jineftin
Статистикаماڵپەڕێکی هزری و کولتووریی سەربەخۆیە jineftin.krd ژنەفتن لە فەیس بووک https://www.facebook.com/jineftin ژنەفتن لە ئینستاگرام https://www.instagram.com/jineftin/ ژنەفتن لە یوتیوب jinetin jineftin پێوەندی: jineftin@gmail.com
- Последний пост
- 13 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 6
- Всего постов
- 20
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 54
- 1/48двое суток
- 61
- 1/72трое суток
- 66
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
📚 بێژەن ئیلاهی؛ شاعیرێک کە ڕامووسانی مەترسیدارتر لە یەک واژۆیە ✍ وەرگێڕان و ئامادەکردنی: سۆران محەمەدەسوورە 📝«١- ژیاننامە ٢- چەند تێبینییەک لەمەڕ وەرگێڕانی شیعری خۆرە “شقاقلوس” ٣- شیعری خۆرە ٤- خوێندنەوەیەک بۆ شیعرەکە ٥- فەرهەنگۆکی شیعرە وەرگێڕدراوەکە ٦- سەرچاوەکان بێژەن ئیلاهی نیگارکێش، شاعیر و وەرگێڕ، لە ١٩٤٥ (١٤ی تیری ١٣٢٤) لە تاران لەدایک بووە، ئەو جگە لەوەی شاعیرێکی ناسراو و نوێخوازی فارسە، وەرگێڕێکی لێهاتوو و کارامە بووە، بە یەکێک لەو وەرگێڕە تایبەت و کەم وێنانە دادەندرێت، کە بە شێوازی تایبەت و ناوازەی وەرگێڕانەکانی، خزمەتێکی گەورەی وەرگێڕان و ئەدەبیاتی فارسی کردووە، کە هەم وەرگێڕان و هەم شیعرەکانی کاریگەرییەکی بەرچاوی خستە سەر ئەدەبیاتی نوێی فارسی. ١📝 شەرم لە ڕووناکیدایە و ئا ئەمەش، دووماهیی هەر ئاخافتنێکە، هاوسەرم! پیا تۆم بە ڕووناکیی سپاردە، کە جەستەیەکی فرە بێگەردی هەبوو، وەرە لەنێو بیابان، ل دو ئەڵقە ونبووەکە بگەڕێ، کە ئێستاکانێ، با دەنێویدا دەگڤڤێنێت. ئەڵقەی هاوسەرگری، لەنێو بیابانێکی بێهەتەر، بێهەتەر؛ کە ئێدی شتێک نییە، [ئەمە هەموویەتی مەگەر سێگۆشەیەکی کۆنی چکۆلە، سێگۆشەیەکی لە قەلەڕەشان کەوتووی ناو سەنگەرێک! و بەم بەربەیانە کە دووپشک -خوشکە بێنیازەکەم- بەختی [کەفاوی١ هەست پێکردووە، لە نەیدا هەوا هەڵدەخولێت، هەروا لە دووندی کەژا. ✅ ئەم شیعر و ڕاڤەیە لەم بەستەرە بخوێنەرەوە: https://jineftin.krd/2026/08/13/بێژەن-ئیلاهی؛-شاعیرێک-کە-ڕامووسانی-مە/
без подписи
✅ چیی تریش لە یادەوەریمدا نیشتەجێیە؟” چاوپێکەوتنی گۆڤاری ئینتەرڤیو ماگەزین لەگەڵ ئومبێرتۆ ئێکۆ ✍ سازدانی: کریس واڵاس لە ئینگلیزییەوە: جووتیار قارەمان 🗨 دوایین کتێبی ئێکۆ، “ژمارە سفر ” (Numero Zero)، کە ئێستا لە ئەمریکا دەست دەکەوێت، چەند مانگێک پێش یادی ٨٤ ساڵەی تەمەنی، لە گۆشەیەکی ترەوە دێتە ناو ئەم تەنگانەیە؛ کاتێک ڕۆژنامەنووسێکی شکستخواردوو ئاشنا دەبێت بە دەنگۆی کۆمەڵەیەکی نهێنی کە نەخشەی بۆ سیاسەتی ئیتاڵیا کێشاوە – کەواتە دیسان هەموو شتە خۆشەویستەکانی من. لە مانگی حوزەیراندا تەلەفۆنم بۆ ئێکۆ کرد لە ماڵە تێکەڵوپێکەڵ و پڕ لە پێچوپەناکەی لە میلان، کە لەوێ دەژی و کار دەکات و دەوروبەری بە کتێبخانەیەک گیراوە کە پتر لە ٥٠ هەزار کتێبی تێدایە، تا قسە لەسەر مانا و مەبەستی ئەمانە هەمووی بکەین. 🗨 بۆ ساڵانێکی زۆر وتار و لێکۆڵینەوەم بۆ ڕۆژنامەکان تەرخان کردووە، لە ناوەوە. بۆیە ڕەخنەگرتن لە ڕۆژنامەکان بابەتێک بوو کە ماوەیەکی درێژ کارم تێدا کرد. لە ساتێکی دیاریکراودا بڕیارم دا ئەوە بگۆڕم بۆ ڕۆمان. یەکێک لەو کێشانەی هەمیشە باسم کردووە، ڕەتکردنەوەی جیاکارییە لەنێوان “سەرنج” و “ڕاستی”ـدا. ڕۆژنامە هەموو ڕاستییەک لەناو سەرنج و بۆچوونێکدا دەپێچێتەوە. ئەستەمە ڕاستییەکی ڕووت بدەیت بەبێ ئەوەی گۆشەنیگایەکی بۆ دانەنێیت. بەم مانایە، ئاشکرایە کە ڕۆژنامە بۆچوونی خوێنەران دروست دەکات. باشە، ڕۆژنامە دەتوانێت شوێن ئارەزووەکانی خوێنەر بکەوێت. سەیری ڕۆژنامە ئێوارانییەکانی ئینگلتەرا بکە – ئەوان شوێن ئارەزووی خوێنەر دەکەون کاتێک تەنیا بایەخ بە قسەوباسی خێزانی شاهانە دەدەن. بەڵام تەنانەت بابەتیترین و جددیترین ڕۆژنامەی جیهانیش، ئەو ڕێگەیە دەکێشێت کە خوێنەر دەبێت یان دەتوانێت بیری لێ بکاتەوە. ئەوە شتێکی مسۆگەر (حەتمی)ـیە. 🔻 درێژەی ئەم هەڤپەیڤینە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە: https://jineftin.krd/2026/08/11/چیی-تریش-لە-یادەوەریمدا-نیشتەجێیە؟/
без подписи
📚 مرۆڤی دابەشبوو (نا-میکانیکی بوون) ✍ عەبدولموتەلیب عەبدوڵڵا 📝«لە کایەی فەلسەفەی هاوچەرخدا، پرسی تێگەیشتن چیتر بابەتێکی پەراوێزی یان تەنها ئامرازێکی سەرەکیی ناسین نییە؛ تێگەیشتن، بەر لەوەی مێتۆدێکی مەعریفی بێت، شێوازێكی ئۆنتۆلۆژیانەی (بوونناسانەی) مرۆڤە لە جیهاندا؛ لە ڕوانگەی فینۆمینۆلۆژیای مارتن هایدیگەرەوە، مرۆڤ “بینەرێکی نامۆ” نییە کە بێلایەنانە لە بوون بڕوانێت، بەڵكە بوونەوەرێکە کە تێگەیشتن پێکهاتەی بنەڕەتیی بوونی پێک دەهێنێت؛ هەرگیز تێگەیشتن نابێتە خەسڵەتێکی دەرەکیی مرۆڤ، چونکە لە جەوهەری خۆیدا پڕۆسەیەکی بەردەوامی تێگەیشتن و ماناڕێژی و خۆشیکردنەوەیە لە گشتێتی ئەو واقیعەی تێیدا ئامادەیە.» ✅ ئەم وتارە لەم بەستەرە بخوێنەرەوە: https://jineftin.krd/2026/08/10/مرۆڤی-دابەشبوو/
без подписи
📚 مردنی گەڕانەوە خوێندنەوەی کامۆ لە ژێر تیشکی ئۆدیسەدا ✍ ڕەزا عهلیپوور 📝«ئەم ماوەیە دیتنی فیلمه نوێیەکەی کریستۆفێر نۆلان، واته ئۆدیسە (۲۰۲۶)، بۆ من هاوکات بوو لەگەڵ خوێندنەوەی شانۆنامەی «هەڵەتێگەیشتن – سوتفاهم»ی ئالبێر کامۆ. بە بەرچاوڕوونیی فیلمەکەی نۆلان، بۆمان دەرکەوێت «هەڵەتێگەیشتن» تەنها شانۆنامەیەک نییە دەربارەی تاوانێکی بنەماڵەیی و هەڵەیەکی کوشنده، بەڵکوو تێدهگهین دەقێکە کە لەسەر یەکێک لە کۆنترین مۆدێلە ڕەوایەتییەکانی ئەدەبیاتی جیهان، واتە ڕەوایەتی گەڕانەوە یان نۆستۆس (Nostos)، دامەزراوە. لە ئەدەبیاتی یۆناندا، نۆستۆس تەنها بە مانای گەڕانەوە و هاتنهوه بۆ ماڵ نییە. بۆ ڕەوایەتی نۆستۆس، گەڕانەوە و هاتنهوه دەبێ بگات بە ناسینەوە (Anagnorisis)، ناسینەوەش ببێتە هۆی کردار و کردهیش بە جێگیرکردنی نەزم، کۆتایی پێبێت. ناسراوترین نموونەی ئەم مۆدێلە ئۆدیسەی هومێرە. ئۆدیسە دوای بیست ساڵ دووری و ئاوارەیی دەگەڕێتەوە بۆ زێدی خۆی، واتە ئیتاکا. سەرەتا شوناسی خۆی ئاشکرا ناکات. ئەم شاردنەوەیە بەشێکە لە پرۆسەی گەڕانەوە. بەرەبەره بەپێی زهروورهت دەناسرێتهوه، دواتر کردار دەست پێ دەکات و لە کۆتاییدا ماڵبات و پاشایەتییەکەی دووبارە ڕێک دەخرێتهوه. دەتوانین فۆرمولی نۆستۆس بەم شێوەیە کورت بکەینەوە: گەڕانەوە، (شاردنهوهی شوناس)، ناسینەوە، کردار، نەزم و ئارامی.» ✅ ئەم وتارە لەم بەستەرە بخوێنەرەوە: https://jineftin.krd/2026/08/08/مردنی-گەڕانەوە-خوێندنەوەی-کامۆ-لە-ژێر/
без подписи
🎭مەتەڵی گوڵە نەگەشاوەکانی ئەو یان ئەوان ✍ گۆران سەمەد 🎭 بەرایی: لە دنیای نووسینی شانۆدا، زۆر جار خوێنەر تەنیا بینەر و تەماشاکارێکی بێدەنگە لە پشت پردی پەیڤ و ڕووداوەکانەوە، یاخوود بینەران تەنیا لەناو هۆڵەکان دانیشتوون و هۆشیان دەدەنە دەست پەردە لە دوای پەردەی نمایشەکە، هەندێکجاریش ئەنگوستیان دەگەزن بەدیار دەربڕینێکەوە، بەڵام لە شانۆنامەی (گوڵەکان هەرگیز نەگەشانەوە)ی (ئەژین فەهمی) لە چاپکراوەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، ئەم سنوورە کلاسیکییە تێکدەشکێنرێت. ئەم دەقە نەوەت لاپەڕەیییە، پڕ لە هەستی ترس و بیم، نیگەرانی و قوربانی، دواجاریش وەفاداری و بهرپرسیارییهتی. شانۆنامەکە خۆی لە شەش دیمەندا دەبینێتەوە، تێیدا سنووری نێوان بینەر و کاراکتهرهكان لە دیمەنی یهکەمی شانۆکەدا نامێنێت و دەنگی جیا جیا دەبینین، لە دیمەنەکانی دواتریش پەرجووئاسا خوێنەرانێکیش دەرک بە ئامادهییی خۆیان لەناو دەقەکەدا دەکەن؛ بە جۆرێک کە خۆی لە کاتی خوێندنەوەدا به شێوەیەک لە شێوەکان دەبینین بەشدارێکی چالاکە لە ناو خودی نمایشەکەدا. ئەم وتارە هەوڵ دەدات لەسەر هێڵی گشتی دەقەکە بووەستێت لە ڕێگەی تیشکخستنەسەر ناوەرۆکەکەیەوە، هاوکات دەنگی کارەکتەرەکان، ئاوڕ لێ بداتەوە لە دەرەوەی هەر دەستتێوەردان، یان ئاڕاستەکردنێکی دەرەکیی/ نووسەر، کە خۆیان چیرۆکی ئازار، چاوەڕوانی و خامۆشیی خۆیان دەگێڕنەوە. ✅ درێژەی ئەم وتارە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە https://jineftin.krd/2026/08/08/مەتەڵی-گوڵە-نەگەشاوەکانی-ئەو-یان-ئەوا/
без подписи
📚 خوا لە ئەدەبدا ✍ ئاندرو بێنێت و نیکۆڵاس ڕۆیڵ لە ئینگلیزییەوە: داستان گەڵاڵەیی 📝«جۆن لێنن[1] لە یەکێک لە گۆرانییەکانیدا بە ناوونیشانی ‘خوا’ – لە ساڵی ١٩٧٠ تۆمار کراوە – لە کاتی ژەنینی پیانۆ سیحراوییە سپیەکەیدا وا دەست بە گۆرانییەکە دەکات: خوا ئەو تێگەیەیە (concept) ئازارەکانمانی پێ دەپێوین. داخۆ دەبێ خوا چ تێگەیەک بێت؟ لەم وتارەدا هەوڵ دەدەین وەڵامی ئەو پرسیارە لە پەیوەندیدا بە ئەدەب بدەینەوە. ئێمە لێرەدا تەنیا جەخت لەوە ناکەینەوەیە تێما ئاینییەکان بەشێوەیەکی بەربڵاو لە ئەدەبدا ڕەنگیان داوەتەوە بەڵکوو ئەوە دەخەینەڕوو شێوازی بیرکردنەوەمان، خوێندنەوە و نووسینمان لەبارەی ئەدەب بەشێوەیەکی بەرچاو لەژێر کاریگەریی بیرۆکە ئاینییەکاندایە، بەتایبەتی ئاینی جوو و مەسیحییەت. بە واتایەکی تر، تێگەی خوا ئەوەندەی پەیوەندی بە ڕەخنەی ئەدەبییەوە هەیە، ئەوەندە پەیوەندی بە سروشتی ئەدەبەوە نییە. با سێ نموونەی کورت بهێنینەوە؛ پێرسی بیش شێڵڵی (١٧٩٢-١٨٢٢)، بەنێوبانگترین شاعیری بێ باوەڕ لە مێژووی ئەدەبی ئینگلیزیدا، لە شوینێکدا دەڵێت: “شیعر وێنە هەرە ڕاستەقینەکەی ژیانە کە لە شێوەی حەقیقەتێکی نەمردا خۆی بەیان دەکات.” دەستەواژەی “حەقیقەتی نەمر” دەستەواژەیەکی زۆر ئایندارانەیە، کەواتە لێرەدا شێڵڵی زۆر ئایندارانە بیری کردۆتەوە. » ✅ ئەم وتارە لەم بەستەرە بخوێنەرەوە: https://jineftin.krd/2026/08/07/خوا-لە-ئەدەبدا/
без подписи
💫 چاو زیت! ✍ بێگەرد سووزەنی ✅ چیرۆکی خۆشەویستیم بۆ کوندەبوو لە کارتۆنێکی منداڵییەوە سەرچاوەی دەگرت. هاوڕێیەکی ژیر، بوێر و وەفادار بۆ «بەنێر»ی بچووک، کە لە یەکەم ناسینیاندا هاتبوو سەمۆرەکان ڕاو بکات، بەڵام ئازایەتیی بەنێر دەستەمۆی کردبوو و ببوونە هاوڕێی یەکدی. لە چاوەکانی منداڵیمدا، کوندەبوو هێمای زانایی، وەفا و ئەمەگ بوو. بۆ من، کوندەبوو هاوڕێی میهرەبانی ناو چیرۆکەکان بوو، چی دیکە گرنگ نەبوو بیر و بڕوای باوی ناوچەکەم ناوی نابوو «نەهامەتی و شوومی و وێرانی». ناوێک کە تەنانەت مامۆستا هێمنیش لە شیعرێکدا ئاماژەی پێکردبوو: “کورد مەگەر کوندە کە هەر وێرانە بێ هێلانەکەی؟ نیشتمانی ئاوەدانی جوانی ڕەنگینم دەوێ” بەڵام ڕۆژێک، واقیع و خەیاڵ بەیەک گەیشتن. براکەم کە خولیای ئاژەڵان بوو، کوندەبوویەکی باڵقرتاوی هێنایەوە ماڵەوە. سەرەڕای ناڕەزایەتی و بۆڵەبۆڵی دایکم و خزم و کەس، هێنامانە داوێنی بنەماڵەکەمان. بۆ یەکەم جار کە لە نزیکەوە دیتم، سەرسام بووم بە چاوە زیت و خڕەکانی، بە هەڵسووڕانی خێرای سەری و دەنگە سەیرەکەی لە نیوەشەودا؛ لە ناو حەوشەیەکدا کە بە هەوڵی باوەگەورەم، پارچەیەک بوو لە بەهەشت؛ پڕ لە تامی میوەی تازە و بۆنی سەوزە تەڕەکانی پێش ژەمی نانخواردن. ✅ درێژەی ئەم چیرۆکە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە: https://jineftin.krd/2026/08/06/چاو-زیت/
без подписи
💫 نواچیا ✍ سەعید دادگەر ✅ هەرسێ ئا شەویمە شایەتنێ بڕیارم جۆڕیارە سەروو سینەیمرە ئو ئەپی جۆرە سماش دڵم: یۆوەم ژیڤانۆ بە ئینانا چریەیش وەڵێ ئانەینە ژیڤۆ مرنۆت و چنڐهەزار ساڵێ لێڵنات نەزان چووزانۆ تۆ ژیڤانۆنی ئاواڵم ڕابڕانەنە مەژگت دەلاقەو چەماتۆ بەخشان سیاوەی دڵت کەرڐەن شەمێرانوو شەمەشی و کۆمساینە ولانە ژیڤیۆ وینوو شۆڵێوی ئەیریمەنڐی ئەیرگاو پەنجاتۆ سەرمڕ پژگنۆ سوورەولێ وەشەسیایی تۆ ژیڤانۆنی ئاواڵم هێژایی هەنگامێت ئەو هومبابەی مشۆ بڵوو واتەیت پاکوەکەرۆ زاوزێ بیەیما تۆ بێخەمبە کاکە قڕما ئامە بەتوون قێڕەما دەروازەو ئەژنیەی مەکووۆ سرنجما دەلاقەو تەماشای مەبڕۆ ✅ درێژەی ئەم شیعرە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە: https://jineftin.krd/2026/08/06/نواچیا/
🎭هونەر و تاسەی ڕزگاری ✍ ئەفسانە مستەفا 🎭 مرۆڤ لە سەرەتاوە ویستی ئیدراک و تێگەیشتنی هەبووە، بۆ ئەم مەبەستەش ئەفسانەکانی داهێنا. ئەفسانە لە مانایەکیدا کۆمەکی مرۆڤ دەکات بۆ تێگەیشتن لە بوون. ئەفسانە گەشتی مرۆڤە بەدوای ڕاستیدا. پرسیارەکان بەردەوامن و دواتر داستانە شیعرییەکان دروستبوون لە وێنەی ئێلیادە و ئۆدێسەی هۆمیرۆس. ئەمجارە پرسیار دروست دەبێت دەربارەی: ئەخلاق، مەرگ و ژیان، دەسەڵات و فەرمانڕەوایی، سەردار و کۆیلە، عەشق…تد ئەنتیگۆنەی سۆفۆکلیس و تراژیدیای شەکسپیر لەدایک دەبن. وەک دەبینین لەنێو مێژووی دەقەکاندا و لە کۆنسێپتی دەقی شانۆییدا، خودی دەقەکان لەنێو ئایدیا فەلسەفییەکاندا خۆی دەبینێتەوە. کاتی ئەوەیە بپرسین، مێژووی دەقی شانۆیی کوردی دەرگیرە لەتەک چ پرسێک؟ مەبەستمان نییە کرۆنۆلۆژییانە باسی مێژووی چەمکی شانۆ بکەین، ئەگەرچی لێکۆڵینەوەیەکی ساڵی ٢٠٠١ـی فەرهاد پیرباڵ هەیە لەم بوارەدا، پێی وایە وشەی “شانۆ” لە هیچ فەرهەنگێکی کوردیدا بەدی ناکرێت و یەکەم کەس کە وشەی تیاترۆی لاتینی {/ثیاتەTheatre}ی بەکارهێنابێ مەحوی شاعیرە، لە دوو نیوە دێڕی: دنیا تیاترۆیە، مەوەستە تیا، بڕۆ/ کێ مایەوە کە نەبووبێ تیا تڕۆ. ئەم وشەیە دواتر لەلای شاعیران و نووسەرانی دیکەش دووبارە دەبێتەوە. یەکەم شاعیر کە وشەی شانۆی بەکار هێنابێ، گۆرانی شاعیرە، لە شیعری جیلوەی شانۆ، دیوانی فرمێسک و هونەر. هەر بەپێی ئەم لێکۆڵینەوەیە، پێش ئەوەی شانۆی هاوچەرخ و ڕۆژئاوایی لە کوردستان بڵاو بێتەوە، کورد شانۆی میللی هەبووە، “لە سەردەمە دێرینەکانەوە بۆ نموونە: بەر لە مەسیح، گوتییەکان (٢٢٠٠پ.ز) دەمامکی سەرکەبەرانیان لەسەر دەکرد؛ دیاردەی نواندنەوە و لاساییکردنەوەیان لەلا هەبووە. تەنانەت پسپۆڕان وای بۆ دەچن کە هەندێک لە سوورەتەکانی گاتاکان (لە کتێبی ئاڤێستا) شانۆنامەیەکی تەواون". ✅ درێژەی ئەم وتارە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە https://jineftin.krd/2026/08/05/هونەر-و-تاسەی-ڕزگاری/
без подписи
💫 لەبیرت بێت ✍ خوان ڕولفۆ لە ئینگلیزییەوە: کریڤ حەمە عەباس ✅ ئۆربانۆ گۆمێزت لەبیر بێت، کوڕی دۆن ئۆربانۆ، نەوەی دیماس، کە شانۆییی ”گۆرانییەکانی شوان”ی دەرهێنا، ئەوەی لە سەردەمی پەتای ئەنفلوەنزاکە بەدەم گوتنەوەی سروودی ”سکاڵای فریشتە نەفرەتلێکراوەکان’ّ’ەوە گیانی دا. زۆر لەمێژە، ڕەنگە پازدە ساڵێک ببێ. بەڵام تۆ دەبێت ئەوت لەبیر بێت. لەبیرت بێت کە پێمان دەگوت ”باپیرە” چونکە کوڕەکەی تری، فیدێنسیۆ گۆمێز، دوو کیژی بزێوی هەبوون، یەکیان باڵاکورت و ئەسمەر، دڵرەقانە نازناوی ”قۆڵڕووت”یان لێ نابوو، ئەوی دیکەیان باڵابەرز و چاوشین -خەڵکی دەیانگوت کە کچی خۆی نییە، ئەگەر هێشتا وەسفی ترت لێی دەوێ بە دەست نزگرەوە دەیناڵاند. لەبیرت بێت ئەو جارە لە کاتی نوێژی بەکۆمەڵ چ گۆبەندێکی نایەوە. لە کاتی هەستانەوە یەکسەر نزگرەیەکی توندی گرت -وەک ئەوە وابوو لە یەک کاتدا هەم بگریت و هەم پێبکەنێت -هەتا بردیانە دەرەوە، قەنداوێکیان پێ دا ئینجا ئارام بوویەوە. دواجار شووی کرد بە لوسیۆ چیکۆ، خاوەنی ئەو باڕەی سەر ڕووبارەکە کە پێشتر هی لیبرادۆ بوو، ئەوەی ئێستا ئاشەکەی تیۆدۆلۆسی لێیە. ✅ درێژەی ئەم چیرۆکە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە: https://jineftin.krd/2026/08/05/لەبیرت-بێت/
без подписи
📚 وێنەی مرۆڤ لە "خودێکی مانابەخشەوە" بۆ "کاڵایەکی دیجیتاڵی" ✍ عەبدولموتەلیب عەبدوڵڵا 📝«فیکریی تەكنەلۆژی، مێژووی داماڵینی (وێنەی مرۆڤ)ە لە مرۆڤبوون، بە مانایەكی دیكە تەكنەلۆژیا، وێنەی مرۆڤ لە “خودێکی بەرهەمهێنەری مانا”وە، بۆ “کەرەستەیەکی بەکاربردن” دەگۆڕێت؛ لە ئەزموون و ئەزموونگەرییەوە بۆ “سیمای دیجیتاڵی”… هەر بەو مانایەش (جەستەی مرۆڤ) لە واقیعێکی کولتووری بۆ مەکینە و ئامرازێکی میکانیکیی ڕووت و (ڕوخساری مرۆڤ)یش لە ژێر زەبری پیشەسازیی جوانکاری و مۆدێلە ستانداردەکانی بازاڕدا لە ناسنامەوە بۆ کاڵا دەگۆڕێت. ئەگەر وێنەی مرۆڤ شێوازی تێگەیشتن لە ناوەوە و مانای مرۆڤ دەستنیشان بكات، ئەوا وێنەی ڕوخسار لای (واڵتەر بنیامین) لە سەرەتای سەردەمی فۆتۆگرافیدا، وەک دواین هێڵی بەرگری تەماشا دەکرا… بەمجۆرە فەیلەسووفی ئەڵمانی (واڵتەر بنیامین) جیاکاریی لەنێوان دوو جۆر بەهای بنەڕەتیی وێنەدا دەکات، “بەهای پەرستش” و “بەهای نمایش”.» ✅ ئەم وتارە لەم بەستەرە بخوێنەرەوە: https://jineftin.krd/2026/08/02/وێنەی-مرۆڤ-لە-خودێکی-مانابەخشەوە-بۆ-ک/