ژنانی پێشەنگ
Статистикаیەکەمین ماڵپەڕی تایبەت بە زانیاری گشتی بۆ خزمەت بە خاتوونەکانی کوردەواری ئایدی کاناڵ @jnanipesheng پێوەندی نیشانی پەیجی ئینستاگرامی ژنانی پێشەنگ https://www.instagram.com/p/ClGPf5poyh2/?igshid=NDk5N2NlZjQ=
- Последний пост
- 25 февр.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 0
- Всего постов
- 40
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Криптовалюты (по похожим)
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- —
- 1/48двое суток
- —
- 1/72трое суток
- —
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
® بیست و یەک کورتەسەرنج لەسەر ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک ✍️د. هاشم ئەحمەدزادە ٢١ کورتەسەرنج بەبۆنەی ٢١ی فێبرواری، ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک، بە پشتبەستن بە تیۆرییەکانی پۆل ڕیکۆر، ڕۆلان بارت و ژێرار ژێنێت. ١. ئەگەر گێڕانەوەکان نەبوونایە ئێمە ئەستەم بوو لە خۆمان تێ بگەین. گێڕانەوە لە ڕێگەی زمانەوە دواجار ناسنامەی ئێمە دەئافرێنێت. گێڕانەوە و زەمەن و ناسنامە لە پێوەندی و کارلێکی بەردەوامدان. ٢. زمان تەنیا ئامرازێک نییە بۆ مسۆگرکردنی گێڕانەوەیەک. زمان لە ڕاستیدا کەرەسە و پێکهاتە و سیستەمێکی مانایییە کە گێڕانەوەکان ساز دەکات، ڕاڤەیان دەکات و لە ناسنامە و فەرهەنگیان دەبەستێتەوە. ٣. ناسنامەی گێڕانەوەیی بڕیاردەری بیچمپێدانی ناسنامەی مرۆڤە و ئەو چیرۆکانەی لەسەر ڕابردووی مرۆڤ دەگێڕدرێنەوە، بە کردەوە ناسنامەی ئەو ساز دەکەن. ئێمە ژیانی ڕابردوومان ناهێنینەوە بیر، بەڵکوو لە ڕێگەی زمانەوە ڕاڤەیان دەکەینەوە. درێژەی وتار لە ماڵپەڕی ڕۆژهەڵات نیوز: https://rojhelatnews.com/View.aspx?NewsID=1409&lang=ckb @jnanipesheng
✅ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی تایبەت بە ٢١ی فێورییە(٢ی ڕەشەمە) ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی، لەلایەن ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان، لە شاری بۆکان ڕێکەوتی ١ی ڕەشەمە، ناوەندی فەرهەنگی فێرکاریی بەیان، بۆ ڕێزگرتن لە ٢١ی فێورییە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی، ڕێوڕەسمێکی پڕشکۆیان لە پێشانگای پەیکەرسازیی مامۆستا ڕێبین حەیدەری بەڕێوە برد. لەو ڕێوڕەسمەدا کە بە بەشداری زۆربەی شاعیران و نووسەران و ئەدیبان و ئەندامان و نوێنەرانی ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان، لە شاری بۆکان بەڕێوە چوو، لەسەر گرینگی زمانی دایکی وتار پێشکەش کرا و ئەو هەنگاوە گرینگەی ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیانیان بەرز نەخشاند. وتاربێژانی ڕێوڕەسمەکە بریتی بوون لە: دوکتوور ڕەهبەر مەحموودزادە، مامۆستا ئاسۆ، ناسر ناسری، دوکتوور شەماڵ ئیسماعیل‌پوور، مامۆستا یۆنس ڕەزایی و مامۆستا موحسین جەڵدیانی، کە هەرکام لە مامۆستایان بە نۆبەی خۆیان بە چڕی لەسەر گرینگی زمانی دایکی دووان. سەرەتا دوکتوور ڕەهبەر مەحموودزادە باسێکی تێروتەسەلی سەبارەت بە ئاستەکانی فێرکاریی زمانی کوردی کرد و فەرموویان: هەتا ئێستا له فێرگەکانی زمانی کوردی‌دا سێ ئاستی فێرکاریی زمانی کوردی هەبووه. له ئاستی یەکەمدا فێرخوازان فێری ڕێنووسی کوردی کراون. له ئاستی دووەمدا فێری ڕێزمانی کوردی کراون و له ئاستی سێهەمیشدا مێژووی ئەدەبیاتی کوردی بە دەرس گوتراوەتەوە. ئەوەی ڕاستی بێت دوای ئاستی ڕێزمان و پێش ئاستی مێژووی ئەدەبیاتی کوردی، ئاڵقەیەکی ون هەیه کە پێویستە فێرگەکانی زمانی کوردی له پڕۆگڕامی فێرکاریی خۆیاندا بیگونجێنن. ئەو ئاڵقه ونە بریتییه له فێرکاریی زاراوەی دووەمی زمانی کوردی. هەر فێرخوازێکی کورد کە ئاستە جۆراوجۆرەکانی خوێندنی کوردی تێپەڕ دەکات، پێویستە لانی کەم له زاراوەیەکی کوردی جیا له زاراوەی خۆی شارەزایی وەدەست بێنێ. ئەو شارەزاییه بەشێوەی مەنتیقی زەمینە بۆ شارەزابوون له مێژووی ئەدەبی کوردی خۆش دەکات. لەبەر ئەوەی بەشێکی زۆر له مێژووی ئەدەبی کوردی بە زاراوەی گۆرانییە و بەشێکی زۆریشی به زاراوەی کرمانجی سەرووه. ئەگەر فێرخواز جگە له زاراوەی خۆی لانیکەم لە یەکێک لەو زاراوانەشدا ڕابهێندرێ و ناسیاویی سەرەتایی لەگەڵ زاراوەکانی تریش هەبێ، ئینجا دەتوانێ بە سەرکەوتوویییەوە بۆ ئاستی خوێندنی مێژووی ئەدەبیاتی کوردی بپەڕێتەوە. کەوابوو ئەم پڕۆگرامه سێ ئاستییه وا باشه ببێتە پڕۆگرامێکی چوار ئاستی بەم شێوەیه: ۱ـ ڕێنووس ۲ـ ڕێزمان ۳ـ زاراوەی دووەمی کوردی ٤ـ مێژووی ئەدەبیاتی کوردی. لە بڕگەیەکی دیکە لە ڕێوڕەسمەکەدا مامۆستا ئاسۆ دوای خوێندنەوی شێعرێکی تایبەت، باسی لە ئەرکی نووسەران و قەڵەمبەدەستانی کورد و میدیاکان و هەواڵنووسەکان بۆ نووسینی دەقی کوردی دوور لە هەڵەوپەڵەی مانایی کرد و فەرموویان ئیدی نۆرەی نووسەران و گۆرانیبێژانە بە دەقی بەهێز و هونەری زمانەکە دەوڵەمەندتر بکەن. دواتر ناسر ناسری ئەندامی بەڕێوەبەرایەتیی ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان باسی مردنی زمان و سیاسەتەکانی زمانی لە سەردەمی پەهلەوی یەکەم و دووەم و کۆماری ئیسلامی‌دا کرد و هەروەها ئەزموونی ڕزگارکردنی ئەو زمانانەی کە مەترسی مردنیان لەسەرە هێنایە بەر باس. لە درێژەی ڕێوڕەسمەکەدا گرووپە جوان و لەبەردڵانەکەی کاک مەسعوود یارە بە خوێندنی سروودی شیرین و خۆشە زمانی کوردی ڕێوڕەسمەکەیان ڕازاوەتر کرد. دواتر مامۆستا یۆنس ڕەزایی دوای پێشکەشکردنی شێعرێکی تایبەت بە ڕۆژی زمانی دایکی، لە وتارە بەنرخەکەیدا ئاوڕی لە ڕەوتی گرینگیدانی داهێنەرانی بواری ئەدەبیات لە خانییەوە تا هەنووکە بە زمانی دایکی دایەوە. هەروەها بەڕێزیان باسی گرینگیی زمان لە ڕەوتی شوناسسازی نەتەوەیی کرد و ڕۆڵی پەروەردەی بنەماڵەیی و کۆمەڵایەتی بۆ ڕاگوێزتن و فێرکردنی سازدەرە شوناسسازەکان بە گرینگ هەڵسەنگاند. دواتر دوکتور شەماڵ ئیسماعیل‌پوور لە وتارەکەیدا باسێکی پوختی سەبارەت بە زمانی کامڵ و پێناسەی زمانی کامڵ و پێگەی زمانی کوردی لە ئێستادا کرد و گوتی هەرچەند بۆ پێناسەی زمانی کامڵ پێوانەیەکی زانستی بوونی نییە، بەڵام زمانی کوردی چ لە بواری دەوڵەمەندی و چ لە بواری زانستەوە دەتوانێ وەڵامدەر بێت و هەر بەم پێیە ئەم زمانە دەچێتە ڕیزی زمانە زیندووکان و زمان داهاتوودارەکانی جیهانەوە. بە شەرتێک ئێمەی کورد لە هەموو بوارەکاندا پێی بنووسین و زانست و مەعریفە و دەقی ئەدەبی داهێنەرانەی پێ بەرهەم بێنین. دوکتور شەماڵ لە بەشێک لە قسەکانیدا باسی لەوەش کرد کە دژبەرانی زمانی کوردی بۆ تێکدانی ئەم زمانە دەیان پیلانیان بەکار بردووە و بۆ پووچەڵکردنەوەیان دەبێ بەرنامە و پلانی تایبەتمان هەبێت و هەروەها بە تۆمارکردنی دەقەکان لە فەزای دیجیتاڵدا لە کاروانی ژیری دەسکرد وەدوا نەکەوین. @jnanipesheng
#درێژەی_بابەت لە تورکیا و باکووری کوردستان کە نزیکەی 20 ملیۆن کورد دەژین، لەلایەن پلاتفۆرمی زمانی کوردی، تۆڕی زمان و کولتووری کوردی و حەرەکەتی زمانی کوردی "حەزکورد" و دامەزراوەکانی دیکەی زمانی کوردی، کەمپینێکی واژۆ کۆکردنەوە بە ئامانجی ئەوەی زمانی کوردی بکرێتە زمانی پەروەردە و دووەمین زمانی فەرمی لە تورکیا، دەستیپێکردووە. پارتی دیموکراتی گەلان "هەدەپە" داوا دەکات زمانی کوردی بکرێتە زمانی فەرمی و زمانی پەروەردە لە تورکیا. ئیمام تاشچیئەر پەرلەمانتارانی هەدەپەی ئامەد رۆژی 19ی شوباتی 2021 لە دانیشتنی پەرلەماندا بەبۆنەی رۆژی جیهانی زمانی دایک گوتارێکی بە زمانی کوردی پێشکەشکرد. تاشچیئەر ئاماژەی بەوەدا، چیدیکە دژایەتیکردنی زمانی کوردی قبوڵ ناکرێ و داوای کرد زمانی کوردی لە تورکیا بکرێتە فەرمی. کێشەی کورد لە تورکیا فرە رەهەندە و لە پاڵ کێشەی ناسنامە، ئەمنی، سیاسی، ئابووری و فەرهەنگی، کێشەی قەدەخەکردنی زمانی کوری یەکێکە لە کێشە سەرەکییەکان. بەگوێرەی ماددەی 42ی دەستووری تورکیا "تورکی" زمانی دایکی سەرجەم هاووڵاتییانی تورکیایە و بە پشتبەستن بەو ماددەیە بێجگە لە تورکی، خوێندن بە هەموو زمانێکی دیکە لەو وڵاتەدا قەدەخەیە. لە تورکیا گفتوگۆکان لەسەر بەکارهێنانی زمانی دایک و ئەو پێشنیازانەی لەبارەی سیاسەتی پەروەردە بۆ زمانی دایک دەخرێنەڕ‌وو، لەسەر زمانی کوردی چڕ دەکرێنەوە کە لە دوای تورکی دووەمین زمانە زۆرترین کەس قسەی پێدەکەن و لە چوارچێوەی ئەمنییەت و ئاسایش‌دا باس لە بەکارهێنانی زمانی کوردی دەکرێت. بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی مەیدانی بەشی پڕۆژە زانستییەکانی زانکۆی بۆغازئیچی ئیستەنبووڵ و وەقفی پەروەردەی دایک و منداڵ کە لە ساڵی 2020 لە پارێزگاکانی ئامەد و وان لە باکووری کوردستان و شاری ئیستەنبووڵی تورکیا کراون و زیاتر لە 5 ملیۆن کوردی لێ دەژین، 81%ـی مامۆستایانی باخچەی ساوایان و قۆناخی سەرەتایی دەڵێن منداڵانی کورد زمانی تورکی بەباشی نازانن و ئەوەش بە گەورەترین کۆسپ لە بەردەم فێربونی خوێندن و نووسینی تورکی هەژمار دەکەن. بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی دیکە کە لەلایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئابووری و کۆمەڵایەتی زانکۆی باهچەشەهیری ئیستەنبووڵ ئامادەکراوە، 46%ی ئەو هاووڵاتییانەی تورکیا کە زمانی دایکیان کوردییە، قۆناخی سەرەتایی خوێندنیان تەواو نەکردووە. راوەست، کە سەنتەرێکی توێژینەوەی کوردییە لە ئامەد، لە ئەیلوولی ساڵی 2019دا راپرسییەکی لە هەندێک ناوچەی باکووری کوردستان لەبارەی بەکارهێنانی زمانی کوردی کرد. لە راپرسییەکەدا بۆچوونی 600 کورد وەرگیرابوو و تەنیا 18%یان رایانگەیاندبوو دەتوانن بە کوردی قسە بکەن، بخوێننەوە و بنووسن. هەر بە گوێرەی راپرسییەکە، تەنیا 44%یان ئاماژەیان بەوەکردبوو دەتوانن بە زمانی دایکی خۆیان قسە بکەن. لە تورکیا و باکووری کوردستان تادێت رێژەی قسەنەکردن بە زمانی کوردی هەڵدەکشێت و ئێستا 60%ی کوردی باکوور بە زمانی دایکیان قسە ناکەن. هەرچەندە لە باکووری کوردستان چەند کۆمەڵەیەکی تایبەت بە فێربوونی زمانی کوردی کراونەتەوە، بەڵام هێشتا نەبوونەتە فریادرەسی رزگارکردنی زمانی کوردی لە لەناوچوون. لە سیستەمی پەروەردەی تورکیادا، تورکی تاکە زمانی فەرمی خوێندنە. هەرچەندە لە ساڵی 2012ـەوە زمانی کوردی وەک وانەی بژاردە لە قوتابخانەکاندا دەخوێنرێت، بەڵام بەهۆکاری جیاواز پرۆسەکە بە فەرمیش نەبێ، بە کردەیی راگیراوە. یەکێک لەو هۆکارانە دانەمەزراندنی مامۆستای زمانی کوردییە بەگوێرەی پێویست. بەهۆی نەبوونی مامۆستا قوتابیان لە شوێنی زمانی کوردی وانەیەکی دیکەی هەڵدەبژێرن. لە سەرەتاکاندا لە ساڵی 2012 لەبەر نەبوونی مامۆستا کە بەکالۆریۆسی لە زمانی کوردی‌دا هەبێت، مامۆستای کوردی بە گرێبەست وەردەگیرا. بۆیەکەمینجار لە ساڵی 2014 دەست بە دامەزراندنی مامۆستای دەرچووی بەشی زمان و ئەدەبیاتی کوردی کرا. لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا وەزارەتی پەروەردەی تورکیا تەنیا یەکجار داتاکانی خواستی لەسەر وانەی زمانی کوردی بڵاوکردووەتەوە. بەگوێرەی ئەو داتایانە لە ساڵی خوێندنی 2015-2016دا لە تورکیا و باکووری کوردستان 77 هەزار و 931 قوتابی وانەی زمانی کوردیان هەڵبژاردووە، لەوانە 71 هەزار و 616 قوتابی وانەی شێوەزاری کرمانجی و 6 هەزار و 315 قوتابیش وانەی شێوەزاری زازاکییان هەڵبژاردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا تەنیا 59 مامۆستای کوردی لە تورکیا دامەزراون کە 48ی کرمانجی و 11ی زازاکین. بەشێكی زۆری ئەو مامۆستایانە بە بیانووی نەبوونی خواست، وانەی زمانی کوردی ناڵێنەوە و بۆ ساڵی 2020-2021 ـیش وەزارەتی پەروەردەی تورکیا هیچ مامۆستایەکی زمانی کوردی دانەمەزراندووە. لە باکووری کوردستان لە ساڵی 2011 دا بەشی خوێندنی زمان و کولتووری کوردی لە زانکۆی ئارتوکڵوی مێردین کرایەوە، دواتر هەمان بەش لە زانکۆکانی ئامەد، چەولیگ، مووش و وان کرانەوە. @jnanipesheng
ڕۆژی جيهانيی زمانی دایک؛ لە بەشەکانی کوردستان گرنگیی بە زمانی کوردی دەدرێت؟ رۆژی 21-2ـی هەموو ساڵێک رۆژی جیهانیی زمانی دایكە و هەموو گەلانی جیهان بە چالاكی جۆراوجۆر ئەو ڕۆژە بەرز ڕادەگرن. لە جیھاندا 6 ھەزار زمان ھەن، بەڵام زۆریان مەترسی لەنێوچوونیان لەسەرە…
زمان، هەرمانی هەر نەتەوەیەکە زمان و گرینگی زمانی زگماکی @jnanipesheng
زمان، هەرمانی هەر نەتەوەیەکە زمان و گرینگی زمانی زگماکی @jnanipesheng
ڕۆژ بـــاش نـــیــشــتــمــان☀️ 📅 ئەمڕۆ: شەممە 📅 ٢ی ڕەشەممەی ۲۷۲٥ی کوردی 📅 ٢ی ئیسفەندی ۱٤۰٤ی هەتاوی 📅 ٤ی ڕەمەزانی ۱٤٤٧ی مانگی 📅 ٢١ی فێورییەی ٢٠۲٦ی زایینی #ڕۆژی_جیهانی_زمانی_دایکی #ساڵڕۆژی_کۆچی_دوایی_مامۆستا_هەژار ئایدی کاناڵ @jnanipesheng پێوەندی: @jinanipesheng_rojhelat نیشانی پەیجی ئینستاگرامی"ژنانی پێشەنگ" https://www.instagram.com/tv/B_J8_zFB7pB/?igshid=or4r6rhegmq @jnanipesheng
لە یەکێتی سۆڤیەتدا “ڕۆشەنبیری، بۆخۆی، خۆی لەناوبرد و بە لەناوبردنی خۆی، هەموو ئەو شتانەی کە پێچەوانەی ئایینی تەقەددووسی دەسەڵات بوو، لەناوی برد. ئێمە بۆخۆمان کوێرانە بۆ داسپاندنی "یەکێتی" خەباتمان کرد. چونکە بە بڕوای ئێمە، هاوڕانەبوون و جیاوازی بیر و باوەڕ دەسپێکی شەڕ و ئاژاوەیەکی نوێ بوو. ئێمە بە بێدەنگی یان بە هاوڕابوون، هاندەرێک بووین بۆ ڕەژیم کە بەهێزتر بێ و لەبەرابەر ڕەخنەگرانیدا پارێزگاری لە خۆی بکات. لە کتێبی "هیوا دژی هیوا" (ڕۆشنبیرانی ڕووسیە لە سەردەمی ستالینیدا) #نادێژدا_مەندەلشتام @jnanipesheng
🚨گرنگ 🟡بۆ پشتگیری لە یاسای پاراستنی کورد کە لەلایەن لیندسی گراهام سیناتۆری کۆمارییەکانی ئەمریکاوە ئامادەکراوە: ➖بۆ واژۆکردن ⬇️ https://c.org/QpQ5VFZhN5 https://c.org/pDGRzmzPTc
کەس نەڵێ کورد مردووە @jnanipesheng
پێنج زیندانی سیاسی هاوکات لەگەڵ مانگرتنی گشتی لە کوردستان مانیان لە خواردن دەگرن وەریشە مورادی، زەینەب جەلالیان، سەکینە پەروانە، موتەللیب ئەحمەدیان و پەریسا کەماڵی، زیندانیانی سیاسی کە لە زیندانە جۆراوجۆرەکانی ئێران‌دا ڕاگیراون، ڕایانگەیاند کە ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانبار، هاوکات لەگەڵ مانگرتنی گشتی لە کوردستان، مانگرتن لە خواردن دەگرن. @jnanipesheng
خەڵکی بە شەرفی کوردستان وەک ئاگادارن ڕژیمی کۆنەپەرەستی کۆماری ئیسلامی، بەدوور لەهەر پرەنسیپێکی ئینسانی زۆر دڕندانە ڕووبەڕووی ناڕەزایی و دەنگ هەڵبڕینی مەدەنیانەی خەڵک بە شێوەیەکی توند بووەتەوە و جیاواز لە هەموو شوێنەکانی دیکەی ئێران، لە کوردستان زۆر خەستر بە دەستڕێژ و گوللەی گەرم، خەریکی کۆمەڵکوژییە. ئێمە چالاکانی مەدەنیی شاری سەقز بۆ پاڵپشتی لە خۆشک و براکانمان لە ئیلام، کرماشان و لوڕستان، دەچین بە پێشوازی لە مانگرتنی گشتیی ڕۆژی پێنجشەممە 18ی بەفرانبار، کە لە لایەن 7 حیزب و لایەنی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاگەیەندرا. ئێمە ئەم کۆدەنگی و یەکڕیزییە بەرز دەنرخێنین و داواکارین ناوەندی گوتاری هاوبەش ببێتە ناوەندی کردەوەی هاوبەش و بەرەی کوردستانی، لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی نەتەوەیی و سەروەریی سیاسیی کوردستان. چالاکانی مەدەنیی شاری سەقز
خاتوو فاتمە، مامۆستایەکی بوێری خانەنشینکراوی زمانە. لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدایە. لە دوای خانەنشینی دەستی کردووە بە خوێندنەوەی کتێب. دەکرا لە ماڵەوە دابنیشێت و لەگەڵ پیری بجەنگێت. دەکرا بێهیوا بێت. بەڵام نەخێر. وای نەکرد. ئەو خەمی کوردستان و منداڵەکانی هەیە. دەڵێت: "تەنها لە ڕێگەی خوێندنەوەیە کە ئەم نیشتمانە دەبێتە نیشتمان." خۆزگە دەمتوانی وەک تۆ پیر بم خاتوو. @jnanipesheng
زاگرۆسانە. @jnanipesheng
پشتیوانەیەک بۆ لەیلا زانا، شێرەژنەکەی کورد. @jnanipesheng
٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی ئاڵای کوردستان پیرۆز بێ لە هەموو کوردێکی بەشەڕەف. @jnanipesheng
#درێژەی_بابەت میرنشینی سۆران بوو كه پایته‌خته‌كه‌ی ڕه‌واندوز بوو، له‌سه‌رده‌می پاشای گه‌وره، خاوه‌ن ئاڵایه‌كی تایبه‌ت به خۆی بووه كه له دوو ڕه‌نگی ڕه‌ش و سپی پێک هاتبوو، ڕه‌نگی ڕه‌ش له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی و ڕه‌نگی سپی له خواره‌وه‌ی ئاڵاكه‌ی هه‌ڵكه‌وتبوو. كێ ئاڵای كوردستانی دروستكرد؟ ئاڵای كوردستان له‌لایه‌ن سه‌یدزاده فاتمه حوسێنی ژنه تێكۆشه‌ری خه‌ڵكی مه‌هاباد كه یه‌كه‌م كه‌س بووه به‌ده‌ستی خۆی ئاڵای كوردستانی دووریوه كه‌ی ئاڵای كوردستان هه‌ڵكرا ؟ ئاڵای كوردستان هێمای شۆڕشه ڕزگاریخوازه یه‌ک به‌دوای یه‌كه‌كانی كورد بووه، تاكوو له‌ڕۆژی 22\1\1946 و له‌ڕێوڕه‌سمی ڕاگه‌یاندنی كۆماری كوردستان له گۆڕه‌پانی چوارچرای شاری مه‌هاباد (سابڵا‌غ) بۆ یه‌كه‌مجار بەرەسمی هه‌ڵدراوه و بوو به ڕه‌مزی كۆماری كوردستان. داگرتنی ئاڵای كوردستان دوای كه‌متر له 11 مانگ و به پیلانێكی دوژمنانی كورد، كۆماری كوردستان شكستی هێنا و له ڕۆژی 1946/12/17 به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ئاڵاكه له دوژمنان كه سووكایه‌تی پێ نه‌كه‌ن، ئاڵایه‌كه‌یان داگرتووه. شێوه‌ی ئاڵای كوردستان ئاڵای كوردستان له لاكێشه‌ی ئاسۆیی پێكھاتوه، لاكێشه‌ی سه‌ره‌وه ڕه‌نگی سووره كه وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک بۆ خوێنی شه‌هیدان دانراوه، ئه‌وه‌ی ناوه‌ند ره‌نگی سپییه كه ئاماژه به ئاشتی و ئارامییه، و لاكێشه‌ی خواره‌وه ڕه‌نگی سه‌وزه كه هێمای سه‌وزی كوردستان و وه‌رزی به‌هاره. به‌رینی ئاڵا دوو له‌سه‌ر سێ درێژییه‌كه‌یه‌تی. دروشمی نه‌ته‌وه‌یی ئاڵای كوردستان خۆری زێڕینه، ئه‌م خۆره 21 په‌ڕ (تیشک)ی یه‌كسان و ھاوشێوه‌ی ھه‌یه، به له‌به‌رچاوگرتنی دوو له‌سه‌ر سێ یه‌تی قه‌باره‌ی ئاڵا، خۆری زێڕین به په‌ڕه‌كانییه‌وه یه‌ک پێوه‌ره و به‌بێ په‌ڕه‌كان نیو پێوه‌ر، ئه‌م په‌ڕانه شێوه‌یان ذاسته و له ده‌ره‌وه خالێكی تیژ دروست ده‌كه‌ن. خۆره‌كه ده‌بێ رێک له چه‌ق (ناوه‌ندی) ئاڵای كورستان جێگیر بێت، خۆر به‌شێوه‌یه‌ک جێگیر كراوه كه ستوونی ناوه‌ندی ئاڵا به ناو خاڵی تیژی به‌رزترین په‌ڕ (تیشک) تێده‌په‌ڕێت ئه‌م 21په‌ڕه‌ش ئاماژه‌یه بۆ 21 ی 3ی هه‌موو ساڵێک كه‌سه‌ره‌تای ساڵی كوردییه. رۆژی ئاڵای كوردستان كه‌ی له‌باشوری كوردستان كرایه ڕه‌سمی له‌ساڵی ٢٠٠٩دا په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاریدا ڕۆژی ١٧ی كانوونی یه‌كه‌می هه‌موو ساڵێک وه‌كو ڕۆژی ئاڵا دیاری بكرێت له‌و ڕۆژه‌دا سه‌رجه‌م ئاڵاكانی سه‌ر داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان بگۆڕدرێن و نوێ بكرێنه‌وه، هاوكات په‌رله‌مانی كوردستان له ساڵی 1999 به بڕیارێک ئاڵای فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ناساندبوو. ئاڵای كوردستان و سروودی نشتیمانی سروودی ئه‌ی ره‌قیب له‌لایه‌ن شاعیری كورد یۆنس ڕه‌ئووف ناسراو به "دڵدار" له‌ساڵی 1940 دانراوه، بووه‌ته به‌شێک له كولتوور و فه‌رهه‌نگی میلله‌تی كورد و جێگه‌یه‌كی پیرۆزی له بزاڤی ڕزگاریخوازی كوردستان و دڵی جه‌ماوه‌ره‌كه‌یدا هه‌یه و سیمبۆلی خه‌بات و به‌رخۆدانی گه‌لی كورد و له‌گه‌ڵ هه‌ڵكرتنی ئه‌م ئاڵایه‌دا ئه‌م سرووده ده‌گوترێت. مانای چوار ڕه‌نگه‌كه‌ی ئاڵای كوردستان: سوور: هێمای شۆڕشگێڕی و خوێنی شه‌هیدانی میلله‌تی كورده له‌پێناو مافه‌كانیاندا. سپی: هێمای ئاشتیی و ئاساییشه كه میلله‌تی كورد به‌رده‌وام ئاشتیخواز بووه. سه‌وز: له سروشتی كوردستانه‌وه هاتووه و هێمای ژیانه‌وه‌یه. زه‌رد: مه‌به‌ست له ڕۆژه بیست و یه‌ک تیشكییه‌كه‌یه كه هێمای دواڕۆژی میلله‌تی كورد و هاوكات وه‌ک هێمای٢١ی ٣یه، كه ده‌بێته نه‌ورۆز، ڕۆژی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان. @jnanipesheng
ئاڵای كوردستان و مێژووی دروستبوونی کوردستان له 17-12-1946دا ئاڵای كوردستان له‌دوای ڕووخانی كۆماری كوردستان له مه‌هاباد، داگیرا. ڕۆژی 17-12 وه‌ک ڕۆژی ئاڵای كوردستان ده‌ست‌نیشان كراوه له هه‌رێمی كوردستان و له‌داموده‌زگا فه‌رمییه‌كان ساڵانه هاوشێوه‌ی ساڵانی ڕابردوو، یادی ده‌كرێته‌وه و بۆنه و ڕێوڕه‌سمی تایبه‌ت به‌و بۆنه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئاڵا چییه؟ ئاڵا نیشانه و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه و هه‌بوونی گه‌لانه، ئه‌مڕۆ هه‌موو گه‌ل نه‌ته‌وه‌یه‌كی خاوه‌ن وڵاتی سه‌ربه‌خۆ و بێ وڵات، خاوه‌ن ئاڵای تایبه‌ت به‌خۆیانن، رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و پارت و رێكخراوه سیاسیه‌كانی جیهان و دام و ده‌زگا فه‌رهه‌نگی و ئابوورییه‌كان و شاره‌وانییه‌كان و زانستگاكان و كۆمپانیا بازرگانییه‌كان و كۆمپانیا ته‌كنه‌لۆژیاكان و یانه وه‌رزشییه‌كان و فیستیڤاڵ و بۆنه و یاده‌كانیش خاوه‌ن ئاڵا و نیشانه‌یه‌كی تایبه‌تی خۆیانن. ئاڵای هه‌ر نه‌ته‌وه و وڵاتێک له‌گه‌ڵ ئاڵای هه‌ر نه‌ته‌وه و وڵاتێكی تر جیاوازه، به هه‌مان شێوه ئاڵای رێكخراوه و دام و ده‌زگانیش له‌گه‌ڵ یه‌كتری جیاوازن، هه‌ریه‌كه‌یان خاوه‌ن ڕه‌نگ و شێوه و واتای جیاواز و تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی. ته‌مه‌نی دروستبوونی ئاڵا: ته‌مه‌نی دروستبوون و هاتنه كایه‌ی ئاڵا ده گه‌ڕێته‌وه بۆ 4000 (چوار هه‌زار) ساڵ له مه‌وبه‌ر، بۆ یه‌كه‌مجار ئاڵا له‌لایه‌ن ئمپراتۆریه‌ته‌كانی سه‌ر خاكی میزۆپۆتامیا (كوردستانی ئه‌مڕۆ) و ئێران هه‌ڵدراوه. سه‌ره‌تا سومه‌رییه‌كان و ئاسورییه‌كان و میدیاكان، هه‌روه‌ها هاخه‌مه‌نیشیه‌كان و ساسانییه‌كان و میسرییه‌كۆنه‌كان. دواتریش شارنشینه یۆنانییه‌كان و قه‌یسه‌ره‌كانی ژاپۆن و چین ئاڵایان هه‌ڵداوه. به‌گوێره‌ی زانستی ئاڵاناسی یه‌كه‌م ئامانجی دروستكردنی ئاڵا بۆ بانگه‌وازی و رێنماییكردن بووه، یاخود ئاڵاكان ته‌نیا وه‌ک هێمایه‌ک بوون، زۆربه‌شیان په‌یامێک بوون بۆ تاكه‌كه‌س یاخود بۆ ده‌سته و كۆمه‌ڵه كه‌سێک. كاتێک ئیپمراتۆریه‌ته كۆنه‌كانی جیهان له كاتی شه‌ڕ و سه‌ركه‌وتنه‌كانیاندا، به‌ر له هه‌موو شتێک ئاڵای دوژمنه‌كانیان داگرتووه و ئاڵاكانی خۆیانیان له جێگه‌یدا به‌رزكردۆته‌وه، به‌و واتایه یه‌كێكیتر له هێما سه‌ره‌تاكانی ئاڵا بۆ نیشاندانی سه‌ركه‌وتن هه‌ڵدراوه. جگه له‌وه‌ش ئاڵای هه‌ر ئیمپراتۆریه‌ت و هۆزێک جیابووه، ئاڵای هه‌ر یه‌كه‌یان نیشانه و واتایه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی تێدابووه و ڕه‌نگێكی جیاواز بووه. واتا و هێمای هه‌ندێک له ڕه‌نگه سه‌ره‌كییه‌كانی ئاڵاكان له لایه‌ن پسپۆرانی ئاڵاناسی Vexillology به‌مجۆره لێكدراونه‌ته‌وه: ڕه‌نگی سوور: شۆڕش، خوێنڕژان له جه‌نگ، ئازایی، هێز، یه‌كسانی. ڕه‌نگی زه‌رد: ڕووناكی، دره‌وشانه‌وه، وریایی، ئاگر. ڕه‌نگی سپی: ئاشتی، ئارامی، ئاگربه‌ست. ڕه‌نگی سه‌وز: سه‌وزایی، وڵات، پاراستن، لاوێتی. ڕه‌نگی شین: ئاو، ئاوه‌دانی، ده‌ریا، ئاسمان، ئازادی. ڕه‌نگی نارنجی: ئازایی، خۆبه‌ختكردن، قوربانیدان. ڕه‌نگی ڕه‌ش: پرسه، مه‌رگ، نه‌مری كۆنترین ئاڵا: كۆنترین ئاڵای نیشتمانی، ئاڵای دانماركه، كه له ساڵی 1219 دروستكراوه. ئاڵای وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 1776 دروستكراوه و به‌رده‌وام گۆڕانكاری تێداكراوه و ساڵ به دوای ساڵ ژماره‌ی ئه‌ستێره‌كانی ناو ئاڵاكه زیادیكردووه تا له ساڵی 1959 له گۆڕان وه‌ستاوه و له‌و ساوه تا ئێستا له 50 ئه‌ستێره و 13 هێلی سوور و سپی پێكهاتووه. ئاڵای میرنشینه‌كانی كوردستان: میرنشینه‌كانی كوردستان هه‌ر یه‌كه‌یان له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیانه‌وه خاوه‌نی كۆمه‌ڵێک تایبه‌تمه‌ندی سه‌ربه‌خۆ یاخود نیوە سه‌ربه‌خۆ بوون. كورد له ماوه‌ی سه‌ده‌ی ده‌یه‌می زایینی تاكوو كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م، خاوه‌نی ژماره‌یه‌كی زۆر میرنشین بووه وه‌ک میرنشنی (شه‌دادی، مه‌روانی، بابان، ئه‌رده‌لان، بێدلیس، سۆران، هه‌كاری، بادینان، لوڕی گه‌وره، لوڕی بچووک، حه‌سه‌نكێف، بۆتان....هتد، كه هه‌ندێک له میرنشینه‌كان ته‌مه‌نیان كه‌متر له سه‌ده‌یه‌ک بووه و ئه‌وانیتریش ته‌مه‌نیان له نێوان یه‌ک سه‌ده تاكوو حه‌وت سه‌ده بووه. به‌شێک له میرنشینه كوردییه‌كان له سه‌ده‌ی هه‌ژده و نۆزده خاوه‌نی كۆمه‌ڵێک تایبه‌تمه‌ندی سه‌ربه‌خۆ بوون وه‌ک به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵا، لێدانی سکكه‌ی پووڵ، دروستكردنی خوێندنگا و مزگه‌وت، دروستكردنی كه‌لوپه‌لی شەڕ وه‌ک تۆپ و چه‌ک، هه‌وڵدان بۆ فراوانكردنی سنووری میرنشینه‌كه‌یان. میرنشینی بۆتان و میرنشینی سۆران دووان له میرنشینه به‌هێز و ناسراوه‌كانی مێژووی كوردستانن كه شوێنه‌گه‌ی دیرۆكی و جوگرافیان كه‌وتۆته ناو ئینسكلۆپیدیا و ئه‌تله‌سه كۆنه‌كانی جیهانه‌وه. #درێژەی_هەیە @jnanipesheng
#درێژەی_بابەت بەو گۆڕانکارییەی کە لە سەدەیەک و نیوی ڕابردوودا لە وڵاتانی ڕۆژاوایی لە پەیوەندییەکان و ئامرازەکانی بەرهەمهێنان هاتووەتە کایەوە، پرسی یەکسانیی نێوان ژن و پیاو و هەروەها پرسی مافی مرۆڤ بە نیسبەت باقیی دیکەی جیهان قەڵەمبازێکی گەورەی هاویشتووە.…
ژن و کۆمەڵگا و ئایین لەگەڵ ئەوەی ژنان لە کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتیدا بەگشتی و ئێران و کوردستاندا بەتایبەتی، نیوەی کۆمەڵگە پێک دێنن و لە بنەماڵە و کۆمەڵگەدا دەورێکی کاریگەریان لە دابینکردنی بژێویی ژیان و بەرەو پێشبردنی وڵات‌دا هەیە، بەڵام لە ڕووی یاسایی و دابونەریتەوە…