فەرهەنگی ژین، وشەدانی کوردی.
Статистикаفەرهەنگی ژین، وشەدانی کوردی. کاناڵ: @farhangijin: https://t.me/farhangijin کۆڕ https://t.me/farhangijin1 ئەدمین: @Tahirrahmani2 هەوەڵ پەیامی کاناڵ: https://t.me/farhangijin/4
- Последний пост
- 14 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 4
- Всего постов
- 30
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Образование (по похожим)
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 430
- 1/48двое суток
- 492
- 1/72трое суток
- 531
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
без подписи
سڵاو و ڕێز بۆ هەموو ئەندامانی بەڕێز و بەئەمەکی فەرهەنگی ژین🤝 سپاس و ماڵاوا بۆ، بوون و چالاکی و بەشداریتان، یاخودا هەموو کاتەکانی ژیانتان لێوانلێو و پڕ بێ لە خۆشی و کامەرانی 🌸🌸 وێنەکە ئێوارەیەکی شاری بانە لە داوێنی ئاربەباوە @farhangijin فەرهەنگی ژین، وشەدانی کوردی
هەر میللەتێک یەکێتی و تەبایی نەبێ هەردەم ژێر دەستی دووژمنانی دەبێ .! ✍ #پێشەوا_قازی_محەممەد هاوڕێیان حەزتان بە کام بابەتی کوردییە؟؟ هەڵبژێرن👇👇👇
شیکردنەوەیەکی کورت لە سەر شینگێڕی لە کۆمەڵگەی کوردستاندا. ✍ جەماڵ (کۆچەر) فەتحی "بەر ماڵەکەتان گیا پەڵپینە کێت مردووە کراسەکەت شینە؟" ئەم شێعرە کە لە سەرەوە دامناوە، شێعرێکە کە پەنجا ساڵ پێش لە ناوچەی موکریان دەم بە دەم وتراوە، ئەگەرچی ڕواڵەتی شێعرەکە…
#قەڵەم عر.: قَلَم (لە یۆنانییەوە)۱. ئامرازێکی باریک و درێژووکە کە بۆ نووسین و ڕەسمکردن و وێنەکێشان کەڵکی لێ وەردەگیرێ. تێبینی: قەڵەم چەشنی جۆربەجۆری هەیە. قەڵەمی قەدیم زیاتر لە قامیش یا پەڕی باڵندە بووە کە نووکی لە کاتی نووسینا جار لەگەڵ جار دە مەرەکەب هەڵکێشراوە. قەڵەمی ئەمڕۆ بە شێوەیەکی گشتی لە نووکێکی فلز یا پلاستیک پێکهاتووە کە جەوهەری لە مەغزێکی درێژووکەوە بۆ دەچێ و مەغزەکە خراوەتە ناو قاوغێکی پلاستیک یا فلزەوە. جۆرە قەڵەمێکی تر هەیە کە بە ئینگلیسی «Pencil» و بە فارسی «مداد» و کوردی ئێران «میداد»ی پێ دەڵێن. ئەم جۆرە قەڵەمە پێکهاتووە لە چیلکەیەکی گرافیت «graphite» کە دە ناو چڵێکی چێوین گیراوە یا خراوەتە ناو قاوغێکی تایبەتییەوە: یاخوڵا ماممەلا قەڵەمت خووسێ/ چارەی نابەدڵان چەند زوو دەنووسێ [پایانیانی، ئەدەبیاتی زارەکیی موکریان _ بەشی ژنان ۱۱٤] ۲. (مەجاز) نووسین؛ نووسراو؛ هەروەها شێوە یا سەبکی نووسین: شاعیر و نووسەری کورد دەبێ ئیمڕۆ قەڵەمی به قازانجی زۆربەی گەلەکەمان بگەڕێ و به زمانێک بنووسێ جووتیار و کاسبکار تێبگا. [هێمن، هەواری خاڵی: ۱۰٥] ٣. ئامرازێکی ئاڕایشی ژنانە بەشێوەی قەڵەم(میداد) کە بۆ جوانکردنی برۆ، دەوری چاو یا دەوری لێو کەڵکی لێوەردەگیرێ: ئەدی چاوت بۆچی وا جوانه؟/ دەیکوت: لەبەر کله و سورمه تێکێشانێ/ ئەدی برۆت بۆچی وا جوانه؟/ دەڵێ لەبەر قەڵەمکێشانێ [حوسێن شەشە: ئازیزە] ٤. (مەجاز) ئێسکی زەند یا پووزی مرۆڤ و گیادارانی تر: جارێکی دیکە کاری ئاوا بکەی یا هەر بچیەوە ئەوێ، قەڵەمی دەست و پێت دەشکێنم، حاڵی بووی؟ ٥. (مەجاز) ئامرازێکی پۆڵای وەک گوڵمێخ که ئەندازەی جۆربەجۆری ههیە و سەرەکەی ئاو دراوەتەوه و به زەبری چەکوچ بۆ کاری کونکردن، بڕین، قەڵاشتن یا لێکولووسکردن کەڵکی لێ وەردەگیرێ. ٦. (مەجاز) قەڵەمە (٢): وەره ئازیز زینەتی نێو دارستانان چن؟ نەمامن، سپیدارن، قەڵەمن، پەیوەندن، هەنارن، هەنجیرن؛ ناوەڵڵا هێندێکیان له من شۆڕەبینە/ زینەتی ئەوێ کوێستانان چن؟ هەڵاڵەن، سوێسنن، سوورەگوڵن، سمبلن، گیاخاون، گوڵەبەڕۆنەی سەربەقەسەمن؛ هێندێک وردەوەنەوشەی ده بن بەردینە [حوسێن شەشە: ئازیزە] ۷. (مەجاز) شووش و باریک. تێبینی: ئەگەر ئەم وشەیە بەبێ ئامرازی شوبهاندن بەکار بهێنرێ، مەسەلەن بگوترێ «قامکت قەڵەمە» ئەوا ئەم مانا مەجازییە دەگەیەنێ بەڵام ئەگەر بگوترێ «قامکت دەڵێی قەڵەمە»، وشەی «قەڵەم» لە مانای ئاسایی خۆیا بەکار هێنراوە: مەیکه هەڵڵاوهەنگەمه/ قامکی دەڵێی قەڵەمه/ ئەگەر ئەتۆ ڕازی بی/ وەک جووی بۆت دەگرم شەمە [فۆلکلۆر] #سەلاح_پایانیانی ✅✅✅✅✅✅✅ @farhangijin فەرهەنگی ژین، وشەدانی کوردی
بێستان: جێگای کردنی زهرعات (کاڵهک، شووتی، هاروێ، باینجان و شتی لەم بابەتە). ساڵێکی بێستانی مامۆستا هێمن «تڕتڕه» لێیدهدا و بهشی زۆری دهفهوتێ. مامۆستاش لهداخان ئهو شێعرهی بۆ دهنووسێ: هاتی و ڕزقی ههموو خهڵکت بڕی ئهی تڕتڕه/ من به یهک تڕ قهڵسم و تۆ دوو تڕی ئهی تڕتڕه مەشهوورە دەڵێن «کهڵه» به «تڕتڕه»ی دهڵێ: ئهمن ئهوه دهچم بۆ گیانی بێستانی، ئهگه بۆم فوو درا ئهوه هیچ، دهنا بۆخۆت وهره! ئهگه ههر نهشبوو لهدووی «گهزۆ» و «مێشووله»ی بنێره. بۆ پاراستنی بێستان له چاووزار یا دوعایان دهنووسی و له دارێیان قایم دهکرد، یان سهرهکهریان به دارێوه دهکرد. بۆیە پێشینیان دەڵێ: «بێستان بێ سەرەکەر نابێ». جێبێستان: جێگای بێستان لێکردن: کابرایهک چووە کن ئاغایهکی بهگزادان، بههار بوو، ئاغا کوتی: له چی دهگهڕێی؟ کوتی: ئاغا، هاتووم ماڵم بێ. کوتی: چ کاسپیێکی دهکهی؟ کوتی: بێستانچیم. کوتی: حهک بهخێرێی! شهرت بێ جێبێستانێکت دهمێیه، پاییزێ ماڵومنداڵت بۆ ورکان دهرکاودهرکان بکهن! کوتی: ئاغا، شهرت بێ ئهمنیش بێستانێکت بۆ بکهم لهباتی شهمامان بۆن به گونانمهوه کهی! سەرچاوە: پایانیانی، سەلاح: فەرهەنگی زارەکیی موکریان بەرگی ۲، ۱۳٨۷. 🌱🌱🌱🌱🌱 @farhangijin فەرهەنگی ژین، وشەدانی کوردی
فەرهەنگی ژین، وشەدانی کوردی. کاناڵ: @farhangijin: https://t.me/farhangijin کۆڕ https://t.me/farhangijin1 ئەدمین: @Tahirrahmani2 هەوەڵ پەیامی کاناڵ: https://t.me/farhangijin/4
без подписи
без подписи
تەور+ داس= تەورداس( تەوراس) دەوڵەمەندی و جوانی زمانی کوردی لە ڕۆنانی وشەی جواندا باو و باپیرانمان زۆر شارەزایانە و وریایانە مامەڵەیان لەگەڵ وشەی کوردی جواندا کردووە. بڕوانە لە ناوی دوو کەرستە و ئامێری بەردەستیان ناوی ئامێرێکی تریان سازکردووە، کە کاری ئەو ئامێرە ( تەورداس) لە نێوانی کاری داس و تەوردایە. تەوراس گەڵا و لک و پەلی داری پێ دەبڕدرێت و لاسکی هەندێ گژوگیای وەک قامیش و زەل و چقڵە کەرتەشی و کەرکۆڵی پێدەبڕدرێ تەور(بیوور) ئاسنێکی تیژی دەم لەسەر شانە داری پێ لەت دەکرێ داس ئاسنێکی کلک دارینی دەم کەوانەیییە دروێنەی گژوگیا و دانەوێڵەی پێ دەکرێ تەورداس( تەوراس) ئاسننێکی کلکداری دەم پانی کەوانەداری تیژە، داری پێ دەبڕیتەوە بەکر ئەحمەدی 🌙🌙🌙🌙🌙🌙 @farhangijin فەرهەنگی ژین، وشەدانی کوردی
ــــــــــــــــــــــ "هەڵۆ و درەخت"* هەندێ جاران تۆ دەتەوێ ببیتە گیا و دەوەن و دار، لە کوێ ڕوای لەوێ ڕەگت بچێتە خوار! هەندێ جاریش تۆ دەتەوێ هەڵۆیەک بی تا چاو هەتەر دەکا بفڕی. لە بەرزاییی ئاسمانەوە، سەرنجی دەشت و دەریا دەی. کام شاخ دوورە... کام دوند بەرزە... بە بای شاپەڕ گەردی لادەی! من دەمەوێ ببم بە تۆ_ ڕەگم ڕەگی درەختان بێ، بەرزیش بفڕم وەکوو هەڵۆ... *پاڵەوانی ئەم هۆنراوەیە مرۆڤی چاخەکانی ئایندەیە... جەمسەری بەهایە نەتەوەیی و ئینسانییەکانە ـ کەسێکی وەک ئیسماعیل بێشکچییە. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 📚فەرهەنگۆک: 🔸هەڵۆ = باڵندەیەکی ڕاوکەری دڕی گۆشتخۆری تیژباڵە 🔸هەتەرکردن = بڕکردن (بُرد) 🔸دوند = ترۆپکی چیا، قوتکە، قوللە، تۆقەڵە 🔸شاپەڕ = پەڕی گەورە و درێژی باڵدار 🔸گەردی لادەی = تۆزی بسڕیتەوە ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🗓(کانوونی دووەمی ۱۹۸۲ - پۆتسدام) 📚 #دیوانی_برووسکەچاندن #عەبدوڵڵا_پەشێو @farhangijin فەرهەنگی ژین، وشەدانی کوردی
فەرهەنگی ئەفسانە و سەرو و سرووشت: دوعای ژانەزگ: دەست بە سەر سکدا دەهێنرا و دەوترا: ئەمشۆ شەوی باوبۆرانە، ڕەسووڵی خوامان میوانە، لە پیاوی سەیروسەفایە، لە ژنی جەوروجەفایە، ئەوەی دەو زگەیدایە شۆڕ بێتەوە خوارێ بێستوون: شاخێکە نەخشی دێرینەی لە سەرە، ئەفسانەئالوود…
- لە سەد ئاشی لێی دەکا و لە ئاشێکی نایماڵێتەوە. مەبەست لەو مەسەلەیە چییە؟ هاوشێوەی ئەوە چی دەزانی بینووسە 🙏 وێنەکە شاری سەقزە و هەر بۆ جوانییە @farhangijin فەرهەنگی ژین، وشەدانی کوردی
ناپەرژێ: ئەڵێ: دێی لەگەڵم؟؟ : نەوەڵا نایەم ئیستا ئەونەم ئیش( کار) هەیە سەرم ناپەرژێ، ئەم وشە جوانە گۆڕاوە بۆ مەجال ئەحمەد نادری 👍👍👍👍👍👍👍 @farhangijin فەرهەنگی ژین، وشەدانی کوردی
" پێــژی " ﻭشەﯼ " پێژﯼ " ﻭشەیەﮐﯽ ڕەسەﻥ ﻭ لە ﺑﯿﺮ ﮐﺮﺍﻭﯼ ﺯﻣﺎﻧﯽ ﮐﻮﺭﺩﯼ،یە، ﻭﺍﺗﺎ، " پێژﯾﻦ، پێژﯾﺎﻥ " ، هەﺭﭼﯽ ﺋﯿﻨﺴﺎﻥ پێی ﺑﮋﯾﺖ " پێژﯼ " یە، ﻭﺍﺗﺎﯼ " پێژﯼ " هەﻣﻮ ﺧﻮﺍﺭﺩﻥ ﻭ پێدﺍﻭیستیەﮐﺎﻧﯽ ﮊﯾﺎﻥ ﺩە ﮔﺮێتەﻭە، کە ﺋﯿﻨﺴﺎﻥ پێیاﻥ ﺩەﮊﯾﺖ ﻭ پێیاﻥ ﺯﯾﻨﺪﻭوە و ﺩەمێنێ، لە سەﺭﯾﺎﻥ، ﻧﺎﻥ ﻭ ﺋﺎﻭ ﻭ هەﻭﺍ. بەڵام لە ئێستا ﺩﺍ ﻭشەﯼ " ﺑﮋﯾﻮ " بەﮐﺎﺭﺩەچێ، لە ﺟﯿﺎﺗﯽ ﻭشەﯼ " پێژی" پێژﯼ : پێژﯾﻦ، پێژﯾﺎﻥ 🪷🪷🪷🪷🪷 @farhangijin فەرهەنگی ژین، وشەدانی کوردی
- ماڵی وێرانم تێشیئەگوشێ و پێشیەوە ئەخوا... ئەو مەسەلە لای ئێوە هەیە؟ هاوشێوەی ئەوە چی تر دەزانی؟ وێنەکە هەر بۆ جوانییە @farhangijin فەرهەنگی ژین، وشەدانی کوردی
«گەلاوێژ، لە زەوییەوە تا ئاسمان» گەلاوێژ ناوی پێنجەمین مانگی ساڵی کوردییە لە زۆربەی ناوچەکانی وڵاتی کوردستان، مامۆستای حەقیقی دەڵێت: نێوی مانگەکان بە کوردی خۆمان بەهار و هاوین پاییز و زستان ئەووەڵی بەهار خاکەلێوەیە دووهەم بانەمەڕ سێهەم…
ئەم 👆👆👆 یارییە، یارییەکی کوردەواری باوە، لە شارەزوور پێی دەڵێن: سێڕزکێن یان سێڕسکێن. لە ناوچەکانی تری کوردستان چ ناوێکی تری هەیە؟ @farhangijin فەرهەنگی ژین، وشەدانی کوردی
زاراوه: ئاردی نێو دڕوان پڕش و بڵاو بوونەوەی شتێک کە کۆ کردنەوەی زەحمەتە. وەک ئاردی لە نێو دڕوان لێک بڵاو بوونەوە له کاناڵی ( کورد وتەنی) وەرگیراوە @farhangijin فەرهەنگی ژین، وشەدانی کوردی
گونج: ناوی پارچەکانی بۆریی ئاوی ئاسنین هاوشێوەی گونج: بیرم دێت حەوزێکیان نۆژەن ئەکردەوە، کە کاتی خۆی بە گونج ئاویان لە دورەوە پێچاوپێچ بۆ ڕاکێشابوو، لە کاتی دەرهێنانەوەی پارچە گونجەکان بە شێوەی خوارەوە ناوزەد ئەکرد: 1 - قاپاخ، دەرپۆش ( کپ) 2 - ڕاستەی مێیە 3 - کۆڵانەی نێر (زانۆی نێر) 4 - کۆڵانەی مێ (زانۆی مێ) 5 - کەمکەرەوە 6 - مەهرە / نەت 7 - تێهەڵکێشی نێرە 8 - کەمکەرەوەی مێ 9 - سێڕێگا یا سێدەریچە 10 - بەستەر یا تێهەڵکێشی مێیە،؟ ئەحمەد نادری ✍✍✍✍✍✍ @farhangijin فەرهەنگی ژین، وشەدانی کوردی