tgindex

ئەدەبی دین و دونیا

описание

إِذا لم يتَكَلَّم الْفَقِيهُ فِي مَسْأَلَة لم يسْمعهَا ككلامه فِي مَسْأَلَة سَمعهَا فَلَيْسَ بفقيه.

16 496
подписчиков
Охват к подписчикам
28,9%
ERR
Реакции к просмотрам
14,46%
18,4 тыс на 25 постов
Пересылки к просмотрам
3,03%
3 854
Постов в день
1,4
всего 25

Где отзываются чаще

доля реакций к просмотрам
  • 14 авг.سەعی بەردەرگا جا تەلەبەی شەش کاتێ بزانە دەرەجە ناهێنێ، تاکێ شەرواڵ لەپێ ئەکا لەگەڵ شێرتێکی ڕیاڵ یان بەرشە، مەلزەمەی دەرسەکانیشی پێیە ئەیبا بۆ ساحە و چایخانه و کۆڵان و مزگەوت، ها عەلاساس دائیم سەعی ئەکەم(ابتسامة؛) ئاخرەکەشی دوو سفری تیایە بە موعەدەلی شەستەوە..منیش شتێکی عیلم قورس بێ لەسەرم مودی ئەو زەمانە دائەگرسێنم تا ویژدانییەن خۆم مورتاح کەم ئەم وەرەقانە ئەگێڕم بەهەموو شوێنێکا.30,06%
  • 11 авг."+وەستا سۆران گیان ئەو دەسوو چاوەت خۆشبێت بۆ خۆت و چات -چاوێک بەسەرسوڕمانەوە سەیرم ئەکات و حەپەساوه...! یەکسەر ئەزانم ئەڕەوەڵا بە دەنگا نەفەرێک منی ناسیەوە(ابتسامة؛)، ئیتر ئەڵێم ئائا خۆیەتی. باوەشێک و دەمتەقێیەک و چایەکی زیادە لەگەڵ ئەو ئازیزە ئەخۆم، لەبەینی قسەکانیش چەن جارێک تەکیدی ئەکەمەوە=[کەشفم مەکه و مەڵێ بینیومە] ماشەڵا هەموویشی پیاوی دەرەجە یەکن و بەئەدەبن ئەڵێن بێ خەم بە. ئەم حاڵەتە 7_8 جارە لەناوبازار دووبارە ئەبێتەوه، مەگەر دەنگمان بگۆڕین تا کەشف نەبووین(ابتسامة؛)."26,57%
  • 13 авг."لەکاتی ئیشکردن و هەوڵدان لەناو باخچەی ژیان، بێ ئاگا مەبە لە بینینی جوانی گوڵەکانی باخچەکە لە دەورت."26,14%
  • 13 авг.زانکۆیەکی ڕاقیت پێ نیشان بدەم ڕۆژانە بچیت وانەی لێ بخوێنیت بێ مەسروف و بەخۆڕایی؟! "تەماشای خەڵکی بکە، تەماشا بکە بزانە ئەو کەسانەی سەرکەوتوو و چاکن چ سیفەتێکیان تێدایە تۆ خاوەنی نیت، پاشان هەوڵبدە ئەو سیفەت و تایبەت مەندییە بۆ خۆت زیاد بکە، تەماشای خەڵکی بکە، ئەو کەسانەی خراپ و بێزراون، بزانە هۆکاری ئەوە چییە؟چ سیفەتێک وای لێکردوون بەو شێوەیە بن، تۆ هەوڵبده خۆت لەو سیفەتەیان بەدوور بگرە، ئیدی هەموو ڕۆژێک بڕێک لەگەورەبوون و پێگەشتن ئەخەیتە سەر حساب بانکی کەسایەتیت، وە بزانە هیچ ئینسانێک نییە پێی دەگەیت، ئیلا سیفەتێکی باشی تێدایە کە تۆ نیتە، ئەو یەک سیفەتە باشەی لێ وەربگرە بۆ خۆت، تۆ براوەیت."21,63%
  • 13 авг.لەنێوانی خاکی بوون و زەلیلیش تاڵە موویەکی لەوەی یەکەم باریکتر هەیە21,38%
  • 10 авг."تۆ لەژیاندا دەبیتە خاوەنی ئەو شتانەی کە هەوڵت بۆ داون، نەک ببیتە خاوەنی ئەو شتانەی کە تەنها حەزت لێیان بووە بێ ئەوەی هیچ هەوڵیان بۆ بدەیت."19,45%
  • 7 авг.کاتێک دەست ئەکەیت بەوەی: -نوێژەکانت ڕێک دەکەیتەوە و لەکاتی خۆی دەیانکەیت -دوور دەکەویتەوە لە سۆشیاڵ میدیا و سوتێنەرەکانی تەمەن وەک هەواڵەکان -(ژوور-ماڵ)کەت ڕێک و پاک دەکەیتەوە -ڕۆژانە کۆمەڵە ئامانج و بەرهەمێکت دەبێت(دەرسێک-ئیشێک-وەرزشێک-پیاسەێکی درێژ) -لەگەڵ خێزانت و دەوروبەرت نەرموونیانتر مامەڵە دەکەیت دەبینی لائیرادی و ئۆتۆماتیکی -ڕێژەی دڵخۆشی و ئارامیت بێ سنور بەرز دەبێتەوە -وە دەزانیت تەندرووستی دەروونی شتێک نییە لەپڕێکدا ڕووبدات، بەڵکو ڕاستەوخۆ کاریگەرە بە ڕەفتارەکانی ڕۆژانەت کە ئەنجامی دەدەیت."19,43%
  • 11 авг."ماندوو بە لە فێربوونی عیلم شەوانێکی کەم، پاشان شیرینیەکەی بچێژە هەموو تەمەنت، وە یادت بهێڵەوە دوای مردنت." أبوهلال العسكري (ت٤۰۰)18,28%
  • 13 авг."لەنێوانی باوەڕ بەخۆبوون(ڕێزی خود) و تەکەبور تەنها یەک تاڵە مووی باریک هەیە، لەنێوانی خاکی بوون و زەلیلیش تاڵە موویەکی لەوەی یەکەم باریکتر هەیە، جیاکردنەوە و فێربوونی لە تەمەنێکی کەم بەخششێکی ڕەبانییە، گەر نا، ساڵانێکی زۆر زۆری دەوێت تا فێری بیت."18,23%
  • 11 авг.قەت بیرت کردووەتەوە، تۆی ساڵانێکی تر چۆن دەبیت و کێ دەبیت؟ "دوای 15 ساڵی دیکە، تۆیەکی تەواو نوێ درووست بوویت، خۆشبەختانە ئەمجارەیان ئەکرێت ئەم نوسخەیە مەکتەب و حکومەت و مەیترێکس درووستیان نەکردبێت وەک ئەوەی مناڵی(گەر وریا بیت.)، بەڵکو هەموو پارچەیەکی خۆت بەدەستی خۆت، بەکوالێتیترین شێوە درووست کرابێت. ئەو نوسخەی داهاتووی تۆ دوای ساڵانێک بەرهەمی سوتفە نابێت، وە بەرهەمی یەک بڕیار نابێت، بەڵکو بەرهەمی ئەو کارانە دەبێت کە ئێستا ڕۆژانە خەریکیانیت و بەردەوام دووبارەیان دەکەیتەوە. تۆی داهاتوو خۆڵاسەی ئەو پەیجانە دەبیت کە فۆڵۆو یان ئەنفۆڵۆوت کردوون، ئەوەی دەیخۆیت و بڕیار دەدەیت نەیخۆیت، ئەوەی دەیخوێنیتەوە، ئەوەی گوێی لێ دەگریت، ئەو بیرۆکانەی دەیانگریتە خۆت. هەموو دیتەیڵێکی بچووکی ئێستات وردە وردە بەهێواشی تۆی داهاتوو درووست دەکات، بەرز بێت بەرزیت، نزم بێت نزم. دووای ساڵانێک هەمووان سەریان دەسوڕمێ فڵانی خزم و برادەر و دراوسێ بەچی گەشتە ئەو مەرتەبە باذخه.! یان بەچی ئاوا فەشەلی ئەهێنا، بێ ئاگا لەوەی ئەم مەزنییە یان ئەم نزمییە بەرهەمی ئیمڕۆ نەبووە بەڵکو (10_15) ساڵە ئاگری بۆ خۆش ئەکرێ، ئاگات لەخۆت بێت کەسەکەم، وەڵاهی خۆت بۆ خۆت نەشێیت کەس بۆت ناشێت، فەشەڵ و گەورەیی بەرهەمی یەک بڕیاری لەپڕ نین، بەرهەمی ئەوەن کە ئێستا دەیکەیت."17,36%
  • 12 авг."+وەستا سۆران گیان ئەو دەسوو چاوەت خۆشبێت بۆ خۆت و چات -چاوێک بەسەرسوڕمانەوە سەیرم ئەکات و حەپەساوه...! یەکسەر ئەزانم ئەڕەوەڵا بە دەنگا نەفەرێک منی ناسیەوە(ابتسامة؛)، ئیتر ئەڵێم ئائا خۆیەتی. باوەشێک و دەمتەقێیەک و چایەکی زیادە لەگەڵ ئەو ئازیزە ئەخۆم، لەبەینی…17,03%
  • 10 авг."هەر کەسێک ئەم پێنج کتێبە بخوێنێتەوە و خەتمیان بکات(کە لەشانازییەکان و گەوهەرەکانی ئومەتی ئیسلامن)، وە لێیان تێ بگات وەک خۆی و تەسەوڕی ماناکانیان بکات+عەمەلیان پێ بکات. ئەوە ئەو ئینسانە لە عوقەلا و حوکەما حسابە و لەڕیزی ئەوان دانراوە. پێنج ڕوکنەکەی دین و دونیا ۱-أدب الدّین و الدّنیا ۲-روضة العقلاء ۳-مداواة النفوس ٤-صید الخاطر ٥-الآداب الشرعية الكُبری.16,99%