کۆرسی ڕاگرتنی هەڵوەرینی قژ
Статистика- Последний пост
- 17 авг. 2024 г.
- Последнее чтение
- 14 авг.
- Постов за неделю
- 0
- Всего постов
- 20
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- —
- 1/48двое суток
- —
- 1/72трое суток
- —
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
بۆچی ئێمە دەڵێن ئۆلۆڤێرا جێگرەوەی شامپۆییە ؟ ١ ـــ هەرزانە یەک لقی گوڵەکە بە 1000 دینار یان 2000 هەزارە . ٢ ـــ تۆ نابیت بە ژنە جادووگەرەکە و پێنج بۆ شەش دەرمانی سروشتی تێکەڵ بکەیت بۆ ئەوەی شامپۆیەکت دەست بکەوێت ، تەنها ئۆلۆپێرایە . ٣ ـــ لە یەک کاتدا قژ نەرم دەکات پێویستن بە موکەیەف نییە و وە قژ پاک دەکاتەوە پێویستن بە شامپۆ نییە . ٤ ـــ ئەم گوڵە دەتوانی سێ بۆ چوار بن بکڕیت لە ماڵەوە بەخێوی بکەیت . ٥ ـــ یان ئەتوانیت جێڵەکەی بە حازری لە بازار بکڕیت لە 1500 بۆ 5 هەزرە و %99 سروشتییە . ٦ ـــ جێگرەوەی شامپۆ زۆرە بەڵام هیچیان وەک ئۆلۆڤێرا نین .. جێگرەوەی کە : سۆدەی نان و ئاو و ئاولیمۆ تێکەڵ دەکەیت . ١ ـــ کەوچکێکی زەڵاتە سۆدەی نان کوچکێکی زەڵاتە ئاولیمۆ بۆ کوپێک ئاو . ٢ ـــ ئەیتوێنیتەوە لە ئاوەکەدا و ئاوەکەی دەدەیت لە قژت بڵاوی دەکەیتەوە ، نیو کاتژمێر پێش خۆشۆردن . تێبینی : هەر کەسێک بە کاتێک چەوریەکانی قژی لێ دەبێتەوە و قژی پاک دەبێتەوە ، تۆ کاتێکی گونجاو بدۆزەرەوە بۆ خۆت بزانە چەن خولەک قژت پاک دەکاتەوە .
٩ـــ خۆشۆردن بە شامپۆ و سابونی کیمیای و ئاوی تەنکی سەربان . لە ناو شامپۆ و سابونەکان ، سولفاتەکان هەن ژەهرێکی مەترسیدارن بۆ تاڵە موەکانی سەرت و توشی لاواز و شکان و موخورکەیان دەکات بەهۆی نەهێشتنی کریاتنی تاڵە موەکانت ، بێگومان ئەبێت ئەو شامپۆی یان سابونەی دەیکڕیت ، فری سولفات بێت واتە سولفاتی تێدا نەبێت . خۆشۆردنی هەموو ڕۆژێک و بەکارهێنانی شامپۆ هەموو ڕۆژێک دەبێتە هۆی لاوازی لە تاڵە موەکانی سەرت و ڕوتانەوەی بە هۆی مادە کیمیایەکنی ناو تەنکی سەربان و ناو شامپۆکە ، لە کۆتای باسەکەدا ڕونی دەکەینەوە ئامۆژگاری خۆ شۆردن .. تەنکی سەربان بە هۆی مادەی وەک کلۆر و فلۆراید کە هەردوکیان ژەهراوین وا دەکات بە پێی کات لە کونیلەکانی پێست پڕببنەوە لە فلۆراید و کلۆر کە هۆکارێکە بۆ هەڵوەرینی قژ . ـ ئامۆژگاری : ١ـــ وازهێنان لە شامپۆ کە شامپۆ بازرگانیەکان 15 جۆر مادەی ژەهراوی تێدایە و قژ هەڵدەورێنێت بە تایبەت شامپۆ گران و مارکەکان کە ئەمان زیاتر مەترسین لە شامپۆی عادی بازار ، کۆتای ئەم خاڵە ئەوەیە گشت جۆرەکانی شامپۆ مەترسین بۆ قژهەڵوەرین و کاڵکردنەوەی قژ و مخورکەی قژ . ✹ مادە ژەهراویەکانی ناو شامپۆ Parabens Polyethylene glycol Fragrance Phthalates Sodium laureth sulfate Triclosan Alcohol Dimethicone Sulfates Silicon Retinyl palmitate Synthetic colors Diethanolamine Quaternium-15 Cocamidopropyl betaine Per- and polyfluoroalkyl substances Selenium sulfide Toluene Formaldehyde Sodium chloride Diethanolamine and triethanolamine Mineral oil Petroleum Sulphates ئەی جێگرەوەی شامپۆ چییه ؟ ڤیدۆکەم بۆ داناون لە سەرەوە کە جێگرەوەی شامپۆ گوڵی ( ئۆلۆڤێرایە ) ، شێوازی بەکارهێنانەکەشی تێدایە بۆ قژ لە ڤیدۆکە . ٢ ـــ دوربە لە خۆشورین بە ئاوی گەرم ، کونیلەکانی پێستی سەر گەورە دەکات و دەیکشێنێت وا دەکات بە ئاسانی تاڵە موەکانی سەرت بە ئاسنی بێنە دەرەوە . خۆشۆردن بە ئاوی شلەتێن یاخود سارد دەبێت بکرێت .
без подписи
без подписи
٨ ـــ کەمی خۆراک : لێرەدا مەبەست لە کەمی خۆراک ئەوە نییە کە تۆ نان نەخۆیت ، بەڵکوو مەبەست لەوەیە تۆ ئەو خۆراکانە ناخۆیت کە خۆراکن بۆ تاڵە موەکانی سەرت ، بەم جۆرەش تاڵە موەکانت بە بەهێزی نامێنەوە و بە پێی کات لاوز دەبن و لە دەستیان دەدەیت . بزانین ئەم خۆراکانە چین وا دەکەن تاڵە موکانی سەرمان بەهێز بێت بە وێنە بۆتان دادەنێم ؟ ١ـــ زینک : تەواوکەری خۆراکی زینک گلاسینایت باشترین تەواوکەری خۆراکیە کە یارمەتی دابەشبوونی خانەکانی قژ دەدات و هۆرمۆنی DHT بلۆک دەکات . ٢ـــ سلینیۆم : سلینۆم بۆ ئەو کەسانەی کە هۆرمۆنی غودەی دەرقەتیان ناچالاکە ، سلینیۆم یارمەتی چلاکردنی غودەی دەرەقەتی دەدات ، کە هۆرمۆنێکە سورشتی پارێزگاری لە تاڵەکانی قژت دەکات . ئەو کەسانەی کێشە لە غودەکانیان نییە پێویست ناکات بیخۆن . ٣ـــ جەلاتین پاودەر : جەلاتین وەرگیراوە لە کۆلاجینی ئاژڵ ، لە ئێسکی ئاژەڵ وەردەگیرێت ، جەلاتین پاودەر کۆمەڵێک ترشە ئەمینی تێدایە کە پێیان دەوترێت (پێپتایدی کۆلاجین ) کە یارمەتی قژت دەدەن بۆ گەشەکردن . چۆن جەلاتین پاودەری حەڵاڵ مان دەست بکەوێت ؟ جەلاتین لە ئێسکی مانگا و لە ئێسکی بەرازیش دروست دەکرێت ، ئەو وشکە فرۆشەی لێی دەڕکڕیت دەبێت دڵنیا بێت لێی کە جەلاتینەکە لە ئێسکی ئاژەڵ وەرگیراوە . جەلاتین پاودەر بە پێی توێژینەوەکان بێت لە %50 گەشەی قژ زیاد دەکات و موەکانی سەرت زیاد دەکەن و تاڵە موەکانت بەهێز دەکەن ، بە هۆی کۆلاجینەکەی ناوییەوە . بێجگە لە بەهێزکردن و زۆرکردنی تاڵە موەکانی سەرت کۆلاجین پێستێکی توند و نیۆنێکی نەرمت پێ دەبەخشێت . نرخی لە بازاردا کیلۆی 20 هەزارە ، ڕۆژانە بە سکی خاڵی دوو کەوچکی چێشت دەکەیتە ناو کوپێک ئاوی گەرم و دەیتوێنیتەوە پاشان ئاوی یەک لیمۆی تێدەکەیت بۆ ئەوی ڕخۆڵە جەلاتینەکە هەڵبمژێت و دەیخۆیتەوە ، دەتوانیت لە سەرەتای ڕۆژ یاخود پێش خەوتن ئەم کارە بکەیت ، بەڵام دەبێت سکت خاڵی بێت . ٤ـــ خواردنی پرۆتین : پێویستە خۆاکی دەوڵەمەند بە پرۆتین بخۆیت لەبەر ئەوەی ئایۆنی ئاسنی هیم و ڤیتامین 12 تێدایە کە یارمەتیدەرە لە دروستکردنی خڕۆکە سورەکان کە ئۆکسجین هەڵدەگرن و مادەخۆراکیەکان بۆ پێستی سەرت . وەک خواردنی ، گۆشتی سور مانگا ، هێلکە ، ماسی و پێستەکەی . ٥ ـــ ئەو خۆراکانەی بە Omega 3 دەوڵەمەندن و هەرزانن ، گوێز ، تۆوی کەتان ، تۆوی چیا . ٦ ـــ ئەو خۆراکانەی دەوڵەمندن بە بایۆتین و هەرزانن ، جگەر ، گۆشت ، تۆوەکان ، گوێز ، گڵۆبەرۆژە ، بادەم ، گەنمەشامی ، قارچک . ٧ ـــ ئەو خۆراکانەی دەوڵەمندن بە مەگنسیۆم : کوێز ، تۆوەکان ، گەزۆ ، بادەم ، سپێناخ ، سەوزەی گەڵا پان ، مۆز ، دارک چۆکلێت ، کەرەی فستەق ، ناوکە کولەکە . ـ
без подписи
٧ ـــ تێکچونی غودەی دەرەقەتی لە کاتی تێکچونی غودەی دەرەقەتی ، بە ڕێژەیەکی بەرز ، قژ لەدەست دەدەیت ، خۆشبەختانە چارەسەری غودەی دەرەقەتیمان داناوە لەم لینکەوە بینەری چارەسەرەکەی بن ، زینک لێرەدا دیسان ڕۆڵی گرنگی هەیە لە چارەسەری غودەدا . https://www.instagram.com/kurdish_thinkers?igsh=bGlyNDNtbWY2bGZo
без подписи
٦ ـــ مێروو یان زیندەوەرە بچوکەکان لە پێستی سەردا . لە کوردەواریدا ، تا ئێستا بێ چارەسەر ماوەتەوە و ئەو کەسەی توشی دەبێت بە ئەستەم لێی دەبێتەوە ، کاتێک مێرویەک لە ناو پێستی سەرت دەژی ڕەنگە تا ئێرە تەنها توشی خورانی قژت بکات ، بەڵام کاتێک سوڕی گەرا دانایان دەست پێدەکات ، گەراکانیان کونیلەکانی پێستی سەرت دەگرن ئەمەش ڕێگریەکی گەورەیە لە دەرهاتنی تاڵە موەکانی سەرت . لەگەڵ ئەوەی خەڵکانێکی زۆر شامپۆی بۆ وەردەگرن بەڵام ئەمە هێشتا چارەسەرێکی تەواوەتی نییە بۆ بنەبڕکردنی ، مێروە وردەکانی ناو پێستی سەرت . ئێمه لێرە پەنامان بردۆتە بەر چارەسەری سروشتی بۆ لەناو بردنی مێروەکان ، کە زۆرترین سودی لێ دەبینرێت بۆ لەناو بردنی مێرووەکان و زیانی لاوەکی نزیکە لە سفر . ـ چارەسەر : ١ـــ دوو سیر و چوار مێخەک ورد بکە ئاوی یەک لیمۆ بکەرە ناوی و نیو پیاڵە ئاوی تێبکە ، پاشان بیدە لە تاڵە موکانی سەرت و پێستی سەرت ، تا 30 خولەک بڵاوی کەورەوە و بە هەموو قژتدا و مەساجی پێبکە ، پاشان بە ئاوی شلەتێن یاخود سارد بیشۆ . ٢ـــ قژت تەڕ بکە و شانەیەکی دان ورد بهێنە بەش بەش قژت جیا کەرەوە و دای بهێنە بەد شێوەیە هەر گەرایەک یان هەر مێرویەک هەبێت لە دانی شانەکە گیر دەبێت و دێتە دەرەوە ، تەشتێکی بچوک ئاو دابنێ لەبەردەمت شانەکەی تێبکە بۆ ئەوەی مێروەکانت دەرهێنا دوبارە نەچێتەوە ناو قژت . ٣ـــ قژی پاک ، هەمیشە قژی پاک جێگەیەکی گونجاو نییە بۆ شوێنی مێروەکان ، بۆیە ڕۆژی ناڕۆژێک خۆت بشۆ . ٤ـــ جل و کڵاو و شانەی هیچ کەسێکی دیکە بەکای مەهێنە . ٥ـــ لە کاتی کڕینی جلی دەیتی دوو یان بالە ، دەبێت بشۆردرێت ، پێش پۆشینی . ٦ ـــ ئەو جێگای لێ دەخەویت پێویستە بەرگەر سەرین و بەرگی دۆشەکەکەت بشۆردرێت مانگانە جارێک . ٧ ـــ لە ژێر گڵۆپدا دامەنیشە و پاڵمەکەوە وەک دەزانین مێروو بۆ گەرم بونەوەیان پەنا دەبەنە بەر ڕوناکی گڵۆپەکان ، بەو شێوەیەش تۆ کاتێک دادەنیشت لە ژێر گڵۆپێکدا مێروەکان بەردەبنەوە بۆ ناو قژت . ٨ـــ ئەگەر خانمیت قژت بکە بە پەلکە ئەمەش وا دەکەت مەجالی هاتوو چۆی مێروەکان زۆر کەم بێتەوە و نەتوانن جوڵە بکەن .
без подписи
٥ـــ گەشەکردنی قارچک و سەدەف و ئەگزیما ؟ زۆربەی جار گەشەی قارچکی سەر ، بە سەدەف و ئەگزیما و برینی سەر هەژمار دەکرێت و بەهەمان هۆکاری سەدەف و ئەگزیما توش دەبیت . ئەو هۆکارانەی دەبێتە هۆی دروست بوونی ئەگزیما و سەدەف ، نەخۆشی بەرگری خۆییە لە ڕیخۆڵەکاندا کە دەبێتە هۆی چینێکی تەنک لە برین یان چینێیکی بەرز لە هەوکردن لە پێستی سەردا ئەمەش وا دەکات تاڵە موەکانی سەرت لاواز بن وە بێنە دەرەوە لەگەڵ ئەو هەموو برین و ئاوسانەی پێستی سەر . ئێمە چارەسەری نەخۆشی بەرگری خۆیمان داناوە کە دەبێتە هۆی دروست بوونی برین و وشکی پێست و دروستبوونی بەرگری خۆی لە ڕیخۆڵەکان ، لە سەرەتا تا کۆتای باسکراوە چارەسەری ، بۆیە پێش وەختە دەبێت چارەسەری کێشەی ڕیخۆڵەکانت بکەیت ، ئەگەر تۆ کەسێکیت بەرکەوتەی نەخۆشی بەرگری خۆیت .
без подписи
لینکی ئینستاگرام ، بۆ چارەسەرکردنی ڕیخۆڵەکانتان دەبێت ، بینەری بەشی ( سەدەف و ئەگزیما ) بن .. لەوی ڕێنمای چاکردنەوەی ڕیخۆڵەکانمان دانەوە بە تەرکردنی هەندێک خۆڕاک و خواردنی هندێک خۆراکی دیکە .. https://www.instagram.com/kurdish_thinkers?igsh=bGlyNDNtbWY2bGZo
٤ـــ ترشی گەدە و تێکچونی گەدە و ڕیخۆڵە ؟ کێشەکانی گەدە ناسراون بە درێژای کات خەڵکێکی زۆر توشی بوون ، وەک بەکتریای گەدە و کیشەی گەڕانەوەی ترش و شێرپەنجەی گەدە ، هەموو ئەمانە وا دەکەن هیچ سود لە خۆراکەکەت نەبینیت و وە بە هۆی نەخۆشیەکەوە توشی سونردارکردنی خۆراک ببیت لەبەر موزاعەفەتەکانی گەدەت ، ئەگەر تۆ توشبوی یەکێک لەم نەخۆشیانەیت پێویستە سەرەتا چارەسەری ئەم نەخۆشیەت بکەیت پاشان پابەند بیت بە خولەکەوە . ـــــــــــــــــــــــــ جارسەری کێشەکانی گەدە بە عام . بنێشتە تاڵ یان ئاوی بنێشتە تاڵ هێورکەرەوەیەکی زۆر باشی گەدەیە و وە خێرا موزاعەفەتەکانت چاک دەکاتەوە . شێوازی بەکار هێنانی دەتوانیت ڕۆژانە بە سکی خاڵی پیاڵەیەک لە ئاوی بنێشتە تاڵەکە بخۆیت ، نابێت زیادە ڕەوی تێدا بکرێت ، چون دەبێتە هۆی سکچون و دڵتێکەڵهاتن . ـــــــــــــــــــــــــــــ ئەو خۆراکانەی چین توشی کێشەکانی گەدەت دەکات ؟ بە بڕێکی کەم خۆراک توشی هیچ ئازارێک یان بەکتریاکی گەدە یان بریندار بوونی گەدە نابیت ، ئەو کەسانەی توشی ئازار و بەکتریا و ترشی گەدە دەبن زیادەڕەوی دەکەن لەم خواردنانە . ١ـــ خواردنی سورەکراو لە ڕۆندا ٢ـــ خواردنە ترشەکان ٣ـــ خواردنە سوێرەکان ٤ـــ خواردنی سەوزەی زۆر ٥ـــ خواردنی کافاینی زۆر ٦ـــ خواردنی مەی و کحول ٧ـــ بەرهەمی شیرەمەنی ٨ـــ خواردنەوەی گازی 9ـــ دوکەڵ کێشان ئەگەر تۆ کەسێکیت بەرکەوتەی ئەم خۆراکانەی پێویستە کەمیان کەیتەوە بۆ ئاستی سفر ، بە تایبەت خواردنەوەی گازی و خواردنە ترش و تون و سوێرەکان وە خواردنەوەی کحل و کێشانی دوکەڵ ، بۆ ئەوەی بە خێرای گەدەت بەرەو چاک بوونەوە بچێت . ــــــــــــــــــــــــ کێشەکانی ڕیخۆڵە .. ڕیخۆڵە بە هۆی خۆراکی زۆر پرۆسسکراوە توش دەبیت ، یەکێک لە کێشە باوەکانی ئەمڕۆ کێشەی دزەکردنی ڕیخۆڵەکانە کە وا دەکات توشی سەدەف و ئەگزیما و زۆربەی کێشەکانی پێستت ببیت ، حەتمەن کەسێک کێشەی بۆ دروست ببێت لە ڕیخۆڵەکانی ، با بە هیچ جۆرێک پابەندی خولەکە نەبێت تا کێشەی ڕیخۆڵەی چاک دەکاتەوە ، چون ڕیخۆڵەکان توشی هەر نەخۆشیەک بن خۆراک بە باشی هەڵنامژن بۆیە هەر خۆراکێک بخۆیت سودی نابێت بۆت .. گەر تۆ کەسێکیت کێشەی ڕیخۆڵەت هەیە سەرەتا له پەیجی ئینستاگرام بینەری ( بەشی سەدەف و ئەگزیما ببە ) ئاماژەمان بە چاکردنەوەی ڕیخۆڵەکان داوە . ــــــــــــــــــــــــ ئەگەر بتەوێت ئەو ڤیتامین و کانزایانەی لە خۆراک وەریان دەگریت ، دەبێت دوربیت لە خواردنی ئەم خۆراکانە .. ـ ١️ـــ ئارد ، نان ( گەنم و جۆ ) لەبەر گلوتینەکەی ناوی ئەم گلوتینە لە ڕیخۆڵەدا ناهێڵێت هیچ ڤیتامین و کانزایەک هەڵبمژرێت . ٢ـــ چا و قاوە ، دەبێت سنوردار بکرێت بۆ یەک کوپ ڕۆژانە ، چا و قاوە ( ترشی تانین ) تێدایە ئەم ترشە دەبەسترێتەوە بە ئاسنەوە ناهێڵێت هەڵبمژرێت . ٣ـــ ئەو خۆراکانەی ( فاتایت ) ی تێدایە وەک دانەوێڵە و پاقلەمەنی و چەراسات ، دەبێت کەمیان بکەیتەوە فاتایت دەبەسترێتەوە بە کالسیۆم و زینکەوە . ــــــــــــــــــ لێرە گەشتین بە چی ؟ گلوتین تەرک واتە نان تەرک نابێت بخورێت ، چاو قاوە کەم دەکەیتەوە ڕۆژی دوو تا سێ کوپ ، دانەوێڵە و پاقلەمەنی و چەرەسات کەم بخورێت . ـــــــــــــــ له کاتی خواردنی زینک نابێت پێش ئەوە پاقلەمەنی و چا و قاوە و نانت خواردبێت .
без подписи
سوڕی خوێنی دروست دڵنیای دەدات لەوەی پێستی سەرت هەموو ماددە خۆراکییە پێویستەکان و ئۆکسجینی پێویست بەدەست دەهێنێت بۆ ئەوەی تەندروست بێت. خراپی سوڕی خوێن لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی کورت و شکاوی تاڵەکانی قژ و تەنکبوونەوەی قژ یان هەڵوەرینی قژ. ٣ ـــ نەڕۆشتنی خوێن بۆ پێستی سەر . یەکێکی دیکە لە خاڵەکانی هەڵوەرینی قژ نەڕۆشتنی خوێنە بۆ قژ ، بە واتایەکی دیکە کاتێک خوێن ناچێت بۆ قژ مانای ئەوەیە خۆراکی پێناگات . ــــــــــــــــــــ هۆکارەکانی نەچونی خوێن بۆ تاڵە موەکانی سەر دەتوانین بە چەن حاڵەتێک باسی بکەین بەڵام بۆ ئاسان تێگەشتنی ئێوه ، نەڕۆشتنی خوێن بۆ قژ لەگەڵ جەڵدەی مێشک دەبەستین بە یەکەوە . کەسێک بۆچی جەڵدەی مێشک لێی دەدات چوون خوێن ناچێت بۆ مێشکی . ــــــــــــــــــ هۆکارەکانی جەڵدەی مێشک چین ؟ ١ ـــ خوێن مەین ٢ ـــ خەستی یان چڕی خوێن ٣ـــ کۆرسترۆڵی خراپ ، واتە زۆربونی چەوری زیان بەخش لە خوێندا ٤ ـــ نەخواردنی ئەو خۆراکانەی سوڕی خوێن چالاک دەکەن ٥ـــ تەمبەڵی یانخود وەرزش نەکرد ــــــــــــــــــ ئێمە گرنگی بە خاڵی ٤ و ٥ دەدەین ، دەڵێن چی بکەین بۆ ئەوەی خوێن بەرەو سەرمان بچێت . سەرتا باس لەو خۆراکانەی دەکەین کە سوڕی خوێن چالاک دەکەن . مزرە میوەکان چەوری ماسی توو چەوەندەر سیر هەنار بیبەری کاین یان سوری تون زەنجەفیل سەوزەی گەڵادار زەردەچەوە پیاز گوێز تەماتە شووتی شوکولاتەی تۆخ دارچینی سپێناغ ئەڤۆکادۆ گوێز و تۆو چای سەوز ناوکە گوڵەبەڕۆژە ــــــــــــــــــــــــ تا ئێستا ناوی ئەو خۆراکانە دەزانیت خوێن لە مەین ڕزگار دەکەن و سوڕی خوێن چالاک دەکەن ، بەڵام بۆ ئەوەی بڕی خۆراکی تەواو بگات بە مێشک یان پێستی سەرمان ، پێویستە دڵمان بە خێرای خوێن پاڵ بنێت بۆ ئەوەی خوێن بگات بە هەموو جێگەکانی جەستەمان .. چۆن دڵ خێرا لێدەدات ؟ بە کردنی وەرزشە جیاوازەکان ئەو وەرزشانەی وات لێدەکات دڵت خێراتر لێبدات ، هەر تاکێک لە وەرزشێک ئارەزومەندە . من لێرە ئەو وەرزشانەتان پێدەڵێم کە لێدانی دڵ خێراتر دەکەن جوڵەی خوێن دەگەینە هەموو بەشەکانی جەستە . بە پێی داتای ساڵی ٢٠٠٣ لە جیهاندا 8 هەزار وەرزش تۆمار کراوە ، هەر کەسێک تامەزرۆی جۆریک لە وەرزشکەکانە ، بەڵام ئەم وەرزشەی ئێمە پێویستمانە دەبێت خوێن بگەینێتە هەموو بەشەکانی جەستەمان ئەمەش وا دەکات لە ناو ئەم هەموو وەرزشە وەرزشی ( hitt workout ) هەڵبژێرین ، کە باشترین جۆری وەرزشە لە ماڵەوە دەکرێت و وەرزشێکی چڕی بەرزە و چالاکی سوڕی خوێن زۆر بەرز دەکاتەوە .. خۆشبەختانە وەرزشەکە لە یوتوب هەیە و سەدان ڤیدۆ هەیە لەسەر وەرزشی هیت ۆرک ئاوت . تەنها تۆ ئەوەت لە سەرەوە چی بکەیت ؟ ١ـــ ئەو خۆراکانە بخۆیت سوڕی خوێن چالاک دەکەن ٢ـــ وەرزشی hitt workout بکەیت بۆ ئەوەی خوێن بگات بە پێستی سەرت ، کە لە ناو خوێندا ڤیتامین و کانزاکان هەن پێویستن بۆ ئەوەی تاڵە موەکانت بە بەهێزی بمێنەوە . ـــــــــــــــــــــــــ خاڵی کۆتای : مەساج کرد بۆ سەر ، له ناو ئەو هەموو گرژی و ئاڵۆزی و دیمنە ناخۆشانەی ڕۆژانە دەیبینین بێ گومان توشی سەرئێشەمان دەکات گرژی و ئاڵۆزی لە دەمچاو و پێستی سەرمان دروست دەکات و دەبێتە پەل دەکێشێت بۆ سترێس و سەرئێشەی بەردەوام ئەمەش وا دەکات لە مێشکێکی نائاسودە بە بەردەوامی ، قژ هەڵوەرین دەست پێبکات . بۆ ئەوە ڕۆژانە مەساج بۆ سەری خۆت بکە یاخود کەسی بەرامبەرت مەساجت بۆ بکات ، بۆ ئەوەی مەسجاێکی تایبەت بە خۆت یان خۆت پێی ئاسودە بیت دەتوانیت لە یوتیوب بینەری ڤیدۆیەکی سێ خولەکی ببیت بۆ فێروبنی مەساج بۆ خۆت بەم ناونیشانە . Massage for the head
без подписи
без подписи
ئۆلۆڤێرا جێگەرەوەی شامپۆ .. بۆ شێوازی بەکار هێنانی بۆ قژ شۆردن نیو کاتژمێر یاخود کاتژمێرێک پێش سەرشۆرین دەیدەیت لە قژت پاشان دەیشۆیت .. بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی بینەری ئەم دوو پۆستەش بن ، لینکی پۆست ↓ https://t.me/kurdish_thinkers/3536 https://t.me/kurdish_thinkers/3535
سەبەی پۆست ناکرێت ↑ کاتی بۆ تەرخان بکەن .. چارەسەری کۆرتیزۆڵ چارەسەری %60 کێشەکانی قژ هەڵوەرینت دەکات .