر ﷺ زۆر تانەیان لێداوە و زۆر قسەیان بۆ هەڵبەستوە . بیربكەرەوە دونیا ئەو نرخەی نیە كە هەموو خۆتی پێوە پەیوەستبكەی ! قال ﷺ ” الدنیا سجن المؤمن ” . ١ ______ ١- مسلم: ٢٩٥٦
دووازدەیەم: گرتنەبەری عەقیدەی ئەشعەریی لەلایەن زۆرێک لە ناوەندەکانی زانستەوە لە جیهانی ئیسلامیدا؛ وەک زانکۆی ئەزهەر لە میسڕ و، کۆمەڵەی زەیتوونە لە تونس و، زۆرێك لەو قوتابخانانەی کە پشتیان بە مەزهەبی ئەشعەریی دەبەست لە مەککە، مەدینە، دیمەشق، حەزڕەمەوت، زەبید،…
سوککردنی نەتنیاهۆ ..
بڕوانە خۆشەویستی ئەبو ذەڕ رضي الله عنە ، بۆ پێغەمبەر ﷺ : لە ئەحنەفی کوڕی قەیسەوە دەگێڕدرێتەوە کە گوتی: چوومە بەیتولمەقدیس ، لەوێ پیاوێکم بینی زۆر سوجدەی دەبرد، لە ناخی خۆمدا هەستم بەسەرسامبوون لە زۆری سوجدەکانی یان نەژماردنی ڕەکاتەکان کرد . کاتێک لە نوێژەکەی بووەوە، وتم: ئایا دەزانیت نوێژەکەت بە ژمارەی جووت کۆتایی پێهێنا یان تاک؟ گوتی: ئەگەر منیش نەزانم، ئەوا خودای گەورە دەزانێت. پاشان وتی: خۆشەویستم ئەبولقاسم ﷺ پێی ڕاگەیاندم... پاشان گریا. دووبارە وتی: خۆشەویستم ئەبولقاسم ﷺ پێی ڕاگەیاندم... پاشان گریا. پاشان بۆ جاری سێیەم وتی: خۆشەویستم ئەبولقاسم ﷺ پێی ڕاگەیاندم کە: « هیچ بەندەیەك نییە سوجدەیەك بۆ خودا ببات، ئیلا خوای گەورە بەهۆی ئەو سوجدەیەوە پلەیەك بەرز دەکاتەوە، گوناهێکی لەسەر لادەبات و، چاکەیەکی بۆ دەنووسێت.» ئەحنەف دەڵێت: وتم: پێم بڵێ تۆ کێیت ڕەحمەتی خودات لێبێ ؟ وتی: من ئەبو زەڕم، هاوەڵی ڕەسوڵی خودا ﷺ . ئیتر لەو کاتەدا خۆم لا زۆر بچووكبووەوە (شەرمەزار بووم لە ئاست گەورەیی ئەو ) . ١ ـــــــــــــــــــ ١- أحمد: ٢١٤٥٢ ، وصححە شعیب الأرناؤوط لە سودەکانی فەرموودەکە: - فەزڵی زۆر سوجدە بردن . - زۆر سوجدە بردن بە زۆر سوننەتکردن دەبێت . - خۆشەویستی یاران رضي الله عنهم بۆ خۆشەویست ﷺ . - فەزڵی ئەبو ذەڕ رضي الله عنە . - پەلەنەکردن لە بڕیاردان . - نەخەڵەتان بە ڕواڵەت .