- Последний пост
- 14 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 35
- Всего постов
- 40
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Новости и СМИ
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 192
- 1/48двое суток
- 220
- 1/72трое суток
- 237
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
سعودیە هاوپەیمانییەکی نوێی فرەنەتەوەیی بۆ بەرگریی دەریایی ڕاگەیاند کە ١٣ وڵات بە فەرمی تێیدا بەشدارن. ئەم هەنگاوە کەمتر لە هەفتەیەک دوای پەیمانی مەککە دێت و ئامانج لێی بەهێزکردنی بەرگرییەکانی سعودیە و ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی ئێرانە، بەتایبەت دوای ئەوەی یەکەم هاوپەیمانیی پێشوو لە وەڵامدانەوەی هێرشێکی حوسییەکاندا تووشی کێشە بوو.
حوسێن کورتۆغڵو، جێگری فەرماندەی پۆلیسی سەربازیی تورکیا، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند.
تەلەڤیزیۆنی فەرمیی ئێران بۆ یەکەمجار بەڵگەی ئەوەی بڵاوکردەوە کە ئامێرەکانی ستارلینکی سەر بە ئیلۆن مەسک لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانە سەربازییەکانی ئەمریکادا بەکاردەهێنرێن.
فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەنسارولڵا دامەزراوەیەکی نەوتی کۆمپانیای ئارامکۆی لە شاری نەجرانی باشووری سعودیە کردە ئامانج.
ئەردۆغان: 🔻توركیامان والێكرد کە پێشتر تفەنگی هاوردە دەکرد؛ توانای دروستکردنی کەشتی جەنگی و درۆن و کۆپتەر و تانک و موشەک و ژێردەریایی خۆی هەبێت تەنها کێشەی تیرۆر كۆتایی پێناهێنین بەڵکو ئەو پیلانانەی ئیمپریالیش هەڵدەگێڕێنەوە کە لە ناوەوە کار بۆ ناسەقامگیرکردنی…
ترەمپ لەبارەی جەنگی ئێرانەوە دەڵێت، - 159 کەشتی ئێرانمان لەناوبرد - ئێران تاکە وڵاتە کەس نایەوێت ببێتە سەرۆک - هەڵئاوسان لە ئێران %350یە - هێشتا سەرکەوتنە مەزنەکە ماوە بەدیبهێنین - ئێران شەقاوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو - دەتوانین ئێران وێران بکەین بەڵام…
ترەمپ لەبارەی جەنگی ئێرانەوە دەڵێت، - 159 کەشتی ئێرانمان لەناوبرد - ئێران تاکە وڵاتە کەس نایەوێت ببێتە سەرۆک - هەڵئاوسان لە ئێران %350یە - هێشتا سەرکەوتنە مەزنەکە ماوە بەدیبهێنین - ئێران شەقاوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو - دەتوانین ئێران وێران بکەین بەڵام نامانەوێت ئەو کارە بکەین
دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد ئیسڕائیل بەچڕی دەستی کرد بە بۆردومانی پاشماوەی هێزی ئاسمانی سوریا و توانی %80 لەناو ببات و نزیکەی 60 دانە فڕۆکەی MIG-23 بەر بۆردومانی فڕۆکەی ئیسڕائیلی کەوتن. ئەم فڕۆکەیە هەرچەندە زۆر کۆنە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی 1964 بەڵام هێشتاوەکوو هەندێک وڵاتی کەم هەر بەکاری دەهێنن وەک ئەنگۆلا و کوبا و سودان و کۆریای باکور.
سوپای هێزی ئاسمانی سوریا لەم حەفتەیەدا لایەنی کەم 2 فڕۆکەی جۆری MIG-23UB خستۆتەوە خزمەت کە هی ڕژێمی پێشوو بوون و ئێستا فڕۆکەکان دەتوانن بە ئاسماندا بفڕن🇸🇾
ڕۆژانەی منداڵێك لە غەززە .
ئەنسارووڵڵای یەمەن بە ژمارەیەک مووشەکی بالیستی هێرشیان کردە سەر بەندەری مۆخا و پێگە سەربازییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیە. لە هێرشەکەدا دوو کەشتیی جەنگی و کۆگای چەک و تەقەمەنی تێکشکێنران و دەیان چەکداری سەر بە هاوپەیمانییەکە کوژران و بریندار بوون. جەختی کردەوە کە بەردەوام دەبن لە ئامانجگرتنی پێگە سەربازییەکانی سعودیە لە هەر شوێنێک بن.
ئەردۆغان: 🔻توركیامان والێكرد کە پێشتر تفەنگی هاوردە دەکرد؛ توانای دروستکردنی کەشتی جەنگی و درۆن و کۆپتەر و تانک و موشەک و ژێردەریایی خۆی هەبێت تەنها کێشەی تیرۆر كۆتایی پێناهێنین بەڵکو ئەو پیلانانەی ئیمپریالیش هەڵدەگێڕێنەوە کە لە ناوەوە کار بۆ ناسەقامگیرکردنی تورکیا دەكەن و لەناوی دەبەین
بەپێی میدیای تورکیا، سیپان حەمۆ لەلیستی تیرۆری تورکیا دەرهێنرا.
میدیای تورکیا: ئەمریکا پێشمەرگە و سوپای عێراقی وەک پارێزەری عێراق و سەرکردایەتی عێراقی خستە دەست ئەوان
لەسەرەتایی جەنگەوە، ئەڵمانیا 5 یەکەی سیستەمی پاتریۆت و 358 مووشەکی بەرپەرچدەرەوەی لە کۆگاكانی سوپای وڵاتەکەیەوە پێشکەشی ئۆکرانیا کردووە. دوو لەو 5 سیستەمەی لەلایەن ئەڵمانیاوە دابینکراون، لەلایەن دانمارک، لیتوانیا و نەرویجەوە پارەکەیان دراوه، لە ئێستاشدا ئەڵمانیا پارەی گرێبەستێک تەرخان دەکات کە نزیکەی 600 مووشەکی بەرپەرچدەرەوەی نوێی جۆری PAC-2 GEM-T دەکات کە دروستکراوی ئەڵمانیان و بە بەهای نزیکەی 3.2 ملیار یۆرۆن، بە مەبەستی ڕادەستکردنیان لە داهاتوودا.
تایوان پاسەوانی دەریایی خۆی دەگۆڕێت بۆ هێزێکی پاڵپشتی سەربازیی بەهێزتر، کەشتییەکانی پاسەوانی دەریایی بە مووشەکی دژەکەشتی پڕچەک دەکرێن و لەگەڵ هێزی دەریاییدا ڕاهێنانیان پێ دەکرێت. "جەنگی چین و تایوان زۆر مۆدێرن دەبێت"
ئیمارات چەندین ملیار دۆلار لە سەرمایە سڕکراوەکانی ئێرانی لە بانکەکانی خۆی ئازاد کرد، لەنێویاندا 2 تۆن ئاڵتوون کە بەهاکەی بە نزیکەیی 283 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت، بە فڕۆکەیەکی جۆری بۆینگ بۆ ئێران گواستراونەتەوە. سەرمایەی ئازادکراو هەتا ئێستا 3 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.
فەرماندەیی گشتی هەسەدە: گەرمترین سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی کۆمەڵانی خەڵکی گەلەکەمان و بنەماڵەی هەردوو شەهید (ئارتێش حەسەن) و (شاهین سلێمان) دەکات، کە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا و لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکی پاراستنی گەل و خاکیاندا گەیشتنە پلەی بەرزەشارەی شەهادەت.
حیزبوڵایش خۆمان خۆش بە یەکجاری، ئیسرائیل و لبنان ڕێککەوتن: بەریتانیا، ئیتالیا، سویسرا و ئیندۆنیزیا لە لیستی ئەو وڵاتانەدا دەبن کە پێشنیاریان بۆ دەکرێت سەربازەکانیان لە لبنان بڵاوە پێبکەن - تاوەکو دڵنیاببنەوە لەوەی حیزبوڵڵا چەک دادەماڵرێت (ڕۆیتەرز). دوای حەماس ، بڕیاری چەک داماڵینی حیزبوڵا ، دواتر لە ٣٠ ئەیلول حەشدی شەعبی، دواتر نۆرەی حوسیەکان دێت، حەماس و حیزبوڵا دەستی ڕاست و چەپی ئێران بوون، حوسی و حەشدی شەعبی قاچی چەپ و ڕاستی ئێران بوون، دواتر نۆرەی دێوەکە دێت، دەدرێت بە زەویدا و پارچە پارچە دەکرێت
دۆخی نێوان حکومەتی عێراق و حەشدی شەعبی لەپشت پەردەوە بەردەوام بەرەو خراپبوون و ئاڵۆزی زیاتر ئەڕوات و عەلی پلانی هەیە پێگەکانی حەشدی شەعبی گەمارۆبدات. بەبڕوای من ئەستەمە هەموو گروپە چەکدارییەکان ڕازیبن بە چەک دانان، وە توانای عەلی زەیدیش سنوردارە بۆ جێبەجێکردنی و حکومەتەکەشی ناتوانێ لەژێر ئەم هەموو فشارە بەردەوام بێت و حکومەتێکی لاوازە، بۆیە ئەگەر هەیە ڕووبەروو بوونەوە روبدات لەنێوانیان، وە ئەمریکاش سەرکردەی گروپە چەکدارییەکان بکاتە ئامانج.