tgindex
Последний пост
14 авг.
Последнее чтение
15 авг.
Постов за неделю
45
Всего постов
57
Тип
открытый
Язык
ku
Категория
Новости и СМИ (по похожим)
В каталоге с
14 авг.
Подписчики
7 688
+1 за 3 дн.
Сутки
−1
−0,01%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
182
40 постов
Вовлечённость
2,4%
к подписчикам
Постов в день
6,4
всего 57
Упоминаний
0
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
224
1/48двое суток
256
1/72трое суток
276

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • ئاژانسی هەواڵی سەبا ڕایگەیاندووە، وەک وەڵامدانەوەیەک بەرامبەر بە پێشێلکارییەکانی سعودیە، حوسییەکان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دامەزراوەیەکی سەر بە کۆمپانیای ئارامکۆی سعودیەیان لە شارۆچکەی نەجران بە ئامانج گرت.

  • دوێنێ سەعید چۆملەک، ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەمپی مەخموور بوو، لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا بە گیانلەدەستدراوی دۆزرایەوە، ئەمڕۆش لە ڕێوڕەسمێکی جەماوەرییدا لە مەخموور تەرمەکەی بەخاکسپێردرا.

  • 24مین خولی فیستیڤاڵی جیهانی فەرشی گول لە بەلجیکا بەڕێوەچوو

  • ئاهەنگی جەژنی ژیانەوە لە بناری قەندیل بە بەشداریی هەزاران کەس و پێشکەشکردنی چەندین بەرهەمی هونەریی کۆتایی هات، لە ئاهەنگەکە ئامادەبووان درووشمەکانی “شەهید نامرن و بەبێ سەرۆک ژیان نابێت”یان دەوتەوە.

  • وێنەی فەرماندەی ئەفسووناوی قەڵەمبازی پازدەی تەباخ شەهید مەعسووم کۆرکماز ناسراو بە عەگید بە دەستی گەنجان هێدی هێدی لە قەدپاڵەکانی قەندیل دەنەخشنرێت

  • ئەم باوکە منداڵە بچکۆلەکەشی لەگەڵ خۆی هێناوە بۆ بناری قەندیل و بەشداری ئاهەنگی جەژنی ژیانەوەی 15ی تەباخیان کردووە

  • پەژاک: هەڵمەتی ١٥ی ئاب لە ڕاستیدا هێڵی پووچەڵکردنەوە بەسەر سناریۆی دابەشکردنی کوردستان بۆ چوار بەشدا کێشا و ڕێگەی 'بەرخۆدان ژیانە' دەستی پێکرد و ئەمڕۆش بە شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی' بڕوابەخۆیانە بەردەوامە.

  • لە بناری قەندیل بە بەشداریی ژمارەیەکی زۆر لە چین و توێژە جیاوازەکانی هەر چوار بەشی کوردستان، ئاهەنگی جەژنی ژیانەوەی ١٥ـی ئاب دەستی پێکرد، ئاهەنگەکە بە پێشکەشکردنی وتار و چەندین بەرهەمی هونەریی بەردەوام دەبێت.

  • ئێستا.. بناری قەندیل، بەبەشداری بەرچاوی خەڵکی ئاهەنگی یادی 15ـی تەباخ بەبەشداری چەندین هونەرمەند بەڕێوەدەچێت

  • گۆڕەپانی نەورۆز لە بناری قەندیل جمەی دێت و ئاهەنگی پیرۆزبایی یادی 15ـی تەباخ چەند خولەکێکی دیکە دەست پێدەکات

  • گەنجان لە چیای قەندیل وێنەی شەهید عەگید 'مەحسوم کۆرکماز' فەرماندەی ئەفسانەیی قەڵەمبازی تەباخ دەکێشن

  • ژنێکی کورد دانیشتووی شارۆچکەی مەلێکان لە پارێزگای ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەدەستی هاوژینەکەی کوژرا و تۆمەتبارەکەش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا. ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا سەبارەت بە کوژرانی ژنێک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هاوژینەکەیەوە زانیاری خستەڕوو. لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، نەدا جەلیلیان، خەڵکی گوندی وشتەپەی سەر بە شارۆچکەی بۆکان و دانیشتووی مەلێکان لە پارێزگای ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە دایکی منداڵێکی چوار ساڵانەیە و خۆشی تەمەنی ٢٦ ساڵە، کەوتووەتە بەر لێدان و ئەشکەنجەی هاوژینەکەی و پاشان خنکێنراوە. باس لەوە کراوە، تۆمەتبارەکە لە سەرەتادا هەوڵی داوە ڕووداوەکە وەک خۆکوژی نیشان بدات، بەڵام دوای بە دواداچوونی پزیشکی دادوەری و بەڵگەکان، تۆمەتی کوشتنی لەسەر ساغ بووەتەوە و دەستبەسەر کراوە. چالاکوانانی بواری مافی ژنان جەخت دەکەنەوە کە بەکارهێنانی دەستەواژەی کێشەی خێزانی بۆ ئەم جۆرە ڕووداوانە، ئاستی مەترسیی توندوتیژیی ڕەگەزی دەشارێتەوە و ئاماژە بەوە دەکەن کە نەبوونی یاسای پارێزەر و کارا بۆ پاراستنی ژنان لە توندوتیژیی ناوخێزان، بووەتە هۆی زیادبوونی حاڵەتەکانی ژنکوژی.

  • هۆزان جۆمەرت: بانگەوازیی لە هەموان دەکەم بەشداریی لە ئاهەنگەکەی قەندیل بکەن

  • ململانێی ژیان و مەرگ لە چەند خولەکێکدا! بەڕێوەبەری تەندروستیی هەڵەبجە دیمەنی ڕزگارکردنی ژیانی هاووڵاتییەکی ٥٠ ساڵانی بڵاوکردەوە کە لە خورماڵ دڵی لە لێدان وەستابوو، بەڵام لەلایەن تیمە پزیشکییەکانەوە لە مەرگ گەڕێنرایەوە و ڕەوانەی سلێمانی کرا.

  • وێستگە جیاوازەکانی ژیانی "حەمە عەرەب" لە ستێرک تیڤی

  • شەهیدانی کۆمەڵکووژیی شارۆچکەی تلعوزێر بەبیرهێندرانەوە  بە پێشەنگایەتیی ئەنجومەنی گەلی شنگال، شەهیدانی کۆمەڵکوژیی ١٤ـی ئابی ٢٠٠٧ـی شارۆچکەی تلعزێر، لە گوندی جدالێ بە مەراسیمێک یاد کرانەوە، لە یادەکەیاندا داوا کرا گۆڕی بەکۆمەڵ هەڵبدرێتەوە، ناسنامەی قوربانییانی کۆمەڵکوژییەکە دیاری بكرێت و ڕادەستی بنەماڵەکانیان بكرێنەوە.

  • لە یادی 15ـی تەباخ، لە گۆڕستانی شەهیدان لە قەندیل یادی شەهیدانی رێگای ئازادی بەرز ڕاگیرا

  • پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) جەخت دەکاتەوە کە ١٥ـی ئاب بووەتە خاڵی وەرچەرخان لە ڕزگارکردنی بوون و کەرامەتی گەلی کورد و پووچەڵکردنەوەی پڕۆژەی قڕکردنی نەتەوەیی، هاوکات ڕایدەگەیەنێت کە میراتی ئەو هەڵمەتە لە شۆڕشی «ژن، ژیان، ئازادی» و ڕێگەی چارەسەری دیموکراتیک و ئاشتیدا لە چواربەشی کوردستان بەردەوامە.

  • ئاماژەی بەوەشکرد، بێگومان لە بنەڕەتی هەموو ئەم پێشکەوتنە مێژوویی و بەها باڵایاندا، ڕێبەر ئاپۆ هەیە، کە خوڵقێنەری سەرجەم بەها کۆمەڵایەتی، ئایدیۆلۆژی و مرۆییەکانی تێکۆشانەکەمانە، بۆیە ئازادیی جەستی ڕێبەرمان بۆ گەل و تەڤگەرمان پرسێکی یەکلاکەرەوە و دەستبەردارنەبووە، ئەمڕۆ گەریلاکانی ئازادیی کوردستان و گەلی وڵاتپارێزمان ته‌واوی وزەی خۆیان بۆ بەدیهێنانی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ تەرخان کردووە، هەر تێڕوانین و هەوڵێک کە ئازادیی ڕەهای ڕێبەر ئاپۆ نەکاتە بنەما، لە لایەن گەریلاوە هیچ بەهایەکی نییە، وەسیەت و فەرمانی هەزاران شەهیدی ئێمە کە لە ماوەی ٢٧ ساڵی ڕابردوودا لە دژی سیستمی ئەشکەنجەی ئیمڕاڵی و کۆپیلانی نێونەتەوەیی خەباتیان کردووە، لەسەر ئەم بنەمایەیە و هەر شەهیدێکمان بە دروشمی “بژی سەرۆک ئاپۆ” دوا هەناسەی داوە، ئێمە وەک گەریلاکانی ئازادی و شوێنکەوتووانی شەهیدان، ڕایدەگەیەنین، کە تا بەدیهێنانی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، بەرخۆدانی گەریلا و تێکۆشانی گەلەکەمان بە هەموو شێوازێک و بە پێداگرییەوە بەردەوام دەبێت. هاوکات، بەو هیوا، بڕوا و بڕیاردارییەوە بۆ سەرکەوتن، جارێکی تر جەژنی ژیانەوەی ١٥ـی ئاب پیرۆز دەکەین و بەم بۆنەیەوە پەیمانی خۆمان نوێ دەکەینەوە، کە کاروانی “ڕێبەرایەتی ئازاد، کوردستانی ئازاد” بە دڵنیاییەوە بگەیەنینە سەرکەوتن، لەگەڵ دەستپێکردنی ٤٣ـەمین ساڵی تێکۆشاندا، بۆ سەرجەم هاوڕێیان و گەلی وڵاتپارێزمان کە دڵیان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ لێدەدات، هیوای سەرکەوتنی گەورە دەخوازین.

  • ئاماژەی بەوەشکردووە، هەڵمەتی دیرۆکی ١٥ـی ئاب لە ناو ئەو مەرجانەدا پێکهات کە نکۆڵی لە زمان، ناسنامە و بوونی کورد دەکرا، هەموو بەهاکانی گەلی کورد تاڵان دەکران، هاوکات کوردستان بە تەواوی لە ژێر داگیرکاری و تاریکییەکی قورسدا بوو، بازدانی مێژوویی ڕێبەر ئاپۆ، دامەزراندنی پەکەکە، گەشەکردنی ئاگری بەرخودان بە سێ دەنکە شقارتە لە زیندانی ئامەد لەلایەن هاوڕێ مەزڵووم دۆغانەوە، بەرخودانی چوارەکان و گەشەبوونی ئەم بەرخودانە لە کەسایەتی بەرخۆدەرانی ١٤ی تەمووزدا، بوونە بنەما بۆ بازدانی ١٥ـی ئابی ١٩٨٤، بۆ تێکشکاندنی کۆڵۆنیالیزمی قورس لەسەر گەلی کورد، ‘یەکەم فیشەک’ کە بە پێشەنگایەتی هاوڕێ مه‌عسووم قۆرقماز (عەگید)، لە ١٥ـی ئابدا تەقێندرا، شەڕی بوون و ئازادیی ئێمەی دەستپێکرد و بۆ کورد و کوردستان بوو بە مێژوویەکی نوێ، لە کاتێکدا کە زۆر کەس خەیاڵی ئەوەشیان نەدەکرد فیشەک بنێن بە داگیرکاری، کۆڵۆنیالیزم و کودەتای فاشیستی ١٢ـی ئەیلوولەوە، دەستپێکردنی چالاکییەکی بەم شێوەیەی قارەمانێتی و تێکۆشانی گەریلایی، بۆ گەلی کورد لە هەر ڕوویەکەوە بوو بە ژیانەوە و ڕاپەڕین. هەروەها، گەلی ئێمە کە بە ئیرادەی ڕێبەر ئاپۆ خۆی لە خۆڵەمێشی خۆی لێهەڵهێنایەوە، بە تێکۆشانی ڕەوا و حەقی خۆی زنجیری کۆیلایەتی پساند، دواکەوتوویی لەناو برد و دەستی بە ڕێپێوانێکی بێوچانی قارەمانێتی کرد. لەبەر ئەوە، لە کەسایەتی هێما و فەرماندەی پێشەنگی هەڵمەتی ١٥ـی ئاب، هاوڕێ فەرماندە عەگیددا، یاد و ناوی هەموو شەهیدانمان بە ڕێز و پێزانینەوە بەرز ڕادەگرین و پەیمانی خۆمان نوێ دەکەینەوە کە خەونەکانی شەهیدانمان بەدیبهێنین. هەپەگە باسی لەوەکرد، قەڵەمبازی ١٥ـی ئاب تەنها چالاکییەکی سەربازی یان هەنگاوێکی بەرگریی کاتی نەبوو، هەڵمەتی ١٥ـی ئاب دەستوەردانێکی مێژوویی بوو لە داڕمانی گەلێک کە بەرەو نەمان دەچوو. ئەم بازدانە کە لایەنە نەتەوەیی، ئایدۆلۆژی، سیاسی، کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکانی بەقەد لایەنە سەربازییەکەی لە پێشەوەن، پێش هەر شتێک ڕاپەڕین بوو دژی تەسلیمبوون و زنجیری کۆیلایەتی لە مێشکی کورددا، ئەو بنکە و بارەگایانەی کە کۆڵۆنیالیزم لە مێشکی مرۆڤی کورددا دروستی کردبوون، تێکی دان و ئەوەی خستە ڕوو کە کورد و کوردستان حەقیقەتێکن کە ناتوانرێت نکۆڵی بکرێن. هاوکات، شۆڕشی ژیانەوە لە هەر شوێنێک کە کوردی لێ بێت، پڕۆسەیەکی شۆڕشگێڕانەی فیکری، کۆمەڵایەتی و دیموکراتیی لەگەڵ خۆیدا هێنا، ژنانی ئازادی کورد کە بە بەرخودانی ژیانەوە ڕاپەڕین، بوونە پێشەنگی ژیانی ئازاد کە ئەمڕۆ ژنانی هەموو جیهان ئیلهامی لێ وەردەگرن، ئاواتی پێ دەخوازن و بە وردی بەدواداچوونی بۆ دەکەن، ئەم پێشکەوتنانە کە لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە وەک ‘شۆڕش لە ناو شۆڕشدا’ پێناسە کران، کوردێکی نوێی لەگەڵ خۆیدا هێنا، کە هەرکەسێک بە سەربەرزییەوە خاوەندارێتی لێ دەکات؛ مرۆڤی ئازادی کورد، ڕۆحی ئاپۆیی کە ناتوانرێت دەستەمۆ بکرێت، بەها باڵاکان و هۆشیاریی ئاپۆیی خوڵقاند، ئەگەر ئەمڕۆ باس لە بەهاکانی کورد،کوردایەتی، کوردستان، کوردستانیبوون و بەرزیی ئەم بەهایانە دەکرێت، بێگومان لەمەدا هەڵمەتی ١٥ی ئاب و ئەو تێکۆشانەی کە بە شەهیدبوونی هەزاران گەریلا بەڕێوەچوو، ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەی هەیە. لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا هەپەگە پێداگری خۆی لە بەدەسختنی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ کرد و وتی: گه‌ریلا چوارچێوه‌ی سوپایه‌کی پاراستنی ئاسایی و شه‌ڕڤانی ڕێزه‌ی تێپه‌ڕاند و بووه‌ هێمای مرۆڤی نوێ و ئازادی کورد، گه‌ریلا به‌ هونه‌ری باڵای مرۆیی، هه‌ستی فیداکاری، دڵسۆزی بۆ گه‌ل و نیشتمان، ئیرادەی پۆڵایین و ژیانی دەروێشانەی دوور لە خۆپەرستی، توانی لە دڵی گەلەکەماندا جێگەی خۆی بکاتەوە، ئەم مەشخەڵەی بە هەنگاوی ١٥ـی تەباخ داگیرسا، کۆمەڵگەی لە بێچارەیی و لاوازی ڕزگار کرد و ئەخلاقێکی کۆمەڵایەتی فیداییانەی لەسەر بنەمای ژیانی کۆمۆناڵ و هاوڕێیەتی ڕاستەقینە بنیاد نا، کە بووە سەرچاوەی هێز بۆ خۆڕاگری گەلەکەمان لە ژێر قورسترین بارودۆخدا.