- Последний пост
- 13 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 20
- Всего постов
- 24
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Криптовалюты (по похожим)
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 396
- 1/48двое суток
- 453
- 1/72трое суток
- 489
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
شەوی هەینییە، سەڵاوات لەبیر مەکەن اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، وَبَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ فِي الْعَالَمِينَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ
مەلا جەرجیس ئیبراهیم دوای ٦٠ ساڵ خزمەتی ئایینی کۆچی دوایی کرد
ستراتیژی تاران لە جەنگی درێژخایەندا ئەمریکای تووشی زیانی گەورە کردووە
سەنتەری پەرەپێدانی لاوان ئێوارە کۆڕێکی بۆ گەنجان ڕێک خست
نرخی بەنزین لە سلێمانی پەیوەستە بە سێ سەرچاوەی دابینکردنەوە
وەزیری خوێندنی باڵا: هیوادارم هەڵوەشاندنەوەی دامەزراندنەکان مەبەستی سیاسیی لەپشتەوە نەبێت
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم، جێگیرکردنی نرخی بەنزینی ڕاگەیاند 🔴 بەگوێرەی بریارەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، نرخی بەنزینی نۆرماڵ، لە ٧٥٠ دیناردا جێگیر دەکرێت. 🔴 وەزارەتی سامانە سروشتییەکان باس لەوە دەکات، جیاوازیی نرخەکە پاڵپشتی دەکات و دابەشکردنی بەنزینەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی سووتەمەنی و کانزاکانەوە دەبێت. 🔴 جێگیرکردنی بەنزین لە هەێمی کوردستان بە ٧٥٠ دینار، لەکاتێکدایە لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق، یەک لیتری بە ٤٥٠ دینارە.
ڕادەستکردنی نەوت بە بەغداد تاکە ڕێگەیە بۆ هەرزانکردنی سووتەمەنی
کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق تەنیا کۆتاییهاتنی ئەرکی سەربازییە، نەوەک پچڕانی پەیوەندییەکان
ئەمریکا هەوڵەکانی بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانیەتییەکی نوێ، ئاشکرا دەکات.. 🔴 فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا: هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی یەکەم هێزی فرەبواری فرەنەتەوەیی، بۆ درۆنی هێرشبەرەکان ڕادەگەیەنین. 🔴 بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکەی سێنتکۆم: یەکەکە ناوی "هێزی ئەركی فالکۆن سترايك"ـە و، درۆنی هێرشبەریی یەک ئاراستەیی بەکار دەهێنێت. 🔴فەرماندەی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم)، ئەوەشی ئاشکرا کردووە: تواناکانمان لەگەڵ هێزی فالکۆن سترايك تێکەڵ دەکەین و، لەگەڵ هاوپەیمانە هەرێمایەتییەکانماندا بە هاوبەشی بڵاویان دەکەینەوە.
جووتیارانی خورماتوو دژی تاپۆکردنی زەوییەکانیان بۆ کەسانی دەرەکی گرد بوونەوە
یەکەمین فێستیڤاڵی بەرهەمە خۆماڵییەکانی هەورامان لە ئەحمەدئاوا دەستی پێکرد
🔸جۆزێف کلیرفێڵد، سەرۆکی کۆمەڵەی هەماهەنگیی سەربازیی ئەمریکا لە لوبنان، بەڵێنی بە لایەنی لوبنانی داوە، ڕێگری لە ئیسرائیل بکات لە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی چوارچێوەی نێوان ئیسرائیل و لوبنان، ئەویش بە مانەوەی هەمیشەیی سەربازی ئیسرائیل لەو وڵاتە. 🔸 بڕیارە ئەمڕۆ، کلیرفێڵد سەردانی ئیسرائیل بکات و ئەو پرسە تاوتوێ بکات کە سەرچاوەکەی پێشێلکردنی ڕێککەوتنەکە و فراوانکردنی هێرشە سەربازییەکانی ئسیرائیلە لە خاکی لوبنان. 🔸 بە گوێرەی زانیارییەکان، سەرەڕای سەردانەکەی جۆزێف کلیرفێڵد بۆ ئیسرائیل، هیچ پێشکەوتنێک لەم پرسە ڕوو نادات. 🔸 لەلایەکی دیکەشەوە؛ ڕۆژنامەی (مەعاریف)ـی ئیسرائیلی بڵاوی کردەوە، هەڵوێستی ئیسرائیل لەسەر لوبنان ڕوونە، هیچ کشانەوەیەک لە خاکی لوبنان ڕوو نادات، تا ئەو کاتەی بە تەواوی و بە گوێرەی خواستی ئیسڕائیل (حزبوڵای لوبنان) لە چەک دادەماڵرێت.
وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیاری دەستپێکردنەوەی ڕێکارەکانی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی دەرکرد 🔴 پلەبەرزکردنەوە پەیوەستە بە جێگیرکردنی پشکی هەرێم لە یاسای بودجەی عێراق 🔴 داوا لە وەزارەتەکان کراوە دەست بە هەژمارکردنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانیان بکەن 🔴 پلەبەرزکردنەوە سەرجەم فەرمانبەرانی پلە ١٠ بۆ ١ دەگرێتەوە 🔴 ئەم بڕیارە ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە کە لە ٢٠١٦ەوە شایستە بوون 🔴 وەزارەت و فەرمانگەکان دەبێت تا ١ی ١٠ کارەکان تەواو بکەن
بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری ماددە هۆشبەرەکانی کەرکووک، هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێکی نێودەوڵەتیی قاچاغی ماددە هۆشبەرەکانی بڵاو کردەوە، کە توانیویانە دەست بگرن بەسەر بڕی (٢٠ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری ماریجوانا). عەمید عەباس بەهادلی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری ماددە هۆشبەرەکانی عێراق ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکە دوای هەماهەنگییەکی وردی عێراق بووە لەگەڵ وڵاتێکی دراوسێ کە توانرا زەبرێکی قورس بدەن لەو گروپە و، هەوڵێکی بارزگانیکردنیان بە ماددەی هۆشبەر پوچەڵ بکەنەوە.
без подписи
без подписи
без подписи
🟠 ڕۆژنامەى گاردیان بڵاوى کردەوە: ئیسرائیل دارستانەکانی باشووری لوبنان بە فسفۆڕی سپی دەسووتێنێت 🟠 ڕۆژنامەکە لە زاری ئاگرکووژێنەرەوەکان، دانیشتووان و گرووپە ژینگەیییەکانی باشووری لوبنانەوە، بڵاوی کردەوە کە سوپای ئیسرائیل لە هەفتەکانی ڕابردوودا، بە بەکارهێنانی درۆن، فیشەکی ڕووناککەرەوە و کەلوپەلی ئاگرتێبەردەر، لەوانەش گوللەی پڕ لە فسفۆڕی سپی، بووەتە هۆی دروستبوونی ئاگر لە ناوچە کشتوکاڵییەکان و دارستانەکانی باشووری ئەو وڵاتە. 🟠 بە گوێرەى ڕاپۆرتەکەى گاردیان، ئاگرەکە بەشێک لە دارستانەکان، باخەکانی زەیتوون و زەوییە کشتوکاڵییەکانی ناوچە نزیکەکان لە سنوور، لەوانەش خەیام و کفرشوبای گرتووەتەوە و، بەرپرسانی بەرگریی شارستانیی لوبنان دەڵێن، لە هەندێک ناوچەی نزیک هێڵەکانی پێکدادان، نزیکەی ٣٠ بۆ ٤٠ لەسەدی زەوییەکان، کەوتوونەتە ژێر کاریگەریی ئاگرەوە. 🟠سوپای ئیسڕائیل لە وەڵامی ئەم ڕاپۆرتانەدا، بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئۆپەراسیۆنەکانی بە ڕەچاوکردنی ڕێوشوێنە خۆپارێزییەکان بۆ کەمکردنەوەی زیان بە هاووڵاتیانی مەدەنی و ژینگە، ئەنجام دەدرێن.
ڕافایل گروسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، هێرش دەکاتە سەر ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و دەڵێت، ڕێکخراوەکە بەرەو مردن دەچێت. گروسی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز، لە بارەی ئەم لێدوانەیەوە ڕایگەیاند، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، هیچ بەشدارییەکی نییە لە چارەسەرکردنی قەیرانە نوێیەکان و شەڕی نێوان وڵاتان، بۆیە بەرەو نەمان و لەناوچوونێکی هێواش دەچێت.