tgindex
پێگەی فەرمی پاژین

پێگەی فەرمی پاژین

Статистика

The official channel of Pajin Association کانال رسمی انجمن پاژین You can find every informations of pajin's news and activities from here لێرەوە هەموو زانیاریێک سەبارەت بە ھەواڵ و چالاکیەکانی پاژین دەبیننەوە پەیوەندی: @pajin1392 0918 460 7329 pajinngo.ir

Последний пост
9 авг.
Последнее чтение
15 авг.
Постов за неделю
0
Всего постов
21
Тип
открытый
Язык
ku
Категория
Новости и СМИ
В каталоге с
14 авг.
Подписчики
969
+1 за 1 дн.
Сутки
0
0,00%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
667
21 постов
Вовлечённость
68,8%
к подписчикам
Постов в день
0,0
всего 21
Упоминаний
0
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
399
1/48двое суток
457
1/72трое суток
493

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • 18/5/1405 كێوی دووزین ئەمساڵیش لە سووتان بێ بەش نەبوو...! ئەمڕۆ 18ی گەلاوێژ ڕووبەرێكی زۆر لە دارستان و پووش و پاوانی چیای دووزین تووشیاری سووتان بوو ..! سووتانی دارستان و لەوەڕگەی كێوی دووزین هەر ساڵە بۆتە نەریتێك بۆ ئەو كێوە شایەنی باسە هۆكاری ئاگرەكە بە گوێرەی ئەوانەی ئەگێڕنەوە دوو مێر مناڵ بوون ئاگریان داوە كە بە داخەوە بووە هۆی سووتانی ڕووبەرێكی زۆری كێوی دووزین . ئاگرەكە بە هاوكاری خەڵكانی خۆبەخش ، ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزەرانی ژینگە و ئیكیپی گرێبەستی سەرچاوە سروشتییەكان توانرا بەری پێ بگیرێت. خەڵكی خۆشەویست و وڵات پارێزی كوردستان تكایە مناڵەكانتان لە كردنەوەی ئاگر ، كە دەبێتە هۆكاری سووتانی دارستانەكان ئاگادار بكەنەوە با چیدی شاهیدی وەها ڕووداوگەلێك نەبین . @pajinbane

  • без подписи

  • без подписи

  • 8 авг.337122

    🗓۱٤۰٥/٠٥/١٧ ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۱٤ۍ گەلاوێژی ۱٤۰٥ۍ هەتاوی شەش شاخەوان لە ئەندامانی پاژین  لەگەڵ دەستەی شاخەوانی زاگرۆس بەرەو داوێنی چیای ساوالان (شابیل ) ڕێکەوتن . ڕۆژێ پێنج شەممە کاتژمێر ۳ۍ سەر لە بەیانی بەرەو لووتکەی چیا هەڵگەڕان و کاتژمێر ۱۱ گەیشتنە لووتکەی چیا ، ئەندامانی پاژین ئەم سەرکەوتنەیان پێشکەش  کرد بە ڕۆحی شاخەوانانی کۆچکردوو کاک هەژار عەزیزنژاد ، کاک کاروان ئەحمەدپەنا ، خاتوو ڕووناک دانشمەند . @pajinbane

  • گەڕانەوەی باڵندەیەك لە جۆری هەڵۆ بۆ باوەشی سروشت...! ئەم باڵندەیە لای شارۆمەندێك بووە و ڕادەستی ئەنجومەنی پاژینی كردووە بگەڕێتەوە بۆ ژینگەی خۆی . @pajinbane

  • سووتانی دارستانەكانی ئاوەڵان لە شاری كامێران بە داخەوە ئەندامێكی ژینگە دۆستانی زاگرۆس بە ناوی لوقمان ڕەحمانی بریندار بوو...! بە ناوی ئەنجومەنی پارێزەرانی ژینگە هیوادارین هاوڕێی ژینگەدۆستمان كاك لوقمان تەندروستی جێگیر ببێتەوە و بگەڕێتەوە ناو هاوڕێیان بۆ خزمەت بە ژینگە . داواكارین لە خەڵكی خۆشەویست و ئەوانەی دەچنە ناو سروشت ، بە هەستیارییەوە ئاگر بكەنەوە و ڕێگە نەدەن لە سەڕ هەڵەیەكی ئاوا ژینگە و دارستەنەكان تووشیاری سووتان ببن و لە ژینگە و سروشت خاوەن دەركەون تا ڕوودوی هاوشێوە بۆ هیچ ژینگە دۆستێك دووپات نەبێتەوە @pajinbane

  • без подписи

  • без подписи

  • هەندێک مرۆڤ بە ژیانەوە وانە دەڵێن، هەندێکی تر بە مردنیان مێژوو دەنووسن. ئەمڕۆ، لە ساڵیادی شەهید بوونی خەبات ئەمینی، حەمید مورادی و چیاکۆ یوسفی‌نژاددا، سەری ڕێز دادەنێین بۆ سێ دڵسۆزی سروشت کە لە هەناسەی دواییدا، لە نێوان گڕی ئاگری کێوی ئاویەر، ژیانیان کردە قوربانی بۆ ئەوەی دارستانێک، دارێک، باڵندەیەک یان ژیانێک لە سووتان ڕزگار بێت. ئەوان بە کردار سەلماندیان کە خۆشەویستی بۆ نیشتمان و سروشت، تەنها وشە نییە؛ بەڵکو ئامادەبوونە بۆ دانانی گرانبەهاترین شت، واتە ژیان. بەڵام خەبات، حەمید و چیاکۆ تەنها نین. لە پاش هەر دارێکی سووتاو، چیرۆکی قوربانییەکی دیکە هەیە. لە مەریوان، لە پاوە، لە پێنجوێن، لە هەڵەبجە و لە زۆر شوێنی دیکەی کوردستان، ژینگەپارێزان و خۆبەخشانێک هەن کە لە بەرامبەر ئاگر و مەترسی، پاشەکشەیان نەکرد و بە خوێنی خۆیان مانای پاراستنی سروشتیان نووسیەوە. ئەوان هەموویان ئەندامی یەک کاروانن؛ کاروانی ژیان، ئومێد و بەرپرسیاری. ئەم قوربانییانە لە هەمان کاتدا بانگەوازێکی ڕوونن بۆ هەموومان؛ پاراستنی سروشت تەنها بە هەست و ئازایەتی تەواو نابێت. لە کاتی ڕوودانی ئاگری دارستان، نابێت بە بێ ڕاهێنان، بێ کەرستەی پاراستن و بێ ئامادەکاری بچینە ناو مەترسی، چونکە ژیانی مرۆڤ خۆی گرانبەهاترین سەرمایەی ئەم خەباتەیە. هەروەها دەسەڵات و لایەنە بەرپرسانیش دەبێت بە بێ جیاوازی و بە پێی یاسا لەگەڵ هەر کەسێک کە ببێتە هۆکاری سووتانی دارستان و وێرانکردنی ژینگە هەڵسوکەوت بکەن، وە ئەمە داواکارێکی هەرگەورەی دانیشتوانی زاگرۆسە . ئێمە باوەڕمان وایە کە شەهیدانی ژینگە تەنها پارێزەرانی دارستان نەبوون؛ ئەوان پارێزەرانی ژیان بوون. ناویان لە دڵی گەلەکەیاندا هەمیشە زیندوو دەبێت و بیرەوەرییان وەک دارێکی بەهێز، ڕۆژ بە ڕۆژ ڕیشەی قووڵتر دەکات. ئەم ڕێگایە، ڕێگای ئەو کەسانەشە کە بە هۆشیاری و ئەندێشە، بنەمای خۆشەویستی بۆ ژینگەیان لە کۆمەڵگادا چاند. لە نێوانیاندا ناوی کاک شەریف باجوەر وەک هێمای ئەندێشەی ژینگەپارێزی و هۆشیاریی کۆمەڵایەتی هەمیشە دەدرەوشێتەوە؛ ئەوەی هەمیشە بانگی دەکرد ڕێز و سڵاو بۆ گیانی پاکی خەبات، حەمید، چیاکۆ و هەموو شەهیدانی ژینگەی مەریوان، پاوە، پێنجوێن، هەڵەبجە و سەرانسەری کوردستان. یادیان نەمر، ڕێگایان سەوز، و پەیامیان هەمیشە زیندوو. «ئەندیشەی سەوزمان ڕێبەرە تۆری ژینگەپارێزانی پارێزگای سنە یکی گەلاوێژ ٢٧٢٦ کوردی

  • 1/5/1405 ئەمڕۆ یەكەمین ساڵڤەگەڕی گیانبازی سێ مرۆڤی خاوەن هەڵوێست بوو . حەمید مورادی،خەبات ئەمینی و چیاكۆ یوسفی نژاد، كە لە شوێن سووتانی كێوی ئاویەری شاری سنە و بەشدارییان لە كوژاندنەوەی ئاگرەكە، بە داخێكی گرانەوە گیانیان بەخت كرد و بۆ هەمیشە لە بیر و زەینی هەمووگەلدا زیندوو مانەوە . درێژەدانی ڕێگەی ئەو ئازیزانە بە كردار دەتوانرێت پەرەی پێ بدرێت، نە تەنیا لە ئاستی بیرهێنانەوە و بەڕێوەچوونی كۆڕیادێك . یادیان سەوز ڕێگەیان پڕ ڕێبوار @pajinbane

  • گێڕانەوەی هەڵۆیەك بۆ داوێنی سروشت لە لایەن ئەندامانی پاژین لە ڕۆژانی ڕابردوو بە دوای ئاگادار كردنەوەی شارۆمەندێك كە هەڵۆیەكی لایە و باڵەكانیان قەیچی كردووە ،ڕادەستی كۆمیتەی پاراستنی مافی ئاژەڵانی ئەنجومەن كرا و دوای پشكنینی پزیشكی، دەركەوت كە ئەم هەڵۆیە سەلامەتە و دەتوانێ بگەڕێتەوە بۆ ناو سروشت و بە خۆشحاڵیە و بێ كێشە توانی بفڕێت و ئازاد بكرێت. @pajinbane

  • بەشێك لە ئاگری دوێنێی ناوچەی هەڵازبار كە بە هاوكاری خەڵك و ئەندامانی ئەنجومەنی پاژین توانرا كۆنتڕۆڵ بكرێت . سپاس بۆ خەڵكی ئەو ناوچەیە كە دڵسۆزانە هەوڵی كوژاندنەوەی ئاگرەكەیان دا @pajinbane

  • 🗓۱٤۰٥/٠٥/٢٤ وڵامی بەرپرسی دایرەی سەرچاوە سروشتییەکانی شاری بانە ، سەبارەت بەو کورتە فیلمە کاولکارییەی دارستانەکانی گوندی شەڕگە ماوەی چەن ڕۆژ پێش ئێستا لە ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی پاژین بڵاو کرایەوە . @pajinbane

  • 🗓۱٤۰٥/٠٥/٢٣ ئاوری دارستانەکانی گوندی هەڵازبار @pajinbane

  • 🗓۱٤۰٥/٠٥/٢٣ بەڕێکردنی تیمێکی خێرا بۆ ئاگری گوندی هەڵازبار ، بە خۆشحاڵییەوە بە یارمەتی خەڵکی خۆبەخش و ئەندامانی پێشگری لە قەیران پاژین ئاگرەکە بە تەواوی دامرکاوە . @pajinbane

  • 🗓۱٤۰٥/٠٥/٢٣ کورتە ڤیدیۆیەک لە بڵێسەی ئاگری ئەمڕۆی دارستانەکانی گوندی شیوەڵە و جمڵی ، شایەنی باسە ئاگرەکە زیاتر لە شەش کاتژمێر بەردەوامە و خەڵکی ناوچەکە و هێزی گرێبەستی سەرچاوە سروشتییەکان و ئەندامانی پاژین لە شوێنی ئاگرکەن . @pajinbane

  • 14 июл.3 54485

    23/4/405 بەشێك لە ئاگری ئەمڕۆی دارستانەكانی شیوەڵە و ساڵووك كۆ بۆتە هۆی سووتانی ڕووبەرێكی زۆری دارستانەكانی ئەو ناوچەیە @pajinbane

  • اطلاعیه مهم: ممنوعیت تردد و فعالیت‌های غیرمجاز در منطقه دالانپر به اطلاع گردشگران و طبیعت‌گردان محترم می‌رساند، با توجه به بررسی‌های میدانی از وضعیت زیست‌محیطی منطقه و با نظر به نامه ممنوعیت آفرود منابع طبیعی و تصمیمات اتخاذ شده توسط ریش‌سفیدان، معتمدین، ماموستایان آیینی و مطلعین بومی و دوستداران محیط زیستی دالانپر از این تاریخ (۲۰ تیر ماه ۱۴۰۵) ورود و تردد هرگونه خودروی آفرود، موتور کراس و برگزاری هرگونه تجمع و دورهمی شبانه غیر مجاز (تورهای بدون مجوز) در محدوده دریاچه‌های «مامه شیخ» (دالانپر) و «میرگه فال» اکیداً ممنوع می‌باشد. لازم به ذکر است که با هرگونه رفتار مخل نظم و آسایش عشایر، و همچنین مواردی که منجر به تخریب اکوسیستم و حیات‌وحش منطقه گردد، توسط مراجع ذی‌صلاح برخورد قانونی صورت خواهد گرفت. از همکاری شما در حفظ طبیعت بکر و حرمت این منطقه سپاسگزاریم. @pajinbane

  • تاوان دژی ژینگە...! بڕینەوەی پتر لە دووسەد 200 چڵ دار بەڕووی ئاوایی شەڕگە لە مەودای مانگێكدا ...! @pajinbane

  • 9 июл.921912

    تاوان دژی ژینگە...! بڕینەوەی پتر لە دووسەد 200 چڵ دار بەڕووی ئاوایی شەڕگە لە مەودای مانگێكدا ...! @pajinbane