tgindex
بەلگە :: Balga

بەلگە :: Balga

Статистика

حين سكت اهل الحق عن الباطل توهم اهل الباطل أنهم على حق ..

Последний пост
12 авг.
Последнее чтение
15 авг.
Постов за неделю
1
Всего постов
49
Тип
открытый
Язык
ku
В каталоге с
13 авг.
Подписчики
678
+2 за 1 дн.
Сутки
0
0,00%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
147
40 постов
Вовлечённость
21,7%
к подписчикам
Постов в день
0,1
всего 49
Упоминаний
0
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
30
1/48двое суток
34
1/72трое суток
37

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • قال رسول اللە صلی اللە علیە وسلم:(أَلَا مَنْ ظَلَمَ مُعَاهَدًا، أَوِ انْتَقَصَهُ حَقَّهُ، أَوْ كَلَّفَهُ فَوْقَ طَاقَتِهِ، أَوْ أَخَذَ مِنْهُ شَيْئًا بِغَيْرِ طِيبِ نَفْسٍ مِنْهُ فَأَنَا حَجِيجُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ). ماموستا: مھدی کیانپوور #دلیل #بەلگە

  • "پرسیارمان کرد لەجەنابی دکتور حسن موفتی, سەرۆکی لێژنەی فەتوای ھەرێمی کوردستان". دکتوری بەرێز پرسیارێکمان ھەبوو لە حزورت لە ناوچەی ئێمە لە وەرزی دروێنەی گەنم و وەرگرتنی لە لایەن سایلوە, کەسانێک کاربەدەستن لەو سایلویانە پەیوەندیان لەگەل مسئولان ھەیە, کاتێک جوتیار گەنم ئەبا بو ئەوەی تەسلیمی کات, ئەگەر پارەی دابێ بەو مسئولانە یان مودیری سایلو کە دەکاتە (رەشوە) یەکسەر بە درجە یەک وەری دەگرن, ئەمما ئەگەر پارەی نەدات و بە قانونی بیەوێ ئیشەکەی بەڕێ بکات, ئەگەر گەنمەکەی چەندە جوانیش بێ و درجە یەکیش بێ وەری ناگرن و عەرقەلەی بو دروست دەکەن و دەینێرنە غەربەلەی گەنم یان بە درجە یەک وەرناگرن بە درجەی کەمتر وەری دەگرن کە تێیدا فلاح زور زەرەر دەکات. دکتور ئایە لێرە فلاح بو ئەوەی تووشی ئەو بەزمە نەبێ, پارەی بدات و سەری خوی لەو ژانەی رزگار کات کە 200 دولارە یان 150 دولار, لەسەر حەقی خوی ئایە تاوانبارە؟وە ئایە بە پێدەری رەشوە لەقەلەم دەدرێ؟یان چونکە حەق و مافی خوی بەدەست ئینایە ئەو تاوانبار نابێ؟ وعليكم السلام ورحمة الله وبركاته.. وەڵام: ئەگەر فەلاحەکە ئەو پارەی دا بە مەجبوری بە مەبەستی بەدەستهێنانی مافی خۆی، نەک پچڕینی مافی فەلاحی تر بۆ خۆی؛ ئەوا بۆ ئەم نابێتە رەشوەو دروستە، بەڵام بۆ وەرگرانی ئەو پارە زیادەیە دەبێتە ماڵی سوحت و حەرام؛ چونکە واجبە کاربەدەستان وەک یەک تەماشای هەموو فەلاحەکان بکەن، غەدریان لێ نەکەن، نە لەوەرگرتنی گەنم و نە لە پۆلینکردنی و نە لە سەرەو نۆرەکەیاندا.. ئیمامی باجوری دەفەرمێت لە حاشیەکەی لەسەر فتح القریب المجیب= حەرامە قازی بەرتیل وەربگرێت، کە بەرتیل بریتیە لە وەرگرتنی پارە بۆ حوکم دان بە بەتاڵ، یان ڕێگریکردن لە حەق. ئەی ئەگەر قازییەک فاسد بوو، تەنها بە بەرتیل ئیشی دەکرد و هەقی خۆت پێ نادات ئیلا بەپارە نەبێت، ئەمه حوکمی چییە(بەرتیل دان بۆ حوکم دان بەحەق)؟ دەڵێین ئەم دیمەنەی بەرتیل بەخشین=حەرامە بۆ قازییەکە، حەڵاڵە بۆ خاوەن حەقەکە.” قلتُ=ئەمەش وەڵامی تێدایە بۆ زۆرێک لە گەنجان، کە ئەگەر لە وڵاتێکی فاسد بژین حوکمی بەرتیل چییە بۆیان تا بگەن بە مافێکی سروشتی خۆیان. واللە تعالی اعلم د.حسن المفتي #دلیل #بەلگە

  • без подписи

  • هەموومان بینیمان لە ماوەی ڕابردوو لە سلێمانی وتاربێژێک و لە هەولێریش مامۆستا و زانایێکی ئیسلام وازیان لە وتاردانی ڕۆژانی هەینی هێنا,بەڵام هەریەکەیان بە هۆکارێک و هەریەکەشیان خەڵک هەستی جیاوازیان هەبوو لەسەریان. پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم دەفەرمووێ:( إِنَّ اللَّهَ إِذَا أَحَبَّ عَبْدًا دَعَا جِبْرِيلَ، فَقَالَ: إِنِّي أُحِبُّ فُلَانًا فَأَحِبَّهُ، فَيُحِبُّهُ جِبْرِيلُ، ثُمَّ يُنَادِي فِي السَّمَاءِ: إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ فُلَانًا فَأَحِبُّوهُ، فَيُحِبُّهُ أَهْلُ السَّمَاءِ، ثُمَّ يُوضَعُ لَهُ الْقَبُولُ فِي الْأَرْضِ). کاتێک خودا بەنـدەیەکی خۆشدەوێت، جبرائیل علیە السلام بانگ دەکات و دەفەرموێت: من فلان کەسم خۆشدەوێت، تۆش خۆشتبوێت, جبریل علیە السلام خۆشی دەوێت، پاشان لە ئاسمان بانگ دەکرێت: خودا فلان کەسی خۆشدەوێت، ئێوەش خۆشتانبوێت, ئینجا ئەهلی ئاسمان خۆشی دەوێن و پاشان قەبووڵ و خۆشەویستیی ئەو لە دڵی خەڵکی زەویدا دادەنرێت .. #دلیل #بەلگە

  • اِيْهِ يَا ابْنَ الْخَطَّابِ، وَالَّذِي نَفْسِي بِيَدِهِ، مَا لَقِيَكَ الشَّيْطَانُ سَالِكًا فَجًّا قَطُّ، إِلَّا سَلَكَ فَجًّا غَيْرَ فَجِّكَ. رواه البخاري ومسلم ئەی کوڕی خەطاب، سوێند بەوەی گیانم لە دەستی ئەودایە، هەرگیز شەیتان تۆی لە ڕێگایەک نەبینیوە، مەگەر ڕێگایەکی تری گرتووە جگە لەو ڕێگایەی تۆ تێیدا دەڕۆیت. #دلیل #بەلگە

  • کاتێک باسی هەر عەقدێکی هاوسەرگیری دەکرێت نابێت لە ناوەکەی بڕوانین، بەڵکو پێویستە سەرەتا بڕوانین ئایا مەرج و شروطی شەرعی تێدایە یان نا؟ لە شەریعەتدا حوکم لەسەر ناوەکان نادرێت بەڵکو لەسەر حەقیقەت و ئەصلی بابەتەکە دەدرێت . کێشەی گەورەی ئەمڕۆ ئەوەیە زۆرێک لە خەڵک (مسیار)و (موتعە) تێکەڵ دەکەن، لەبەر ئەوەی جیاوازی نێوانیان نازانن بۆیە هەڵوێستێکی نەرێنیان لە دژی هەموو ناوێک جیاواز لە زەواج بو دروست بووە . مسیار: ئەم دەستەواژەی مسیارە لە کتێبی فوقەھا کونەکاندا وجودی نیە بەلکو وشەویێکی نوێیە دەرکەوتووە, لە شەریعەتی ئیسلام دا جائیزە ئافرەت لە عەقدی زەواجدا بە رازی بوونی خوی لە ھەندێ ماف و اولویاتی خووشبێ وەک سکن و نیشتەجێبوون یان نەفەقە لە خوارەوە بەلگەمان داناوە, ئینجا لەم سەردەمە ئەو عەقدەی کە ئافرەت تێیدا لە ھەندێ مستحقاتی خووشدەبێ ناوی مسیار یان لێ ناوە, مسیار لە لوغە بە مانای (كثير السَّير والتنقُّل) دێت, واتە کەسێک زور ھاتووچۆ بکات لە شوێنێ بو شوێنێکی تر و ئیقامەی دائیمی نەبێ, ئافرەتیش کاتێ لەم مافی خوی وەک نیشتەجێبوون یان نەفەقە خوشدەبێ ئەوا پیاوەکە بە دائیمی لەلای نامێنێتەوە بەلکو بە پێی پێویستی سەرەدانی دەکات, طبعا میراتیش لەیەک دەبەن چونکە زەواجێکی دروستە ئەگەر تەواوی مەرجەکانی زەواجێکی صحیحی تێدا بێتە جێ . مەرجەکانی نیکاح لە فقهی ئیسلامیدا بریتین لە: ڕەزامەندی هەردوو هاوسەر. وەلیی ژن. دوو شایەدی دادپەروەر. سیغەی ئیجاب و قەبول. هەر عەقدێک ئەم مەرجانەی تێدا جێبەجێ بکرێت، لە ڕووی شەرعەوە عەقدێکی صحیحە، جا لە ژێر ھەر ناوێک بێت ناوەکان حوکمی شەرعی ناگۆڕن، بەڵکو مەرج و روکنەکانن کە حوکم دیاری دەکەن. لە بەرامبەردا ھەندێ شت ھەیە عەقدی نیکاح باطل دەکەن: •عەقدێک کە شاھد و ولی ئاگەدار نەبن واتە عەقدەکە عەقدێکی نھێنی بێ کە بیانکردنی نکاح پێویستە. •ھەروەھا نابێ لە عەقدی نیکاح مدە واتە کاتێک دیاری بکرێت واتە زەواجێک بێت بو ماوەیێۆی دیاریکراو بێت وەک زەواجی (موتعە). •ھەروەھا بو ئەوەی ئەو عەقدی مسیارە صحیح بێ, نابێ لە عەقدەکەدا تنازلی ئافرەت لە (سکن و نفقە) بە مەرج بگیرێ, واتە پیاوەکە بلێ بە مەرجێ من زەواجت لەگەل دەکەم ئەویش ئەوەیە کە لە تنازل بکەی و لە مافی خۆت خوشبی, ئەمە عەقدە باطل دەکات بەلکو پێویستە ئافرەت بە رازی بوونی خوی لە مافەکاتی تنازل بکات کە ئەمەش ھەم زەواجێکی عادیە بەلام خەلکانێک ناوی مسیاریان لێ ناوە. بۆیە مادام عەقدی مسیار نە نهێنییە و نە کاتی بو دیاری کراوە، ئەوا لە ڕووی ئەصلی عەقدەوە صحیحە, لە مسیاردا ژن کاتێک بە وەلی و شایەدان عەقد دەکات، دواتر بە ئیرادە و ڕەزامەندی خۆی ـ(نە بە زۆر و ناچارکردن)ـ دەتوانێت هەندێک لە مافە شەخسییەکانی وەک نەفەقە، شوێنی نیشتەجێبوون یان نۆرەی شەو مانەوە ببەخشێت یان لێی پاشگەزبێتەوە, ئەمانە مافی خۆیەتی و خاوەنی ماف دەتوانێت لێی تنازول بکات . بەڵگەی ئەمە ئەوەیە کە لە صحیحەین هاتووە: کاتێک دایکی ئیمانداران سەودە ڕەزای خوای لێ بێ پیر بوو و ترسای پێغەمبەر ﷺ تەڵاقی بدات، شەوی خۆی بە عائیشە ڕەزای خوای لێ بێ بەخشی، بە ڕازیبوونی پێغەمبەر ﷺ،(أن سودة رضي الله عنها لما كبرت في السن وخشيت أن يطلقها النبي ﷺ، وهبت ليلتها لعائشة رضي الله عنها بعلم وقبول النبي ﷺ، فكان يقسم لعائشة يومين (يومها ويوم سودة). لەبەر ئەم بەڵگەیە وتوویانە: ئەگەر ژن بتوانێ لە مافی نۆرەی خۆی شەو مانەوە تنازول بکات، هەروەها دەتوانێت لە نەفەقە یان هەندێک لە مافەکانی تریش بە ڕەزامەندی خۆی تنازول بکات، چونکە ئەوانە مافی تاکەکەسن، نە ڕوکنێکی عەقدن . لەبەر ئەوە ئەو نیکاحەی کە مەرجی شەرعی تێدا تەواوە و ژن بە ئیرادەی خۆی لە هەندێک لە مافەکانی خۆی تنازول دەکات، ئەم جۆرە عەقدە لە زۆرێک لە کتێبە فقهییە هاوچەرخەکاندا بە «نکاحی مسیار» ناسراوە . بەڵام ئەمە واتای ئەوە نییە کە هەموو شێوازێکی بەکارهێنانی مسیار (پەسەندکراوە), زۆرێک لە زانایان لەگەڵ حوکمکردنیان بە صحیحبوونی عەقدەکە، هۆشداری دەدەن لە بەکارهێنانی ئەو جۆرە نیکاحە لە شوێنێک کە ببێتە هۆی ستمکردن لە ژن، یان لەناوبردنی ئامانجەکانی هاوسەرگیری و بنیاتنانی خێزان, بۆیە پێویستە نێوان صحة العقد و حسن أو سوء استعماله جیا بکرێتەوە . لە کۆتاییدا پێویستە هەر زاراوەیەک بە مانا و حوکمی خۆی بناسرێت و تێکەڵی بابەتە جیاوازەکان نەکرێت , ئەگەر عەقدێک مەرجی شەرعی تێدا هاتبێتە جێ حوکمی عەقدەکە لەسەر ئەو مەرجانە بنیاد دەنرێت، نە لەسەر ناوەکەی, ئەگەر کەسێک ئەو عەقدە بە شێوەیەکی خراپ بەکاربهێنێت، تاوانەکە دەگەڕێتەوە بۆ کردارەکەی، نە بۆ ئەصلی ئەو عەقدەی کە شەرع بە صحیحی داناوە. تیبینی/ لەگەل عورفی ئێمە دەگونجێ یان ناگونجێت جیایە لەوەی کە ئایە خودی عەقدەکە صحیحە یان نا, لێرە باس لە ئەصلی عەقدەکە دەکەین, ئەمما موراد و مەقصەدی زەواج تێیدا پێشێل دەکرێ ئەوە جیایە.. #دلیل #بەلگە

  • без подписи

  • قال الإمام فخر الدين الرازي في تفسيره: وعن بعض السلف: تَعَلَّمْتُ مَعْنى السُّورَةِ مِن بائِعِ الثَّلْجِ كانَ يَصِيحُ ويَقُولُ: ارْحَمُوا مَن يَذُوبُ رَأْسُ مالِهِ، ارْحَمُوا مَن يَذُوبُ رَأْسُ مالِهِ. فَقُلْتُ: هَذا مَعْنى: ﴿إنَّ الإنْسانَ لَفي خُسْرٍ﴾ يَمُرُّ بِهِ العَصْرُ فَيَمْضِي عُمُرُهُ ولا يَكْتَسِبُ فَإذًا هو خاسِرٌ. #دلیل #بەلگە

  • سەرۆکی لیژنەی فەتوای ھەرێمی کوردستان وەلام ئەداتەوە سەبارەت بە ئالوگۆڕی دروای (دینار و دولار ) لە فروکەخانەکانی ھەولێر و کەرکوک .. #دلیل #بەلگە

  • ئەگەر مرۆڤ لە کاتی خوێندنەوەی فاتحەدا ( پژمی) و بۆ ماوەیەک لە خوێندنەوەکەی وەستا, ئایا دەبێت لەو وشەیەی پێش (پژمین)ەوە کە خوێندوویەتی بەردەوام بێت، یان دەبێت فاتحەکە لە سەرەتاوە دووبارە بخوێنێتەوە ؟ #معهد_الإمام_النووي #الفقه_الشافعي #بەلگە #دلیل

  • "شێخ فاروق" ئەو پیاوەی لەسەر مال ومولک وزەویەکە شەھید بوو, لەسەر زەویەکەی خۆی لە گوندی تەل نزیك بە شاری نابلوسی فەلەستینی کۆمەڵێك جولەکەی زایۆنی هێرشیان کردە سەری بۆ داگیر کردنی زەوی و موڵکەکەی بەڵام ئەم پیاوە غیرەتی قبوڵی نەکرد و لێیان هاتە دەست و چەکی لە یەکێك لە زایۆنیەکان ڕفاند و دوو سەربازی لێ کوشتن ،،،، دواتر خۆشی شەهید بوو. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ على تُرْبِهِ نامَ، والأرضُ تشهدُ بأنَّ الثَّرى بدموعِ الفقدِ يَخلُدُ عناقيدُ زيتونٍ تُظلِّلُ قبرَهُ وفي كلِّ غُصنٍ ألفُ دعاءٍ يُردَّدُ #دلیل #بەلگە

  • ئایە ھەموو نوشتەیێ شیرکە؟ ئایە جیاوازی ھەیە لە نێوان نوشتەی شیرکی و هەڵواسینی قورئان یان دوعا نەقلکراوەکان لە پێغەمبەرەوە ﷺ ؟ ئیمام نەواوی موعتەمەدی مەذھەبی شافعی لە کتێبی "المجموع" (بەرگی 2، لاپەڕە 71) دەفەرمووێ : نووسینی شتێک لە قورئان و هەڵواسینی بە ژنان یان منداڵان یان پیاوانەوە ناپەسەند نییە (مەکروھ نییە) ئەگەر لە ناو غیلافێک یان دەفرێکدا (وەکو مۆم یان چەرم یان شتی تر) کە قایم و پتەو بێت و پارێزراو بێت، چونکە هیچ دەقێکی صحیح (ڕاست و دروست) نەهاتووە کە(حرام) قەدەغەی بکات . هەروەها لە ئیمامی مالیک (ڕەحمەت ورازیبوونی خودای لەسەر بێت) گێڕدراوەتەوە کە هیچ کێشەیەکی تێدا نییە ئەگەر قورئانەکە لە غیلافێکدا پارێزراو بێت واتە شتێک ھەبێت کە لە لەناوچۆن و پیسایی و بێ نرخ دانان بیپارێزێت . بەڵگەی ئیمام نەواوی چیە؟: ئیمام نەووی بەلگەی بە فەرموودەی عەبدوڵڵای کوڕی عەمرو (خوا لێیان ڕازی بێت) هێناوەتەوە: کە پێغەمبەری خودا ﷺ دوعایەکی فێرکردبوون لە کاتی ترس و دڵەڕاوکێدا بیلێن : «أعوذ بكلمات الله التامات من غضبه، وشر عباده، ومن همزات الشياطين، وأن يحضرون». وە عبداللە ئەم دوعایەی فێری منداڵەکانی دەکرد، و ئەوەشیان کە بچووک بوو و لەبەری نەبوو، بۆی دەنووسی و پێوەی هەڵدەواسی, ئەم فەرموودەیە (ئەبو داود و ترمیزی) گێڕاویانەتەوە، و ترمیزی فەرموویەتی: فەرموودەیەکی حەسەنە. قەوانە یاخود نوشتە قەدەغەکراوەکان لەم بابەتە نین: ئەو فەرموودانەی کە تێیاندا هاتووە باسی شیرکی نوشتە دەکەن بریتین لە : (إن الرقى والتمائم والتولة شرك) یان (من تعلق تميمة فقد أشرك), ئیمام دەفەرمێ مەبەست لێیان ئەو قەوانانەیە کە خەڵکی سەردەمی نەفامی (جاهیلییەت) هەڵیان دەواسی، بەو باوەڕەی کە خۆیان واتە ئەو نوشتانەی کە چەند شتێکی حەرامیان تێدا دەکرا و پێیان وابوو کە خودی نوشتەکە واتە زاتیاتی قەوانەکە چاوپیس یان بەڵا لادەبەن، ئەو شتانەش بریتی بون لە موروو و ئێسک و پەت و شتی هاوشێوە, ئەم جورە بروایە و نوشتەیە یە کە پێغەمبەر ﷺ بە شیرکی داناوە. سەبارەت بە هەڵواسینی قورئان: ئەوە لای زانایان رێگە پیدراوە ، لە جوری ئەو نوشتانە نییە؛ چونکە موسلمان پێیان وایە کە شیفا و چاکە و خراپە ھەمووی لە لای خوداوەیە, نەک باوەڕهێنان بە موروو یان بەرد یان پەتێک, بەلکو بو ئەوە دەبەسترێ کەسێک لەبەری نیە منالە یان کەسێک لەبیری دەچێتەوە کە روژانە ئەم ویردەی بخوێنێ بەھوی ئەو لکاندنەوە بیری دەکەوێتەوە و لەسەری دەخوێنێ الی اخرە . لەگەڵ ئەوەشدا، زانایان لەم بابەتەدا جیاوازن: • ھەندێک لە زانایان ڕێگەیان پێداوە: لەوانەش کۆمەڵێک لە مالیکییەکان و هەندێک لە شافیعییە و حەنبەلییەکان، و ئەمەش ئەوەیە کە نەووی (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) لێرەدا پەسەندی کردووە. ئەم بابەتە ڕا جیای ھەیە لە نێوان زانایاندا: • ئەوانەی کە ڕێگەیان بە هەڵواسینی ئایەتەکانی قورئان یان دوعا گێڕدراوەکان داوە، مەرجیان داناوە کە لە قورئان یان زیکرە جێگیرەکان بێت، لەگەڵ باوەڕبوون بەوەی کە سوود و چاکە تەنها لە خوداوەیە، و پێویستە پارێزراو بێت لە سووکایەتیپێکردن. • ئەوانەی قەدەغەیان کردووە، پێیان وابووە کە فەرموودەکانی قەدەغەکردنی نوشتە گشتگیرن، و وازهێنان لە هەڵواسین باشتر و پارێزراوترە لەبەر سدی ذریعە، و تەنها خوێندنی قورئان و زیکر و ڕوقیەی شەرعی بەسە. بۆیە دروست نییە بوترێت: هەرکەسێک ئایەتێکی قورئانی هەڵواسی بێت ئەوا کەوتوتە ناو شیرکەوە؛ چونکە ئەم بابەتە جێگای ئیجتیهادە لە نێوان زانایاندا, بەلکو ئەوەی شیرکە لەنێو زانایان بریتییە لە هەڵواسینی نوشتە لەگەڵ باوەڕهێنان بە کاریگەری سەربەخۆیان یان ئەوەی کاری سەردەمی نەفامی (جاهیلییەت) بووە. #دلیل #بەلگە

  • без подписи

  • قِيلَ لِابْنِ الْمُبَارَكِ: مَا دَوَاءُ الْقَلْبِ ؟ فَقَالَ: قِلَّةُ الْمُلَاقَاةِ لِلنَّاسِ. «لە عەبدولڵا بن المبارک پرسیان: چارەسەری دڵ چییە؟ فەرمووی: کەمکردنەوەی تێکەڵبوون و ملاقاتی خەڵک.» واتە زۆر تێکەڵبوون بەبێ پێویستی، زۆر قسەکردن، و دانیشتن لە هەموو کۆڕ و کۆبوونەوەیەک، زۆرجار دڵ توند دەکات، کاتی مرۆڤ لەناو دەبات، و لە یادکردنی خودا و عیبادەتەکان ساردی دەکاتەوە . 📚 الرسالة القشيرية #دلیل #بەلگە

  • “ڕێگای سەرکەوتن سەرەتا لە دڵ ەوە دەست پێدەکات” کاتێک برۆنۆ مێتسۆی فەرەنسی لە ساڵی ٢٠٠٠دا ئەرکی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی سەنیگالی گرتە ئەستۆ، تەنها وەک کارمەندێکی نوێ سەیری ئەو وڵاتە غەریبەیەی نەکرد، ئەو بە تەواوی خۆی لە کەلتوور و خەڵکەکەی نوقم کرد، مێتسۆ عاشقی کچێکی موسڵمانی سەنیگالی بوو بە ناوی "حەوا نەدیا"، بە فەرمی موسڵمانبوونی خۆی ڕاگەیاند، ناوەکەی گۆڕی بۆ (عەبدولکەریم مێتسۆ) و بوو بە کوڕێکی ڕەسەنی سەنیگال. یاریزانەکان نەک تەنها وەک ڕاهێنەر، بەڵکو وەک باوک و برا گەورەی خۆیان سەیریان دەکرد، پێیان دەگوت "جادووگەرە سپییەکە". ئەوەبوو بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا، مێتسۆ سەنیگالی گەیاندە مۆندیالی ٢٠٠٢ی کۆریا و ژاپۆن، تیروپشکەکە سەختترین تاقیکردنەوەی خستە بەردەم ئەم پیاوە، کە ئەویش یاریی کردنەوەی مۆندیال، سەنیگال بەرامبەر فەرەنسای پاڵەوانی جیهان و نیشتمانی دایکی مێتسۆ! میدیاکانی فەرەنسا زۆر گاڵتەیان بە سەنیگال دەکرد، تەنانەت دەگوترا "ئەمە یاریی نێوان تیپی یەکەم و تیپی دووەمی فەرەنسایە" (چونکە زۆربەی یاریزانانی سەنیگال لە خولی فەرەنسی یارییان دەکرد). بەڵام مێتسۆ لە ژووری جلگۆڕیندا تەنها یەک دێڕی بە یاریزانەکانی گوت کە مێژووی گۆڕی: "بڕۆنە ناو یاریگا... پێیان پیشان بدەن کە ئێوە چەند بەهێزن، فەرەنسییەکان لە ژێر فشارێکی شێتانەدان، بەڵام ئێوە تەنها یاری دەکەن بۆ ئەوەی مێژوو بنووسنەوە." لە ٣١ی ئایاری ٢٠٠٢، لەبەردەم جیهاندا، سوپڕایزێک ڕوویدا. سەنیگال بە گۆڵێکی مێژوویی "پاپا بوبا دیۆپ" بە ئەنجامی (١-٠) لە فەرەنسای گەورەی بردەوە! مێتسۆ فەرەنسای تووشی شۆک کرد و نیشتمانەکەی خۆی لە مۆندیالدا خستە سەر ئەژنۆ، سەنیگال لەو مۆندیالەدا تا قۆناغی چارەکی کۆتایی ڕۆیشت و بوو بە ئەسپی ڕەشی مۆندیال. دوای تێپەڕبوونی ساڵانێک، لە تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٣دا، عەبدولکەریم مێتسۆ دوای ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشیی شێرپەنجە، لە تەمەنی ٥٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. پێش مردنی، مێتسۆ وەسێتێکی کرد کە دڵی هەموو ئەفریقاییەکانی هەژاند، ئەو داوای کرد تەرمەکەی نەبرێتەوە بۆ فەرەنسا، بەڵکو لە گۆڕستانی موسڵمانانی "یۆف" لە داکاری پایتەختی سەنیگال بنێژرێت. لە ڕۆژی بەخاکسپاردنیدا، تەواوی گەلی سەنیگال بە گریان و لێشاوی فرمێسکەوە ماڵاوایییان لەو پیاوە سپی پێستە کرد کە فێری کردن چۆن باوەڕیان بە خۆیان هەبێت و لە هیچ کەسێک نەترسن. کاتێک ئیمان و وەرزش مێژوو دەنووسنەوە #مۆندیال #مۆندیال_mondial #بەلگە

  • без подписи

  • السلام علیکم ورحمة اللە وبرکاتە جەنابی دکتور ئەحوال وامورتان چۆنە قوربان باشن ان شاء الله. دکتور حوکمی ئەم یاریە چیە ماوەیێکە لە مالان منال و گەنج خەریکین, ھەر بو خۆشی و کات کوشتن, ئایە لەبەر ئەوەی نرد (زار) ی تێدایە حەرامە, یاخو پێویستە لەسەر شتێ یاری ئەنجام…

  • السلام علیکم ورحمة اللە وبرکاتە جەنابی دکتور ئەحوال وامورتان چۆنە قوربان باشن ان شاء الله. دکتور حوکمی ئەم یاریە چیە ماوەیێکە لە مالان منال و گەنج خەریکین, ھەر بو خۆشی و کات کوشتن, ئایە لەبەر ئەوەی نرد (زار) ی تێدایە حەرامە, یاخو پێویستە لەسەر شتێ یاری ئەنجام بدرێ ئینجا حرامیەتی تحقق ئەکا ؟

  • یەکێک لە ماناکانی: (حدیث , افتاء) حدیث, واتە: جێنشینی پێغەمبەری خوا ﷺ یان نوێنەرایەتی پێغەمبەر ﷺ لە فەرامایشتەکانی. افتاء, واتە: جێنشینی خودای گەورە جل جلالە لە بەیانکردنی فەرمانەکانی و بەرێوبردنی کاروبارەکان و روونکردنەوەی ئەوەی لای خەلک نەزانراوە. #دلیل #بەلگە

  • یقول سیدنا ابن عباس رضی اللە عنە:"مذاکرة العلم ساعة افضل من احیاء لیلة". پێداچۆنەوە و وەبیرھێنانەوەی ئەوەی فێری بووی لە عیلم یەک کاتژمێر,چاکترێکە بو انسان لە زیندوکردنەوەی شەوێک بە عیبادەت .. عەللامەو موحەدیثی سەردەم شێخ محمد عوامة دەفەرمووێ: "طالب العلم مثل الجندی فی المعرکة". سەرباز کاتێک لە جەنگ دایە ئەگەر بێت و چەکەکەی فرێدات تاوانبار دەبێ وە سزای توندی بو دەبێ چونکە بە خیانەتکار لە قەلەم دەدرێ, بە ھەمان شێوە (طالب علم)یش گەر بێت و قەلەمەکەی فرێبدات وە واز بێنێ لەوەی فێری بوە و کتێب و مذاکرەی تەرک بکات, ئەوا خیانەتکارە و خیانەتەکەی ئەو بریتیە لە خیانەت کردن لە دین و شەریعەت .. #دلیل #بەلگە