- Последний пост
- 14 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 8
- Всего постов
- 28
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Криптовалюты (по похожим)
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 416
- 1/48двое суток
- 476
- 1/72трое суток
- 514
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
تۆ بەهاری بە گەرمایی نیگای سەوز و دەنگی نەرم و ڕوخساری گەش و سێحراویت! #ک_د_ئازاد @azadbane
بەرلەوەی شار بەخەبەر بێ سێدارە هەستابوو لە خەو شادی لە هەر چوار بازگەوە دەرباز بوو مەرگ، کۆڵان کۆڵان دەگەڕا بۆ نێچیریتر بەرلەوەی شار بەخەبەر بێ شاعیر لە بان سێدارەوە گۆرانی هەرمانی دەچڕی! #ک_د_ئازاد @azadbane
شار پڕ دەبێ لە یادی تۆ وەک چۆن باخچە پایزانە پڕ پڕ دەبێ لە گەڵای زەرد! #ک_د_ئازاد
دەڵێن: ڕاستی لە شێت ببیسە یا مناڵ من تفڵی مەکتەبی عەشق و شێت و شەیدای ئەوینی تۆم! #ک_د_ئازاد @azadbane
وڵاتێکم لێ ون بووە کۆمارێکی بچکۆڵانە ئاڵای عەشقە و سروودی نیشتمانیشی پێکەنینە یاسا و ڕێسای بنەڕەتی ماچ و باوەش و ئەوینە! لەو وڵاتە وشەی زیندان ئەفسانەیە کەس بە جورمی خۆشەویستی ناخرێتە بەردەم سێدارە ساڵەهایە لێم ون بووە ئادرەسی ئەو نیشتمانە! #ک_د_ئازاد @azadbane
چەندە کورتە تەمەنی من کە پێم خۆشە هەمووی دانێم لە ڕێگای تۆ ئاخ نیشتمانی سەربەخۆ! #ک_د_ئازاد @azadbane
نیشتمان وێرانەیە، دەک داوەشێن ماڵ هەمووی خەمخانەیە، دەک داوەشێن سفرە خاڵی، خەڵک برسی، پڕ مەترسی باسی خاک هەر تانەیە، دەک داوەشێن باسی شادی و بێ خەمی و بێ مەینەتی لای خەڵک ئەفسانەیە، دەک داوەشێن ڕۆی بە فیڕۆ گشتی سامانی وڵات کاری نامەردانەیە، دەک داوەشێن باسی ئازادی لە لای زۆردارەکان گشتی داو و دانەیە، دەک داوەشێن لاوەکان بێ پاشەڕۆژ و ناهومێد چارەیان مەیخانەیە، دەک داوەشێن بانگی چەوساوە لە لای زۆردارەکان نەعرەتەی مەستانەیە، دەک داوەشێن گفت و وادە هەر فریوە، داخەکەم گشتی کۆنە وانەیە، دەک داوەشێن نەوت و کانزا و زێڕی و زیوە خاکەکەم گشتی بۆ بێگانەیە، دەک داوەشێن ڕۆژگارێ دێ کە لاوانی وڵات بدڕن ئەو دێوجامەیە، دەک داوەشێن! #ک_د_ئازاد @azadbane
کاتێ دوژمن لێت تووڕەیە و زڕ دۆستەکان لێت ناڕازین بزانە کارەکەت ڕەوایە و ڕێگاکەشت ڕاستەقینە! #ک_د_ئازاد @azadbane
تێگەیشتن تاوانێکی زۆر گەورەیە لە ڕۆژگارێک کە دەسەڵات تۆوی نەزانین دەچێنێ بە هەرێم و خاکی وڵات! #ک_د_ئازاد @azadbane
کارم نییە بە ساڵنامە و ڕۆژژمێری ئەم دونیایە هەموو ڕۆژێکم بەهارە کاتێ دەستت لە ناو دەستانی من دایە! #ک_د_ئازاد @azadbane
بە زاراوەی باران بدوێ تا من دیسان بشنێمەوە ڕۆژی سەد جار وەکوو خونچەی بەڵاڵووکی وەرزی بەهار! #ک_د_ئازاد @azadbane
ڕمان یانی ئەو کاتانەی خشت بە خشتی ژیانی من بەرگەی بێ تۆیی ناگرێ و وێران دەبێ! #ک_د_ئازاد @azadbane
لە سەر دیوارەکانی شەو هێڵ لە دوای هێڵ هەر بێ تۆیی دەنووسمەوە کەنگێ درگای ئەم زیندانە دەترازێنی؟ #ک_د_ئازاد @azadbane
نیشتمانم لە سەر هێڵی بوومەلەرزەی سیاسییە! چون ساڵ نییە بێ بەهانە چەن ڕیشتڕێ خاکم نەکا بە وێرانە! #ک_د_ئازاد @azadbane
ئازادی بوو بە ئەفسانە کاتێ زیندان لە لای ئێمە گەورەتر بوو لە نیشتمان! #ک_د_ئازاد @azadbane
هەڵفڕینمان لە بیرچۆوە کاتێ قەفەس لە ناو بیرو باوەڕمان دا بەرینتر بوو لە ئاسمان! #ک_د_ئازاد @azadbane
لە ناو حەز و خۆشەویستی ئەم ڕۆژگارە نە مەجنوونێک پەیدا دەبێ و نە فەرهادێک دێتە دونیا! #ک_د_ئازاد @azadbane
بۆ مانەوەی لە گەڵ شەوگارا چوومە ژوان بەرەبەیان لەگەڵ ڕەقیبم دا ڕۆیشت! #ک_د_ئازاد @azadbane
هەناسە کەم دێنم گیانە هەڵۆی کوێستانی قەندیل بووم لە بەر تۆ بوو قەفەسم کرد بە هێلانە! #ک_د_ئازاد @azadbane
لە فەرهەنگی ناحەزان دا بە چۆک داهاتن ئاشتیە و خەیانەت یانی ئازادی! #ک_د_ئازاد