tgindex
Erbil Life

چەناڵی فەرمی تیلگرامی تۆڕی سۆشیال میدیای ئەربیل لایف، ئەم چەنالە تایبەتە بە بڵاوکراوەو ئاگاداری و روونکردنەوانەی تایبەتن بەژیانی ھەولاتیانمان لە سنووری پارێزگای ھەولێر. سوپاس کە لێرەش لەگەرمانن.

Последний пост
14 авг.
Последнее чтение
15 авг.
Постов за неделю
4
Всего постов
20
Тип
открытый
Язык
ku
Категория
Новости и СМИ (по похожим)
В каталоге с
14 авг.
Подписчики
20 040
+17 за 4 дн.
Сутки
+14
+0,07%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
2 889
20 постов
Вовлечённость
14,4%
к подписчикам
Постов в день
0,6
всего 20
Упоминаний
0
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
1 883
1/48двое суток
2 157
1/72трое суток
2 327

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • 14 авг.1 778212

    لیستی بەنزینی 750 دیناری لۆ سبەی🔻

  • 13 авг.2 31491

    * داواکاری لە لایەنەکان: داوا لە سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکان کراوە کە تا ڕێکەوتی ١ی تشرینی اولی ٢٠٢٦ کارەکانیان بەکۆتا بهێنن، تاوەکو شایستە داراییەکانی فەرمانبەران جێگیر بخرێن و لە حکومەتی فیدراڵی وەربگیرێن. * بەرپرسیارێتی یاسایی: ئاماژە بەوە دراوە کە هەر وەزارەت یان فەرمانگەیەک خەمخۆری یان دواکەوتن لە پرۆسەکەدا بپێکێت، ڕووبەڕووی بەرپرسیارێتی یاسایی و ئیداری دەبێتەوە. * ڕوونکردنەوە لەسەر مووچە: وەزارەت ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەنجامدانی ئەم ڕێکارە ئیدارییانە نابێتە هۆی پابەندکردنی دارایی زیاتر بۆ جیاوازی مووچە و دەرمالەی ڕابردوو، بەڵکو زەمینەسازییە بۆ ڕاستکردنەوەی سالانەی سەرەمووچە و پلەبەرزکردنەوە.

  • 13 авг.1 96862

    دارایی هەرێم ڕێنمایی نوێ بۆ هەژمارکردنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەردەکات وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێنماییەکی نوێی سەبارەت بە ئەنجامدانی ڕێکارە ئیدارییەکانی هەژمارکردن و پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران ئاڕاستەی سەرجەم وەزارەت و لایەنە نەبەستراوەکان بە وەزارەت کرد. بەپێی نوسراوێکی فەرمی کە بە ئیمزای ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووری لە ڕێکەوتی ١٢ی ئابی ٢٠٢٦ دەرچووە و ئاماژە بە نووسراوی ئەنجومەنی وەزیران (ژمارە ٨٤٢٩ لە ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٦) دەکات، بڕیاردراوە بە ئەنجامدانی ڕێکارە ئیدارییەکان بۆ هەژمارکردن و پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران لە پلە (١٠) تا پلە (١). گرنگترین خاڵەکانی ڕێنماییەکە: * شایستەبوونی پێشوو: ئاماژە بەوە کراوە ئەو فەرمانبەرانەی لە ڕێکەوتی ١ی کانونی دووەمی ٢٠١٦ەوە شایستەی پلەبەرزکردنەوە بوون و بەهۆی بارودۆخی دارایی یان بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران ڕاگرابوون، بەپێی خشتەی هاوپێچ ڕێکارەکانیان دەستپێدەکاتەوە.

  • 12 авг.2 2781711

    ئاگاداری بۆ هاوڵاتیانی خۆشەویست… ٠ سیستەمی ئەپلیکەیشنی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی ( حجز الكتروني ) کارایە هاوڵاتیان دەتوانن نۆرە دابنێن بۆ دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی لە ھەرچوار نووسینگەی سنووری پارێزگای ھەولێر ، نووسینگەی یەکی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر (أربيل المركزي) و نووسینگەی دووی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر (أربيل الثاني) و نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران و نووسینگەی پاسپۆرتی کۆیە. لە ئێستادا نۆرە بۆ رۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە و رۆژانی یەکشەممە تاوەکوو چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو بەردەستە. ٠ دانانی نۆرە لە ڕێگای ئەپلیکەیشنی (الجواز العراقي ) دەبێت لە ڕێگای مۆبایلەکەی خۆتەوە کە بۆ هەردوو سیستەمی ئاندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە یان لە رێگای ویبسایت کە لەخوارەوە لینکەکەی دانراوە دەتوانی حجزەکە بکەیت و نۆرە بۆ خۆت و ئەندامانی خێزانەکەت دابنێیت و کات و رۆژی سەردانت دیاری دەکەی و لە کۆتاییدا بارکۆدێکت بۆ دیار دەکەوێت وێنەی بگرە و لەمۆبایلەکەت ھەلیگرە لە رۆژی سەردانی کردنت بەکاردێت بۆ ڕایی کردنی مامەلەکەت. ٠ پێویستە کارتی بانکی ماستر کارد یان ڤیزا کاردت پێ بێت لەکاتی سەردانی کردن ) و بەناوی خۆت بێت و بری رسووماتەکە بە دیناری عیراقی تێدابێت بۆ پێدانی ڕسوومات کە بڕەکەی ٩١٠٠٠ هەزار دینارە.(دەتوانی کارتی بانکی (هەژماری من) بەکاربهێنیت بۆ پێدانی رسوومات). ٠ کارتی نیشتمانی ڕەسەن مەرجە بۆ دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت،وە پاسپۆرتی کۆن ئەگەر مامەڵەکەت بۆ نوێ کردنەوەی پاسپۆرت بێت. ٠ ئەو ھاولاتیانەی نۆڕەیان بۆ شەفتی ئێوارەیە پێویستە دوو کاتژمێر پێش کاتی نۆرەکەت لە نووسینگەی پاسپۆرت ئامادەبیت بۆ ڕایی کردنی مامەلەکەت. • بۆ خوار ١٨ ساڵ پێویستە باوک (وەلی ئەمر )خۆی ئامادەبێت لەکاتی جێبەجێ کردنی مامەلە و وەرگرتنەوە. لینکی وێب سایتی نۆرەگرتن : https://appointment.epp.iq/p/p/reservation بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان

  • 11 авг.2 450191

    🔴دوای چەند پۆستێکی بەردەوامی ئەربیل لایف، تیمەکانی زێدەڕۆیی و پۆلیسی شارەوانی دەستبەجێ کەسێکیان دەستگیر کرد و ئەو ئاژەڵانەیان لە ناو بازاڕدا لاداوە کە لۆ فرۆشتن هێنابوی، بەمەش شارەوانی یەکێک لە کارەکانی تریشی ئەنجامدا و بەڵێنی خۆی بردە سەر، لەپێناو پاراستنی پاکوخاوێنی، ڕێکخستن و ڕووکاری شارستانیی شارەکە. ڕای ئێوە چییە؟

  • 11 авг.2 52613

    🚦لۆ ئەوانەی ڕێێیان بێرە دەکەوی🔻 🔴 بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سۆران سەرجەم شوفێران ئاگادار دەکاتەوە کە لە ڕێگەی گەلی عەلی بەگ، کامێڕاکانی چاودێریی خێرایی (خاڵ لۆ خاڵ) لە کاتژمێر (2:00)ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 226/8/11 بە فەرمی دەکەونە کار و خێرایی ڕێگەپێدراویش 70 کم دەبێت.

  • 10 авг.2 640268

    🔴لیستی بەنزینی 750 دیناری لۆ سبەی🔻

  • 10 авг.2 870263

    مەترسی و زیانەکانی جام تاریکردن ١. مەترسیی ئاسایشی و زەحمەتبوونی کاری هێزەکانی ئاسایش ئەستەمبوونی ڕاگیرکردنی یاسا: پۆلیسی هاتووچۆ و هێزە ئەمنییەکان ناتوانن لە دوورەوە ناواخنی ئوتۆمبێلەکە ببینن، ئەمەش ڕێگەخۆشکەر دەبێت بۆ ئەنجامدانی کاری نایاسایی (وەک بەکارهێنانی مۆبایل لە کاتی شۆفێریدا، نەبەستنی پشتێنەی دڵنیایی، یان گواستنەوەی کەلوپەلی نایاسایی). دروستکردنی مەترسی بۆ پۆلیس: لە کاتی ڕاگرتنی ئوتۆمبێل لەلایەن مەفرەزەکانەوە، پۆلیس ناتوانێت بزانێت ڕەفتاری سەرنشینەکان چۆنە یان ئایا چەکیان پێیە، ئەمەش فشارێکی دەروونی و مەترسیی جدی بۆ سەر ژیانی ئەفسەرانی هاتووچۆ دروست دەکات. ٢. دروستبوونی ژینگەی گونجاو بۆ تاوان و بێزارکردن شاردنەوەی تاوان: تاریکبوونی جامەکان ڕێگە دەدات تاوانباران یان ڕفێنەران لە چاوی خەڵکی سەر شەقام بشاردرێنەوە، کە ئەوەش ڕزگارکردنی قوربانییان لە کاتی پێویستدا قورستر دەکات. زیادبوونی بێزارکردنی پیادەکان: هەندێک شۆفێری نابەرپرس جامی تاریک بەکاردێنن بۆ بێزارکردنی پیادەکان (بەتایبەت ئافرەتان و منداڵان) لەسەر شەقامەکان، بەبێ ئەوەی بترسن لەوەی ڕووخساریان بناسرێتەوە یان وێنەیان بپۆشرێت. ٣. تێکچوونی تێگەیشتنی شۆفێر لە ژینگەی دەوروبەر ڕەنگکردنی نادروستی ڕەنگەکان: بەشێک لە پۆشەرە (تینت) کەمکوالێتییەکان ڕەنگی تابلۆکانی هاتووچۆ، ڕووناکی ئوتۆمبێلەکانی تر و ترافیک لایتەکان دەگۆڕن یان تاریکی دەکەن، کە ئەمەش درککردنی شۆفێر بۆ هێماکانی ئاگادارکردنەوە خاو دەکاتەوە. دروستکردنی ڕەنگدانەوەی ناوەکی لە شەودا، ڕووناکی شاشەی دەشبول یان مۆبایل لە ناو ئوتۆمبێلەکەدا دەدا لە ڕووی ناوەوەی جامی تاریککراو و ڕەنگدەداتەوە، ئەمەش وەک پەڵەیەکی ڕووناک لەسەر جامەکە دەردەکەوێت و بینینی دەرەوە زۆر لێڵ دەکات. ٤. مەترسی بۆ سەر منداڵ و ئاژەڵی ماڵیی ناو ئوتۆمبێل دروستکردنی بڕوایەکی هەڵە لەسەر فێنکی: زۆر کەس وا بیردەکەنەوە کە جامی تاریک ڕێگە لە گەرمبوونی ناو ئوتۆمبێل دەگرێت، بۆیە لەوانەیە منداڵ یان ئاژەڵ لە ناو ئوتۆمبێلی ڕاوەستاو بە جامی داهاتراوەوە بەجێبهێڵن. بەڵام جامی تاریک تەنها تیشکی ڕاستەوخۆ کەمدەکاتەوە، لە کاتێکدا پلەی گەرمیی ناو ئوتۆمبێل بە خێرایی بەرز دەبێتەوە و دەبێتە هۆی خنکان یان جەڵتەی گەرما. نەدیپۆشینی منداڵ لە ناو ئوتۆمبێلدا: ئەگەر منداڵێک بە هەڵە خۆی لە ناو ئوتۆمبێلدا بەند بکات، خەڵکی دەرەوە بەهۆی تاریکی جامەکانەوە ناتوانن بیبینن و هاوکاریی بوبکەن. ٥.شاردنەوەی دیمەنی پێشەوە بۆ شۆفێرانی دواوە، شۆفێرانی پشتت لە ڕێگەی جامە ڕوونەکانتەوە دەتوانن ڕێگەی پێشەوەی تۆش ببێنن و ئاگاداری وەستانی لەناواخۆش یان ئاستەنگەکانی پێشەوە بن. تاریکردنی جامی دواوە ئەم بینینە لە شۆفێرانی پشتت دەبڕێت و مەترسیی کێشانی ئوتۆمبێلی پشتەوە زیاتر دەکات. ٦.تێکچوونی پەیوەندیی چاو لەگەڵ پیادە و شۆفێرانی ترلە چڕیی هاتووچۆ یان لە چوارڕیانەکاندا، پیادە و شۆفێرانی تر پێویستیان بەوەیە چاوی شۆفێر ببەستنەوە بۆ ئەوەی بزانن ئایا شۆفێرەکە دەیانبێنێت یان مافی رۆیشتنیان پێدەدات. جامە تاریکەکان ئەم پەیوەندییە دەبرن و مەترسیی رووداو زیاتر دەکەن. ٧.کەمبوونەوەی دید لە شەودا تاریکردنی جامە لاوەکییەکان و جامی دواوە بە شێوەیەکی بەرچاو بینین لە تاریکیدا قورس دەکات. ئەمەش وا دەکات بینینی ئاوێنەی لایەکان، سەیرکردنی گۆشە کوێرەکان پیادەکان، پاسکیلسواران و ئاستەنگەکانی دواوە لە کاتی گەڕانەوەدا زۆر ئەستەم بێت. ئامادەکردنی: ئەربیل لایف ئێوەش زیان و مەترسیکی تر بنووسن✍️

  • 10 авг.2 418167

    🚨🚨مۆڵەتی جامی تاریک🚨🚨:🚔🚔🚔 📢 ڕێنماييى نوێى وەزارەتى ناوخۆى هەرێمى کوردستان سەبارەت بە مۆڵەتی جامی تاریک (ڕێنمایی ژمارە ٦ی ساڵی ۲۰۲٦) وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێنمایی نوێی بۆ ڕێکخستنی مۆڵەتی جامی تاریک (جام ڕەش)ی ئۆتۆمبێل بڵاوکردەوە. گرنگترین خاڵەکانی ڕێنماییەکە بەم شێوەیەن: 🔹 تێچوو و کرێی ساڵانە (بەپێی ڕێژەی تاریککردن): 1. لە ۱٪ بۆ ۳۰٪ (جامی کۆمپانیا - فابریکە): هیچ کرییەکی سەرپێچی یان کارگێڕیی لێ وەرناگیرێت. 2. لە ۲۱٪ بۆ ۵۰٪ (جامی کۆمپانیا): ۱۰۰,۰۰۰ دیناری ساڵانە. 3. لە ۲۱٪ بۆ ۵۰٪ (بە ملصق / لەزگە): ۱۵۰,۰۰۰ دیناری ساڵانە. 4. لە ۵۱٪ بۆ ۸۰٪ (جامی کۆمپانیا): ۳۰۰,۰۰۰ دیناری ساڵانە. 5. لە ۵۱٪ بۆ ۸۰٪ (بە ملصق / لەزگە): ۵۰۰,۰۰۰ دیناری ساڵانە. 6. سەروو ۸۰٪ (زیادتر لە ۸۰٪): ۱,۰۰۰,۰۰۰ (یەک ملیۆن) دیناری ساڵانە. 7. ڕسوماتی دەرهێنان و نوێکردنەوە: ۳۰,۰۰۰ دینار بۆ مۆڵەتی ڕێگەپێدان. ۲۵,۰۰۰ دینار بۆ داواکاری و نوێکردنەوەی مۆڵەت. 🔹 مەرجە فەنییەکان و ڕێکارەکان: جامی پێشەوە: بە هیچ شێوەیەک نابێت جامی پێشەوەی ئۆتۆمبێل تاریک بکرێت و دەبێت ۱۰۰٪ ڕووناکیی پێدا تێپەڕێت. ڕێژەی ڕێگەپێدراو: ڕێژەی تاریککردن نابێت تەجاوزی ئەوە بكات کە لە مۆڵەتەکەدا دیاریکراوە و بە ئامێری تایبەت پشکنینی بۆ دەکرێت. ستیکەر: ئۆتۆمبێلە مۆڵەتدراوەکان ستیکەرێکی تایبەتیان لەسەر دەدرێت کە زانیاری ڕێژەکە و لۆگۆی هاتوچۆی لەسەرە (لەلای شۆفێر و سەرنشین). کاتی نوێکردنەوە: مۆڵەتەکە بۆ ماوەی (۱ بۆ ۳) ساڵ دەدرێت. لە کاتی تەواوبوونی، خاوەنەکەی ۳۰ ڕۆژ مۆڵەتی هەیە نوێی بکاتەوە. ⚠️ سزا و سەرپێچییەکان: دواکەوتن لە نوێکردنەوە: دوای تێپەڕبوونی ۳۰ ڕۆژەکە، ئەگەر مۆڵەت نوێ نەکرێتەوە، ئۆتۆمبێلەکە بە بێ مۆڵەت ئەژمار دەکرێت. سەرپێچیکردن: ئەگەر ئۆتۆمبێلێک بەبێ مۆڵەت یان بەپێچەوانەی مۆڵەتەکەی جامی تاریک کردبێت: ۵۰۰,۰۰۰ (پێنج سەد هەزار) دینار غەرامە دەکرێت. ئۆتۆمبێلەکە بۆ ماوەی (۳) ڕۆژ دەستبەسەر دەکرێت تا تەواوی لەزگە و تاریکییەکە لادەبرێت. 🚕 تەکسی و ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر: تەکسی: ڕێژەی تاریکی نابێت لە ۵۰٪ زیاتر بێت. تەنها جامی دوواوەی لاجان (لای شۆفێر و سەرنشینی پشتەوە) دەکرێت تاریک بکرێت. جامی پێشەوە و جامی پشتەوەی تەکسی بە هیچ شێوەیەک نابێت تاریک بێت (دەبێت ۱۰۰٪ ڕوون بێت). ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر/تەنکەر: ئەو ئۆتۆمبێلانەی کۆمپانیا کە سندوق یان بەشی پشتیان هەیە، لەم ڕێنماییە بەدەرن. 📌 ئەو ئۆتۆمبێلانەی ڕێنماییەکەیان بەسەردا جێبەجێ نابێت (سەربەستکراون): 1. ئۆتۆمبێلی بەڕێوەبەرایەتییەکان و پرۆتۆکۆلی حکومەت (ئەوانەی تابلۆی پرۆتۆکۆلیان هەیە). 2. ئۆتۆمبێلی باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکان (تابلۆی دیپلۆماسی، UN و خاچی سوور).

  • 9 авг.2 706223

    🔴 ئاگادارییەک لە قائیمقامیەتی سۆرانەوە دوای کۆبوونەوەی قائیمقامیەتی سۆران لەگەڵ لایەنە ئەمنییەکان و بەرێوەبەرایەتی نەوت، سەبارەت بە دابەشکردنی بەنزینی پاڵپشتکراو ئەم بڕیارانە دران: 🟢 پرۆسەی دابەشکردن: تاوەکو 16-08-2026، دەبێت بەنزینخانەکان لە یەک کاتدا لانی کەم بەنزین بە 8 ئۆتۆمبێل بدەن. 🟢 سیستەمی تاک و جووت: 🟢 ژمارەی تاک: یەکشەممە، سێشەممە، پێنجشەممە. 🟢 ژمارەی جووت: دووشەممە، چوارشەممە، هەینی، شەممە. 🔴 پشکی بەنزین: 🟢 تابلۆی هەرێم: 40 لیتر. 🟢 تابلۆکانی تر: 30 لیتر. 🔴 ڕێکار و سزاکان: 🟢 نۆرەی دووبارە و سوورەبڕین سزای لەسەرە. 🟢 جێهێشتنی ئۆتۆمبێل و گرتنی شوێن لە بەر دەرگای هاووڵاتییان قەدەغەیە. 🔴 لە کاتی بینینی هەر سەرپێچییەکدا پەیوەندی بەم ژمارەیەوە بکەن: 07501001041

  • 9 авг.2 652213

    ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری ڕاگرتنی دامەزراندن بە شێوازی (لەجێگەی دانان) بۆ فەرمانبەران و مامۆستایانی وانەبێژی گرێبەست دەرکرد و داوا دەکات هیچ ناوێک بۆ ئەو مەبەستە بەرز نەکرێتەوە.

  • 8 авг.3 169132

    سبەی برۆن بۆ وردبینی زەویەکانتان ئەو شارەوانیە ناوەکانی بڵاو کردەوە ⬇️

  • 8 авг.3 276365

    🔴سبەی بەرواری 8/9 بەشە بەنزینی ژمارە 2 بەکارتی ئەلیکترۆنی کارا دەکرێت و ژمارە 1 لەکار دەکەوێت

  • 7 авг.3 286131

    🔴فەرمی || هەولێر لە یەکەم یاریی خولی ئەستێرەکانی عيراق ڕووبەرووی کارەبا دەبێتەوە.

  • 7 авг.3 8602611

    🔴وەزارەتی ناوخۆ ڕێنمایی نوێ و بڕی ڕسووماتی پێدانی مۆڵەتی جامی تاریکی ئۆتۆمبێلی ڕاگەیاند وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەپێی ڕێنمایی ژمارە (6)ی ساڵی 2026، کۆمەڵێک مەرج و ڕێنمایی نوێی تایبەت بە پێدانی مۆڵەتی جامی تاریککردنی ئۆتۆمبێل و بڕی ڕسوومات و پێبژاردنەکانی (غەرامە) بڵاوکردەوە. بەپێی بڕیارەکە، مۆڵەتی جامی تاریک بۆ ماوەی (1) ساڵ تا (3) ساڵ دەبێت و بەپێی داواکاریی خاوەن ئۆتۆمبێلەکە نوێ دەکرێتەوە. یەکەم: بڕی ڕسووماتی ساڵانە: جامی کارگە (لە کۆمپانیای دروستکەرەوە): ڕێژەی (%21 تا %50): 100,000 دینار. ڕێژەی (%51 تا %80): 150,000 دینار. تاریککردن بە ستیکەری تایبەت: ڕێژەی (%21 تا %50): 300,000 دینار. ڕێژەی (%51 تا %80): 500,000 دینار. جامی بەرزتر لە %80 (+80%): 1,000,000 دینار. باجی ڕێگەپێدان: 20,000 دینار، و بڕی 25,000 دیناریش وەک کرێی داواکاری بۆ وەرگرتن یان نوێکردنەوەی مۆڵەت وەردەگیرێت. دووەم: مەرجە فەنییەکان و ڕێنمایی ئۆتۆمبێلی تەکسی: بە هیچ جۆرێک ڕێگە نادراێت جامی پێشەوەی ئۆتۆمبێل تاریک بکرێت و دەبێت %100 ڕووناکی تێپەڕێنێت. بۆ ئۆتۆمبێلی تەکسی: ڕێژەی تاریکی جام نابێت لە %50 تێپەڕبکات، و تەنها بۆ چوار جامی لای شۆفێر و سەرنشینان ڕێگەپێدراوە؛ جامی پێشەوە و پشتەوە بە هیچ شێوەیەک نابێت تاریک بکرێن. سێیەم: پێبژاردن و سزاکان: دوای تەواوبوونی ماوەی ڕێگەپێدان، 30 ڕۆژ مۆڵەت دەدرێت بۆ نوێکردنەوە، بەپێچەوانەوە مۆڵەتەکە هەڵدەوەشێتەوە. بەستنی ستیکەر یان تاریککردنی جام بەبێ مۆڵەت، بڕی 500,000 دینار غەرامەی لەسەر دەبێت، جگە لە دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەکە بۆ ماوەی (3) ڕۆژ و لادانی سەرپێچییەکە. سەرجەم مەفرەزەکانی ئاسایش، پۆلیس و هاتووچۆ ڕاسپێردراون بۆ ڕێکارە قانونییەکان بەرامبەر سەرپێچیکاران. شایەنی باسە، ئەم ڕێنماییانە ئۆتۆمبێلەکانی سەرۆکایەتی هەرێم و ئۆتۆمبێلە حکومییەکانی هەڵگری تابلۆی پرۆتۆکۆل ناگرێتەوە.

  • 7 авг.3 199381

    🔴هێشتا کاراکردنی کارتی ژمارە 2 کارا نەکرایە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر ڕایگەیاند ڕۆژی شەممە 2026/8/8 وەرگرتنی بەشە بنزینی حکومی بە کارتی ژمارە (1) دەبێت، هاوکات، کاراکردنی کارتی ژمارە (2) لە کاتێکی تردا پێشوەختە ڕادەگەیەنرێت.

  • 6 авг.3 40421

    🔴بەپەلە|| یانەی وەرزشی هەولێر|| داوای هەڵوەشاندنەوەی بۆندی ئاکام هاشم دەکەین لەپێناو پاراستنی گیانی وەرزشی و برایەتی." ئێمە لە کارگێڕیی یانەی هەولێر، جەخت لەوە دەکەینەوە کە وەک نوێنەری گەلی کوردستان ئامادەکاری بۆ بەشداریکردن لە ٤ پاڵەوانێتیی گرنگ دەکەین، بەتایبەت جامی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو. هەوڵماندا بە هێشتنەوەی (شێرزۆد تێمیرۆڤ) و هێنانی (ئاکام هاشم) کە پێگەیشتووی ئەکادیمیای خۆمانە، تیپەکەمان بەهێزتر بکەین، بەڵام بەداخەوە کارگێڕیی یانەی زاخۆ بە زێدەڕۆییکردنی ماددی هەردوو یاریزانەکەی بۆ لای خۆی برد. ئێمە نیگەرانیی توندی خۆمان بەرامبەر ئەم ڕەفتارە ڕادەگەیەنین و داوا لە بەرپرسانی هەولێر، دهۆک و زاخۆ دەکەین دەستوەردان بکەن، چونکە بڕوامانوایە گیانی برایەتی لە سەرووی هەموو ململانێیەکەوەیە.

  • 5 авг.3 634462

    لیستی بەنزینی 750 دیناری لۆ سبەی🔻

  • 5 авг.3 802138

    حەز دەکەیت ئۆتۆمبێلەکەت بکەیە کارەبایی؟ تابلۆی ئۆتۆمبێلی فول کارەبایی لە سووتەمەنییەکان جیا دەکرێتەوە و هێمایەکی تایبەتی کارەبایان لەسەر دەدرێت، هەروەها بە خۆڕایی لۆ هاوڵاتییان دابیندەکرێت. 🟢بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر زانیاریی زیاتر🔻 https://erbillife.krd/news/12066/

  • 4 авг.3 555273

    لیستی بەنزینی 750 دیناری لۆ سبەی🔻