پرسیاری زمانی کوردی
Статистикаسڵاو بەڕێز گیان. لێرە پرسیاری ڕێنووس ببینە و شت فێر ببە. بانگەشەی هیچیشی تێدا ناکرێت. بەس زمانی کوردی. خواتان لە دڵ🤗🦋
- Последний пост
- 22 июн.
- Последнее чтение
- 14 авг.
- Постов за неделю
- 0
- Всего постов
- 21
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- —
- 1/48двое суток
- —
- 1/72трое суток
- —
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
سڵاو و ڕێز هاوڕێیانی بەئەمەگ و هێژام، من نیم لە مەریوان و بەڕاستی کاتی وام نییە بە کاناڵ بگەم، بۆیە تکایە بمبوورن و گەر تەمەن ڕێگەی دا پاییز دێمەوە خزمەتتان. خواتان لە دڵ. 🦋🥹
#چل "بە ناوی بەدیهێنەری هەست و پەپوولە" خاڵبەندی: #جووتخاڵ : ١- لەپێش قسەیەک کە وەکوو خۆی بوترێت. نموونە: داربەڕوو وتی: کوردستان لە دڵی ئێمەدایە. لەپاش وشەی وتی، دەبێت #جووتخاڵ کەڵک بگرین، لەدوای جووت خاڵ مەودایەک دادەنێین، پاشان قسەکە دەنووسین. ٢- دوای وشەیەک یان قسەیەک یان باسێک، کە پێویستە شرۆڤەی بۆ بکرێت. نموونە: شارەکانی ڕۆژهەڵات بریتین لە: مەریوان، بۆکان، بانە و... . دوای بریتین لە، دەبێت #جووتخاڵ دابنێین، پاشان بەردەوامبوون لە باسەکە. ٣- دوای ئەم وشانە (نموونە، وەک، وەکوو، بۆ وێنە، بۆ نموونە و...). نموونە: کوردستان شاعیرانێکی زۆر هەستناسک و بەهێزی لێیە، وەکوو: نالی، مەحوی، گۆران و... . ٤- لەنێوان کاتەکانی کاتژمێر. نموونە: ١٢:٤٥:٣٦ #جووتخاڵ، دهبێت بلکێت به وشهی پێش خۆیەوە و لهگهڵ وشهی پاش خۆی مەودای ببێت. لە بەشی دواتر گەر تەمەن ڕێگەی دا، دەچینە سەر باسێکی تر لە خاڵبەندی. هیوادارم کەڵکی بووبێت. خواتان لە دڵ.🦋 @Pirsyar_kurd
@Pirsyar_kurd
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
لە گێڕانەوەی هاوڕێیەکم لەم ڕۆژانەدا وەها دیارە کە بارودۆخی ئابووری لەسەر مێشک و هزرمان زۆر کاریگەریی خۆی دەر خستووە. بۆیە یەکێک لە هاوڕێکانمان وتی تا نیوەشەوان ژن و منداڵم بە قسە دەگرم تاوەکوو بەیانی درەنگ خەبەریان بێتەوە و فریای خواردنی نانوچاییی بەیانی نەکەون. برا دەی ناحەقمە قاڵبێ پەنێر بەشی ژەمێکیان ناکات. بەو شێوە مۆڵەقێ لە خەرجی ژیانم بۆ دەگەڕێتەوە. @Pirsyar_kurd
@Pirsyar_kurd
ئێستا تێ گەیشتم کە لە کۆتاییی ڕستە خاڵ (.) دابنێم و کاتێکیش دام نا، بیلکێنم بە وشەکەوە. وەکوو: من هەر نەخەوتم . ❌ من هەر نەخەوتم. ✅ خواتان لە دڵ.🦋🥹 @Pirsyar_kurd
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
#سی_و_نۆ "بە ناوی بەدیهێنەری هەست و پەپوولە" #خاڵبەندی لەم بەشەدا باسی خاڵبەندی دەکەین، کە بە واتای "نقطەگذاری" یان "علامت گذاری"یە. ئەم خاڵبەندییە کارێک دەکات کە ڕێنووس جوانتر و ڕێکوپێکتر خۆی بۆ ئێمە دەر بخات و باشتر لە مەبەستی ڕستە تێمان بگەیەنێت. یەک: #خاڵ (.) #خاڵ لەم شوێنانەدا کەڵکی هەیە: ١. له کۆتاییی ههموو ڕستهیهکدا، جگه له هێمای پرس یان پرسیار و هێمای سهرسوڕمان، وهکوو: من ناوم داربەڕووە. کوردستان نیشتمانی منە. هیوا و وریا برای یەکن. مامۆستاکەم یەکەم قسەی ئەوە بوو کە ڕێزی یەک بگرن. ٢. له دوای یهکهم، یا یهکهم و دووهم پیتی ناوێک که پێش ناوهێنانی پاشناوهکهی بکهوێت، وهکوو: ع.شەرەفکەندی. ٣. بۆ کورتکردنهوهی بڕێک پیشه و نازناو و ڕێکهوت، دوای یهکهم پیت دادهنرێت، وهکوو: پێغهمبهر (د.خ). (پێغهمبهر دروودی خودای لێ بێت). ٤. کاتێک بمانەوێت بە ژمارە باس لە چەند شت بکەین یان بمانەوێت دانە دانە ناوی باسێک بکەین، لە پاش ژمارەکان خاڵ دادەنێین، وەکوو: مرۆڤ دەبێت چەند خاڵ لە دەروونیدا ببێت، وەکوو: ١. دلۆڤانی ٢. کۆڵنەدەری هتد. #خاڵ، دهبێت بلکێت به وشهی پێش خۆیەوە و لهگهڵ وشهی پاش خۆی مەودای ببێت. هتد: هەتا دوایی لە بەشی دواتر گەر تەمەن ڕێگەی دا، دەچینە سەر باسێکی تر لە خاڵبەندی. هیوادارم کەڵکی بووبێت. خواتان لە دڵ🦋 @Pirsyar_kurd
@Pirsyar_kurd
без подписи
без подписи