tgindex
پارێزەر ڕەوەند طارق

پارێزەر ڕەوەند طارق

Статистика

بۆ کاروباری پارێزەرایەتی و هەر پسیاریکی یاسای ڤایبەر- ژم- وەتسئاپ 07502112373 07707013003

Последний пост
12 авг.
Последнее чтение
14 авг.
Постов за неделю
1
Всего постов
21
Тип
открытый
Язык
ku
Категория
Новости и СМИ (по похожим)
В каталоге с
14 авг.
Подписчики
3 049
+1 за 3 дн.
Сутки
0
0,00%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
1 035
21 постов
Вовлечённость
33,9%
к подписчикам
Постов в день
0,1
всего 21
Упоминаний
0
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
239
1/48двое суток
273
1/72трое суток
295

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • بێکەسی مەزن دەڵێی ئەو شعرەی بۆ ئەمڕۆ گوتیە:. خوێندەواری شێتییە، هەر جەهلە ئینسان سەرئەخا گەر ئەمجارە باسی عیلمم کرد، بزانن سەرسەریم تف لە عیلم و سەنعەت و سەد کارەبا مەرحەبا ئەی جەهل و وەحشەت، مەرحەبا توشی لافاوی عیلم بووم و بەڵام زوو دەرپەڕیم سواری پاپۆڕی جەهل بووم و بەناویا تێپەڕیم سەد شکور ئۆخەی نەجاتم بوو، لە باسی عیلم و فەن نامگرن جارێکی تر بۆیە لە کەیفا هەڵپەڕیم خوێندەواری شێتییە، هەر جەهلە ئینسان سەرئەخا گەر ئەمجارە باسی عیلمم کرد، بزانن سەرسەریم هێندە تەعقیبی حەقم کرد، تاکو نانی خۆم بڕی سوک و ڕیسوا بووم لەناوا، پیری ئاخر شەڕی من کە زانیم حاڵی زانا نەفییە، حەپسە یان شەقە هەر کتێبێکم هەبوو دوێنێ لە داخانا دڕیم گەرچی تا ئێستا وتمە پێبگەن زوو تێبگەن بەم قسانە قەتعییەن باوەڕ نەکەن، سەگ بووم وەڕیم پیاوی دانا عەقڵی دانا زانی بۆی ناچێتە سەر بەرگی نادانی لەبەر کرد بوو بە خاوەن زێڕ و سیم شەرتە کەر بم بارە گوێزم لێ بنێن خڕڕەی نەیە تا دەمێ زۆر و کەمێ وەک بێخەمێ بۆخۆم بژیم ، بێکەسی مەزن و بلیمەت .

  • بڕیاربو هەفتەی داهاتو ١٠٠٠ دەرچویی دانەمزراو بە شێوەی گریبەست لە وەزارەتی خوێندنی باڵا لە جیگای ١٠٠٠ میلاکی گریبەستی چۆڵ دابمزرێن کەچی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانە ئەوەشی ڕاگرت.

  • 28 июл.1 102333

    نوێکراوەتەوە.. گۆڕینی کارتی زانیاری بە هۆی ماڵ بارکردنەوە.. 1- سەرەتا پشتگیری شوێنی نیشتەجێبوون (تأيد مختار) لەگەڕەکە نوێ-یەکەتان ← 2- پشتگیرییەکە تازە بێت و کۆپی نەبێت ← 3- ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی کارتی زانیاری کرابێت ← 4- مۆرو واژوی موختارەکەی لەسەربێت ← 5- دواتر سەردانی نوسینگەی زانیاری گەڕەکە نوێکەتان بکە ← 6- کارتی نیشتیمانی سەرۆکخێزان و کارتی نیشتیمانی ھەموو ئەندامانی خێزان ← 7- ( 3 وێنە) تازەی معامەلاتی ڕەنگاوڕەنگ ← 8- کارتی بانکی (ڤیزاکارت یان ماستەرکارت) ← 9- ئەگەر ھاوڵاتیەک کارتی زانیاری ون کردبێت دەبێت نوسراو لەبەشی پۆلیسی ونبوەکان بھێنێت کە دەکەوێتە (پشتی مەحکەمەی کۆن )← 10- بەبێ کارتی بانکی سەردانی ھیچ یەکێک لەنوسینگەکانی سەربەبەڕێوەبەرایەتی مەکەن لەبەرئەوەی کارەکانتان بۆڕایی ناکرێت وبەھیچ جۆرێک کار بەپارەدانی کاش ناکرێت.

  • 21 июл.1 250246

    ئایە دەنگ تۆمارکردن لە دادگا وەک بەڵگە وەردەگیرێت؟ بە کورتی: بەڵێ، دەکرێت وەکو بەڵگە یان ئاماژەی بەڵگە (قرێنە) وەربگیرێت، بەڵام بەمەرج و لەژێر ڕێکاری یاسایی دیاریکراودا. لە یاسای سەلماندن و سزادانی عێراقی (کە لە هەرێمی کوردستانیش کاری پێدەکرێت)، دەنگ تۆمارکردن بەپێی جۆری کەیسەکە و شێوازی بەدەستهێنانی، مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت: ١. جۆری داواکە (سزایی بەرامبەر مەدەنی) کێشە سزاییەکان (القضايا الجزائية): لە کەیسەکانی وەک هەڕەشەکردن، بەرتیلوەرگرتن، فێڵکردن یان بەدڕەوشتی، دادوەر دەسەڵاتی فراوانی هەیە بۆ دروستکردنی قەناعەتی دادوەری (قناعة القاضي). لەم جۆرە کەیسانەدا دەنگ تۆمارکردن دەکرێت ڕۆڵێکی زۆر بەهێز ببێنێت و بێتە بەڵگەیەکی سەرەکی. کێشە مەدەنییەکان (القضايا المدنية): لە کێشەکانی وەک قەرز، گرێبەست یان موڵکایەتی؛ دەنگ تۆمارکردن زیاتر وەک "قرێنە" (ئاماژەی بەڵگە) دادەنرێت نەک بەڵگەیەکی یەکلاکەرەوە (قاطع). بۆیە زۆرجار پێویستی بە بەڵگەی یارمەتیدەری تر هەیە (وەک شایەت یان بەڵگەنامەی نووسراو). ٢. مەرجە سەرەکییەکانی وەرگرتنی دەنگی تۆمارکراو لەلایەن دادگاوە دەنگێک کاتێک دادەنرێت بە بەڵگەی یاسایی کە ئەم مەرجانەی تێدابێت: 1. پشکنینی تەکنیکی و ڕەسەنایەتی: دادگا دەنگەکە ڕەوانەی لیژنەی پسپۆڕی دادوەری (لجنة الخبراء) دەکات بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە دەنگەکە ڕاستەقینەیە، تەزویر (فەبریک) نەکراوە، و ڕاستەوخۆ دەنگی کەسی تۆمەتبارکراوە. 2. یاساییبوونی شێوازی تۆمارکردن: ئەگەر تۆمارکردنەکە دەستوەردانی نایاسایی بێت لە ژیانی تایبەتی کەسێک بەبێ مۆڵەتی دادوەر یان لەبارودۆخێکدا بێت کە مافی کەسایەتی پێشێل بکات، دادوەر دەکرێت ڕەتی بکاتەوە. 3. پشتیوانیکردن بە بەڵگەی تر: زۆرجار دەنگەکە کاتێک کاریگەری تەواوی دەبێت کە بە بەڵگەی تر (وەک دانپێدانان، شایەتحال، یان نامەی دەقی) پاڵپشتی بکرێت. ⚠️ ئاگادارییەکی یاسایی گرنگ: تۆمارکردنی دەنگی کەسێک بە دزەیی و بڵاوکردنەوەی یان بەکارهێنانی لە دەرەوەی ڕێکارە یاساییەکان، لە بەشێک لە حاڵەتەکاندا دەکرێت ببێتە هۆی ئەوەی کەسی بەرامبەر سکاڵای پێچەوانەت لەسەر تۆمار بکات (بەتۆمەتی پێشێلکردنی حەریمی تایبەتی کەسایەتی بەپێی ماددەی ٤٣٨ لە یاسای سزادانی عێراقی). ئەنجام تۆماری دەنگی دەکرێت بەڵگەیەکی یارمەتیدەری زۆر بەهێز بێت، بەڵام بەتەنیا هەمیشە بەس نییە بۆ یەکلاییکردنەوەی کەیسەکە. بۆ هەر حاڵەتێکی دیاریکراو، باشتر وایە پێش پێشکەشکردنی، ڕاوێژ لەگەڵ پارێزەرێک بکرێت بۆ دیاریکردنی شێوازی ڕاستی بەکارهێنانی لە دادگادا. ئامادەکردنی /پارێزەر ڕەوەند طارق

  • без подписи

  • 18 июл.1 11017

    نامەیە کی سەرکردەی شۆڕش گێری کورد نامەیەکی توندی سمکۆی شکاک بۆ عوسمانییەکان، کە تۆمەتیان داوەتە پاڵی بە پەیوەندی لەگەڵ جوولەکە. ئەمە دەقی نامەکەیە. ئەی حوکومەتی بێنامووس، ئەی بێنامووس، سووک و هیچوپووچ، بێ دین، بێ ئیمان، حوکومەتی کوردستان کۆمەڵەی زایۆنیزمی نییە، ئیتیحاد و تەرەقی نیفاق نییە، جوولەکە دۆنمەکان نییە، فڕاماسۆنییەت نییە، کوردستان خاکی پاکی قەومی نەجیبی کوردە و ئینشائەڵڵا لەمەولا هەر بە هی ئەو قەومە نەجیبە دەمێنێتەوە. لەساڵی 1830 ی بەدواوە تا ئێستاش جولەکەی دۆنمە حوکمی تورکیا دەکا و موعەمەر قەزافیش هەر وادەڵێ

  • هەواڵەکانی تەعریب!!! دۆستان ئەم زانیاریانەیان پشتڕاست کردەوە کەسەردانمان دەکەن یان بەپەیوەندی میدیایی: ١/ئێستا عەرەب دەتوانن فۆرمی خۆراک بگوازنەوە بۆ هەرێمی کوردستان،هیوادارم وا نەبێت ئەم هەواڵە ناڕاست بێت چونکە ئەوە دەبێتە هەنگاوی یەکەم و دوو ڕۆژی تر باری شارستانی(نفوس)یش دەگوازنەوە. ٢/هەر دوێنێ میوانانی ئازیزی شاری قەڵاو منارە گەورەیان کردین بەتەشریف هێنان بۆلای بچوکی خۆیان،وتیان ( ئاسایش دەڵێن کاتێک گرژی لەنێوان هەرێم وبەغداد دروست دەبێت لەسەر بابەتێک ترسمان هەیە چونکە هەندێک لەگەڕەکەکان وپشتێنەی ئەمنی شاری هەولێر زۆرینەی عەرەبە) ٣/بەشێک لەوانەی دێن دەبێت داوای زانیاری لە(فەرمانگەی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق)بکەین بەنوسراو چونکە لەوانەیە پێشینەی تاوان یان تیرۆریان هەبێت. ٤/وەزیری پێشوی ناوخۆی سەردەمی سەدامی گۆڕبەگۆڕ لەکاتی جەنگی دوەمی کەنداو کەلەتەنیشت محمەمەد سەعید سەحاف خۆی بەستبوو بەتاقم تفەنگەوە ئێستا لەگەڕەکی عەدالە دەژیت لەشاری هەولێر. ٥/مامۆستایەکی ئاینی بەڕێز لە خەلیفانەوە پێی ڕاگەیاندم کەووتی هەندێک لەنوسینگەکانی کڕین وفرۆشتن کەدێن موڵک وشوقەو مەزرەعە دەکڕن بەپۆزەوە دێن ویەکێکیان وتبوی بەکوردی قسە بکە من عەرەبی نازانم، کابرای عەرەب خۆی توڕە کردبوووتبوی(زمانی ئاینەکەتە پێویستە فێری عەرەبی ببیت). ٥/ بەڕێزێک پێی ڕاگەیاندم کەخەفەر بوم (زوبەیعی)کەلەم ماوەیەدا دەستگیرکرا لەسەر گەندەڵی وسەرۆکی لیژنەی نەزاهە بوە ،وتی هات سکاڵا بکات کە دزی لەماڵەکەی کراوە،وتم ماڵت لێرەیە وتی(بەڵێ برادەران پێیان داوم)،ئەو بەڕێزە وتی چەند خەفەتم خوارد فەرمانبەری واهەیە سەردەنێتەوە نابێتە خاوەنی خانوی خۆی،بەڵام ئەمانە خانوی بەلاشیان دەدرێتێ!!!ئەم ماستە گوریسی تیانیە هاوڕێ یان!!!"کەبەبەلاش شوقەو خانویان بۆ بکرێتە دیاری!!ئەمە ڕێکەوتن وسەفقەی نێوان گەندەڵەکان نیە! نابۆ گۆڕینی دیموگرافیای کوردستان بەڵێ بۆ پاراستنی زمان وشوناس وکەلتورو کەلەپورو ژینگەی جوانی کوردستان. بەئاشتی و مەدەنیانە بەرگری لەناسنامەی کورد بونمان دەکەین دوور لەگیانی ڕەگەزپەرستی. نووسینی Abubakr Haladny

  • 13 июл.1 143362

    ⚖️ کاتێک بانگت دەکرێیت بۆ دادگا ، چی بکەیت؟ (ڕێپیشاندەرێکی یاسایی کورت) پێش هەموو شتێک، هێمن بەوە! بینینی ناوی خۆت لەسەر کاغەزی فەرمی دادگا (ئاگادارکردنەوە یان تەبليغ) لەوانەیە کەمێک دڵەڕاوکێ و ترس دروست بکات، بەڵام گرنگترین یاسا لێرەدا ئەوەیە: یاسا پشتگوێ مەخە و بە ئارامی ڕەفتار بکە. ئەگەر لەلایەن دادگاوە بانگکرایت، ئەم هەنگاوە سەرەکییانە پەیڕەو بکە: ١. بە وردی فەرمانی دادگاکە بخوێنەوە پێش ئەوەی تووشی شڵەژان بیت، کاغەزەکە بە باشی بخوێنەوە و وەڵامی ئەم پرسیارانە بدۆزەرەوە: پێگەی یاسایی تۆ چییە؟ ئایا وەک (تۆمەتبار، سکاڵاکار، یان شایەد) بانگ کراویت؟ کات و شوێنەکە کەیە؟ بەروار، کاتژمێر و ناوی ئەو دادگایەی کە دەبێت لەوێ ئامادە بیت بە تەواوی دیاری بکە. ٢. هەرگیز پشتگوێی مەخە! نەچوون بۆ دادگا لە کاتی دیاریکراودا چارەسەر نییە، بەڵکو کێشەکە گەورەتر دەکات: لە کەیسی سزاییدا، نەچوونت دەبێتە هۆی دەرچوونی فەرمانی گرتن (امر قبض). لە کەیسی شارستانیدا، دەبێتە هۆی ئەوەی کەیسەکە لە زیانی تۆ و بە غیابی بڕیاری لەسەر بدرێت. ٣. ڕاوێژ بە پارێزەر بکە تەنانەت ئەگەر پێشتر نەتویستبێت پارێزەر بگریت، لە کاتی ئامادەبوونی فەرمیدا گرنگە قسە لەگەڵ پارێزەرێکی شارەزا بکەیت. پارێزەر دەتوانێت: پێگەی یاساییت بۆ ڕوون بکاتەوە. پێت بڵێت چۆن وەڵامی پرسیارەکان بدەیتەوە بۆ ئەوەی مافت نەفەوتێت. ٤. بەڵگەنامەکانت ڕێکبخە پێش ئەوەی بچیتە دادگا، دڵنیابەرەوە لە هەبوونی: کاغەزی ئاگادارکردنەوەکەی دادگا. بەڵگەنامە کەسییەکان (کارتی نیشتمانی، پێناس، پاسپۆرت). هەر بەڵگە و دۆکیۆمێنتێک کە پەیوەندی بە بابەتەکەوە هەیە (گرێبەست، نامە، وێنە، یان چەک). ٥. شیاو دەرکەو و کاتی خۆت بپارێزە دادگا شوێنێکی فەرمی و بەڕێزە، بۆیە: جلوبەرگی گونجاو بپۆشە: جلی فەرمی یان نیمچە فەرمی نیشانەی ڕێزگرتنی تۆیە بۆ دادگا و دادوەر. زوو ئامادەبە: لانیکەم ۳۰ خولەک پێش کاتی دیاریکراو لەوێ بە، چونکە ڕێکارەکانی پشکنین و دۆزینەوەی ژووری دادوەر کاتی دەوێت. 💡 تێبینیەکی زۆر گرنگ: لە بەردەم دادوەردا هەمیشە بە ئارامی، ڕێز و ڕاشکاوی قسە بکە. هەوڵدان بۆ شاردنەوەی ڕاستییەکان یان پێشکەشکردنی زانیاری ناڕاست (سوێندی درۆ) تاوانێکی سەربەخۆیە و سزای توندی لەسەرە. یاسا هەمیشە لەگەڵ کەسێکدایە کە بە ڕێوشوێنی دروست و بەڵگەی یاساییەوە دەچێتە بەردەمی. ئامادەکردنی / پارێزەر رەوەند تاریق

  • 8 июл.1 15581

    هەندێک لە خاوەن ئۆتۆمبێلەکان کاتێک سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ دەکەن بۆ گۆڕینی تابلۆ کۆنەکانیان بۆ تابلۆی نوێ، هەندێک جار تووشی کێشەیەک دەبنەوە بەهۆی لابردنی ژمارەی دووەم لە لای چەپ، ژمارە نوێیەکەیان وەک ژمارە کۆنەکەیان لێ نایەتەوە و دەبێتە ژمارەی نایاب (مميز)، کە نرخ و ڕسووماتی تایبەت بە خۆی هەیە، و بڕەکەی دوو ملیۆن دینارە. لەم حاڵەتەدا خاوەن ئۆتۆمبێل دوو بژاردەی هەیە : 1️⃣ بژاردەی یەکەم: پێدانی ڕسووماتی دیاریکراو بۆ ژمارە نایابە نوێیەکە بۆ ئەوەی بتوانیت بیهێڵێتەوە بە ناوی خۆیەوە. 2️⃣ بژاردەی دووەم: دەستبەرداربوون لەو ژمارە نایابە (مميز) و قبوڵکردنی ژمارەیەکی ئاسایی تر کە لەلایەن فەرمانگەی هاتووچۆوە بۆت دیاری دەکرێت. لەسەر ئەم بابەتە، هاووڵاتییەک داوای یاسایی تۆمار کردبوو بۆ ناچارکردنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ بە پێدانی ژمارە نوێیەکە بەبێ جێبەجێکردنی بژاردەکان ( نەدانی ڕسومات و، قبوڵ نەکردنی وەرگرتنی ژمارەی دیکە) بەڵام دادگای پێداچوونەوەی فیدراڵی (محكمة التمييز الاتحادية) داواکەی ڕەتکردەوە و ڕوونی کردەوە کە بەپێی ڕێنماییەکان، کاتێک تابلۆیەک دەبێتە ژمارەیەکی نایاب، ناتوانرێت بە زۆر بەسەر بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆدا بسەپێنرێت بەبێ پێدانی ڕسوومات یان دەستبەرداربوونی فەرمی. بۆیە ژمارە کۆنەکە نابێتە مافێکی بەدەستهاتوو (حق مكتسب) و ئەگەر ڕسووماتەکەی نەدرێت، هاتووچۆ مافی هەیە ژمارەیەکی ئاسایی تر تەرخان بکات و بەپێی ڕێنماییەکان مامەڵە بە ژمارە کۆنەکەوە بکات.

  • 8 июл.1 020

    без подписи

  • سوپاس بۆ ئەستیرە کەریم بێ دڵ عادز بونی شوفێری پیکابەکان ههههه

  • 5 июл.981255

    ئەگەر پۆلیس داوای پشکنینی موبایلەکەت بکات، مافت چییە؟ بەپێی یاساکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، پاراستنی ژیانی تایبەتی و نهێنییەکانی هاووڵاتییان بنەمایەکی دەستوورییە. ئەگەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکان یان پۆلیسەوە داوای پشکنینی مۆبایلەکەت کرا، مافە یاساییەکانی تۆ بەم شێوەیەی خوارەوەن: ١. پێویستی بە فەرمانی دادوەر هەیە بەپێی ماددەی ٤٠ لە دەستووری عێراق، ئازادی و نهێنی پەیوەندییەکان (تەلەفۆن، نامە، ئیمەیڵ) پارێزراوە. پۆلیس یان ئاسایش بۆیان نییە مۆبایلەکەت بپشکنن یان چاودێری بکەن، مەگەر لە حاڵەتێکدا کە فەرمانی فەرمی و نووسراو لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوەوە هه‌بێت. ٢. مافی ڕەتکردنەوەت هەیە (کاتێک فەرمانی دادوەر نەبێت) ئەگەر ئەفسەر یان کارمەندی پۆلیس بەبێ فەرمانی دادگا داوای مۆبایلەکەت یان پاسۆردەکەی بکات، تۆ مافی یاسایی خۆتە بە شێوازێکی هێمنانە و ڕێزدارانە داواکەیان ڕەت بکەیتەوە. دەتوانیت پێیان ڕابگەیەنیت کە مۆبایلەکەت زانیاری تایبەتی تێدایە و تەنها لەسەر بنەمای فەرمانی دادوەر ڕادەستیان دەکەیت. ٣. حاڵەتی تاوانی ئاشکرا (الجرم المشهود) لە یاسای بنەماکانی دادگاییکردنی سزادانی عێراقیدا، ئەگەر کەسێک لە کاتی ئەنجامدانی تاوانێکی دیاریكراودا دەستگیر بکرێت (بۆ نموونە: کێشانی ماددەی هۆشبەر، دزین، یان شەڕکردن)، پۆلیس مافی پشکنینی جەستەیی و کەلوپەلەکانی هەیە. بەڵام: تەنانەت لەم حاڵەتەشدا، پشکنینی ناوەڕۆکی مۆبایلەکە (نامەکان و وێنە تایبەتییەکان) بابەتێکی هەستیارە و زۆرجار دادگاکان پێویستیان بە ڕەزامەندی دادوەر هەیە بۆ بەکارهێنانی ئەو زانیارییانە وەک بەڵگەی فەرمی. ٤. دانپێدانان یان ڕەزامەندی لەژێر فشاردا ئەگەر بە زۆر یان بە هەڕەشە ناچار کرایت مۆبایلەکەت بکەیتەوە، ئەو بەڵگانەی کە بەبێ فەرمانی دادوەر و بە زۆرەملێ لە مۆبایلەکەت وەردەگیرێن، لە ڕووی یاساییەوە لەبەردەم دادگادا لاوازن و دەتوانیت لە ڕێگەی پارێزەرەکەتەوە تانەیان لێ بدەیت. چەند ئامۆژگارییەکی پراکتیکی گرنگ: * هێمن بە و دەمەقاڵێ مەکە: لەگەڵ کارمەندانی ئەمنی بە توندی قسە مەکە، چونکە ڕەنگە بە تۆمەتی "سەرپێچی یان سووکایەتی بە فەرمانبەر" دەستگیرت بکەن. *داوای فەرمانی دادگا بکە: بە ڕێزەوە بڵێ: "من ڕێزی یاسا دەگرم، ئەگەر فەرمانی دادوەر هەیە فەرموون مۆبایلەکەم بپشکنن". تۆمارکردنی پێشێلکارییەکان: ئەگەر بە زۆر مۆبایلەکەت لێ وەرگیرا، کات و شوێنەکە، ناوی ئەفسەرەکە، یان ژمارەی ئۆتۆمبێلەکەیان لەبەر خۆتەوە یاداشت بکە بۆ ئەوەی دواتر لە ڕێگەی دادگاوە سکاڵای فەرمی تۆمار بکەیت. ئامادەکردنی /پارێزەر رەوەند تاریق

  • 1 июл.1 055122

    د.عبدالطیف (عزل ) کرا بۆ یەکجاری بۆی نیە بە هیچ شێوەیک لە هیچ جیگایەک دەرس بڵێتەوە

  • 29 июн.1 14325

    ١٩٢٥/٦/٢٩ ڕۆژی لەسێدارەدانی شێخ سەعیدی پیران، ئەوڕۆ ١٠١سال تێپەڕ دەبێت بەسەر شەهیدبونی شێخی پیران، ئەوان ڕوحی خۆیان کردە قوربانی کوردو کوردستان، ڕوحتان شادو جێگاتان بەهەشت و یادوبیرەوەریتان هەمیشە زیندوو.

  • 25 июн.1 28017

    بەڵگە و شاهیدەکان هیچ پرسیارێکی لەسەر کەیسەکە نەهێشتووەتەوە و هەموو شتێکی کۆتایی پێ هێناوە، هەرچەندە لەسەرەتاوە هەموو بەڵگەکان روون بوون بەڵام راپۆرتەکە بۆ هەموو ئەو کەسانەیە کە کوێرانە پارێزگاریان لە شێخەکەیان دەکرد. ئەوەی جێگەی دەستخۆشییە لەم کاتەدا کە هاوڵاتیان هیچ هیوایەکیان بە لیژنە و لیژنەکاری نەمابوو، لیژنەکە زۆر بە بێلایەنانە کارەکانی کردووە و تا ئەم ساتەش هیچ تەداخولێک لە هیچ ئۆرگان و حزبێکەوە نەکراوە. وتەکانی دوو کەس لە شاهیدەکان لە رۆژی یەکەمی دەستبەکاربوونی لیژنەکەدا هەموو شتێکی یەکلایکردووەتەوە، ئەوەی ماوەتەوە وەزارەتی خوێندنی باڵا کە وەزیرەکەی کەسێکە حەزی بە تەداخول کردن نییە بڕیارە دروستەکە بدات و ماهیەتی ئەو جۆرە کەسانە بۆ ڕای گشتیی بخاتەڕوو. کاتی خۆیەتی دەمامکەکان بکەون و ئەو کەسانەی هەموو شتێکیان بۆ خەلکی پێ حەرام بوو بەڵام قێزەونترین کارەکانیان دەکرد و داهات و مزگەوتی حەوت ملیۆن دۆلارییان هەبوو باجەکەی بدەن. Zhinar Starr Fatih

  • без подписи

  • 22 июн.1 2128

    وێنەیەکی شەهید (سمکۆی شکاک) بە تیرۆرکراوی ساڵی (١٩٣٠) شاری (شنۆ):- ئەمڕۆ یادی (٩٦) ساڵەی تیرۆرکردنی پاڵەوانی نەتەوەی کورد #سمکۆی_شکاک. له ڕۆژی ٢١ ــ ٦ ـ ساڵی ١٩٣٠ ڕژێمی ڕەزاشای #پەهلەوی لە پیلانێکی گڵاودا بە بیانوی دانوستان بانگهێشتی پاڵەوانی نەتەوەی کورد سمکۆی شکاک دەکەن بۆ شاری #شنۆ کاتێک دەگاتە جێگای مەبەست لە هەموو لایەکەوە تەقەی لێدەکەن شەهیدی دەکەن. سمکو یان سمایل خان لە ساڵی (١٨٨٧) لە گوندی جەهریق لەدایک بووە، لە پاش کوشتنی (جەعفەرئاغای شکاک) برا گەورەی ساڵی (١٩٠٥) کە ئەویش بە هەمان فێڵ کوژرا لەلایەن ڕژێمی #قاجار. سمکۆ دەبێتە سەرۆک عەشیرەتی شکاک لە خۆرئاوای ئێران لە ساڵی ١٩١٩ تا ١٩٣٠ هەردوو دەوڵەتی عوسمانی و ئێرانی بەگیرهێنابوو. نوسینی... #سەرچڵ_یونس

  • 21 июн.1 030132

    سزای تاوانی قۆستنەوە و گێچەڵی سێکسی لە ڕێگەی پێگەی وەزیفییەوە (نموونەی مامۆستای زانکۆ و خوێندکار) یەکێک لە بنەما هەرە گرنگەکانی هەر دامەزراوەیەکی پەروەردەیی، کارگێڕی، یان خزمەتگوزاری، پاراستنی متمانە و سەلامەتیی ئەو کەسانەیە کە مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن. کاتێک کەسێک پێگە و دەسەڵاتی وەزیفیی خۆی بەکاردەهێنێت بۆ مەرامی سێکسی و گێچەڵکردن، نەک تەنها تاوانێکی ئەخلاقیی گەورە ئەنجام دەدات، بەڵکو لە ڕووی یاساییەوە دەکەوێتە ژێر سزایەکی قورسەوە. ڕوانگەی یاسا بۆ دەسەڵاتی وەزیفی (الظرف المشدد) لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە (١١١)ی ساڵی ١٩٦٩ (کە لە هەرێمی کوردستانیش بەرکارە)، یاسادانەر زۆر بەوردی مامەڵەی لەگەڵ ئەم جۆرە کەیسانەدا کردووە. کاتێک تاوانباری گێچەڵ یان دەستدرێژیی سێکسی، کەسێک بێت کە دەسەڵاتی بەسەر قوربانییەکەدا هەبێت (وەک مامۆستا، بەڕێوەبەر، خاوەنکار، یان پزیشک)، ئەوا ئەمە وەک بارودۆخێکی توندکەر (الظرف المشدد) هەژمار دەکرێت. بەپێی ماددەکانی (٣٩٣) و (٣٩٦) لە یاسای سزادان، سزای ئەم تاوانانە قورستر دەکرێت ئەگەر تاوانبارەکە مامۆستا یان پەروەردەکار بێت، چونکە لێرەدا تاوانەکە تەنها دەستدرێژی نییە، بەڵکو خيانة الأمانة (خیانەتکردن لە متمانە)شە. نموونەی مامۆستای زانکۆ و خوێندکار پەیوەندیی نێوان مامۆستای زانکۆ و خوێندکار، پەیوەندییەکی زانستییە کە لەسەر بنەمای ڕێز و متمانە بونیاد نراوە. کاتێک مامۆستایەک ئەم پێگەیە دەقۆزێتەوە (بۆ نموونە: هەڕەشەی دابەزاندنی نمرە دەکات، یان بەڵێنی دەرچوون و پێدانی نمرە دەدات لە بەرامبەر خواستێکی سێکسی)، لە ڕووی یاساییەوە چەند خاڵێک دروست دەبێت: نەبوونی ڕەزامەندیی ڕاستەقینە: تەنانەت ئەگەر خوێندکارەکە بە ڕواڵەت ڕازییش بێت، لە ڕووی یاساییەوە ئەو ڕەزامەندییە بەتەڵە (باطل)ە، چونکە لەژێر فشاری دەسەڵات و ترسی لەدەستدانی ئایندەی ئەکادیمیدا دراوە. ئەمەش پێی دەوترێت (عیب لە ڕەزامەندی - عیب الرضا) بەهۆی ئیستغلالکردنەوە. تاوانی بەرتیل و ئیستغلالی وەزیفی: جگە لە تاوانە سێکسییەکە، مامۆستاکە دەکرێت ڕووبەڕووی ماددەکانی تایبەت بە داواکردنی بەرتیل (الرشوة) ببێتەوە، چونکە خزمەتێکی گشتی (پێدانی نمرە یان دەرچاندن)ی بەستووەتەوە بە بەرژەوەندییەکی کەسیی نایاساییەوە. سزاکان چین؟ سزاکان بەپێی جۆری کردارەکە دەگۆڕێن، بەڵام بەگشتی بریتین لە: 1. سزای تاوانکاری (الجنائي): دەستگیرکردن و زیندانیکردن کە بەپێی جۆری گێچەڵەکە یان دەستدرێژییەکە دەکرێت بگاتە چەندین ساڵ زیندانیکردنی توند، بەتایبەت کە پێگەی مامۆستایەتییەکەی سزاکەی قورستر دەکات. 2. سزای کارگێڕی (الإداري): دوورخستنەوەی یەکجاری لە پیشەکەی، لێسەندنەوەی نازناوی زانستی، و دەرکردنی لە زانکۆ (العزل الوظيفي)، چونکە مەرجی (دەستپاکی و ڕەوشتبەرزی) لەدەست داوە کە مەرجی سەرەکیی مانەوەیە لە وەزیفەی گشتیدا. چۆن قوربانیان خۆیان بپارێزن؟ گرنگترین هەنگاو بۆ بنبڕکردنی ئەم دیاردەیە بێدەنگ نەبوونە. یاسا پارێزبەندیی تەواو دەدات بەو کەسانەی سکاڵا تۆمار دەکەن. کۆکردنەوەی بەڵگەکان (وەک نامەی مۆبایل، تۆماری دەنگی، شایەتحاڵ، یان ئاگادارکردنەوەی لیژنەی کێشەکانی خوێندکاران لە زانکۆ) ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەی هەیە لە سەلماندنی تاوانەکە و پاراستنی مافی خوێندکارەکە

  • 29 мая1 1606

    ⚖️ هۆشيارى ياسايى (یاسای بەکرێدانی خانووبەرە) 📌 مادده‌ى (١٣): ١ 🔹 بۆ کرێگرتە نییە جگە لەوانە نەبێت کە ئاماژەیان پێکراوە لە گرێبەستەکە لەگەڵ خۆیدا نیشتەجێ بکات لە بەکرێدراوەکە، تەنها بە ڕەزامەندی نووسراوی بەکرێدەر نەبێت. ٢ 🔹 بەدەر دەکرێت لە دادكاری بڕگەی (١) لەم ماددەیە هەر يەكێك لە ڕەچەڵەك و نەوەكان و هاوسەرەکانیان و ئەو برایانەی هاوسەرگیریان نەکردووە و ئەو خوشکانەی هاوسەرگیریان نەکردووە یان بێوەژن یان تەڵاقدراوەکان و ئەوەی یاسا یان داب یان نەریتە کۆمەڵایەتییەکان ڕێگە ئەدەن بە بەخێوکردنیان لەلایەن کرێگرتەوە، بەمەرجێك بەکرێدراو جێگەی نیشتەجێبوونیان بکات و نابێت هیچ کام لەوانە خاوەندارییەتی خانووبەرەيەك بکات بۆ نیشتەجێبوون لەو شارەی بەکرێدراوەکەی تێدایە. 📜 دەقی عەرەبی (النص القانوني): 🔸 مادة (١٣): ١- لا يجوز للمستاجر ان يسكن معه في الماجور غير من ذكروا في العقد الا بموافقة المؤجر التحريرية. 🔸 ٢- يستثنى من حكم الفقرة (١) من هذه المادة كل من الاصول والفروع وازواجهم والاخوة غير المتزوجين والاخوات غير المتزوجات او الارامل او المطلقات... ➖ ➖ ➖ ➖ ➖

  • 29 мая1 04083

    تۆمارکردنی موڵک بۆ هاوڵاتیانی دەوڵەتی دانپیانەنراو: بەپێی (ماددەی ١٥٤ بڕگەی ١) لە یاسای تۆمارکردنی خانووبەرە (ژمارە ٤٣ ساڵی ١٩٧١ هەموارکراو) هاوڵاتی بیانی بەو کەسە ئەوترێ کە رەگەزنامەی عێراقی نەبێ و هەروەها رەگەزنامەی هیچکام لە وڵاتە عەرەبییەکانیشی نەبێ، کەواتە ئەگەر کەسێک رەگەزنامەی عێراقی و رەگەزنامەی هیچکام لە وڵاتە عەرەبییەکانی نەبوو ئەوا لە روانگەی یاسای تۆمارکردنی خانووبەرەوە بە (بیانی) ئەژمار دەکرێت. بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە و بەڵگەنەویستە ئەوەیە کە کاتێک وڵاتی یەکەم کەسێک بە هاوڵاتیی وڵاتی دووەم دابنێت ئەوا بەپێی یاسای نێودەوڵەتی مەرجی پێشوەخت ئەوەیە کە وڵاتی یەکەم دانی بە وڵاتی دووەمدا نابێت وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ، بۆیە ئەگەر دەوڵەتی عێراق دانی بە کیانێکی سیاسیدا نەنابێت ئەوا دانیشتوانی ئەو کیانە وەک هاوڵاتی ئەو وڵاتە ناناسێت، کەواتە پێویستە بزانین ئایا دەوڵەتی عێراق چ کیانێکی سیاسی وەک دەوڵەت نەناساندووە. ئەمەش ناوی دیارترین ئەو کیانە سیاسییانەیە کە عێراق بە دەوڵەتیان دانانێت، بۆیە ئەگەر هاوڵاتییەکانیان بیانەوێ بە رەگەزنامەی ئەو وڵاتانە موڵک لە عێراقدا بکڕن ئەوا وەزیری ناوخۆ رەزامەندییان بۆ نادات: ١- قەرەباخ (لای عێراق بەشێکە لە ئازربایجان) ٢- صۆمالیلاند (لای عێراق بەشێکە لە صۆماڵ) ٣- ترانسنیستیریا (لای عێراق بەشێکە لە مۆڵدۆفا) ٤- ئەبخازیا (لای عێراق بەشێکە لە جۆرجیا) ٥- کۆسۆڤۆ (لای عێراق بەشێکە لە صربیا) ٦- نۆڤۆڕوسیا (لای عێراق بەشێکە لە ئۆکرانیا) ٧- قوبرسی باکوور (لای عێراق بەشێکە لە قوبرص) ٨- تایوان (لای عێراق بەشێکە لە چین) ٩- ئیسرائیل (لای عێراق بەشێکە لە فەلەستین) ١٠- ئۆسیتیای باشوور (لای عێراق بەشێکە لە جۆرجیا) ١١- الجمهوریة العربیة الصحراویة الدیمقراطیة (الصحراء الغربیة)_(لای عێراق بەشێکە لە مەغریب)