tgindex

پرد میدیا ـ prd media

8 511
подписчиков

Лучшие посты

за три месяца
  • 10 авг.724 просмотров3 реакций

    🔴 بەڤیدیۆ..... بۆیەکەمجار #پردمیدیا دیمەنێک بۆ یەکەمجار بڵاودەکرێتەوە، ساتەکانی سەرەتای دەرهێنانەوەی تەرمی چەکدارانی حەشدی شەعبی و هێرشەکانی سعوودی-ئەمریکی بۆ سەر هێزەکانی حەشدی شەعبیە، بەتایبەتی لە کەرتی ئۆپراسیۆنەکانی دیالە. ئەم دیمەنانە پێش گەیشتنی تیمەکانی فریاکەوتن وێنەگیراون، شایانی باسە وێنەگری دیمەنەکە خۆیشی لە کاتی تۆمارکردنیدا بریندار بووە.

  • 10 авг.566 просмотров

    🔴 " یەکێتی بۆ قەیرانی بەنزین تائێستا جوابی نەداومەتەوە." شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوی

  • 24 июн.554 просмотров3 реакций

    без подписи

  • 9 авг.533 просмотров1 пересылок

    سەربازانی ڕووسیا بە تەقەکردن درۆنێک دەخەنە خوارەوە.

  • 10 авг.515 просмотров

    🔻" وەرن با حکومەت بڕوخێنین ئەوە عەرز و ئەوە گەز." شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ

  • 10 авг.499 просмотров

    پەرلەمانی تورکیا بە 468 دەنگی بەڵێ پڕۆژە یاسای چارەسەری پەسەند کرد.

  • 8 авг.493 просмотров4 реакций

    🔴 بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی بەنزین لە هەولێر لیترێک نۆرماڵ ۱,٦۹٥ دیناری تێپەڕاند #پردمیدیا ئەمڕۆ شەممە لەشاری هەولێر نرخی جۆرەکانی سووتەمەنی لە بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و جارێکی دیکە نرخێکی نوێی تۆمار کرد. بەپێی زانیارییەکانی بەنزینخانەکانی پارێزگاكە، نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ گەیشتووەتە ۱,٦۹٥ (هەزار و شەش سەد و نەوەد و پێنج) دینار. ئەم شەپۆلە نوێیەی بەرزبوونەوەی نرخ، بارگرانییەکی زۆری بۆ شۆفێران و هاوڵاتییان دروست کردووە، بەتایبەت چەند هەفتەیەکە نرخەکان بە شێوەیەکی بەردەوام ڕوویان لە هەڵکشان کردبوو. پرد میدیا ـ Prd Media

  • 9 июл.475 просмотров

    без подписи

  • 11 авг.472 просмотров

    🔻 بەهای 100 دۆلار هەزار دینار بەرزبووەوەوە #پردمیدیا ئەمڕۆ لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەهای 100 دۆلار گەیشتە 153،900 دینار... ئەوەش لەکاتێکدایە، ئێوارەی دوێنێ لەکاتی داخستنی بازاڕی دراوەکان لەهەرێمی کوردستان بەهای 100 دۆلار بە 153,900 دینار بوو

  • 9 авг.465 просмотров1 пересылок

    🔴 چارەسەری قەیرانی بەنزین خرایە بەردەست حکومەتی هەرێم کە دەتوانێت بەنزین بکاتە ٤٥۰ دینار #پردمیدیا ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت بڕیارەکەی دوایی حکومەتی هەرێم بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت ناتوانێت نرخی بەنزین هەرزان بکات، و پێشنیازێکی نوێش بۆ چارەسەری بنەڕەتیی کێشەکە دەخاتە ڕوو. کاوە شێخ عەلی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، بڕیاری حکومەتی هەرێم بۆ زیادکردنی نەوتی تەرخانکراو بۆ پاڵاوگەکان لە ٥٠ هەزار بەرمیلەوە بۆ ١٢٦ هەزار بەرمیل ڕۆژانە، ناتوانێت نرخی سووتەمەنی بۆ هاووڵاتییان کەم بکاتەوە. بەپێی وتەی ئەو پەرلەمانتارە و بەپشتبەستن بە ڕوونکردنەوەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، تێچووی دەرهێنان و پاڵاوتنی هەر بەرمیلێک نەوت نزیکەی ٢٥ دۆلارە، ئەمەش ڕێگرە لەوەی نرخی بەنزین بۆ خوار ٧٥٠ دینار دابەزێت. هەروەها، زیادکردنی بەرهەمهێنان لە کێڵگە جیاوازەکان بەهۆی جیاوازیی شوێن و گرێبەستەکان، تێچووی گواستنەوە و بەرهەمهێنان زیاتر دەکات نەک کەمتر. ئەو پەرلەمانتارە پێشنیازێکی ڕاستەوخۆ دەخاتە بەردەم حکومەتی هەرێم و دەڵێت: "حکومەتی هەرێم بڕی ٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە ڕادەستی بەغدا بکات، لە بەرامبەردا بەغدا سووتەمەنی بەم نرخەی خوارەوە بۆ هەرێم دابین بکات:" 🔹 بەنزین: ٤٥٠ دینار بۆ هەر لیترێک 🔹 گازوایل: ٤٠٠ دینار بۆ هەر لیترێک 🔹 نەوتی سپی: ١٥٠ دینار بۆ هەر لیترێک لە کۆتاییدا ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەکرد، جێبەجێکردنی ئەم پێشنیازە دەبێتە تاقیکردنەوەیەکی کرداری بۆ ئەوەی ڕوون بێتەوە، ئایا ئاستەنگی سەرەکی لە کەمتەرخەمیی بەغدایە، یان پاراستنی بەرژەوەندیی کۆمپانیا و بازرگانە ناوخۆیییەکان ڕێگرە لە بڕیاردان لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییاندا.

  • 25 июн.446 просмотров1 реакций

    без подписи

  • 11 авг.420 просмотров1 реакций

    🔻 لەکاتی بەنزین وەرگرتن هۆشدارییەک دەدرێتە شۆفێران #پردمیدیا بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر پەیامێکی ئاراستەی هاوڵاتییان کرد و تێیدا داوا دەکات لە کاتی سەرەگرتندا ئارام و هێمن بن، تاوەکو پرۆسەی دابەشکردن بە شێوازێکی ڕێکخراو و بەبێ ئاستەنگ بەڕێوەبچێت. ئەم داوایەی بەڕێوەبەرایەتییەکە لە کاتێکدا دەکرێت کە قەیرانی بەنزین لە هەرێم هاوڵاتییانی تاقەتپڕوکێن کردووە، بە جۆرێک لە هەولێر نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ گەیشتووەتە ١,٦٠٠ دینار و سوپەریش بە ٢,٤٠٠ دینار دەفرۆشرێت. ئەم دۆخەش لە کاتێکدایە کە حکومەتی عێراق داوای لە حکومەتی هەرێم کردووە ڕەزامەند بێت لەسەر ڕادەستکردنی ٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە، تاوەکو لە بەرامبەردا نرخی بەنزین لە هەرێمیش دابەزێنرێت و هاوشێوەی پارێزگاکانی تری عێراق بکرێتە ٤٥٠ دینار.

  • 8 авг.409 просмотров

    🔻 ساتی هەورە تریشەکە تۆمارکراوە

  • 10 авг.388 просмотров2 реакций

    🔻 هێزە ئەمنییەکانی عێراق شانەیەکی چەکدار و ١٢ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی دەستگیر دەکەن #پردمیدیا دەزگاکانی دژەتیرۆر و هەواڵگری عێراق لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشدا شانەیەکی سێ کەسییان دەستگیرکرد و دەستیان بەسەر ١٢ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (دڕۆن)ی ئێرانی و ژمارەیەک پارچەی جۆراوجۆری فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا گرت. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئۆپراسیۆنەکە لەسەر بنەمای زانیاری وردی هەواڵگری بەڕێوەچووە و تیایدا توانراوە ئەندامانی تۆرەکە دەستبەسەر بكرێن، پێش ئەوەی بتوانن ئەو ئامێرانە بۆ مەبەستی تێکدانی ئاسایش بەکاربهێنن. لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ دەستگیرکراوەکاندا بەردەوامن بۆ ئاشکراکردنی لایەنە پەیوەندیدارەکان و ئامانجی کۆکردنەوەی ئەو درۆنانە.

  • 12 авг.377 просмотров1 реакций

    🔻 ماڵئاوایی لە دەنگە مەردانەکەی ئێرانی کۆن، «ئیرەج» لە ۹٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد #پردمیدیا میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، کە مامۆستا حوسێن خاجەئەمیری، ناسراو بە «ئیرەج»، گۆرانیبێژی ناودار و یەکێک لە دوا کۆڵەکەکانی نەوەی زێڕینی مۆسیقای ڕەسەنی ئێرانی، لە تەمەنی ۹٤ ساڵیدا دوای خەباتێکی هونەریی زیاتر لە حەوت دەیەیی کۆچی دوایی کرد. ئیرەج کە لە ساڵی ۱۹۳۲ لە پارێزگای ئەسفەهان لەدایکبووبوو، بە دەنگە بەهێز و مەردانە و زوڵاڵەکەی دەناسرایەوە. کارنامە هونەرییەکەی زیاتر لە دوو هەزار پارچە ئاواز، تەسنیف و 15 ئەلبوومی تۆمارکراوی تێدایە. بەشداریکردنی بەردەوامی لە بەرنامەی ئایکۆنیی «گولها» (گلها) لە ڕادیۆ و هاوکاریی لەگەڵ مامۆستایانی گەورەی مۆسیقای کلاسیک، پێگەی ئەوی لە مێژووی مۆسیقای ناوچەکەدا جێگیر کرد. ئیرەج، جگە لە مۆسیقای ڕەسەن، بەشێکی گەورەی ناوبانگی جەماوەریی ئیرەج بە سینەمای ئێرانی پێش شۆڕش (فیلمفارسی) بەسترابووەوە. باس لەوەشکراوە، کە ڕەگ و ڕیشەی بەهرەی ئاوازی ئیرەج بۆ نەریتی «تەعزیەخوێنی» دەگەڕایەوە، ئەو شوێنەی کە لە گەنجیدا گۆشە و مەقامە ئاوازییەکانی تێدا مەشق کردبوو.

  • 13 авг.373 просмотров1 реакций

    без подписи

  • 11 авг.371 просмотров5 реакций

    🔻 سزای لەســـ.ـێدارەدان بۆ بەشـــ،ـار ئەســـ.ــەد و بەرپرسانی ڕژێمەکەی دەرکرا #پردمیدیا دادگای باڵای تاوانەکانی دیمەشق بە شێوەیەکی فەرمی بڕیاری سزای لەسێدارەدانی بۆ بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا، ماهیر ئەسەدی برای و کۆمەڵێک لە بەرپرسە باڵاکانی ئیدارەی پێشووی وڵاتەکە دەرکرد. ئەم بڕیارەی دادگا دوای ڕووداوە مێژووییەکانی کۆتایی ساڵی ڕابردوو دێت، کاتێک لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن بە فەرماندەیی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی پێشووی دەستەی تەحریری شام، هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر دیمەشقی پایتەخت و بە تەواوی کۆنتڕۆڵیان کرد. دەستبەجێ دوای کەوتنی دیمەشق، بەشار ئەسەد بەرەو ڕووسیا هەڵات، بەمەش کۆتایی بە حوکمڕانیی بنەماڵەی ئەسەد هێنرا کە زیاتر لە نیو سەدە بەسەر سووریادا سەپێندرابوو.

  • 10 авг.362 просмотров1 реакций1 пересылок

    🔻 حکومەتی عێراق دڵنیایەک دەداتە مووچەخۆران و دواکەوتنی مووچە ڕەتدەکاتەوە #پردمیدیا حکومەتی عێراق بە فەرمی ڕەتیکردەوە کە هیچ دەستکارییەک لە خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەراندا کرابێت و ڕایگەیاند مووچەی مانگانە بە تەواوی مسۆگەرە. لە ڕاگەیەندراوێکدا، حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند: "مووچەی فەرمانبەران بە تەواوی مسۆگەر کراوە و سەرجەم ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە دوورن لە ڕاستییەوە کە باس لەوە دەکەن مووچە ٤٠ ڕۆژ جارێک دابەش دەکرێت."

  • 10 авг.355 просмотров2 реакций

    🔻بەڤیدیۆ.. " دڕۆنێکی MQ9ی ئەمریکی کە چاودێری یەمەنی دەکرد لە جیۆبۆتی کەوتۆتە خوارەوە..."

  • 12 авг.348 просмотров2 реакций

    🔻 هۆشداری لە مەترسی ڕووخانی شەش بینای قوتابخانە لە سلێمانی دەدرێت #پردمیدیا بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی هۆشداری لەبارەی دۆخی مەترسیداری ژمارەیەک بینای قوتابخانە لە شارەکەدا دەدات و ڕایدەگەیەنێت، شەش قوتابخانە لەبەردەم مەترسی ڕووخانداندایە. بەناز ڕەمەزان، بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، مەترسی جددی لەسەر گیانی قوتابیان و مامۆستایان هەیە لەو شەش قوتابخانەیەدا بەهۆی کۆنی و خراپی دۆخی بیناکانیانەوە، کە لە ئێستادا لەبەردەم مەترسی داڕووخاندان.