tgindex
زاری کرمانجی

زاری کرمانجی

Статистика

فەیسبوکی فەرمی دەزگای زاری کرمانجی https://www.facebook.com/share/1DcM7NZmDQ/?mibextid=wwXIfr ماڵپەڕی فەرمی دەزگای زاری کرمانجی www.zarikrmanji.net ئینستاگرامی فەرمی دەزگای زاری کرمانجی https://www.instagram.com/zari_kirmanci?igsh=MTUzemQxd3hneG05OA=

Последний пост
14 авг.
Последнее чтение
14 авг.
Постов за неделю
28
Всего постов
28
Тип
открытый
Язык
ku
В каталоге с
14 авг.
Подписчики
2 155
+4 за 3 дн.
Сутки
+4
+0,19%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
131
28 постов
Вовлечённость
6,1%
к подписчикам
Постов в день
4,0
всего 28
Упоминаний
0
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
110
1/48двое суток
126
1/72трое суток
135

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • без подписи

  • ناخ هەژێنە ئەم گەنجە خەڵکی رواندزە ئێستا لە وێری کاولۆکان خنکا کە سێ مانگە ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە.

  • کەمێک پێش ئێستا ( عەبدوڵلا یونس ئاکۆیی ) دانیشتوی گوندی ئاکۆیان، لە ڕووباری کاولۆکان خنکا.

  • سه‌رۆك بارزانی به‌بۆنه‌ی كۆچیی دوایی مامۆستا مه‌لا جه‌رجیس كه‌سایه‌تی ئاینی شاری هه‌ولێر، په‌یامێكی هاوخه‌میی بڵاوكردووه‌ و سه‌ره‌خۆشیی له‌ ماڵبات و كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێت، خۆم به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانم. ده‌قی په‌یامەکەی سه‌رۆك بارزانی' بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ناسراو و زانای ئایینیی هەولێر مامۆستا مەلا (جەرجیس هەولێری)ـیم پێ گەییشت. مامۆستا مەلا جەرجیس هەولێری لە ژیانی خۆیدا خزمەتێکی زۆری پەیامی خواپەرستی و چاکەخوازی و پێکەوەژیان و تەبایی لە کوردستاندا کرد. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا جەرجیس و دۆستان و ئاشنایانی و تەواوی مامۆستا و زانایانی ئایینیی کوردستان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا جەرجیس هەولێری بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت. انا للە و انا الیە راجعون مسعود بارزانی

  • هاووڵاتییەکی ڕۆژهەڵات لە سرێشمە گیانی لەدەستدا هاووڵاتی (محەمەد ئەیوب)، خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ماوەیەک بوو لە ناحیەی سرێشمە كاری دەكرد، بەهۆی سووتانەوە گیانی لەدەستدا. ناوبراو لە ناحیەی سرێشمە کاری دەکرد، بەهۆی ڕووداوێکی سووتان ، ماوەی دوو ڕۆژ بوو لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر لەژێر چاودێریی چڕی پزیشکی دابوو، بەڵام بەهۆی زۆری ڕێژەی سووتانەکەی، ئەمرۆ گیانی لەدەستدا.

  • نرخی یەك ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەكانی جیهاندا بە چوار هەزارو 328 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.   ئەمڕۆ هەیینی 14ی ئابی 2026 نرخی زێڕ لە هەرێمی كوردستان بەمشێوەیە مامەڵەی پێوەدەكرێت:   مسقاڵێك زێڕی عەیارە 18 بە 796 هەزار دینارە   مسقاڵێك زێڕی عەیارە 21 بە 928 هەزار دینارە   مسقاڵێك زێڕی عەیارە 22 بە 973 هەزار دینارە   مسقاڵێك زێڕی عەیارە 24 بە ملیۆنێك و 61 هەزار دینارە   كیلۆیەك زیو بە 2 هەزارو 67 دۆلارە

  • ئەمڕۆ هەیینی 14ی ئابی 2026 نرخی دراوە جیهانییەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەم شێوەیە مامەڵەی پێوەدەكرێت:   100 دۆلار بەرامبەر بە 153 هەزارو 100 دینارە   100 یۆرۆ بەرامبەر بە 179 هەزار دینارە   100 پاوەن بەرامبەر بە 205 هەزار و 500 دینارە   100 دۆلار بەرامبەر بە چوار هەزار و 626 لیرەی توركییە   100 دۆلار بەرامبەر 16 ملیۆن و 750 هەزار تمەنی ئێرانییە

  • بەهۆی کۆچی دوایی مامۆستا مەلا جەرجیس هەولێری، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە کەسوکار و خانەوادەکەی دەکات. ئەمڕۆ هەینی 14ـی ئابی 2026، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەهۆی کۆچی دوایی مامۆستا مەلا جەرجیس هەولێری پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکار و خانەوادەکەی کرد. لە پرسەنامەکەی سەرۆکوەزیراندا هاتووە، " بۆ کۆچی دوایی زانای ئایینی و کەسایەتیی ناسراوی هەولێر، مامۆستا مەلا جەرجیس ئیبراهیم هەولێری، پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەی و زانایانی ئایینی کوردستان و دۆست و ئاشنایانی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم" . هاوکات مەسرور بارزانی داواکارە" خودای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەی ببەخشێت".

  • ئەژین غەفار - زاری کرمانجی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تۆمارکردنی حاڵەتێکی نوێی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەرێم ڕاگەیاند، کە پیاوێکی گەنجی تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی گوندی بازێ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانە. بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستی، ئەم گەنجە لە شاری دهۆک حاڵەتی تووشبوونی بە نەخۆشییەکەی لەلایەن پزیشکانەوە گومانلێکراوە، دوای ئەوەی بەرکەوتنی لەگەڵ ئاژەڵێکی تووشبوو هەبووە و نیشانەکانی نەخۆشییەکەی دەرکەوتووە. وەزارەت ڕایگەیاندووە دوای گەیشتنی نەخۆشەکە بە نەخۆشخانە، چەندین ڕێکاری پزیشکی بۆ دەستنیشانکردن و پشتڕاستکردنەوەی حاڵەتەکە گیراوەتەبەر و ئێستا لەژێر چاودێریی پزیشکیدا لە نەخۆشخانەیە و چارەسەر وەردەگرێت. بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، باری تەندروستیی گەنجەکە تا ئێستا جێگیرە. https://www.facebook.com/share/p/19EutnK1Ww/

  • دوو گەنج لە چیای کۆڕەک هڵدێراون و بەسەختی بریندار بوونە رەوەند هاودیانی گووتەبێژی پۆلیسی بەرگری شارستانی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند" ئەو دوو گەنجە چوونەتە چیای کۆڕەک و، بەپێی قسەی خۆیان ئاگرێکیان کردۆتەوە و ویستوویانە کۆنتڕۆڵی بکەن، بەڵام نەیانتوانیوە و بەهۆی زۆری گڕی ئاگر شلەژاون و لە شاخ هەڵدێراون". زیاتر گووتی " ئەو گەنجانە لەلایەن تیمەکانمانەوە گەیاندراونەتە نەخۆشخانە و لە ژێر چاودێری پزیشکدان".

  • نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە دیمانەیەكیدا لە بەرنامەی (ئەلمواجەهە)ی كەناڵی تەلەفزیۆنی ئەڵشەرقییەدا تیشك دەخاتە سەر كمەڵیكی بابەتی هەنووكەی كوردستان، عێراق و ناوچەكە و جیهانیش. دەقی دیمانەكە لەم لینكە بخوێنەوە : https://www.zarikrmanji.net/Home/Details/83793/

  • 🔹 ئازایەتی تەنها بە هێزی جەستەیی نییە؛ هەندێک جار کامێرایەک و ورەیەکی بەرز بەسە بۆ ڕسواکردنی تاوانبارێک

  • گووتەبێژی بزووتنەوەی نوجەبای عێراق ئاشکرای کرد، بزووتنەوەکەیان بە هیچ شێوەیەک چەکەکانی رادەستی دەوڵەت ناکات و، پرسی کۆکردنەوەی چەک پلانێکی ئەمریکی-ئیسرائیلییە دژی هێزەکانی مقاوەمەی ئیسلامی. لە لای خۆشیانەوە ئەمڕۆ چەند سەرچاوەیەكی عێراق بە شەرق ئەوسەتیان راگەیاندووە، حكوومەتی عێراق بە سەرۆكایەتیی عەلی زەیدی، پلانێكی داناوە بۆ ئابڵۆقەی بارەگا و بنكەی میلیشیاكانی سەربە ئێران و ئەمەیش وەك هەنگاوی یەكەم دەبێت بۆ هەڵوەشاندنەوەیان. زانیاری زیاتر لەم لینكە بخوێنەوە : https://www.zarikrmanji.net/Home/Details/83790/

  • کرمانج عزەت: بەشێکی زۆری تەمەنی خۆم تەرخانکردووە بۆ چارەسەری کێشە کۆمەڵایەتییەکان

  • موڕشید برادۆستی – زاری کرمانجی: بەڕێوەبەری ئاوی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەڵێت، بەهۆی کەمبوونەوەی ئاوی ژێرزەوی و کاریگەرییە نەرێنییەکانی، هەوڵ دەدرێت لە ڕێگەی جێبەجێکردنی چەندین پڕۆژە و پلانەوە، پارێزگاری لە سەرچاوەکانی ئاوی ژێرزەوی بکرێت. ئەندازیار یوسف ئەحمەد بەڕێوەبەری ئاوی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری کرمانجی ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی بەردەوامبوونی پشکنینەکاندا، دەردەکەوێت ئاستی ئاوی ژێرزەوی بە ڕادەیەکی زۆر کەمبووەتەوە، کە ئەمەش بە تایبەتی کاریگەری لەسەر بواری کشتوکاڵ دەبێت". بەپێی قسەکانی، بەڕێوەبەری ئاوی سۆران، هەریەک لە پڕۆژەکانی ئاوی کانیەڕەش، شیوان و بێخاڵ و چەند پڕۆژەیەکی دیکە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، سوود لە ئاوی سەرزەوی و ڕووبارەکان وەردەگرن. بەڕێوەبەری ئاوی سۆران جەختی لەوە کردەوە کە مەبەستی ئەم پڕۆژانە کەمکردنەوەی پشتبەستن بە ئاوی ژێرزەوی و پاراستنی سەرچاوەکانی ئاوی کانیاوەکانە.

  • پەلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم دەستیپێدەکاتەوە 🔸 ​وەزارەتی دارایی ڕێنمایی نوێی بۆ پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەرکرد 🔹 ​وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی گشتاندنێکەوە کە ئاڕاستەی گشت وەزارەت و دەستەکانی کردووە، ڕێنمایی تایبەت بە زەمینەسازکردن بۆ پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی شارستانی بڵاوکردەوە. ♦️ دەقی نوسراوەکەی وەزارەتی دارایی هەرێم: 🔹 ​پاڵپشت بە نووسراوی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (٨٤٢٩) لە (٢٠٢٤/٧/١٥) سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی شارستانی. 🔸 ​دوای ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران بەهۆی قەیرانی دارایی لە ساڵی (٢٠١٦)، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە دەستپێکردنەوەی پڕۆسەکە بۆ گشت فەرمانبەرانی شارستانی کە شایستەی پلەبەرزکردنەوەن و مەرجە یاساییەکانیان تێدایە. 🔹 ​ئەم بڕیارە بە چەند قۆناغێک جێبەجێ دەکرێت، لە قۆناغی یەکەمدا ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە کە لە پلەی (١٠) تا پلەی (٢)ی فەرمانبەرانن و مەرجەکانیان تێدایە. پلەبەرزکردنەوەی پلە یەکەکان

  • بۆ مانگی 6 نیوەی هاووڵاتییان کەمتر لە 34 هەزار دیناریان بۆ هاتۆتەوە ، لەم بارەیەوە وەزارەتی کارەبا بڵاویکردەوە ” وەزارەتی کارەبا خۆشحاڵە بەڕاگەیاندنی داتای پسوولەکانی مانگی شەش لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی. زۆرینەی هاووڵاتیان ماوەی خوولی پسوولەکەیان نزیکەی 43 ڕۆژە. زانیاری زیاتر لەم لینكە بخوێنەوە : https://www.zarikrmanji.net/Home/Details/83777/

  • هەواڵی دەستگیر كردنی بلۆگەر مەیادە سەعد ڕکابی لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی عێراقەوە بڵاو كرایەوە. میدیا عێراقییەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵی پەیوەندی خۆشەویستی نێوان میادەو عەدنان جومەیلی بڵاودەکەنەوە. دەنگۆکان ئاماژە بەوە دەکەن دەستگیرکردنەکەی پەیوەندی بە جومەیلییەوە هەیە کە پارەی گەشت، خانوو و نەشتەرگەریی جوانکاریەکانی بۆ دابین کردووە. ئەم بابەتە توڕەیی هاوڵاتییانی لێکەوتۆتەوە، چونکە بەبڕوای ئەوان ئەم سەرمایەیە لە سامانی گشتی و نەوت خەرج کراوە. تا ئێستاش لایەنە ئەمنییەکان روونکردنەوەی فەرمییان لەسەر جۆری تۆمەتەکە بڵاونەکردووەتەوە.

  • کۆمپانیای DNOی نەرویجی ڕایگەیاند کە دەستی بە بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەکانی تاوکێ و فیشخاپوور لە هەرێمی کوردستان کردووەتەوە. هاوکات کۆمپانیاکە ڕاپۆرتی دارایی وەرزی دووەمی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد کە داهاتەکانی گەیشتوونەتە زیاتر لە 761 ملیۆن دۆلار. بەرهەمهێنان لە کێڵگەی تاوکێ لە 28ی حوزەیران و لە کێڵگەی فیشخاپوور لە 11ی تەممووزدا دەستی پێ کردووەتەوە کە بەهۆی دۆخی ئەمنییەوە وەستابوو. کۆمپانیاکە پێشبینی دەکات بەرهەمهێنان ئاسایی بێتەوە، کە ئێستا نەوتی کوردستان بە 30 بۆ 40 دۆلار دەفرۆشێت. لە هەنگاوێکی نوێدا، DNO پێشنیاری کڕینەوەی کۆمپانیای "جەنەڵ ئینێرجی"ی کردووە بە نرخێک کە 38% لە سەرووی نرخی پشکەکانیەوەیەتی. ئەم بڕیارەش وەک هەوڵێک دەبینرێت بۆ فراوانکردنی زیاتری کارەکانی کۆمپانیاکە لە دەریای باکوور، هەرێمی کوردستان و ئەفریقادا.

  • ئەژین غەفار - زاری کرمانجی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند، "بە مەبەستی کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر نەخۆشخانەکانی سۆران و گرنگیدان بە بنکە تەندروستییەکان، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ئافرەتان و پزیشکی پسپۆڕی تیشک و سۆنار لە بنکەی تەندروستی هەرێم دەست بە چارەسەری نەخۆشان دەکەن." د. کامران ملامحەمەد شێروانی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران بە زاری کرمانجی گووت، " ئەم هەنگاوە بە مەبەستی کەمکردنەوەی پاڵەپەستۆی سەر نەخۆشخانەی ئاشتی فێرکاری سۆران و نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆران گیراوەتە بەر." لە چوارچێوەی ئەم بڕیارەدا، پزیشکی شارەزای نەخۆشییەکانی ئافرەتان و پزیشکی شارەزای تیشک و سۆنار لە بنکەی تەندروستی هەرێم، لەمەودوا خزمەتگوزارییە پزیشکییەکانیان بە نەخۆشان پێشکەش دەکەن. بەهۆی ئەم هەنگاوە، هاووڵاتیانی شاری سۆران دەتوانن بۆ وەرگرتنی ئەم خزمەتگوزارییە پزیشکییە سەردانی بنکەی تەندروستی هەرێم بکەن.