- Последний пост
- 14 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 20
- Всего постов
- 20
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Новости и СМИ (по похожим)
- В каталоге с
- 15 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 752
- 1/48двое суток
- 861
- 1/72трое суток
- 929
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
دۆناڵد ترەمپ: 📌 بەمزوانە گەرووی هورمز دەبێـتە بەشێک لە خاکی ئەمەریکا 📌 ئەگەر بە فڕۆکەی B-2 لە ئێرانمان نەدابایە، ئێستا چەکی ئەتۆمییان هەبوو
"پیاو تەعامولی نیه و دەیەوێ هەر بڕوا بۆیە باوكممان جێهشت و خۆمان هاتین" لەگەڵ دایك و خوشك و پووری هاتووەتە ڤیستیڤاڵی بەرهەمە خۆماڵییەكانی هەڵەبجە و بەبێ هەنجیریش ناڕۆنەوە سلێمانی
ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی، دەڵێت: 🔴بارستە هەوایەكی سارد لە دەریایی ناوەڕاست هەڵیكردووە و بە ئەگەری زۆرەوە لە رۆژی سێشەممە كە دەكاتە 18ـی مانگ دەگاتە هەرێمی كوردستان و بەهۆیەوە پلەكانی گەرما لە نێوان سێ بۆ پێنج پلە دادەبەزێت و هەورەبرووسك و بارانێكی بەخۆڕیش لەگەڵ خۆی دێنێت و ئەگەری لافاویش هەیە لە چەند شوێنێكی ناوچەكە
خاتوونێك لە فیستیڤاڵی بەرهەمە خۆماڵێیەكانی هەڵەبجە لە تۆوی كەنگر قاوەی دروست كردووە و ئاماژە بەوە دەكات خواستێكی زۆری لەسەره بەتایبەت بۆ نەخۆشی خەڵك دەیخواتەوە.
بمكە بە بۆق ئەگریپەی.ئەو گەنجەی شاری سلێمانییە كە بە قسە و جلە جیاوازەكانیی بووەتە جێگای سەرنجی خەڵكی و دوایی چاوپێكەوتنەكەی لەگەڵ (باسنیوز) زیاتر لەناو خەڵكی ناسرا و ئێستا لە سەر شەقام و ناو بازاڕ وێنە و ڤیدیۆی دەگرن و داوا دەكەن بیانكات بو بۆق.
جێگری پارێزگاری هەولێر: سبەی شەممە، لە 80 بەنزینخانەی شاری هەولێر و دەورووبەری بەنزینی بارزگانی بە 750 دینار دابەش دەكرێت
📌ساتی ڕوودانی بوومەلەرزەکەی کەمێک پێش ئێستای چەمچەماڵ
📌بەپەلە.. چەند دەنگێکی بەهێز لە هەولێر بیسترا
📌بەپەلە.. کەمێک پێش ئێستا، بومەلەرزەیەک بەگوڕی 3.7 پلە ڕێختەر لە قووڵایی 10کم لەناخی زەوی، سنووری چەمچەماڵ، شۆڕش، تەکیە و قەرەهەنجیری گرتەوه 📌چەقی بومەلەرزەکە بەردەقارەمان بووه و لەلایەن هاووڵاتییانی ئەو ناوچانەوە تەواو هەستی پێکراوه و زیانی ماددیشی بەدوای خۆیدا هێناوە.
📌لە گەرمای 50 پلەی سیلیزی سەگەكە بە ئاو فێنک دەكاتەوە 📌گەرمای دیالە، 50 پلەی سیلیزییە و سەگێک كە دەبینێ كەسێک سۆندەی ئاوی لەدەستە، بەرەو ڕووی دێت و ئەویش تەڕی دەكات بۆ ئەوەی فێنكی بێتەوە.
📌"ئەگەر سەرۆک بارزانی و پێشمەرگە نەبن قەت خەڵكی شنگال بە مافەكانیان ناگەن" 📌"حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەموو قوربانییەكانی كارەساتی شنگالی بە شەهید هەژمار كرد" 📌سلێمان فانۆ، بەرپرسی بنكەی لالش _ سنوون لە قەزای شنگال بۆ (باسنیوز) ئاماژەی بە كارەسات و كۆمەڵكوژی گوندی كۆجۆ، گرعوزێر، سیبا و شێخدری لە سنووری شنگال كرد و دەشڵێ: "هەموو بە شەهید هەژمار كران، بێگومان ئەگەر سەرۆک بارزانی و پێشمەرگە نەبن هیچ كاتێک خەڵكی شنگال بە مافی خۆیان ناگەن."
دارێكی بە تەمەنی گوندی بەرچی لە سنووری ئامێدی سووتا بەرگریی شارستانیی دهۆک _ بنكەی دێرەلووک ئاگرەكەی كۆنتڕۆڵ كرد پێش ئەوەی بە تەواوی لەناو بچێت
📌گەنجە خۆشەویستەکەی هەموان (مەلا بەسام) لە ڕێی عومرەوە دوعا بۆ دایکی و کەسە نزیکەکانی دەکات
📌لە بەریتانیاوە دوای بڕینی 17 وڵات، بە پاسیكیل گەیشتنەوە كەلار 📌دوو هاوسەر، كە پیاوەكە كوردە و ژنەكەش ڕۆمانییە و لە بەریناتیا نیشتەجێن، كە لە بنەڕەتدا پیاوەكە خەڵكی ناحیەی باوەنووری كەلارە، لەگەڵ هاوسەرەكەی دوای بڕینی 17 وڵاتی جیاجیا بە پاسیكیل، گەیشتنەوە كەلار و دەڵێ: "هەر وەرزش بۆ تەندروستی باشە." 📌ئافرەتەكەش دەڵێ: "خەڵکی کوردستان و گەرمیان زۆر جوان پێشوازییان لێ کردین." 📌"تورکیا زۆر گەرم بووە بە هۆی گەرماوە دەستم كردوو بە گریان"
📌بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی كوردستان نەخۆشخانەی 300 قەرەوێڵەیی لە سێمێل دەكەوێتە واری جێبەجێكردنەوە 📌د. ئەڤراسیاب مووسا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی پارێزگای دهۆک بۆ (باسنیوز): "لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ گرێبەستی نەخۆشخانەیەكی 300 قەرەوێڵەیی لە سێمێل واژۆ كرا و دەكەوێتە جێبەجێكردنەوە."
📌"كورە لە ماڵی خوداش، لە عومرە هەر دەیانگوت، چەوریكە بۆمان" 📌وەستا عاسی، خاوەنی دووكانێكی لەفەفرۆشتنە و دەڵێ: "لای من گۆشت هەرچەند گران بێت لەفە هەر بە هەزارە." 📌"من سەیری حەیوان بکەم دەزانم چی خواردووە و چی نەخواردووە"
📌بەبۆنەی كۆچی دوایی مامۆستا مەلا جەرجیس ئیبراهیم یوونس هەولێری، قورئانخوێنی بەناوبانگ و پێشنوێژ و وتارێخوینی مزگەوتی حاجی حوسێن لە هەولێر، سەرۆک بارزانی پەیامێكی هاوخەمیی ئاڕاستەی خێزان و كەسوكاری كرد و ڕاشیگەیاند: "مامۆستا مەلا جەرجیس هەولێری لە ژیانی خۆیدا خزمەتێکی زۆری پەیامی خواپەرستی و چاکەخوازی و پێکەوەژیان و تەبایی لە کوردستاندا کرد." زیاتر لەم لینكەدایە ⬇️ https://www.basnews.com/so/babat/917557
نرخی بەنزین هەرزان کرا وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی نوێی لەبارەی نرخی بەنزین دەرکرد. لە بڕیارەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هاتووە: "بەنزینی بازرگانی بە نرخی 750 دینار دابین دەکرێت بە پاڵپشتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان واتا جیاوازی ئەو نرخە لەگەڵ بەنزینی بازرگانی لەلایەن حکوومەتەوە پاڵپشتی دەکرێت." روونیش کراوەتەوە: "دابەشکردنی بەنزینەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی سووتەمەنی و کانزاکان دەبێت بە ڕەچاوکردنی کوالێتی بەنزینەکە." هەروەها ئاماژە بەوەش دراوە کە ئەم بڕیارە لە ڕۆژی دەرچوونیەوە جێبەجێ دەکرێت، واتا ئەم بڕیارە لە ئەمڕۆوە دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت.
📌ئایسكرێمی چات خواردووە؟ 📌لەمەودوا پێتان سەیر نەبێت و ئاسایی بێت ئەگەر لە گەرمیان ساردەمەنیی (چا)ـشتان بینی و خوارد، چونكە ئەوەش هەیە.
📌شۆفێرەكەی گیانی لەدەست دا 📌ئێوارەی ئەمڕۆ، لەسەر ڕێگای كەركووک _ بەغدا نزیک سلێمان بەگ ڕووداوێكی سەختی هاتوچۆ لەنێوان دوو بارهەڵگر ڕووی دا و بەو هۆیەوە شۆفێری بارهەڵگرێكیان گیانی لەدەست داوە. 📌پەیامنێری (باسنیوز): "ئەو دوو بارهەڵگرەی لێكیان داوە، یەكێكیان ترێلەیە و ئەوەی دیكەش بارهەڵگرێكی بچووكە."